خەمۆکی، قێزەونترین ئەزموونە کە بەسەریدا تێپەڕیووم،
ئەوە بێتواناییە،تەنانەت خەیاڵە کە پێتوابێ
جارێکی تر دڵخۆش دەبیت،
غیابی هیوایە بەتەواوی.
هەستی مردنە. تەواو جیاوازە لە هەستکردن بە دڵتەنگی.
-دۆستۆیڤسکی
چۆن دەتوانی قسە بکەیت ئەگەر مێشکت نییە؟
نازانم بەڵام هەندێک کەس کە مێشکیان نییە قسەی زۆر خراپ(نابەجێ)دەکەن،وانییە؟
-The wizard of Oz(1939)
خەریکی خوێندن بووم لەناکاو ئەو ڕستەیەم هاتەوە بیر کە ماوەیەک لەمەوپێش لە کۆتایی چەند دێڕێکدا نوسیبووم:
«نیگایی چاوەکانتم بیرە کە جیهان لە ناویدا بەستبووی،
تێگەشتم کە خۆرەکەی من بەس نەبووە بۆت،»
بیر لەوە مەکەرەوە کە بیرکردنەوەم چۆن
دەبێت دەربارەت، تەنها هەموو شتێکم بۆ
باس بکە،هیچ نەبێت شایەنی ئەوەم گوێم لەو
هۆکارانەبێت کە خەریکن لەناوت دەبەن.
شانازیمت دەوێت؟ ببورە ناتوانم ئەوەت پێ بدەم، ناتوانیت ئەوەی کە لەدەستت داوە لە
کەسێکی دیکەی وەربگری
بیرت نەچێت ئەو شەوەی یەکمان ناسی، کەسێکی ترت هەبوو،ئەو کاتە واتکرد و دووبارە وادەکەیەوە، ئێستا من کەسێکی ترم.
-Backstreet Boys
دەزانم شتەکانت لەسەر قورس دەکەم..
بەڵام ئەم هەموو خۆشەویستیەم بۆ تۆ شایەنی ئەوەیە کە بۆ جارێکیش بێت گوێم لێ بگریت.. ئایا هێندە قورسە مانەوە لەگەڵ من، من چی شتێکم نییە کە بەس بێت بۆ تۆ؟ تۆ هەرگیز هیچ قسەیەکت نەدەکرد.. چۆم بمزانیبا کە چیت بەلاوە گرنگە؟..
ئایا دەڵێیت من بێ باک بووم؟
بەڵێ بۆ بەدەست هێنانی تۆ هەموو شتێکم دەکرد بێ گوێدانە باجەکەی.. بەڵام وادیارە لەلای تۆ ئەوە تەنها زیادە ڕەوی بووە.. ڕقم لەوە بوو کە بیرم دەکردەوە و دەمزانی من کەسە گرنگەکەی تۆ نەبووم، هەموو هەوڵی خۆم دەدا تاوەک و ئەو بیرکردنەوانەم بەدرۆ بخەمەوە..وە تۆ تەواوی هەوڵی خۆت دەدا تا وەکو بەڕاستی بخەیتەوە..
چی شتێکی هێندە هەڵەم کردووە کە شایەنی هەوڵدانێکت نەبم؟
ئایا من کەسە ئاسانەکە بووم بۆت؟
مەڵێ هەموو شتێک هۆکاری بێ باکیەکەی تۆ بووە!..
خۆشت دەزانی کە هەمووشتێکم دەکرد بۆ پارێزگاری لێ کردنت، تۆش هەموو شتێکت دەکرد بۆ دوورخستنەوەم..
لەوانەیە چیدی توانای بەرگریکردنم نەبێت..
ئایا ئێستا دڵخۆشیت هۆکارێکت هەیە بۆ ڕۆشتن؟
-theunknownnight
کاتێک بەشێک بیت لە خێزانێک کە هەستەکانیان دەرنابڕن و هەمووتان بە تەنیا بە کێشەکانتاندا تێدەپەڕن.
Читать полностью…ئەگەر تۆ منت بەدڵ نییە و وە هێشتا
سەیری هەمووشتێک ئەکەیت کە ئەیکەم
ئازیزم، تۆ هەواداریت.
ئایا تۆ تێدەگەیت گەورەم، تێدەگەیت مانای چییە
کاتێک بە هیچ شێوەیەک شوێنێکت نییە بۆ ئەوەی
ڕووی لێ بکەیت؟
-فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی،تاوان و سزا
مەبەستی کچەکەیە کە پێی دەڵێت تۆ مێشکت نییە، ئەویش دەڵێت ئەوەتا تۆ مێشکت نییە و دەتوانی قسە بکەیت.
Читать полностью…ئەو هۆکارەی کە وام لێ دەکات بەرگەی ئەم ژیانە بگرم دەزانی چییە؟
زستان-باران..
سەیرە نا؟
هاوینی ساڵی ڕابردوو بوو، لەبەر هۆکارێکی تایبەت بیرکردنەوە لەوەی لێرە بڕۆم مێشکمی تاو دابوو، لە ڕاستیدا هیچ هۆکارێکم بۆ مانەوە لێرە نەمابوو،، وە من کەسێکی ویستراو(خۆشەویست) نەبووم.
هیچ هاوڕێ و کەسێکی تایبەتم نەبوو.
بە کاژمێر لە سوچێکی ژوورەکە دادەنیشتم بەبێ ئەوەی بیر لە هیچ بکەمەوە.. بۆ هیچ شتێ دڵتەنگ بم.. وشەیەک هەیە کاتێک کەسانێک بەکاری دەهێنین بۆ هۆکاری تایبەت.. دەزانن بەتاڵی چییە؟.. بۆ نا! لەوانەیە زۆربەتان بڵێن دەزانین.
بەڵام بەڕاست دەزانن؟
پێم وابوو کە من بەتاڵم.. ناخم بەتاڵە.. ژیانم بەتاڵە، بۆیە بەو جۆرەم لە ڕاستیدا پێم وابوو هێشتا تەمەنێکی بچوکم هەیە ڕاستیەکانم پشت گوێ دەخست دەم ووت من کەسێکی بەتاڵم.. هەر بەڕاست بەتاڵ بووم؟ لە ڕاستیدا دەتوانم بڵێم کە تا ئەو کاتەش بە تەواوی نەمدەزانی (بەتاڵی)واتای چییە. هەوڵم ئەدا بەهێز بم. ئایا هەوڵم دەدا یاخود بڕوام بە خۆم دەهێنا؟ نەم دەتووانی هیچ جۆرە وشەیەک کە پەیوەندی بە بەدبەختی و ڕەشبینی هەیە بەکاری بهێنم.. هەرگیز بیانووم بە کەس نەدەگرت هیچ هۆکارێکم نەدەخستە ملی هیچ کەسێک.. وە پێشم وانەبوو کە خۆم هۆکاربم! هەر بەڕاست من چیمە؟ مێشکم لەدەست داوە؟ بەداخەوە ئەوەش نەبوو کە هیواداربووم بەو جۆرە بووبا.. هیوادارم ئەو بیرکردنەوانە هۆکاریان لەدەستدانی مێشکم بووبێت. هەمیشە جەنجاڵی و قەرەباڵخیم لە سەرما دروست دەکرد و جێمدەهێشتن.
هەرگیز بوێری ئەوەم نەبووە کۆتایی بەوە بهێنم.. بوێریم نەبووە تێکەڵی جەنجاڵییەکە ببم.. ئایا شتێک لەوێدا هەیە و بوێری ڕوبەڕوو بونەوەیم نییە؟ شتێک هەیە کە نەتوانم کۆتایی پێ بهێنم؟ بوێرییەکەم لەکوێیە؟..
هیچ بیرۆکەیەکتان نییە کە چەندێک لە ڕووی دەرەوەم بوێروو چاونەترس دیارم.. چەندێک پشت پێ بەستوو دیارم.
لە ڕاستیدا حەزم بەو جۆرە نییە کە دەردەکەوم.. مەبەستم ئایا تەنانەت توانایی کۆنترۆڵکردنی شێوازی دەرکەوتنیشم نییە؟ بۆچی پێویستە کەسایەتییەک هەڵبگرم کە هی من نییە تەنانەت بۆچی بەوە قایل بووم، هۆکارێک هەیە؟
ڕقم لە ژیانم دەبوویەوە کاتێک هەموو شتێک لە ژیانمدا بەستران بە هۆکارەکانەوە. هەمیشە ڕقم لە وشەی (هۆکار)بووە. زۆر ڕوقایمە! بۆ هەموو کێشەیەک و بابەتێک دەڵێ خۆمم هەیە! خۆپەرستە.. هەرگیز پێموانەبووە کە کردنی هەموو شتێک دەبێت هۆکارێکی هەبێ.
بێ مانایە کاتێک هەموو شتێک بە هۆکارەکانەوە دەبەستیتەوە، وا لە شتەکان دەکات خۆپەرستانە دیاربن وایان لێ دەکات چاوچنۆک بن.
وا لە مرۆڤ دەکات هەموو کارێک بکات و ئەو بەکاربهێنن.
جاران پێم وابوو خراپترین شت لە ژیاندا ئەوەیە
کە بە تەنیا کۆتاییت پێ بێت. بەڵام وانییە،
خراپترین شت لە ژیاندا ئەوەیە کۆتاییت لەگەڵ
کەسانێک پێبێت کە وا دەکەن هەست بە تەنیایی بکەیت
من هەرگیز فێرنەکراوم چۆن لەگەڵ هەستەکانم مامەڵە بکەم، فێرنەکراوم کە کەسێکم خۆشویست چۆم لەلای خۆمەوە بیهێڵمەوە، ئەوە هەڵەی من نییە کە لە خێزانێکی نا ئەکادیمییەوە هاتووم..، کە باوکم تەنها فریایی ئەوە دەکەوت خواردن لەسەر مێزەکە دابنێت،کە کاتی نەبووە فێرم بکات چۆن تەنها وەک ڕزگاربوویەک نەژیم..، من کە فێرنەکراوم کە شتێک لە ناخمدابوو چۆن دەری ببڕم، من ببورە کە فێرنەکراوم خۆشەویستی هەڵبگرم.
Читать полностью…نازانم باشم یان نا..هەندێکجار خۆزگە دەخوازم تەنها ون بم و هەرگیز نەگەڕێمەوە، بەڵام هەندێک کات دەمەوێت بژیم و ئەزمونی ژیان بکەم
Читать полностью…هەر لایەنێک کە لە خۆماندا نکۆڵیمان لێ کردووە،
هەر بیرکردنەوە و هەستێک کە بە هەڵەو قبوڵنەکراومان زانیوە، لە کۆتاییدا لە ژیانماندا بەریان دەکەوین.
باسی ئەوەمان دەکرد کە پێکەوە پیر ببین
ئێستا نازانم ئەگەر بتوانین ئەم مانگەش تێبپەڕێنین
بمبورە کە لای تۆشم و هێشتا هەست بە تەنهایی دەکەم، ئەشێ بێکەڵک بم کاتێک دێتە سەر خۆشەویستی، بمبورە کە ئەم کەسە ترسناکە منم
Читать полностью…من توړەنەبووم لەو ڕاستییەی کە ئەو منی بەدڵ نەبوو،
ئەوه راستییه که هەندێکجار وەک خۆی ڕەفتاری دەکرد
ئەو ساتەی کە دەبێت تۆ
پێش قسەکردن هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژی
چونکە دەزانیت کە زۆر نزیک بوویتەوە لە گریان <<<
ڕاستم بکەرەوە ئەگەر هەڵە بووم،
بەڵام ئەمە ژیانی تۆیە ڕاستە؟
وەک چۆن کەسی تر لەسەر ئەم زەویە
لە چاوی تۆوە جیهان نابینێت،کەواتە بۆچی ڕێگە
بە کەسێک دەدەیت پێت بڵێت چۆن هەست دەکەیت
لە کاتێکدا ئەزموون ناکات کە تۆ بوون چۆنە.
دەزانم ئێستا لە ئازاردام، لە کۆتایدا باش دەبم
بەڵام لەوانەیە سەدان شەوی بێخەوی بخایەنێت
هەندێ جار هەست بە نیگەرانی دەکەم بەڵام وشەم نییە بۆ ئەوەی ڕوونی بکەمەوە کە بەڕاستی چی هەڵەیە،چونکە زۆربەی کاتەکان من دڵنیا نیم کە لە ڕاستیدا چی هەڵەیە
من کێشەم هەیە لە ناسینەوەی هەست و سۆزەکانم