chiroki_kurdi | Unsorted

Telegram-канал chiroki_kurdi - چیرۆک و بەسەرهات

-

هیچ ئازارێک لەو سەختر نییە کە بەرگەی چیرۆکێکی نەوتراو بگریت لە ناختا_تۆماس ئۆپۆنگ🖤 ....لێرە بیر لە ژیانت بکەوە.... پێوەندی لەگەڵ من🍁🍃👇👇👇 @Aso_feizi

Subscribe to a channel

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_دوانزە

چومەوه،چەند مانگ له ماڵی بابم مامەوه هەر کەس دەهات دەمکوت:ناچمەوه فەقەت تەڵاقم دەوێ،..بڵام زۆر جوان ببوم قەڵەو،ڕێک وپێک،هەر کەس چاوی پێم دەکەوت پێی سەیربوو،ڕۆژێک مێردەکەم چووە ماڵی خاڵم،کوتی دەبێ یارمەتیم دەن بیهێنمەوه ،کوتی قەتی تەڵاق نادەم.هاتن که منی دیت زۆری پێ سەیربوو،چۆن زۆر فەرقم کردبوو،شۆرا ودێهیارو خاڵمی هێنابوو،قەوڵی دا که ماڵێ جیاکاتەوه ،منیش چومەوه.پاش دوو مانگ ماڵی جیا کردەوه .بەڵام خەسوم هیچی نەداینێ، هیچیشمان نەبوو،زێڕەکەم فرۆشت بۆ مێردەکەم ،زێڕەکەی به پەیکان بارێک دا تاکاری پێ بکا،ماڵی بابم وخاڵمو پوورەکانیشم هەریەکێ شتێکی ناوماڵیان بۆ کڕیم،ماڵمان دانا،بەڵام پەیکان بارەکه هیچ سەربه ڕزق نەبوو،دوبار تای ته ققی بارێکیش تەسادوفی کرد،ڕۆژی وا هەبوو هەزار تمەنم نەبوو،بیدمه کچەکانم ،کچم دەچووە،مەدرسه پۆڵمان نەبوو،لیباسی بۆ بکڕین، گوارەی کچەکانم فرۆشت تا ئەشیای مەدرسەی بۆ بکڕم ،هەموو شتم بۆ کڕی،بابم کەزانی تووڕە بوو،کوتی لەمەبەدوا لیباسی مەدرسەی منداڵت من دەیکڕم،زۆرم پێخۆش بوو،منیش له پێناو پیاوەکەم دەستم کرد به کارکردن،منیش دەچومه نوک وبژار وچەوەندەرو سێو چنین،.هەتا دەیانکوت زستانه هەرکارم دەکرد،کەم کەم باش بوین...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_دە

چەند مانگ لەماڵێ بابم بووم،کوڕێکی جیرانمان داواکارم بوو،زۆرم پێخۆش بوو،بەڵام دایکی کوتی بێوەژنه نابێ بیهێنی،ئەویش کوتی دایکم ناڕازییە، نامهەوێ بەدبەخت بی ،من دیسان دەچومه کارێ وەکوو جاران،ڕۆژێک کەسێک به نێوی ئیدریس داوای هاوسەرگیری لێ کردم، منیش کوتم قەبووڵه بەڵام بەداخەوه ،دیسان بابم قەبووڵی نەکرد کوتی دایکی بێ حەیایه،کوتی بە ئیدریس کچەکەمت ناتدەمێ.کوتی کوڕە پێشتر مووعتاد بووه،نەکا دیسان بچێتەوه سەر تریاک.منیش حیچم نەکوت .ماوەێک داوتر ڕۆژێک مێردی پوورم زەنگی لێدا کوتی، داواکارێکی زۆر باشت هەیه یەکتر ببینن،کوتم باشه،له ماڵی خاڵم بووم .کوڕە هات ،بەڵام کە دیتم به مێردی پوورم کوت ماڵت ئاوا من ڕەقی دونیام لەو کوڕەیە، من مێردی پێ ناکەم،ئەویش به بابمی کوت .بابیشم له ترسی ئەوەی که مێرد به ئیدریس نەکەم،منی دایه ئەو کوڕە ،بەڵێ دیسان ....مێردم پێ کرد،بەڵام ئەسڵەن خۆشم نەدەویست ،ماڵیان له گوندێ
بوو.چوار ڕۆژ له زواج چووبوو،خەسوم عەرەبانەی وێدام، کوتی دەبێ بچیته تەوێڵەی،منیش قەتم کاری تەوێڵە نەکردبوو،بەڵام هەر چۆنێک بوو چووم، کوتم ئابڕووم دەچێ ،ئەلان دەڵێن فێری مێرده،خەسوم زۆر زۆر بێ حەیا بوو، دوای شەش مانگ دەستی پێکرد،جنێوی به دایکم به بابم به هەموویان دەدا،زۆر سەخت بوو،ماوەێک قەبووڵم کرد بەڵام ئیتر نمتوانی،کوتم هەرچیک دەڵێی نێوی دایک وبابم مەهێنه، دەنا هەرچی بڵێی پێت دەڵێمەوه .خولاسه هەموو ڕۆژێ شەڕمان بوو،چۆن خەسوم زۆر بێ حەیا بوو،خۆی لێ دەگرتم،بوختانی پێ دەکردم،بەیانیان ساعەت شەش هەڵدەستا،دەیکرده بۆڵه بۆڵ،دەیکوت که بوکم هیچ ناکا،وای دەکوت تا کوڕەکەی شرەڕ دەگەل بکا،مێردەکەیشم هەموو ڕۆژێ بە قسەی دایکی دەگەڵم بەشەڕ دەهات،هەموو کارێکم دەکرد،کاری ماڵێ، شێولێنان،کاری تەوێڵەی،کاری مەزرایێ.له هیچ ڕانە دەوەستام، دەمکوت با شەڕم دەگەڵ نەکەن.بەڵام خەسوم ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبوو،مێردەکەیشم ماڵی بۆ جیا نەدەکردمەوە،چەند جارێ لە سەر ئەوەی کە ماڵم بۆ جیا ناکەنەوە دەڕۆیشتمەوە بۆ ماڵی بابم،بەڵام دوایێ ماڵی بابم دەیان ناردمەوه.پاش ساڵێک حامیله بووم، کچێکی جوانی چاوڕەشم بوو،زۆرم خۆش دەویست،بەڵام مێردەکەم قەت نەیدەوێرا ڕووسەریەکیشم بۆ بکڕێ له ترسی ماڵی دایکی،هەمیشه پوورەکانم جلی خۆیان بۆم دەنارد تا دەبەریکەم.کچەکەیشم هەر به کۆنه لیباسان گەوره کرد...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_هەشت

ڕۆژێک براکم هات چاوی لێکردبوو هیچان نییه بۆخواردن،بخوا من هیچم بە بنەماڵەم سەبارەت بە هەژاری و نەداریمان نەکووتبوو،بەڵام بۆ خۆی زانیبووی،چوبووه...به دایکمو بابمی کووتبو کە چ ژیانێکی ناخۆشم هەیە،دایکی و بابیشم یەک ماشێن ڕۆن وبرنج وکەلو پەلی خواردنی بۆ هێنابووین،بەڵام بێهزاد کوتی ئەتۆ کوتوته ئەو کەلو پەلانەمان بۆ بێنن ....سوێندم خوارد کوتم ئەمن نەم کوتوە،ئاخرەکەی ڕەقی هەستا،دەستی له دارودیواری دەدا،هەمووی بریندار کرد،ئاخر ئێمە بەسێ مانگیش گۆشتمان نەدەخوارد،نەم دەتوانی حەمامێ بکەم،دەبا چووبامه حەمامی بازاڕێ،ئەویش ئەگەر خەزورم پۆڵی دابامێ،ئەویش پۆڵێکی کەم،نۆ مانگان لەوێ بووم، ڕۆژێک بەیانی زوو دایکم هات،کەس لە ماڵ نەبوو،خەسووم نوستبوو،کوتی بۆ ناهێڵن هاتوو چومان بکەی،بابت کوتویەتی ئەگە نەیێتەوه به زۆری ئەیهێنمەوە،منیش کوتم بابم ڕەقی هەستاوه، دەچمەوه دوای چەند ڕۆژیش دێمەوە،بەڵام بێهزاد که ڕۆیشتبووەوە بۆ ماڵ، زانی چوومەتەوە زەنجیری هەڵگرتبوو که بێت لێم بدات،نیوەڕۆ بابم هاتەوە،منیش چوومە دەرێ دیتم بێهزادیش دەست به زەنجیرە له کۆڵانێ، له ترسان چومەوه ژوورەوە، بابیشم که دیتی بەردی هەڵگرت ویستی لێی بدات،بەڵام دایکم نەیهێشت.
نەم دەوێرا بچمه دەرێ،ماوەێک لە ماڵی بابم بووم، لیباسم پێ نەبوو،ئاخر من دامنا بوو زوو بچمەوه،بەڵام بوو به نێوان ناخۆشی،لیباسی خوشکمو دایکم بۆ من نەدەبوم،ئاخر له هەموویان قەدم بڵیندتربوو. خوشکەکانم نارد کوتم بڕۆن لیباسەکانم بۆ بێنن له ماڵی بێهزاد ،که چووبون لیباسم بۆ بێنن کەس لەماڵ نەبوو،دراوسێکەمان کوتبووی:وەرن پەنجەره کراوەیه بچۆن بیهێنن ....ئەوانیش منداڵ بوون چوو بوون...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەش_شەش

چەند مانگ لەکنی بووم، ڕۆژێک لە دەرێ بووین، که هاتمەوه دیتم جانتای جلەکانم دەگەڕێن منیش پێم سەیر بوو،کوتم له چی دەگەڕێن؟؟به مێردەکەم کوت.
ئەوانیش کوتیان له حبی پێشگیری دەگەڕێین،کوتیان دەبێ منداڵم بێ،منیش ئیدی حبم نەخوارد، بۆ مانگی دواتر قاعیده نەبووم ،زۆر مناڵ بووم هیچم نەدەزانی، دوای ماوەیێک زگم زۆر دەیشا،کوتم بێهزاد زگم زۆر دەیشێ ،مانگانم دوا کەوتووه،دەتوانی زگم فشار دەی تا چاک بم؟؟,دوو حبی ئیبووپڕۆفینم خوارد،بێهزادیش زگی فشاردام ،یک جێ توشی خوێن بەربوون بووم،بەڵام وەکوو جاران نا،وا بزانه شێری ئاوت کردۆتەوه.
زۆر ناڕەحەت بووم جۆرێک لیباسیشم،
پێدەبەر نەدکرا،بێهزاد جلی دەبەر کردم وهاتین بڕۆبن بۆ دکتۆر،بەڵام بابی نەیهێشت بچین ،کوتی شەوه سبەی بچۆن.
منیش له ناڕەحەتی نەمدەزانی چی بکەم،ژانم زۆربوو،بەیانی بێهزاد زۆر کەله شەق بوو،یک دەنده بوو،هەرچێکی وتبایێ دەبا به قسەم کردبا،چۆن ئەگەر توڕه ببا دونیای خراپ دەکرد.کوتی دەتبەمه دوکتوری ورمێ،بەڵام پۆڵمان نەبوو بچین، منیش ژانم توندتر دەبوو،ئەویش حەڵقەی خۆی دەر هێناو فرۆشتی،به پۆڵی حەلقەکه چوینه ورمێ،چوینه دوکتورێ.لەوێ دوکتور ئازمایەش وسنووگڕافی لێ گرتم،کوتی بەداخەوه سقتی جنینه،منیش کوتم سقتی جنین یانی چی؟؟.کوتی یانی منداڵەکەت مردووه ...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_چوار

منیش پرسیارم کرد کوتم ئانیا ،بێریوان ئەم کوڕە کێیە؟؟؟کوتیان جیرانمانه،دەگەڵ براکشمان برادەره....کوتم دەتوانن زانیاری زیاترم دەنێ؟؟کوتیان تاقه کوڕه نه خوشکی هەیه نه برا،هیچیان نییه،زۆر هەژارن،له خانوی کرێ دانه.
ئەمنیش کوتم که وایە پێی دەڵێم بێتە داخوازیم ،لەو سەردەمه کەم کەس موبایلی هەبوو، فەقەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون هەیانبوو،ئێمەش بەس تێلێفۆنی ماڵیمان هەبوو،ئەمنیش لەسەر تیکه کاغەزێک نووسیم :«سڵاو گەر منت دەوێ،وەرە خوازبێنیم»بەس ئەوەندەم نووسی،بە کوڕەم دا،نێوی بێهزاد بوو،بێهزاد که وەریگرت له خۆشایان خۆی هەڵداویشتو کاغەزەکەی ماچ دەکرد.
منیش کوتم چۆن فەقیرن دەستم لێ کووڵ دەکاتەوە....

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_دوو

ئێمە هەرچۆن بوو به فەقیری ونەداری گەوره بووین..کاتی مەکتەب هات ...له ئێران بنەماڵە هەژارەکان ئەبنە عوزویی کومیتەی ئیمداد(ناوەندێکە کە یارمەتی هەژارەکان دەدات)،ئێمەیش عووزوی ئەم ناوەدە بووین، بۆیە لیباس و کەوش و ئەشیای مەکتەبیشیان له کوومیته داینێ ...ئەمن هەمیشه پێڵاوی نایلۆنم دەبەر دەکرد که ئەدڕان بابم بۆی پینه دەکردەوە،جارێک له مەکتەب پێڵاوێکیان دامێ،خەریک بوو له خۆشیان بفڕم...ئێمه زۆر به هەژاری گەورەبووین، حەسرەتی هەموو شتێکم هەبوو...چاوم له هاوڕێکانم دەکرد، هەموو لیباسی جوان وڕێکیان لەبردا بوو،بەڵام من نا...ساڵی چوارم لە مەکتەب تەواوکرد...هاوین ویستم بچم بۆ کارکردن تاخەرجی مکتەبم بێنمەوه...له ئێران خەڵکی هەژار دەچنه ئیشی سێو چنین،بژاری نۆک و نوک ڕنینەوە وئەوانە...،منیش چووم ...بەڵام زۆر بچووک بووم ئەمنیان دەرکرد لەسەرکار...ساڵی پێنجم تەواوکرد...ئەوجار منیان بۆکارکردن برد،ئەو هاوینه کارم کرد...هەفتەیەک مابوو بۆ مەکتەب....چووم جلکی مەکتەبم بۆ خۆمو خوشکم کڕی ،لەگەڵ جلی مەکتەب،جلی کوردی و کەوشیشم بۆ هەر دووکمان کڕی..هەموو شتێکم بۆ خۆموخوشکم کڕی...ئاخر نەمدەتوانی خوشکم لیباس و کەوشی وەک خۆم نەبێ، بۆیه هەر چی بۆ خۆم کڕی بۆ ئەویشم کڕی...بووم به ئەوڵی ڕاهنەمایی...پاییزان دەرسم دەخوێند وهاوینان دەچوومه ئیشی مەزرا....

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

سڵاو وڕێز خۆشەویستان
ئەم جارە ئەمانەوێت لێرە باس لە چیرۆکی خاتوونێک بکەین کە خەڵکی مەهابادە،
خۆی بەسەرهاتەکەی ناردووە بۆمان ،لە داهاتوویەکی نزیک دایدەنێم،
بێ گوومان کارەکەیان زۆر جوانە،هیچێک نەبێت دوو ئامۆژگاری و پەندی لێ فێر دەبین،جا بۆیە پێم خۆشە ئێوەیش بەسەرهاتەکانی خۆتانمان بۆ بنێرن،بێ گوومان هیچێک نەبێت دوو کەس هەر کەڵکی لێ وەرەگرن،ئەمە زۆر پیرۆزە....
هیوادارم هاوکاریمان بکەن🌷🌷🌷

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

............چــــــــیــــرۆك..................
.......ژیـــانـــی ڕاسـتەقــیــنــەی کــچێــــك..........
..........بــــــــەشـــــــــی حــــەوتـــــەم........
..میرانیش هات دانیشت ئەوان هەموو شتێکی میرانیان دەزانی بەڵام نەیاندەزانی کە ئەو کەسە منم چونکە بەوانی گوتبوو کە ئەو کچە ئاموزایەتی ناویشی بارانە هەر لەخۆیەوە ناوی منی گۆریبوو هەموو کاتێ هەر دەیگوت باران بەلای من ئەو ڕابڕدوو تێپەڕی بەلامەوە گرینگ نەبوو لەناو قسەکردنا بووین دایکی دونیا گوتی بەتەمانی ژن بێنێت میران ئەوەی ڕۆیشت لە رابردوو مایەوە شتێک بوو رۆیشت کاک احمدیش گوتی میران جگە لەباران کەسی دیکەی ناوێیت میران سەیرێکی کردم گوتی ئەگەر هەزار جاری دیکە بژیم و بمرم تەنیا ئەوم دەوێ ئەو هەڵەی کە کردم ڵێخۆشبوون و چاک بوونەوەی نیە ئەو کاتە خۆشم دەویست ئیستا زۆر ئاشقی ئەوم دونیاش تا جەوەکەی بگۆڕێ کردیە سوعبەت گوتی خۆزگە بارانیش لێرە ئەبوو گوێ لەو شتانە ئەبوو دوای گوتیان خۆ هەر وانابن لەگەڵ باران بە هەموومان بۆت ڕازی ئەکەین گوتیان ئامۆزای ئەوی پێمان بڵی با قسە لەگەڵ باران بکەین رسمێ تەلەفۆنێ شوێنێ شتێکی ئەومان بدێ چونکە میران پێمانی نادا لەخۆمم دەپرسی ئەوانە لە چ خەیاڵێ دان باسی چ شتێ دەکەن گوتم ئەوە ژیانی تایبەتی میرانە نەک من با خۆی پێتان بدا پاش کەمێک هەڵسام چومە دەرەوە خۆشم نەمدەزانی چی بکەم ئەموویست زوو بڕۆمە ماڵی خۆم....دەمویست چەندی زووترە بچمەوە ماڵێ لەناو خەیاڵدا بووم میرانیش هاتە دەرەوە ویستم بچمەوە ژوورێ دەستی گرتم گووتم ئەوە چی ئەکەی دەستم بەردە گوتی ئەگەر بەری نەدەم چی دەکەی گوتم با دووبارە شەرنەکەین گوتی هەتا گوێم لێ نەگری دەستت بەرنادەم هەتاکەی وا دەبی هەتا ئێستا ڕێگەت نەداوم بە تەواوی قسە بکەم گوێم لێ ناگری بزانی چی دەڵێم ئێستا دەبێ تا کۆتای گوێم لێ بگری گوتم باشە دەستم بردە گوێ دەگرم گوتی نا تا تەواو دەبم لە قسەکانم دەستی بە قسەکردن کرد گوتی هەڵەم کرد تا دەشمرم دوای مردنیشم باجی ئەو هەڵەیەم دەدەم دڵم شکاندی ژیانت و هیواکانتم ڕوخاند بە،داوای لێبووردن هیچ شتێک چاک نابێ وە هیچ شتێک ناگەڕێتەوە باران هەموو کەسێ هەڵە دەکا کەس بێ هەڵە نیە تەنیا خوا بێ هەڵەیە من باجی هەڵەکەمدا زانیم چ شتێکی خراپم کردووە سوێند دەخۆم هیچ شتێکم بەرامبەر لانە نەبووە ئەو کاتە کە گووتم خوشم دەوێ هاوسەرگیری دەکەم ئەوان گوتیان بەس بەو ڕێگایە تۆ واز لەمن دێنیت دەزانم گەمژە بووم هەرگیز نەدەبوایا بەقسەیان بکەم نەدەبووایا شتێکی وابکەم زۆر ئازارم دای قسەی ناخۆشم کرد هەستی تۆم بریندار کرد تکایە لێم تێبگە کە زۆر پەشیمانم ئاشقی تۆم زۆرم خۆشدەوێ بە خراپە و هەلەی من مەکە ویژدانم ئازارم دەدا لێم خۆشبە تکایە هەر چیت بووێت دەکەم تکایە باران واز لەو دڵرەقیەت بێنە ڕابردوو ڕۆی با لەبیریکەین با رابردوومان نەکەینە داهاتومان هەتاکەی چەندی دیکە وا بژین گوتم تەواو بەسە گوێم گرت دەستم بەردە هیچم نیە کەبیڵێم چومە ژوورەوە تەلەفۆنم بۆ بابەم کرد هەموو شتێکم پێ گوت گوتی کەهاتیەوە قسە دەکەین......

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

............چــــــــیــــرۆك..................
.......ژیـــانـــی ڕاسـتەقــیــنــەی کــچێــــك..........
..........بــــــــەشـــــــــی شــــــەشــــــــەم...........
کاتی وەرگرتنی نمرەکان هاتەوە ئەوەی لێ دەترسام ڕویدا نمرەکانم زۆر خراپ بوون هەمووی کەمتر لە شەست بوون تەنیا دوو دەرسی یەکەمم باش بوو دووبارە زور دڵم تەنگ بۆوە تەواو بێ هیوا بووم بەهۆی هاتنەوەی میران خێوێندنەکەشم ڕویشت نەمدەتوانی دووبارە بخوێنمەوە فوڕمی چونە کولیژم پر کردەوە بەهۆی کەمی نمرەکانم لە کولێژ و پەیمانگا وەرنەگیرام ئیتر دەستم بە ئیش کرد لەلای دکتۆری بوومە سکرتێر دەموویست پارە کۆبکەمەوە بچمە کوڵێژی ئەهلی بابەم بەوە ڕازی دەیوست کە پشت بەخۆم ببەستم وە ئەویش یارمەتیم دەدا بەڵام بابەم ئیتر پیر بوو نەیدەزانی لەنێوان من و میرانا چی بکا هەر شوێنێک میرانی لێبا من نەدەچوم چونکە دەبووە شەڕی من و میران بابەم زۆر خەمی دەخوارد لە ئێمە کەس بۆی نەبوو قسە لەسەر قسەی بابەم بکا کەس تێکەڵ نەدەبوو
بەردەوام بووم لەئیش هەموو جارێ نەخۆشەکان زووتر دەهاتن پێش کاتی دیاریکراو زوو دەچوم ئیشەکانم ڕێک دەخست ڕۆژیکیان یەکەم نەخۆش زۆر زوو هاتبوو یەکەم کەس ئافرەتێکی گەنجی جوان بوو دووگیان بوو لەوێ حالێ تێک چو تەنیا منیش لەوێ بووم یارمەتیمدا بردمە نەخۆشخانە کاتی لە دایک بوونی مناڵەکەی بوو تەلەفونیان بۆ هاوسەرەکەی کرد هات ئاگام لە ئیش نەمابوو نەمدەویست ئەو ئافرەتە بەتەنیا جێ بێڵم مۆبایلەکەم شەحنی نەمابوو ئەو دکتۆرەی ئیشم بۆی دەکرد زۆری تەلەفون کردبوو کە هاوسەری ئافرەتەکە هات زۆر بەخێرای گەڕامەوە لای ئیشەکەم بەڵام کات درەنگ بوو تەنیا نیو کاتژمێر مابوو بۆ داخستنی نۆرینگەکە کە چوم دکتۆر زۆر توڕەبوو شتەکانم بۆی ڕوونکردەوە کە چی ڕویدایە گوتی تازە دەرکرای ئەوەش پارەی ئیشکردنی ئەو مانگەت بەراستی زۆر بێ ویژدان بوو قسەی زیاترم نەکرد ڕۆشتمەوە ماڵ لە ڕێگا کچە مامم بینی ئەویش دکتورە گوتی چی بووە شێنێ هەموو شتەکانم بۆی باسکرد گوتی خەمت نەبێ ئیشێکی باشت بۆ ئەدۆزمەوە خوا گەورەیە سوپاسم کرد و ڕویشتمەوە ماڵ هەموویم بۆ بابەم باسکرد گوتی خوا گەورەیە خێری تێدایە ان شاالله
پاش تێ پەڕینی چەند ڕۆژی تەلەفۆنێکم بۆ هات هەمان ئەو ئافرەتە بوو کە بردمە نەخۆشخانە گوتی کە دەیەوێیت بمبینیت منیش ناونیشانی ماڵی خۆمانم بۆ نارد شەوەکەی لەگەل هاوسەرەکەی هاتنە ماڵمان زۆر سوپاسیان کردم گوتی شەش ساڵە چاوەڕێی مناڵ بوون خوا پێی بەخشین قەرزاری تۆین ئەو چاکەیەت لەگەڵمان کرد منت گەیاندە نەخۆشخانە وە مناڵەکەشم زۆر باش و سەلامەتە کوڕیشە ناومان لێنا محمد زۆر هەستم بەدڵخۆشی دەکرد گوتی کەوا دایکی و برای و خوشکی بچوکی لە ئەوڕوپا دەژین وە خۆی هاوسەرەکەشی لێرە ئەژین خاتونەکە ناوی دونیا بوو هاوسەرەکەشی خاڵۆزای خۆی بوو ناوی سەرکەوت بوو گوتی زۆرپێم ناخۆشبوو کە لەئیشەکەت دەرکرای حەز دەکەین بێیتە لای ئێمە ئیش بکەی کۆمپانیامان هەیە لەگەڵ پێشانگا حەزت لەکامیان بوو لەوێ داتدەمەزرێنین دوای ڕۆیشتن لەگەڵ بابەم قسەمان کرد رازی بوو گوتی حەزت لە چیە وابکە من لە پشتتم منیش ڕازی بووم و پێم گوتن رازیم لەلاتان ئیش بکەم شتەکان زۆر بەباشی ئەڕۆیشتن لەئیشەکەشم زۆر باش بووم وە سارای هاوڕێشم هاتە هەمان شوێن زۆربەی کاتەکان بەیەکەوە بووین سارا لەگەڵ برای کاک سەرکەوت هاوسەرگیری کرد زۆر دڵخۆشبوون پێکەوە وە هەموویان منیان خۆشدەویست وەک خوشکێکی بچوکی خۆیان سەیریان دەکردم هەموو وا ڕێک کەوتن کە بچنە گەشت بۆ ماوی سێ ڕۆژ لە ڤێلای ماڵی دونیا خان بمێننەوە بۆ گۆڕینی جەوێ ماڵەوەمان ڕازی بوون وە ساراش هاتبوو هەر ئەوەندەمان بووین جەوێکی زۆر خۆش بوو وە زۆر باشیش بوو بۆمن هەستم بەباشی دەکرد ئیتر ئەوەندە گوێم بە میران نەدەدا خەمیشم لێ نەدەخوارد ئەو کاتانەی کە لەئیش دەبووم میران سەردانی دایە بابەمی دەکرد هەموو شتێکی منی دەزانی بەردەوام چاودێری دەکردم هیچ گرینگیم پێ نەدەدا خۆشی باش هەستی بەوە کردبوو ئیتر دوای مانەوەمان بۆ ڕۆژی دوای دایە و برا و خوشکی دونیا ئەوانیش هاتن یەکترمان ناسی کەس بە ژیانی منی نەدەزانی تەنیا سارا دەیزانی داوام لێکردبوو کە لای کەس باسی نەکا ئەویش بەڵێنی پێمدا کە باسی هیچ شتێ ناکا دوای پاش نان خواردنی ئێوارە هەموومان کۆبینەوە دانیشتن بۆ چای خواردنەوە ئیشەکانمان بەش کردبوو یارمەتی یەکترمان دەدا برای دونیا تەلەفونی بۆ هات ڕویشتە دەرەوە کە هاتەوە گوتی وا براکەشم دێت من لە چێشتخانەکە بووم سارا گوتی نەمزانیە کە برایەکی دیکەیان هەبێت گوتم کێ گوتی دونیا برایەکی دیکەی هەبێت داوی چوینەوە لای ئەوان دانیشت برای دونیا ناوی احمد بوو چوو تا ئەو کەسە بێینیت کەهاتنە ژوورەوە گوێم لە دەنگی میران بوو احمد گوتی ئەوەش باشترین برای من هات کە سەیرم کرد میران بوو قەدەر زۆر سەیرە هەر شتێکی وام بە خەیاڵ نەدەهات توشی شۆک بووم هەموو سەیری منیان دەکرد گوتیان چیە چ بووە میران قسەی کرد گو

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

................چــــــــیــــرۆك..................
.......ژیـــانـــی ڕاسـتەقــیــنــەی کــچێــــك......
..........بــــــــەشـــــــــی 5
من لێرە ژیانی خۆم بۆ خوێندنەکەم دانا بووە هەموو شتێی من زۆر هەوڵم بۆ خوێندنەکەم دەدا وە میرانیش هەر ل بیرما بوو چەند کەس داوای منیان کرد بەڵا ڕازی نەبووم چونکە ئیتر لەدڵم شوێنی ئەو شتانە نەما بوو هەموو دەیانزانی کە ئاشقی میران بووبووم بەڵام ئەو درۆ خیانەتی کرد ئیتر کەس باسی ئەو شتانەی نەدکرد لەگەڵم وە گوێم بەقسەی خەڵک نەدەدا کە بە چ شێوەیەک باسم دەکەن لەگەڵ ئازار و ناخۆشیەکانی خۆم دەژیام لە ژیاندا هیچ شتێ وەک درۆ و خیانەت نیە ئەگەر کەسێ بەسەری هاتبێت ئەزانێ کە چ ئازار و مردنێکە قۆناغەکانی خوێندنم بە پلەیەکی زۆڕ باش و نایاب تەواو کرد چونکە زۆر هەوڵم دەدا لە خوێندنەکەم نمرەکانم لە 95 کەمتر نەبوون هەموو هیوام ئەوەبوو لەکۆتای نمرەکانم باشبن لە کولێژیکی باش وەربگیرم گەیشتمە تاقیکردنەوەی وەزاری یەکم تاقیکردنەوەم زۆر باش بوو ئاگام لەهیچ شتێک نەمابوو لەبەر تاقیکردنەوە و دەرس خوێندنەوە هەتا دایکم نانی بۆم دەهینا ژوورەکەم بەس کاتم لێ نەڕوا باشتر بخوێنم زۆر لە بێ ئاگای دەژیام تاقی کردنەوەی دووەمیش زۆر باش بوو کە گەڕامە ماڵەوە پێش ماڵمان ئۆتۆمبێلی مامەکانمی لێ بوو وەمزانی شتێ بەسەر کەسێ داهاتووە کە چومە ژوورەوە دووبارە میران گەڕابۆوە دونیا لە پێش چاوەکانم ڕەش بوو میران مانگێک بوو گەڕابۆوە بەڵام لەمنیان شاردبۆە زۆر توڕەبووم چونکە گوتیان تەواو ئیتر هەرگیز نایەتەوە بەڵێنیان دابوو کە ناێیتەوە هەمووانیان کۆکردبۆە گوتیان دووبارە هاوسەرگیری لەگەڵ میرانا بکەوە ئەوەندە توڕەبووم قسەی چەند ساڵەم کرد هەر چی هەبوو گوتم ئیتر بێدەنگیم شکاند لە کەسم قبوڵ نەکرد گوتم کەس بۆی نیە ئیتر تێکەلی نێوانی من و میران بێت ڕووم لە بابەم کرد گوتم ئەگەر تا دە دەقەی دیکە میران لێرە بێت نە بەمردووی نە بەزیندووی نامبینیتەوە مامێکم گووتی ئاگات لە قسەکانت بێ گوتم زۆر بەباشی دەزانم چ شتێک دەڵێم هەشت ساڵ پێش ئەوەی لەدایکبم هەموو شتێکی منتان بەو بەستەوە بێ ڕازی بوونی خۆم هەر چیتان گوت قبوڵم کرد بێدەنگ بووم بەڵام ئێتر وانابم هەتاکەی بەو شێوەیەبم بێدەنگبم هەموو شتێ قبوڵکەم گوتم ئیتر بڕیار بەدەست تۆیە بابە منت دەوێ یان میران ئیتر ڕۆیشتمە ژوورەکەم چاوەڕێیم کرد تا کات بڕوات کە چوومە خوارەوە میران ڕویشتبوو وویستم بڕۆم بابەم بانگی کردم و قسەی کرد گوتی خوزگە بمردبامایە بەڵام ئەو بەڵێنەم نەدابایە بەهۆی ئەو شتە هەموو ژیانی تۆ وێران بوو هەر شتێ بڵێ حەقی خۆتە تۆ ڕاستی من هەڵەم کرد کە تۆمدا بە میران هەموو بڕیارێ بەدەست خۆتە چیت بوێت وادەبێ کەس بۆی نیە ئیتر تێکەڵی تۆ بێت بابەم زۆر لە دەستدانی من دەترسا دەیزانی لەناو ئازار و ناخۆشیەک دابوومە چیم چێشتوە بەهۆی ئەو شتانەوە هەموو کاتێ دایەم لەگەڵم دەهاتە تاقیکردنەوەکان چاوەڕێی دەکردم تا تەواو دەبووم زۆر لەوە دەترسان کە بڕۆم بەڵام هەرگیز شتێکی وام نەدەکرد هەرگیز قسە و دڵی دایە و بابەمم نەدەشکاند وە دایکیشی مردبوو لانەش کە باوکی نەمابوو لەو ڕێگەیەوە میرانی هەڵخەڵتاند تا باوەڕی پێبکات متمانەی میرانی بەدەستهێنابوو دایکی دکتۆر بوو لەگەڵ هاوڕێیەکی ڕێککەوتن بەڵگەنامەی ساختە بۆ لانە دروستکەن کە نەخۆشی هەیە وە تەنیا چارەسەری لە ئەوڕوپا هەیە هەموو دڕۆیەکانیان ڕێکخست میرانیان هەڵخەڵەتاند میران ئەو کات دەڵەمەند بوو هەموو شتێکی فڕۆشت تا چارەسەری لانەی پێبکات کە هەمووی درۆ بەس تا پارەکانی ببەن وە توانیشیان وابکەن پاش ئەوەی کە میران بەنهێنی هەموو شتێکی فرۆشت و هەموو شتێک ئامادە بوو ئەوان میرانیان ڕازی کردبوو واز لەمنیش بێنێت کە ڕویشتنیش لانە بهێنیت وەک گەمژەیەک و کوێرێک بەهەموو شتێکی ئەوان ڕازی بوو چونە ئەوڕوپا لەوێ پاش تێپەڕینی چەند هەفتەیەک فێڵیان لە میران کردوو هەموو پارەکانیان لێ برد خۆیان وون کرد میران بەدوای ئەوان گەڕا بەڵام ئەوانی نەدۆزیەوە ئەو کات زانی کە هەموو شتێک درۆ فێڵ بووە و ئەویان هەڵخەڵەتاندووە تەنیا بۆ بردنی پارەکانی ئەو شتانەیان ڕێک خستبوو ئەو کات بەهەڵە گەورەکەی خۆی زانی بە پەشیمانیەکی زۆر گەڕاوە ئەوەش باجی قسە ناخۆش پیسە ڕەقەکانی و ئەو خیانەت و درۆیەی کردی دای بابەم لێی خۆشبوو و گەردەنی ئازا کرد وەگوتشی دەبێ لێرە بڕوا وە هەرگیز نەگەڕێتەوە بەزۆر میرانی ڕازی کرد چوە ئەوڕوپا لەوێ کەسێکی ناسی پارێزەر بوو یارمەتیدا لە دۆزینەوەی لانە و دایکی ئەو کات لانە لەگەڵ پیاوێکی ئەڵمانی هاوسەرگیری کردبوو توانی زۆربەی پارەکانی وەربگرێتەوە هاووڕێەکەی ناوی احمد بوو باسی هەموو شتێکی بۆ احمد کردبوو پەیوەندیان زور باش و لەگەڵ ئەو وەک دوو برا وابوون ماڵی احمد خاوەنی کۆمپانیا بوون لەکوردستان ئەو لەگەڵ دایکی و خوشکە بچوکەکەی لە ئەوڕوپا بوون وە خوشکە گەورەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە کوردستان کۆمپانیان بەڕێوە دەبرد میران بووە

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

....................چـــیـــرۆك.................................
............ژیـــانـــی ڕاسـتەقــیــنــەی کــچێــــك......
..........بــــــــەشـــــــــی چــــــــــــــوارەم................
میران و لانە و دایکی هەر ئەو شەوە ڕۆیشتبوون ئامەدەکاریان بۆ هەموو شتێک کردبوو بابەم بەبیستنی ئەو قسانە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بوو منیش زیاتر نوقمی ئازار و خەم دەبووم هەموو ڕۆژیکم بەئازار و خەم دەستی پێدەکرد شەوانەش بەگریان خەوم لێ ئەکەوت هیچ هێز و توانام نەمابوو تەواو ڕوخابووم هەفتەیەک نەچوومە قوتابخانە دوای چومە قوتابخانە مامۆستای وانەی ئاینمان زۆر منی خۆشدەویست لەسارای پرسی بوو کە هۆکاری نەهاتم چیە ئەویش هەموو شتێکی بۆ باس کردبوو کەچوومە قوتابخانە نەیهێشت بچمە پۆلەوە گوتی سارا هەموو شتێکی بۆباس کردومە گوتی دەزانم کەئیستا زۆر لەبارودۆخێکی خراپ دایت بەڵام نابێت لەبەر ئەو شتە واز لەژیان و داهاتووی خۆت بێنیت چەندین ساڵە دەخوێنیت بەگەرمای هاوین و سەرمای زستان ئەو هەموو ماندوو بوونەت کردیە ژیان و داهاتووت لەدەست مەدە دڵنیابە خوای گەورە یارمەتی دەرت دەبێت زۆر ئامۆژگاری کردم قسەکانی زۆرباش بوون بۆم هەموو ڕۆژی کە دەچومە قوتابخانە ڕیگاکان هەموو شتێک یادگاری میران بوو ئیتر بیرم لەهەموو شتێک کردەوە ژیانی خۆم تەنیا بۆ خوێندنەکەم تەرخان کرد تێکەڵی کەس نەدەبووم تەنیا و بێدەنگیم هەڵبژارد زۆر جار خزمەکانمان دەهاتن باسی میرانیان دەکرد تەنیا ئاگریان خۆش دەکرد بە قسەکانیان خەمی زیاتریان بەبابەم دەدا تەنیا لەکاتی نان خواردنا خیزانەکەم دەبینی کاتەکانی تر دەمخوێند لەژوورەکەم نەدەهاتمە دەرەووە ژیانم بە تەنیای و بێ دەنگی تێپەڕ کرد.....پاش تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر رووداوەکان شەوێکیان لە دەرگا درا میران بوو گەرایەوە هەموومان شۆک بووین کە ئەومان بینی میران وەک مناڵی دەگریا بەگریانەوە قسەی لەگەڵ بابەم دەکرد گووتی هەڵەم کرد هەڵیان خەڵتانم دڕۆیان کرد دەزانم هەلەکەم بەرامبەرتان زۆر گەورەیە هەرگیز شایەنی لێخۆشبوون نیم تەنیا گەردەنم ئازاکە مامە زۆر خراپ بووم بەرامبەرت هەموو چاکە و باشیەکانتم نەبینی بەداوای لێبووردن هیچ شتێک چاک نابێتەوە لێم خۆشبە بابەم دڵی بەرامبەری نەرم بوو ویستی بێت قسە لەگەڵ منیشا بکە گوتم هەر بیریشی لێ مەکەوە یەک تۆز بەزەیم نیە بەرامبەرت نە لێت خۆش دەبم نە گەردەنیشت ئازا دەکەم بڕۆ دەرەوە بە چ ڕوویەکەوە هاتیە ئێرە چومە ژوورەکەم دەرگام داخست ئەوەندە ئازارم چەشتبوو دڵم لە ئاستی زۆر ڕەق بوو دوای براکانم دەریان کردە دەرەوە میران ڕۆیشت ئەو شەوە میران توشی رووداوی ئوتۆمبێڵ بوو زۆر بەخێرای ئۆتۆمبێلەکەی لێ خوری بوو تەلەفۆنیان بۆ بابەم کرد نزیکەی سەعات دووی شەو بوو بابەم زۆر تێکچوو بەو شتە پێویستیان بە خوێن بوو بۆ میران بەڵام خۆینی کەسی لەگەڵ ئەو یەک نەبوو من و میران و پوورم بابەی میران و باپیرم هەمان جۆری خوێنمان هەبوو پورم نەیدەتوانی خوێنی پێ ببەخشێت چونکە خۆی کەم خوێن بوو داوایان لەمن کرد ڕازی نەبووم زۆر قسەیان کرد هەوڵیاندا ڕازیمکەن بەڵام ڕازی نەبووم خوێنی خۆمی پێبدەم دایەم هات کە وەک فریشتەیە منی ڕازی کرد بە مەرجێ خوێنم پێدا کە چاک بۆە دەبێ بڕوا هەرگیز نەگەڕێتەوە رازی بوون بەوە منیش خوێنم پێدا پاش دووهەفتە میران باشتر بوو بابەم و مامەکانم قسەیان لەگەڵ کرد تا بزانن چی بەسەرهاتوە بۆچی ئەو شتانەی کرد....


@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

تانەی لە ماڵمان بوو بابەم و دایەم زۆر گرینگیان پێدەدا وە ئەو کاتەنەی کە مەجال هەبا بەیەکەوە قسەمان دەکرد هەموو جارێ دەردی دڵی خۆی بەس بۆمن باس دەکرد وە من بەهەموو بونمەوە لەگەڵی بووم هەموو کاتێ پاڵپشتی بووم ئازارەکانی ئەو هی منیش بوون ناخۆشی ئەو دڵتەنگی ئەو من پێی دەروخام چونکە بەتەواوی ئاشقی میران بووم بێ میران نەمدەتوانی پاش ئەوەی کە تەندروستی وەک جارانی لێهاتەوە چوە سەر ئیش و ماڵی خۆی هەموو کاتێ لە پەنەجەرەکەوە سەیرم دەکرد کە لەئیش دەگەرایەوە تا بیبینم قوتابخانە نزیک بۆوە لێرەوە خۆشی و دڵتەنگی و ئازارەکانم دەست پێ دەکا........

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

.................چـــیـــرۆک.....................
......ژیـــانـــــی ڕاســـتەقـیـنــەی کــچــێــک.....
......بــــەشـــــــی یـــــــەکــــــــــــەم.............

سڵاو ئەوەی باسی دەکەم ژیانی ڕاستەقینەی خۆمە
ناوی ڕاستەقینەم (شێنییە) تەمەنم 23 ساڵە لە خێزانێکی مامناوەندا ئەژیم لە خوشک و براکانم لە هەموویان بچوکترم یانی بچوکی ماڵم ئەوەی باسی دەکەم بەسەرهاتی خۆم و ئامۆزاکەمە
ژیانی پێشتر وەک هی ئێستا نەبووە بابەم سێیەم مناڵ بووە لەناو خێزانەکەی 22ساڵ لەگەڵ ماڵی باپیرەم ژیانە ئەو کاتە هێشتا لەدایک نەبووم بابەم بەڵێنی بە مام دا کە ئاخیر مناڵ کە بیان بێت کچ بێت ئەیدەنە کورەکەی کە ناوی(میرانە) ئەو بەڵێنە نزیکەی هەشت ساڵ پێش لەدایکبوونی من درا قەدەر وابوو کەمن کچبم و وە کۆتا مناڵی خێزانەکەمبم داپیرەم کە ئەو کاتە لەژیانا مابوو زۆر بەو شتە دڵخۆش بوو داوای لە بابەم کرد کە ئەو بەڵێنەی دایبوویە مام بەجێی بگەیەنیت بابەم ڕازی بوو بەڵێنەکەی خۆی بەجێ گەیاند
پێش ئەوەی لەدایکبم چارەنوسم بە بەڵێنێک بە دابونەریتێکی پیسی کۆمەڵگاکەمان بەستراوە منێکی بێ گوناه بوومە قوربانی ئەو ژیانە نەژیام کەدەمویست وەک هەر کەسێکی ئاسای بژیم دڵخۆشبم
بەپێی تێپەڕبوونی کات گەورە بووم میران هەشت ساڵ لەمن گەورەتر بوو ئەو تاقانەی خێزانەکەی بوو هەموو زۆریان خۆشدەویست بابەی بە نەخۆشی کۆچی کرد تەنیا خۆی و دایەی مانەوە بابەم میرانی‌ گەورە کرد لە براکانمی جیا نەدەکردەوە هەر چ شتەکی بۆ براکانم کردبا زیاتری بۆ میران دەکرد ئەو کەسێکی زۆر بەتوانا و زیرەک بوو زۆر لێهاتبوو لە قسەکردندا زۆر بە ئاسانی دەیتوانی کەسی بەرامبەری ڕازی بکات هەموو قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتوی پلەی یەکەم تەواو کرد ئیشی دەکرد و دەشی خوێند لە بازاڕ لای هاوڕێیەکی بابەی ئیشی دەکرد کە نیوەی دوکانەکە هی بابەی میران بوو کە مرد بووە هی میران لەماوەیەکی کەمدا زۆر بەباشی پێشکەوت و چەند دووکان و خانوو کڕی وە هەندێکی کردە ناوی دایکی.
هەموو کاتێ ناوی من و میرانیان پێکەوە دەهێنا هێشتا بچوکبووم ڕۆژێکیان دایەی میران و داپیرەم قسەیان لەگەل بابەم دەکرد لەسەر ئەوە ڕێک کەوتن کە من خوێندنم تەواو کرد دەبێ لەگەڵ میرانا هاوسەرگیری بکەین دایەی میران زۆر منی خۆشدەویست هەر بەکچە جوانەکەم ناوی منی دەهێنا وە منیش ئەوم خۆشدەویست.لە قوتابخانەیا کەس نەیدەزانی کە من هەر لەبچوکیەوە لە میران مارەکراوم تەنیا یەک هاوڕێم هەبوو لەبەر ئەوە دراوسێمان بوو هەر پێکەوە بووین وە ئەو تاکە کەس بوو بەو شتە بزانێت هەموو قۆناغەکانم بەسەرکەوتووی تەواو کرد لە کۆتا قۆناغی ناوەندیا بووم دەرسەکانم زۆر لەسەر گران بوو بەباشی نەمدەزانی بابەم داوای لە میران کرد کە یارمەتیم بدا لەدەرسەکانم چونکە ئەو زۆر زیرەک بوو زۆر بەئاسانی هەموو شتەکانی تێدەگەیاندم هیچ حەزم بەو شتە نەبوو کە میران دەرسم پێ بڵێ هەر کاتێ هاتبان بەس بەخێرهاتنم دەکردن هیچ حەزم نەدەکرد بیبینم هیچ شتێکم نەبوو بەرامبەری وە هەندێ جار ڕقیشم لێ دەبوو نەمدەتوانی بە بابەم بڵێم نامەوێت ڕازی نیم چونکە زۆر منی خۆشدەویست هەرگیز وشەی نا بەکارنەهیناوە بەرامبەرم هەموو کات پێم دەڵێت خاتونەکەم تاجی سەرم زۆر جار پێی دەگوتم کەوا ئەوم شەڕمەزار نەکردوە بەقسەی ئەوم کردوە بەڵێنەکی ئەوم بەجێ گەیاندوە بەهەرحاڵ ڕازی بووم کە میران دەرسم پێ بڵێ تا دەرچم لە ناو ماڵەکەمان باخچەمان هەبوو پاش نوێژی عیشایان میران دەهات دەرسی پێم دەگوت


@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#چیرۆکی_شەونم

#بـــــەشــــــی_سێیـــــەم
ڕازی ببم یا ڕازی نەبم ئێستە من خێزانی تۆم تکایە ئازاتم مەدە با بتوانم ژیانت لەگەڵ ببەمە سەر سەرەڕای ئەم هەموشتەش لەسەر ماڵ دەژیا هەمو ئەرکی ماڵە خەزورانی لەسەر بوو وەک کۆیلە سەیریان دەکرد مێردەکەی زۆر جار لێی دەدا یەکەم منداڵیشیان بەهۆی لێدانی مێردەکەی گیانی لە دەستدا کە ئەو کات لە سکی شەونمی خوشکمدا بوو شەونم ڕۆژێکیان گەڕایەوە بۆ ماڵەوە وتی :
دایە گیان من چیتر ناگەڕێمەوە ئەو ماڵە دایکیشم گوتی: وەڵا منیش پێم خۆشە نەگەڕێیتەوە خۆ کۆیلەی دەستی ئەو بێ ویژدانانە نیت با باوکت بێتەوە هەموو شتێکی پێ دەڵێین دەبێت تەڵاقت بۆ وەربگرێتەوە باوکم هاتەوەو گوتی : ها شەونم بەخێر بێیتەوە ئەوە چیە دەم و چاوت باش ناڵێت شەونمی خوشکم هەموو ڕووداوەکانی بۆ گێڕایەوە تکای لە باوکم کرد کە نەینێرێتەوە بۆ ئە ماڵەو تەڵقی بۆ ەرگرێت پاشان باوکم گوتی :نابێت خەڵک دواتر بە هەزران قسە دروست دەکەن دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ ئەو ماڵە باشە کچی خۆم شەونم گوتی : وەک باوکێک پشت گیریم بکە ئێمە جگە لە تۆ کەسی دیکەمان نیە باوکم وتی :ڕۆڵە لە بەینی ژن و پیاو هەر کێشە ڕودەدات بۆیە دەبێت سبەینێ بگەڕێیتەوە شەونم گوتی :
بابە گیان ئەوان دەزانن کەسێک نیە پشتگیریم بکات بەیانی تا ئێوارە کارم پێ دەکەن شەویش زاواکەت دێتەوە بە ویستی خۆی لێم دەدات دوای تۆزێک باوکم وەستاو گوتی : سەگبابانە ئەتانەوێ تەڵاق وەربگن دوای ئابروم پێوە نەمێنێ لە ناو خڵکدا سەیرکەن سوێند بەخوا سبەینێ شەونم نەگەڕێتەوە ڕێک چوار پەلی هەر هەموتان دەشکێنم شەونمیش گوتی :
ئێستە دڵنیا بوم کە پشتگیریم ناکەی بەڵام ڕێگە بدە با ئەم چەند شەوە لەلای دایکم و برا تاقانەکەم و خوشکەکانم بمێنمەوە تا ئەم چەند شەوە لە لێدانی زاواکەت دوور بکەومەوە بابە گیان دڵنیابە ئەم جارە ڕۆشتمەوە بە تۆراوی نەگەڕێمەوە بۆ ئێرە باوکیش وتی: باشە تەنها دوو ڕۆژ خۆشیت بێ و ناخۆشی بێ دەبێت بگەڕێیتەوە پاش دوو ڕۆژەکە وتی شەونم خۆت حازر بکە با بتبەمەوە بۆ ماڵی خەزوانت شەونم ئارامی برامی لە باوەش کردبوو تێر بۆنی دەکرد و ماچی دەکرد پاشان تێر گوشی بە خۆیەوە
@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#چیرۆکی_شەونم

#بـــــەشــــــی_یــــەکـــــــــــــــەم
ماوەی چەند مانگێک بوو هاوسەرەکەم گواستبۆوە بەڵام هەمیشە بێتاقەتی و بێزاری لە نێو چاوەکانیدا بەدی دەکرا منیش زۆر پێی بێتاقەت دەبووم چەند جارێک ئاگادارم کردەوە کە هۆکارەکەیم پێ بڵێت بەڵام بە داخەوە دەیگوت کە ناتوانم ڕۆژێکیان گەڕامەوە بۆ ماڵەوە تەماشام کرد هێندە گریابوو چاوەکانی هێندەی دونیایەک سور ببۆیەوە منیش زۆر سەرم سوڕما وتم :گیانا چی بوە بۆ هێندە خۆت ئازار ئەدەیت مەگەر من و تۆ هاوسەری یەکترنین بۆ قسەکەنی ناخی خۆتم پێ ناڵێیت من هەڵگری نازی تۆم ئەگەر تۆ قسەکانی ناخی خۆت بە من نەڵێی لای کێ باسی دەکەیت دەی بەقوربان چی لە دڵتدایە بە هاوسەری خۆتی بڵێ ئەوەتا بەو پەڕی تامەزۆیەوە چاوەڕوانی قسەکانی ناختم سەری بەرز کردەوەو سوپاسی کردم پاشان گوتی : نازانم چۆن ولەکوێوە بۆتی بگێڕمەوە بۆت ئێمە پێنج خوشک بوین دایکم کوری نەدەبوو باوکم هەمیشە سەر زەنشتی دایکمی دەکرد کە بۆ کوڕی نابێت ڕۆژێک هات بۆلای دایکم و پێی گووت :
ئافرەت ئەمەوێت ژنێکی تر بێنم بەسەرتا بەشکم خوا لەو ژنەی تر کوڕێکم پێ ببەخشێت دواتر ئەوە بوو ژنێکی تری هێناو هەر لەگەڵ ئێمەدا دەژیان باوکم ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر لە ئێمە دوور دەکەوتەوە بەهۆی قسەکانی باوە ژنەکەمەوە چونکە بەڕاستی زۆر زمانی لوس بوو وە لەگەڵیشیا زۆر جوان بوو ئەمەش هەمووی هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی باوکم فزلی ئەو زۆر بدات بەسەر ئێمەدا لەپاش ماوەیەک باوەژنەکەم کوڕێکی بوو دواتر هێندەی تر باوکم لە ئێمە دور کەوتەوە تاوای لێهاتبوو هەتا ئێمەی نەدیبایە نەیدەزانی ژنێکی ترو چەند منداڵێکی هەیە ڕۆژێکیان ماڵ باوەژنەکەم میوانیان هاتبوو بەڵام باوەژنەکەم نەخۆش بوو بۆیە شەونمی خوشکم هاوکاری باوەژنەکەمی دەکرد و ماڵەکەی بۆ خاوێن دەکردەوە و پاشان یەکێک لە میوانەکان چاوی داگرتبوو لە شەونمی خوشکم دواتر زۆر بە پەلە هاتە دەرەوە و بە دایکمی وت
یەکێک لە میوانەکانی باوەژنەکەم مەوقیفێکی وای نواندوە دایکیشم زۆر پێی بێتاقەت بوو گوتی :تۆ مەڕۆ ژووروەو من دەڕۆمە ژوورەوە بەدەم میوانەکانەوە دەبم دواترکە چووە ژوورەوە باوکم گوتی :
ئافرەت تۆ بڕۆ ئیسراحەتی خۆت بکە کە نەخۆشیت بڵێ بە شەونم با بێتە ژوورەوە داکیشم زۆر بە توڕەیەوە هاتە دەرەوە و شەونمی نەنارد دواتر باوەژنەکەم گلەی کرد بوو کە وەک پێویست بەدەم پێویست بە دەم میوانەکانەوە نە بووین باوکم هاتە ژوورەوە زۆر توڕە بوولە دایکم پێی گوت ئافرەت ئەم جارە هەر شتێکم پێ وتی بە گوێت نەکرم ڕێک ئتنێرمەوە بۆ ماڵی باوکت خۆ تێدەگەیت دایکیشم وتی :تۆ نازانی ئە میوانانە چ مەوقیفێکیان نواندوەبەرامبەر بە شەونمی کچت...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_یازدە

ڕۆژێک دەگەڵ برای پیاوەکەم کچەکەم برده دوکتۆرێ ،لیباسێکم دیت زۆرم پێ جوان بوو،بۆ کچەکەم کڕی به چوار هەزاری .بەخوا چوار مانگیان دەر کردم لەسەر ئەو لیباسه،لەبەر کچەکەم تەحەمولم دەکرد،ژیانێکی زۆر ناخۆشم هەبوو.مێردەکەم هەمیشه خیانتی لێ دەکردم هەمیشه دەیشم زانی ،ئەگەر دەهاتەوە خەسوم به قەستی دەگەڵم بەشەڕ دەهات ئەویش لەکن من نەدەنوست دەچووە کن دایکوبابی،نزیک چوار ساڵ وابوین،کچێکی دیکەشم بوو.خەسوم ومێردم ڕۆژ به ڕۆژ خرابتر دەبوون ،نەمدەزانی چبکەم ،دوو کچم هەبوو وەکو گوڵ،زۆرم خۆش دەویستن له هەموو کەسم زیاتر‌،لەبەر ئەوان هەموو شتێکم قەبووڵ دەکرد،بەخوا کچم له پشتم دەبەست وکاری ماڵ وتەوێڵەم دەکرد زۆر ماندو دەبووم،ژیانێکی سەخت وناخۆش،به خۆشەویستی وعیشقی مێردەکەم ،نۆ ساڵ گووزەرا.
ژیانم هەر وابوو.ڕۆژێک به ڕۆژوو بووم، هێوەرێکم هەبوو لەسەرکاری تەوێڵە زۆری لێدام،لە سەر ئەوە کە چوم کوتم وەرە یارمەتیم دە،بە ڕۆژوو بووم هێندەی لێدام له کوڵانێ بربوومەوه،جیرانەکان بردیانمەوه ژورێ،چەند ڕۆژ لەدیوی خۆم بووم ،مێردەکەم دەهاتەوەش هەر لێی نەدەپرسیم،دواێ فکرم کرد،ئای خوایا بۆ من ئەوەندە بەدبەختم،زەنگم بۆ دایکم لێدا کوتم دایه ناتوانم ئیدامەی ئەمە بدەم،من خۆم دەکوژم یاوەرە بم بەوه.دایکموخاڵم هاتن، زۆر لاواز ببوم،دایکم پێی سەیر بوو،منیان بردەوه،یانی به زۆرێ چومەوه کوتم که نەمبەنەوه خۆم دەکوژم ،ئەوانیش کوتیان لەبەر مناڵەکانت تەحەمول که،بەڕاستی نەم دەتوانی،بەخوا تعریفی خۆم ناکەم،ژنێکی زۆر ماندو بوم، ڕێزم له هەموو کەس دەگرت،بەتایبەت تایەفەی مێردم ،هەموو منیان خۆش دەویست ،غەیری خەسوم وخوشکی مێردەکەم...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_نۆ

بەڵام لیباسیەکان منیان نەهێنا بوو چونکا کومێدەکەیان قفڵ کردبوو،پاش چەند ڕۆژ مەئمور هاتن کوتیان دەبێ خوشکەکانت بچنه مەحکەمه،کوتیان دزیان کردووه، کاتێک زانیم که بێهزاد شکایەتی کردووه،سوێندم خوارد ئیدی نەچمەوه بۆ لای...ئاخر زۆرم دادگا پێ عەیب بوو،دەمکوت لەبر من قەت نەدەبا شکایەتی لەو منداڵانه کردبا.
بابم کوتی دەبێ داوای تەڵاق بکەی،منیش داوام کرد،چۆن سوێندم به قوورئان خوارد که ناچمەوه کنی،بەڵام کوتی تەڵاقت نادەم ،یەک ساڵ ویەک مانگ له دادگا بووین، داوای زێڕو مارەییم کرد،ئەویش نەیتوانی بیدا،منیش کوتم مارەییم حەڵاڵ گیانم ئازاد،ئەویش ڕازی بوو،که هیچمان لەیەک نەوێ وتەڵاقم بدات.
چوین بۆ تەڵاق.جنێوی به دایکم دا،منیش کوتم پێت عەیب نییه که جنێو دەده ی ،له پێش چاوی مەلا، یەک شەقی لێدام ،منی خسته پێش مەلا ،مامۆستا تووڕه بوو، کوتی: دەتوانی شکایەت بکەی، کوتم لازم نییه با دەستم لێ هەڵگرێ.وەڵڵا تەڵاقمان وەرگرت هیچمان له هیچ،
ئەو ڕۆیشت بۆ ژیانی خۆی، منیش بۆژیانی خۆم...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_حەوت


منیش پێم سەیر بوو،یانی من دایکێک بوم که به نەزانی خۆم مناڵەکەم له ناوبرد،کوتی عیلاجت دەدەمێ بچۆوه بۆ خۆی دێته خوار،منیش هاتمەوه،له ڕێگادا زۆر ناڕەحەت بووم،له هۆش خۆم چووم ،بەڵام ماشینیان گەڕاندەوه ،دیسان منیان برده نەخۆشخانەی ورمێ،کاتێک چاوم کردەوه له دیوی عەمەل بووم،فەقەت کەسێکم بینی کوتی غەمت نەبێ چاک دەبی،ئیدی بێهۆش بووم،کاتێک چاوم کردەوه دیتم له ژوورێکم چن ژنی لێبوو.پرسیاریان کرد ئەو پیاوەی لەگەڵ تۆیه کێیه؟؟؟ منیش کوتم مێردمه،کوتیان دیاره زۆری خۆش دوێی چۆن له بەرچاوی هەموومان دەگریا وماچی دەکردی ەدیکوت توخودا چاک بەوه ،کوتم بڵێ.
ئیدی بۆ سبەی مەرەخەس کرام،
ڕۆین بۆ تسویه حیساب،بەڵام ئاخر ئێمه هیچ پارەمان پێ نەمابوو،بێهزاد زەنگی لێدا کوتی سێ بازنەم بۆ بنێره خوارێ لەبەر پۆڵی بیمارستانه،منیش به گریانەوه بازنەکانم دەرهێنا.
پەرستارەکه کوتی بۆ دەریدێنی؟؟؟کوتم ئاخر هیچ پۆڵمان نییه،زۆری خەم بۆ خواردم.
مەرەخەس بووم،چوین بۆ ماڵی پووری،ئاخر خەسوشم لەوێ بوو،چەند ڕۆژ لەوێ بووم که باشتر بووم هاتینەوه.
چلەی زستانێ بوو،تازه کورتاژ کرا بووم، حەمام مان نەبوو،ئاشپەزخانەمان نەبوو،فەقەت ئاومان له درێ هەبوو،دەبا لەدەرێ قاپوشتەم شوشتبا،کەس نەبوو ئاگای لێم بێ ،بەتەنیا بووم خەسوم نهاتەوه هەر لە ماڵی خوشکی بوو،بێهزادیش نەیهێشت که له ماڵی بابم بم، کوتی دەبێ بییەوه ماڵێ،منیش چوومەوه بەڵام له سەرما هەموو گیانم عەفونەتی کردبوو،ئاخرنەوتیش نەبوو سوبەی هەڵکەم....

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_پێنج

بەڵام بۆ سبەی بەیانی لەگەڵ بابی هاته ماڵی ئێمه ،قەدوێک شیرینیان هێنابوو.
به دایکمی کوت هاتوینەتە داخوازی کچەکەتان،منیش هیچم پێ نەکوترا،خۆم لە چاڵ هاویشت.
باوکم هاتەوە، دایکم پێی کوت،بابیشم کوتی کوڕە که کوڕی باش دێتە بەرچاوم،هاتنه داخوازیم بابیشم کوتی مارەیکەن،تازه چوارده ساڵیم تواو کردبوو،نەمتوانی هیچ بڵێم ،ئاخر قەت له سەر قسەی دایک وباوکم قسەم نەکردبوو،رازی بووم زواجی لەگەڵ بکەم.
مارەکرام ومنیان گواستەوه ،که چوم هیچیان نەبوو، زێڕ ولیباس وجیهازیان به قەرز بۆ کڕیبووم.
پاش مانگێک هەموویان بردەوه،چۆن هەموو ڕۆژێ قەرزدار دەهاتنه بەردرگا.
هیچ شتمان نەبوو.،نه کەل و پەلی ناوماڵ نه خواردن،له خانوی کرایێدا بووین،ژیانێکی زۆر سەخت بوو،ماڵی بابیشم هەژار بوون بەڵام نەک ئەوەها.
ئێمه خانوی خۆمان هەبوو،بەڵام ئەوان هیچیان نەبوو.
دایکوباوکی قەت پێکەوه باش نەبوون.
دایکی ڕەقی لەمن بوو دەی کوت ئەتۆ سۆرانیت،ئاخر ئەوان شکاک بوون.
فاسیلەی ماڵی باوکم تاماڵی ئێمه چەند کۆڵان بوو،که چی نەیان دەهێشت بچمه ماڵی بابم.بێهزاد منی زۆرخۆشدەویست،هەر کات گریابام فرمێسکمی دەخوارد،دەستی ببوو به سەنێری من،منیش زۆرم خۆش دەویست.

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_سێ

سێومی ڕاهنەماییم تواوکرد...له ساڵی سێوم عاشقی کورێک بووم به ناوی ئەمیر...ئەمیر له شاری مه سەرباز بوو،بەڵام بۆ خۆی دوو ڕەگه بوو،دایکی کوردبوو،بابی عەجەم.تا ئەوەڵی دەبیرستان پێکەوه بووین،ساڵی ئەوەڵم تەواو کرد،بەڵام تەژدیدم زۆربوون،ئەمیر زەنگی لێدا کووتی دەگەڵ بنەماڵەم دێمه داخوازیت،ئەمن دایکمو براو خوشکەکانی ترم دەیان زانی...بەڵام بابم نیدەزانی...دایکم به بابمی کووت، کووتی داخوازی بۆ کچەکەمان دێت، باوکم پرسی کێیە؟؟؟دایکم باسی ئەمیری بۆ کرد،بەڵام بابم قەبوڵی نەکرد،کووتی ئاوی کورد وعەجەم پێکەوه له جۆگەیکدا ناڕوات...کووتی ئەمن کچ نادەمه عەجەمان.
منیش به ئەمیرم کووت که بابم وا دەڵێ،کووتی ئەمن دەستت لێ هەڵناگرم ...هاوین داهات ئەمنیش دەچوو
مه کارێ،بەیانی دەڕۆیشتم ئێواره دەهاتمەوه،ڕۆژێک ئێواره له کوڵانه دانیشتوبووم ،هەستم کرد کسێک چاوم لێ دەکات،بەڵام کۆڵان چوڵ بوو کەسی لێ نەبوو،بەڵام ئەو هەسته هەر له دڵمدا بوو،منیش سرم بەرزکردەوه بەرامبەری ماڵی ئێمه چەن خانوو خوارتر خانویەک تازه درووست دەکرا...چاوم لێکرد کوڕێک له پێش پەنجەره دانیشتوەو بەس چاوی لەمنه...منیش گرنگیم پێ نەدا،پاش پێنج دەقە دیتم کوڕ وباوکێک به جلی ئیش،
به کن ماڵی ئێمەدا تێپەڕبوون...کوڕە که دەستی لەسەرسنگی دانا...بەڵام تێنەگەیشتم چی دەڵێ،من لە بەردەرگای خۆمان بووم،۱۵دەقەی پێچو....دیتم هەمان ئەو کوڕه جلی گۆڕی بوو،لیباسی ئیشەکەی لابردبوو و جلی کوردی لە بەر کردبوو،بەخوا ڕەنگە باوڕ نەکەن بەڵام خاولی هەر له ملی دابوو(یانی تازه له حەمام هاتبووەدرهوە ...خاولی دست ودەمووچاوانی هەر ده ملی دابو)، تا درنگانی شەو بەس له کۆڵانی ئێمه دەهاتوو دەچوو،ئەوە ببوە کاری هەموو ڕۆژی ئەو کوڕە...ئێوارەیەک له کار دەهاتینەوه ...دوو کچ له کۆڵانی ماڵی ئەو کوڕه دەگەل ئێمه دەهاتنه کارێ...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

چیرۆکی کچه بخت بستراوەکه

#بەشی_یەکەم

سڵاو من ناوم دڵنیایه...۳۲ساڵم تەمەنه...من له۱۹۸۸/۱/۹ له ڕۆژهەڵات له شاری تەورێز له دایک بووم...خۆم خەڵکی مەهابادم...ئێستا دەڵێن ئەی بۆ له تەورێز له دایک بوومه؟؟....ئێمه سێ خوشکین و تاقە یەک برامان هەیه...براکەم لەمن گەورەتره...دایکی من بەهۆی نەخۆشی وچارەسەروەرگرتن لەگەڵ باوکما چووبوون بۆ تەورێز...من له زگی دایکمدا بووم...دکتۆر بە دایکمی کوتوو بوو جارێ مانگێکت ماوه مناڵت بێ...دایکیشم به دڵێکی ئاسووده بۆ چارەسەری نەحۆشیەکەی لەگەڵ باوکندا دەڕۆنە تەورێز...بەڵام هەر دەگەنە تەورێز،دایکم ژانی مناڵ بوون دەیگرێت،نازانێ چی بکات له شارێکی غەریب،ئاخر هیچ کەل و پەلی مناڵی پێ نەبوو.باپکم دەیباتە نەخۆشخانه، من له نەخۆشخانه له تەورێز له دایک دەبم....دایک و باوکم هیچ شتێکیان پێنیه که لەبەرمنی کەن....پیاوێک مل پێچی خۆی له ملی دەردێنێ، ولە ملی منی دەکات...پەرەستارەکانیش هەریەکه شتێکم بۆ دێنن، جلک وپەتوو...خولاسه زۆر به ناکامی له دایک دەبم ...لەو دەمی کە من لە دایک دەبم،براکەم پێدەگرێ و دەتوانێ بڕوات،ئاخر یک ساڵ ونیو له من گەوره تره...پاش پازده ڕۆژ که دایکم باشتر دەبێ،لەگەڵ باوکم دەگەڕێنەوه مەهاباد...ئێمه بنەماڵەیەکی هەژار بووین....بابم کرێکاری دەکرد،بە سەختی ئەیتوانی بە خێومان بکات...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

............چــــــــیــــرۆك..................
.......ژیـــانـــی ڕاسـتەقــیــنــەی کــچێــــك..........
..........بــــــــەشـــــــــی هـــــەشــــــتــــــەم ........
کـــــــــــــۆتــــــــــــایـــــی
چوومە ماڵەوە بینم بابەم لەسەر جێگایە خەوتبوو چومە لای دایەم گوتم چی بووە بابەم باشە گوتی پاش ئەوەی کە تەلەفۆنت بۆی کرد حاڵی تێک چوو بردمانە نەخۆشخانە دکتۆر گوتی جەڵتەیەکی کەم لێدایە گووتی کەنابێ بەمن بڵێن تا دەگەڕێمەوە بابەم پیر بوو ئیتر بەرگەی خەم و دڵتەنگی نەدەگرت زۆر خەمی لە من میران دەخوارد میرانیش بەوەی زانی سەعاتێکی پێ نەچو هات سەردانی بابەمی کرد چاوەڕێی کرد تا هەڵسێت لەخەو بابەم هەڵسا قسەیان کرد دوای میران ڕویشت شەو هیچ نەخەوتم بیرم لە حاڵی بابەم دەکردەوە کە نابێ ئیتر بەهۆی من خەم بخوا زۆرم بیر کردەوە بڕیارمدا دووبارە هاوسەرگیری لەگەڵ میران بکەم لەبەر خاتری بابەم کە شایەنی هەموو ئەو خەمە نەبوو بەیانیەکەی تەلەفونم بۆ میران کرد داوام لێ کرد قسە بکەین گوتی باشە دڵم بەرامبەر میران کەمێ گۆرابوو لە کافتریا یەکترمان بینی زوو قسەم کرد گوتم با هاوسەرگیری بکەین میران شۆک بوو بەو قسیەم گوتی نەخۆش نیت حاڵت باشە باران گوتم زۆر باشم هیچم نیە وە خۆشت دڵخۆش مەکە بەو شتە ئەگەر ڕازی بی تەنیا لەسەر کاغەز هاوسەرگیری دەکەین ئەوە تەنیا لەبەر خاتری بابەم ئیتر توانای خەم خواردن نیە بەرگەی شتی دیکە ناگرێت ئیتر پیر بووە تۆ هیچ پەیوەندیت بە شتەکانی من نابی وە منش هەروا لەگەڵ چەند مەرجێکی ترم پێ گووت و وە ئەوەش نابێت کەس بزانێ بەس لەسەر کاغەز هاوسەرین میران بەهەموو شتێک ڕازای بوو.....بەیەکەوە لەگەل میران چوونەوە ماڵەوە گوتم کە لەمیران خۆشبوومە وە هاوسەرگیری دەکەین بابەم زۆری پێ خۆش بوو لەگەڵ میران هاوسەرگیریمان کرد وە ئاهەنگێکی بچوکی ڕێک خست دونیا خان و هەموویان هاتبوون میران پێی گوتبوون کە باران لێی خۆش بووە وە هاوسەرگیری دەکەن زۆریان پێ خۆشبوو ڕۆژی ئاهانگەکە کەمنیان بینی شۆک بوون گوتیان ئەو تۆ بارانی میرانیش گوتی بەڵێ ئەوە بارانی منە
خانوەکەی میران دوو قات بوو من لەسەرەوە بووم میران لە خوارەوە بۆی نەبوو کە بێتە ژورەکەی من هاوسەرگیریمان تەنیا ڕوکەش بوو زۆربەکەمیش شەڕمان دەکرد هیچمان پێکەوە نەبوو هەر بەجیا لەدەرەوە نانمان دەخوارد هیچ پەیوەندیمان بەیەکترەوە نەبوو تەنیا ڕۆژانی هەینی پێکەوە نانمان دەخوارد میران زۆر دڵخۆشبوو بە بوونی من وە زۆر گرینگی پێدەدام زۆری خۆشدەویستم هەموو کات دەستپیشخەری دەکرد دەیگوت بچینە دەرەوە پیاسە بکەین بچین جەوێ بگۆرین هەندێ جار ڕازی دەبووم دەچوم منیش ڕابردووم لەبیر کرد وازم لەدڵرەقی خۆم هینا لەمیران خۆشبووم و گەردەنیشم ئازا کرد میران کە زانی زیاتر دڵخۆشبوو بەڵام دڵم هەر لێی شکابوو بە تێپەرینی کات منیش زۆرم خۆشدەویست بەردەوام دیاری و گۆڵی بۆم دەهینا ڕۆژ نەبوو سوپڕایزم بۆ نەکا ئیتر لەگەڵ یەکتری گۆرابووین بەردەوام وای دەکرد پێبکەنم دڵمان خۆش بوو ساڵێ تێپەڕی بەسەر هاوسەرگیرمان بەیەکەوە چوینە دەرەوە هەموو شتێکمان بەیەکەوە بوو بێ یەکتری نانمان نەدەخوارد ساڵ نیوێ تێپەڕی بەسەر هاوسەرگیرمان ئێستا چاوەڕێی مناڵی یەکەممان دەکەین زۆر دڵخۆشین لەگەل یەکتری .
هەموومان هەڵە دەکەین تەنیا خودا بێ هەڵەیە با هەموو کاتێ بەسوز و بەزەیی بین بەرامبەر یەکتر لەهەڵەی بەرامبەرمان خۆشبین هیچ شتێ بەڕق و قینە چا نابێت ئەو ڕقەی ناخت بیدە بەدەم ئاوی میهرەبانی خۆر لە دڵی هەڵنایێت کە رقی تیا بێت کەس بە لێبوردن بچوک نابێت خوا ڵێبووردەیە گەورەترینیشە.......
کـــــــــــــــۆتــــــــــــــایــــــــــــی..........

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

تی ئیمە ئامۆزای یەکترین ئەو کاتە زانیم کە احمد ئەو کەسە بووە لە ئەوروپا یارمەتی میرانی دایە وە دونیاش خوشکی ئەوە کە پیشتر گوتبووی خوشک و هاوسەرەکەی کۆمپانیا بەڕێوە ئەبەن مەبەستی لەوان بوو وامئەزانی خەونە ساراش وەک من شۆک بوو بەڵام بەسەر خۆما نەهێنا ئاسای رەفتارم کرد لەبەر ئەوەی شتەکان ناخۆش نەبن ئەوان کەسانی بێگانەش بوون حەزم نەدەکرد لەپێش ئەوان لەگەڵ میران دووبارە ببێتەوە شەرمان وە میرانیش هەروا بوو وە ئەو شتانەی زۆر پێ خۆش بوو دەیزانی کەمن نازانم ئەو لەگەل ئەوان ئیش دەکا بەس ئەو هەموو شتێکی دەزانی کەمن لای ئەوان ئیش دەکەم.......

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

تی ئیمە ئامۆزای یەکترین ئەو کاتە زانیم کە احمد ئەو کەسە بووە لە ئەوروپا یارمەتی میرانی دایە وە دونیاش خوشکی ئەوە کە پیشتر گوتبووی خوشک و هاوسەرەکەی کۆمپانیا بەڕێوە ئەبەن مەبەستی لەوان بوو وامئەزانی خەونە ساراش وەک من شۆک بوو بەڵام بەسەر خۆما نەهێنا ئاسای رەفتارم کرد لەبەر ئەوەی شتەکان ناخۆش نەبن ئەوان کەسانی بێگانەش بوون حەزم نەدەکرد لەپێش ئەوان لەگەڵ میران دووبارە ببێتەوە شەرمان وە میرانیش هەروا بوو وە ئەو شتانەی زۆر پێ خۆش بوو دەیزانی کەمن نازانم ئەو لەگەل ئەوان ئیش دەکا بەس ئەو هەموو شتێکی دەزانی کەمن لای ئەوان ئیش دەکەم.......

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

هاوبەشی کۆمپانیا لەگەڵ ماڵی احمد نیوەی زیاتری بووە هی میران.....من لێرە ژیانی خۆم بۆ خوێندنەکەم دانا بووە هەموو شتێی من زۆر هەوڵم بۆ خوێندنەکەم دەدا وە میرانیش هەر ل بیرما بوو چەند کەس داوای منیان کرد بەڵا ڕازی نەبووم چونکە ئیتر لەدڵم شوێنی ئەو شتانە نەما بوو هەموو دەیانزانی کە ئاشقی میران بووبووم بەڵام ئەو درۆ خیانەتی کرد ئیتر کەس باسی ئەو شتانەی نەدکرد لەگەڵم وە گوێم بەقسەی خەڵک نەدەدا کە بە چ شێوەیەک باسم دەکەن لەگەڵ ئازار و ناخۆشیەکانی خۆم دەژیام لە ژیاندا هیچ شتێ وەک درۆ و خیانەت نیە ئەگەر کەسێ بەسەری هاتبێت ئەزانێ کە چ ئازار و مردنێکە قۆناغەکانی خوێندنم بە پلەیەکی زۆڕ باش و نایاب تەواو کرد چونکە زۆر هەوڵم دەدا لە خوێندنەکەم نمرەکانم لە 95 کەمتر نەبوون هەموو هیوام ئەوەبوو لەکۆتای نمرەکانم باشبن لە کولێژیکی باش وەربگیرم گەیشتمە تاقیکردنەوەی وەزاری یەکم تاقیکردنەوەم زۆر باش بوو ئاگام لەهیچ شتێک نەمابوو لەبەر تاقیکردنەوە و دەرس خوێندنەوە هەتا دایکم نانی بۆم دەهینا ژوورەکەم بەس کاتم لێ نەڕوا باشتر بخوێنم زۆر لە بێ ئاگای دەژیام تاقی کردنەوەی دووەمیش زۆر باش بوو کە گەڕامە ماڵەوە پێش ماڵمان ئۆتۆمبێلی مامەکانمی لێ بوو وەمزانی شتێ بەسەر کەسێ داهاتووە کە چومە ژوورەوە دووبارە میران گەڕابۆوە دونیا لە پێش چاوەکانم ڕەش بوو میران مانگێک بوو گەڕابۆوە بەڵام لەمنیان شاردبۆە زۆر توڕەبووم چونکە گوتیان تەواو ئیتر هەرگیز نایەتەوە بەڵێنیان دابوو کە ناێیتەوە هەمووانیان کۆکردبۆە گوتیان دووبارە هاوسەرگیری لەگەڵ میرانا بکەوە ئەوەندە توڕەبووم قسەی چەند ساڵەم کرد هەر چی هەبوو گوتم ئیتر بێدەنگیم شکاند لە کەسم قبوڵ نەکرد گوتم کەس بۆی نیە ئیتر تێکەلی نێوانی من و میران بێت ڕووم لە بابەم کرد گوتم ئەگەر تا دە دەقەی دیکە میران لێرە بێت نە بەمردووی نە بەزیندووی نامبینیتەوە مامێکم گووتی ئاگات لە قسەکانت بێ گوتم زۆر بەباشی دەزانم چ شتێک دەڵێم هەشت ساڵ پێش ئەوەی لەدایکبم هەموو شتێکی منتان بەو بەستەوە بێ ڕازی بوونی خۆم هەر چیتان گوت قبوڵم کرد بێدەنگ بووم بەڵام ئێتر وانابم هەتاکەی بەو شێوەیەبم بێدەنگبم هەموو شتێ قبوڵکەم گوتم ئیتر بڕیار بەدەست تۆیە بابە منت دەوێ یان میران ئیتر ڕۆیشتمە ژوورەکەم چاوەڕێیم کرد تا کات بڕوات کە چوومە خوارەوە میران ڕویشتبوو وویستم بڕۆم بابەم بانگی کردم و قسەی کرد گوتی خوزگە بمردبامایە بەڵام ئەو بەڵێنەم نەدابایە بەهۆی ئەو شتە هەموو ژیانی تۆ وێران بوو هەر شتێ بڵێ حەقی خۆتە تۆ ڕاستی من هەڵەم کرد کە تۆمدا بە میران هەموو بڕیارێ بەدەست خۆتە چیت بوێت وادەبێ کەس بۆی نیە ئیتر تێکەڵی تۆ بێت بابەم زۆر لە دەستدانی من دەترسا دەیزانی لەناو ئازار و ناخۆشیەک دابوومە چیم چێشتوە بەهۆی ئەو شتانەوە هەموو کاتێ دایەم لەگەڵم دەهاتە تاقیکردنەوەکان چاوەڕێی دەکردم تا تەواو دەبووم زۆر لەوە دەترسان کە بڕۆم بەڵام هەرگیز شتێکی وام نەدەکرد هەرگیز قسە و دڵی دایە و بابەمم نەدەشکاند.......


@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

......................چـــیـــرۆك............................
............ژیـــانـــی ڕاسـتەقــیــنــەی کــچێــــك......
..........بــــــــەشـــــــــی ســـــێ یـــــــەم.................
قوتابخانە نوێیەکەم دوور بوو لە ماڵمان میران بابەمی ڕازی کرد کە ڕۆژانە بمباتە قوتابخانە لەگەڵ چەند کچێکی تر ئەو هاوڕێیەم کە بە هەموو شتێکی منی دەزانی ماڵیان گواستەوە چونە کەرەگێکی تر پاش تێپەڕینی وەرزی یەکەم هەستم بەشتێکی سەیر دەکرد لە میرانا گۆڕابوو پێشتر منی یەکەم کەس و ئاخیر کەسبووم کە بمگەێنیت بەڵام ئێستا وانیە وەک پێشان نەبوو لەگەڵم کەوتبوومە دوودڵێیەکی زۆرەوە ڕۆژکیان بە میرانم گوت کە بۆ وەک پێشتر نیە بە پێکەنینەوە گوتی دڵ پیسیم لێ دەکەی باران یان گومانت لە خۆشەویستی من هەیە ئەو کات بووە شەڕمان ماوەیەک قسەمان نەدەکرد لەگەڵ یەکتر وە میران زۆر سارد بوو لەگەڵم ئەو شتانە زۆر دڵتەنگیان کردم زۆر خەمم دەخوارد زۆر بیرم دەکردەوە ڕۆژکیان لەگەڵ هاوڕێیەکەم قسەمان کرد ئەو ناوی سارا بوو زۆر منی خۆشدەویست هەموو شتێکم بۆ باس کرد یەکێ لەو کچانەی کە لەگەڵمان بوو ناوی لانە بوو باوکی نەمابوو لەگەڵ دایکی دەژیان دایکی دکتۆر بوو خزمێکی دووری ماڵی دایکی سارا بوون کە هەموو شتێکم بۆ سارا باس کرد سارا ڕەنگی کەمێ تێک چوو زۆر هەوڵمدا بزانم بۆ وا تێک چوو هیچی نەگوت زوو رۆیشت ئەوەم هەر لەدڵ مابوو چوومە ماڵی سارا دەمویست بزانم ئەو ڕۆژە بۆ وا تێک چوو زوو ڕویشت خۆزگەم دەخواست کە بمردبام گوێم لەقسەکانی سارا نەبا پێمی گوت کە میران و لانە پەیوەندیان هەیە باوەڕم بە سارا نەکرد گوتم درۆ دەکەی میران واناکا شتی وا لەمیرانا ناوەشێتەوە سارا هەموو ئەو قسانەی کەلەگەل لانەی کردبوو خەزن کردبوو هەموو شتێک ڕاستی بوو دونیا لەپیش چاوانم تاریک بووم دەموویست بمرم چۆن میران خیانەتم لێ دەکا پاش هەموو ساڵە چۆن وادەکا باوەرم نەدەکرد چومە ماڵەوە قسەم لەگەڵ کەس نەکرد یەک قومە ئاویش بە قورگم نەدەچووە خوارەوە چاوەڕێی گەرانەوەی میرانم کرد تا قسەی لەگەڵ بکەم ڕاستیەکانم پێ بڵێ.......میران گەڕایەوە منیش چووم تا قسەی لەگەڵ بکەم ڕاستیەکان بزانم هەموو شتێکم پێ گووت دانی بەهەموو شتێکا نا گوتی وا دەبێتە سێ مانگ لەگەڵ لانە پەیوەندیمان هەیە وە زۆریشم خۆشدەوێ لەو ماوەیەش هاوسەرگیری دەکەین بڕوام بەخۆم نەبوو ئەوە میرانە ئەو قسانەم پێ دەڵێ ئەوە گوێم لەچی دەبێ خۆزگە هەر لەوێ بمردبامایە هەرگیز گوێ لەو قسانە نەبووایە پێم گوت ئەوە ئاگات لەخۆتە چیم پێدەڵێ گوتی تاقەتی تۆم نیە لەماڵەکەم بڕۆ دەرەوە با زیاتر لەوە خراپتر نەبێ گوتم تەنیا بەناو پیاوی بمری لەپێشم باکم پێت نیە ڕۆژی دێت زۆر بەخراپی باجی هەموو شتێ دەدەی یەکسەر ڕۆیشتم چومە ماڵەوە هەر هەنگاوێکم ڕۆخانێ بوو دڵم پڕ ئازار و برین بوو هەر لەو کاتەیا دڵم مرد تا ئێستاش جگە لە ئازار هیچی تری تێدانیە کە گەڕامەوە بابەم لە باخچەکە بوو منی بینی گوتی ئەوە چیتە تاجی سەرم کچە جوانەکەی من نەمدەتوانی هیچ شتێک بڵێم لەدوای من میران هات هەموو شتێکی گوت بە شێوازێکی زۆر ناشیرین بەرامبەر بابەم کە ئەوەی لە براکانم جیا نەدەکردوە زۆر زیاتر لەسۆز و خۆشەویستی خۆی پێدا بوو بابەم کە ئەوەندەی خۆش دەویست وەک من ڕووخا شەقێکی لەمیران دا گوتی بڕۆ دەرەوە یەک جاری دیکە پێ نەخەیتە ناو ماڵی من براکانم هاتن وویستیان لێ بدەن بەڵام بابەم نەیهێشت میران ڕۆیشت چوە ماڵی خۆی منیش لەناو گریان و ئازار و خەفەتا تەواو نوقم بوو هەستم بە هیچ نەدەکرد بۆ بەیانیەکەی مامەکانم هەموویان هاتن ویستیان قسە لەگەڵ میرانا بکەن چونە ماڵەکەی تا بیهێنن داوای لێبووردن لە بابەم بکا بەو بێڕێزیەی کە کردی بەرامبەری بەڵام میران لە ماڵ نەبوو تەلەفۆنیان بۆ هاوڕێیەکەی کرد گوتی میران دوێنی شەو ڕۆیشتوە هەموو شتێکی فڕۆشتەوە چۆتە ئەوڕوپا......

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

.................چـــیـــرۆک.....................
......ژیـــانـــــی ڕاســـتەقـیـنــەی کــچــێــک.....
......بــــەشـــــــی دووەم...........
لەناو باخچەکە زۆر جار بەتەنیا دەبووین هەموو دەرس و شتەکانی بە بەرنامە بۆی دانام تەنیا لە کاتی پیویست قسەمان دەکرد پێش ئەوەی تاقیکردنەوە دەست پێ بکا ئامۆزایەکم ژنی هێنا لە ئاهەنگی گواستنەوەکە ئێمەش لەوێ بووین میران کە منی بینی زۆر بەسەرسامیە تاماشای دەکردم وەک ئەوی قەت منی نەدیبێت بۆ سبەی شەوەکی وەک پێشتر میران هاتەوە تا دەرسم پێ بڵێ هەستم بەوە کرد کە میران گۆڕاوە زۆر سەیرم دەکا بەچاوەکانی قسەی دەکرد میران کەسێکی زۆر جوان بوو چاوەکانی هەنگونیەکی کاڵ بوو وە بەژنێکی ڕێک و قژێکی ڕەشی زۆر جوانی هەبوو کە قسەی دەکرد ڕێک سەیر ناو چاوەکانی دەکردی زۆر جار کچە پوورەکانم و خاڵەکانم دەیانگوت جوانترینت دزیوە مەبەستیان لە میران بوو چەند ڕۆژێ تێپەڕێ میران بەردەوام لەبەر من دەهات دەرسی پێم دەگوت لە کاتی دەرس خوێندنا کاتی پشووی دیاریکردبوو زۆر جار لەو کاتەیا باسی ژیانی خۆی دەکرد ئەو کاتانە زۆر دڵم پێی دەسووتا کە بەچ ناخۆشیەک تێپەر بووە لەهەمووی ناخۆشتر بۆ ئەو بێ باوکی بوو منیش دڵم ئەداوە و پاڵپشتیم ئەکرد شەوێکیان هەر سەیری دەکردم منیش بەتوڕەیەوە پێم گوت کە هاتووی دەرسم پێ بڵێ یان سەیرمکەی شێوازی قسەکردنەکەم باش نەبوو زەردەخەنەیەکی کرد و بە دەنگێکی نزم و لەسەرخۆ گووتی زۆر جوانیت بەتوڕەیەوە زۆر جوانتری هەرگیز نەمدەزانی بە خەیاڵیشم نەدەهات وا زۆر تۆم خۆشبووێیت گوتی هەموو ڕوژەکانی ژیانم دەژمێرم و چاوڕێم تا تۆش منت بەتەواوی بوێت و منت خۆش بوێ ئەو دەیزانی کە من هیچ هەست و شتێکم بۆ ئەو نیە وە پێ گوتم لەمەو بەدوا بە باران ناوم دەهێنێ چونکە لەلای ئەو بەمانای نوێبونەوە و جوانی و میهرەبانی دێت نەمهیشت قسەکانی تەواو بکا بێ ئەوەی هیچ شتێ بڵێم بەجێم هێشت چومە ژورەکەی خۆم وە ئەویش پاش دە دەقە ڕویشت کاتی تاقیکردنەوە هات میران بەردەوام دەهات لەو کاتەنەش هەر دەرسی پێم دەگوت بەیارمەتی میران توانیم نمرەیەکی زۆر باش بەدەست بهێنم وەک سوپاس کردنی لەبەرامبەر ئەو یارمەتیەی میران دیاریەکم پێشکەش کرد هەر چەندە دیاریەکم بچوک بوو مەدالیایەک بوو پیتی M بوو زیوو بوو میران کە دیاریەکەی بینی زۆر دڵخۆش بوو ئەو کاتەی کە دیاریەکە پێدا ئێمە لەماڵی میران دەعوەت بووین دایەی میران بۆ نانی نیوەڕو دەعوەتی کردین بەس میران لەماڵ نەبوو لەدوکان لە ئیش بوو من و خوشکەکانم و دایەم لەوێ ماینەوە تا شەو دایەی میران قسەی لەگەڵم کرد کە منی زۆر خۆشدەویست وە ئافرەتێکی زۆر جوان بوو میرانیش بەو دەچو بەمنی گوت شتێکت پێ دەدەم کچە جوانەکەی خۆم چونکە تۆ دەتوانی پارێزگاری لە شتە بکەی بەس بەکەس مەڵێ ئەو شتەم پێتداوە ئالقەی خۆی دایە من ئەوەم ڕەتکردەوە چونکە دیاری مام و بوو بۆی کری بوو بەڵام ئەو زۆری کرد منیش هەڵمگرت وە تا ئێستاش لامە پاراستومە چونکە ئە زۆری خۆشدەویست وە ئەو کات باسی میرانی کرد پێی گوتم که چەندە منی خۆشدەوێ بۆ شەو میران هاتەوە وە دیاریکەم پێدا وەک سوپاسێ دوای ئێمەی گەیاندەوە ماڵی خۆمان.
میران بەو خۆشەویستیەی کە بۆمنی بەس بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژ بمبینێ خانوەکەیانی فڕۆشت و هات لەنزیکی ماڵی ئێمە خانوی کڕی.زۆری نەبرد میران دایەشی مرد زۆر روخا بەمردنی دایەی زەردەخەنە لەسەر لێوانی میران نەما هەموومان ئەترساین بە تایبەت بابەم کە زۆری خۆشدەویست کە میران هەوڵی شتی خراپ بدا بەهەموومان پاڵشتیمان دەکرد لەلای بووین میران زۆر لاواز بوو ڕۆژی لەهۆش خۆی نەما سێ ڕۆژ بوو هیچ نانی نەخواردبوو لەگەڵ گریانا چاوەکانی تەواو سور ئەستوور بووبوون بردیانە نەخۆشخانە دوو ڕۆژ لەوێ مانەوە براکانم لەگەلی بوون لەگەڵ براکەم چوم میران ببینم براکەم چوو قسە لەگەڵ دکتۆری میرانا بکا تا بەتەواوی لە تەندروستی دڵنیا بینەوەبیبەینە ماڵەوە ئەو کاتە منیش میرانم زۆر خۆشدەویست بەتەنیا قسەمان کرد بە دەنگێکی کز و ماتەمێکی زۆرەوە قسەی دەکرد گوتی بە هەتیوی بەبێ باوک گەورە بووم دایکم هەم باوک هەم دایک بووم بۆم ئەو هەموو کەسم بوو ئێستا بێ کەسم لەگەڵ ئەو قسانەیا فرمێسک لەچاوی هەردووکمان دەهاتە خوارەوە بەئازارێکی زۆرەوە قسەی دەکرد ئەگەر کەسێ لەهەمان حاڵی ئەو دابووبێ هەست بە ئازارەکەی دەکا بەڵام من قسەکانیم پێ بڕی گوتم وامەڵێ ئێمە هەموو لەلاتین لەپشت تۆین ئیمەیش خێزانی تۆین هەموو کات لات دەبین گوتی بەڵێنم پێدەدەی باران کە لەلام دەبی هەموو کاتێ گوتم بەلێن بێت بابەم ڕێگای بە میران نەدا بچێتە ماڵی خۆی هەتا ئەو کاتەی کە باش دەبێت مامەکانم هاتنە ماڵمان گوتیان دەبێ هاوسەرگیری بکەن من ئەوەم نەدەویست ڕاستە میرانم زۆر خۆشدەویست وە میرانیش هەروا بوو هەمووشیان ئەوەیان دەزانی زۆر حەزم بەخوێندنەکەم بوو میران بە بابەم و مامەکانمی گوت هەتا خوێندن تەواو نەکەم باسی ئەو شتانە نەکەن ئەوانیش ڕازی بوون میران حاڵی باشتر بوو ئەو کا

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#چیرۆکی_شەونم

#بـــــەشــــــی_کـــــۆتایـــــی
گوتی : برا تاقانەکەم ئەی ئەو برایەی چەندین ساڵە لە چاوەڕوانیدا بووین بە خوات دەسپێرم من ئەڕۆم و بڕوا ناکەم جارێکی تر بتان بینمەوە بەڵام توخوا ئاگاداری خوشکەکانت بە نەهێڵی باوکم وەک من بیانخاتە نێو دۆزەخەوە دواتر ئارامی خستە ئامێزی دایکم و دایکم گوتی نەکەی شەونم خەیاڵی خۆکوشتن بکەی ئەمە ژیانەو وردە وردە باش دەبێت ان شاءالله دواتر شەونم هەمومانی لە ئامێز کرد و ماچی کردین و ماڵ ئاوای لێکردین بە چاوی پڕ فرمێسکەوە پاشان سواری سەیرەکەی باوکم بوو هەتا کۆتای گەڕەک سەیری دەکردین و فرمێسک هێدی هێدی بە چاوەکانیدا دەهاتە خوارەوە شەو داهاتبوو کاتی نانی ئێوارە بوو درا لە دەرگا دایکم چوو دەرگاکەی کردەوە خەسوی شەونم بوو وتی :
کچەکەتان خۆی سوتاندوە ئێستا لە نەخۆشخانەیە
دایکیشم پەلاماری خەسوی شەونمی داو گوتی :
ئێوە هۆکاری سەرەکی بوون کچەکەم خۆی سوتان هەی بێ ویژدانانە دواتر بە پەلە لەگەڵ هاوسێکانمان چوین بۆ نەخۆشخانە کە ئێمەی بینی تەنها بە ئاماژە سەیری دەکردین دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک بە چاویا دەهاتە خوارەوە باوکم کە زانی زۆر دەگریا چاوەکانی سوور سوور ببونەوە ئەمەش لە کاتێکدا شەونم ڕێگەی بەوە نە دەدا باوکم ببینێت دایکم وەک شێتی لێهاتبو یەخەی باوکمی دەگرت و دەیگوت بڕۆ دەرەوە با شەونم نەت بینێ پزیشکەکان نیوو کاتژمێریان بۆ شەونمی خوشکم دانابوو خەم و پەژارەی بەرۆکی گرتبووین ڕێژەی سوتانەکەی لە سەدا ۸٥ بوو پاشان شەونم ڕەزامەندی خۆی نیشاندا کە باوک ببینێت باوکم کە هاتە ژووروە هێندە خەم وپەژارەی پێوە دیار بو شەونم ب نەرمی بە باوکمی وت :
بابە گیان من ڕۆشتم دەمرم بەڵام توخوا خوشکەکانم بە دەردی من مەبە با خۆیان ئەو کەسە دەست نیشان بکەن کە دەیخەنە نێو ژیانی خۆیانەوە توخوا باوە گیان بۆدایکم باش بە ئیتر سوێندی تەڵاقی لێمەخۆ بابە گیان ئەمانەم بە قسە بکە بەڵکو بتوانم گەردنت ئازا بکەم چونکە بەڕاستی تۆ منت گەیاندە ئەم ڕۆژە ڕەشە باوکیشم دەگریاو ناوچاوی شەونمی خوشکمی ماچ دەکرد دەیگوت :
توخوا کچەکەم جێمان مەهێڵە چی بڵێی وادەکەم کچە گەورەکەی بابە توخوا بڵێ نامرم توخوا بڵێ جێتان ناهێڵم ژوورەکەی بەجێهێشت.و شەونمیش ئەونەی ترفرمێسک بە چاوەکانیدا هاتە خوارەوە پاش چەند خولەکێک شەونمی خوشکم کۆچی دوای کرد لەدوای ئەو ڕوداوە باوکم ئەرز تا ئاسمان گۆڕانکاری بەسەردا هات ئەوەیکە ئێستە تۆم هەڵبژاردوە و بەیەک گەیشتوین بەرهەمی ئە قوربانیە گەورەیەیە کە شەونم داویەتی

کۆتایـــــی

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#چیرۆکی_شەونم

#بـــــەشــــــی_دووەم
چاویان لێ داگرتوە باوکیشم بڕوای نەکردو وتی :ئێوە درۆ دەکەن ئەتانەوێ من بڕواتان پێ بکەم و بمخەڵەتێنن پاشان بە توڕەییەوە چوە دەرەوە دوای چەند ڕۆژێک یەکێک لە خزمەکانی باوەژنەکەم هاتبون بۆلای باەژنەکەم وبۆ داوای شەونمی خوشکم کەئوکات تەمەنی ۱٦ ساڵ بوو باوەژنەکەشم وەعدی پێدابوون کە باوکم ڕازی بکات دواتر بە باوکمی وت باوکیشم وتی :
باشە چ کەسانێک باشترە لە خزمەکانی تۆ بۆیە هاتە لای دایکم و زۆر بە نەرمی بە دایکمی وت :
ئافرەت ئەمەوێ شەونم بەم بە شوو ئەویش یەکێکە لە خزمەکانی گوڵاڵە واتە باوەژنەکەم ئەویش وتی :
نابێت من کچی خۆم نادەم بە خزمی گوڵاڵە باوکم گوتی : ئەبێت هەر ڕازی بیت دایکیشم وتی :
پیاوەکە بیک بە خاتری خودا کچەکەت جارێ منداڵە هەر لە ئێستەوە مەیخە ژێر بەرپرسیاریەکی گەورەوە باوکم زۆر توڕە بوو وتی : سەیرکە بۆ ئاخیر جار پێت ئەڵێم قسە لە قسەما مەکە ئەبێت شەونم شوو بکات بەو کورە شەونمیش بە چاوی پڕ فرمێسکەوە وتی : بابە گیان توخوا نەچارم مەکە کە بە زۆر کەسێک هەڵبژێرم کە تا ئێستە نە دیومەو نە ئەشزانم ڕوخساری چۆنە باوکیشم زۆر توڕە بوو وتی: ئێوە دوو هەڵبژاردنتان لە بەردەستە یا. ئەوەیە شەونم شوو بکات بەو کوڕە یا ئەوەیە جەنابت بڕۆیتەوە ماڵی باوکت باوکم زۆر بە توڕەیەوە چوە دەرەوە ئێمەش هەر کەسەو لە سوچێکا دەستمان کرد بە گریان پاشان شەونمی خوشکم کە خوشکە گەورەم بوو هاتە لای دایکم وتی :
دایکە گیان تۆ ئەگەر بڕۆی ئەوا هەر پێنجمان هێندەی تر ژیانمان سەخت دەبێت بۆیە چش با من ببمە قوربانی ئەم ڕێگایە بۆی لەدوای چەند ڕۆژێک باوکم ئاگاداری کردنەوە کە دەتوانن بۆ خوازبێنی شەونم بێنە پێشەوە دواتر هاتنە پێشەوەو هەموو شتێکیان بڕییەوە ئەو ڕۆژەی شەونمی خوشکمیان برد لەبری شادی و خۆشی فرمێسک لە چاوەکانمان دەباری لە دوایماوەیەک خودای گەورە کوڕێکی بە دایکم بەخشی کە ناومان نا ئارام بەو هیوایەی ئارامی بکەوێتە ماڵەکەمانەوە شەونمیش هەر کاتێک کە دەهاتەوە بۆ سەردان کۆمەڵێکی زۆر گلەی.و گازەندەی دەهێنایەوە کە چەند بۆی خراپن دەیگوت: ڕۆژانە مێردەکە لێم دەدات و دەڵێت بۆچی یەکەم جار ڕازی نەبوی بە من دارە ئێستەش هەر بە من ڕازی نیت خوا دەزانێت پەیوەندیت لەگەڵ کێدا هەیە شەونمیش گوتبوی :

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

💙🙃کاناڵەکەمان بناسێنە بە هاوڕێکانت

Читать полностью…
Subscribe to a channel