تۆ نابێت ئەو کەسە بیت کە من ئەمەوێت،
وە منیش نابێت ئەو کەسە بم کە تۆ ئەتەوێت،
ئەو کەسەی کە تۆ ئەتەوێت لە منیدا
دروست بکەیت یان کەم و کوڕییەکانتە
یان حەز و ئارەزووەکانتە،
@bimareefat
کێشەکە لەوە دایە ئێمە لەسەر ئەو
شتانەی پێویستە دەنگ
هەڵبڕین ، نوقمی بێدەنگی ئەبین.
لەبری ئەوەی گفتوگۆ بکەین ، بەهانە ئەدۆزینەوە.
لەوکاتەی ئەبێ زۆر باوەڕ بەیەکتر بکەین ، زۆرترین گومان درووست ئەکەین
لەبەر ئەوەیە لەسەر شتە بچوکەکان لەیەکتر خۆشنابین ، بە جوڵەیەک و قسەیەکی بچوک بەسەر یەکتری ئەتەقینەوە ، لەبری لێخۆشبوون لەیەکتر ڕائەکەین و درووکەوتنەوە هەڵەبژێرین.
من موسافیرێکی ئەبەدیم
سەفەری من سەفەرێک نییە
لە شوناسی مرۆڤە نەریتیەکاندا کۆتایی پێ بێت،
من لە ئەزەلێکی نادیارەوە ھاتووم
باوەڕم بەم شارە و نەریتەکانی ئەم نیشتیمانە نییە،
من ئەمەوێت سەرکەشانە بژیم
تۆ باسی یاسایی کلتور و نەریت و عەیبەم بۆ مەکە
کاتی من زۆر لەوە کورت ترە بەدیار ئەم وشانەوە دابنیشم
من خەونی خۆمم ھەیە
با تۆش خەونی خۆتت ھەبێ
خەونی من نا.
@Bimareefat
بڕۆ یان وەرە،
هەتا دە ناژمێرم
ژماردن بە کەڵکی چی دێت کاتێک نازانیت
چاوت لە کوێ کەوتووە؟
@Bimareefat
سەیرکە، کابوسی شیزۆفرینیا*،ونکردنی واقیعەتە
پێشبینی بکە لە پڕ تێبگەیت مرۆڤەکان ، شوێنەکان
ئەو ساتانەی کە بۆت زۆرترین گرنگیان ھەبووە
نە ون بون و نە مردن..
بەڵکوو خراپتر لەوە
«ھەرگیز بونیان نەبووە»
دەتوانێت چ دوونیایەکی دۆزەخی بێت؟
@Bimareefat
چونکە لەبەردەمی ئەوینی تاقانەی مندا
هێشتا غرورت نەشکابوو
نەتهێشت لە کۆتایی شەوێکی دڵگیردا پێت بڵێم
برژانگی چاوەکانت ماچ دەکەم
کەواتە من هەنوکە
لە نزیکی شانی چەپت دانیشتووم و
هێشتا تەنیام.
@Bimareefat
حەزت بە چییە؟ قسە بکە، قسە دەبێت ببیندرێت. لەوەگەڕێ، تۆ تازە چوویت، نابیتەوە بە ڕۆح، ڕۆح پێویستی بە ڕۆحە سەیری بکات، کە ڕۆح چاوی لەدەستدا، تاهەتایە دەمرێت، وەک مردوێک بە ژیاندا دەڕژێت، هیچی پێ کۆناکرێتەوە، هیچی لە دەست نایەت، وەک کۆلەوارێک، کۆلەواری ژیان بە ژیاندا دەسوڕێتەوە.
@Bimareefat
من لە حەوتەمین تەبەقەی ئاسمان
باڵەکانم لەسەر شانم ترازاان
ئیدی کەوتمە خوارێ و کەوتمە ئێرە...
ئەوەی منی بێرەوە بەستەوە
نەخۆشخانەکەی شا خوشین بو
کە پڕ بوبو لە فریشتەی وەک خۆم
بـاڵ شکاو.
-توانا حەمە
@Bimareefat
ئەو منداڵە ناوی منی هەیە، تۆ نایناسیت، بیناسیت دەبیتە مرۆڤ، سەیری بکەیت و نەبیتە مرۆڤ، ئاسنی، ئاسن چییە، پارچە گۆشتێک نییە، تۆزێک جلە بەسەر شانی
باغەیەکی شکاوەوە،
@Bimareefat
من هێشتا نەڕۆیشتووم،
بڕۆم هاتنەوە لەبیر ئەکەم
نەڕۆم ئاگام لە ڕووناکییەکەی خۆم ئەبێت.
@Bimareefat
ھەست بە گێژبوون ئەکەم
وەک ئەوەی کە دەرچووبم لە فیلمێکی
چوار کاتژمێری و ھیچی لێ تێنەگەشتبم.
@Bimareefat
لەم دنیایەدا بەم گەورەییە، ھیچ کەسێک ئەوەندە گەورە نییە کە بتوانێت دەستەکانت بگرێت و بتگەیەنێتە ئەو شوێنەی کە تۆ ئارەزووی دەکەیت.
Читать полностью…ڕۆژێک دێت ئەم مەتاعی غرورە جێبهێڵم
ئەزانم لەوێش
لەو دنیا
تەنیا ئەبم!
بێکۆتاییە حیکایەتی هەڵوەرینی من
لە کوێوە دەست بە نوسینەوەم ئەکەیت
لە کوێ ؟
-جەمال خەمبار
@Bimareefat
دەنگت بڵندتر بکە تا دەنگت بڵند نەکەیت
دەنگت نابیستترێت دەنگت چ تامێکی ھەیە؟
لەو ھەموو ھەراوھۆریایانەی ژیانیان پڕ کردووە
و جگە لە ئازار ھیچی تر نین،
دەنگی تۆ کامە دەنگە؟
ئەوەیە کە ڕۆح دەیەوێت بیناسێت
یان ئازارھێنە؟
@Bimareefat
ئەڵێی شتێکی گرنگت وون کردووەو
بە دوایدا دەگەڕێت، نایدۆزیتەوە
شپرزە ئەبیت، دەگەڕێت و نایدۆزیتەوە
سەرت گێژ دەخوا، دەگەڕێیت و نایدۆزیتەوە
لە کۆتاییدا تێدەگەی؛
ئەی بابە ھیچت وون نەکردووە
دڵت تووندە،
ت
و
ن
د
@Bimareefat