Why do you like thunderstorms?
Because it shows that even nature
needs to scream sometimes.
بە نەفرەت بێت.. گوێم لە لێدانی ترپەی دڵمە
کاتێک بۆ چرکە ساتێک بیریان لێ دەکەمەوە،
پێم وابێت نەخۆشییە.
و لە کۆتایی دێڕی 321’م دا..
پێت وابوو ڕەفتارەکانم سارد بوون؟
بەڵام“بەفر بوونی نییە بەبێ زستان”.
ڕقم لەو شێوەیەیە کە هەست بە شتەکانی پێ دەکەم
قوڵ، ئاڵۆز، تەڵخ،..
بە جۆرێک کە ناتوانم بەتەواوی لێیان تێبگەم.
وە کاتێک کە هەست دەکەم لێیان تێگەشتووم، ئەو کات دەزانم کە ڕاست نین. شایەنی تێگەشتن نین.
شتانێک لە ناخما هەن کە ناتوانم لێیان تێبگەم، زۆربەی جار پەنا دەبەمە بەر نوسین بەڵکو شتانێک خۆنەویستانە لە ناخما دەرببڕرێت، بەڵام هەر بەو جۆرە کۆتایی دێت؛
Читать полностью…وشەکان لەسەر نوکی زمانت دەوەستن و دەیانەوێت دەربچن، بەڵام لەو ساتەی کە قوتی دەدەیتەوە و لەناختدا جێیدەهێڵیت، لەو ساتەوە دەبیت بە کەسێکی پێگەشتوو.
Читать полностью…من بە بێ دەنگی چێژ لە شتەکان وەردەگرم.
بە بێ دەنگی بیرت لێ دەکەمەوە،
بە بێ دەنگی قسەت بۆ دەکەم،
بەبێ دەنگی خۆشم دەوێیت،
بە بێ دەنگی لەبیرت دەکەم،
بە بێ دەنگی ڕقم لێت دەبێتەوە.
وە بە بێدەنگی من دەگەم بە (هیچ).
دەنگی دڵی مرۆڤێک کە دەشکێت زۆر بێدەنگە، خەڵک ناتوانن درک بەوە بکەن، تا زۆر درەنگ دەبێت.
Читать полностью…دەترسم لاوازیم دیاربێ لە چاومدا
ئەی زەوی کەرت بەو قووتمدە،
پێش ئەوەی پێمەوە دیار بێ.
When bad things happen i know you want to believe they are a joke.but sometimes life is scary and dark, that’s why we must find the light.
Читать полностью…I’ve told you the four thunderstorms.
disappointment, frustration, unfairness and isolation. You cannot avoid them, as like the monsoon they will come into your life at regular intervals. You just need to keep the raincoat handy to not let the spark die
هەمیشە دەمویست هەموو شتە گرنگەکانم بهێڵمەوە ، هەوڵم دەدا و کاتم تەرخان دەکرد بۆ ئەوەی کە بیانپارێزم، بۆئەوەی لەلای خۆمیان بهێڵمەوە، هێندە کاتم لە ڕاهێنانکرد بۆ پاراستنیان بەسەر بردبوو، کاتم نەمابوو، کە بزانم ئایا ئەوان دەیانەوێت بیانپارێزم یاخود نا؟ ڕاهێنانم نەکردبوو لە چۆنێتی ڕێگری کردن لە ڕۆشتنیان.
Читать полностью…“نابێ سفرەکان پشتگوێ بخەیت،
ئەوان یەک دەگۆڕن بۆ ملیۆن.”
چەندین ڕۆژە بیر لەو قسەیە دەکەمەوە،
کە چیم پشتگوێ خستووە،وا
ژیانم چەندین ساڵە لە یەکدا ماوەتەوە.
هەرکاتێک لە هەرشتێک تێگەشتبم، ئەوا ڕایکێشاوم بۆ ناو جەنگێکی قورس و سەخت، وە هەرگیز نەمتوانیوە بیدۆزمەوە کە من بۆچی دەبێ بجەنگم؟ئایا ئەوە چارەنوسە؟ ئەو شتە هی منە تاوەکو بۆی بجەنگم؟ نازانم کە تا ئێستا لەو جەنگە ماوم بردنەوەمە یاخود دۆڕانم
Читать полностью…زۆربەی کات خەڵک کاتێک دەگرین کە نیگەرانن،
یاخود کاتێک کە هەست بە ئازاری ئەوانی دیکە
دەکەن. بەڵام پێموایە دەشتوانی بگریت کاتێک
پڕ دەبیت لە خۆڕاگری.
Tanya-Arthdal Chronicles
ئەم پیرییەی بەسەریدا هاتووە، هێندەی بە هۆی چۆنێتی ساڵەکانەوەیە، کەمتر بەهۆی ژمارەی ساڵەکانەوەیە. هەموو ئەو گۆڕانانەی بەسەریدا هاتبوون زیاتر دەروونی بوون وەک لەوەی دەرەکی بن.
-دۆستۆیڤسکی
مێردی هەمیشەیی
مرۆڤەکان وات لێ دەکەن کە لە بەرزترین ئاستی ئەخلاقی و بەها و شانازی خۆتەوە داببەزیتە پوچترین و بێ بەهاترین ئاستی بیرکردنەوەی ئەوان و ڕازی کردنیان، ئەوسا وا بڕوات پێ دەهێنن کە تۆ لە بەرزترین ئاستی هەڕەمەکەیت.
Читать полностью…