دواتر...
دواتر بونی نیە ، دواتر چا سارد دەبێتەوە
دواتر مرۆڤ پیر ئەبێت ، دواتر ژیان تەواو ئەبێت
ئەمشەو #تەنھایی💔:)!؟
کەست نییە پێت بڵێ شەوشاد ؟
کێشە نییە ئەزیزم من پێت ئەڵێم
ئەزانم وەک ھی ئەویش نابێ !
بەڵام باشترە لەوەی ھەست بکەی بێکەسی '
#خوشکە جوانەکەم
فیدای چاوە تەڕەکانت بم شەوشاد
#برا ئەزیزەکەم
بەسە جگەرە کێشان شەوشاد
بەڵێ، شەوی ھەموو #دڵشکاوان شاد بێت
🖤🥀»»»
ئاگادارن؟ من وردە وردە خەریکم گەورە ئەبم، و چیتر کچە بچکۆڵانەکەی جاران نیم، بەڵام چ گەورە بوونێک؟ بە شێوەیەکی نامۆ، خوو و ڕەفتارەکانم بە تەواوی گۆڕاون، مەیلی گرتنی یار و هاوڕێی نوێم نیە ئەسڵەن، ئەوانەی کە هەشن ڕۆژ بە ڕۆژ لێیان دوور ئەکەومەوە، لە هەموو کاتە سەختەکانم و لەو کاتانەی خەم دەستی گرتووە بەسەرم تا ئێستاش پێئەکەنم بگرە گەر گریانێکیش لە ناخم گیری خواردبێ و هاوارێک لە گەرووم دا هەبێ، زۆربەی جار کە پرسیارم لێ ئەکەن لەسەر هەندێ وردەکاری سادە یانیش بگرە ئەپرسن لێم ئاخۆ چیتە؟ و لە حاڵم ئەپرسن یانیش هەر پرسیارێ دی وەڵامی من هەر بریتیە لە 'هیچ، نازانم، تاقەتم نیە' لەم قسانە زیاتر تاقەتی هیچی دیم نەماوە، لە هەموو شتێکی چواردەورم تێئەگەم و ئاگادارم کەچی بێدەنگ ئەبم، ئارەزووی هیچم نەماوە و وەک جاران جۆش و خرۆشیم نیە بۆ شتەکان، خۆم ڕێنوێنی ئەوانە ئەکەم کە بەدوای ڕێگایەک ئەگەڕێن تا من لە دەست دەن، ئەو کەسەی کە پێشووتر هەموو تەمەنی خستبووە سەر یەک تا خەڵک بخاتە پێکەنین و بە دڵخۆشی بیان بینێ ئەسڵەن ئێستا تاقەتم نیە خۆشم دڵخۆش کەم، کە داوای یارمەتیم لێ ئەکەن بێ ئەوەی کێشەکە بزانم ئەڵێم ناتوانم تاقەتی ئەوەم نەماوە کێشەی خۆم چارە کەم بگرە خەڵک؟..
من ئێستاا مەیلی قسەکردن و چوونەدەرەوەم نیە و هیچ خۆشیەک نابینم لەوەدا، بەڵێھ من خەریکم بە شێوەیەکی زۆر سەیر و ترسناک گەورە ئەبم ئەو دڵەی گەرمەی من یێستا لە هەموو شتێ ساردە، هەر بەڕاست خەریکم منە تازەکە ناناسمەوە
#Shapol 🖤.
سلام
ئەزیزانی من دایکی خۆشەویستم نەخۆشە پێویستی بە دوعای خێرە لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن لە نوێژەکانتان لە بیرمان مەکەن🖤
درەنگ تێگەی بەڵام لە ڪۆتایدا
تێدەگەی ڪە هەتا نزیڪترین
مروڤەڪانی ژیانیشت تەنها
لە بیری خۆیان دان . .
من شتەکان ئەسڕمەوە.
ئیتر وێنەیە،نامەیەک،دەنگێک،یان مرۆڤێک بێت.هەرچی پەیوەندی بەوەوە هەبێت من ئەیسڕمەوە.لە یەکەم نامەوە تاکۆتا نامەی ئەسوتێنم.
ئەمە ڕاکردن نییە!
ئەمە مانای ئەوەیە ئیتر ئەوەنە بەقیمەت بێت کە ئیدی لە ژیانمدا هەبێت.
بەڵێ ئەبیتە خۆڵەمێشی ئاگری دڵ ئەو ڕۆژەی کەهەوڵی ئیهمالکردنیت یا🖤.
چەند گێل دەردەکەوم
لە کاتێکدا ئەو ئەتوانێت تەواوی ڕۆژەکەی
بێ نامەناردن بۆ من تێپەڕێنێت کەچی
من لەهەر خولەکێک جارێک سەیرم
دەکرد بزانم نامەی بۆم ناردووە یان نا؟