كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946
هەمەچەشنە کاناڵێک لێرە بەردەستە, کەرتە بکە و پاڵپشتیان بن🤍🌻
Читать полностью…ئازیزان لەم پێڕستەدا بەهێزترین کاناڵە کوردییەکانم ناساندووە, بواری دڵخوازی خۆت هەڵبژێرە🌼🧡
Читать полностью…شتێک کە هەمیشە پرسیارێکی گەورە بووە بۆ من و لە ڕاستیدا درۆی ئەوە ناکەم بڵێم وەڵامی تەواوەتی دەزانم ئەوەیە: بۆ مرۆڤەکان لە کۆمەڵگا خۆرهەڵاتییەکاندا بەردەوام باسی ناشیرینی دەکەن، بۆ دزێوی هەمیشە سەرنجڕاکێشترە بۆمان، بۆ حەزدەکەین بە ناوی شەڕکردن لەگەڵ ناشیرینیدا ئەوانی دەوروبەرمان وێرانبکەین، ئەم کانگا ترسناکەی شەڕانگێزی لە ڕۆحی مرۆڤی ئێمەدا لە کوێوە هەڵدەقووڵێت؟
لە ڕاستیدا گەشتێکی کورت بە فەرهەنگی ڕۆژانە و ڕووبەرە کولتوورییەکانی ئێمەدا، ئەوە ئاشکرادەکات مرۆڤی خۆرهەڵاتی بە گشتی قسەیەکی ئەوتۆ گرنگی لەسەر جوانی نییە. وێنەی نیگارکێشەکانمان، مۆسیقای هونەرمەندەکانمان، شیعری شاعیرەکانمان ناتوانن ببنە بابەتی قسەکردن، بەڵام ئەگەر خودی ئەو نیگارکێشە یان ئەو هونەرمەندە یان ئەو شاعیرە دزێوییەکی هەبێت، ئەوا بە مانگ و بە ساڵ قسەی لەسەردەکرێت.
لە کولتووری ئێمەدا جوانی بابەتێک نییە کەس قسەی لەسەربکات، یاخود لە ڕاستیدا مرۆڤی ئێمە توانای ئەوەی نییە هەستەکانی خۆی بۆ جوانی لە ڕستە و گوزارشتدا دابڕێژێت، بەڵام ناشیرینی و دزێوی بینەری گەلەک بەتامەزرۆیان هەیە کە گیرڤانیان پڕە لە وەعز و ئامۆژگاریی پڕوپوچ.
هێزی مرۆڤی ئێمە لەسەر بینینی ناشیرینی و وەسفکردن و چێژوەرگرتن لێی، هەزاران جار لە توانای لەسەر بینین و وەسفکردن و لەزەتبردن لە جوانی گەورەترە، هێندەی شەڕانگێزی و پەلاماردان مرۆڤەکانی وڵاتی ئێمە تووشی ئۆرگازمی ڕۆحی دەکەن و ئاسوودەیان دەکەن و گرێ دەرونییەکان هێوردەکەنەوە، جوانی و تێڕامان و بیرکردنەوە ناتوانن ڕۆح بڵندبکەنەوە و مانا بە ژیان ببەخشن.
" بەختیار عەلی "
پارچەیەك لە وتاری " لووتە خوارەكەی پیكاسۆ"
لە كتێبی " منداڵەكانی ساتۆرن "
مرۆڤەکان "وەک دەگووترێت" بە ئازادی لەدایک نابن و دواتر ببنە کۆیلە، بە پێچەوانەوە بە کۆیلەیی لەدایکدەبن و ڕێگایەکی درێژیان لە بەردەمدایە تا بەهۆی زانین و ئیرادە و خودناسینەوە ئازادبن… سەرەتا مرۆڤ دەبێت زنجیرە بینراو و نەبینراوەکان بناسێت، دواتر قسە لەسەر تاکێتی خۆی بکات. «تاک» مەخلوقێکی خودپەرست نییە کە خۆی لە کۆمەڵگا جیادەکاتەوە، بەڵکو کەسێکی زۆرزانە، ئاگادارە کۆمەڵگا بەچ زنجیرێک دەیبەستێتەوە و هەوڵدەدات کۆت و پێوەندەکانی خۆی بیشکێنێت. بۆیە تاکگەرایی جۆرێکە لە جۆرەکانی جیهانبینی و مەعریفەت، بەبێ پلەیەکی دیاریکراو لە گەشەی عەقڵی و فەلسەفی لەدایکبوونی تاک، چ وەک چەمکێکی فەلسەفی، چ وەک چەمکێکی یاسایی، چ وەک هەستێکی تایبەتی و شەخسی، کاری نەکردەیە.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە وتاری "هەندێک سەرنج لە مانای تاکگەرایی لە دونیای ئەمڕۆدا"
لە کتێبی " خوێنەری کوشندە "
مرۆڤ هەمیشە بە ئومێدی شتێکی دی دەژی، شتێکی نادیار، شتێک ناونانرێت، دەستنیشان ناکرێت، شتێکە وادەکات لە پشت هەموو ئەو پلان و بەرنامانەوە کە هەیەتی چاوەڕوانی شتێکی تریش بێت، شتێک زیاتر لەوەی لە ئاسۆکانی ئێستادا دەیبینێت. «شتێکی تر» ئەوە هەر ئامانجی مرۆڤەکان نییە لە ژیانی خۆیاندا، بەڵکو ئامانجی مرۆڤەکانیشە لە مامەڵەیاندا لەگەڵ مێژوودا. مرۆڤ تەنیا چاوەڕوانی شتێکی دی نییە بۆ خۆی، بەڵکو چاوەڕوانی شتێکی دیشە لە مێژوو، بۆ کۆمەڵگا، بۆ هەموو ڕەگەزی ئادەمیزاد. هیچ کات مرۆڤ بەبێ ئەو چاوەڕوانییە ناتوانێت بژی، چاوەڕوانی ئەو شتە نادیارە پاڵنەرێکی گەورەی مانەوەیە لە ژیاندا. هەڵبەت مەرج نییە «شتێکی دی» کە چاوەڕوانیدەکەین هەمیشە شتێکی جوان بێت. ئەو «شتەی دی» هەمیشە شتێکی دوو دیوە، دیوێکی دۆزەخی و دیوێکی بەهەشتی هەیە، دیوێکی یۆتۆپی و دیوێکی ئەپۆکالیپسی «قیامەت هەستێن». دۆزەخ و بەهەشت هیچ نین جگە لە بەرزکردنەوەیەکی میتافیزیکیانەی ئەم چاوەڕوانییە. ئەوەی لێرەدا دەمەوێت لەسەری بدوێم، ئیشکردنی سیستمە لەسەر ئەو چاوەڕوانییە.
ئەو سیستمە لۆکاڵ و جیهانییەی ئەمڕۆ تێیدا دەژین، بەردەوام لەسەر دۆخی ئامادەکردنی مرۆڤ بۆ ئەو «شتەی دی» ئیشدەکات، چاوەڕوانی بەهەشتێک کە دێت یان قیامەت و کۆتاییەکی کتوپڕی دونیا کە هەر زوو بەڕێوەیە. هەمیشە شتێکی دی هەیە کە سبەینێ ڕودەدات، هەمیشە لەزەتێکی شاردراوە هەیە سبەی پێیدەگەین، هەمیشە سەرکەوتنێک هەیە سبەینێ بە دەستی دەهێنین، هەمیشە ڕووداوێک هەیە سبەینێ دەقەومێت. زۆرینەی ئایدۆلۆژیا و دینەکان لەسەر ئەم چاوەڕوانییە ئیشدەکەن، لەسەر ئەو «شتەی دی»... ئەو شتەی هەمیشە سبەینێ دێت.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە وتاری دەربارەی" شتێکی دی ڕاستەقینە "
لە کتێبی "دەستەسڕەکەی ئۆتێلۆ "
کاتێک جیهان دان بە بێگوناهی مندا نەنێت، مانای ئەوە نییە من خۆشم دان بە بێگوناهی خۆمدا نەنیم. "تەنهایی" لێرەدا پێداگری مرۆڤە لەسەر پاکی خۆی ... سیاسەت لە گوناهبارکردنی مرۆڤدا هەنگاوێک دوورتر لە دین دەڕوات. لە دیندا مرۆڤ بەرامبەر خودا و بەرامبەر ئاسمان قەرزارە، بەڵام لە سیاسەتدا مرۆڤ بەرامبەر هەموو شتێک قەرزارە و دەبێت بۆ پاکبوونەوە بگەڕێت، بەرامبەر خاک، بەرامبەر نیشتمان، بەرامبەر سەرۆک، بەرامبەر خێزان، بەرامبەر نەتەوە، بەرامبەر چینە کۆمەڵایەتییەکەی، بەرامبەر حیزب، بەرامبەر هەڤاڵانی حیزب، بەرامبەر شەهیدان و خێزانی شەهیدان... هتد. مرۆڤ بەردەوام بە قەرزی زیاتر و زیاتر باردەکرێت.
لە ژیانی ئێستای ئێمەدا هیچ شتێک نییە هەستی گوناهـ لە مرۆڤەکاندا نەچێنێت. سیاسەت، ئەخلاق، وەزیفە... مرۆڤ لە ساتێکەوە لەدایکدەبێت تا دەمرێت بە هەستی گوناهـ باردەکرێت... مرۆڤ بەر لەوەی فێری زمان بێت، فێری ئەوە دەکرێت گوناهبارە و خەتایەکی کردوە. لە جیهانی ئەمڕۆدا هەموو کەس دەتوانێت هەموو ئەوانیدی دادگایی بکات، ئاسۆی گوناهـ و گوناهبارکردن بە جۆرێک کراوەیە، دەتوانین بە جۆری جیاواز جیاواز و بە بەهانەی جیاواز جیاواز مرۆڤەکان بخەینە نێو لیستی تاوانبارانەوە، لە هەلومەرجی واشدا پەیوەندی مرۆڤانەی تەندروست کاری نەکردەیە.
"بەختیار عەلی"
لە کتێبی "وەک دەریایەک پڕ لە نهێنی"
کەس لە خۆی پرسیوە بۆ دونیا لە ساتی خۆرئاوابووندا دەگاتە ڕۆمانسیترین و جوانترین ساتی خۆی؟ چونکە لەو ساتەدا زەوی لە ژێر ڕەحمی هەتاو و لەژێر منەتی تریفەدا نییە، لەو ساتەدا زەوی خۆیەتی، ئا لەو کاتەدا سەیری درەخت و ئاو و هەور و جەنگەڵ بکەن، سەیری شارەکان بکەن، سەیری مەزرا و باغ و جوێبارەکان بکەن، تەنیا لەو ساتەدا ڕووە ڕاستەقینە و غەمگینەکەی دونیا بە ڕوونی دەردەکەوێت، هەتاو جۆرێکە لە کۆمەکی ئیلاهی تا بەردەوام ئەو غەمە نەبینین کە لەسەر هەموو گەڵایەکی جیهان و لە ناو هەموو دڵۆپە ئاوێک و لە هەموو گزنگێکی ورددایە...
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ"
ئاوارەیی هەندێ جار ئەوە نییە ماڵت نەبێت، بەڵكو ئەوەیە نەزانێت بچیت بۆ كوێ، لە پەنجەرەكەوە سەیردەكەیت و هەستدەكەیت دەبایە تۆ لە جێگایەكی تر بایتایە، ئەوە ئاوارەییە.
"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان"
گێڕانەوەی ئۆتۆماتیکی ئەنفال بۆ ئایین و فکری دیینی نەوەک و خۆ دزینەوەیە لە خوێندنەوەی بەعس، بەڵکوو گواستنەوەی گوناهەکانی بەعسە بۆ ملی ئایین، کە لەجەوهەردا ئایین خۆی یەکێک لە قوربانیەکانی بەعسە.
"بەختیار عەلی"
له کتێبی "چێژی مەرگدۆستی"
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
ئێمە نەوەیەک بووین دەمانویست سیاسەت ئازادمان بکات، ئێستاش پێدەچێت خەڵکی لەسەر هەمان هەڵەی خۆیان سوور بن، سیاسەت تەنیا کەرەستەیەکە لە ناو دەیان کەرەستەی تردا، مرۆڤ ناتوانێت تەنیا بە سیاسەت یاخود هەر بە سیاسەت ئازاد بێت… بولبولیار تۆ لە من باشتر دەزانیت، مرۆڤ گەر قەڵەمێکی هەبوو مانای ئەوە نییە دەتوانێت کتێبێک بنوسێت، مەنجەڵێکی هەبوو مانای ئەوە نییە دەتوانێت چێشت لێنێت. خەڵکی وڵاتەکە وا چۆتە مێشکیانەوە گەر حیزبێک هەبوو، گەر سیاسییەک هەبوو دوایکەوتن و سوژدەیان بۆ برد دەتوانن ئازاد بن، وڵاتەکەی من و تۆ پڕە لەو درۆزن و ڕیاکارانەی کە شەو و ڕۆژ ئەم درۆیە بڵاودەکەنەوە، بەشێوەیەک هیچ کەس هیچ گومانێکی لە ڕاست و دروستیی ئەو ڕێگایە نەماوە. من لە زیندان زۆر بیرم لێ کردەوە، هەڵەی کوشندەی من ئەوە بوو کە ئامادە بووم لە پێناوی ئازادیدا ببمە کۆیلە. ترسناکترین جۆری کۆیلە ئەو کەسانەن کە لە پێناوی ئازادیدا دەبنە کۆیلە، وەک من، چونکە پلەی خەیاڵات و خۆبەڕاستزانینمان ئێجگار گەورە دەبێت… خۆت لەگەڵمدا ژیاویت، هەموو ژیانم لە پێناوی ئازادیدا کۆیلە بووم. مرۆڤ دەبێت سەرەتا ئازاد بێت، شۆڕش بە ئازادی کۆتایی نایەت، بە ئازادی دەست پێ دەکات. ئەو مرۆڤانەی کە هەمیشە ئامادەن کۆیلە بن هیچ شۆڕشێک ناتوانێت ڕزگاریان بکات، زۆرمان دەوێت تا بتوانین شۆڕش بە ئازادییەوە گرێ بدەین، بە بڕوای من ئەو ڕێگایە سەخت نییە، ئەفسانە نییە، خەیاڵات نییە، بەڵکو ئەم ڕێگایەی تریان ئەفسانەیە. دونیای ئازاد پێش مرۆڤی ئازاد لە دایک نابێت، بە پێچەوانەوە، ڕێگا گەورە و مومکینەکە ئەوەیە مرۆڤی ئازاد پێش دونیای ئازاد لە دایک بێت، بەڵام مرۆڤەکان وا ڕاهاتوون سوژدە بۆ بتێک ببەن تا ئازادیان بکات.
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "کەشتیی فریشتەکان ٣"
یەکەم پیاو کە خانمێک دەکاتە ژن، ئەو کەسە نییە کە لەگەڵیدا دەخەوێت، ئەو کەسە نییە پەردەی کچێتی لادەبات و بارێکی سەخت و ناشیرینی لەکۆڵدەکاتەوە. نا بەپێچەوانەوە... ئەو کەسەیە کە یەکەمجار وێنەی ژنێکی ڕاستەقینەی تێدا دەبینێت، وادەکات ئافرەتێک لە ڕێگای نیگاکانی ئەوەوە لە منداڵییەوە بەرەو ژنێتی بگوازێتەوە. ژنێتی تەنیا گەشەیەکی سروشتی و هۆرمۆنی نییە، بەڵکو جۆرە باوەڕێکی تایبەتییە، جۆرە ئیمانێکی ژنە بە جەستە و توانای خۆی، کە بەبێ نیگای پیاو نایەتەدی. نیگای پیاو ئەو پردەیە کە خانمان بەرەو جەستەی خۆیان بەسەریدا دەپەڕنەوە. هیچ لەشێک نابێتە لەشێکی ڕاستەقینە تا نەبێت بە جێگای ئارەزووی کەسێکی دی، تا یەکێکی دی وەک لەش دانی پێدا نەنێت. ئەوەی هەزاران ئافرەت لەسەر زەوی هەن کە تەنیا وەک ڕۆحی ڕووت دەسوڕێنەوە، نهێنییەکەی لەوەدایە کە هەمیشە چاوەڕوانی نیگایەکن وەک جەستە دانیان پێدا بنێت... داننان بە جەستەی ئافرەتدا داننانە بە بەشێکی گەورەی بوون و گەورەیی و مەزنی ئەودا. هەڵبەت کە ئافرەت بەس جەستە نییە، بەڵام بەس ڕۆحیش نییە، هەڵبەت هیچ یەکێک لە ئێمە بەس لەش نین، بەڵام هەمووشمان بەس دڵ و سۆز و هەستی دەرونکار نین. لەم زەمانەدا هێندەیان دووپاتکردۆتەوە کە ژن تەنیا جەستە نییە، نزیکە هەمووان ئەوە لە یادبکەن کە بەڵێ بەشێکی گرنگی هەموو مرۆڤێک جەستەیە. لێرەوە یەکەمین کەسێک کە کچێکی منداڵکار دەکات بە ژن، ئەو کەسەیە کە ئەو بڕوایەی تێدا سەوزدەکات کە ژنە، چونکە ژنێتی بەرلەوەی دۆخێکی بایۆلۆژی بێت، هەستێکی دەرونییە.
" بەختیار عەلی "
لە ڕۆمانی " کەشتیی فریشتەکان ١ "
خۆشەویسـتی وەک مۆسیقـا وایـە، وەک چـۆن لـە مۆسیقـادا دواجــار مـرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چـی، لــە خۆشەویستیی راستەقینەش دا مـرۆڤ نـازانێت دەیەوێت بڵێت چی، کـێشەکە هەر بێ توانایی زمان و کـەم قودرەتــی وشە نیە لـە تەعبـیرکردندا، بـەڵکو ئەوەیە کـە دواجار خۆشەویستـی راستەقینە وەک مۆسیقــا ئامانجێکی نـییە، تەفسیرێکی نیە بۆ لــێرەیە و چی دەوێت، کــە توانی تێبگـات چی دەوێت، لــەوە دەکەوێت خۆشەویستـیی بێت، کـە روخسارێکی نەگـۆڕ و تەفسیرێکی کـۆتایی وەرگـرت ئیتر دەمـرێت ... عاشقی راستەقینە یەکێکـی خۆش ناوێت لەبەر ئەوەی جوانە، ئەفسوناویە، بە رەوشتە، بە مەکرە یان هەر سیفاتێکـی بێ مانای تـر، بەڵکو لەبەر ئەوەیەی ئەوە تەنیا رێگایە بـیر لە هیچ غایەتێک نەکـاتەوە. ❤️
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپیەکان"
هاوڕێیان لەڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە لەگەڵمان بن☺️
Читать полностью…قووڵایی قەیرانی فۆرم لە ساتی ڕوانیندا بۆ ناسیونالیزمی کوردی دەردەکەوێت. كێشهی سهرهكی بزاوتی ناسیۆنالیزمی كوردی ئهوه بوو كه ههرگیز نهیتوانی ماهییهتی خۆی و جهوههری خۆی به ڕۆشنی ڕوونبكاتهوه... مێژووی بزاوتی ناسیۆنالیستی كوردی مێژووی ههڵهاتنه بهردهوامهكانێتی له ڕوونكردنهوهی مانا و ماهییهتی خۆی. لێرهوه ههرگیز له فۆرمێكی ڕۆشندا كه ستراكتورێكی عهقڵی و جیهانبینییهكی ئاشكرا نیشانبداتهوه، بهرجهستهنهبووه. بهڵام بزاوتی ناسیۆنالیزم تهنها بزاوتێك نییه كه ناتوانێت ماهییهت و مانا و دهلالهتی بوونی خۆی ڕوونبكاتهوه، ماركسیزم ههمان شێوه له دونیای ئێمهدا فۆرمێك نادۆزێتهوه، نابێته پڕۆژهیهك به ماهییهت و ڕوخسارێكی ڕوون و بە مەبەستێکی ڕۆشن و دیاریكراوهوه، نابێته ههیكهلییهتێكی مهعریفی داڕێژراو له فۆرمێكی بینراو و قابیل بە تێگەیشتندا. بهڵام كێشهكه ههر كێشهی بزاوته سیاسییه گهورهكان نییه، بهڵكو بۆتە كێشهی كۆی ئهو دیارده فیكری و ئهدهبیانهش له دونیای ئێمهدا سهر ههڵدهدهن. هیچ دیاردهیهكی ناو دونیای ئێمه نییه خولیایهكی ناوهكی قووڵی تیابێت، ماهییهتی خۆی ڕوونبكاتهوه، واته فۆرمی ڕاستهقینه و بهرجهستهی خۆی ئاشكرابكات، لەسەر خۆی و فەزای دەوروبەری و دیاردەکانی هاوزەمانی بوەستێت و قسەی هەبێت. زۆربەی شاعیرەکان شتێک لەسەر ماهییەتی شیعر ناڵێن و بەجێیدەهێڵن بۆ ناڕوونی و ئیبهام، بزاوته شیعرییهكان وهك چركهسات دێن و بێئهوهی ماهییهتی خۆیان ڕوونبكهنهوه، بێئهوهی فۆرمی شیعری خۆیان ڕۆشنبكهنهوه تێدهپهڕن. ئەوانەشی لە بوارە ئەکادیمییەکاندا ئیشدەکەن، دۆخیان لە هەمووان خراپترە، هیچ کایەیەکی زانستیمان نییە ستراتیژێکی کارکردنی ڕوونی هەبێت یاخود بووبێت بە زەمینەیەک بۆ بەرهەمهێنانی گووتار، فۆرمێکی کارکردنی سەربەخۆی وەرگرتبێت و عەقڵی تایبەت و بەرهەمهێنی هەبێت. وهك ئهوهی ئێمە له جیهانێك و مێژوویهكدا بژین هیچ شتێك دهموچاوی نهبێت، هیچ ڕوخسارێك تا ئهو جێگایه خۆی ڕۆشن نهكاتهوه بتوانین به تهواوی بیبینین. له ناو ئهو ئاژاوەی بێڕوخسارییهدا وهك ئهوهیه ئهبستراكت و بێفۆرمیی باڵادهستترین شتی مێژووی هاوچهرخی ئێمهبن. بەوەدا شتەکان هیچیان شتێکی کۆنکرێت نابەخشن، مرۆڤە لاواز و بێماریفەتەکان هەر زوو دەگەڕێنەوە بۆ ئەو فۆرمە کۆنانەی جاران کە شوناسی ڕوون دەدەن بە مرۆڤەکان و لە ڕارایی و دوودڵی بێ فۆرمی ڕزگاریاندەکەن. بۆیە دەبینیت، شێوەکانی عەقڵی خێڵەکی یان تێڕوانینی مەزهەبی و ئەفسانەیی لەم جۆرە کۆمەڵگا دابڕاوانەدا، بە پێچەوانەی کۆمەڵگاکانی تری دونیاوە، بە زیندوویی دەمێننەوە، چونکە کایەکانی تر تێیدا نەبوون بە خاوەنی شێوە و زەمینەیەکی وەها پتەو شوناس ببەخشنەوە.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە وتاری "نەبوونی فۆرم"
لە کتێبی "منداڵەکانی ساتۆرن"
من لە دوای نوشوستی ڕاپەڕین و دەستپێکردنی شەڕەوە ، سا زۆر بیرم لەوە دەکردەوە ...
گەلەک کتێبم لەسەر دەخوێندەوە ، هەندێ کات ڕیش و سمێڵم و قژم بەرەڵادەکرد و وەک فیلێکی زەبەلاح دەکەوتمە دەشتەکان ، بە هەموو توانای خۆم قاچمدەدا بە زەویدا و سەیری ئاسمانم دەکرد و دەمپرسی " مرۆڤ بۆ وادەکات ، سا ئەم میللەتە چییەتی... چی؟ "
کە قۆناغی یەکەمی شەڕ دەستیپێکرد ... ڕوخام... تێگەیشتم جانەوەرێکی برسی لە خوێنی ئەم میللەتەدایە ...
لە شەڕدا دوو میللەت ، دوو دین ، دوو شێوە سیاسەت بەرامبەری یەک نەبوون...
سا دوو مرۆڤی ڕووت ، بەرامبەری یەکبوون... دوو ئینسان وەک دوو جانەوەر ، بێ هیچ هۆیەک پەیوەندی بە مانا و حیکمەتی ئینسانەوە هەبێت یەکتریان دەخوارد... مرۆڤایەتی وەک گڵۆپێک وایە ، دەکوژێتەوە و دادەگیرسێت ، گڵۆپێکە لە ناو ڕۆحماندا ، دەشێت بۆ هەتاهەتایە خامۆش بێت و دانەگیرسێتەوە ، دەشێت دابگیرسێت و بکوژێتەوە...بەڵام ئەوەی هەمیشە داگیرساو بێت ، هەمیشە بە مرۆڤبوونی خۆمان ڕووناک بین ئەمەیان ئەستەمە و من نەمبینیوە...
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا"
ئازیزان لەم پێڕستەدا بەهێزترین کاناڵە کوردییەکانم ناساندووە, بواری دڵخوازی خۆت هەڵبژێرە🌼🧡
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە🤍🌻
Читать полностью…دکتۆر بیری نەدەهات بە درێژایی ساڵانی کارکردنی وەک پزیشک، سۆزێکی تایبەتی بۆ نەخۆشێک هەبووبێت، توانیبێتی ببێت بە هاوڕێی نەخۆشێک، نە لەبەرئەوەی وەک پزیشکان هەڵگری هەوایەکی ئەرستۆکراتی ئەوتۆ بێت خۆی لە ئاستی بیمار و دەردەداراندا بەرزتر و بەهێزتر ببینێت، بەڵکو لەبەرئەوەی بە درێژایی ژیانی وەک پزیشک، نەخۆشێکی نەبینیبوو ئازاری خۆی لە ئازاری هەموو مرۆڤەکانی تر بە گەورەتر نەبینێت. هەموو نەخۆشێک پێیوایە ئەو تاکە مەخلوقی ئازارکێشی دونیایە و خودا و سروشت بوغزێکی تایبەتی و کینەیەکی ناوازە و ڕیزپەڕیان بەرامبەر ئەو هەیە. هیچ نەخۆشێکی نەبینیبوو ڕوو لە خودا نەکات و نەڵێت «خودایە بۆ منت بەم دەردەبرد، هەموو خەڵکی خۆشبەخت و باشن و تەنیا من بەدبەختی دەکێشم». ئەوە توڕەتری دەکرد لە مرۆڤ... لەلای سەیربوو مرۆڤەکانی سەر ئەم زەوییە، هێشتا لەو ڕاستییە تێنەگەیشتوون، بەشی هەموومان لە ئازار بە ئەندازەی یەکە، هیچ مرۆڤێک نییە ژانێکی کوشندەی نەبێت، ئازارێکی نهێنی و گەورەی نەبێت، مرۆڤ ئەگەر برینێکی بەرچاویشی نەبوو ئەوا بوغزێک و گرێیەکی هەیە دەیچەوسێنێتەوە.
"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی کەشتیی فریشتەکان ٢ "
کۆمەڵێک کاناڵی هونەری لێرە بەردەستە بەدڵی خۆتان هەڵبژێرن!
Читать полностью…هەڤاڵان ئێمە لێره بانگەشەی باشترین کاناڵە کوردییەکان ئەکەین, لەگەڵمان بن🌻☺️
Читать полностью…❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
عەشق شەرەفێكی گەورەیە كە تەبیعەت بە كەم كەسی دەبەخشێت، تەنیا شتێكە لە ویقاری و گەورەییدا ھیچ شتێكی مەزن و لاموتەناھی نایگاتێ، عەشق تەنیا شتێكە كە سەنعەتی مرۆڤ خۆیەتی، تاكە شتێكە شەیتان دەستی تێیدا نییە و خوداش ڕابەر و مەرجەعی نییە.
خودا خۆی مەعشوقە، مەعشوقی ڕاستەقینەش خۆی عەشقی خۆی دەستكرد دروستناكات، خودا بابەتی عەشقە نەوەك خالیقی بێت، گەر خۆی خالقی عەشق بێت، دەبێت بە مەعشوقێكی ساختە، وەك ئەوەی من سامانێك یان كوپەیەك تەڵا لە خەزێنەی تۆدا بشارمەوە، تا دوایی تۆ بیدەیتەوە بە خۆم، لەبەر ئەوە تەنیا نەفام و گەمژەكان وا دەزانن عەشق دەستكردێكی ئیلاھییە، خودا گەمەكارێكی وا نابەڵەد نییە، عەشقت بداتێ تا عاشقی بیت... ئای خودایە، ئەمە چ سوكایەتییەكە بە خالق.
عەشق تاكە شتێكە خودا و شەیتان دەستیان تێیدا نییە، شەیتان لەبەر ئەوەی عەشق نایگرێتەوە، لەبەر ئەوەی عەشق دوور و نزیك بە ئیقلیمی ئەودا ناڕوات، بە خاكی ئەودا تێناپەڕێت، ناچێتەوە سەر حیلە و مەكری ئەو، ھەر كەسێك ئیدیعای ڕابیتەی نێوان شەیتان و عەشق بكات، لە شەیتانەوە نزیكە نەوەك لە عەشق، شەیتانە و بۆ كوشتنی عەشق ھاتووە، نەوەك عەشق بێت و دەستی شەیتانی پێوەبێت.
ھەر تەفسیرێك عەشق بباتەوە سەر خودا یان شەیتان، لە مەنزوری وەھاوە تەماشای بكات، ھیچ نییە جگە لە موفەسیرێك كە فنونی خۆی بۆ سووكایەتی بە ئینسان بەكاردەھێنێت.
گەورەیی ئینسان و بچووكیشی تەنیا لە عەشقدایە، موحیبەت مقیاسی بەشەرە، مقیاسێك لە ھەموو مقیاسەكانی تر گەورەترە، نە ئیمان مقیاسی ڕۆحی ئێمەیە، نە ئەخلاق، بەڵكو موحیبەت جەوھەری بەشەر و مقیاسی ئەوەل و ئەخیرێتی. خاڵیبوون لە مەحەبەت خاڵیبوونە لە ھەموو شتێك. كوڕم وەك پیرەمێردێكی بێحورمەت تەماشاممەكە، كە دەشتی دەلەرزێت و نەفسی ھەر پڕە لە تەماحی دونیا. من ھەمیشە عەبدی ئەو ئینسانەی ناو خۆم بووم، ئەوەی عەبدی ئەو ئیسنانەی ناو خۆی نەبێت، ناتوانێت عەبدی خودا بێت. بەڵام ئێمەی بەشەر كە لاوازین و ناچیز تەماشای خۆمان دەكەین، ھەمیشە شەیتانێكی ترسناك ھەیە بە گوێماندا دەچپێنێت.
فەرامۆشكە، خۆت فەرامۆشكە، خۆت فەرامۆشكە، لە خالیقدا بتوێرەوە، لە عەشقی ئیلاھیدا زەوەبانكە... زوەبان. چونكە ئەو ساتەی ئینسان خۆی لەیاددەكات، دەبێتە ھیچ. ئینسان كە عەشقی بۆ خۆی نەما دەبێتە گورگ، لە ھەر شتێكدا زەوەبانیكرد ماھییەتی خۆی لەدەستدەدات، ماھییەتی ئینسانیش عەشقە، ھیچ مەخلوقێكیش نییە بتوانێت كە خۆی دۆڕاند خودا بباتەوە.
لێرەوە ئینسان دەبێت عەقڵ بخاتە گەڕ و ھۆشی بێنێتە مەیدان، ئەوە خودا نییە داوامان لێبكات لە عەشقی ئەودا بتوێینەوە، ئەوە شەیتانە ئەو داوایەمان لێدەكات، خودا خۆشەویستی خۆی بە ناو خۆشەویستی ئینساندا بردووە، مەرجی مەحەبەتی خودا مەحەبەتی ئینسانە.
"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی " غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ "
بەختیار عەلی بۆ کەم لەسەر کێشەی ئافرەتان لە کۆمەڵگا دەنوسێت؟
مامۆستا بەختیار عەلی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردسات لە ساڵی 2005 وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.
*جیهانی بێ ئافرەت، وەک چاوی بێ گلێنە و باخی بێ گوڵ و خۆری بێ تیشک وایە...!
"بەختیار عەلی"
#8ی_مارس
ژن، بەشی تەواوکەری کۆمەڵگە، یەکەم مامۆستای زمان، یەکەم بارهێنەری مرۆڤ و کۆدی کردنەوەی دەرگا نهێنییەکانی ژیانە.
پیرۆز بێت #8ی_مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە هەموو ئافرەتانی کوردستان کە هەردەم لە هەوڵ و تێکۆشاندان بۆ گەیشتن بە ئازادی و یەکسانی.
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali
دەستبەردابوون لە کوردبوون ئەگەر دەرەنجامی گەشەیەکی کولتووری بایە، دەرەنجامی یەکبوونەوەی شوناسەکان بایە لە ناو یەک یەکەی سەرتاسەری و یەکگرتووی کولتووریدا، یاخود لەبەر هەرەس و توانەوەی شوناسە ناسیونالەکانی دی بایە، لەبەر دەستبەرداربوونی تورک و عەرەب و فارس بایە لە هەستی نەخۆشی ناسیونالییان، ئەوا وەک دیاردەیەکی پۆزەتیڤ سەیرمدەکرد، بەڵام شوبهاندنی لاوازبوونی شوناسی ناسیونالی و گووتاری ناسیونالی لە ئەوروپادا، بە کەمتەرخەمی و ترسی کوردییانە لە کوردبوونی خۆی هەڵەیەکی گەورەیە. من دەستبەردابوون و بێباکی دەرهەق بە کوردبوون و کێشەکانی، بە بێباکی دەبینم دەرهەق بە چارەنووسی ملیۆنان مرۆڤ کە هەموو مافە سیاسیی و کولتووری و مرۆڤانەکانیان بە هۆی کوردبوونەوە زەوتکراوە. لە قووڵاییدا کوردبوون بە ئازادبوونەوە گرێدراوە، هەڵهاتن لە کوردبوون هەڵهاتنە لە ئازادی، خۆدزینەوەش له کوردبوون خۆدزینەوەیە لە ویستی ئازادبوون.
"بەختیار عەلی "
لە کتێبی " سەدەی ناسیونالیزم "
پردێکی گەورە هەیە هەموو جوانییەکانی دونیا بە موسیقاوە گرێدەدات، بەڵام جیاوازی جوانی لە دیدی مۆسیقارەوە شتێکی ترە، هەمووان جوانی دەبینن، هەتا ئەوانەش کە ناوی هونەرییان نەبیستووە دەتوانن جوانی ببینن، بەڵام جیاوازی ئەو جوانییانەی کە ئێوە دەبێت بیبینن لەگەڵ ئەو جوانییەی پیاوێکی دیکە دەیبینێت ئێجگار گەورەیە. مۆسیقارەکان، هونەرمەندەکان دەبێت جوانی خالیس ببینن، جوانییەک پاڵاوتە لە هەموو شتێک کە جوانی نییە، هەموو شتە جوانەکانی ئەم دونیایە بە هەزاران جەمسەرەوە بە شتەکانی ترەوە گرێدراون، جوانی لە هەزار ڕێگاوە بە ناشیرینی و دزێوی و پیری و دەردەوە گرێدراوە، لە هەزار ڕێگاوە بە شەهوەت و ئارەزوو و شەڕەوە گرێدراوە. هەندێجار ئەو تێکەڵبوونە وادەکات جوانی نەبینین، یاخود لە داوی سیحری شتێکدا بین و پێمان وایە لە دوای جوانی داین، لە داوی شەهوەتدابین و پێمان وابێت لە داوی جوانی داینیان لە داوی شەڕدابین و پێمان وابێت لە داوی جوانیداین... هونەرمەند ئەو کەسەیەئەمجۆرە فریوانە ناخوات، ئەو جوانییەی دەبێت ئێوە عەوداڵی بن پەتییە، جوانییەکی پاک لە فیتنەو شەڕی شتەکانی تر. ئێوە دەبێت جوانی خالیس بدۆزنەوە، جوانی خالیس بژین و جوانی خالیس ببینن. ئەو درەختانەی دەیبینن، ئەو باڵدارانەی لە دوور دەفڕن، ئەو ئاوانەی لە تەنیشتتانەوەخوڕەی دێت... هەموو شتەکانی ئەم دونیایە دەبێت وەک جوانی ببینن، درەخت بۆ ئێوە درەخت نییە، مۆسیقایەکە ڕوخسارێکی تایبەتی وەرگرتووە، خوێندنی باڵندە بۆ ئێوە دەنگ نییە، بەڵکو مۆسیقایەکە لە مەخلوقێکی تردا بەرجەستەبووە، ئافرەت بۆ ئێوە ئافرەت نییە، بەڵکو جوانییەکە پاڵێوراو لە هەر ئارەزوو و شەهوەتێک، ئافرەت مۆسیقایە، وەک مۆسیقاش گوێیان لێبگرن و سەیریانبکەن.
"بەختیار عەلی "
لە ڕۆمانی " شاری مۆسیقارە سپییەکان "