basit_hama_xarib | Unsorted

Telegram-канал basit_hama_xarib - باست حەمه غه‌ریب

566

پیۆندی لە گەل ئەدمین

Subscribe to a channel

باست حەمه غه‌ریب

من دەڵێم: شاری دڵم باغ وگوڵستانە دەچم

عەقڵ ئەڵێ: نا قەسەبەی شۆڕشی مەستانە نەچی

من دەڵێم: نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە دەچم

ئەو دەڵێ: نا ڕەشە جێ ڕاوگەیی شەیتانە نەچی

من دەڵێم: مەسكەن و ئارامگەیی جانانە دەچم

ئەو دەڵێ: سەر بەسەری تێكچووەو وێرانە نەچی

من دەڵێم: جێگەیی هەر شێت و جنونانە دەچم

ئـــــــەو دەڵێ: نا زەدەیی پەنجەیی پەریانە نەچی

من دەڵێم: مەركەزی ئەسراری حەریفانە دەچم

ئەو دەڵێ: جێ تەمەعی چاوی حەسودانە نەچی

من دەڵێم: وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە دەچم

ئەو دەڵێ: كونكونە جێگەی سەرە پەیكانە نەچی

لەم هەم و چوون و نەچوونە سەری سوڕما كامیل

من دەڵێم جوانە بچم، ئەو دەڵێ وا جوانە نەچی

#مامۆستا_سەید_کامیل_ئیمامی
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئەدمین بەم ئایدیە نامە بنێرن
@ddk_org

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

خەم ڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم،ساقی ئەدی

#مامۆستا_هێمن_موکریانی
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

مان و نەمانی من گرینگ نێ
ئێوە بمێنن،زمانی کوردی بمێنێ
من دەبێ ڕۆژێک هەر بمرم
بەڵام نە کورد دەمرێ و نە زمانەکەی

#مامۆستا_هێمن_موکریانی
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

هاوڕێیان تکایە کاناڵی هەناسەو ژیوای بە دۆسانی خۆتان بناسێنن🙏

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

وەهار پەی کەسێ،وێچش وەهار بۆ
نەک پسە دڵۆ من دایم خەم بار بۆ

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

ماچێک لە ناخی دڵەوە نەیتە دەر
بە یەکجاری دەمتی پیس کردووە
#ئارمان_خانی

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت
شەڕابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ

#مامۆستا_نالی
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

ئینە وەشەویسی تۆن وەشەویسەم

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

هاوڕێیان لە کام شاری کوردستان هاوڕێییمان ئەکەن؟

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

نەمردم من ئەگەر ئەم جارە بێ تۆ

نەچم، شەرت بێ، هەتا ئەم خوارە بێ تۆ

دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ

هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ!

بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەس

موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ

هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ

سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ

قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت

شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ

لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من

لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ

لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس

کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ

هەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون

ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ

هەموو ڕۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ

تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ

لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی

دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ

ساحێو دەسەڵاتی شێعری کوردی #مامۆستا_نالی
#حەسەن_دەرزی
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

بە ڕەسمی ڕێز گرتنم لە گەورە ژنی موسیقای کوردی،خاتوو فەتانەی وەلیدی خۆشەویس ئەم گۆرانی جوانەتان پێشکەش ئەکەم

شیرین تەشی دەڕێسێ

#خاتوو_فەتانە_وەلیدی
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

ئێستا کچێک نیشتمانە❣️
#مامۆستا_حەسەن_زیرەک
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

تاسە

#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

هیجری تۆ چەند سەختە دوڵبەر ماڵەکەم وێرانە بۆت

ڕۆژ و شەو غەمباری ڕووتم دیدەکەم گریانە بۆت

ئەشکی چاوم بادەیە ناڵەی دڵم عەینی نەیە

خاک بەسەر بێکەس لە حەسرەت جەرگەکەم بووریانە بۆت

ئەی نیگاری نازەنین لەو ڕۆژەوە دووری لە من

سەیلی دیدەم وا بەخوڕ دێ هەر وەکوو سیروانە بۆت

ئەو بەڵای بۆ قامەتی تۆ دێ لە عۆششاقت کەوێ

سەد هەزاران عاشقت جانا بەڵاگەردانە بۆت

ئەی دڵە بەسیە لە غەم بۆ چی ئەناڵی ڕۆژ و شەو

شەهدی لێوی دوڵبەرت بۆ دەردی تۆ دەرمانە بۆت

هۆنەرمەند #عەدنان_کەریم
شێعری #مامۆستا_ئەحمەد_مۆختار_جاف

@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

کام گوڵزار بوەش تەمام کەردێنی؟
بە تەمای عەترو ڕوەش کەردێنی؟
کام نەسیمی وەش دەسش گێرتێنی؟
ماچی ڕۆخساری جوانش کەردێنی؟
کام پەپوولەی دڵ جە دەورت گێڵان؟
کە خەیاڵی گوڵ بە سەری تۆ دان؟
خەیاڵی وێساڵ کامش جە سەرەن؟
یاکوو دڵ ئەسیر جە لاو یۆتەرەن؟
کێن جە من خاستەر وەپاو تۆ نیشتەن؟
کە بێ خەبەر بار ,سەفەرو بەستەن؟
نە من شادەنا، نە دڵ وەک جاران
کێ گێرتش چەنەم گوڵ نەو وەهاران؟
باوەشەو کێ بێ تۆش جە من کەردی؟
من پەیت مرێنێ، ئاخر کێ بەردی؟
یانەو چی کەسی بی بە باوانت؟
ماوەو خەیاڵم بی بە یانەو کێ؟
خاترەکامۆ ئاخر کۆ متێ؟
کێ بی بە ڕۆیە ساڵو منش بەرد؟
تۆ خودٚا بە دڵ بێ، یان بە زۆر شووت کەرد؟
بەڵێت پەنە دا، فکروو من بێشی؟
فکروو من کە نە، جە ئاهم تەرسێشی؟
کۆچەکەو سزاو کام گۆناحیمەن؟
کام دڵم ڕەنجان، شەو بێداریمەن؟
کام حەسرەتوو شەوان بێدارین
ئیتر چی حاسڵ جە وەفاداری؟
خەیاڵم هەر دەم جە لات ئەسیرەن
ئا خەیاڵو تۆ چکۆگە دەرگیرەن؟
ئاخ پەی ئا ڕۆیە منو ئاسا جیا
کفن پۆش بێنێ،کەسی نەزانا
چا وەختەو لوێنی منو جیا ئاسا
بە تەن حازرو بە دڵ مەردێنا

@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

دڵ وەکوو بولبول لە هیجری نەوگوڵێ ئەفغان ئەکا
ناری جەرگ و سۆزی سینەم عالەمێ بوریان ئەکا
وادیارە لەم وڵاتی کۆهسارە عاجزە
مەیلی خاکی گەرمەسێر و هەم قەڵای شێروان ئەکا
ئەم وڵاتە بێ سەفایە، ساردە بۆ عوششاقی ڕووت
ئیشتیاقی بەر هەتاوی ڕوومەتی خووبان ئەکا
بارش و بارانی هەوری چاوەکانم جارییە
زەڵمە یا خۆ تانجەڕۆیە تێکەڵی سیروان ئەکا
هەر کەسێ ئەمڕۆ لە ڕێگای ئەو نیگارە ڕێی ببێ
بۆ سبەینێ گەپ بە موڵک و تەختی شا و سوڵتان ئەکا
ئافەرین بۆ لەشکەری موژگان و زولفەینی سیات
وا بە یەکدەم موڵکی جان و دڵ هەموو وێران ئەکا
بەرقی ئاه و سەیلی دیدەی من لە هیجری دڵبەرم
هەر ئەڵێی هەوری بەهارە ناڵە و تۆفان ئەکا
مەحمەلی لەیلا دەخیلم تۆ بە توندی وا مەڕۆ
عاشقی مەجنوون سیفەت لەم دەشتەدا گریان ئەکا
وا بە یادی تیغی ئەبرۆی دڵبەری بێ ڕەحمی خۆی
ئەحمەدی عاشق خەریکە ڕۆحی خۆی قوربان ئەکا

وەرگێڕا لە دیوانی #ئەحمەد_موختار_جاف
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

ئاواتی کێ بریندارتی کرد؟

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

هاوڕێیان پرسیارێکم بوو
لە تەمەنی چەن ساڵیدا فێری ڕێنووسی کوردی بوون؟

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

🥀🥀🥀
ئاخر سەفەرەن، ڕا خەیلێ دوورەن
مـەنزڵ بـێ پایان، تۆشە زەروورەن

مەولەوی

🥀🥀🥀

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

ئیمشەو دیارەن بانگم بێشەرمەن
زایەڵەی سەمتوور کەللەم وە گەرمەن

#مولەوی_کورد

@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

با خەجاڵەت با خەمێ ئێجارە بۆ
دەرڐەداری نیمەشەو مزیارە بۆ


سەر دە یانەو شێعرەکامەو ڕاگۆزەر
باخەمێ بانێ غەزەل مجیارە بۆ

بەش وەشی باری وەشی قاتا کەسم
تا خەمێ تالێ جە دڵ تەکیارە بۆ

ئێمە گرڐیما بە خەم زیندانیێ
پەی ئەسیرا ئا چەما چی شارە بۆ

زلفە لوولێ پژگیانێ شانەرە
تەرزە شانا تاسەکێ، بژمارە بۆ

تا شنێو هەن بانەلانێ نەو گوڵێ
تا وەهاڕێو هەن ئەچێ کۆسارە بۆ

چن جەمێنی تاسەدیدارێ چەمی
وەس وزەم چاڵەو خەما بۆ ڕارە بۆ

شەرمەسارێنی خەمی تاکەی مەنا
جارجارێو ڕیشە شا بەر بارە بۆ

شاعێرە وەشەویسەکەو هەورامانی
#خه‌میار_هه‌ورامی
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

بێ وفا چێش بی عەهد و قەرارت؟
ئینە بێ کارت؟
قەرار بێ یار بی
یاگێ خەمخار بی
دەرمانۆ دەرد بی
نەک وێت دەردە بی
یاگێ تیمارگەر
خەدەنگۆ جەرگ بی
دە وەس کەرە وەس
کەم بەڵا بارە
کەم خەفەت ئەپی ،دڵەم بسپارە

#ئارمان_خانی
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

مه‌جنوون له‌به‌رچی وا ده‌که‌ی مه‌قسوود و ده‌ردی تۆ چییه
بۆ چوویه شاخ و کێو و که‌ژ کارت هه‌میشه زارییه
سه‌ت کیژی جوانتر لێره هه‌ن گه‌ر مه‌تڵه‌بی تۆ جوانییه
جوانی نییه ئه‌ی بێ  خه‌به‌ر ته‌گبیری تۆ بێ به‌هره‌یه
دێوانه نیم من عاشقم ها به‌و دڵه‌م له‌یلا ببینه
ده‌رمانی ده‌ردم چاره که‌ن نێوی دڵم پاکی برینه
مه‌جنوون له له‌یلا دوور که‌وه سه‌ت کیژی شیرینتر هه‌یه
چاوباز و گه‌ردن‌کێل و جوان ڕوح‌سووک و دڵگر‌تر هه‌یه
بێهووده خۆت ڕیسوا مه‌که مه‌قسوودی له‌یلا ته‌فره‌یه
جوانی نییه ئه‌ی بێ  خه‌به‌ر ته‌گبیری تۆ بێ به‌هره‌یه
دێوانه نیم من عاشقم ها به‌و دڵه‌م له‌یلا ببینه
ده‌رمانی ده‌ردم چاره که‌ن نێوی دڵم پاکی برینه
نووری عیشق نابیندرێ هه‌روه‌ک ڕوحی په‌روانه‌یه
هه‌رکه‌س که ئه‌هلی دڵ نه‌بێ مه‌جنوونی پێ دێوانه‌یه
ئاشق به دڵ ئاشق نه‌بێ مه‌جنوونی پێ دێوانه‌یه
مه‌ردانی ڕێگای عاشقی سه‌ر داده‌نێن مه‌ردانه‌یه
عاشق هه‌تا سه‌ر دانه‌نێ ناگاته ڕێی ئاوی حه‌یاتێ
مه‌ردی ده‌وێ سه‌ر دابنێ مه‌ستانه بۆ ڕێگای نه‌هاتێ

سپاس بۆ ئەو هەستە جوانەت
#مامۆستا_ماملێ
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

پێشکەش بە دڵدارە ماندوونەناسەکان

ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا❤️

#مامۆستا_ئیبراهیم_خەیات
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

مەزانی ئارەزوو شێتە دڵیەنی؟

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

غەزاڵ

#مامۆستا_عەباس_کەمەندی
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

ئەوندە مەی بخوەم ئەمشەو
بە دەس ئەم چەرخە ناسازە
کە هەرکەس هاتە سەر ڕێگەم
بزانێ سازم ناسازە

#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

ئاااخ ،هەناسەی دوورە دەستی من
لە کوێی تۆ
ئاااخ ، شیفا بەخشی ڕۆحی زامدارم
بۆچی عەلاجی ئەم جەرگە بریندارەم ناکەی

#خاڵو
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

ئای عەشق،دەردی بێ دەرمانی من
تاوێ بسرەوە لە سەر دڵ، سروەت سامانی من

#خاڵو
@basit_hama_xarib

Читать полностью…
Subscribe to a channel