ئەم کاناڵە، پێگەیەکە بۆ هاوبەشکردنی هەموو چەشنە بابەتێکی بێلایەن، بۆ دیتن ، بیستن و چێژوەرگرتن لە مۆسیقا و وتەی بەنرخی کەسایەتێکان و بەرهەمی هونەریی هونەرمەندان لە هەموو بوارێکدا... ئامانجان ڕوونە و هیوادارین هۆی ڕەزامەندیی ئێوەی هێژا پێکبێنین.
💬 #وتەیبەنرخ
هەرڪات پێت وابوو ڪە
زۆر زیرەڪیت،
لەبیرت نەچێت ڪە
لە تــــۆ زیرەڪتریش
هــەیــە!!
😇👍🏼 T.me/kurdm_65
🤍⚜ـ❀💎ـ❀⚜🤍
🎧 #Nathalie_Cardone
🎶 #hasta_simpre
🔺 🎶🔻
🎙💿
T.me/kurdm_65
🤍⚜ـ❀💎ـ❀⚜🤍
🎧 #Mem_ararat
🎶 Evina dû çiya
🔺 🎶🔻
🎙💿
T.me/kurdm_65
🎙مامۆستا مەحەممەد ماملێ
هەوارگەی ئەڤین
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
" دیداری یار "
قەڵەم هات و کوتم شێعرێک دەنووسین
بە جووت کوڵمی گوڵی سوور ڕادەمووسین
دەنووسین بۆ ئەوین و خۆشەویستی
لە گیانبازی و سەبووری و خۆنەویستی
لە دڵداری و ئەوین و ماچ و مووچان
لە دەسکەوتی شەقام و تەنگی کووچان
لە ئێوارێ و لە دیداری دزێتی
کە باوەڕمان نەبوو کەس دیتبێتی
لە ژوان و خۆ بە قوربان و مژینێک
لە هەست و خۆشەویستی دەربڕینێک
لە تێک هاڵان، لە سەرخۆشی، لە مەستی
لە دەستی من، لە سینەی ئەو، لە دەستی
لە ڕێبوارێک بەوێدا تێپەڕیوە
وەهای کرد ئەننەهوو ئێمەی نەدیوە
لەوەی هات و لەوەی ڕۆی و لەوەی دێ
لەوەی لەو ژوانە خۆشە چاوی لێ بێ
لە بەدکار و حەسوود چاوچنۆکان
لە شەیتان و لە شۆفار و جنۆکان
لەوەی چاوی بە کول هەڵنایە پێمان
لەوەی بەردی نەزانی خستە ڕێمان
لەوەی باسی من و تۆی لا بەڕێزە
لە چەند لاوی عەجوول و زیت و دێزە
لە هاوڕێیی و لە هاودەنگی و پیاسە
لە هەر هەنگاو، لە هەر چاوێک خولاسە
لە تام و چێژ، لە بۆن و تێکەڵاو بوون
لەئامێز و تەماشا و چاو لە چاو بوون
لە عیشوە و ناز، لە شیرینی کەلامت
لە کردار و لە هەڵوێست و مەڕامت
لە جوانیت و لە شەرم و با وەفاییت
لە ئەگریجەی پەرێشان و حەناییت
لە ترپەی دڵ لە لێدانی لە سینەم
لە پیرۆزی و لە تینی ئەو ئەوینەم
لە تۆ زیاتر لە باڵات و لە لەنجەت
لە تەپڵی سەر هەتاکوو نووکی پەنجەت
نە جادوو بێ و نە نوشتوو بێ و نە فاڵ بێ
خولاسە خۆشەویستم شەرحی حاڵ بێ
لە دەوری قەد، لەسەر شانت، لە قۆڵت
لە دەستی شلک و ناسک و نەرم و نۆڵت
لە کێشانی نیگاری بەژن و باڵات
لە بێ عەیبی قەدی وەک داری ئاڵات
کەمی دێنن لە ڕاستت بیر و هەستم
ئەدی چۆنی بدرکێنم مەبەستم؟
منی لاڵ کەی دەتوانم وەسفی تۆ کەم؟
چلۆن شەرحی جەماڵی پڕ شکۆ کەم؟
دەزانم تۆش بە کەم نووسین عەبووسی
ببوورە خۆشەویستم چم نەنووسی
4ی سەرماوەزی 2721
✍ #کاوەداشبەندی 👇👇👇👇
@kaveh_dashbandi
سروەی چاوی
✍ هۆنراوەی مامۆستا هیدایەت ئازەری
(خەمبار)
🎙 دەنگ :چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
• هاوڕێ لە گەڵ دەنگە ڕوح بلاوێنەکەی
مامۆستا حەسەن زیرەک
پێشکەشتان بێت
هەوارگەی ئەڤین
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CWFixkNouS_/?utm_medium=share_sheet
ساتێک لە گەڵ ئاوازی بولبولە خۆشخوان و دڵ و ڕووح بلاوێنەکەی کوردستان مامۆستا(حەسەن زیرەک)
پێشکەش بەئێوەی ڕێزدار
هەوارگەی ئەڤین
🌧🌧
🤝🏳🦅🦅
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CWBI-XElMC2/?utm_medium=share_sheet
بە ڕاستی پڕلــــــــــــە دەرد وپڕ لە ژانم
لەبەر کــــــۆچت بەرەو مەرگ و نەمانم
گەرووت پڕ خـــــوێنە بۆ دەردی وڵاتت
ئەتۆی بۆ گــــەل ورەو وهێزی خەباتت
دەناڵێنی ووەکوو نەی بۆ گــــــەلی کورد
چریکــــــەت پڕ لە ڕازە بۆ گــــەلی کورد
بە ڕاستی کۆچی تۆ زووبوو جــــــەلالم
ئەتۆ بــــووی لا دەری دەرد ومـــــــەلالم
هەسێرەی پڕ شکۆی کورد بووی دەزانی
ئەتۆی بۆ میللەتی خــــــــۆت جاودانی
✍ هۆنراوە مامۆستا ڕەسووڵ کەریمی
(سووتاو)
🎙💻دەنگ و ڕێکخستن "چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
" تاسە "
زۆر لە مێژە ڕووی قسەی شێعرم لە چاوی تۆ دەکەم
هەرچی شێعری جوان هەیە پاکی بە ناوی تۆ دەکەم
سەد گوڵم دانا لە جێت و بۆنی تۆیان هەر نەدا
ئارەزووی بۆنکردنەوەی عەتر و گوڵاوی تۆ دەکەم
هەم لە دڵتا هەم لە پیویشت بلاکت کردووم
خوا دەزانێ چەندە بیری یەک سڵاوی تۆ دەکەم
ڕەمزی گووشیشم بە یادت بۆتە ناوت بێ وەفا
هێندە تاسەی دەرک و بانی داخراوی تۆ دەکەم
هەر بەیادی ئەو دەمانەی تۆ لە ئینستام هەبووی
تێر تەماشای پۆستەکانی لایککراوی تۆ دەکەم
باسی ئازادی لە شێعرا بۆتە خۆزگە بۆ گەلم
بەش بە حاڵی خۆم تەمەننای بەند و داوی تۆ دەکەم
یەک شەویش بێ یادی تۆ سەر ناکرێتە سەر سەرین
هەر وەکوو شێت لەو خەوەشدا دایمە قاوی تۆ دەکەم
عالەمێ گەر پێم بڵێن دۆڕاوە دنیاکەت دەڵێم :
"کاوە" دنیای بۆ چییە؟ پاکی بە ناوی تۆ دەکەم
8ی خەزەڵوەری 2721
✍ #کاوەداشبەندی 👇👇👇
@kaveh_dashbandi
لەسەر کێلم بنووسن کاتێ مردم
کە من ڕۆڵێکی پڕ ئاواتی کوردم
ئەگەر چی لەو جیهانە تاکوو مابووم
هەتا ڕۆژی مەرگ هەر بێ پەنا بووم
حەیف نەمدی بەچاو ڕزگاری خاکم
کە وا ئیمڕۆ لە ژێر خاکە کەلاکم
حەیف نەمدی کە دووژمن دەرکرابێ
حەیف نەمدی کە ئاڵا هەڵکرابێ
توخوا ڕۆژێ کە ئەو دەورانە لاچوو
غوباری نەگبەتی لەو خاکە لاچوو
توخوا ڕۆژێ گەییشتنە چاخی ئاوات
زەمانێ هاتوو ڕزگاری وەدی هات
لەسەر چاوانم ڕۆکەن خاکی ئازاد
کەمێ لەو خۆڵە پۆتینەی مهاباد
لەسەر سینگم وەخڕکەن بەردی هەڵگورد
بەسەر قەبرم بکێشن پەرچەمی کورد
هەتا سێبەر بەسەر مندا بکێشێ
ڕۆحم چی دیکە ئازاری نەکێشێ
✍مامۆستا ؛ #هێدی
ڕۆحت شاد و یادت هەرمان مامۆستای مەزن و زانا مامۆستا خالید حیسامی (هێدی)
ئەمڕۆ 6خەزەڵوەر ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستای دڵسۆز و ئاوات بە دڵی نیشتمانە
وێنەی زۆر و ڕێگەی پڕ ڕێبوار
👇👇👇👇
@kurdm_65
🎼 #گۆرانی (فێرگەی زمانی کوردی)
پەرێشانم من دەناڵێنم، فرمێسکی چاوان دەبارێنم
هەموو عومری خۆم لەسەر دانا لە تاوانت بوومە دێوانە
نازانم چۆنی بکەم چارە، دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بە بێهودە شێت و هەژارم بە دەردی دڵ من گرفتارم
دەڵێن مەجنوون جەوری کێشاوە لە دوای لەیلا ڕۆحی داناوە
گوڵم چت کرد چۆن دەبێ وابێ دڵی مەجنوون شێتی لەیلا بێ
نازانم چۆنی بکەم چارە، دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بە بێهودە شێت و هەژارم بە دەردی دڵ من گرفتارم
دەڵێن شێوا کێ بوو شێواندی، گوڵم شەمزا، کێ بوو شەمزاندی
ئەوە لەیلا کۆچ ئەکا لێرە، نەما گوڵشەن خێڵ بەرەو ژێرە
نازانم چۆنی بکەم چارە دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بە بێهودە شێت و هەژارم بە دەردی دڵ من گرفتارم
@helwedaa
بەیانیت باش هەناسەے بەر بەیانم
بەیانیت باش هیواے دوا ڕۆژے ژیانم
بەیانیت باش قەزاو دەرد و بەڵاڪەت
هەمووے بێ بۆ دڵو جەرگ و هەناوم
بەیانیت باش گوڵے بۆن خۆشے ژینم
بەیانیت باش ڕەبے مەرگت نەبینم
بەیانیت باش ئاواتے عیشق و تاسەم
بەیانیت باش بەتۆوە دێ هەناسەم
✍ بەیان_پەسەند
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CTeILQooXy0/?utm_medium=share_sheet
ژنی باش
هۆنراوە مامۆستا موفتی پێنجوێنی
دەنگ و ڕێکخست
چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CTeILQooXy0/?utm_medium=share_sheet
مامۆستا مەحەممەد ماملێ
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CTeILQooXy0/?utm_medium=share_sheet
🤍⚜ـ❀💎ـ❀⚜🤍
🎧 #Nathalie_Cardone
🎶 #hasta_simpre
🔺 🎶🔻
🎙💿
T.me/kurdm_65
💬 #چـێگـڤـارا
لەسەر باڵنجێڪ ڪە بە مەرگی باڵندەڪان پڕ ڪراوەتەوە...
ناتوانیت خەونی فـڕین ببیـنیت!!
🌱🕊 T.me/kurdm_65
🤍⚜ـ❀💎ـ❀⚜🤍
🎧 #Mem_ararat
🎶 Evina dû çiya
🔺 🎶🔻
🎙💿
T.me/kurdm_65
بولبولی دڵ
دەنگ خاتوو ژینا حوسێنی
هەوارگەی ئەڤین
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
🌾 T.me/allakuk 🌾✨🌾
✨☀️ ڕۆژباش چاوکەم ،،،
بەدەنگی :
🎤سالار محمود + عطا احمد
💫🌸 هەینیتان شاد بـێت
@kurdm_65
" #سروەی چاوی "
✍هۆنڕاوە : مامۆستا هیدایەت_ئازەری ( خەمبار )
@hidayat.azari.official
🎙 دەنگ و ڕێکخستن : چیمەن_ئەڤین
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CWFixkNouS_/?utm_medium=share_sheet
https://t.me/joinchat/BYsp7RPU_QLyFsFXJvI5Mg
http://T.me/hidayatazari
هاوڕێی لە گەڵ دەنگە خۆش و بە سۆزەکەی مامۆستا خدر قادری ناسراو بە
(خلە دەرزی)
پێشکەشتان بێت
هەوارگەی ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
/channel/kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CWFixkNouS_/?utm_medium=share_sheet
سازی ناساز
✍هۆنراوە مامۆستا (هێمن)
🎙دەنگ "چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CV2FtijIsv6/?utm_medium=share_sheet
(بیری ئازادی)
✍هۆنراوە مامۆستا ئەمیر ئاغابرا
🎙💻دەنگ و ڕێکخستن
چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
من ژنم
دانەری بناغەی ژینم
بەهارێکم پڕ لە جوانیی
بەڵام دەورە بە پەرژینم
من ژنم
گۆرانی ژیان لەسەر لێوم
باڵام بەرزه
بە قەت باڵای بەرزی نێوم
بەرزم وەکوو قەندیل
وەکوو شاهۆ
وەک داڵانپەڕ
وەک داڵاهۆ
بەهارێکم جوانی هێنەر
پڕ بە شکۆ
من ژنم
بێ دەنگی پڕ هاوارم
وەک ڕووبارم
سەدان کانیم لە سینگ دایە
جانتایەکی پڕ له بارم
من ژنم
ڕووبارێکم بەرەو دەریا
ناخی دڵم خۆزگە و بریا
بە ڕواڵەت مات و بێ دەنگم
بەڵام لە ناخی دڵ وریا
کێها مەردی گەورەی هەردە
لە لای من کرا پەروەردە
من ژنم
ژینم
ژیانەوەم
تێکۆشەری ڕێی مانەوەم
وەکوو مۆمی داگیرساوم
قاڵ دەبم و لە توانەوەم
وەک ڕەوەزی سەختی چیا
دەنگ دانەوەم
ڕەنگ دانەوەم
هەم گۆچانم
هەم ڕەوڕەوەم
من ژنم
ژیانم
ژانم
هەر لە مانم
وەکوو دایکی نیشتمانم
✍ عومەرخانی_بەگی
🌹❤️🙏🌹❤️🙏
👇 👇👇👇
@kurdm_65
هۆنراوە مامۆستا
ناسر ئاغابرا
ژاکاو
دەنگ و ڕێکخستن
چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CVdNDvklCLO/?utm_medium=share_sheet
📖 دەردی هـیـجـــران
✍ هــۆنــراوەی :
✅ مامـۆستـا تـاهیـر بـەگـی جـاف
دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە جانی جانانم وەرە
لەتلەتە جەرگ و هەناوم ماهی تابانم وەرە
عیللەتی دەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەککەرت
مایەیی ژین و حەیاتم دەرد و دەرمانم وەرە
سەد شوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادییە
بۆ بەڵاگەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە
دڵبەرەی قەدعەرعەرەی بێڕەحمەکەی بەدبەختەکەم
دڵڕفێنەی شۆخەکەی بێعەهدوپەیمانم وەرە
نازەنینەی سوخمەئاڵەی دیدەمەستەی کەچکولاھ
گوڵعوزارەی شۆخوشەنگەی شاهی خووبانم وەرە
خانەوێرانم لە دووریت ڕەهزەنی ئیمان و دڵ
زینەتی بەزم و سروورم شەمعی دیوانم وەرە
چوونکە سایەی چەتری زوڵفت دوور لە فەرقی فەرقمە
سینە پڕخوێن و زووخاوم، دڵپەرێشانم وەرە
دوور لە باڵای نەونەمامت زامی جەرگم تازەیە
وەک عەرەب سەدجار دەخیلەک، زوو بە لوقمانم وەرە
کەس نییە سابتقەدەم وەک من لە داوی عەشیقدا
بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە
گەر دەپرسی حاڵەتی من بۆ فیراقت پێت بڵێم
هەر وەکوو «تاهیر» هەمیشە دیدەگریانم وەرە
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
🌼خۆر🌼
🔹شێعر: ئەمین گەردیگلانی
🔹خوێندنەوە: خاتوو کەژاڵ فەرهادی
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
👇👇👇👇
/channel/kazhal_farhadi1
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CTeILQooXy0/?utm_medium=share_sheet
ڕووحی شیرینم وەرە
مامۆستا حەسەن دەرزی
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CTeILQooXy0/?utm_medium=share_sheet
بەیانیت باش
✍هۆنراوە مامۆستا نادر قازی
(خاڵە قازی)
🎙دەنگ و ڕێکخستن
چ"م"ئەڤین
🎤ئاواز ماجد
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
https://www.instagram.com/p/CS1s7yuIB5K/?utm_medium=share_sheet