ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر هیتلەر نەما؛ گاوانی تۆ خۆش
موخەیەر بم لە بەینی تۆ و بەهەشتا
لەجەنەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
هەموو حۆری موبارەک بێ لە زاهید
لە بۆمن هەر کچ و غیلمانی تۆ خۆش
بەمن چی سەیری باغ و قەسەری لۆبنان
وەتەن سەحراو کەژۆ کێوانی تۆ خۆش
ئەگەر دنیا نەما یەکسەر بە جارێ
وەتەن گەرمیان و هەم کوێستانی تۆ خۆش
ئەگەر نەفعی خسوسیت تیانەمێنێ
مۆبارەک بێ وەتەن؛ دەورانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ «قانع»ی ئەمرۆ نەمێنێ
وەتەن ڕەبی وەتەن خواهانی تۆ خۆش
✍قانع
🍁🍁
@Baytohayran
شێخ و سۆفی
شێخ چاو لە دەستی سۆفی نەفامە
نەیشیزانی ئەوەی ئەیخوا حەرامە
وەکیلی خوایە، بەهەشت ئەفرۆشێ
وەک مانگای گەڵباخ مورید ئەدۆشێ
بەڵێ مەشهورە کە سواڵ کیمیایە
بە پارەی مورید خاوەن دنیایە
ئەگەر مەردی خوای سواڵت بۆچ ئەوێ
پارێز و ترشی چۆن ڕێک ئەکەوێ
تا ئەم حاڵەمان هەر وا بمێنێ
ئاواتە خوازین بە وەزعی دوێنێ
پیرەمێرد
🍁🍁
@Baytohayran
"هۆمەر دەزەیی"
نازانم قوربانی ڪۆێت بم قوربانی گوارەے لە گوێت بم....
ئامینێم تاقانەے دایە...
🍁🍁
@Baytohayran
❤️ خاسەکەوێکی بە گەرووی ئاڵەوە
خۆت لە قەفەس نا بە خەت و خاڵەوە
🍁🍁
@Baytohayran
🍃🌸🍃 🍃🌸🍃
مـــامۆستا هــــەژار لە "چــــێشتی مــــجێوردا" سەبارەت بە ڕووخۆشی و ڕاستی دەفەرمووێت:
هەمیشە زمان خۆش و ڕووخۆش بە! فێری جوێندانی پیس و بازاڕی مەبە. بە ڕووی خۆش و زمانی خۆش، دوژمنیش دەکەیتە دۆست. ئەگەر تۆ ڕاست بی و ناڕاستان قسەت بۆ دروست بکەن و غەیبەتت بکەن، زوو هەڵ مەچۆ ! ڕاستی و بێ گوناحیت بۆ خۆی دەردەکەوێت و قسەهەڵبەست بۆ خۆی شەرمەسار دەبێت.
🍁🍁
@Baytohayran
🍃🌸🍃 🍃🌸🍃
ئێنستاگڕام
https://www.instagram.com
کـه مردم شین و گریانت به من چی؟
که گوڵ چوو، ئاوی بارانت به من چی؟
لـە سهر تهرمی منی عاشق بەقوربان
ئیتر زولفی پهرێشانت به من چی؟
له هۆدەی ماتەم و غەمدا که سووتام
سەفایی باغ و هەیوانت به من چی؟
که هێلانەی شەهێنی دڵ خرا بوو
قەدی سـەروی گوڵستانت به من چی؟
بـه پاییز پووشی ویشکی تەن که فەوتا
بـەهاری لـێوی خەندانت بـه من چی؟
که مانگی بەختی من ڕووی نا له کەسری
تریشکەی ڕۆژی کوڵمانت به من چی؟
بـه کاسیی غەم دڵم شێواو و کاسه
شەرابی سافی فینجانت به من چی؟
که تووشی لهشکهری دهرد و خهفهت بووم
دهوایی دهرد و دهرمانـت به من چی؟
که پەیدا بوو شەوی تاریکی دووریت
دەسی مووسایی عیمرانت به من چی؟
لەشـم گهر کهوته مەیدانی نەبوونا
لە ئهودا باسی لوقمانت به من چی؟
که بڕوا نووری بینایی لە چاوم
جوانیی ڕهنگی باغانت به من چی؟
له نـێو چاڵی غەمی تۆدا که گیرام
جوانیی دەشـت و کێوانت به من چی؟
«فیدایی» گهر نهما، بۆ تهعزییهی ئهو
دهمولێوی غهزهلخوانت به من چی؟
“مەلا کەریم فیدایی”
لە حوکمی ویژدان هەرگیز لامەدە
تەشی بە کەیفی هیچکـەس بامــەدە
جوانیم بۆچیه كهنهفام دهركهوت
مۆمێك باشتره له چرای بێ نهوت
🍁🍁
@Baytohayran
💟 چۆن بەرگری بکەین لەوە کە منداڵەکەمان بەر دەستدرێژی سێکسی نەکەوێ ؟
🔸مەڵێن لە ماشینەکەدا جێگە نییه کوڕەکەم، بچۆ لەسەر پێی فڵانەکەسدا دابنیشە کێشەی نییە
🔸هیچکات، منداڵەکان پێکەوە مەنێرن بۆ خۆشۆردن. بۆ ئەوەی لەوانەیە هەستی کۆنجکۆڵیان سەبارەت بە بابەتی جینسی گوڵ بکا و سەر هەڵبدا.
🔸مەڵێن، پوورتە کێشه نییە با جلەکانت داکەنێ و بتگۆڕی. کاتێک خۆتان هەن لەوێ تەنیا و تەنیا خۆتان ئەو کارە بکەن (منداڵ دەبێ فێر ببێ کە کەس مافی ئەوەی نییە ئەندامی جینسی ببینێت)
🔸هیچکات منداڵەکەتان لە لای دراوسێ و مامە و خاڵۆ و خزم و قەوم و کەسدا بە تەنیایی جێمەهێڵن
🔸ئیزن مەدەن منداڵەکەتان بێ ئێوە شەو لە ماڵی کەسێک یان شوێنێک بمێنێیتەوە.
🔸پێی مەڵێن: ئەگەر واکەی مامە لێت دەدا و توڕە دەبێ لێت، بەوشێوە دەترسێت و تەسلیمیان دەبێ. فێریان بکەین لە کس نەترسێ و لەسەر ماف و حەقی خۆی بڕوا و ئەگەر کەسێ ویستی کاری وابکا بە دەنگی بەرز هاواری بکات و داوای یارمەتی بکا.
🔸ئاگاداربن، چونکە بیرەوەری تاڵی دەستدرێژی سێکسی هیچکات لە یاد ناچێت...
🍁🍁
@Baytohayran
مێژوو دەڵێ سەدان کەڕەت گۆڕەپانی منیان کردە جەهەندەم و وڵاتێکیان تیا هەڵقرچان!بەڵام هەرگیز نەیانتوانی دوو دیاردە لە سەر سینگم بسڕنەوە یەکیان کورد و ئەوی تریان وشەی پیرۆزی (کوردستان!
- جەلال مەلەکشا
گرووپی لیستی ئاڵوگۆڕی فەرهەنگ بەشانازێەوە پێشکەشتان دەکات جوانترین و بە سوودترین کاناڵە کوردییەکانی تێلێگرام لێرە ببینن☝️☝️☝️☝️ Читать полностью…
#بـۆبـشـداری لـیـسـت
@HAWAR2213
سنوورەکان بشێوێنن،
من تامەزرۆی بۆن و تامی نیشتمانم
چۆن هەنگ شەیدای گوڵەباخە
من دڵداری کوردستانم!
✍ #جەلال_مەلەکشا
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️
سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر کران و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردی فەرموون بەشدار بن.👇👇👇
#وتەی_ناوداران
جیهان پڕ بووە لە کەسانی خوێڕی و دز و بێشەڕەف، بە کورتی پڕ بووە لە سیاسەتمەدار.
✍ چارلز_بۆکۆفسکی
🍁🍁
@Baytohayran
لە کاتی سێدارە دانی شێخ سەعیدی پیران
لێان پرسی قسەت چیە بۆ ئەو کەسانەی کە کورد بوونی خۆیان لەبیر کردوە؟
فەرمووی: ڕەنگە ئێوە کورد بوونی خۆتان لەبیر کەن بەڵام دوژمن قەد ئەوە لەبیر ناکا کە تۆ کوردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
😍سڵاو ئەندامانی بەڕێزی کاناڵ کانی لیست فەرهەنگ ئەوشەو جوانترین کاناڵ کوردی کانی تێڵێگرامتان پێ دەناسێنین🌼بۆ بشدار بون {کرتە}بکەنە سەر ناوی کاناڵ کان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍#بــۆبــشـداری لـیـسـت
@HAWAR2213
مانگ و مێریخی دەپێوێ ئینسان
منی کورد زیندەبەچاڵم تا کەی؟
چاوەڕێی تیشکی هەتاوی هیوام
نەڕەوێ هەور و گەواڵم تا کەی؟
✍ #هێمن
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️
سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر کران و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردی فەرموون بەشدار بن.👇👇👇