chiroki_kurdi | Unsorted

Telegram-канал chiroki_kurdi - چیرۆک و بەسەرهات

-

هیچ ئازارێک لەو سەختر نییە کە بەرگەی چیرۆکێکی نەوتراو بگریت لە ناختا_تۆماس ئۆپۆنگ🖤 ....لێرە بیر لە ژیانت بکەوە.... پێوەندی لەگەڵ من🍁🍃👇👇👇 @Aso_feizi

Subscribe to a channel

چیرۆک و بەسەرهات

سەردانێکی ئێرە حەتمەن بکەن

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

🔴هەرکەسێک لەخەتە ئەم #ڕووداوە بخوێنێتەوە

🔺کچە دەڵێ: باوکم جیاوازی پێدەکردم، کوڕەکانی زیاتر خۆش دەویست لە من، زۆر شتی بۆ ئەوان دەکڕێ، بەڵام بۆ منی نەدەکڕی، دەیبردن بۆ بازاڕ و چی خۆش بوایە بۆی دەکڕین، بەڵام منی لە زۆر شت بێبەش دەکرد.

زۆر ئازارم دەچەشت، بەڵام هەر بەلامەوە ئاسایی بوو، چونکە باوک موقەدەسە و نابێ دڵی ئازار بدەی، ڕۆژێک لە پڕ وتی نەخۆشم، کاتێک پشکنینی بۆ کرا دەرکەوت جگەری نەخۆشە، ئیتر ساڵانێک بەم نەخۆشیەوە ناڵاندی، براکانم ژنیان هێنا، دواتر گۆڕان، هەر کوڕە و بەلایەک ڕۆیشت و دور کەوتنەوە، جارجار دەهاتن، بەڵام وەکو پێویست نەبوون.

تەمەن بوو بە 41 ساڵ هەر شوم نەکرد، چونکە لەبەر باوکم دڵم نەدەهات، لەبەر ئەوەی 3 براکەی ترم دورکەوتنەوە و نەشدەکرا منیش بەجێی بێڵم، 4 ساڵ دوای نەخۆشکەوتنی هەر من خزمەتم کرد، ئەو چاک نەبوو، کات هات و ڕۆیشت 7 ساڵ بەسەر نەخۆشیەکەی تێپەڕی هەر من خزمەتم کرد.

🔺جارجار دەگریام و دەمگوت براکانم چۆن دڵیان هات باوکم بەجێ بێڵن، جاری واش هەبوو دەمگوت باوکم زۆر بێ ڕەحم بوو لەگەڵ من، بەزەیم بەخۆمدا دەهات، بەس دایکم دەیگوت گوێ مەدەیە ئەمە باوکتە.

ڕۆژێک باوکم وتی کچی خۆم لەکوێی؟ وتم باوکە واهاتم، چومە لای و وتی ڕۆڵە گیان گەردنم ئازاد بکە من باوکێکی باش نەبووم بۆت، منیش وتم باوکە وامەڵێ، تۆ باشترین باوک بوویت بۆ من، نەمدەویست ئازار بچێژێ، دوای وتی کچم بێنە با دەستەکانت ماچ بکەم، منیش هەستم بەشەرمەزاری کرد و وتم باوکە من حەدم نیە وەرە با من قاچی تۆ ماچ بکەم.

🔺باوکم زۆر گریا بۆ ئەو غەدرەی لێی کردووم، دوای 46 ڕۆژ باوکم پشکنینی بۆ کرایەوە و دکتۆر وتی باوکت مەترسی مردنی نەماوە و جگەری چاک بۆتەوە، ئیتر منیش زۆر زۆر دڵخۆش بووم.

ڕۆیشتینە ماڵەوە و بانگی کوڕەکانیشی کرد، لە دانیشتنەکەدا بە براکانمی گوت هەرچیم پێکرا بۆتانم کرد بەڵام منتان بەجێهێشت، بۆیە وەسیەتم کردووە ئەم خانووە و باخەکە و 40 هەزار دۆلار بدەم بە کچەکەم و قەرەبووی بۆ بکەمەوە کوڕینە ئێوە دەڵێن چی؟ براکانم یەک دەنگ وتیان موستەحەقە و ئێمە پیرۆزبایی لێ دەکەین.

براکانم هەستان و منیان ماچ کرد، براگەورەکەم وتی خوشکە جوانەکەم گەردنمان ئازاد بکە بەخوا شەرمەزارین و هەڵەمان کردووە بەرامبەر بەتۆ چونکە تەنیا جێمان هێشتی، منیش وتم گەردنتان ئازادبێ، دواتر دایکم وتی یاڕەبی کچم وەکوو من لێت ڕازیم خوداش لێت ڕازی بێت، باوکیشم وتی یاڕەبی ڕۆڵە گەردنت ئازادبێ و قەت ئێش و ئازار نەبینی.

🔺دوای ماوەیەک کاتێک دڵنیابووم باوکم چاک بۆتەوە شوم کرد، ئێستا کە دایکی 2 منداڵم باوکم ڕۆژی جارێک دێتە لام و لە دورەوە باوەشم بۆ دەکاتەوە، مێردەکەشم زۆر مەرد و پیاوە و هەموو جارێک دەڵێ خزمەتی دایک و باوکت بکە و ئەم ماڵە هی من نیە بەڵکو هی تۆو ئەوانە.

کچەکە دەڵێ: داوا لە باوکان دەکەم لەگەڵ کچەکانیان باش بن و باوکێکی بەڕەحمەت بن، وە بە پیاوانیش دەڵێم پیاوەتی کردار و جورئەتی دەوێ، بۆیە بە جورئەت بن و لەپێناو ژن و هیچ کەسێک مەیانکەنە قوربانی، ژن دەبێتەوه، بەڵام دایک وباوک نا.

🔺کۆتای قسەی دەڵێ: من خەسوم نەماوە، بەس خەزورم ماوە و ئێستا لای من دەژی، بەڵام وەک باوکی خۆم خزمەتی دەکەم، چونکە مێردەکەم باوکی دوبارە نابێتەوە، بەڵام من سەد جار بۆ ئەو دوبارە دەبمەوە.

ڕەحمەتی خودا لەوەی شەیری دەکات، چونکە ڕۆمانێکە لە جوانی و گەیشتن بەڕاستیەکان کە زۆر کەس هەن پێویستیان پێیانە.

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#چیرۆکی هانا و کارۆ

#نوسەر.. شۆخە ئاڵۆن

کورتە چیرۆکێکی ڕاستەقینە دڵ دەکات بە ئاو ...

هانا کچێکێ میهرەبان وجوانکیلانە بوو بەس بەداخەوە بووە قووربانی قسەی خەڵکی وداوی کوڕێکی دەوڵەمەند، هانا دڵێکێ باش وسافی هەبوو نەیزانی بەهۆی دڵسافی ئەم شتانەی بەسەردێ و توشی ناخۆشی وئازار دەبێت،هانا کچێکی جوانی چاوکاڵ وباڵا نەمام ناوەندبوو لەپۆلی 8 ناوەندی بوو یەکێک بوو لەخوێندکارە زیرەکەکان، ئاواتی بوو خوێندن تەواوبکاو بەو ئاواتەی بگا، بەڵام بەداخەوە ئەو ئازارانەی کەتوشی بوو نەیتواتی بەو خەونەی بگات، هانا لەپۆلی 8 لەگەڵ کوڕێ زۆر هاوڕێ بوون بەناوی کارۆ. کە کارۆ کوڕێ باڵابەرزی چاو ڕەشە لەخێزانێکی دەوڵەمەندەو زۆر لەیەک نزیک دەبن وهاوڕێ دەبن بە جۆڕێک لەیەک نزیک بوون کەهەموو شتێ یەکیان دەزانی هانا وەک برا لەگەڵی بوو، سەیری دەکرد سەرەتا کارۆیش وابوو هانای وەک هاوڕێ وخوشک دەبینی بەڵام کاتێ هاتنە پۆلی 10 هەموو هەستی کارۆ گۆڕا ،ئاشقی بووبە شێوەی خۆشەویستی سەیری هانای دەکرد، وەک جاران نەما هاوڕێیەتی نێوان هاناو کارۆ، بۆیە هانا کەبەمەی زانی زۆر بێتاقەت بوو ئیتر وویستی لە کارۆ دوور کەوێتەوە، بەڵام خۆشەویستی کارۆ بۆ هانا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبوو، بەردەوام چاوی لەسەر هانا بوو بەردەوام نامەی خۆشەویستی وگوڵی بۆلەسەر ڕەحلەکە دادەنا، هاناش هەمووی فڕێ دەداو خۆشەویستی کارۆی قەبووڵ ناکرد، بەجۆڕێ ئەم خۆشەویستەی نێوان کارۆ و هانا لەناو مەکتەب بڵاوبوەو گشت قوتابیەکان باسی هاناو کارۆیان دەکرد زۆرجار بە کارۆیان دەووت زاوا بەڵام کارۆ زانی ئیتر هانا بەو ڕازی نابێت وویستی پلان دانێ تۆڵەی لێی بکاتەوەو هانا لەم کارە پەشیمان بکاتەوە، لێرەوە ڕوە ڕاستێکەی کارۆ دەرکەوت،کاتێ مامۆستا بانگی کارۆ و هانای کرد ووتی ئەم قسانەو باسانە ڕاستە کە بڵاوبۆتەوە، هانا ووتی دڕۆیە بەڵام کارۆ قسەی کردو ووتی کە گشتی ڕاستیە،هانا منی خۆشدەوێت وخۆشەویست یەکین وهەر ئەویش داوای خۆشەویستی لەمن کرد ،هانا کەئەم درۆیانەی کارۆی بیست شۆک بوو، چۆن وا کارۆ کوڕێ دڕۆزنەو وا دەڵێ مامۆستاش باوەڕی بە کارۆ کردو خراپ لە هانا تووڕە بوو، ئەم قسەو باسە گەیشتە ماڵێ هاناو خزم وکەسەکان وجیرانەکانیان، براکان هانا وویستیان کارۆ بکوژن ڕۆژێکیان یەکێک لەبراکان هانا بەچەکەوە چووە مەکتەب و وویستی کارۆ بکوژێ بەڵام مامۆستاکان نەیانهێشت وکارۆیش هاواری دەکرد کەهانای خوشکی داوای خۆشەویستی لێی کردەوەو ئاشقم بووە خەتایی ئەوبوە،
لەو ڕۆژەوە خێزانی هانا چیتر نەیان هێشت هانا بێتەوە مەکتەب ونەیانهێشت خوێندن تەواوبکاو بەخەونەگەی بگا وا ماڵەوەیان بڕیاری کوشتنی هانایان دا بەڵام دوای پەشیمان بوونەوە . وا بڕیارێکی تریان دا کەئەویش بەشووی بدەن بەکەسێک کە14 ساڵ لەخۆی گەورەتربوو بەڵام کەهانا کەئەمەی بیست شێت بوو ئەو هێشتا منداڵ بوو ئاواتی خوێندن و ژیان بوو ئێستا چۆن شووبکا بەکەسێ کە 14 ساڵ لەخۆی گەورەترەو بەزۆریش بەشوو بدڕێ، بۆیە هانا ڕایکرد لەماڵ وئەم جاڕه خێزانەکەی بەڕاکردنی هانایان زانی وئیتر بریاریان دا ئەمجاڕە هانا بکوژن کە شەرەفی خێزانەکەیان بردووەو سەر شۆریانی کردووە بەڵام دوای زۆر بەدوای هانا گەڕان تا دۆزیانەوە بەڵام بەچ باروو دۆخێک هانا دەماری دەستی خۆی بڕی بوو ،ئەوانیش ناچاربوون گەیاندیانە نەخۆشخانە دواتر هێنایانەوە ماڵ بەڵام هانا وەک جاران نەمابوو شێت ببوو هەرکات باسی مەکتەبت بکردایە تێک دەچوو هاواری دەکرد، کارۆیش لەتۆڵە سەندنەوەکەی سەرکەوتووبوو ئەوەی وویستی کردی و دوای ماڵێ کارۆ بڕیاریان دا ماڵ بگوازنەوە شاڕێ تر بۆ ئەوەی کارۆ هیچی بەسەر نەیێت، دوای ماڵێ هانا بۆیان دەرکەوت کەئەمانە هەمووی دڕۆ وپیلانی کارۆ بووە زۆر پەشیمان بوونەوە وایان لەهانا کرد بەهۆی ئەم باڕودۆخەش ژیانی ماڵ هانا تێک چوو، دایکی هانا بەهۆی خەمەوە گیانی سپارد باوک وبراکانی بەهۆی ئەو هەڵەی کردیان کە ژیان خووشکەکەیان لەناو برد زۆر پەشیمان بوونەوە بەهۆی ئازاری ویژدانیان ،چونکە ماڵ کارۆیش دەوڵەمەندنن ناوێرەن ماڵێ هانا هیچ بکەن ناچاڕ بەو ئازارەوە دەژین کەبەسەر کچێکی بێتاوانیان هێنا ،درەنگ ڕاستیەکانیان بیست وبۆیان دەرکەوت خۆشەویستی کارۆیش گۆڕا بۆ تۆڵە سەندنەوە توانی بەخراپترین شێوە تۆڵەی خۆی لە هانا بکاتەوە هاناش ئێستا چارەسەری دەروونی وەردەگڕێ وپەشیمانە هاوڕێەتی کارۆی کردوەو دڕەنگ ڕووی ڕاستی ئەوەی بۆ دەرکەوتوەو هەموو ڕۆژ لەناو خەم وگڕیاندا دەژی کەخەونەکانی لەدەستداو خوێندن وژیانی لەدەستدا هەمیشە دووعا دەکا کەخودا تۆڵەی لێی بسێنێتەوە لە کارۆ بەداخەوە بەهۆی قسەی خەڵکی ودرۆی کارۆ ژیانی هانا بەو شێوەی لێی هات...

کۆتایی ...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

جیرۆکی_حەمە_لەکاتی_ژن_هینان😁😁 چیروکی بەسەرهاتی ئەندەمیکی کروبە به ناوی
بەشی_دووم 🌹

ئیتر بابی کچە بە دایکی کچەی ووت تێنومان با ترێ گیان ئاو بێنیت😊ترێ گیان ئاوی هێنا کۆتا کەس ئاوی بە من دا😭ئێ منیش پەرداخەکەم لێی وەرگرت باوکی بە ژێر چاوی هەر سەیرم ئەکا . ئاخر دە من چۆن سەیری کچەکە بکەم ها😠دواتر ترێ هات لەبەرامبەرم دانیشت . کەم کەم سەیرم ئەکرد لە ترسی باوکی نەم ئەوێرا😂 کەمێکی پێ نەچوو ترێ چووە دەرەوە لەو ژورەی ئێمەی لێ بووین. دوای کەمێکی پێ نەچوو دایکیشی بە دوای داچوو 😬منیش شکم کرد ووتم لەوەیە من بە دل نەبووبێت😂 ئیتر خالمیش هەرقسەی لەگەل بابی ترێ ئەکرد . منیش لە بیرکردنەوەی ئەوە بووم بۆ ترێ و دایکی چوونە دەرەوە لەو بیرکردنەوە بووم دایکی ترێ بە ژور کەوت منیش دلم سەد و بیست لێ ئەدا 💔ووتی کاک محمد ووتم بەلێ فەرموو . ووتی ترێ ئەیەوێ قسەت لەگەل بکات منیشم ئێ باشە لە کوێ قسە بکەین 😊ووتی وەرە لەگەلم ووتم باوکی ترێ لەسەر ئیزنت روخست هەیە بچم😂 ووتی فەرموو کورم برۆ . کاکەشم ووتی بۆ ئەمە سلقین بە بابی ترێ ئەلێی بە مە نالێت😂😂 ئیتر جەماعت پێکەنین 😁 ئیتر من هەستام بە دوای دایکی ترێ کەوتم . ووتی ووتی کاکە محمد لە ژوورە دانیشە ترێ ئێستا دێت😊 منیش ئێ ووتم باشە چاوەروانم کە ووتم چاوەروانم دایکی ترێ بە شێوەیکی زۆر جیاواز تەماشای کردم 😂 خۆ هیچم هەلەم نەوتوە. ئێ کەمێکی پێ نەچوو ترێ و ئافرەتک هاتن هەر دووکیان دانشتین ئافرەکەتە ووتی من پوری ترێم ووتم خۆشحال بوم😊 ئیتر ترێ لای پوری دانیشتوو ووتی ناوم ترێیە تەمەن بیست و دوو سالە کچی مالەوەم ووتی تا پۆلی یازدە چووم وازم لێ هێناوە ئێ منیش ووتم چاکە ترێ ووتی چی چاکە😂 کە وازم لە خوێندن هێناوە یان چی. ووتم نا نا مەبەستم خوێندنەکە نییە حەزم لێیە بخوێنی مەبەستم ئەوەیە تەمەنەکەو چاکە. ئێ ئەویش ووتی سوباس . ترێ ووتی کاکە محمد تۆش هیچ نالێی باس و شت خۆت ناکەیت😁 ووتم ناوم محمد تەمەنم 25 سالە خوێندم تەواوکردیە پێشتر ئیشم هەبوو بەس ئێستا نەم ماوە ئیتر بە دوای کار و شت ئەگەرێم . ئەویش ووتی چاکە ووتم چی چاکە کە بێ ئیشم ئەویش پێکەنی😂 ئێ بابەتەکەمان گۆری ووتی محمد ئەگەر شووت پێ بکەم ئەبێ مالی جیام بۆ بکەیت. منیش ووتم ترێ ناتوانم مالی جیات بۆ بکەم پوری لەولا بە جواب هات ووتی ئەبێ بۆی بکەیت خۆ کچی خۆمان نەدۆزیتەوە😬 ووتم پوری ترێ چۆن دەکرێ ترێ لە مالێک بەتەنها لە مال بی من خۆ شەو رۆژ هەر لە مال نیم ئێ ئەبێ ئیشک بکەم بۆ ئەوەی بژین ئێ پوری ترێ،حەق بلێ ئەکرێ ئەم ناسکەو نازدارە بە؟تەنها لە مال بیت ها؟ پوری ترێ زۆر رەق بوو بەس هەستم کرد ترێ رازی بوو کە مالی جیایی بۆ ناکەم. ئیتر هەندێ قسەی ترمان کرد ووتی ترێ گیان من قسەی خۆم کرد ئیتر چوومە لای ژووری میواننان. براکەم ووتی کچەکەت بە دلە یان نا ووتم بەلێ بە دلمه ئیتر ئێمەش چاوەروانی ئەوان بووین کەمێ تاخیر بوون دایکی کچەش بە ژوور کەوت هەتا پەنای پیاوەکە دوو قسەیکردوو دانیشت . منیش دلم سەد و بیست لێ ئەدا. ئیتر خالم ووتی ئەمە کچەکەی ئێوەمان بە دلە ئەی ئێوە چی دەلێن 😊 بابی کچەش ووتی کچەکەم رازییە. ئۆڤ خۆ دلم ئاوی خواردەوە😉😊 ئیترخالم ووتی ئیش خێر چەند زوو بکرێ هێشتا کەمە😊 قوربانو بم خالۆ لەگەل خۆتۆ قسەت😜 ئیتر باسی زێر و شت کرا ئەوان ئەیان ووت 30 مسقال زێر و دوو ملیون دینار ئێمەش ئەمان ووت 25 مسقال و ملیونو نیوێک ئێ ئیتر ئەوانیش بە قسەکەی ئێمە رازی بووین 😊😄 ئیتر ووتم باوکی ترێ ئەمرۆ پێنج شەمە سبەی هەینیە دووسبەش شەمە ان شاءاللە یەکەم شەمە دێم من مەعامەلاتو شتەکان ئەکەم بۆ فەحسی خوێن😊

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

سڵاو

هیوادارم لە چیرۆکەکە کەڵکتان ورگرتبێت،جارێک تر سوپاسی دڵنیا خانم ئەکەین کە بەسەرهاتی خۆی نارد بۆ ئێمە زۆر سپاس بۆ ئەو متمانە پێ کردنە ،
من و بەشداربووانی کەناڵەکەم دۆعات بۆ دەکەین کە قەت ناخۆشی نەبینی🌷🌷🌷
ئامین

ئەگەر کەسێک تر ویستی بەسەرهاتی خۆی بنێرت بۆمان ئاگادارمان کاتەوە،زۆر کارێکی پیرۆزە ئەگەر بەسەرهاتەکانی خۆتانمان بۆ بنێرن

🌷🌷🌷سپاس کە هەن

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_بیست و پێنج

بابم ئیجازەی بە هیچ کەس نەدا تاسەرزنشم کەن، چۆن زانی بووی که چەندە لە عەزابدا بوومه وچەندم بۆ خراپ بوونه، زانیبوی لەبەر ئابڕوی خۆم هەڵاتوم ،لەو ڕۆژانەی کە لەماڵی بابم بووم، هێرش هەموو ڕۆژێ زەنگی لێدەدا، بەڵام قەت جوابم نەدەدا، پەیامی نارد کوتی سەد ساڵ لە ماڵی بابت بی تەڵاقت نادەم، له لاێک بابیشم وڵامی بۆ ناردبوون ئەگە نایان هەوێ شکایەتیان لێ بکرێ، بێن تەڵاقم دەن، وەڵڵا بۆ سبەی هات تەڵاقی دام، بەڵام فرمێسک له چاوم پاک نەدەبو‌و، دایکم کوتی بوچی دەگریەی؟؟کوتم دایه ژیانی تێک دام ،کوتم ژیانی منی گۆڕی،مامۆستا کوتی کچم به دڵی خۆت تەڵاق وەردەگری یا مەجبووریان کردووی؟؟کوتم نا بەویستی خۆم جودا دەبم، کوتم ڕەبی خودا حەقم بکا، ڕۆیشت بەڵام من رووخام چۆن قەت له ژیان کەسم ئاوا خۆش نەویستبوو،توشی ئەفسووردەگی بووم ،ماویەیەکی زۆر، دوایێ له خەمان قورگمیان عەمەڵ کرد، قەت باوڕم نەدەکرد ئاوا ژیانم بگۆڕێ،وازم له هەر چی پیاوبوو، هێنابو، دەگەڵ خوشکم له ئاڕایشگا له ژێر دەستی کارم دەکرد، چەند مانگ پێکەوه بووین، هەموو هەوڵم دا که بتوانم بچمەوه کن کچەکانم، بەڵام خەسوم کوتی تا من مابم ناهێڵم، شێت ببوم،نەمدەزانی چیبکەم شەو ڕۆژ دەگریام.....

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_بیست و سێ

تەسمیمی خۆم گرت، پێم کوت، کوتم عەیب ناکەی؟؟ کوتم چی فێری کردووی به ژیان و ئابڕوی من قوماران بکەی؟؟!!! کوتم چۆن دوونیات خراپ‌ کردم؟؟ بەڕاستی نابود ببوم، ڕۆح وگیانم بریندار ببوو،کوتم حەقت نییه ناوم بێنی، کوتم حەقت نییه بێیه بەرچاوم ،له لاێکیشڕا کچە گەورەکەم هەموو ڕۆژێ زەنگی بۆ کچه چوکەکەم لێدەدا وتەحریکی دەکرد، ڕۆژێک کچه چوکەکەم گریا، کوتی:دایه توخودا لێمگەڕێ منیش دەچمەوه کن دادەم دەرسی ئێره سەخته ،من لێره کەس ناناسم،ڕەفێقم نییه ،کوتی دەچمەوه کن ئەوان،ئەویش چووه،من مامەوه و یەک دونیا غەم،غەمی کچەکانم ،غەمی هەستەکانم، غەمی ئابڕووچونەکانم، به هێرشم کوت لێت جودا دەبم، کوتی حەتەن؟؟کوتم ئەرێ وەڵڵا.کوتی تا بەیانیت وەخت دەدەمێ،هاتی دەگەڵم باشه، نەهاتی عەکست له هەموو جێگاێک بڵاودەکەمەوه دکم،،
کوتم نایەم، هەر ئەودەم سێ عەکسی منی دانا سەر پڕۆفایلی تێلێگرامی،خەریک بوو شێت بم، نەم دەوێرا به کەس بڵێم ،نەم دەوێرا یارمەتی لەکەس ورگرم.
کوتی:بەیانی ساعەت هەشت لەبەر دەرگاتان دەبم، ئەگە هاتی باشه دەنا ڕاست دەچم هەموو شتێ به بابت دەڵێم دوایش دەچمه ماڵی خەزورت، منیش زۆر له بابم دەترسام، ئاخیر تامێردم کرد هێندەی لێدەدام له مردنی ڕاست دەکردمەوه،، کوتی بەڵکوو بەیانی پەشیمان بیتەوه ،کەچی بەیانی لەبەر درگا بوو، زوو زوو سیگناڵی لێدەدا،پەیامی نارد،دەی بچمه کن بابت هەر ئێستا بابت چوەدەرێ له ماڵ،دێی یا نا؟؟؟ مەجبور لەبەر ئابڕووی خۆم چووم، منی برده ماڵی براێکی، هەر ئەو دەم مەلای هێنا مارەی کردم ...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

ئیشەڵڵا خیانەتی لێ ناکات،لەوە دەچێ...

#پارسا

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

سڵاو ئەو پیاویشە خیانەتی پێ دەکا

#هیوا

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

Sooz _sh:
🤔🤔پێموابێ ئەم ئاخرین نەفەرش دڕۆی لەگەڵ دەکا

ئاخرچیروکیش لە باش ناچێ بە ناخۆشی تەواوو دەبێ

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#چاوەڕوانی_بەشەکانی_دیکە_بن

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_بیست

پێنج مانگ لە ماڵێ بابم بووم، خەڵکێکی زۆر زەنگیان لێدەدا، پێشنەیاری زواجیان دەدا، بەڵام قەبووڵم نەدەکرد...دەمکوت جارێ مێرد ناکەم،دەمکوت ئەمن تا کچم مێردێ نەکەن، ئەسڵەن بیر له مێردکردن ناکەمەوه،
ڕۆژێک کەسێک زەنگی لێدا،کوتی نێوم هێرشه،نەمویست قسەی دەگەڵ بکەم ،سوێندی دام کوتی تۆخوا قسەم دەگەڵ بکه بزانه چی دەڵێم، منیش قسەم دەگەڵ کرد، قەرارمان دانا که یەکتر ببینین، منیش دەگەڵ خزمێکمان چومه دوکتۆرێ، کوتم :وەرە با لە ماشێندا قسە بکەین.هەر لە ماشێندا قسەمان کرد، قورئانی لە سەر دەستی دانا،کوتی: به حەقی ئەو قورئانه نە ژنم هەیه، نه منداڵم هەیه،نه درۆت دەگەڵ دەکەم و نە فشه،کە بینیتم خۆشم لێت هاتووە،تەعریفی باشیتیان کردووه،منیش هەموو کار دەکەم تا قەبووڵم کەی،کوتم:مێرد ناکەم لەبەر کچەکانم...کوتی:خاک وخۆڵی ژێر پێی کچەکانتم ...کوتم: فکری لێدەکەمەوه...
@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_هەژدە

کوتم خێره؟؟چی بووه ؟؟کوتی :هیچ پیاوەکەت تەسادوفی کردووه ،زۆر نەترسام ،چۆن زوو زوو تەسادوفی دەکرد،منیش مۆبایلم قەت کرد.هەر به لیباسی فورمی غەزاخۆری هەڵاتمه خیابانێ، وڵات زۆر چۆڵ بوو،تازه ساعەت هەشت بوو.تاکسیەک هات به هەر دووک دەستان دەستم هەڵێنا،کوتم: کاکه توخوا ڕایگرە،کوتی:بۆ کوێ ئەڕۆیت؟؟کوتم بیمارستان،لە تاکسیدا بووم،بابم زەنگی لێدا،کوتی چۆنی کچم؟؟ کوتم باشم بابه گیان، کوتی دەنگت بۆ وایە؟؟ کوتم بابه دەڵێن پیاوەکەم تەسادوفی کردوە،کوتی هیچ نییه کچم، عادەتی خۆیەتی،ڕاننده کوتی ئەوی تەسادوفی کردوە چی تۆیە؟؟کوتم مێردی منە،کوتی ئیشەڵڵا خودا به جوانی ئێوەی ببخشێ،که گیشتمه بیمارستانێ، کەسی لێ نەبوو،غەیری خوشکی مێردەکەم ،کوتم ئیشەڵڵا هیچ نەبوه دەنا ئێستا ئێره پڕ دەبوو،له تاکسی هاتمه خوارێ، کوتم باجێ مەنیج کوا براکەت؟؟؟ کوتی له ساردخانەیه،حەپەسام.نەمدەزانی چی بکەم ،یانی ڕاسته ،یانی باشم گوێ لێ بوو،ئەی خودایێ من چیم لێ بەسەرهات.زوو زەنگم بۆ دایکم لێدا ،کوتم دایه گیان زوو وەرێ بیمارستانێ،کوتی بۆکچم چی بووه؟؟کوتم دایه گیان ماڵم خراپ بوو بمگەیێ.کوتی تۆ چی دەڵێی؟؟ کوتم دایه پیاوەکەم تەسادوفی کردوە ودەڵێن مردووه،یەک جێ هەموو خزم وکەس گەیشتنێ،خەڵکی گوند وشار گەیشتنێ ،خەسوم دەگەڵ خەزوورم وکچێکی هاتن.هەر له ماشێن هاته خوارێ، هێرشی کرده سەرم به جنێوی پیس، کوتی ئاخیری کوڕەکەمت کوشت؟؟!! زۆری جنێودا..نەیدەزانی که کوڕەکەی سوێندی درۆی خواردبوو ،سوێندی لێ کەوتبوو،نزیک ساعەت یازده بوو،مەیتیان داینەوه،منو بابی وچەند کەسێکی تر دەگەڵ مەیتی مێردەکەم سواری ئامبووڵانس بووین،جومعه بوو،تا شوشتیان چوم لیباسم گۆڕی،چۆن لیباسی غەزاخۆری لە بەرم بوو.هاتم تازه دەیان شوشت،تەواوبوون چووم بۆ ئاخیر بار دیتم،دەگەڵی چوومه سەر قەبران،باوڕم نەدەکرد،ئێمە چەند ساعەت پێش پێکەوە بوین.باوڕم نەدەکرد،کچەکانم بێ باب مانەوه.هیچ باوڕم نەدەکرد پاش سێزده ساڵ ژیانی هاوبەشی ،پاش ئەو هەموو سەختی وزەحمەت و ناخۆشییه، دیسان بێمەوە سەر سفرێ،مەیتمان ناشت هەموو ڕۆشتن.چەند دەقه دوای ڕۆیشتنی پیاوەکان ،لەسەر گۆڕەکەی دانیشتم زۆر گریام زۆر. بۆخۆم که تازه تەمەنم بیست ونۆ ساڵ بوو،بۆ خۆم که دیسان ژیانم تێک چوو،بۆ مناڵە بێ بابەکانم،باوڕم نەدەکرد،ئێمه چەند ساعەت پێش پێکەوە بووین،باوڕم نەدەکرد،کچەکانم بێ باب مانەوه.هیچ باوڕم نەدەکرد ،پاش سێزده ساڵ ژیانی هاوبەشی، پاش ئەو هەموو سەختی وزەحمەت وناخۆشییه،دیسان بێمەوه سەرسفرێ،مەیتمان ناشت هەموو ڕۆیشتن،چەند دەقه دوای ڕۆیشتنی یاوەکان لەسەر گۆرەکەی،دانیشتم زۆر گریام زۆر...بۆ خۆم که تازه تەمەنم بیست ونۆ ساڵ بوو،بۆ خۆم که دیسان ژیانم تێک چوو،بۆ مناڵە بێ بابەکانم ...
@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_شانزە

بەیانیەک زوو هەستام،خۆم حازر کرد،چەند ڕۆژبوو، کوندێک له سەر بانی ماڵی ئێمە بە دەنگێکی ترسناک دەیخوێند،شەوێک به پیاوەکەم کوت: ئەوه چییه من زۆر لەو دەنگه دەترسێم،کوتی کوندەیە نیگەران مەبه.
ڕۆژی جەژنی قووربان نیزیک بوو،غەزا خۆریمان تەعتیل کرد لەبەر جێژن، ماڵێ که له گاوداری لەکنیان بووین قووربانیان دەکرد زەنگیان بۆ ئێمه لێدا،ئێمەیان دەعوت کرد، ئێمەش چووین ،له ژوورێ قسەمان دەکرد،پیاوەکەم کوڕی ماڵەکەی بانگ کرد،کوڕەکە ده ساڵان دەبوو،وەقێک هاتەوه بەو کوڕە کوتم بەقووربان،تۆی بۆ چی بوو؟؟...کوتی ڕاستی بێت داده دڵنیا مێردەکەت ویستی پەیامێ بۆ کەسێک بنێرم.کوتم بۆ کێ؟؟ کوتی ژنێک ناوی لەیلایه مێردی هەیه،کوتم چیت بۆ نووسی؟؟.کوتی وەڵا کوتی بنوسه که پۆڵم بۆ داناوی.کوتی بنووسه که چەند ڕۆژ پێش پێکەوه بووین زۆر خۆش بوو،کوتی بنوسه لیباس خابەکەی بۆم کڕیبوی زۆرت لێدەهات،کەوای پێ کوتم دونیا لەسەر سەرێم خراپ بوو،کوتی شومارەکەی به نێوی عەلی خان زەخیره کردوه تا تۆ شک نەکەی.
منیش فکرم کرد کە من مردوومه دەگەڵ قاپ شۆری وخزمەت کردنی خەڵک مێردیشم تا ئێستا ڕوسەریەکی بۆ من ومنداڵی نەکڕیوه ،ئێمه هەر به کۆنه لیباسی خزمان ژیانمان دەبردەسەر،...کە چی مێردم حەقی چییە،که خیانەتم لێ دەکات و شتی بۆ ژنان دەکڕێ.خۆم لێ تورە کرد و بانگم کرد،چوینه ژوورێک،کوتم لەیلا کێیه ؟؟کوتی نازانم ...کوتم چەند ڕۆژ پێش دەگەڵ کێ چوویته درێ؟؟..کوتم لیباس خابت بۆ کێ کڕیووه؟؟ کوتم پۆڵت داوه به کێ؟؟....کوتم ئەوەیە حەقی من؟؟ حەقی زەحمەتەکانم ؟؟کوتم چاو له دەستم که ...کوتم ڕەبی خودا لێت هەڵنەگرێ....چۆنت دڵ هات ئاوا خیانەتم لێ بکەی؟؟..کوتم هەموو کەس به حەسرەت ژنی تۆیه ئەتۆ له دوای ژنی خەڵکی؟؟؟.قورئانی هێنا دەستی پێدادا...کوتی درۆیه ....کوتم جێژنت لێ تاڵ کردم ....کوتم چاکت حەقی زەحمەتەکانمت داوه...کوتم ڕەبی ئەگه خیانەتت لێ کردبم قورئان حەقم بکات ...ئیدی چوومه دەرێ له ژوورەکە....

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_چواردە

ئێستا ڕەنگە بڵێن بۆ ناوی خۆت ناوه کچه بەخت بەستراوەکه،ڕۆژێک کەسێک هاته بەر درگامان،قورئانی پێ بوو،کوتی دەتهەوێ قورئانەکەت بۆ بکەمەوه ،منیش هێندەم ئازار کێشابوو کوتم بابزانم، بەڵکوو داهاتووم باش بێ،که چاوی لێکرد کوتی ئەتۆ دوعات لێکراوه،بەختیان بسووتێ،کوتی گەر بتهەوێ دوعاکە لێت کراوه باتڵی دەکەین،منیش ژنێکی جیرانمانم هێنا کن خۆم ،چۆن تەنیا بووم،کوتم نەکوو دوایی بووختانم پێ بکەن،پیاوەکه کوتی قاپێک ئاو،مستێک خوێ،سینیەکیش بێنه،منیش هەمووم هێنان،چەند دەنکی خوێ ده ئاوەکەی کردوو سینیەکەی دانا سەری،هەر دوعای دەکرد دەیکوت دوعاکه له شاخانی، له بن بەردی، لە بن گڵی له هەر جێگاێکی وەره دەرێ،بەڵام بێفایده بوو،باری ئاخیر به دەنگی بڵیند دوعای کردودقورئانی توند پێوه دا،که سینیەکەی هەڵگرت دوعایەکی گەوره لە نێو قوڕ هاتبوە ناو ئاوەکە ،زۆر ترسام به دیتنی،ئەو پیاوە هەر له ئاو شوشتیەوه،لێکی کردەوه، ناوی منو پیاوەکەم ومناڵی بەینیشمان نووسرابوو کەلێک جیا ببینەوه ،له خوارەوەش یەک جارقفڵی له بوکه قفڵەکە بەسترابوو،کوتی بیسووتێنه وپاش ماوەکەیشی ده ئاو هاوه ،منیش نەمتوانی تا ئاخیرێ بیسوتێنم، چۆن برای پیاوەکەم هاتەوه ،منیش لە ترسان زوو له ئاوێم هاویشت...کوتم نەکوو دیسان بەزمم بۆ سازکەن ودەگەڵم بەشەڕ بێن،بۆیه ناوی خۆمنا کچه بەخت بەستراوەکه ،چۆن بەختم بەستراوه...
@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

/channel/saratan_page

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

15 ساڵ لەمەوبەر خۆشەویستی
کچەکەم هاتە داوای کچەکەم ،
بەڵام من ڕازی نەبووم ،
دام بەو کوڕەی خۆم دەمهویست ،
لەو ڕۆژەوە کچەکەم نەبینیوە پێبکەنێت ،
15 ساڵە خەندەم لە لێوی
کچەکەم نەبینیوە .
هەندێک جار دەڵێم خۆزگە
ئەو کوڕە کچەکەمی بفڕاندایە یان
کچەکەم ڕایکردایە بۆ لای ئەو
کوڕەی خۆشی ئەویست خۆزگە
ناچار نەبام بۆ ماوەی 15 ساڵ
ئازار لەچاوەکانی ببینم 💔!



(: نامەی باوکێک

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

جیرۆکی_حەمە_لەکاتی_ژن_هینان😁😁
بەشی_کــــــۆتایــــی


ئیتر ووتم باوکی ترێ ئەمرۆ پێنج شەمە سبەی هەینیە دووسبەش شەمە ان شاءاللە یەکەم شەمە دێم من مەعامەلاتو شتەکان ئەکەم بۆ فەحسی خوێن😊 باوکی ووتی باشە . ئیتر ئێمەش چووینەوە مالەوە دایکم ئا رولە هەستن شایی بکەن😂 ئیشەکە تەرتیب بوو . ئیتر ئەو شەوەمان بە خۆشی بەرێ کرد. خۆزگە ئەم شەوە کۆتایی نەهاتبایە😭 بەیانی هەستام ژمارەیک تیلی کرد منیش هەلمگرت ووتی ئەلو تو محمدی کوری فلانی هاتووینە داوای ترێ ووتم ئا بەڵێ منم بەتۆ چی 😬 ووتی بە من زۆرە ئەو کچە من خۆشم ئەوێ ئەبێ بۆ من بێ من ئامۆزایی ئەوەم ئەبێ هەڕ بۆ من بێ منیش گرینگم بە قسەکە نادا . ووتم ئیتر باوکو دایک کچە رازین چ حەقم بەم بێ نامووسیە. ئیتر من زۆر پەلەم بوو ببێتە یەکشەمە تا دەست مەعامەلات و دەست بە حەفسی خوێن بکەم . شەوی شەمە قەد بیرم ناچێتەوە باوکی ترێ تیلی بۆم کرد ووتی کاک محمد ئێمە زۆر پەلەمانکرد لە ولام دانەوەیی ئێوە پرسمان بە خزم و کەسوکار نەکرد رێک وڵامی ئێوەمان داوە ووتی ئەتوانی دوو رۆژ لەسەرمان رەواستی 😬 من ووتم باوکی ترێ ئەگەر پرسیارتان دەربارەی من کردوە کورێک خراپ بم یان مەشروب خۆر یان بەد رەوشتم ئەوە بلێن تا من دڵم مورتاح بێت بزانم چ شتک بووە بۆ ئەلێن دوو رۆژ رەواستا. ووتی نا کاکە محمد دەربارەیی تۆ پرسیارمان کردوە ووتیانە کورێکی نوێژ کەرە و بە دین بە رەوشتە لە خانەوادەیکی چاکی. ووتم سوباس بۆ خوا واین. من ئەمزانی بۆ ووتی دوو رۆژ رەواستا ئەمزانی دوای ئەم دوو رۆژە ئەلێ کچەکەی خۆمان نادەین بە تۆ . ووتم باوکی ترێ کچەکتان پێشکەشی خۆتان بێ ئێمە نامانەوێ .ووتم بەراستی ئێوە شتکی ناشیریتان کرد . خۆزگە ئەم رۆژەی هاتینە پێش پێتان ووتباین جارێ چاوەروانی ولامی ئێمە بن . خۆ ئەو کات واتان ووتبا سەر بلندیەکە بۆ ئێوە بوو ئەگەر دواتر بلێن نا. بەس بەراستی بە داخەوە تۆ یەک تۆز پیاوەتیت تیا نییە خۆی لێم تورە کرد باوکی ترێ . بەخوا منیش هەند تورە بووم شەیتان بەری چاوی گرتم ووتم خوا قوربانی ترێت کا ئیتر تیلم داخستەوە. ئەم شەوە هەر نەخەوتم هەر ئەگریام .خودایە،تاوانی من چیبوو بۆ وام لێ هات ها خوایە . کە بوو بەیانی دایکم ووتی ئا رولە هەستە ناچیت مالی ترێ هەویەو شت بێنیت بۆ معامەلت ؟ ئاخ خوایە چی بە دایکم بلێم. بلێم کورە نەگبەت ئەو کچە نەبوویە قسمەتی ها بلێم کورە داماوەکەت باوکی ترێ پێی رابوارد. ئیتر منیش هەموویم بۆ باس کرد بە چاو گریانەوە. چوومە دەرەوە . دوای چەند رۆژێک تیلم بۆ هاو پووری ترێ بوو ووتم ئەلو کاک محمد من پووری ترێم . ووتی بەخوا محمد ئەوە بە دەست ترێ نەبوو مامی ترێ ووتی ئەگەر ئەو کچە بۆ کوری من نەبێ حاشا لە ئێوە ئەکەم حاشا لە برام ئەکەم وەک دوژمندار سەیری ئەکەم . ئێ ووتی کاک محمد ترێ هەر وا دەگری تۆشی بە دڵ بووە بەلام ئاخ خوا سەبەب کار بگرێ ووتی ترێ ئەیەوێ قسەو لەگەل بکات. من ووتم نامەوێ قسە بکەین من بەرگەی ئەوە ناگرم گوێم لە دەنگی بیت. روخاوم توانام نیە گوێی لێ گرم . ووتم ان شاءاللە دلخۆش ئەبێ وویستم تەلەفۆنەکە داخەمەوە دەنگی گریانی ترێ ئەهات ئەی ووت تخوا محمد یەک دەقە با قسە بکەم زۆرپارایەوە. ئیتر منیش گوێم بۆ گرت. ووتی تخوا محمد بمبوورە بە دەستە خۆم نیە باوکم و مام زۆریان لێم کردوە دڵم بۆ ئەو کورە ناچێت بەلام مەجبوورم شووی پێ بکەم. ووتم باشە هیوای ژیانێکی خۆشت بۆ ئەخوازم. ووتی چی چی هیوای ژیانی خۆشی چی منیان بە زۆربەو کورە داوە کوا چون ژیان خۆش ئەبێ ووتی،خۆزگە ئەبووم بە هی تۆ منیش ووتم خۆزگە . ئیتر تیلم داخستەوە. تیلم بۆباوکی ترێ کرد ئیتر زۆر تورە بووم رێک چی قسەی لە دلم دابوو کردم زۆریش جنێوم دا ووتی ئەگەرپیاو دێنە فلان شوێن خوشکەکەم گوێی لە دەنگم تیلی بۆ خالم کڕد ووتی خالە. محمد بەتەمایی شەرە . ئیتر خالم و برام هاتن منیش هەر رانەوەستام بە خاڵم بە کاکەم منیان کردە ژوورێک بە دووانیان هەندیان لێ دام . دایکشم خۆی بەقوربانی خالم و کاکەم ئەکرد ئەیووت بەسە کووشتان ئەو چی کردوە 😭 دایکم چوو خۆی بەقوربانی ئەوان کرد ئەمجا وازیان لێم هێنا😭😭😭😭

کۆتایی
@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

جیرۆکی_حەمە_لەکاتی_ژن_هینان😁😁 بەسەرهاتی ئەندەمیکی کروبە

بەشی_یەکەم 🙃

پێش دوو مانگ بەر له ئێستا دا نیوەرۆ بوو دوای نان خواردن ئیتر باس باسی ژن هێنانی حەمە بوو😂😂 کەس بێ ژن نییە حەمە نەبێ😁 ئیتر هەموومان کۆبوبینەوە لە ژوری میوان چایەو گولەبەرۆژەمان ئەخوارد . خوشکم لەولاوە ووتی ئەوە شریتی حەفلەی کچی خالم هێناوە با سەیری کەین😂 واللە خوشکم شریتەکەی کردە سەر دیڤی دی ئێمەش بە دیاریەوە دانیشتین . دایکم ووتی حەمە کامەت بە دلە😬 ووتم دە راوە با بەتەواوی سەیری کەم. کچێک جلی کوردی لەبەر بوو زۆر جوان بوو. ووتم خوشکم ئەوە ناوی چییە؟ ووتی هەتیوە ئەوە کچ نییە ژنە مێردو منالی هەیە😂 ووتم ئەی ئەو جل سورە ووتی ئەوە دەخوێنی پۆلی دوازدەیە شوو ناکات😭 ئیتر کەمێکی تر هەر سەیرم کرد کچێکی ترم کەوتە دل ووتم ئەوە کێیە ئەیناسی ووتی ناواللە نایناسم بەس با له کچی خالم بپرسم😂 بزانم کێیە . ئیشەکە بوو بە جدی.دایکم ووتی کچم تۆ بۆی مەکە من خۆم بۆی ئەیکەم واللە تلیان بۆ کرد ووتی ئەوە خزمی مێردەکەمە . راوە با پرسیار لە سابیری مێردم بکەم بزانم چ دەلێ ئێ سابیر گووتی کچکی رێکو پێکە وە خوێندەواریشە رێک و پێکە😊وتم کاک سابیر ئەتوانی پێیان بلێی دوای سێ رۆژی تر ئەچینە داوای ئەم کچە ووتی باشە به چاوان پێیان ئەلێم دیارە سابیر شەو خەبەری دامەوە مالی کچە ئەلێن با بێن با کچەو کورە سەیری یەکن بزانە یەک و دوویان بە دلە😊😉ئیتر دایکم ووتی دلم ئاو ناخواتەوە با لە چەند کەسێکی تریش پرسیار کەین بزانین مالێکی چۆنن. واللە ئیتر لە چەند کەسی ترمانیش پرسی ئەوانیش بە باشە باسیان کرد. سوباس بۆ خوا ئیتر سێ رۆژ بەسەر ئەم بابەتە رۆیشت 😊منیش عەسر چوومە سەرتاشخانە و ریش و قژم چاک کرد😊هاتمەوە خۆم شووشت دیسان چوومە لە سەرتاشخانە😁 سەر و قژم داهێنا 😊 پازدە هەزار بەس دا حلاق ئیتر جلی تەخەروجی پەیمانگام لەبەر کرد واتا قات و ریباتەکە خۆم پۆشتە کرد 👳من و دایکم و خالم برا گەورەکەم خوشکم چووین ئیتر لەوێ پێشوازیکی گەرمیان لێ کردین دانیشتین ماءشااللە باوکی کچە کابرایکی زۆر بلێ بووباوکی و دایکی کچە هەر سەیری منیان ئەکرد😂 منیش لە شەرمان سەیری سەقفی مالەکەم ئەکەم برا گەورەکەم دەمی هێنا بەر گوێم ووتی چەند سەقف و سەنەوی بوو😂😂 قینجرۆکەی لێم دا ووتی عیبە ئەوەندە تەماشا سەقف مەکە بابی کچا وا هەست ئەکا تۆ تەواو نیت😂ئێ منیش سەری خۆم نزم کرد😂 کاکەم ووتی قسە کردن سوودی نییە😂 ئیتر بابی کچە بە دایکی کچەی ووت تێنومان با ترێ گیان ئاو بێنیت😊ترێ گیان ئاوی هێنا کۆتا کەس ئاوی بە من دا😭ئێ منیش پەرداخەکەم لێی وەرگرت باوکی بە ژێر چاوی هەر سەیرم ئەکا . ئاخر دە من چۆن سەیری کچەکە بکەم ها😠دواتر ترێ هات لەبەرامبەرم دانیشت . کەم کەم سەیرم ئەکرد لە ترسی باوکی نەم ئەوێرا😂 کەمێکی پێ نەچوو ترێ چووە دەرەوە لەو ژورەی ئێمەی لێ بووین

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_کۆتایی

ماوەێک گوزەرا، براکەم له دەرەوەی وڵات بوو،زەنگی لێدا کوتی دڵنیا کەسێکی زۆر باش برادەرمه، تەنیایه،نه ژنی هەیه نه مناڵ،کوتی ماڵی بە تنیایه، کوتی زۆر زۆر کوڕی چاکه،کوتی نه مەشروبییه نه موعتاده نه سیگاریه،بەڵکوو بە پێچەوانە نوێژان دەکات، وەزعی ماڵیشی زۆر باشه کوتی زەمانەتی هەموو شتێ دەکەم، کوتم ئاخر شایەد ئەو به من ڕازیی نەبێ؟دوای ئەو هەموو بەسەرهاتەی من..کوتی قسه بکەن بۆ خۆتان،کوتم باش، کوڕە ناوی ژیار بوو،ژیار بەڕاستی زۆر کوڕی چاک و زۆر شەریف بوو، زۆر ئینسانێکی باش بوو،هەموو بەسەرهاتی خۆم بۆ باس کرد،کوتم فکرنەکم قەت منت بوێ؟؟کوتی: هەموو دونیا گڕابام ژنێکی وەکوو تۆ عاقڵ وباشم دەست ناکەوێ،کوتم ئاخر پێشتر بمبینه، کوتی بەخوا ئینتخابی خۆم کردووه.،ئەگەر کوێر بی ودەست ولاقیشت نەبێ،له تۆ زیاتر کەس ناهێنم؛هات یەکترمان دیت ،زۆری ئەمن بەدڵ بوو، کوتی کەی ئاماده بی دێمە داخوازیت، هات دەگەڵ بنەماڵەکە ...مارەی کردم زێڕێکی زۆر،لیباسێکی جوانی بۆ کڕیم. لە مەهاباد گڕاینەوه ،هاتینەوه بەرەو هەرێمی کوردستان،ئاخر ئەو خەڵکی باشوور بوو،خەڵکی هەولێر،کە هاتم گەیشتمە هەموو ئارەزوەکانم،...ماڵێکی خۆش،خانووی خۆمان هەبوو، ژیار کورێکی باش وبەدین وئیمان، کوڕێکی لەسەرخۆ،که قەت دەنگی بەرز ناکاتەوە، زۆری لێ مەمنوونم ،هەموو تاڵیەکانی ژیانمی پاک کردەوە وخۆشی هێنا ناو ژیانم،پێم کوت ،کوتم خۆم ده باوەشی تۆ هاویشتووه، بەخوا دەریشم کەی ناڕوم، لێمده بمکوژه بەڵام قەت ناڕۆم ،کوتی مەگر بمرم دەست له تودەم،کوتی له بنەماڵەشم هەر کەس به ناحەزی قسەت دەگەڵ بکات به گژیانا دەچمم ،ئەمن زۆر زۆر مەمنونی مێردەکەمم، که خۆشی هێنا ناو ژیانم ،که ئابڕووی منی کڕیەوە، تامردن خزمەتکاریمه، له هەموو کەسیشم خۆشتردەوێ، دوو ساڵە به یکەوین،ژیانمان زۆرخۆشە، هێشتا نەیهێشتوە فرمێسک بێته سەرچاوم،کوڕێکی زۆر جوانیشم هەیه، ئێستا دەگەڵ کچەکانیشم به مۆبایل قسه دەکەم، ئەڵبەت به دزی ماڵی باپیریان، دەڵێم باتووشی موشکڵ نەبن تامێرێ دەکەن،کچەکانیشم منیان بەخشیوە، و زۆریشیان براکەیان خۆشدوێ،زۆر سوپاسی خوا دوایەش مێردەکەم دەکەم ،تۆ خوا دۆعام بۆ بکەن چیتر ناخۆشی نەبینم ،تۆ خوا دۆعا بکەن به کچەکانم شادبمەوه، توخوا شتێکتان پێ دەڵێم قەت فرێوی هیچ کەس مەخۆن، تا زانیاریتان له تەرەفی موقابیل نەبێ قەت پێشنەیاری قەبووڵ مەکەن، پیاوەکانی ئێستا بەخوا گورگن لە پێستی مەڕ، ئەڵبەته هەموویان وانین ،بەڵام له ئەنباری کاه تەڕو ویشک پێکەوە دەسووتێن، توخوا قەت کارێک مەکەمن دایک وباوکتان لێتان ناڕازی بن،توخوا قەت ڕەسمی خۆتان مەدەنه هیچ کەس که دوایێ مەجبوورتان کات ئینتخابی هەڵە بکەن، توخوا قەت نائۆمێد مەبن ،خودا زۆر گەورەیە، عەبدی خۆی به هەموو جۆر تاقی دەکاتەوە،که دەرگاێکت لێ دەبەستێ هەزار دەرگات بۆ دەکاتەوه،قەت نائۆمێد مەبن لە ڕەحمەتی خوا،خوا پەنای هەژارانە،خوا قەت پشتان لێ ناکات ،هەتا ناخۆشی نەبینین قەت خۆشی نابینین...
بڵام بۆیه بەسەرهاتی خۆم نووسی تاهەڵەی من کەس دووپاتی نەکاتەوه،فەقەت تا دەمرم قەت له یادی خودا غافڵ نابم زۆر مەمنوونی مێردەکەشمم، زۆرمەمنوون له ئێوەش که وەختی خۆتان بۆ من دانا....زۆر مەمنوون ،توخوا دۆعای خێرم بۆ بکەن ،به سپاس له هەموو لاێک🌷

دڵنیا لە مەهاباد

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_بیست وو چوار

چەند ڕۆژ لە ماڵی براکەی بووم ،ڕۆژێک دایکی هات،کوتی نابێ بوکی مه لە ماڵان بێت،کوتم نایەم دەبێ ماڵم بە تەنیا بۆ دانێ،کوتی چی هەیه تا ماڵت بۆ دانێ؟؟؟ منی به درۆ فریو دا.کوتی کارێ دەکات بەخودای بۆ خۆمان ماڵت بۆ دادەنێن.کوتم نایەم، هێرش کوتی ئەگە نەیەی بەڕەڵات دەکەم،، ئەی خودایێ چیم کردبا؟نەمدەزانی ،له دینیش بووم له ئیمانیش بووم، نەمدەزانی چی بکم هیچ جێگام نەبوو بچم، بەڵام براکەی که لەماڵی بووین ،هەر دەیکوت کچه مەچۆ،.دایکم وەکوو ژنەکەی دیکەی بە بوختان کردن به تەڵاق دانت دەدا،
بەڵام چارم نەبوو،چووم....لەوێ هەموو شتم بۆ ماڵی بابی باس کرد،کوتم بە ویستی خۆم نەهاتووم،کوتم زۆرم خۆش دەوێ، بەڵام که زانیم ژنی هەیه وازم لێ هێنا،بەڵام کوڕەکەتان وازی لێ نەهێنام ،هەڕەشەی لێکردم.هەموو پەیامەکانم مابوون،پەیامم نیشان دا ، جا باوڕیان پێ کردم، هەفتەی ئەوەڵ هەموو شت باش بوو، ماڵی بابی باش بوون دەگەڵم ،هێرش شەوێک لەکن من بوو، شەوێک لەکن ژنەکەی دیکەی، فەقەت بۆ نوستن دەهاته کنم، دەنا قەت نەدەهات نانمان دەگەڵ بخوا، بەیانیانیش زوو دەڕۆیشت، مانگێک گوزەرا، زۆرم ڕێز لێ دەگرت، دایکی لەترسان که نەکوو کوڕەکەی بۆ لای من بێت، نەیده هێشت من دەگەڵ کوڕەکەی زۆر بە تەنیا بم، پیان کوتبوو ،ئەگە دەتهەوێ ژنەکەت لێره ڕاگرین،نابێ زۆر بییە ئێره، ئەویش پۆڵی نەبوو جێگای نەبوو مەجبور نەەدهات، ڕۆژێک چاوم له مۆبایلی کرد بەڵام باوڕم نەبوو کەچی دەبینم، ئەو دەیکوت دەچم باری میوه له شوماڵێ دێنم کە چی به بیانوی بار دەچوو عیاشی دەکرد ،هەموو پەیامەکانیشی ده مۆبایلی دابوو،ژنه کوتبووی ئەو هەفته ناتوانم هەفتەی دیکه وەرن، نەفەرێ به دووسەد هەزار دەگەڵان دەبم تا بەیانی، پێم سەیربوو که دەمخوێندەوه،
هیچم نەکوت ،له لاێک بێکەس مابوومەوه ،له لاێک خەریک بوو شێت بم بۆ کچەکانم، له لاێک دایکی دەستی پێ کردبوو به دۆعاکردن لەمن ،هەموو ڕۆژێ نانم فەقەت به گریانەوه دەخوارد، خودایه چیم لێ بەسەرهات، خودایا تاوانی چ گوناحێ دەدەم؟؟،خودایێ بۆ قەت بەختت نەدامێ؟؟ خودایا بۆ قەت ڕۆژی خۆشم نەدیت له ژیانم؟؟ئاخ خودا گیان وڕزگارم که، زۆر له عەزاب دا بوم، لە ماڵی بابم فەقەت قسەم دەگەڵ برازاێکم دەکرد، زەنگی لێدا،دەگریام، کوتی بۆ وا دەکەی؟؟ کوتم ناتوانم ئیدامه بدەم، کوتم بەدبەخت بوومه، کوتم به دایکم بڵێ حەڵاڵم کات، گوشیم قەت کرد هەر چەند زەنگیان لێدەدا ،جوابم نەدەدا، دەرمان مشکم لەکن خۆم دانا که بیخۆم،، دیتم دایکم زەنگ لێدەدا، جوابم داوه کوتم بەقوربانی دەنگت بم،، کوتی شتێک لەخۆت بکەی قەتت حەڵاڵ ناکەم، کوتی هەموو خەڵکی گوندێ باسی خراپی ئەو ماڵەیان دەگەڵ تۆ بۆ بابت کردووه ،بابت کوتویەتی دەچم دەیهێنمەوه ،خەریک بوو له شایان بفڕم که بابم ئەو چاکەیەم دەگەڵ دەکات،، ڕۆژێک هاتن لەدوم بەڵام هێرش وبابی نەیان هێشت بچمەوه، هێرش مۆبایلیشی لێسەندمەوه، ماوهەێک دایکم خۆی بێدەنگ کرد، هێرش کەزانی هیچ خەبەر نییه مۆبایلی پێدامەوه،دایکم زەنگی لێدا کوتی کێ لەماڵی؟؟ کوتم دایه هەموو لە ماڵن،کوتی هەر زەنگم بۆ لێدای زوو وەره خوارێ بچوو ناو ماشێنێ کە دێتە کنی ماڵتان، کوتم باش، ماڵم پاک کردەوە، وکوو ڕۆژان نانی بەیانیم حازرکرد، موبایلم لەسەر لەرزش دانا، شناسنامەم لە سینگم نا، نانمان دەخوارد دیتم مۆبایلم دەلەرزێ، کوتم دەچمه ئاودەستێ، زوو ڕام کردوو خۆم لە ماشینێ هاویشت وڕاست چوینەوه ماڵی بابم ...
@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_بیست ودوو

هەموو ڕۆژێ به تەسویری قسەمان دەکرد،هەموو عەکسی خۆم بۆی ناردبوو،ئاخر سوێندخۆری یەک بووین، ڕۆژێک ماڵی خەزوورم زەنگیان لێدا کوتیان ڕاسته به دزی خۆت له پیاوێک ماره کردووه،کوتم درۆیه سوێندم خوارد درۆیه، چۆن بەڕاستی وانەبوو،شایەعه له تەواوی شار بڵاوبووه که به دزی مێردم کردۆتەوه ،هەموو کەس باسی دەکردم ،هەموو خزم وکەس .
گەیشته ماڵی بابیشم سوێندم خوارد کوتم بەخودای درۆیه.خەسوم کچه گەورەکەمی فرێودا بردیەوه بۆ لای خۆی،هەر چەند لەبەری پاڕامەوه ،کوتی: من له گوندێ گەوره بومه ناتوانم لێره بژیم ،دەچمەوه کن نەنک وبا پیری خۆم،.کچەکم چووه ...بەڵام نەمهێشت کچه چوکەکەم بچێتەوه،ئاخر زۆرم خۆش دەویست بەقوربانی بم.
ڕۆژێک خزمێکمان هات،کوتی دەتوانم قسەت دەگەڵ بکەم ؟؟؟کوتم:فەرموو، کوتی: دڵنیا توخوا ڕاسته دەڵێن مێردت به هێرش کردووە،کوتم:بەخوداێ درۆیه،کوتی:دڵنیای؟؟ کوتم ئەگه دەڵێن سوێندێ دەخۆم.کوتم: ئەتۆ له چۆڕا دەیناسی؟؟ کوتی:ئاخر ماڵی له گوندی ئێمەیه ،کوتم چی؟؟گوندی چی؟؟
کوتی: کوڕی فڵانییه،کوتی ژنی هەیه،کوتی ژنێکی دیشی هێناوه تەڵاقی داوه ،کوتی کوڕ وکچێکی هەیه،کوتی هیچی نییه ،کوتی عیاشه....کوتی دۆزن ترین وبێ حەیاترین ماڵی گوندن.
من باوڕم به گوێی خۆم نەبوو که چییان گوێ لێ دەبێ، باوڕم نەدەکرد،دەستم کردبه پرسیارکردن بەڵێ هەمووی ڕاست بوو، هێرش به درۆ دەلەسە هەموو ئارەزوی بۆ من سازکردبوو...

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

سڵاو بە ڕای من ئەو پیاوەش خیانەتی پێ دەکا،مەگەر پیاو بێ

#پەیمان

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

بەڕایمن بەخۆشی کۆتایپێدێ

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

سڵاو بەڕێزان🌷

ئەم چیرۆکە چەند بەشێکی ماوە بەر لەوەی ئیدامەکەی دانێین بە بڕۆای ئێوە ئاخرەکەی چۆن تەواو ئەبێت؟؟؟؟
وڵامەکەمان بۆ بنێرن👇👇👇

@Aso865k

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_بیست ویەک

هەموو ڕۆژێ زەنگی لێدەدا قسەمان دەکرد.ئاخر بەخوا، من زۆر زۆرم باوڕ به قورئانه، که دەستی لەسەر قورئان دانا هەموو شتم باوڕکرد، کوتی تاقه کوڕم،کوتی زۆر دەوڵەمەندم، هەر ڕۆژێ ماشیێنێکی مودێل بالای پێ بوو، کچەکانمی زۆر خۆش دەویست ،هەموو ڕۆژێ کادووی بۆ دەکڕین، ڕۆژێک منی برد خانوویەکی پێ نیشان دام .
کوتی:نەزەرم هەیه بیکڕم، بۆ تۆ ومنداڵەکانت ،کوتی به هەموو ئەشیاوه دەیکڕم فەقەت بزانم پێت چۆنە؟؟منیش چووم چاوم لێکرد،زۆر خۆش بوو،خانوی ئارەزوەکانم بوو، هەموو مۆبل وتەختەخاب ومێزی غەزاخۆری وخولاسه خانویەکی موڕەتەب وخۆش.
من به دڵ وبه گیان عاشقی بووم، حازر بووم لەبەر خاتری بمرم، هەموو کەسم بوو.ئاخر من لە ژیانمدا هیچ کەس مووحێبەتی پێ نەکردبوم، کەس منی خۆش نەویستبوو،بەڵام قەتم شتی وا نەدیبوو، کەسێک ئاوا شێت شەیدام بێ،کەسێک که ژیانی منی گۆڕی،کەسێک که منی عاشق وشێت وشەیدای خۆی کرد،کەسێک که ژیانی وێران کردم،نابودی کردم....

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_نۆزدە

هاتمەوه لەسەر قەبران ماڵمان پڕ له مێوان بوو.خەسوم هەر جۆرێکی چاو لێ دەکردم وەکوو دوژمنی،چەند ڕۆژی پێ چوو،سەر خۆشی تەواو بوو،نەمدەزانی چی بکەم، کەس نەبوو ڕێنوێنیم بکا که چیبکەم؟! دەگەڵ ماڵێ خەزوورم بووم،،هەموو ڕۆژێ خەسوم هەر دەیکوت نازانم لەدماڵی من چی دەکا؟؟ کوڕی کوشتومه نازانم چی دەوێ؟ نازانم بۆ ناڕوا بۆخۆی مێردێ بکاتەوە، هەموو ڕۆژێ ئەو ژنه بەزمی پێ دەگرتم، بەڵام لەبەرکاروباری دیەی دەبا لەوێ بام ،دەیکوت نابێ دیەی بدەنه ژنەکەی،دەیکوت دەبێ لە ماڵم بڕۆی، هەموو ڕۆژێ جارێک دەری دەکردم ،بەڵام لەبەر کچەکانم نەدەڕۆیشتم، چون دەیانکوت منداڵەکانت نادەینێ،هەشت مانگی پێچوو،،پۆڵەکەمان وەرگرت،خەزوورم نەیهێشت من قییمی منداڵەکانم وەرگرم ،بۆ خۆی وەریگرت،بوبە قییمی کچەکانم.کومیته هات کوتی خانوویەکی بۆ درووست دەکەین بابچێته ناوی،،خەسوم کوتی به هیچ شێوەێک ناهێڵم لاقی لەو خانوویه نێت.نەمدەزانی چیبکم،پۆڵی من کەم بوو،خانوی پێ نەدەهات ،نەشم دەتوانی بچمه کرایه.،چۆن کارم نەبوو کرێ خانوم به چی دابا؟؟خەرجی منداڵەکانم به چی کیشابا؟؟ شکایەتم کرد حەزانەتی منداڵانیان دامێ.منیش منداڵم هەڵگرتو ماڵێ خەزورم به جێهێشت.خەزورم هەر دەگریا که لە ماڵ ڕۆیشتم ،ئاخر من وکوو بووک نا بەڵکو وەکوو کچی هەمیشه بۆ هەمووکارێک یارمەتیم دەدان ،دەستم ماچ کردو خوداحافیزیم لێکرد.خەسوم بۆ ئەوەی چاوی پێم نەکەوێ لە ماڵ نەبوو، منیش ڕەمەزان بوو،منداڵم هەڵگرتوو،ڕۆیشتمەوه ماڵی بابم بۆ ژیانێکی نادیار...
@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_حەڤدە

یک مانگ له جێژن تێپەڕ بوو.من هەر ماندوو بووم،ڕۆژێک بەیانی زوو هەستام خۆم حازرکرد چوینه سەرکار،له کن بانکێ ڕایگرت کوتی بڕۆ یارانه (پۆڵێکە دەوڵەت هەموو مانگێگ بە خەڵکی دەدات)ورگره، کوتم جاب بەم بەیانییه زوویه؟؟؟کوتم دوایێ دەچم ،کوتی: ناوەڵڵا ئێستا بڕۆ،دوایێ لەبەر کاران پێت ناکرێ، منیش چووم یارانەکەم ورگرت ،هاتم بیدەمێ، کوتی ده هەزاری هەڵدەگرم بائەوەی دیکەی به تۆ بێت لەبەر منداڵان.منیش کوتم باشه،گیشتینه غەزاخۆری ،منی دانا و ڕۆیشت ،که ڕۆیشت دووبار سیگناڵی لێدا.منیش دەستم بڵیند کردو بای بام لێکردو پێکەنیم وچوومه ژوور،ئەویش ڕۆیشت ،منیش چوم خەریکی کاروبار بووم ،نزافەتم کرد،گۆشتم لەسەر ئاگرێ دانا،حدودەن ساعەتێکی پێ چوو،مۆبایلم زەنگی خوارد،مێردی دووشەکەم بوو،جوابم داوه،کوتی: دڵنیا زوو بگه بیمارستانێ....

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_پانزە

چوار ڕۆژ لە شوماڵ بووین ،پاشان گەڕاینەوه تاکوو بچینه سەرکاری تازه،هاتین چوینه شوێنی کارەکه ، ساحێب کارەکه کوتی بە مێردەکەم بۆ خۆت دەبیه نگەهبان خێزانیشت ئاشپەز،ئێمەش قەبوڵمان کرد،کوتی پاش چەند ڕۆژی دیکه جوابتان دەدەمەوه ،هەفتەیەکی پێچوو،هیچ وڵامیان نەبوو،بۆ خۆمان چوین که چوین کوتی وەڵڵا نیگەهبانی پێشوم دەڵێ ناڕۆم،ئێمەش کوتمان چۆن دەبێ؟ ئێمه له شوماڵێ ڕاهاتینەوه لەبەر ئێوه ،ئێستا ئێوه کارمان پێ نادەن؟؟
زۆر ناڕەحەت بوین، کاتی وامی بانکیمان دەرفەتێکی وای نەمابوو،من ومێردەکەم هەر دووک دەگریان،چۆن هیچ پوڵمان نەمابوو،دەستمان بە تاڵ بوو،کارمان نەبوو،نەمان دەزانی چیبکەین.خوشکم کوتی نیگەران مەبن کارو بۆ پەیدا دەکەم ،پاش ڕۆژێک کوتی غەزاخۆرییەک هەیه له ناوشار،ژن وپیاو قەبووڵ دەکا،ئێمەیش زۆر دڵخۆش بوین که هەر دووکمان دەتوانین لەکن یک کاربکەین ،چوین چاومان له جێگای کارکرد وقسەمان دەگەڵ ساحێب کارکرد،بەڵام پیاوەکەم کوتی:من لاقم دەیشێ ناتوانم لەبەر پلێکانان بێمو بڕۆم،به ناچار لەبەر قەرزان ممن دامەزرام،به عینوانی قاپ شۆر،کوتیان سێ ڕۆژ ئازمایەشی کاربکه،ئەگە به دڵمان بوو،جا قەرار دادێ دەبەستین،ئەمنیش سێ ڕۆژ کارم کردو زۆر له کارم ڕازی بوون،قەراردادمان بەست مانگانه یەک ملیۆن،کوتم باشه بە پۆڵە وامەکانی پێ دەدەینەوە،زۆر ماندوو دەبووم، بەیانی ساعەت شەش دەڕۆیشتم ،شەوانه ساعەت ده یادوازده دەچومەوه ،ماڵەکەم ده ژوورەکەی ماڵێ خەزوورم نابوو،کچەکانیشم لە وێ دادەنان.چون نەم دەتوانی بیان بەمه سەرکار،هاوین بوو،هەموو بەیانیان دەهاتم،شەوانەش پیاوەکەم دەیبردمەوه ،زۆر زۆر هیلاک دەبووم،دەستم هەموو پێستی فڕێ دابوو،وەکوو دەستی سووتاوان.ماڵێ بابم زۆریان پێ ناخۆش بوو،بەڵام چارم نەبوو،هەر دەمکوت لەبەر کچەکانم،شەوێک زۆرم برسی بوو،بە پیاوەکەم کوت ماڵته ناگەمەوە ماڵێ چەند هێلکان بکڕە دەچینه ماڵێ بابم دەیخۆین،بەڵام که چوین، بابم لێمان توڕه بوو،چۆن پێی خۆش نەبوو کەکارم دەکرد،به برسیایەتی وبه چاوی پڕ فرمێسک چوومەوه ماڵێ له مالێ خەزوورم هێلکەکانم خوارد،بەڵام لە ڕێگایێ هەر بۆ بەدبەختی خۆم گریام ،نزیک سێ مانگان له غەزاخۆری بووم،زۆر له کارم ڕازی بوون ،منیش تەواو خۆم ماندوو دەکرد ،دەمکوت با دەرم نەکەن لەبەر قەرزان....

@chiroki_kurdi

Читать полностью…

چیرۆک و بەسەرهات

#بەشی_سیازدە

پەیکان بارەکەمان دایێ پیکانێک ،ئاخر هەرچی پۆڵمان دە هێناوه ،دەبا له پەیکان بارەکەمان دابا.پیاوەکەم مسافرکێشی دەکرد،نێوان گوند وشار،منیش کاری مەزرایێ.بەڵام قەرز داربوین ....ئیدی له گوندی خۆمان ماڵێک گاوداریان هەبوو،چوینه گاوداریەکه،جێگاێکی زۆر ناخۆش بوو،سەراو ژێربوو،بۆیه کارەکەی زۆر ناخۆش بوو،بەڵام ئێمه هەر جۆر بوو دەمانکرد،خەزورم تیکه زەمینێکی داینێ کوتی بیکن به خانو،ئێمەیش هیچمان نەبوو.مجبور وامان وەرگرت،خانوکه نیوەیی بوو،بس کاری ژوورێی مابوو،پیاوەکەم دیسکی کەمەری گرت،جۆرێک که نەی دەتوانی کاربکا...هەموو قورسایی ژیان کەوته سەرملی من،ڕۆژێ چوار جار هەشتا سەرم مانگام بەخێو دەکرد،زۆر ماندوو دەبووم،پیاوەکەم وەکوو جاران مسافرکەشی دەکرد،کەم کەم زانیم دیسان خیانەتم لێ دەکا،من هەمیشه ماندوو بووم ئەویش شتی بۆ ژنی خەڵکی دەکڕی،پیاوەکەم خوێندەوارێ نەبوو،به مناڵێکی جیرانمان پەیامی بۆ ژنە دەنارد،مناڵەش هەمووی پێ دەکوتم ،بۆ خۆشم دیسکی کەمەرم هەبوو.ئیتر له لاقی دام نەمتوانی ماندوو دەبوم ،براکەم ماڵی له شوماڵ بوو،کوتی وەرنه لای من کاری نیگەهبانی ویلاتان بۆ پەیدا دەکەم،خزورم تازه قەلبی عەمەل کرابوو،ئێمه ڕۆیشتین بەڵام هەموو بۆمان دەگریان، خەسوشم هەر هەڕەشەی لێدەکردم دەیکوت کوڕم شتێکی لێبێ له تۆی دەزانم.ڕۆیشتین بەڵام هەر له ڕێگا بووین کەسێک، زەنگی لێدا کوتی کاری باشم بۆ پەیدا کردوین،پیاوەکەم کوتی: چیبکەم ؟؟کوتم به دڵی خۆت بکه،کوتم هەموو ڕۆژێ جنێوت به من دەدا،دەتکوت که منت هێناوەته گاوداری،بەڵام ئێستا بۆ خۆت تەسمیم بگره که چیبکەین،کوتی تازه هەر هاتوینه باسەردانێکی ماڵی براکەت بکەین، دوایه دەچینەوه بۆ کارەکەی بۆیان پەیدا کردوم....

@chiroki_kurdi

Читать полностью…
Subscribe to a channel