basit_hama_xarib | Unsorted

Telegram-канал basit_hama_xarib - باست حەمه غه‌ریب

566

پیۆندی لە گەل ئەدمین

Subscribe to a channel

باست حەمه غه‌ریب

هیجری تۆ چەند سەختە دوڵبەر ماڵەکەم وێرانە بۆت

ڕۆژ و شەو غەمباری ڕووتم دیدەکەم گریانە بۆت

ئەشکی چاوم بادەیە ناڵەی دڵم عەینی نەیە

خاک بەسەر بێکەس لە حەسرەت جەرگەکەم بووریانە بۆت

ئەی نیگاری نازەنین لەو ڕۆژەوە دووری لە من

سەیلی دیدەم وا بەخوڕ دێ هەر وەکوو سیروانە بۆت

ئەو بەڵای بۆ قامەتی تۆ دێ لە عۆششاقت کەوێ

سەد هەزاران عاشقت جانا بەڵاگەردانە بۆت

ئەی دڵە بەسیە لە غەم بۆ چی ئەناڵی ڕۆژ و شەو

شەهدی لێوی دوڵبەرت بۆ دەردی تۆ دەرمانە بۆت

هۆنەرمەند #عەدنان_کەریم
شێعری #مامۆستا_ئەحمەد_مۆختار_جاف

@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

سڵام بۆ دۆستان و هاوڕێیان
پرسیارێکم بوو،پێم خۆشە بەشداری بکەن
چەن بە موسیقا و شێعری ئەو گۆرانیانەی کە بیستووتانە، بیرتان کردووە؟

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

چراغم کامەن

مابەینی دۆسیی من و تۆ کامەن؟

نە عەرزەت عەرزەن، نە نامەت نامەن

مەر قاتیی کاغەز، دوعا و سڵامەن؟

مەر پەڕەی کاغەز بڕیان جە شاران

سیاش بکەری پەی دەردەداران؟

یا کاغەز بڕیان، یا مەڵا مەردەن

یاخۆ عارتەن، دۆس وەیاد کەردەن

غەمگین مەنیشە غەم بدەر وە باد

فەڵەک نمازۆ کەس وە خاتر شاد

وەرنە یانی چێش بینایی چاوان

وستەنت وە بێز، بەندەی بێ تاوان

#مامۆستا_بێسارانی
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

گەر خۆشەویستت بێتەوە،چی پێ ئەڵێی؟

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

هاوڕێیانی خۆشەویست
تکایە لە بارەی ئەم کورتە شێعرە نەزەری خۆتانمان بۆ بنووسن

ئەوەی بە ئینسان  ئەڵێ جوان
یان کەرە یان شاعیر
"توانا ئەمین"

ئێوەش وا بیری لێ دەکەن؟

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

هاوڕێیانی خۆشەویست تکایە لەم بەشە بیری خۆتان بنووسن
چەندە بە قەزاو قەدەر بڕواتان هەیە
چی دەبێ کە وا بیری لێ دەکەن
تکایە پاڵپشتیمان بکەن و بە دۆستانی خۆتان بڵێن لەم بەشە بەشداریمان بکەن

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

هاوڕێیان گەر شاعری نوێ دەناسن، پارچە شێعرێکی بنووسن

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

کاتێ بەڵێنت داوە،دڵ مەشکێنە

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

هیجری تۆ چەن سەختە دوولبەر
ماڵەکەم وێرانە بۆت

هاوڕێیان ئەم شێعرە لە کێیە؟
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

بمرم بۆ بێ نازیت ڕۆژئاوا گیان
بەر لە فەلەستین لە سێدارە درایت
بەڵام هیچ میدیایێک هەواڵێکی بچوکی لە تۆ ڕانەگەیاند
ئاااااخ بمرم بۆ بێ پشتیت کوردە گیان
بمرم بۆ بێ عیلمی گەلەکەت،وا بۆ خوێنی فەلەستینی خوێنی خۆیان تێکەڵاو کردووە

(بۆیە ئاهم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە)
#ناڵەی_جودایی
#مامۆستا_هێمن_موکریانی
ژەنیار:هاوڕێ خۆشەویستم کاک سۆران سەفەری

@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

هاوڕێیان تکایە شێعرێک مێمانی‌مان بکەن❤️

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

ئەوە پاییزە،گەڵا ڕێزانە

#عەدنان_کەریم
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

من کە ئاە وناڵەم هەردەم بۆ گەلم،بۆ نیشتمانە
من کە داخ بۆ بێ کەسی،بۆ بێ باوکی کوردستانە
چۆنکە نیمە دەوڵەتێک،هەردەم لە چوارلام تێک دەدەن
بۆیە ڕۆڵەی نیشتمانم گیانی خۆیان بەخت دەکەن
(با لە زارم بێتە دەر پێشکۆی شێعر
با فراوانتر بکەم ئاسۆی شێعر)
ناتوان و بێسەوادە ئەم گەلە بێ چارەیە
چۆنکە فریا ناکەوێ چارە کات چارەسەری

#خاڵو
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

هاوڕێیان تکایە پارچە شێعرێک میمانمان بکەن

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

ئای عەشق،دەردی بێ دەرمانی من
تاوێ بسرەوە لە سەر دڵ، سروەت سامانی من

#خاڵو
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

سوره هەڵاڵه‌ و کوی عاشقان
خەڵاتیم که‌رده‌ن سه‌ر به‌رزی شاخان
سوره هەڵاڵه و باخ و به‌هشتی
ئاواتم واسته‌ن یاوی به عه‌شقی
جه‌ لاو من عه‌شقی ،نامیش دانشه‌ن
عێلم و فه‌لسەفه‌ و بیر و ئه‌ندێشه‌ن
زانایی و سه‌واد ،ڕاو ئازادیما
کناچێ ئازیزم ،کتێب ده‌س گێره
نوقته به نوقته که‌ڵتور یاو گێره
گوش نه‌ده‌ی تو به زه‌ڕو زیوه‌ری
فریوت نه‌دا ڕواس و قه‌لی
وه‌رنه باوڕما یه‌ک‌ جار ته‌مامیو
گوش گیره جه لاو ماموسای زانا
ئامان نه‌خڵه‌تنوت مه‌ڵا به دوعا
وێت نه‌ده‌ی ده‌سو قه‌زاو قه‌ده‌ری
به‌س تو نواچی خوا چار‌‌ه سه‌ری
کتێبی ده‌ست ، به وینه‌و تاو بو
ڕات ڕوشن که‌رو ، بیناییت باز بو
زور که‌سا که‌ردشا به ده‌ستی ئه‌نقه‌ز
زوڵم جه ئینسان، خاکی جوانشا به‌رد
به‌نامی دین و کتێبی خوایی
خاک و یانەما، هه‌لار هه‌لار که‌رد
#خاڵو
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

یا کاغەز بڕیان
یا مەڵا مەردەن
یاخۆ عارتەن دۆس وە یاو کەردەن

ئێمپراتوری شێعری ڕۆمانتیکی کوردی
#مامۆستا_بێسارانی نەمر
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

#مامۆستا_نەجمە_غۆڵامی
#ملوانکەی_شین
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

بۆ یەکەمین ماچی دوا ڕۆژی ئازادی

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

دەدری دووری،دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

چاو لێکە
لە قووڵای دڵمەوە بانگ دەکەم.
کوانێ وەڵامت...

واڵس بەهاری
#فرێدریک_شۆپێن
#خاڵو
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

با لە زارم بێتە دەر پێشکۆی شیعر
با فراوانتر بکەم ئاسۆی شیعر

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

شەرتە ئاخێکیچ نەکێشم،داخ بنێمە سەر دڵت

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

خەمم بە درێژەی مێژووی تاڵ و پڕ لە ستەمی کوردستان بێ کۆتاییە
ئاخ بۆ ڕۆژئاوا😔

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

بەشێک لە فیلمی کیسەڵەکانیچ هەڵ دەفڕن بە کارگەردانی کاک #بەهمەن_قوبادی
هاوڕێیان نێوی ئەم گۆرانی بێژە دەزانن؟

@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

تاسە
جەلال مەلەکشا بۆ عەبدوڵڵا پەشێو

خۆشەویستم!
زۆر لەمێژە
تاسەی دووریت
وەک دڵۆپێ فرمێسک لە ناو
گلێنەی چاوما قەتیس ماوە!
هەوری ئازار
بە سەر کێلگەی تینووی دڵما
پرچی ڕەشی خەم و زووخاوی ئاڵاوە!

خۆشەویستم!
تاسەی دووریت، بوو بە تفەنگ،
دەستی لە مل چیا کرد و نەهاتەوە.
تاسەی دووریت، بوو بە خەیاڵ
ڕۆیی دەرگای سنوورەکان بکاتەوە!
تاسەی دووریت، بوو بە حەللاج
سێدارەی کرد بە، جێژوانی دڵداری و ماچ

خۆشەویستم!
لە نێوانی من و تۆدا
دەریای ئاگر شەپۆل ئەدا
سنوور وەک سەگ ئەلوورێنێ
قەپ بە پاژنەی قاچا ئەکا
هەنگاو بە هەنگاو تێمانە
بەڵام من، ئەو ئەویندارەم
لە ناو خوێنا ئەژێیمەوە
شەقڵی سنووریان ئەشکێنم
بە حەیران و سیاوچەمانە!

خۆشەویستم!
باسی دڵداری من و تۆ
دنیای گرت و هێشتا ئێمە لە یەک دوورین
باسی دڵداری من و تۆ
چاوی مێژووی
کردە کانیی فرمێسک و خوێن
هێشتا ئێمە
سەدە و ساڵ و مانگ ئەژمێرین

خۆشەویستم
تۆ ڕێکەوە
من هەوڵ ئەدەم
با بە یەکتر بگەینەوە!
تۆ بانگم کە،
من پڕ بە دەم هاوار ئەکەم!
وەڵام یەکتر بدەینەوە.
قەف قەف زنجیر سنوورەکان بپچڕین و
ئەو هێلانە شێواوەمان
بکەینەوە بە نیشتمان
بکەینەوە بە کوردستان
#جەلال_مەلەکشا
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

کەویار

#مامۆستا_حەسەن_زیرەک
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

بۆ مەلە ئازیز دڵ سەردٚای بەردٚەن
تاسەو ڕۆجیاروو باڵاو تۆش کەردٚەن

بۆرێ ڕۆجیاروو سەردٚی زمسانی
دڵ یەخش بەسەن بەش وێت برمانی

هەرچن زمسانا بۆران ناوەختا
زمسان با مەنۆ دووری تۆ سەختا

#خەمیار_هەورامی
بە دەنگۆ کاکە شارام خەڵیفە
@basit_hama_xarib

Читать полностью…

باست حەمه غه‌ریب

ئەی باڵا بەرزی نەرمو شل
#مامۆستا_عەلی_مەردان
@basit_hama_xarib

Читать полностью…
Subscribe to a channel