پێشنیاری ئەدمین
پێکەوە بەزمێک خۆش لە مامۆستای پایە بەرزی مووسیقای کوردی ،مامۆستا عەزیز شارۆخ ببیسین
#مامۆستا_عەزیز_شارۆخ
@basit_hama_xarib
خۆت مەدەرە دەست قەدەرو خاکی ئەم ڕۆحەم مەکیڵە
کە هەر ئەشڕۆی چی گڵەیی و یادگار هەیە بەجێ بێڵە ..
هەموو مانگێکم ئەزیزم بۆتە مانگی سەفەر لێرە
دەنگ و باسی غەریبیتم بە هەورێکا بۆ بنێرە.
کەسێ شک نابم تا خەم و ڕازی دڵی لا باس بکەم.
چۆڵی و خامۆشی ئەم شارە نازانم چۆن پێناس بکەم
ئەو دەمەی ماڵئاوایت کرد خەمێکت کرد بە نسیبم
تۆ ئەم شارەت جێ هێشتووە من وا هەست ئەکەم غەریبم
ئەم شارە کەسی تیانەما
هەرلەچۆڵەوانی ئەچێ
وێنەی دوا دیدارمان بەرە نەبا
ئێمەو زوو لە بیر چێ
توخوا گوڵم تۆ بەم کۆچە خەمێکی کەم بۆ زیاد مەکە
ئەگەر منیشت لەبیر کرد
سلێمانی لە یاد مەکە
#ئیسماعیل_محەمەد
@basit_hama_xarib
چن وەشا تۆ بی ساحێبی مەستیم
پەڕ کەری دەم دەم پیاڵەی هەستیم
#ئارمان_خانی
@basit_hama_xarib
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
#مامۆستا_هێمن_موکریانی
@basit_hama_xarib
ئەوی دڵدار و دولبەرمە، ئەوا دەڕوا لەبەر چاوم
بە دویا، بۆچی دڵ نەتوێتەوە، نەڕوا لەبەر چاوم؟
خەریکی حیفزی(حزب البحر)ە یار، ئەڵبەت بە فکرێکە
خودا حیفزی بکا، باقڵ قەدەم دێنێتە سەر چاوم
بریقەی بەرقی جیلوەی کێ جەلابەخشی بیناییمە؟
کە قورسی ئافتاب و مەهـ، وەکو تەم دێتە بەر چاوم
لە کن پشکوتنی غونچەی دەمی، وەک گوڵ، سەراسەر گوێم
گوڵی ڕووخساری دەرخا، نێرگس ئاسا، سەر بەسەر چاوم
دەبێ حورمەت بگیرێ، جێ نەزرگەی حەزرەتی یارە
کە ناکا دەم بەدەم، تۆفانی دەم، زێر و زەبەر چاوم
بە شۆخیی دین و دڵمی دا بە تاراج، ئێستە وەک سۆفی
بە سەبحەی ئەشکەوە، هاتۆتە سەر تەرکی نەزەر چاوم
سەبا کوحلی غوباری ڕێی کەسێکی پێیە، دێ،(مەحوی)
بە بێ حیکمەت نییە دەفڕێ، لە ئێوارێوە، گەر چاوم.
#مامۆستا_مەحوی
@basit_hama_xarib
ئەی وەتەن ساقەی سەرت بام
وا کە هاوڕێت هەر خەمە
ساقەی ڕێگاکەی دەرت بام
وا کە بێ جێژوانە بۆت
ئەی وەتەن هاوار و ناڵەت کەس نەکردی چارە سەر
تا کەی ماتی؟
تا کەی فریا ناکەوی؟
ئەی وەتەن بۆ لاوەکانت چەک لە دەستن؟
بۆ نەکردت فێری نوسین؟
با قەڵەم دەست هەڵ گرن
خاوەنی بیرو هەستە ئەو میلەتە
وا قەلەم دێنێتەکار و ڕۆڵەکان ئازا دەکات
ئەی وەتەن زامە کۆنانەت بۆ پەترۆ نابەسێ
کێیە زامت قووڵ دەکات؟
هەڵگرە تۆ نووری چاوم پڕ بە هێز
بۆم بنووسە چەک ئەدی ناێیتە کار
میلەتێک وا پڕ لە هێزە وەک ئەڵێن
وا لە سەر پەنجەی قەڵەم دێنێتە کار
چارەمان بۆ کە عەزیزم
نامەوی دی خەم بخۆم
چارەمان بۆ کە عەزیزم
نامەوێ دی خەم بخۆم
#خاڵو
@basit_hama_xarib
بێ تۆ بێ ئاوات و خورپەم
بێ تۆ بێ هەناسە و چرپەم
بێ تۆ بێ کەس و بێ بەرم
بێ تۆ بێ بەرگ و سێبەرم
@basit_hama_xarib
لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووە
تەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لە لای خۆم نەبووە
«سەرم بۆتە پیرە مەگرون ئیتر بەفری لێ نا بارێ
هەنگاوم لەسەر خۆ قورسە وەک جاران ڕێم بۆ نابڕێ»
ئێستا وەک ئەوسا حەز ناکەم سەیری ئاوێنە کەم
ڕووخسارم جۆرێ شێواوە ناچێتەوە سەر وێنەکەم
لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووە
تەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لە لای خۆم نەبووە
«سەرم سپی سپی بووە چاوم بینینی کەم بووە
بێ حەواس و بێ تاقەتم عومرم هەموو بەسەر چووە»
لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووە
تەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لە لای خۆم نەبووە
«تەواو بووم تەواو بەسەرچووم ئاخ لەتەمەنی پایزم
ئەفسوس چۆن خافڵگیرانە پیری عومری جوانی دزیم»
#ئیسماعیل_محەمەد
هونەرمەن #عەتا_قەرەداغی
@basit_hama_xarib
قاسید وتی پێم: بگرە سەبر، خانم ئەوا دێت
سا فەرموو، سەبر بێ بە فیدای خاکی بەری پێت!
حەسرەتکەشی ئەو شان و مل و گەردنە ڕووتەم
وەختە بمرم بۆ نەفەسی بۆنی توالێت!
ئاهم بووەتە هەوری بەری تینی هەتاو بۆت
فرمێسکم ئەدا نم لە هەموو ساحەیی سەر ڕێت!
هەر دیاری کە دا حاشیەیی حوسنی ملووکیت:
بۆ ڕەسمی سەلام نەبزی دڵە زەربی ترامپێت!
گەر بێت و بفەرمووی، مەلیکەم! مەیلی نشیمەن
بەو خوایە لەسەر دیدە ئەکەم تەسویەیی جێت!
ئەمجا بە پەڕوباڵی تەڕ و فێنکی بۆسە
تێر تێر ئەسڕم، خانمەکەم! گەردی سەفەر لێت!
نازانم ئەبێ چۆن بگەمە باسی ویسالت
تۆ خواژنی جوانییت و ئەکەم فەرتی حەیا لێت
#مامۆستا_مەحوی
@basit_hama_xarib
خۆشەویستم،چۆن خەیاڵت لە مێشکم بکەمە دەرێ
وا لە هەر بەشی هەناسەمدا هاوبەشی
#ئارمان_خانی
@basit_hama_xarib
ئەی عەقڵە عەبەس
چی فامی جە عەشق
چی فامی چێشا زامۆ ناکامی
چی فامی چێشا روومەتی زەردم
چی فامی هەرسی چکۆوە مجیۆ
چی فامی هەرسی پەێ کێوە مجیۆ
چی فامی دڵم تاوانش نیا
سووچۆ ئینتیزار ئاشقیش نیا
دە وەس کەرە وەس!
کەم بەڵا بارە
کەم جەفاێ فەلەک بە دڵ بسپارە
#ئارمان_خانی
@basit_hama_xarib
خۆت مەدەرە دەست قەدەرو خاکی ئەم ڕۆحەم مەکیڵە
کە هەر ئەشڕۆی چی گڵەیی و یادگار هەیە بەجێ بێڵە ..
هەموو مانگێکم ئەزیزم بۆتە مانگی سەفەر لێرە
دەنگ و باسی غەریبیتم بە هەورێکا بۆ بنێرە.
کەسێ شک نابم تا خەم و ڕازی دڵی لا باس بکەم.
چۆڵی و خامۆشی ئەم شارە نازانم چۆن پێناس بکەم
ئەو دەمەی ماڵئاوایت کرد خەمێکت کرد بە نسیبم
تۆ ئەم شارەت جێ هێشتووە من وا هەست ئەکەم غەریبم
ئەم شارە کەسی تیانەما
هەرلەچۆڵەوانی ئەچێ
وێنەی دوا دیدارمان بەرە نەبا
ئێمەو زوو لە بیر چێ
توخوا گوڵم تۆ بەم کۆچە خەمێکی کەم بۆ زیاد مەکە
ئەگەر منیشت لەبیر کرد
سلێمانی لە یاد مەکە
#عەتا_قەرەداغی
@basit_hama_xarib
خاڵداری خاڵداری
بمدەرە ماچێ لەو دەموو لێوە
#عوسمان_هەورامی
#حەمەحسەین_کێمنەی
@basit_hama_xarib
بێ تۆ بێ ئاوات و خورپەم
بێ تۆ بێ هەناسە و چرپەم
بێ تۆ بێ کەس و بێ بەرم
بێ تۆ بێ بەرگ و سێبەرم
#خاتوو_مەرزیە_فەرێقی
@basit_hama_xarib
وەک موجەسەم بێ لە تۆدا ناز ئەبینم ئەی سەنەم
تخوا نازیچ لە خزمەت ئێوەدا،ئەعزایە بۆچ
شێعرێکی پڕ لە هەست لە وەسفی دڵبەری بێ وێنە کە مامۆستا حەمدی ئاماژەی پێ دەکات ،ناز وەکوو ئەندامێک لە لەشی دڵبەری هاتووتە کار
@basit_hama_xarib