ئەم کاناڵە، پێگەیەکە بۆ هاوبەشکردنی هەموو چەشنە بابەتێکی بێلایەن، بۆ دیتن ، بیستن و چێژوەرگرتن لە مۆسیقا و وتەی بەنرخی کەسایەتێکان و بەرهەمی هونەریی هونەرمەندان لە هەموو بوارێکدا... ئامانجان ڕوونە و هیوادارین هۆی ڕەزامەندیی ئێوەی هێژا پێکبێنین.
من لەبۆ ماچت بەقوربان تەرکی ژینم کردووە
تەرکی شەرع و تەرکی شێخ و تەرکی دینم کردووە
قافڵهچی ماتڵ مەنیشه من له عیشق ئەو دڵبەره
تەرکی ڕۆم و تەرکی میسر و تەرکی چینم کردووە
لێوی ئەو ئاوی حەیاته بۆیه من وەک مەیزەدە
تەرکی جام و تەرکی پەیک و تەرکی تینم کردووە
وەک پەپوولەیێک تا بسووتێم من له شوعلەی ئاگری
تەرکی ڕۆح و تەرکی ئێش و تەرکی شینم کردووه
من له بۆنی تۆ هەناسه، وا دەروونم گەش ئەکهی
تەرکی زوڵف و تەرکی بەی و تەرکی سینم کردووە
چاوەکەم بێتۆ کەساسه بیر و هۆش و باوەڕم
زۆر عەجیبه وەک مەمێکم، تەرکی زینم کردووه
❣شێخ ڕەزا تاڵەبانی"
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
خەڵک ئەڵێن کفرە،
مەکە بەم چەشنە ،
مەدحی یاری خۆت
گوێگرانی خۆشەویستم ،
یارەکەم ،
ئایینمە!
✍وەفایی
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
شەوە ،
ئەستێرە بە زریوەن لە سەرمان
لە مانگی ڕووت
هەناسەم بۆتە خەرمان . . .
تکەی ئاونگی کوڵمەت ،
تەڕ دەکا لێو ،
گەزۆ باری
لە گەرمان و لەشەرمان
✍ مامۆستا هەژار
🎙دەنگ چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
گوڵەکەم!
چەشنی وێنەی ڕوخی هەیڤی، کە لەمن کەوتوویە ئاو
لەدڵمدای و لەمن دووری و من کەوتوومە داو
✍مامۆستا (هەژێن)
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئەی ئەوکەسەی دەتپەرەستم ولێم ونی
توخودا نی تۆ خۆشەویستی منی
لە ئاسمان نی تاوێت ڕانە گا دەستم
لەقاف نی کاڵەی ئاسنت بۆ هه ڵبەستم
تۆی لە من ون کردومنی لە تۆ دوور
ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور
✍ " مامۆستا هێمن
🎙 "دەنگ و ڕێکخستن
"چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
" نامەی ئەوین "
نازەنین ئەو نامەیەم جیاوازە بۆت
تا بە کەی دوورم دەکەی ئاوا لە خۆت؟
ئەشکی چاوە و خوێنێ دڵ، خامەم نییە
نازەنین لەو شێوەیە نامەم نییە
نامە نا ، هاوار و داد و ناڵەیە
شەرحی حاڵی ئەو ژیانە تاڵەیە
جار و بار تەنیا کە بووی بیخوێنەوە
هەر نەبێ ئاوام وەبیر خۆت بێنەوە
یاد بکە یادێک لە ڕابردوو و لە من
یادی ئەەو ڕۆژانە هەرچەند بێ، کەمن
یادی ئەو داماوە بێ فێڵ و درۆ
یەک دڵی پڕ خۆشەویستی دا بە تۆ
دەمهەوێ ئیزنم بدەی ساتی بژیم
ژینی چی بێ تۆ لە ژینیش بێ بەرێم
هێندە ئاوێتەی ئەوینت بووم کەچی
دێی لەبەر چاوم چ خێرا لادەچی
بۆ دەڕۆی بۆ مانەوت چیت لێم دەوێ؟
چی دەڵێی ڕازیم ئەمن هەر نامەوێ
هەرچی کردم تا لە عەشقم تێبگەی
داخەکەم تۆ سازی خۆت هەر لێدەدەی
مەمکوژە و ئیزنی ژیانم وێ دەوە
کوشتەتم ئەمجارە مانم وێ دەوە
با بژیم بۆ تۆ نەکا بمرم لە بۆت
بۆ چمە ئەو کاتە مردم شین و ڕۆت؟
تا نەمردووم و بەرەو فەوتان نەچووم
لێم گەڕێ لێوم لە لێوت هەڵبسووم
ئەو ئەوینەی خۆت لە من مەستێنەوە
هەر نەبێ ئەوجارەشم هەستێنەوە
با لە سەر پێ ڕابوێستم ڕووبەڕووت
بۆ دەبێ دێوانە بم ئاوا لە دووت؟
خۆشە ئەمجارە بکەی یادێ لە من
گەر بپرسی نازەنین دادێ لە من
شاد دەبم بەم ڕوحە پڕ ئازارەوە
بەم دەروونە پڕ لە تین و نارەوە
دەردەدارێکم لە جێدا کەوتووم
خەم تەواوی خۆزگەکانی کوشتووم
کۆنە زامم یەک بە یەک نوێ دەبنەوە
ئەو خەمانەم کوا لە کوێ جێ دەبنەوە؟
یەک هەناسەم پێ بدە و زیندووم کەوە
گیانەکەم مردووم وەرە گیانم دەوە
بێکەسیم دیوە بە حاڵی خۆمەوە
ئاشنا دەدوێن بە تانە و لۆمەوە
خۆم لە خۆم نامۆ و لە خۆشمدا ونم
نازەنین نامۆ و غەریبی شار منم
بێکەسی وەک من نییە لەم بارەوە
باوەشت ئەمنە لەوێ بمشارەوە
هەر وەکوو پێرێ دەلەرزن دەست و پێم
ناگەڕێ بێ تۆ زمانم چی بڵێم؟
کز لە گۆشەی بێکەسی هەر ناڵەمە
یادی تۆ هاوڕێی هەزاران ساڵەمە
ئەو دەمەی یادت دەکەم سەرخۆش دەبم
دێمە نێو ئامێزتەوە بێ هۆش دەبم
بۆم نییە و بۆم ناکرێ قەت تۆ لە بیر
نازەنین پێبەندی بەندم وەک ئەسیر
سست و بێ هێزم دەکا دەرد و خەمت
بۆ منە بەس بۆ منە مەیلی کەمت
دەی وەرە ئەمجارە ئاشتت بێتەوە
باسی کۆنت یەک بە یەک بیر چێتەوە
لێوی ویشکم گەر بە ماچێ تەڕ بکەی
باشترە تاکوو لەگەڵما شەڕ بکەی
بێرەوە دانیشە لام گوێ بگرە لێم
لێم بپرسە شێتە چۆنت خۆش دەوێم؟
پێت دەڵێم خۆشم دەوێی زیاتر لە خۆم
کوشتەم و کوژراوی چاوی جوانی تۆم
با لەشی پیرم دەمێ جوان بێتەوە
دەست لە سینەت تاوێ میوان بێتەوە
بێمەوە بۆ سەردەمی لاوی گوڵم
بێتەوە شادی بەرەو ماڵی دڵم
هەست دەکەم بوونم بە بوونت بەستەیە
بوونی تۆ شێعر و مەقام و ڕەستەیە
دەی وەرە ئاوێتە بەو ژینەوە
خۆشە ژین ئەو کاتە گەر یەک بینەوە
تێکەڵاوی گیان و ڕوح و دڵ ببی
هەر بمێنی نازەنیم یاڕەبی
تۆ نەبی دنیا لە من وێرانەیە
خزم و خێش پاکی لە من بێگانەیە
باوەشم کردۆتەوە تا دێیەوە
نا نەکەی جوانێ لە من بکشێیەوە
هاتنت جێژن و سروودی شادییە
سەربەخۆ بوونە گوڵم ئازادییە
بیخەوە سەر لێوەکانم پێکەنین
با نەمێنێ ئێش و ئازاری برین
دەست بنێ سەر دڵ دەبا لێداتەوە
با ئەویش مۆتەی مەرگ نەیباتەوە
بۆنی عەترت تێکەڵی هەستم کەوە
هەر وەکوو لاوی گوڵم مەستم کەوە
مەست بە بۆنی زولفی خاو و گردنت
خۆشە خۆش بڕوات هەبێ بۆن کردنت
خۆشەویستی تۆ لە لام وەک خاک و ئاو
بۆ فیداییت حازرن جەرگ و هەناو
وەک هەوا هۆکاری ژین و مانی تۆ
وەک وڵاتم دڵڕفێن و جوانی تۆ
سەربەخۆیی دوو وڵاتم گەر هەبێ
چی دەبێ باکم نییە با هەر ببی
با بپێوین کۆنە ڕێی شازی ئەوین
لێ بدەین بۆ مانەوە سازی ئەوین
تۆ من و من تۆم هەتاکوو بوون هەبێ
با حەسوود و چاوچنۆک لێی ڕوون ببێ
تا بمێنین ئێمە بۆ یەکتر دەژین
ڕوو بە لوتکەی خۆشەویستی هەڵدەچین
هەستی دڵ ئەمجار بەهاری بێتەوە
وەرزی غونچە و لالەزاری بێتەوە
چی وشەی ناسک لە نێو مێشکم هەیە
چی شیاوی خۆشەویستی ئێمەیە
دەیچڕم بۆ شێعری هەرمانی ئەوین
سوور دەکەم لەم وەرزە خەرمانی ئەوین
دێر بە دێر سەروا و ڕەدیف و ناوەرۆک
ناهومێدی ڕۆژ بە ڕۆژ دابێننە چۆک
تەڕ دەکەم شێعرم بە شەهدی لێوی تۆ
هەر چی سەروایە دەبێتە نێوی تۆ
دەرنەچێ هیچ کەس لە زۆنگی هەستی من
کەس نەبێ بۆ چرکەیەک دەروەستی من
گوڵ ببارێنن بە دێر و ڕەستەوە
ناوی تۆ گوڵ بێ لە نێو هەڵبەستەوە
باوەشم بۆ هاتنەوەت کردۆتەوە
زامی دووریتم تەواو بیر چۆتەوە
خۆت بخە نێو باوەشی سارد و سڕم
با بە تینی خۆشەویستیت گڕ گرم
16ی پووشپەڕی 1400
✍ #کاوەداشبەندی 👇👇👇👇👇
@kaveh_dashbandi
چارەنووس
دەردی من هێندەی لە سینەمدا، لە دەفتەردا نییە
دڵشکاوێکم بە دڵسۆزی کەسم هیوا نییە
من لە بەر ژانی برینم جارێ گەر هاوار دەکەم
بێدڵان وای دادەنێن دێوانەم، ئەمما وا نییە
هەرچی دەیبینم هەتا دتوانێ سەرکۆنەم دەکا
دەرکەوت لەو شارەدا کەس هێندەی من ڕیسوا نییە
ئارەزوومە دیتنی، جا با لەخەودا بێ، بەڵام
بەختی من هەر چارەنووسیش خەونی وای تێدا نییە
شێعری من وێنەی کە دەگرێ سووچی ئەبرۆی کەج دەکا
بۆ جوانی ئەو دەنا تای شیرن و لەیلا نییە
نایەنە ئەژمار ئەوانەی دێن بە تاسەی دیتنی
هیچ ئەمیرێک بارەگای وەک دەوری وی قەوغا نییە
عیشق و سەرگەردانی واژەی تفتوتاڵن پێکەوە
پێک گەیشتن شیرنە و جارێ لە ناویاندا نییە
خاڵی وی لەو چاخەدا بازاڕی داگیر کردووە
خۆ دەنا بەو عومرەوە "هێدی" لە دووی سەودا نییە
✍مامۆستا خالید حیسامی
(هێدی)
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
زۆر جوانە بیبین
بەداخەوە راستیەکانی میلەتەکەمانە😔😔
🌹❤️🙏
👇👇👇👇👇
@ch_m_avin
ناسرەون هەست و خەیاڵ، ئەی خۆزگە من دێوانە بام
خۆزگە دەست و پێم لەناو زنجیری بایە و وا نەبام
زولفی سەر شانت عەزیزم کاتێ هاتی شانە کەی
من گوتم سەدخۆزگە دەنکی شانە بام و شا نەبام
کەس وەک ئاوێنە بەوردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیە ئاواتم بوو ئەو ئاوێنە بەستەزمانە بام
شەو چەقوچۆی جووتێ بەی وام دەگرێ ڕۆژێ ڕەنگە من
وا نەلەرزیبام لەسەر سینگی ئەگەر لەرزانە بام
نابێ ڕزگارم لە دانەی خاڵ و داوی کەزیەکەی
من کە دەمویست قەت لە گیری داو و دانەدا نەبام
زەردەخەندەی لێوەکانت هەر هەناسێکی دەوێ
ئەو تەلەسمەم پێ نەدەشکا من کە وەک شەوبا نەبام
تا پەرەنگ و پیاڵە وا لاجانگ و لێوت ماچ دەکەن
من دەڵێم قەیدی چ بوو خوایە یەکێ لەو دووانە بام
کێ هەبوو وەک شەم بسووتێ بۆ منی شەیدا ئەگەر
خۆم لە دەوری وەی وەکوو پەروانە بێپەروا نەبام
شەو بوو، ئەو بوو، مەی بوو، بسکی باوەشێنی ڕووی دەکرد
هەر منی بێچارە لەو ناوە دەبوو بێگانە بام
خۆزگە بۆ ئەو پێنج و دوو ڕۆژەی ژیانی خۆم منیش
هەر وەکوو "هێدی" مەلی تۆفانی بێ هێلانە بام
ماڵ و سەر ویستم بەجارێ وا فیدای تۆ کەم وەتەن
ئەوڕۆ چیرۆک بێ لەناو گەلدا سبەی ئەفسانە بام
✍ مامۆستا هێدی
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
/channel/kurdm_65
28ی بانەمەڕ ڕۆژی جیهانی خەییام
چەند چوارینە لە چوارینەکانی خەییام
کەمامۆستا هەژار وەری گێڕاونەتەوە
سەر زمانی کوردی
پێشکەێشتان بێت
✍ مامۆستا هەژار
🎙دەنگ" چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏
👇👇👇👇👇
@ch_m_avin
سڵاو هەڤاڵان و هاودڵانی کوردستانیم
سڵاو لە ئێوەخوشک و برایانی ئیماندارم
بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە جوانترین ترووسکەی پیرۆز بایی ،ڕەنگین ترین و بۆنخۆ شترین چەپکە گوڵی بەهاری خۆم
ئاراستە ئێوەی ئازیز و بنەماڵەی بەڕێزتان ئەکەم ، لە خودای میری مەزن داواکارم
هەموو ڕۆژێکتان لە جێژن ڕەنگین تر شیرین تر بێت
✍ خالید ڕەحیمی
(وێران)
🎙 دەنگ"چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏
👇👇👇👇👇
@ch_m_avin
گوڵەکەم دەڵێن ئەوە دێ
دەنگ مامۆستا محەممەد ماملێ
🌹❤️🙏
👇👇👇
@ch_m_avin
هونراوە مامۆستا نادر قازی
(خاڵە قازی)
دەنگ وئامادەکردن چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
/channel/kurdm_65
کوانێ خورشیدی شەوی دەیجووری من؟؟؟؟؟
کوانێ دەرمانی دڵی ڕەنجووری من؟؟؟؟؟
ئەی فیدات بم،یاری بێ میھر و وەفــا!!!!!
وامنت کوشت تۆ بە سەد جەور و جەفــا
نـــەتدەزانی عـــــاشـــقی باڵاتە دڵ؟؟؟؟؟
نـــەتدەزانی مشتـــەری کاڵاتــە دڵ؟؟؟؟؟
ئـاڵ و واڵات بۆ منە، من موبتەلام
من قەزاوەگێــڕی ھەر دەرد وبەڵام
یاری تۆ ھەر تۆی دەوێ،ڕۆژ و شەوێ
گەر گڕوو بگرێ،بە کەس داناکەوێ
عـــــاشـــقی زارت مەکە بێزاری خۆت
باش بناسە موبتەلای ئـازاری خۆت
وا«ئیمــامــی»تووتیی گولزارتــــە
چاوەنۆڕی قەندی لێو و زارتــــــــە
سەید کامیل ئیمــامــی
🌹❤️🙏
👇👇👇👇👇
@ch_m_avin
قوربانی
✍ هۆنراوە"مامۆستا تێکۆشەر
🎙 دەنگ "چ"م"ئەڤین
🌹🙏❤️👇
@ch_m_avin
بە خوێنێ جەرگ و دڵ نووسیت وڵات و عەشق و ئازادی
هەتا بێگانە حاڵی بێت وەتەن شێرە کچی هەر بوو
فیدای ئەو ناوە پێرۆزەت ڕوح و گیان و دڵ و دیدەم
کە دڕکی چاوی بێگانە و لە بۆ یاران سنەوبەر بوو
کەمی دێنێ وشەی شێعرم لە درکانی شکۆی ناوت
شەرمساری شکۆداریت دەس و پێنووس و جەوهەر بوو
کە شانازی دەکا "کاوە"ت بە ناسنامەی وڵاتی خۆی
لە ڕێگای عەشق و گیانبازی کچی کورد ڕێ نیشاندەر بوو
✍ کاوە داشبەندی
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
بووم بەکا
وای لە بیری شاعری چیم لێ دەکا
زۆر دڵــم ڕاگرت بەڵام ئی خۆم شکا
هەرکەسێ سووڕا لەگەڵ خۆر سەرکەوت
من کە وەک کێو مام لەجـێی خۆ بووم بەکــا
✍مامۆستا( بێبەش)
🎙دەنگ چ"م"ئەڤین
📖پەرتووکی (گرشە)
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
فــەلـەک بێــــزارم لە ئاکـــــارەکــەت
بێزارم لە دەســت چەرخــە لارەکەت
فەلەک چەرخەکەت لە سووڕان کەوێ
وا ســاتێ هـــەژار بێـــخەم ناخــەوێ
✍ هۆنراوە مامۆستا (هەژار)
🎙 دەنگ" چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
داخەکەم، ژینم بە تاسە و حەسرەتی تۆ رابرا
ساڵەها فرمێسک و خوێن بۆ تۆ لە چاوم هەڵوەرا
بێ سەر و شوێنی، چرای بەختم، کە نەم زانی لە کوێی
چاوگەلم کوێر بوو بەشوێنتا، خۆڵ بەسەر سەبرا کرا
تا نەرم کەم ئەو دڵەی وەک بەردی تۆ، ئەی بێوەفا
ئەم دڵەی بێ نازی من، چەندە لە دار و بەرد درا
پڕ بە دڵ بیرت دەکەم، تاکەی لە من دووری و بزر
بێ تۆ ژان بوو کردم ئەمما ناوی ژینی لێنرا
بەختەکەی سەوداسەرم، کەنگێ بەمیوانم دەبی؟
کەی بڵێم ئۆخەی منیش وا مۆمی بەختم هەڵکرا؟!!
زۆر دەترسێم کاتێ بێی،ئەمنیش بڵێم وەک شەهریار
(آمدی جانم بە قربانت ولی حالا چرا)
✍ خالید ڕەشید پور
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
من بەقەت چەند، #خۆشم_ئەوێی؟
ئازیزەکەم، وەک چۆن بەهار
ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ
یان پەپوولەی هەردە و نزار
هەنگی دڵدار
گوڵ باخی، ژینی خۆش ئەوێ
شیلەی شیرینی خۆش ئەوێ
#خۆشم_ئەوێی.
یان چۆن بەفری چیای کوێستان
کانیی ڕوونی، ناو دارستان
تریفەی مانگیان، خۆش ئەوێ
گزنگی خۆریان، خۆش ئەوێ
#خۆشم_ئەوێی!
ئازیزەکەم، ئەوەندەی خۆتت، خۆش ئەوێ
خۆم خۆشم ئەوێ!
#خۆشم_ئەوێی.
#شێرکۆ_بێکەس
دەنگ " چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
لایە لایە
سۆزی خۆش و بلاوێن، و دەنگێک پڕ لە هەست و سۆزی کوردایەتی و دایکانە، کە هەزاران پەڕتووکی نەخوێندراوەی تێدا حاشار دراوە و هەوێنی ڕۆڵە چاوگەشەکان بووە و پڕە لە سەربڵیندی و بوێری و ڕەسەنایەتی
بە ئاواتی سڵامەتی بۆ دادە ڕابی
لە ئاوایی کوران
👇🙏🌹❤️👇
@kurdm_65
ئەسرین وەرە
✍ هۆنراوە مامۆستا سووتاو
🎙 دەنگ چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
میللەتێک کە کتێب نەخوێنێتەوە ناتوانێ باس لە هیچ شتێکی پێش کەوتن بکاتەوە..
(شێرزاد حەسەن) سەبارەت بە گرینگیی کتێب خوێندنەوە
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
/channel/kurdm_65
🔸 ئەمڕۆ ۳۱ی بانەمەڕ هاوکاتە لەگەڵ دوانزدەهەمین ساڵۆگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەندی بەناوبانگ مامۆستا "قاله مەڕە "
یادی بەرز و پیرۆزه👌❤️🌹
🌹❤️🙏
👇👇👇👇👇
@ch_m_avin
گوڵزاری سووتاو
بە روو زەردی لە ڕێبازی ژیان ماندوو شەکەت ماوم
بزەی بەزم و نەشەی شادی وەکوو خەو دێتە بەرچاوم
ئەگەر چی نەوبەهارە و دەس لەگەردن روو لەسەیرانن
بەڵام من هەر لە بەحری مەینەتی تەنیایی خنکاوم
سکاڵای دڵ بەرم بۆ کـێ لە باری مەینەتم کەمکا
سپای گەردوون بە نامەردی گوڵی ئاواتـی شێلاوم
ژیانی چی، خەیاڵ و خەونی ئاڵۆزە بنەی نایە
دەڵێم مردووم لەژێر ئەو بارە، نازانم چلۆن ماوم
چەمەنزاری تەمەن لێم بوتە کومای ژیـلەمۆی بێ تین
دەخوازم ئارەزووی مەرگێک، لەنێو گوڵزاری سووتاوم
✍ مامۆستا ناسر ئاغابرا
(ژاکــاو)
🌹❤️🙏
👇👇👇👇👇
@ch_m_avin
کەسم
هۆنراوەی
خاتوو هەتاو خۆرشیدی
دیکلمەوان:
ئەیووب_محەممەدنژاد
🌹❤️🙏
👇👇👇👇👇
@ch_m_avin
@ayoub_deklama
دڵی شاعر
✍ هۆنراو مامۆستا هێـــمن
🎙 دەنگ "چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏
👇👇👇👇👇
@ch_m_avin
خۆشەویستم..
کاتێ من مردم،
قەت مەپرسه
چۆن بەبێ تو ژینم تێپەڕ کرد...!!!
ژین نەبوو،
هەر ساتە مەرگێ بوو..!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ مامۆستا جەلال_مەلەکشا
🌹❤️🙏
👇👇👇👇👇
@ch_m_avin
نازانم چۆن ئاوێتەت بم؟!
ئەگەر بەهەشتیت ، پێم بڵێ،
تا کڕنۆش بەم بۆ گشت خواکان
ئەگەر دۆزەخیت، پێم بڵێ،
تا زەمین پڕ کەم لە تاوان
نازانم چۆن ئاوێتەت بم؟!
گەر خاکێکی داگیرکراوی، پێم بڵێ،
تا پێستم بکەم بە ئاڵات
گەر وەک منیش قەرەجێکیت،
سنوورێکم بۆ بکێشە،
بۆخۆت من بکە بە وڵات!
✍ پەشێو🌱
🌹❤️🙏
👇👇👇👇👇
@ch_m_avin
مامۆستا :
#ڕەشید_فەیزنژاد
تەیرەکەی گەرمێنێ
🌹❤️🙏
👇 👇👇👇
@ch_m_avin