من یەکێک نیم لەو پیاوانەی کە جیهانبینییەکی
باشی هەیە،من بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ
تیرۆر و ترس و گۆشەگیری و وازهێنان دەکەم.
شتێک هەیە لە بنی هەموو بیرکردنەوەیەکی
نوێی مرۆڤەوە،
هەموو بیرکردنەوەیەکی بلیمەت، شتێک ماوە کە ناتوانێت لە مێشکت دەربکەوێت، بۆ هەتاهەتایە لەگەڵت دەمێنێتەوە وە لەگەڵیدا دەمریت، و بەبێ ئەوەی پەیوەندی بە کەسەوە بکەیت لەوانەیە گرنگترین بیرۆکەکانت بێت.
ههمیشه مرۆڤ خولیای ژماردنی كێشهكانیهتی،
وه له بیركردنی خۆشبهختییهكانیهتی.
-دۆستۆڤسكی
قسەکردنی بێمانا تاکە مافی مرۆڤە
کە بەسەر زیندەوەرەکانی تردا هەیە.
ئەوە بە قسەی بێمانایە کە مرۆڤ دەگاتە ڕاستی!
من قسەی بێمانا دەکەم، بۆیە من مرۆڤم.
-دۆستۆیڤسکی
لە خوێنمدا سەمای فاڵس و لە ئێسقانەکانمدا
شین و واوەیلای کەربەلا ھەیە
ھێزێک نییە لە جیھاندا شتێکم لا خۆشەویست کا خۆشم نەوێ،ڕقم بۆ شتێ بجوڵێنێ ڕقم لێی نەبێ.
وا هەستدەکەم کاتێک بەتەنهام
مرۆڤەکان بەشێوازێکی باشتر دەبینم
لەکەشێکی گونجاودا دەیانبینم
بەپێچەوانەی ئەوەی کەکاتێک نزیکم لێیانەوە.
@Bimareefat
ھەندێک شت ھەیە ھی تێگەشتن نین
ھەندێک شت تەنھا بەوە کۆتایی نایەت تەنھا لەسەریان بزانیت و تەواو بەڵکوو ھەندێک شت ھەیە دەبێ ھەستی پێبکەێت دەبێ بیچێژیت دەبێ ئەزمونی بکەیت ئینجا لێی تێدەگەیت
«تەنھا ھۆکاری ئەوەی
پەیوەندیەکانم تێکدەچێت ئەوەیە کە
من پرسیار لەکەس ناکەم
ئەگەر بۆ ساڵێکی تەواو دیارنەبێت»
@Bimareefat
«تێک چوە دونیا
لێرە لەم دوونیا تێکچووە
بێ ئەوەی کە ھیچ شتێک ببینی پێ ئەکەنی».
@Bimareefat
پیرۆزمان بێت
ئەو پێكەوەبوونانەی تیایاندا داوەتی«تەنیایی» دەكەین
ئەو سەفەرانەی وێستگەیان نەماوە
ئەو بەلەمانەی بە وشكەڵاندا سەوڵ لێدەدەن و
بۆ ماسی دەگەڕێن.
@Bimareefat
زۆربەی کەسە توڕەکان،ئەوانەی خێرا ھەڵئەچن
زۆر بە ئاسانی کەسانی دەوروبەریان دەدۆڕێنن
چونکە تەنیا ڕوکاری دەرەوەیان دەبینرێت
بەڵام لەپشت ئەم توڕەییەوە
منداڵێکی دڵتەنگ خۆی حەشارداوە
چاوەڕێیە کەسێک بێت و لێی تێبگات.
@Bimareefat
من چیتر وزەم نییە بۆ پاراستنی پەیوەندی هاوڕێیەتی یان خۆشەویستی، ئەگەر دەتەوێت بڕۆیت، تەنها بڕۆ.
Читать полностью…«یان ھەر جارێک گوێ بۆ سەمفۆنیای حەوتی
بتھۆڤن ڕادێرم،بەپێی پەتی دەچمە دەرەوە و
ڕێبوارەکان لە باوەشم دەگرم و فرمێسک لە
چاوانمەوە دێتە خوار».
@Bimareefat
دەتوانیت لەم کانیاوی سۆزەی من
تێربخۆیتەوە و بڕۆیت و بەردێکیشم تێبگریت
لێت تێدەگەم.
«ڕاستی حەسەن»
@Bimareefat
ئینسان ھەمیشە وا ھەست دەکا تەنیایە و دەوروبەریشی لەگەڵ یەکتردا لەیل و مەجنونن
بەڵام لە ڕاستیدا بەم شێوەیە نییە، بە شێوەیەکی ئاسایی مرۆڤەکان یەکتریان زۆر خۆشناوێت، دەربارەی ھاوڕێکانیشمان ھەر بەم شێوەیەیە، ھەندێک کات لە پێخەفەکەمدا ڕادەکشێم و ھەوڵ دەدەم تێبگەم بەڕاستی کام لە ھاوڕێکانم بۆم گرنگن و ھەمیشە بە یەک دەرەنجام دەگەم؛ ھیچ کامیان.
ھەمیشە وا بیرم دەکردەوە ئەو ھاوڕێیانەی ئێستا ھەمن جۆرێک لە سەرگەرمین و ھاوڕێ ڕاستەقینەکانم دواتر دەردەکەون
بەڵام نا، ھەر ئەمانە ھاوڕێ ڕاستەقینەکانمن.
شتێک بە گوێتدا دەلەرێتەوە گوارە نییە، قسەیەکە من کردوومەوە و دڵت بیری لێ دەکاتەوە،
بیرکردنەوە چییە، خەونە،
خەونێکی گەڕۆک لەنێو دڵی گەردووندا.
قسەکە چی بوو؟
با ڕاز بێت تەنیا با دڵت بزانێت
دەمت بزانێت خراپ دەبێت
دەبێتە ئاسکێک
کە کەس ناتوانێت دەستێک بە پشتیدا بهێنێت.
کورترین و کاریگەرترین پرسیاری مێژوی
بەشەریەتیش کە حسێن پەناھی
کردویەتی دەپرسێت:«ئەمە بوو ژیان»؟
@Bimareefat
ئەفسوس، لە دونیادا چ گێلێتییەکی گەورە
گەشتۆتە ئاستی میهرەبانی؟
لە دونیادا چ شتێک هێندەی گێلێتی میهرەبانی بووە بە هۆی ئازارچەشتن لە جیهاندا؟
حەیف بۆ هەموو ئەو خۆشەویستانەی
کە هێشتا بەرزاییەکیان لە سەرووی بەزەییەوە نییە.
@Bimareefat
ھەر مرۆڤێک بەھرەییەکی ھەیە لەم دونیایە
بەھرەی من ئەوەیە زوو ھەست بە شتەکان ئەکەم
کە دەکرێ ئەوە نەفرەت بێت نەک «بەھرە»
تێبینی بچوکترین وردەکاریەکان،ھەموو جوڵە و وشەکان ئەکەم تەنانەت لە جوڵەی چاوەکان تێدەگەم
بۆیە ئەگەر بینیت وەک پێشتر نەماوم و گۆڕاوم لەگەڵت
ئەوە بزانە تێبینی ئەو شتانەم کردووە
کە ھەمیشە لێت شاردوومەتەوە
یاخود لەگەڵمدا ڕاستگۆ نەبوویت لە بارەیەوە.
@Bimareefat