منی پێش لە تۆ (befor)
پێشنیارە ئەم فیلمە جوانە لە دەس مەدەن
لە سێ بەش بڵاو بووەتەوە
#عەدنان_کەریم
@basit_hama_xarib
هەوری لار
دەنگێکی بەسۆز لە نەخۆشخانەی سارد و سڕ
#مامۆستا_حەسەن_زیرەک
@basit_hama_xarib
هاوڕێ من بوون سەختە
دەبێ وەکوو مرۆڤێک ،هەستت پاک بێت
دڵێکی پاکت هەبێت
لە پێشەو فێری خۆشەویستی و خۆشەویست بوون بیت
من لە بۆن ژیانی خۆم چوارچێوەم هەیە
چوارچێوەی من مرۆڤایەتیە
ئاراستە کردنی بیر و ئەندیشەیە
ئەمەوێت خۆشەویستم کەسێک بێت کە بتوانم بیر کردنی ماچ بکەم
تاکوو بیرت پاک نەبێت ،ناتوانی هەستی پاکی مرۆڤایەتی لە بەر کەیت
هاوڕێ شیرینم، هەڵفڕە
پێکەوە ئاسمانی ژین و عەشق و خۆشەویستی تێک بدەین
تاکوو قەڵەمی مێژوو لە ئاستی جوانی ئێمە کتێبەکانی بنووسێت
دڵ نووس
@basit_hama_xarib
کەی دێتەوە
تکایە لە ناخی دڵەوە گوێ بدەن ،کە بە ڕاسی کاتی لاوی نایێتەوە
#مامۆستا_عەلی_مەردان
@basit_hama_xarib
سپاس لە خاتوو شەهین بۆ ناردنی ئەم بەرهەمە بە نرخە
وشەکان به زمانی دایکی به کار بهێنن پێشنیاری خاتوو ئاڤرین یەزدانی بۆ منداڵان
تکایە با زمانی دایکی خۆمان بپارێزین
@basit_hama_xarib
سپاس بۆ ئێوە خۆشەویستان کە لەم پرسیارە بەشداریتان کرد
هیوام ئەوەیە بتوانم کاتێکی خۆشتان بۆ بسازێنم
پێم خۆشە پێشنیار یان داخوازیتان لە پی وی یان بە کۆمێنت بنووسن
سپاس🌹🙏
هاوڕێیان چەنێک لە کاناڵ ڕەزایەتان هەیە؟
public poll
بەڵێ – 38
👍👍👍👍👍👍👍 88%
نە – 5
👍 12%
👥 43 people voted so far.
درگای دەلاقەکەم کردەوە
لە بەرانبەرم دایە پیرەیک لە سەر سەندەڵی دانیشتەبوو
دەنگی بازکردنی دەلاقەی ماڵی بابەمی لێ دیار بوو
ڕوانی بۆ من
ئاخێکی بەرزی هەڵکێشا
خەیاڵانێکی بەرز لە سەرمدا خۆی ڕاگەیاند...
#کورته_چیرۆک
@basit_hama_xarib
وەک موجەسەم بێ لە تۆدا ناز ئەبینم ئەی سەنەم
تخوا نازیچ لە خزمەت ئێوەدا،ئەعزایە بۆچ
شێعرێکی پڕ لە هەست لە وەسفی دڵبەری بێ وێنە کە مامۆستا حەمدی ئاماژەی پێ دەکات ،ناز وەکوو ئەندامێک لە لەشی دڵبەری هاتووتە کار
@basit_hama_xarib
ئەگەر ژنەکان وڵاتیان بەڕێوەبردبا هیچ جەنگێک ڕوی نە ئەدا تەنیا چەند وڵاتێک قسەیان لەگەڵ یەکتری نەئەبوو …
@basit_hama_xarib
ئەڕۆی ئۆغر
کڵاولار! گورجی کەوڕەفتار! نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
لە تیری ئاهی ناکامیم حەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە دووتا ئەشکی حەسرەت خوێن ئەبارێنێ بەسەر دەشتا
تەماشای لالەزاری ڕاگوزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
لە لای خەڵقی گەدایە گەردی ژێر پێی موڵکی دڵداری
بە سایەت وەک هوما تاجم لەسەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە لەرزە و زەلزەلەی ئەو پڵپڵانەی دەوری پووشینت
بینای هەستیم هەموو زێر و زەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
ئەوا واعیز ئەڵێ لادە لە قیبلەی عەشق و جوانیی ڕوو
سەماعی وەعزی سەرتاپا زەرەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
فریشتەی یا پەری یا حۆری ئەی شۆخی مەلەک شێوە؟
بە عیشوە و خوو لە هاوجینسی بەشەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە تای دووری غەزەل ئەچنم لە حەسرەت ڕشتەیی گێسووت،
مەتای عومری درێژکردووم لەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
ئەڕۆی ئۆغر؟ ئەڕۆی ئۆغر؟ نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
حەیام، عەقڵم، دڵم، دینم، هەدەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
#مامۆستا_گۆران
@basit_hama_xarib
به دهم مەوجی خوێنی ئهشکهوهم ، بڕوانه چۆنم بۆت
#مامۆستا_مهحوی
@basit_hama_xarib
پێم ئەڵێن فەرمووتە شێتم
ئەی بە قوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تاقیامەت
گەر بکەی هێشتا کەمە
#مامۆستا_عەباس_کەمەندی
@basit_hama_xarib
کاکەی عەزیزم کام گەورە وەک تۆ،هات گەورەیی کرد
کوردی ڕەنجوریی دەس پەروەردە کرد
کاکەی عەزیزم،خاوەن بیرو هەست
لە پێناوی تۆ هەتاو ڕۆژهەڵات لە ڕۆژدا هەڵات
#شارەکەم_سنە
#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی ❤️
@basit_hama_xarib
شەرت بێ لە ئیمپراتووری هەورەکاندا قەلایێک بکەمەوە
حەزو تاسەم پەروەردە کەم
جا ئینجار بۆ ڕەنگی ئاواتەکانم
تۆ بە شاجوانی عەشقی ڕاستەقینەم هەڵبژێرم و بتبەمە نێو قەڵای بەرزم
ئەی ئاواتی حەز و تاسەم❤️
@basit_hama_xarib
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانە ماڵ
بۆ منی سەر گەشتەو ڕووتوو ڕەجاڵ
#مامۆستا_هێمن_مووکریانی
#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی
@basit_hama_xarib
هاوار بە ماڵم لەم بەزمە بێ وێنە
یا لەیلی بە دەنگی
#مامۆستا_حەسەن_زیرەک
@basit_hama_xarib
کچی باوشم
ڕۆڵەی شیرینم
کە بێ نازتی کرد لە نازی دایە؟
کێ ڕوومەتی تۆی بە فرمیسک پێوا؟
کێ دایەی ستان؟
کێ دایەی ستان؟
لە بەر فرمیسکت عەرز هاتە لەرزە
مەگری کچی جوان
مەگری دوو چاوم
کچم گریانت،هەناومی سزاند
کوردەکان پێکەو هاواریان هەڵدا
نەک ڕۆژێکی دور
بەڵام بەزویی
جاش دەتۆپێنین
خوێنی دایەمان،لێان دەسێنین
@basit_hama_xarib