دارەمەیتی گەنجەکان لەپاش مەرگیان
زۆر قورسترە لە کەسانی تر، چونکە
ئەوان لەگەڵ ئاواتەکانییان دەنێژرێن
#مەقام
#مامۆستا_حەسەن_زیرەک
@basit_hama_xarib
خۆشم ئەوێی
وەکوو بڵێی تۆ دوا هەناسە بیت
وەکوو بڵێی تۆ دوا هیوا بیت
وەکوو بڵێی تۆ دوا ئاواتم بیت
خۆشم ئەوێی وەکوو بڵێی
تۆ ژیان بیت
@basit_hama_xarib
ئەو لە زۆزان من لە ئارانێ دەژیم
کێ دەڵێ منیش وەلی دێوانە نیم
#مامۆستا_هێمن_موکریانی
@basit_hama_xarib
ئەرێ من خۆشم وە بۆی
گیانە شەوبۆی شەتاوان
لەنجە گیان بە لەنجە
هونەرمەنی پایە بەرزی موسیقای کوردی
#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی
@basit_hama_xarib
خەمگین مەنیشە خەم بدەر وە باد
فەڵەک نمازۆ کەس وە خاتر شاد
ئیمپراتووری شێعری رومانتیکی کوردی
#مامۆستا_بێسارانی
@basit_hama_xarib
سڵاو و ڕێز و حورمەت لە خزمەت ئێوە خۆشەویستاندا.
پێشنیار یان داخوازیتان هەبوو
بۆ پەیوەندی گرتن لە گەڵ ئەدمینی کاناڵ بەم ئایدیە نامە بنێرن
@ddk_org
خۆزگە هیچ کات نەمدیبایە شەوی تار
خۆزگە هیچ کات ڕام نەبواردایە بێ یار
خۆزگە پیری کەلەلای نەدەکردم
خۆزگە ،لە یەکەمین ژوانگەدا دەمردم
#مامۆستا_هێمن_موکریانی
@basit_hama_xarib
بمرم بۆ بێ نازیت ڕۆژئاوا گیان
بەر لە فەلەستین لە سێدارە درایت
بەڵام هیچ میدیایێک هەواڵێکی بچوکی لە تۆ ڕانەگەیاند
ئاااااخ بمرم بۆ بێ پشتیت کوردە گیان
بمرم بۆ بێ عیلمی گەلەکەت،وا بۆ خوێنی فەلەستینی خوێنی خۆیان تێکەڵاو کردووە
(بۆیە ئاهم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە)
#ناڵەی_جودایی
#مامۆستا_هێمن_موکریانی
#ئارمان_خانی
ژەنیار:هاوڕێ خۆشەویستم کاک سۆران سەفەری
@basit_hama_xarib
خاتوو حەبیبە ،ڕەنگی نالی بوو
ڕەنگی چرکەکان ،شێعری نالی بوو
تۆش وەک حەبیبە، ڕەنگی عەشقێک بە
ساحێوی دڵی ماندوی دەردم بە
زیندووم کەرەوە،ئەی شەوقی دڵم
با خەفەت یەکجار خەجاڵەت بار بێ
با شەرمەساری حوزوری یار بێ
ڕەنگ زەرد، بێ ساحێو، وەک هەتیو بار بێ
ڕیشەی دەر بێنا،کۆم بکەرەوە
#ئارمان_خانی
@basit_hama_xarib
شەو چلەتان پیرۆز بێت هاوڕێیان❤️
هیوادارم هەموو شەوێکتان بە گەرمی و موحێبەت شەوی چلە لەگەڵ خزم و دۆستانتان تێپەڕ بکەن
هونەرمەن
#عەدنان_کەریم
#مامۆستا_نالی
@basit_hama_xarib
گیانە ڕۆیشتی بێ بەهانە
خەمی دووریت چەن گرانە
شکاندووتە عەشقی پاکی
فەرهاد و وەلی دێوانە💔
نەسیمەکەی سەردی پاییزی چ بێڕەحمی چ دڵ بەردی
سووری گوڵ سەوزی گوڵزاران، ئەبەی تۆ ڕوو بە ڕەنگ زەردی
ئیتر ناپرسی بەم کارە، هەزاران دڵ بریندارە
ئیتر ناپرسی بەم کارە، هەزاران دڵ بریندارە
بە نەغمەی شاد و مەستانت، هەزاران سۆبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان
بە جەورێت بولبولت تاران
مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری گوڵاڵەی گەش هەوری ڕەش
مەکە دێوانە بولبول ئەتۆ بەیەکجاری لە ژین بێ بەش
دە پاییز بەسیە ئازارت خودایا کوانێ بەهارت
دە پاییز بەسیە ئازارت خودایا کوانێ ئارامت
بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سۆبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان
بە جەورێت بولبولت تاران
#مامۆستا_مەزهەر_خالقی
@basit_hama_xarib
کیژ و کوڕ بگرن لە دەوری گۆڕی هێمن ڕەشبەڵەک
من کە شینگێڕی شەهیدانم،لە کوێ شینم دەوی؟
#مامۆستا_هێمن_موکریانی
@basit_hama_xarib
ڕۆیشتی ئەو ڕێگات هەڵبژارد
ئیدی لات نەکرد بە لامەوە
منت جێ هێشت بە تەنیایی
نەهات خۆشی بە لامەوە
ئەی تیشکی خۆری پاییزی
چی بوو یەکجار لە من زیز بوی
بە تەنیا تۆ بۆم عەزیز بوی
#ئارمان_خانی
@basit_hama_xarib
بەڵێنم بە خۆم دابوو ،کە هیچ کات بۆ تۆ نەنووسم
بەڵام چ بەڵێنێک؟
بەڵێنم بە خۆم دابوو کە هیچ کات لە تۆ یاد نەکەم
بەڵام چ بەڵێنێک؟
بەڵێنم بە خۆم دابوو ،کە قەت ناوت بە زوبان نەهێنم
بەڵام چ بەڵێنێک؟
بەڵێنم بە خۆم دابوو ،کە هیچ کات بیرەوەری تۆ لە خەیاڵم نەپەروەرێنم
بەڵام چ بەڵێنێک؟
بەڵام دیسان بە خۆم بەڵێن دەدەم ،لە سەر لە بیر نەکردنت ،هیچ کات بەڵێن نەدەم
چۆنکە ئەزموونێکی زۆۆۆر زۆۆۆر گیان ستێنە
چرکە چرکە بیر و خەیاڵی تۆ ،هاوڕێ ڕۆژگاری تاڵی منە
دە بڵێ چۆن خەیاڵ و بیرەوەریەکانت ،لە یاد نەکەم
ئاااخ خۆشەویستم
ئااخ خۆشەویستم
#بیرەوەریەکانی_تۆ 💔
@basit_hama_xarib
پەژارەت شادٚیم جە بێخ ئاوەرڐەن
دووریت خەیمەی دڵ ریشەکەن کەرڐەن
فیراقت فەرقم وە تووتیا کەرڐ
جیاییت ئازام جە هەم جیا کەرڐ
وەسواسەت وەی تەور نێش دان وە جەرگم
وە مەرگت قەسەم ڕازیم وە مەرگم
وێت بدەر ئینساف نەونەمام نۆ
مەرڐەن خاستەرەن یا خۆ دووری تۆ؟
مەرڐەن یەک ساتەن ئەرواحەکەی وێم
دووریت هەر ساتێ سەڐ مەرگەن پەرێم
مەر جەستەی خەستەی من جە فوولادەن
یەند دووریت وینۆ هێمان دڵشادەن
دەک ڕەحمەت ئەو قەبر گشت وەفاداران
خسووسەن ئەو کەس شای وەفاداران
#مامۆستا_مەولەوی
@basit_hama_xarib