👈🏽ژوورێك بۆ پێكەنین😍 ⬅️بۆ بیستن و بینینی نوکتە و قسە خۆشەكان بە زمانی شیرینی كوردی ⬅️دڵخۆشی ئێوە هیوایە 👌🏽 ⬅️بەشداریتان شانازی و دڵگەرمییە بۆ بەردەوامبوونمان💐 @Hedi_Bana
کابرایەک لە دووکانێکی کەلوپەلی ناوماڵ چووەژوور و کوتی: ئەرێ کاکە فەلاکسێکت هەیە ٤۸ سەعات چا گەرم ڕاگرێت؟
کابرا کوتی: وەڵا بڵێم نیمە هەمە، بەڵام گووم بەو چایەی تۆ ئەیخۆیەوە!😅😅
لە چاوی ژنەوە👩🏻🦱👵👩🦳
بێعەیبترین پیاوی دنیا بابیەتی🧔♂
ژناغاترین پیاوی دنیا برایەتی💁🏻
خۆشتیپرین پیاوی دنیا کوڕیەتی🧑🏼🦱
مەزڵوومترین پیاوی دنیا خەزوورەیەتی👴🏼
پێنەزانترین پیاوی دنیا زاوایەتی🤵🏻
و بەوبەخترین و ناحەزترین و بێئێحساترین و بێئەخلاقترین پیاوی دنیاش مێردەکەی خۆیەتی 🤡🤕😂😂😂
🦋سەیری بێدەنگی گەپ مەكەن
هەر ئەوەننەی یەك كچ ئانلاین بێ
كوڕ وەك كارگ 🍄 هەڵەتۆقن😐😐😜😜
⬅️➡️ساڵێکیان کۆمەڵێک کوڕ ئەچن بۆ حەج
پێش ئەوەی بەڕێکەون سەركاروان کە لەگەڵیانە پێیان ئەڵێ چاو لە کچ و ژن نەکەن بۆ ئەوە حەجەکەتان قەبوڵ بێ
ئەگەر کچێکی جوانیشتان بینی بڵێن یائەڵڵا بۆ ئەوەی بیرتان بێت ئێوە لە حەجن نابێت خواتان لەبیر بچێت
ئیتر بەڕێ ئەکەون و ئەچن خەریکی تەواف کردن ئەبن ، لەپڕ دانێکیان ئەڵێ یائەڵڵا
ئەوانی تر ئەڵێن کوا؟ کوا ؟🫨🫨😂😂🤦♂
💬پێنجشەممانە بەس تا لای ئێوارێ بیر لە مردووەكان ئەكەنەوە🥺
شەوەكەی بیر لە زیندووەكانیش ناكەنەوە😐🫨😁
🖥لە ناوچەی هەوشار کابرایەک ماوەی دوو ـ سێ مانگ بوو لە شیرکەت کاری دەکرد و نەهاتبووەوە ماڵێ.
دوای ئەو ماوەیە هاتەوە و کە شەو داهات هەر دوای خواردنی نانی شەو ڕۆیشتە دیوی خەوتن. 😴
ئەو شەوە تا بەیانی نەیهێشت خێزانی بخەوێت و تۆڵەی ئەو ماوەیەی لێ کردەوە!😋
بەیانی بەرەو مەزرا دەرکەوتن. لە ڕێگا چاویان بە نێرەکەرێک کەوت ماکەرێک هەڵدەبڕێ و دەیهێنێ و دەیبا.
ژنە لە مێردەکەی دەکوتێ و دەڵێ: پیاوەکە چاو لێ کە، ئەو نێرەکەرە ئەڵێی تازە لە شیرکەت هاتۆتەوە!😐😂😂😂
👀مامۆستا لەسەر مینبەر ئیگوت:
هەوڵ بەن مناڵتان ببێ خێری زۆرە، كاتی مناڵبوون دوو فریشتە دێن درگای مناڵان ئەكەنەوە تا مناڵبوونەكە ڕاحەتتر بێ و دایكەكە ئێشێكی كەمتر بكێشێ و كاتێك تەواو بوو دوو فریشتەی تر دێن درگای مناڵان ئەچەسپێننەوە تا تەنگ وەبێ😍
پیاوێك لە ئاخری مزگەوت هاور ئەكا:
مامۆستا ئەو دوو فریشتەی ئاخری بۆ ماڵی ئێمە نەهاتوون😐😂😂
📌کەرێک جووتەی لە ژنێک دەدا و دەیکوژێ🙂
کابرای مێردی ژنە،کاتێک گەیشتەوە ماڵ ، دیتی خەڵکێکی زۆر لە بەر دەرگا کۆبوونەوە ؛ زۆر پێی سـەیر دەبێ ، سپاسی هاوخەمی خەڵک دەکات و دەڵێ :
🚫 ئەرێ ئەوە چۆنە ناسیاو و نەناسیاو هاتوون بۆ پرسەی خێزانــم؟
📣جەماعەت کوتیان :
🚫 وەڵڵا کاکە گیان نەهاتووین بۆ پرسە و سەرەخۆشی خێزانت ، بەڵکوو هاتووین بە هەرچەندی تۆ بڵێی ئەو کەرەت لێ بکڕین ❗️
🤣😂😂😂
📣ژن و مێرد و خەسووی ژنە سەیری تەلەفزوێنیان ئەكرد
ژنە كوتی حاڵم باش نییە ئەچمە دیوەكە پاڵەكەوم، دوای كەمێك پیاوەكە كوتی دایە گیان بە یارمەتیت سەرێكی خێزانم ئەیەم...😕
گەڕانەوەی پێی چوو و دوكمەی شەرواڵەكەشی كرابۆوە..❕❕
دایكی لێی پرسیی: كوڕم حاڵی ژنەكەت چۆنە..🤔🤔
كوتی: دایە گیان بڕێك سەر ئێشە و كۆكەی بوو، دەواكانیم پێدا
ئیشەڵڵا باشترەبێ🤲
دایكی كوتی: لە خوا بەزیابێ، كوڕم دەی ئیستێ درگای دەواخانەكە داخە با دوكتەر سەرمای نەبێ🙂😬😐😐
👠بازاڕكردنی خانمەكان:
دوێنێ چووم بۆ بازاڕ مانتۆیەك بكڕم
دوایی جووتێك كەوشی جوانم دی
ئەم كیفەم كڕی🫢😐😐
⚡️بووکێک بە خەسووەکەی ئەڵێ :
برینجێکم لێناوە هەر دەنکەی لە شوێنێک وێستاوە ئەوەنە جوانە💓
خەسووشی وتی: جا برینج چییە، تۆ بنەماڵەیەکت لە یەک جیا کردەوە🤣😂😂
⚠️کاتێک لاسایی بڕوسلیم کردەوە😎
ڕەفێقێکم گێڕایۆ وتی ڕۆژێک چوومۆ بۆ ماڵۆ.
خێزانم بێ دەنگ خەریک کڵاشچنین بوو.
هیچم نەوت، چوومە حەمام لیباسم داکەند و خاولیم لەبیر چوو، بەڕووتی پەڕیمە هاڵەکە و بە دەنگی بەرز وتم "بڕووسلی وارد میشود"
ڕوانیم خەسوو و خەزورەیشم دانیشتوون.
گەڕامۆ بۆ حەمامەکە😢
هەر دانیشتم و ئەوان نەچوونۆ هەر دانیشتم. کوتووپڕ کەیبانووم وتی بێ دەرۆ بڕووسلی, ئەوان چوونۆ. 😏
تا دوو ساڵ نەچووم بۆ ماڵ خەزوورەم🙃
جارێک دەعوەتیان کردم كوتم :ئیسە لە بیریان
نەماوە بەخوا ئەچم🥰
وەخت نانخواردن خەزوورەم هاواری کرد: کچەکە زووکە ئەو سفرە بێنن من و بڕووسلی برسیمانە🙁😂😂
چسكە چییە؟
جۆرە هێرش و پێوەدانێكی ژنانی كوردەواری كە بە شێوەی كتوپڕ گۆشتی جەستەی مناڵ ئەگرێ و ٣٦٠ پلە ئیسووڕێنێ تا ببێتە هۆی بەچۆكهێنانی و هاوار بكا ”گووم خوارد”
لە كۆتاییشا دەوروبەر ئەڵێن:
ئەرێ بەخوا #چسكەی لێ هەستان😐😂😂😂
کوڕێک کچێكی ماچ کرد و کوتی:
خۆشەویستەکەم، بێجگە لە من کەس ماچی کردووی؟!!
کچهكه كهوته سوێندخواردن، هاواری كرد و وتی: نە بەخوا نه بەپێغەمبەر، ئەرێ بۆ هەرکەس ماچم ئەکا ئەو پرسیارەم لێ ئەکا؟!
😂😂
كابرایەك ئەچێتە لای دوكتەر ئەڵێ:
دوكتەر گیان ماوەیەكە تڕ و تس 💨بەرەیەم نە دەنگی هەیە نە بۆن
دوكتەر ئەڵێ: ئا تاقی بكەرەوە لێرە بزانم چۆنە..؟
كابرا تڕێك بەرەیا و دوكتەرەكەش ئەچێتەوە جێی خۆی دائەنیشێ دەستەكا بە نووسینی دەرمان بۆی..
كابرا ئەپرسێ: جەنابی دوكتەر دەركەوت نەخۆشییەكەم چییە..؟
دوكتەرەكە ئەڵێ: بەڵێ كاكە...
بیستۆكێكم 🎧 نووسیوە بۆ گوێت و قەترەیەكیش 💧بۆ لووتت...
مەمنوون ئەبم ڕۆشتییە دەرەوە درگاكەش پێوە مەیە، خنكام سەگباب😷😂😂😂
🔊ژن : کەسم❗️بیرت دێ ڕۆژی خوازبێنی کاتێ پرسیارم کرد بۆچی دەتهەوێ لەگەڵ من هاوسەرگیری بکەی ،کوتت چی..؟
مێرد: ئەرێ، چاک لەبیرمە، کوتم : دەمهەوێ یەک نەفەر دە ژیاندا بەختەوەر بکەم . 🌺🌺
ژن: باشە، ئەی کوا؟ 😒😒
مێرد: دەی، بەختەوەرم کرد ئەدی .😁😁
ژن: کێت بەختەوەر کرد؟؟ 🤨🤨
مێرد: ئەو بێچارەی کە خەیاڵی بوو لەگەڵ تۆ
هاوسەرگیری بکات 😂😂😁😄
💬لە كام مانگەیا ژنان كەمتر قسە ئەكەن...؟
وەڵام: ڕەشەمە چونكا ٢٩ ڕۆژە😁😂😂
🥱باوێشك چییە..؟
خۆنواندنی باوكم بۆ دەركردنی میوانەكان
تاقی كەنەوە، جواب ئەیاتەوە🫨🫨😂😂😂
⚡️پیاوێک تەلەفۆن بۆ ماڵەوە ئەکا و ئەڵێ:
ژنەکە بۆ نیوەڕۆ لەگەڵ ئەو هاوڕێیەم دێمەوە
ژن : ماڵەکە خاوێن نییە و شپرزە
پیاو : ئەزانم
ژن : قاپ و كۆچكەكان پیسن نەمشۆردووە
پیاو : ئەزانم
ژن : بۆ نیوەڕۆش هیچ خواردنێکم ساز نەکردوە
پیاو : ئەزانم
ژن : باشە تۆ ئەمانە ئەزانی بۆچی دەعوەتت کردووە
پیاو : ئاخر ئەیەوێ ژن بێنێ ئەیهێنم بزانێ من چی ئەکێشم، بەشکەم پەشێمان بێتەوە☹️ 😅😅
🫥نیوەی داهاتمان ئەیەین بە جلوبەرگ، لە حاڵێكا هەمیشە شیرینترین كاتەكانی ژیانمان ڕووتین...!
😁😁😁😂😂😂😂
🚒لە ئاوركوژێنەوەیان پرسی:
بۆ چی پێئەكەنی كاتێك پیرەژنەكەت ڕزگار ئەكرد لە لافاوەكە...🤔🤔🤔
وەڵامی دایەوە😐
ئاخر پیرەژنەكە كوتی وەعشی منت بیری شەوی زەماوەندەكەم خستەوە😂😂😂
⚡️ژنە بە شووەکەی ئەڵێ : ئەگەر بمرم ژن ئەهێنی
پیاوە ئەڵێ : ئەرێ دەی مەجبوورم
ژنە ئەڵێ : ئەیهێنیتە ناو ئەم ماڵە ؟
ئەڵێ : ئەیچی ماڵمە
ژنە ئەڵێ : جل و بەرگی منیشی پێ ئەدەی ؟
ئەڵێ : ئەیچی گرانییە
ژنە ئەڵێ : پێڵاوەکانیشمی پێ ئەدەی ؟
ئەڵێ : ناوەڵا
ژنە ئەڵێ : بۆچی ؟
ئەڵێ : چونکە ژومارەی پای 36 ـه😂😂😂😂
🚩کوڕە ئەچێته داوای کەنیشكەکەو..
دایک کەنیشکەکە ئەیژێ چۆن ئەم کەنیشک منتانه دی؟😕
دایک کوڕەکه ئەیژێ وەڵا نیمڕوخی لە واتساپ بو ئەو نیمەکەی لە تلگرام دەس و پایشی لە ئینستاگرام ئێمەیش لکانمانە یەکەو خوەشمان پێ هات😐😂
🫥شەوێک پیاوێک موبایلەکەی بە تیڤییەوە جووت کردبوو لەگەڵ ژنەکەیا یارییان ئەکرد
لە ناکاو نامەیەک 📥هاتە سەر شاشەی تەلەفزوێنەكە
ژنێک بۆی نووسیبوو مەیموونەکەت نەخەوتووە؟
هەر ئەو شەوە سێ پرسیار لە ڕەحمەتی کرا👇
🚩خودات کێیە؟
🚩دینت چییە؟
🚩پێغەمبەرت کێیە؟
😄😂😂😄
🐬کابرایەک کەرێکی ون کردبوو، بە نییەتی ئەوە کە بیدۆزێتەوە سێ رۆژ بەرۆژوو بوو ؛ سەری ڕۆژی سێهەم کە دۆزییەوە، کەرە تۆپی بوو.
کابرا رووی کردە ئاسمان و گوتی :
ئەوە فێڵم لێ دەکەی؟
ڕاوەستە، ئەگەر ڕەمەزان هاتەوە و شەش رۆژووم لێ نەخوارد، پیاو نەبم!!
😐😂😂😂
🚘ئەڵێن ئافرەت
یان ژیانه ، یان ژانه
کەواتە پیاویش
یان پەنایە ، یان بەڵایە...😒😂😂
🎶یار كە تەلەفۆن دەكا
🎙️ئاوات بۆكانی
🔴 @Bizay_sar_lew🔚🚶🏽♂️
مەلایەک لە گوندێکدا باسی پردی سیڕات ئەکات ئەڵێ :
لە سەهۆڵ لووسترە
لە گوێزان تیژترە
لە قژیش تەسکتره
لە ...
پیاوێکیش لەولاوە ئەڵێ
دە چەنە چەنێ مەکە بڵێ ڕێگه نییەو تەواو😂