ژیان سەختە ....
هەندێک جار لە لوتکەی خۆشبەختی
توشی شتێک دەبیت کە هەرگیز بیرت لێی نەکردبوەوە. 🖤!
.
.
جـۆرێـک مـەوقـیـف هـەیـە مـرۆڤ ( نـە دڵـی دەشـکـێت، نـە گـلـەی دەکـات، نـە تـوڕە دەبـێـت )
بـەڵـکـو بـۆ هـەمـیـشـە دەڕوات و بـێـدەنـگ دەبـێـت
.
ھەموو شتێک تێدەپەرێت .!!
نەخۆشی بێ پارەیی بێ بازاری گەرما سەرما خۆشی ناخۆشی، ئەمە سروشتی دونیایە، ئێمە نەھاتووین تا بمێنینە، نەھاتووین تا پشوو بدەین...
( إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ )
( مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ )
- هەستەكەم ماندووم وپشتم دێشێ...
• وڵامی ئاسایی پیاو: تۆزێك پشوو بدە دواتر هەست بە چاكتر بوون دەكەی.
• ئەو وەڵامەی هەموو ئافرەتێك حەزدەكات بیبیستێ: هەر ساخ بیت خۆشەویستەكەم گەر پێت باشە با بڕۆین سەردانی باشترین یزیشكی ئێسك بكەین.
- خۆشت دەوێم......؟
• وەڵامی ئاسایی پیاو: گەر خۆشم نەویستبای چۆن زەواجم لەگەڵت دەكرد.
• ئەو وەڵامەی هەموو ئافرەتێك حەزدەكات بیبیستێ: ئازیزم هەرگیز جگە لەتۆ كەسی ترم خۆشناوێت، خۆ ئەگەر زەمەنیش بگەڕێتەوە دواوە ئەوا هەمدیسان دووبارە دێمەوە داوات وهاوسەرگیریت لەگەڵ دەكەم.
- جلێكی تازەم كڕیوە:
• وەڵامی ئاسایی پیاو: پیرۆزت بێت..
• ئەو وەڵامەی هەموو ئافرەتێك حەزدەكات بیبیستێ: هەموو جلێك لەبەرت جوانە بەڵام دەی با ئەوەشیان ببینم لەبەرت.
- دەمەوێ كەمێك بە تەنها بم:
• وەڵامی ئاسایی پیاو: هەر چۆنێكت پێ خۆشە.... دڵنیابە من نیگەران نابم.
• ئەو وەڵامەی هەموو ئافرەتێك حەزدەكات بیبیستێ: تا من لە تەكتەوە بم شتێك نییە بەناوی تەنهایی.
- دەرچوونێكم هەیە لەگەڵ هاوڕێكانم:
• وەڵامی ئاسایی پیاو: باشە بەس تكایە دوا مەكەوە وزوو بگەڕێوە.
• ئەو وەڵامەی هەموو ئافرەتێك حەزدەكات بیبیستێ: هەرچەندێك حەزەكەی پشوو وەرگرە، ئاگاداری خۆت بە، گەر بكرێت دوا نەكەویت باشە.
- شتێك ڕووی نەدواوە وهیچ نەبووە..................
• وەڵامی ئاسایی پیاو: دەی زۆر باشە....
• ئەو وەڵامەی هەموو ئافرەتێك حەزدەكات بیبیستێ: دیارە تازە دەتناسم.... دەی پێم بڵێ چ شتێك نیگەرانی كردی.
- خۆشم دەوێی.........
• وەڵامی ئاسایی پیاو: منیش خۆشم دەوێی....
• ئەو وەڵامەی هەموو ئافرەتێك حەزدەكات بیبیستێ: ئەمن زیاتر تۆم خۆشەوێ ئازیزەكەم....
- ئەرێ سەرقاڵی وكارت هەیە...؟
• وەڵامی ئاسایی پیاو: بەڵێ زۆر سەرقاڵم وكارم هەیە...
• ئەو وەڵامەی هەموو ئافرەتێك حەزدەكات بیبیستێ: نا شتێكی وانییە هەندێك سەرم قاڵە بەڵام كەی تەواو بووم دێمە لات گیانەكەم.
- نــــازانم چۆن ئەو كێشەیەم چارەسەر بكەم....!!!!؟؟؟
• وەڵامی ئاسایی پیاو: پشت بەخوا هەموو شتێك چارەسەر دەبێت.
• ئەو وەڵامەی هەموو ئافرەتێك حەزدەكات بیبیستێ: پشت بەخوا بەیەكەوە چارەسەری دەكەین تا من لەگەڵت بم پێویست بە نیگەرانی ناكات ئەزیزەكەم.
............ هیچ كات ئافرەت حەز بەوەڵامی باو وئاسایی ومەنتقی ناكات لەكاتی گفت وگۆكردن ودەربڕینی نیگەرانی لەگەڵ هاوسەری بەڵكو هەموو كات چاوەڕێی وڵامێكی جیاواز دەكات... وەڵامێك متمانە وخۆشەویستی لێ بچۆڕێت لەلایەن هاوسەرەكەیەوە، لە كاتی دەربڕینیدا ووزە و نوێبوونەوە ببەخشێتە پرۆسەی هاوسەرگیریان....
....
بەدەستی خۆی ابراهیمی جگەرگۆشەی ناشت، لەسەر قەبرەکەی زۆرگریا و فەرمووی:( بەڕاستی چاوەکان فرمێسک دەڕێژن، دڵەکان تەنگ دەبن، بەڵام شتانێک ناڵێین کە خوا پێی ناخۆش بێت).
ئەو وتەیە دروشمی پێغەمبەر ﷺ بوو،
خۆشەویستترین بەندەی خوا بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەقورسترین تاقیکردنەوەکان تاقی کرایەوە لەدونیادا.
ئەزیزەکەم! دەکرێ تاقیکردنەوەکەت قورس بێ، دڵت تەنگ بێ، خەفەت بخۆی، چاوت پڕ ئاو بێت، ئەوانە ئاسایین، بەڵام ئەوە گرنگە لەهیچ حاڵەتێکدا شتێک نەڵێی کە خوا پێی ناخۆشە.
#مرۆڤێکی_پەیامدار
هەندێک جار ئەگەر دوعاکانت قەبووڵ نەبوو،
بڕۆ لە گۆشەیەک دابنیشە، ئەژنۆکانت لەباوەشبگرە و بەدڵێکی پڕەوە تێر بگری و لەوانەیە پێویست بکا لەناو گریانەکانت بڵێی:
" ئیلاهی لەو تاوانانەم خۆشبە کە دوعاکانمی سجن کردووە"
☺️
ئـەگەر خــودا لە یەکەم تاقیکردنەوە
یوسفی ڕزگار بکردبـایه ،،، نەئەبـوویە عەزیزی مـیصر ێ
بۆیه با له یادمان بێ خـودای گـەورە
هەمیشە خۆشەویستانی تاقی دەکاتەوە ...
.
كە غافڵ نیت لەنوێژی بەیانی بڵێ
الحمدلله
" ئیلاھی "
ھەرکەس خەمێک دەرگای لێگرتووە
خۆت خەمەکانی لابەرە و ئارامی پێ ببەخشە دڵ خۆش ئاسودەی بكە...🤲🏻
✅لــەشەوو ڕۆژی هـەینیدا سـەڵاوات زۆر لێبدەن✅
💭اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد💭
🌸{10} چاکەت بۆ دەنوسرێ.
🌼{10} گوناهت لێدەبێتەوە.
🌸{10} پلە بەرز دەبیتەوە.
بۆیە زۆرسەڵاوات لێبدە
....
مـن ئێستاش وەک یەکەم سانیە خۆشم ئەویت !
ئێستاش تامەزرۆی بینینەکانتم'
ھەر چەن خۆم ئاسای نیشان بەم ،بەڵام بەسەیرکردنەکانت ئەشڵژێم من ھەموو کاتێک بیری "تۆ" ئەکەم بەڵام ئەم خۆشەویستیە وەکـو "با" وایە
وایە نایبینم بەڵام ھەستی پێ ئەکەم من ھەر چەن خۆم توڕەو توند وسارد نیشان بدەم تۆ بروا مەکە من خۆشم دەوێیت...!
💍❤️🥰
ڕوو بە ڕووی ھەموو نەخۆشی و ناخۆشی و سەختی و قورسیەک ئەبمەوە تەنیا لەو ڕێگایەی بەرەو تــــۆ دێــــــــــت....🤍
Читать полностью…"ھەرگیز گومانت لە ھێزی نزا نەبێت ،
نزایەکی بچوک دەتوانێت بۆ ھەمیشە
ژیانت بگۆڕێت .
.💐
ئیمامی عەلی حەوت خاڵ بۆ بەختەوری دەس نیشان ئەکات..
١-رق بەرامبەر کەس هەڵمەگرە ئەگەر هەڵەشی کرد
٢-قەلەق ودڵە ڕاوکێ مەبە ئەگەر هەرچەن بارودۆخت قورس بێ
٣-بەسادەی بژی ئەگەر پلەوپایەشت هەرچەن بەرزبێ
٤-پێشبینی خێروخۆشی بکە ئەگەر هەرچەن تاقی کردنەوەکان قورس بێ
٥-زۆر ببخشە ئەگەر چی پێ نەزانن وهیچت پێ نەبەخشن
٦-پێبکەنە وبەخەندەبە ئەگەر دڵت خوێنشی لێبچۆڕێ
٧-براوخوشکی دایک وباوکی یان ئیمانی لەدوعابێ بەش مەکە
.
🌻#خوایە ! داوات لێ دەکەم کە توانایەکی لەو شێوەیە بە بیر و زەینم ببەخشیت کە بتوانم بیر و بۆچون و ئارەزووەکانم کۆنتڕۆڵ بکەم، ھەروەھا ئەو کاتانەی کە وەسوەسە و ختوورەکان ھێرشم بۆ دەھێنن ووزە و توانام پێ ببەخشە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەش لەگەڵیاندا بەھێزم بکە.
#پەروەردگارا ! ھەر کاتێک ترس و بیم زاڵ دەبێت بەسەرمدا ووزە و توانایەکم پێ ببەخشە تاوەکو لەناوی ببەم.
#خوایە ! لەکاتی مەترسییەکانیشدا ئارام و ئاسودەم بکە و کاتێکیش کە ترس و بیم خەڵکی دەگرێتەوە ئارامی و ئاسودەییم پێ ببەخشە و یارمەتیم بدە تاوەکو زەمینە و ھۆکارەکانی ئارامی و ئاسودەیی خەڵکیش دابین بکەم.
#ئیلاھی ! ھەر کاتێک زویری و دڵڕەنجاوم فێرم بکە کە چۆن و بە چ شێوەیەک زویری و دڵڕەنجانەکەم بە گفتوگۆ و میھرەبانی لەناو ببەم.
#خوایە ! ئەگەر خەڵکی توڕە و ناڕەحەتم دەکەن ڕێنوماییم بکە کە چۆن و بە چ شێوەیەک کێشە و گرفتەکانم بە خۆشەویستی چارەسەر بکەم؟
#یاڕەب ! توانایەکم پێ ببەخشە تاوەکو ھەست و سۆزەکانم کۆنتڕۆڵ بکەم، ئارامی و ئاسودەییەکم پێ ببەخشە تاوەکو بە باشترین شێوە بیر بکەمەوە و ئیش و کار و سەفەر و گەشت ئەنجام بدەم و پشوو بدەم
#خوایە ! باوەڕ و متمانەم بەرامبەر بە خۆت قەلەق و لەنگ مەکە🌻
🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمِّدٍ🌺
#امین امین 🤲
باشترین دوعا بۆ ڕزگاربوون لە هەموو ناڕەحەتیەکان🤲
لااله إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كنت مِنَ الظَّالِمِينَ
.
پرسیارێکی جوانە، بەلێ ئەمە هەموو کچ وکورێک لەکاتی دەستگیردانداریدا توشی ئەوقەلەقیە ئەبن وجۆرەها پرسیار بەمێشکیانادێت ئایا من چۆن ژیان بکەم لەگەل ئەوکوڕە ئایا چی بکەم ئایا دەبێت منی خۆشبوێت ئایادەبێت ئەوە ئەوکوڕە بێت ئەوەی کەوا من دەمویست، توبلێ بتوانین خۆشبەخت بین، چۆن ژیان بکەین، من چۆن قسەی دلی خۆمی بۆبکەم، چۆن بتوانم هەستەکانی خۆممی بۆباسبکەم، هەزاران پرسیاروخەیالی تریش، ئەمە جگە لەقسەی دەوروبەر کەوا بەهەموو شێوەێک تداخول دەکەن قسە لەوپرۆسەیە دەکەن، کەوا بەهیچ شێوەێک نابێت گویێ بۆقسەی دەوربەر بگرن بەتایبەت ئەوقسانەی دەیانەوێت ئەم زەواجە سەرنەگرێت.. بۆرەواندنەوەی ئەو دلە ڕاوکێیە وئەو پرسیارانەی لەمێشکی هەمووگەنجان کەوا دروست دەبێت لەو ماوەیەدا.. گرنگە ئەو کچ وکورە بروایەکی تەواویان بەوە هەبێت کەوا ئەوان تازە حەلالی یەکترن وەنابێت گویێ بۆهەندی شتی لاوەکی بگرن، وەگرنگە یادی خواتان بیرنەچێت و نەهلێن وەسوەسەکانی کەوا شەیتان بۆتانی دروستدەکات کارتان تێبکات، هەولبدەن هەموو ئەو پرسیارانە کەولەوماوەیەدا بەئیجابیانە وەربگرن چوونکی دلنیابن ئەوە ماوەێکی کەمە هەموو پرسیارانە تێپەڕ دەبن دلنیاشبن ژیانی دوای گواستنەوە زۆرخۆشترە ولەوماوەیەدا، ئەوماوەیەش کاتێکی زۆرباشە بۆهەردوولا شارەزایی تەواوی یەکتری ببن بۆدوای سودی باشی دەبێت.. هیوای خۆشبەختی بۆهەمووتان ئەخوازم
Читать полностью…