وەشڵەیم بە خەزان پەی وێش مەبۆ زەرد
ئەو جە وادەی وێش،من جە تاوی دەرد
#مامۆستا_بێسارانی
@basit_hama_xarib
بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە بۆ کۆچی دوایی خاتوونەکەی کوردەواری
خاتوو فەتانە وەلیدی
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی بە شەرەف و هونەرمەن پەروەری کوردەواری دەکەین
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میلەتا دەژین
#خاتوو_فەتانە_وەلیدی
@basit_hama_xarib
ئااااخ کەسە دوورەکەم
لە پێناوی کام خەیاڵی وشکی منی وێرانە ماڵدا خۆت شاردووتەوە
کە بەهاریچ بۆ یەک چرکەش سەردانم ناکات
ئاواتی ،لە مێژووی کۆن و دوورە دەستی مندا
ئەو ئاوەتەی وا پڕ لە هەستە ،بۆ هەستی بێ هەستی داخراوت
ئاخ کە ئەمجارەش خەیاڵت مەجاڵی هەناسەم پێ نادا
حەزو تاسەت وان لە دڵی مندا
ئەوندە کۆنە ،بە قەد یەکەمین هەناسەی ژیانی دەسپێکراوم
ماڵاوا شاژنی خەیاڵی من،ماڵاو
#ئارمان_خانی
@basit_hama_xarib
هاوار تێپەڕی، هاوار تێپەڕی
دووری باڵاکەت لە حەد تێپەڕی
پەژارەت هێزی لە ئەژنۆم بڕی
لە هێلانەی دڵ شەوقی دڵ فڕی
فراقت فەرقی کرد بە کۆی مەفرەق
دڵ بە شەوقی غەم وەک شەبەق بوو شەق
تۆ جوێ بوویتەوە و گیان جیا بووەوە
ڕۆژی ڕووناکم تاریک بووەوە
تیرێکی وەهات داوە لە جەرگم
بێزارم لە ژین لام خۆشە مەرگم
توخوا خۆت بیڵێ نەونەمامی نۆ
مردن خۆشترە یاخو دووری تۆ؟
مردن جارێکە و زوو ئەبڕێتەوە
دووریت دەردێکە ئەتەنێتەوە
ڕەنگە جەستەی من شووشەی پۆڵا بێ
هێند بیڕەنجێنن هێشتا هەر ما بێ
چەرخی چەپکردار خستوومیە سەما
وەک بەردم دابێ لە شوشەی سەما
نایەڵێ ساتێک بسرەوم بۆ خۆم
ئەمە ساڵێکە من چاوەڕێی تۆم
با شەوێک لە لات دەردم هەڵڕێژم
تامی شیرینی ڕازت بچێژم
ئەنجا بشمرم هیچ باکم نابێ
گەرمەگۆڕمە نان و کەبابێ
ئێستا لە داخا هیچم پێ ناخورێ
نەوسن چۆن بەرگەی برسێتی ئەگرێ
دوو شتە ڕێگەی ڕزگاری من بێ
یا یار هی من بێ، یا یار هێمن بێ
#مامۆستا_پیرەمێرد
@basit_hama_xarib
دە ئەی ئێوارەی خۆرنشین
مەڵبەندی تاسەی تەنیایی
ئەی جێ نەزەرگەی ماتەمین
لە خۆر بکە ماڵاوایی
منیش وەکوو تۆ لە ئاسمانی
ناهومێدیی دڵا وێڵم
تەمەنکورتی جێ ئەهێڵم
#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس
@basit_hama_xarib
بێتهۆڤێن ئەم مووزیکەی پێشکەش کرد بەو عەشقەی وا هیچکات پێ نەگەی
تۆش پێشکەشی کە بە خۆشەویستی دڵت❤️
#بێتهۆڤێن
@basit_hama_xarib
ئااااخ کەسە دوورەکەم
لە پێناوی کام خەیاڵی وشکی منی وێرانە ماڵدا خۆت شاردووتەوە
کە بەهاریچ بۆ یەک چرکەش سەردانم ناکات
ئاواتی ،لە مێژووی کۆن و دوورە دەستی مندا
ئەو ئاوەتەی وا پڕ لە هەستە ،بۆ هەستی بێ هەستی داخراوت
ئاخ کە ئەمجارەش خەیاڵت مەجاڵی هەناسەم پێ نادا
حەزو تاسەت وان لە دڵی مندا
ئەوندە کۆنە ،بە قەد یەکەمین هەناسەی ژیانی دەسپێکراوم
ماڵاوا شاژنی خەیاڵی من،ماڵاو
@basit_hama_xarib
کچە کورسانی وان مێشکت زێڕە
تۆ خوەت بەهاری ،کوردی ئەپۆشی
پڕ لە ڕەنگی جوان ،بێ شێعر ئەدرۆشی
خوەت وێنەی گوڵی،جلت باخچەی گول
ئەر بۆی گوڵ نەبۆ ،بۆی گوڵاو جە کۆن
#خاڵو
@basit_hama_xarib
ئەبێ خەم چ ڕەنگێک بێت،
کە دڵی سپی ڕەش ئەکات و قژی ڕەش سپی ئەکات…🖤
@basit_hama_xarib
یەکەم سوورەت لە باراننامەی ئێمەدا لە ژنەوە دەست پێ ئەکات
ئەمە سوورەتی ئەوینە
لە مەملەکەتی شێعردا ژن پاشایە و پیاو گەدایە
لە مەملەکەتی عاشقا ژن سەرچاوەی خەونەکانە
ژن پەیامی بەردەکانە،
ژن ڕێگایە
لە ناو جیهانی ئێمە دا
ئەم سوورەتە
ڕەنگەو،
دەنگەو،
سۆزەو،
سەنگە
بۆ میراتی بەرزی شاهیش
بۆ میراتی چرای خەونیش
بۆ میراتی هەتاو و ئاو
ژن نیوەیە و
پیاو سێ یەکە!
#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس
@basit_hama_xarib
من کە مەیخوارم لەگەڵ شێخ وادەمان ڕۆژی حەشر
نۆشی گیانی بێ بنۆشێ خوێنی جەرگی بادە نۆش