من کە ئاە وناڵەم هەردەم بۆ گەلم،بۆ نیشتمانە
من کە داخ بۆ بێ کەسی،بۆ بێ باوکی کوردستانە
چۆنکە نیمە دەوڵەتێک،هەردەم لە چوارلام تێک دەدەن
بۆیە ڕۆڵەی نیشتمانم گیانی خۆیان بەخت دەکەن
(با لە زارم بێتە دەر پێشکۆی شێعر
با فراوانتر بکەم ئاسۆی شێعر)
ناتوان و بێسەوادە ئەم گەلە بێ چارەیە
چۆنکە فریا ناکەوێ چارە کات چارەسەری
#خاڵو
@basit_hama_xarib
هاوڕێیانی خۆشەویت بۆ پاراستنی فەرهەنگ و گەشەی زانستی پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە
تکایە بە ناساندنی فرمی ئەم کاناڵە بە هاوڕێیانتان پاڵپشتیمان بکەن🌹💐
وتیان جڵی ڕەش لە دوو کەس جوانە
یـەک لــە عاشــق، دوو لـە تـاقـانە
خۆم تاقانەی ماڵ ڕەشم پۆشیوە
هـەر لـه مــنـداڵی خـەمـم نۆشیوە
کاتێک گەوره بووم عاشقیان کردم
بــاڵا نـەمـامێـک ئەم دڵـەی بردم
ئێسته ئەو دڵەیش بە تەنیا ماوە
یـاری بـێ وەفا، لێ کرد ماڵ ئاوا
نـە بـۆ تـاقــانە و نــە بـۆ عـاشق بوو
بەخوا جلی ڕەش هەر بۆ من شووم بوو
#مامۆستا_هەژار
@basit_hama_xarib
ئەمەش پێشکەشە بە تەواوی زامەکانی ڕۆحم کە هیچ کات کۆتایی نایە و جەستەی مێحنەت بارمی ون کردووە
لێ گەڕێ با دڵم بگری ، گیانە هێشتا سەرەتایە
لێ گەڕێ با شەو درێژ بێ ، ڕۆژی ئێمە هەر هەڵ نایە
هورنەمەن #لەیلا_فەرێقی
@basit_hama_xarib
قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت
شەڕابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ
هونەرمەن #حەسەن_دەرزی
@basit_hama_xarib
کوا دەزانێ چەند پەرێشان و پەشێوە حاڵی من؟
ئەو کەسەی گیرۆدەیی ئەگریجەو پەرچەم نەبێ
ڕەمزی دڵداری لە زینێ فێر نەبوو یارم ، دەنا
کووا ئەوینداری وەفاداری وەک و من؟ مەم نەبێ
#مامۆستا_هێمن_موکریان
@basit_hama_xarib
ڕەنجی دووری دڵبەرم بۆ کوشتنی من کافیە
گەر لە دنیادا ئەمن هیچ مەینەتی دیکەم نەبێ
کوا دەزانێ چەند پەرێشان و پەشێوە حاڵی من؟
ئەو کەسەی گیرۆدەیی ئەگریجەو پەرچەم نەبێ
ڕەمزی دڵداری لە زینێ فێر نەبوو یارم ، دەنا
کووا ئەوینداری وەفاداری وەک و من؟ مەم نەبێ
کیژی شاریمان لەخۆی وەرگرتووە چارشێوی ڕەش
داخەکەم نەمدی لەوێ مانگێکی دەورەی تەم نەبێ
شادی جارێکی بە میوانیش نەهاتۆتە دڵم
ڕەنگە خەڵوەت خانەیی خەم،شوێنی نا مەحڕەم نەبێ
خۆم دەسوتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشەن بکەم
کێ لە ڕێی خەڵکا وکوو شاعیر دەسووتێ؟شەم نەبێ..
#مامۆستا_هێمن_موکریانی
@basit_hama_xarib
زۆر ساكارە شاژن بیت و هەژار بم
تۆ لە سەفا منیش شەكەتی كار بم
بەڵام ئەوەی ناتوانم بەرگەی بگرم
گەر ڕوبدات ماڵ وێران دەبم دەمرم
ئەوەیە كە ئەم ئەشقم لێ بسێنی
خۆشت نەوێم لەدڵت دەرم بێنی ...
@basit_hama_xarib
ئێوارانم پاییزێکی
بێ ڕەشەبا و بێ جووڵەیە
هەناسەشم درەختێکی
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە
بە ڕوخسارم وا مەبینە
چڵێ داری ئێوارانم
لە دووریتا بە کوڵ ئەگری
دارستانی هەر دوو چاوم
دارستانی هەر دوو چاوم
ئێوارانم پاییزێکی
بێ ڕەشەبا و بێ جووڵەیە
هەناسەشم درەختێکی
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە
دە ئاخر بۆ وات لێ کردم
چرای ژینت لێ شکاندم
بە ڕووی خۆرا ئێوارانیش
ئاوا بم و پێنەکەنم
ئاوا بم و پێنەکەنم
ئێوارانم پاییزێکی
بێ ڕەشەبا و بێ جووڵەیە
هەناسەشم درەختێکی
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە
#ئێوارانم
#دەشتی_خالید
@basit_hama_xarib
ژە عەقڵ و عەشق حەیرانم،نەزانم قەوڵ کامین کەم
نە عەشق پێم ئەدا موهڵەت،نە عەقڵم کات تەدبیرێ
@basit_hama_xarib
لە دنیادا دڵ ئارامێک و ئارامی دڵێکم بوو
بە جارێ ماڵی وێرانم، ئەمیشم چوو، ئەویشم چوو
خوێنی دڵ لە بەر چاوم نەبێ تا کەی ڕەوان ئاخر!
ئەوا ڕۆیی لە بەر چاوم ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو
#مامۆستا_مەحوی
@basit_hama_xarib
چەن خۆشەویستی تۆ لە لام
ئەی نازەنین، شیرین کەلام
#مامۆستا_عەلی_مەردان
@basit_hama_xarib
جوانترین شتێک کە ژنەوتەبووم ئەوە بوو:
کاتێک کە عاڵەم خەمەکانی لە سەر شانی تۆدا داناوە، بێ خەم بە
چۆن کە منت هەیە
@basit_hama_xarib