ئەم کاناڵە، پێگەیەکە بۆ هاوبەشکردنی هەموو چەشنە بابەتێکی بێلایەن، بۆ دیتن ، بیستن و چێژوەرگرتن لە مۆسیقا و وتەی بەنرخی کەسایەتێکان و بەرهەمی هونەریی هونەرمەندان لە هەموو بوارێکدا... ئامانجان ڕوونە و هیوادارین هۆی ڕەزامەندیی ئێوەی هێژا پێکبێنین.
ئاواز :خاتوو مەرزییە فەرەقی
🌹❤️🙏❤️
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئێنستاگرام👇
https://www.instagram.com/tv/CTeILQooXy0/?utm_medium=share_sheet
بەیانیت باش
✍هۆنراوە مامۆستا نادر قازی
(خاڵە قازی)
🎙دەنگ و ڕێکخستن
چ"م"ئەڤین
🎤ئاواز ماجد
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
/channel/kurdm_65
https://www.instagram.com/p/CS1s7yuIB5K/?utm_medium=share_sheet
خوایه وهتهن ئاواکهی
چهند دڵگیر و شیرینه
دهشتی خۆش و ڕهنگینه
ئاوی کهوسهره ، خاکی گهوههره
پڕ له گوڵ و نهسرینه
…
سهیرانگای بههارانی
سهوزهگیای نهرم و جوانی
سهد دڵ ئهبێ حهیرانی
ئاوی کهوسهره ، خاکی گهوههره
پڕ له گوڵ و نهسرینه
…
شاخی بهفرین و بهرزه
بۆ ڕابوردوومان ڕهمزه
چیمهنی جوان و سهوزه
ئاوی کهوسهره ، خاکی گهوههره
پڕ له گوڵ و نهسرینه
…
ئهم شوێنه شوێنی کورده
جێی قارهمان و مهرده
لانهی شێری نهبهرده
ئاوی کهوسهره ، خاکی گهوههره
پڕ له گوڵ و نهسرینه
…
وهتهن چاوی لێمانه
دهری کهین له تهنگانه
حهیفه بێته وێرانه
ئاوی کهوسهره ، خاکی گهوههره
پڕ له گوڵ و نهسرینه
✍ماموستا (فایهق بێکهس)
[بڵاویبکەوە]
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
پەیجی ئێنستاگرام👇👇
https://www.instagram.com/p/CS1s7yuIB5K/?utm_medium=share_sheet
💬وتە بەنەرخەکانی مامۆستا هەژار
🔅نووشتهی مهلا و شێخ گشت فڕ و فێڵه
ئاخۆ چاره نووس له دوای کێ وێڵه
🔅یاخوا له کای کۆن بهر نهبێ ئاگر
تا ئاوی پییا کهی دهیگرێ زیاتر
🔅تا سامانت ههس دۆس فره خاسن
سهروهت چوو له دهس کهی تۆ ئهناسن؟
🔅نانێ رۆژ پهیدا بکهی نانێ شهو
بهڵام نهکێشی منهت لهم و لهو
🔅ئهم پهنده له گوێ بگره گهوههره
عیلمی بێ عهمهل باخی بێ بهره
🔅کێ چاڵ ههڵ کهنێ بۆ مهخلووقی خوا
خۆی تێ دهکهوێ به تهوفیقی خوا
🔅مهخوازه ئاوات به مردنی کهس
عهمری تۆش دهروا وهک من به عهبهس
🔅بۆ تاقه دۆستێک خۆت پیر و کوێر کهیت
نهک رۆژێ چهن کهس به ماڵت فێر کهیت
🔅ماندوو بوونی رۆژ بۆ تێری شهوته
بیکهی به میرات ، بیرێکی چهوته
🔅دهڵێن مزگهوت تێک بڕوخێنی
جورمی کهمتره له ڕوو شکێنی
🔅ههرچێ بێکهسه ههر خوایه کهسی
له چی بترسی لێ ناخهلهسی
🔅بێجگه لهو خوایه وا گیان دهستێنێ
پشتک به کێ بهست ، ئهو دهیشکێنێ
🔅سهر بنهیتهوه به جوانه مهرگی
باش تره له سهد ژینی سهگ مهرگی
🔅به کهم رازی به تا زۆرت دهبێ
ههشت بێ له مشت بێ نهک نۆ بێ نهبێ
🔅کاتێ ههشتت نا گرێوی نۆوه
دهستت له فام و شعوور بشۆوه
🔅لهم ئێرانه پڕ زمزمهی دوێنێ
بۆی وێرانه دێ پهپوو ئهخوێنێ
🔅دهس بهتاڵ فڕ و فیشاڵی وشکه
بهغداد ناگیرێ به قوونه خشکه
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
https://www.instagram.com/tv/CTsLDDuo01K/?utm_medium=share_sheet
تاقە دار
هۆنراوە مامۆستا سووتاو
دەنگ :"چ"م"ئەڤین
سەیری پاییزم مــەکەن،ئەمنیش بەهارێکم هەبوو
لەو پەڕی بێ یاوەری دا تــــــــەرزە یارێکم هەبوو
هێرشی هێنــــا شەوی ڕەش،بۆیە تۆرا خۆرەکەم
لەوشەوەی دا، بۆ بەیانی، مــــن قەرارێکم هەبوو
نێودڵــــم گوڵخانەبوو، پڕبوو لە شەتڵی ئەتڵەسی
پڕئەوین وهەست وتاســـــــــە،ڕۆژگارێکم هەبوو
نێو دڵم پڕبوو، لــــەهەست و تین وتاوی عاشقی
پڕخەنی بووم ئەو زمانەی، مـن نیگارێکم هەبوو
من کە گرکانی ئەوین بووم و خودا بوو یارەکەم
وەک مـەهابادی ئەوین مـــن تاقە دارێکم هەبوو
دادە پۆشم چاوەکـــانم ،بانەبینم مــــــەرگی دڵ
من کە سووتاوم ،زەمانێکـــی تەوارێکــم هەبوو
✍ سووتاو
teleqram @rasoollkarimi
تاقە دار
هۆنراوە مامۆستا سووتاو
دەنگ و ڕێکخستن" چ"م" ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئیـــلاهی ♡
لەجێی هەموو ئەو دڕكە پڕ ئازارانەی کە لە دڵ چەقیون ..
گوڵ بڕوێنە .. 🌸
لەجێی هەموو ئەو ئەسرینانەی شەوانە بەسەر پێخەفەکاندا ..
دڵۆپ دڵۆپ دەچۆڕن
دیمەنی هیواو شادی بخوڵقێنە..
یائیـــلاهی ♡
دەستی هەموو ئەوانە بە بەتاڵی مەگەڕێنەوە.. 💜
کە بۆ پاڕانەوەت بەرزکراوەتەوە 🤲
ئیـــلاهی ♡
دڵی هەموو ئەوانە پڕ لە عیشق بکەی کە چاوەڕوانی موحیبەتن لـــێـت..
یا.ئیلاهـــــــــــی....♡
دەستەکانم بگرە و نزای دڵم گیرا بکە
دەزانم بەندەیەکی باش نیم
بەڵام یەقینم هەیە لەوەی کە
هەمیشە خودایەکی باشم هەیە....
خوداوەندا،،،
لێمان خۆشبە ،و
فریای هەمووما کەوە
✍ نەناسراو
🎙 دەنگ و ڕێکخستن "چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
https://www.instagram.com/tv/CTsLDDuo01K/?utm_medium=share_sheet
✍ هۆنراوە مامۆستا پەشێو
🎙دەنگ چ" م" ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
https://www.instagram.com/tv/CTeILQooXy0/?utm_medium=share_sheet
گوڵەکەم!
چەشنی وێنەی ڕوخی هەیڤی، کە لەمن کەوتوویە ئاو
لەدڵمدای و لەمن دووری و من کەوتوومە داو
✍مامۆستا (هەژێن)
هەیڤی(مانگ ::ماە)
https://www.instagram.com/p/CTMQbHBLRR9/?utm_medium=share_sheet
کاتێک لە پەروەردەکەت ئارخەیان و ئەمینی و دڵنیایت ڕێگە ڕاستەکەیە.
ئەو متمانەیە درووست دەبێت
ئهمه كچی شاعیری كورد مامۆستا موفتی پێنجوێنیه كه چۆن باوكی لهو سهردهمه خستویهتیه بهر خوێندن ..
لە جوابی نەیاران و کۆنە پەرەستان ئەم پارچە هۆنراوەی هۆنیوەتەوە
جاران هەزاران شێرە ژنی ئاوامان بوو
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
... لە جیهانــدا دوو نابینا هەیە !
ـ یەکیان تۆ ...
کە عاشق بوونی من نابینی ،
ـ یەکیان من ...
کە جگە لە تۆ
کەس نابیـــنم !!!
🌿🦋🍃 T.me/allakuk
خەیاڵ
دیسان شەوە دەستەونەزەری بیرو خەیاڵم
هەر چاو لە دەرو دەربەدەری بیرو خەیاڵم
کەی دێیەوە ڕووناکی بدەی نووری چەمانم
یاریدەدەری هۆی ئەسەری بیر وخەیاڵم
ئەستێرەکەمەستی نەزەری چاوی ڕەشی تۆن
زۆر سەیرە کەمن چاولە پەری بیرو خەیاڵم
کاریگەری هیجرت بە قەڵەم نایەتە ئەژمار
مەعلووم کە دەبینی کەسەری بیرو خەیاڵم
هەیڤێکە هەموو شەو لە دەلاقەی دڵی مندا
ڕووناکی ئەکا گشت دەڤەری بیرو خەیاڵم
چاو هەڵدەبڕم تاکوو لە ئاسۆوە شەقەی بێ
باڵی مەلی شا، یادەوەری بیروخەیاڵم
سەد نامە دەنێرم کە وڵامێکی بنێری
کۆبوون لەدەرت کۆی تەتەری بیرو خەیاڵم
شەرمینە نگارێکە بەسیلەی وشە ئەدوێ
ئەوشۆ غەزەلی شلک و تەڕی بیرو خەیاڵم
هەر نامەوێ ڕۆژ بێتەوە سەرخۆشی ئەوینم
شەوگار دەبڕێ کۆڵنەدەری بیرو خەیاڵم
بەو یارە بڵێن بێتەوە سەرچاوەیی جاران
کانیاوی ئەدەب ، هاوسەفەری بیرو خەیاڵم
هیچ هێزێ وەها پشتی هۆمێدی نەشکاندم
بەو شێوە کە بردی زەفەری بیرو خەیاڵم
خاڵم بە خەیاڵێکی "لەتیف" داوە هەتا دێ
بەو حاڵەوە دەستەو نەزەری بیرو خەیاڵم .
✍ لەتیف عەلەوی :
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
🎧 کــــــــامڕان مـەتـەری
ئەی یاری چاوخومارم
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
خۆشەویستم...
بیرکردن نانووسرێتەوە
وەک فرمێسک ناسڕێتەوە
وەک ڕێگا نابڕێتەوە
بیرکردنت لە سەرمدا
ھەر وەکوو ھەستی بیستنە
دوا ترۆپکی خۆشویستنە
وەکو ھەستی تامکردنە
تەواو نابێ و تا مردنە
لەبیرکردنت ئەستەمە
بیرکردنت چێژو خەمە
ڕوونی و تەمە
گەوھەرێکەو لەم دنیایە ھەر من ھەمە.
بیر کردنت نانووسرێت
بەڵام ئەبێ بە شیعری جوان
چرای دڵمی پێ ھەڵئەکەم
بە یادی تۆ نیوە شەوان
بیرکردن نانووسرێتەوە
دەنا چی دیواری شار بوو
ھەموو ڕۆژێ ئەوینی تۆ و
شیعری منی لەسەر دیاربوو.
✍ رەنج سەنگاوی
🎙 دەنگ" چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
پەشێو
گووتی کەرە گیان گوێ گرە
ئەو دەنگە دەنگی رێگرە
هەتا زووە با بارت کەم
لە رێگران ڕزگارت کەم
کەر دایە قاقای پێکەنین
گوتی قوربان هاورێی شیرین
بارەکەی من لە خۆت بار کە
هەتا زووە خۆت رزگار کە
کە من کەر بم بارەبەر بم
کورتان لە پشت قوربەسەر بم
فەرقی چییە دەرد هەر دەردە
کەری تۆ بم یا هی جەردە
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
نائارامی
✍ هۆنراوە مامۆستا ئەحمەد هەردی
🎙💻دەنگ و ڕێکخستن :چ"م"ئەڤین
🎤 ئاواز مامۆستا حەسەن زیرەک
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئینستاگرام👇 https://www.instagram.com/p/CS1s7yuIB5K/?utm_medium=share_sheet
🔴 #هێدی (خالیدئاغا حیسامی)
➖لەدایکبوون: ۱۹۲۷، شێخاڵی، نێوان مەهاباد و بۆکان
➖کۆچی دوایی: ۲۰۱٦، هەولێر
خالیدئاغا حیسامی، ناسراو بە هێدی ساڵی ۱۹۲۷ لە گوندی شێخاڵیی نێوان مەهاباد و بۆکان لەدایک بووە، هەر لەو گوندەش نراوەتە بەر خوێندن.
مامۆستا هێدی یەک لە شاعیرە کەلاسیک و غەزەلنووسەکانی کوردە، یەک لەو شاعیرانەیە کە لە ڕێچکەی شاعیرانی قوتابخانەی شیعری موکریانە و پاش هەژار و هێمن بە زمان و دەربڕینی تایبەتی غەزەل کەسێکی ناسراوە و ستایل و ڕێچکەی تایبەت بە خۆی هەیە.
لەنێو کۆڕ و کۆمەڵی کوردەواریدا زیاتر بە خالیدئاغای حیسامی ناسراوە بەڵام ناوی هێدی وەک نازناوی خۆی داناوە.
بەشێک لە شیعرەکانی مامۆستا هێدی بەناوی "کاروانی خەیاڵ" چاپ و بڵاو کراونەتەوە و ژیان و سەربوردەی خۆشی نووسیوەتەوە بە دەیان شیعری جوانی نیشتمانی و دڵداریی لەلایەن هونەرمەندانی کوردەوە کراونەتە گۆرانی.
هەروەها لە کتێبی ئاوێنەی شکاویش باس لە بیرەوەرییەکانی خۆی دەکا.
خالید ئاغای حیسامی ناسراو بە (هێدی) شاعیری ناسک خەیاڵ و ناسراوی کورد، بەهۆی پیری و نەخۆشیی دڵەوە پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە 27/10/2016 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد
ڕۆحی شاد ویاد و ناوی بەرز و پیرۆز
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
پەیجی ئێنستاگرام
https://www.instagram.com/tv/CTeILQooXy0/?utm_medium=share_sheet
" جەرگی بە خوێن "
ماوەیەکە بێ مەیلی تۆ
دنیاکەمی شێواندووە
بەس نازانم خۆشەویستم
کێ تۆی لە من ڕەنجاندووە؟
وەبیرم دێ کاتێ هاتی
شادیت پێ بوو و عەشق و ئەوین؟
مەگەر نەتکوت هاتووم تاکوو
دەمرین لە لای یەکتر بژین؟
ئەی بۆ نەژیاین بۆ یەکتری؟
وا هەست دەکەم بە جووت مردین
یانی دەبێ باوەڕ بکەم
دەستی قەدەر وای لێ کردین؟
نا، ناتوانم باوەڕ بکەم
لێک دابڕان کاری کەس بێ
یا خۆ کاری چاوی پیس و
نوشتە و جادوو یا نەفەس بێ
چون دڵنیام زۆر شێتانە
دەمهەویستی و دەتهەویستم
بەس نازانم بە کام هۆکار
لێم دابڕای خۆشەویستم؟
ئێستا دیوتە گریانیشم
بۆتە شێعر دەنیشنە دڵ؟
سەدان عاشق سەیرم دەکەن
کاتێ بۆ تۆ دەگریم بە کوڵ
یانی ئەوان هەست پێ دەکەن
بە ئازاری دەروونی من؟
یان وەک لای تۆ نرخی نییە
لە لای ئەوانیش بوونی من؟
یا دەبێ من زۆر شێتانە
لە باسی عەشقی تۆ بدوێم؟
ڕەنگە ئەوان بەم عەشقەوە
بمناسنەوە و بزانن کێم
بەڵام خۆ من بێدەنگ دەبم
چاوەکانم بۆیان دەدوێن
یانی لە چاوم تێدەگەن
دووریت جەرگی کردوومە خوێن؟
ئەی چۆن خەڵک ئاگا دەکەن
تۆم خۆش دەوێ و خۆت نازانی؟
یا دەزانی و لەو عەشقەمان
دوو دڵ بووی و پەشیمانی؟
قەینا دوو دڵ مەبە بڕۆ
بۆت دەخوازم بەختەوەری
یادەکانت دەمێننەوە و
بۆ من دەبنە بیرەوەری
لەگەڵ هەموو هەناسەیەک
داوا دەکەم بێ غەم بژی
داوا دەکەم بێ پەژارەوە و
دوور لە دەرد و ماتەم بژی
چون من تەنیا ئەو کاتانەی
تۆ دڵخۆشی دڵخۆش دەبم
بڕوات هەبێ کە خەمبار بی
وەکوو مۆمێ خامۆش دەبم
14ی ڕەزبەری 2721
✍ #کاوەداشبەندی 👇👇👇👇👇
@kaveh_dashbandi
تاقە دار
هۆنراوە مامۆستا سووتاو
دەنگ و ڕێکخستن" چ"م" ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
📚 #شێعر
بە بۆنەی ٢٠ خەرمانان ساڵڕۆژی لەدایکبوونی خوالێخۆشبووی ڕووناک دڵ مامۆستا «ناسر ئاغابرا» ناسراو بە ژاکاو دیکلەمەی شێعری بڵاونەکراوەی «سازی کڵۆڵ» وەک ئەمەگناسییەک لەلایەن برای بەڕێزیان کاک ئەمیر ئاغابرا پێشکەشی سەرجەم ئەندامانی شاروێران و ھۆگرانی ئەدەب دەکرێ.
🎙 خوێندنەوە: خاتوو ئارەزوو موحتەسەری
🎞 پێکھێنان : ماڵپەری دەشتی شاروێران
🆔 @Sharviran || کاناڵی شاروێران
هەموو گوڵێک لە لام جوانە
هەموو گوڵێک
تایبەتمەندی خۆی میوانە
بەڵام لە سەر ئەم جیهانە
من شلێرم زۆر خۆش دەوێ
جیا لەوەی ،،
گوڵی گۆڕی شەهیدانە
پێکهاتەکەی لە شێوەی خاکی کوردانە
چوار سوورە گوڵ
لە یەک ڕیشە و لە یەک گیانە
بۆیە ئەلەو گوڵستانە
شلێر ئاسا
سەردادەخەم
بۆ ئەم خاکی کوردستانە
✍ مامۆستا (خاڵە قازی)
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
بۆسەی ڕۆژگار
✍هۆنراوە مامۆستا هێمن
🎙 دەنگ و ڕێکخستن چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
هۆنراوە مامۆستا
هێمن
دەنگ و ڕێکخستن
چ م ئەڤین
https://www.instagram.com/tv/CTeILQooXy0/?utm_medium=share_sheet
دەڵێن یارێ گوتی جارێ بە یاری
گەڕیدەی، شارەزای زۆر گوند و شاری
لە هەمووان خۆشترە و جوانتر چ جێیە؟
گوتی: ئەو جێیە خۆشه یاری لێیە ...
✍ هۆنراوە" مەولانا
وەرگیڕاوی مامۆستا
(هێمن)
🎙 خوێندنەوە: چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
/channel/kurdm_65
چاوەڕێ
هۆنراوە مامۆستا خالید حیسامی
(هێدی)
دەنگ و ڕێکخستن :چ"م"ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
/channel/kurdm_65
(خۆشــم ئەوێی)
تۆم بەجێی تەواوی ئەو کەسانەی نەمناسیون خۆش ئەوێ
تۆم بەجێی تەواوی ئەو ڕۆژگارانەی نەژیاوم خۆش ئەوێ
تۆم بەخاتری نانی گەرم و بەفرێ کە ئەتوێتەوە
خۆش ئەوێ
من تۆم بەخاتری خۆش ویستن خۆش ئەوێ
تۆم بۆ خاتری ژیان خۆش ئەوێ
تۆم بەجێی هەموو ئەو کەسانەی خۆشم ناوێن خۆش ئەوێ
تۆم بەقەد ئەو کەسانەی کە هەناسه هەڵ ئەمژن خۆش ئەوێ
تۆم بە ئەندازەی بەرزایی ئاسمانی و قووڵایی دەریاکان و پانتایی زەوی خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی بە قەد هەموو مرۆڤەکان
بەقەد هەموو عاشقەکان
بەقەد هەژمار کردنی ئەستێرەکانی ئاسمان
خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی لە هەموو ساتەکانی ژیانم دا
خۆشم ئەوێی لەوەی زیاتر بەخەیاڵت دادێت
خـــــــۆشم ئەوێی تاقانەکەم
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
حاڵی من خاسە بەقوربان نامەکانت ها لەکوێ؟
چاوەڕێتم وەک هەمیشە قەولەکانت ها لەکوێ؟
پێکەنینت وەک شەماڵە باخی دڵ ئاوا ئەکا
ئەم بەهارە چۆن نەهاتی لێوەکانت ها لەکوێ؟
حاڵی من تافێ ئەزانێ وا خەریکە وشکەبێ
پەنجەکانم وێڵن ئەمشەو زۆڵفەکانت ها لەکوێ؟
سەد چلەم کێشا لە بۆ تۆ ئەی هەناسەی ئاخرم
هێزی من ڕۆحی نەما گەر دەستەکانت ها لەکوێ؟
خۆت وتت: هەر چاوەڕێمی تا لە غوربەت دێمەوە
من خەریکم دێم عەزیزم چاوەکانت ها لەکوێ؟
من گلە ناکەم لە تۆ ئەی هاونشینی وێنەکەم .. چۆن دڵۆ تێ لێم نەپرسی شێعرەکانت هانە کوێ
✍شەهرام قەدیمی
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
.
ڕەفیقان! من ئەوا ڕۆییم لەلاتان
لە مەزڵوومان بڵا چۆڵ بێ وڵاتان
بڵا سا شار بە شار و دێ بە دێ بین
لە دەس یاران بکەین تەیی وڵاتان
مەڵێن کەڵکی نەبوو، ڕۆیی، جەهەننەم!
سەرم قەڵغانە بۆ تیری قەزاتان
سەفەرمان چونکە ڕێی هات و نەهاتە
دوعامان بۆ بکەن، ئێوە و خوداتان!
منم سەرکردەتان بۆ لەشکری غەم
دەترسم من بڕۆم، بشکێ سوپاتان
شکاری وەحشیان بەس دەستەمۆ کەن
نەوەک بەر بێ شکاری خانەزاتان
ئەوەند ئەرجوو دەکا نالی کە جار جار
بکەن یادی موحیببی بێ ڕیاتان
.
✍نالی 🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئەمڕۆ ١٣ی گەلاوێژ، هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەری کۆچی دوایی ئیمپراتۆری وشە و شێعر و هەڵبەست مامۆستا
(شێرکو_بێکەس) نەمر
”پەستی”
وەکوو کەشتی بن کون تێبوو
تەماشای ئەم
دڵەم ئەکەم
هەر ئاو ئەچێتە ناوێوە و
ئاو دەر ئەدەم
هەتا جامێ لە خەمی کۆن هەڵئەهێنجم
جامێکی تر، خەمی تازە لەجێیەتی
ئا ئەم کەشتیە شپرزەیە
نە ئەوەتا نوقم ببێ
نە ئەوەتایش لەم گەرداوی شەوگارەدا
لە ڕۆخێکدا لەنگەر بگرێ . . !
✍ مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس
🎙 دەنگ "چ "م "ئەڤین
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
دوو هۆنراوی خۆش و پڕچێژ
بەدەنگی مامۆستای نەمر:
خالید حسامی ( هێدی)
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65
ئەمن هەر باوەفای تۆم
مامۆستا حەسەن دەرزی
🌹❤️🙏🌹
👇👇👇👇
@kurdm_65