⛔️چرا زنان خیانت میکنند؟
در لینک زیر مشاهدە کنید
👇👇👇👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAE6voXuKTLmw8TMzfg
https://t.me/joinchat/AAAAAE6voXuKTLmw8TMzfg
https://t.me/joinchat/AAAAAE6voXuKTLmw8TMzfg
نیشتمانم!
خۆشەویستیت باڵدارێکە بەباڵی زامەکانی من ئەفڕێ.
دارمێوێکە بۆڵی گلێنەی شەوانی شێعرم ئەگرێ.
خۆشەویستیت هەژارێکە نانی خەمەکانم ئەخوات.
سروودێکە بەرگی نۆتەی سەنگەرەگان لەبەر ئەکات.
لوتکەیەکە کڵاوزەڕی شەفەقی یار لەسەر ئەکات.
خۆشەویستیت رەشماڵێکە کە ئازارە کۆچەرەکان
لەسەر سنگی "فەیلێکانم" هەڵیان داوە
فوراتێکە لەکانیی لەشی -حسێن-ی
کەژەکانما... هەڵئەقوڵێ
خۆشەویستیت مناڵێکە "وان" بوویەتیو،
مەهاباد مەمکی ئەداتێ!
خۆشەویستیت قوڵنگێکە وا بەدەستی بوومەلەرزەی
فەرهادە رەشەکانەوەو هەڵگیرساوە.
خۆشەویستیم لاولاوێکە لەبڵێسەو بەدیواری
تاریکیتا... هەڵگەڕاوە.
✍"شێرکۆ بێکەس"
🍁🍁
@Baytohayran
شەش ئامۆژگاری ژیان👌👌
١- لە گەڵ هاوڕێ و ناسیار کڕین و فرۆشتن (مامەڵە) مەکە.
٢- لەگەل هاوکارە کانت برادەری گیانی گیانی مەبە
٣- برادەرو ناسیار مەکە بە هاوکاری خۆت
٤- شتێک تا کۆتایی نەهاتوە (نەبڕاوەتەوە) بەکەس مەڵێ
٥- خۆش حاڵی وسەرکەوتنە کانت جارمەدە
٦- زوو تیدەگەیت مروڤ جاریک لە بێگانە زیان دەبینێ دەجار لە خۆمانە
🍁🍁
@Baytohayran
وەستا_حەسەن_کاکایی
وەتەن دێوانەکەی خۆتم
وەتەن من خاکی بەرپێتم
جگەر سووتاوی لاوانی...
🍁🍁
@Baytohayran
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️
سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر کران و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردی فەرموون بەشدار ببە.👇👇👇
قیام ملاخلیل میرآباد علیه رضا شاه پهلوی
مامۆستا مەلاخەلیل گۆڕە مەڕی ساڵی ۱۲۵۹ی هەتاوی لە ئاوایی گۆڕە مەڕی نزیک ئاڵواتان و میراوای سەردەشت لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا چاوی بە ژیان هەڵێنا
مەلا خەلیل مامۆستای ئایینی عەشیرەتی مەنگوڕ و هەروەها رێبەری راپەڕینی مەلاخەلیل لە سەرەتای حکومەتی رەزاشا بوو بەداخەوە ئەو بلیمەتە لە تەمەنی ۷۵ساڵیدا ساڵی۱۳۳۴ی هەتاوی ماڵاوایی لە ژیان دەخوازێ ولە گوندی گۆڕە مەڕ بە خاک دەسپێردرێ
🍁🍁
@Baytohayran
لە کاتی سێدارە دانی شێخ سەعیدی پیران لێان پرسی،قسەت چیە بۆ ئەو کەسانە کە نیشتمانیان خۆش ناوێ؟
وتی: نیشتمان بەرگی شەرەفە ناکرێ بە زۆر بکرێت بە بەر کەسدا.
دیسان لێان پرسی ئەی ئەو کەسانەی کە کورد بوونی خۆیان لەبیر کردوە؟
فەرمووی: ڕەنگە ئێوە کورد بوونی خۆتان لەبیر کەن بەڵام دوژمن قەد ئەوە لەبیر ناکا کە تۆ کوردی
🍁🍁
@Baytohayran
غەزەل:
کورد هەتا ڕۆژی حەشر هەر ژێرچەپۆکەی دوژمنە
چون دڵی بۆ هاوزمان و نیشتمانی چڵکنە
گەر چی زۆر پیاوی عەزیز کوژرا بەدەستی ناحەزان
خۆ فرۆشتن پێشەیانە،بۆیە ئازادی ونە
ئاشنای بێگانەیەو نامۆ لەگەڵ دۆست و برا
بۆیە تا ئێستاش بەشی هەر کوشتن و خنکاندنە
عیلم و زانست و هونەر پێویستە بۆ هەر تاکی کورد
سوێند بە خاکی کوردەواری ڕەمزی سەربەستی ژنە
ژن ئەگەر بێتوو بخوێنێ و دایمە زانست هەڵمژێ
بەرهەمی ئەفکار و عیلمی تۆوی عیززەت چاندنە
کۆیلەتی خەڵکی مەکەن ئازاد و ڕزگار ژین بکەن
بۆچی کارتان داییمە هەر نۆکەری خەڵک کردنە
بەو خودایەی تاک و تەنیا عاشقی مەردی دەوێ
نیشتمانت خۆش دەوێ تۆش ڕابە بەو پێشکەوتنە
هەر کەسێ هات و گوتی کوردم بڵێن ئیسباتی کە
لافی بێجێ لێمەدە چون کاکڵی گوێز شیرنە
وەک بەهەشتێ ئاڵ و واڵە خاکی کوردوستانەکەم
دەک بە لەعنەت بێ غەریبی چەندە تاڵ و لیخنە
تیشکی تاوی سەربەخۆیی نیشتمان ڕۆشن دەکات
زوڵمەتی شەو لادەبەن سابڵاغ و هەولێر و سنە
شاری بۆکانم بمێنێ بووکی کوردستانمە
هەر لەوێڕایه بەوەڵڵا هەڵمەت و هێز و دنە
دەک بەقوربانی سەقز بم چەندە شیرینە لەلام
لاوی دڵپاکی بەڕاستی عاشقی سەرکەوتنە
هەر هەموو شاری وڵات خۆشتر لە شاری خاریجە
من ئەوێم ناوێ بە پووشێ لێرە ژینم شیرنە
هەستی #هاوژان هاتە کوڵ هەر بۆیە شێعرم دڵگرە
دەک بە قوربانی نیگاهی ئەوکچە ناز و شەرمنە
✍وەهاب قاسمی
هاوژان شاروێرانی
۲٦ی خەرمانانی ۱۳۹۹ی هەتاوی
🍁🍁
@Baytohayran
مامۆستا "محەممەدے دانش"
ئەم برامبەرە ناسڪە دولبەرە لە سەر ماچێڪت شەڕە خەنجەرە....
🍁🍁
@Baytohayran