chomimecidxan | Unsorted

Telegram-канал chomimecidxan - چۆمی مەجیدخان

-

پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12

Subscribe to a channel

چۆمی مەجیدخان

لە دووریت وا دڵم لێوڕێژی ژارە
لە غورەبەت دا ژیان هەر ژاری ماره

هەناسەی شەو لەتاراوگەی نەیاران
دەبارێنێ بە ئاخە و دەردە دارە

هەتا گیر و ئەسیری دەستی زۆڵمین
غەم و مەینەت لە گەڵ مێحەنەت قەتاره

ئەدی کوانێ لەکوێە ئەوکەسەی وا
دژی زوڵمە و تەرفداری هەژارە

لە ناو کۆشکێ کە ناوی ناوە میللەت
نە مەڵبەند و نەمیللەت لێی دیارە

دەبێ بۆخۆت بنووسی چاری دەردت
دەنا دەردت بەدەستی کێوە چاره؟

وەرن یاران ڕەها بین لەو غەمەی دا
گەل و هۆز و "ژیار" تا کەی پەژارە

✍جەعفەرمەعڕوف(ژیار)

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

💎ئێمە لە ساناترین کاروبار، بۆ وێنە کڕینی کەوش، ئەوەندە دەزانین کە دەبێ لە شارەزای ئەو کارە واتا کەوشدرووی بکڕین، بەڵام سەیرە کە لە سیاسەتدا لەسەر ئەو بڕوایەین کە هەر کەسێ توانی ڕا و دەنگی زۆر وەدەست بێنێ، دەتوانێ بەسەر وڵاتێکدا حوکوومەت بکات!
هەروەها ئەگەر نەخۆش کەوتین، دەچینە لای دوکتورێ کە کارامە و لێهاتوو بێ و بڕوانامەکەی داژده و پشتی زانست و شیاوی پیشەکەی بێ، کەوایە بێشک ناچینە شوێن جوانترین و قسەخۆشترینەکانیان؛ ئێستا ئەگەر کۆمەڵگایەک نەخۆش بێ، ئایا نابێ بۆ ڕێنوینی و ڕێبەری ئەو کۆمەڵگایە بەدوای فرەزان و ئاوەزمەندترین خەڵکدا بڕۆین؟

وێل ــ دۆرانت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۲ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی


‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

کە گرژ و تووڕەت دەبینم،
دەڵێم بریا ئاوێنە بام:
ھەر جارێ کە چاوەکانت
وێنەی تۆیان
لە ڕوخسارما پێ دەنواندی،
ھێندە گرێ و خەمەکانتم دەخواردەوە
تا لە ڕوخساری من دەنیشت
پەژارە و گنجی نێوچاوان؛
تۆش دەبوویە
ئاوێنەیەک:
بێ گنج و جوان.

"مارف ئاغایی"

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ یەکشەممە

🍂 ۱۳ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۳ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۳ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۳۰ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

هەرکەسێ ئیزهاری
دانایی بکات و مەقسەدی

خودپەسەندی بێ،
یەقین ئیزهاری نادانی دەکا

"نالی"

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

گۆرانێکی خۆش
پێشکەشتان

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

خۆشەویستەکەم!
ڕاستە حەز دەکەم،ساڵانی تەمەن،
چرکە بە چرکە هەر لە تەکت بم...
لە جیاتی کۆرپەی
خوێنشیرین وەک خۆت...
من پەنجەمژی سەر مەچەکت بم....

ڕاستە حەز دەکەم لە نیزیک چاوت
دڵی هەڵبەستم لە خورپەدا بێ
هەر دیاری و نامە بگۆڕینەوە،
وەکوو لە ژینمان هیچ ڕووی نەدابێ...

ڕاستە حەز دەکەم پەپوولەی نیگام هەموو ڕۆژ بفڕێ،تا لە هەلێکا
درزی پەنجەرە یا دەرگە ببڕێ،
ماچێک لە نیگای چاوت بسێنێ،
تینوێتیی گەرووی دڵم بشکێنێ.
بەڵام، گیانەکەم،تاکە یادگارم!
ناچارم... ناچار کە تۆ لە یاد کەم
لە ژێر دارکاریی ویژدانی هارم
بحەسێمەوە و زوو خۆم ئازاد کەم،

ناچارم، دەبێ گۆڕێک هەڵکەنم
بۆ هەر یادگارێک بۆنی تۆی لێ بێ.
دەبێ گوێم کەڕ کەم،زمانم لاڵ کەم،
لە لای هەر کەسێک باسی تۆی پێ بێ!

دەبێ هەر ئەمڕۆ
وێنەی دووقۆڵی و نامەی بە دەرزن
لە گەرووی گڕدا ببنە خۆڵەمێش،
هەرچەند لە ناخی دڵمدا بەرزن.

دەبێ، هەر ئەمڕۆ،
بمرێ لە یادم دڵکێشترین چاو.
بمرێ لە یادم
ناسکترین دەنگ، شیرینترین ناو...
دەبێ هەر ئەمڕۆ
بڕووخێ لە یاد پەیکەری باڵا.
سڕ بێت لەسەر زار
ئاگرینترین وشەی سکاڵا...

ئەو سنگە نەرمەی
کاڵ و گۆشتن بوو،
بەهەشتی مەلی
ئارەزووی من بوو،
ئەمڕۆ تاوانە،نە زۆر و نە کەم،
وەک گەنجینەی خۆم
پەنجەی بۆ ببەم:
چونکە بێگانەم،تۆ بە هەڵە چووی،
هی پیاوەکەتە و
کۆرپەی تازەبووی!

ئەو قژە ڕەشەی کە پار و پێرار
بۆنی سەرمەستی دەکردم جار جار،
ببوو بە داڵدەی چاوی شەرماویم،
ڕەنگی پەڕیوم،لێوانی بە بار.
ئەمڕۆ دەبێ دڵ،ئەویش لەبیر کا،
تا تەنیا کۆرپەت دەستی لێ گیر کا!

#عەبدوڵڵا_پەشێو
‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

من لە خەونەکانمدا دونیایەک دەبینم
کە لەویداهیچ مرۆڤیک مرۆڤیکی تر
بەکەم نازانێ
زەوی لێوڕێژلە ئەوین ودۆستیە
وئاشتی وهێوری دونیا دەڕازێنێتەوە
من لەخەونەکانمدا‌دونیایەک دەبینم‌کەلەوێدا
هەمووکەس ڕێگای بەشکۆی ئازادی دەناسن
ئێرەیی گیان ناستێنێ
دلبژۆکی ڕۆژەکانمان لێ ڕەش ناکا
من لە خەونەکانمدا دونیایەک دەبینم
کە لەوێدا ڕەش یاسپی
لە هەرتۆرەمەیەک بێ
لە بەهرە کانی بەربڵاوی زەوی بەشداربی
هەموو ئینسانێ ئازادە
بێ بەختێ لە شەرمەزاری سەرنەوی بێ‌ و
شادی وەک مروارێکی بەنرخ
ئاتاجی تەواوی ئینسانە کان لەناوبەرێ
بەم جۆرەیە دونیای خەونەکانی من

وەرگێڕ:#سووتاو 

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

کاتێ بۆ قسەی دەسەڵاتداران گوێ ڕادەگری بیر لەوە دەکەیەوە کە مەبەست لە شەڕ، پاراستنی خواپەرستی، پاراستنی پاکی و خۆپارێزی، پاراستنی چاکە و ئەو جۆرە قسانەیە؛ بەڵام کاتێ بەباشی فکر دەکەیەوە، دەبینی کە ئەوان لە من و تۆ بێ ئاقڵ و شێت تر نین. «بۆ گیرفان شەڕ دەکەن.»

ئەگەر جگەلەوە بوایە، ئەگەر شەڕ هیچ قازانجێکی نەبوایە، خەڵکی داماو و چارەڕەشی وەک من ئیتر شەڕیان نەدەکرد.

بێرتۆلت بێرشت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۱ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی


‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

📚#وشەی_کوردی🦋

🔱 ژووری تاکەکەسی = پیوی

🔱 پەیوەندییەکان = تماسها

🔱 بەردەنگەکان = مخاطبین

🔱 ڕێکخستنەکان = تنضیمات

🔱 نهێنی = رمز

🔱 تێلێگرام = تلگرام

🔱 کۆڕ = گروه

🔱 کەناڵ، کاناڵ = کانال

🔱 قاقڕ، چۆڵگە = بیابان

🔱 گاڵتە، شۆخی = مزاح

🔱 سەرۆکوەزیران = نخست وزیر

🔱 گوڵ = گل

🔱 داگرتن، دابەزاندن = دانلود

🔱 گەڕان = جستجو

🔱 خەڵک = مردم

🔱 هێرش، پەلامار = حمله

🔱 سەربەخۆیی = استقلال

🔱 گرنگ، گرینگ = مهم

🔱 ڕۆژژمێر = تقویم

📚بە کوردی بدوێین
📚بە کوردی بخوێنینەوە
📚بە کوردی بنووسین

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

#زێڕوەشان

------------------------------------------
وەرە چیرۆکی شەو هەڵڕێژە شانە
درێژە تاڵی ئەو زولفە ڕەشانە

تەم و تاریک و تاڵە ڕێگە گەرچی
لە دوو لێوی دەچێ هەنگوینی شانە

دەزانی بۆ پڕی هاواری خەستم؟
مژۆڵی تیژی کردومی نیشانە!

قەفەس دەوری تەنیم و باڵی کردم
بە هانام هاتن ئەو چاوە گەشانە

بە یەک ڕستە دەکەم تاریفی یارم
"چرای هەیوانی ماڵی کاکەشانە"

بە قەرزم قەت مەی و حۆری نەدیوە
سەدای دووری دەهۆڵی چاوەشانە

سەرم گێژە لە شێعری شازی زریان
بە ئەلف و بێ خەریکی زێڕ وەشانە
-----------------------------------------

#زریان

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

شبلی، عارف و زانای گەورە، ڕۆژێک لەتەک مریدەکانی شەکەت و ماندوو، گەیشتنە مزگەوتێک. ڕۆیشتە ژوورێ. دەسنوێژی گرت و دوو رکاتی نوێژ خوێند. پاشان ڕۆیشتە سووچێک تا کەمێک پشوو بدا. بەڵام هەراوهوریای مناڵەکان، سەرنجی ئەویان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا. چەند مناڵێ پاش تەواو کردنی وانەکانیان لە لای مامۆستاکەیان بۆ پشوو دان دەهاتنە دەرێ. مناڵەکان، لە سووچ و قەراغی مزگەوت، بڵاوەیان کرد تا شتێک بخۆن یان پشوویەک بدەن. دوو منداڵ، لە نزیک شبلی، دانیشتن و هەر کامیان خوانی خۆیان کردەوە.
یەک لە منداڵەکان جلی نوێ و خاوێنی پۆشیبوو دیار بوو کە لە بنەماڵەیەکی پڕوپۆشتەیە، نان و هەڵوای پێبوو. ئەوی دیکەیان جل و ڕواڵەتی وای نیشان دەدا کە بنەماڵەکەیان نەدارن، تەنیا لەتە نانێکی ویشکی پێبوو. مناڵی هەژار، هەژارانە لە خوان و سفرەی مناڵە دەوڵەمەندەکەی ڕوانی و بینی کە ئەو بە تامەزرۆیی نان و هەڵوا دەخوات. کەمێک ڕاوەستا، بەڵام ئاخری خۆی بۆ ڕانەگیرا و کوتی: نانی من ویشکە، ئایا لەو هەڵوایە بڕێکم نادەیەی پێوەی بخۆم؟
ـــ نا نایدەم
ـــ بەڵام ئەم نانە ویشکە، بێ هەڵوا، لە قوڕگی من ناچێتە خوار!
ـــ ئەگەر لەو هەڵوایەت بدەمێ، دەبێ گەماڵی من؟
ـــ بەڵێ، دەبم
ـــ کەوایە تۆ ئێستاکە سەگی منی؟
ـــ بەڵێ، هەم
ـــ کەوابوو بۆ وەک گەماڵ، حەپەحەپ ناکەیت؟
مناڵی بێچارە، حەپەحەپی دەکرد و هەڵوای وەردەگرت و بەم شێوەیە هەر دووکیان درێژەیان بە ئیشی خۆیان دەدا هەتا نان و هەڵوا کەوتە کۆتایی ئینجا هەر دووکیان ڕۆیشتن کە بگەنە وانەی مامۆستاکەیان..........
شبلی لەو ماوەیەدا، دەیڕوانی و دەگریا.
هاوڕێکانی لەحاندی دانیشتن و هۆی گریانەکەیان لێپرسی.
شبلی کوتی: ببینن تەماح چی بەسەر ئەم خەڵکە دێنێ!
ئەگەر ئەم مناڵە هەژارە، بەو نانە ویشکەی خۆی قەناعەتی کردبا و تەماحی لە هەڵوای ئەویتر نەبوایە، نەدەبۆ سەگی دیتران و خۆشی ئاوا زەبوون و بێ بایەخ نەدەکرد...........
نەکەن لە ژیاندا، تەماح و ماڵی دنیا بێتە هۆی ئەوەیکە ببنە کۆیلە و گەماڵی خەڵکانی تر..........

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ هەینی

🍂 ۱۱ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۱ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۲٨ی ڕەبیعوسانی ۱۴۴۶ی مانگی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

💘💘

چاوی تۆ تیری نیگای چەند هەیە با بیهاوێ
مـن بەڵێنت دەدەمێ دڵ لە بەری ڕانەچەنێ

«هێدی»

@chomimecidxan

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

چەوێنەی جوان وسرنجراکێش تێکەڵاوی دەنگی هونەمەندحوسێن میناپور

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

بە مەی پیاڵەی دڵم پڕ کەم هەتا شووشەی دڵم وازە
بە مەستی دەچمە سەر ڕێگای دڵم لەو حاڵەدا شازە

لە دەستی چەرخی گەردوونیش دڵم زامدار و بێ نازە
دەنووسم شیعرێ جوان وەک خۆی گەلێ جوان بێت و ناوازە

ئەوەندە خەم دەخۆم ئەمشەو،وەکوو مەی بمگرێ تازە
لە جامی بادەیا دیتم گوڵم چەن پڕ ئەدا و نازە

وەرە ساقی دەسا ئەمشەو دڵی کەیلم مەکۆی ڕازە
مەی و مەستیی نەبێ حاڵم سڕ و بێ تین و ناسازە

✍خەمبار

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

بە درێژایی ئەو کاتانە من لەوێ بووم
شەو هات، ڕۆژ چوو ،ساڵ هات، ساڵ چوو
هێشتا لەوێم...
لە بەر پەنجەرەی تەمگرتووی تەنیاییدا
چاوەڕێت بووم و چاوەڕێم
چاوەڕوانی جۆرێکی تری مردنە


"ڕەفیق سابیر"

           
‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

وێنەیەکی دەگمەنی مامۆستا حەسەن زیرەک لەگرتوخانە دا

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

ئەبینم پەپوولەی نیازی گفت‌و‌گۆ
دوودڵ ڕاوەستاوە لەسەر گوڵی لێو...

ئاخ خۆزگە هەڵئەفڕی، ئەمزانی ئاخۆ
ڕاسپێریی چی پێیە بۆ گیانی پەشێو❤️‍🔥

٭ گۆران ٭

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

نیوەڕۆی ڕۆژی هەینیە و...
لە نێو کۆڵانی یادی تۆم.

نازانم بۆ کامیان بگریم!
تەنیایی تۆ، بێتۆیی خۆم.

#سەلاح_کوردی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

موسیقی رەسەن
خاتوو،هونەرمەندیەسناعارفی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

لێم گەڕێن با دەردی دڵ بەم شێعرە هەڵڕێژم لە بۆی
نەک خودا ناکردە تێکچێ بەم هەوایە تان و پۆی

لوتفی هەر شیرین و قەهری وەک شەکەر وایە لە لام
هەرچەنە دژوارە دوو دژ، هەم زەمان بێ گردو کۆی

دێ و دەچێ بۆن و بەرامەی میشکی ڕوخساری بە لەز
گا لە نێو جەغزی خەیاڵا سەردەکاتن لەرز و کۆی

ئێستە قۆرغە مڵکی ئەشقی و باغەوانیش تۆسنە
وا لە پشت پەردەی حیجابا، پیکەرەی پڕ سفت وسۆی

ماری ڕەش دەڕشێتەوە بۆم، هێند بە خەم ئالوودە بووم
پیری هات، وەرزی بەهاری عومری لێدا و زوو کە ڕۆی

دەفری هانی و دایە دەستم، ژەهری مەئویسی لە ناو
شادی هاورد، خەم لە پاڵی کاتی تێک نانی برۆی

چی وشە و واژەی بە نرخی هۆزی کورد بوو من چنیم
وەک غەزەل بۆ ڕووی خەزاڵی، ئەو ڕەقیبی گرت و ڕۆی

شیوەنی شێعرە لە لای من، کۆتەڵی لەش شاهیدە
خوڕخوڕەی فرمێسکی چاوە، چارەسازی شوست و شۆی

دەردی دووری و ژانی دیلی، کاتێ کاریگەر دەبێ
خوێنی دڵ ڕەنگین بکا دەشت، ڕێکەوێ چۆماوو جۆی

سینە خوێناوڵ بە تیری قەهری غەمزەی دڵبەرم
هەر مەگەر دیداری خۆی بێ ڕێک بخات کوچک و کوڵۆی

"غەفور کەسنەزانی"


‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ شەممە

🍂 ۱۲ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۲ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۲ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۲۹ی ڕەبیعوسانی ۱۴۴۶ی مانگی


‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

#پەندەکانی_پیرەمێرد

مردن بە عیززەت تەنها جارێکە
ژیان بە زیان گران بارێکە

نابێ دوژمنی خۆت بە کەم بگری
دەرزی خوێنی ڕەگ بەردا پێی ئەمری

تا ترسی مردن نەهاتۆتە پێش
قوربان قوربانە لە ئاقاری پێش

لە سەرەمەرگا دێیتە تەنگانە
گیانی فرزەندیش لەلات قەڵغانە

زۆر برا هەیە، کە ماڵی بڕا
لەگەڵ برایشا برایی بڕا

تا باوک ماوە برا برایە
میرات کەوتە ناو هەراو و هوریایە

هەندێ تەماعیان هێندە مەحکەمە
سوێندی درۆیان خوارد لە مەحکەمە

حوججەتی حەجە مایەی درۆیان
"حجرالاسود" ڕوی کردە ڕوویان

گوناهـ لە پارە بە وەفاتره
تەنها گوناهە هاودەمی قەبرە

حاجیەتی بۆ من زۆر کەڵک ئەگرێ
باوەڕ بە سوێندی درۆم  ئەکرێ

نازانم دنیا داری بێ‌بەره
دەورەی ژیانم پێچی مێزەرە

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

شەوە، ئەستێرە بە زریوەن لە سەرمان
لە مانگی ڕووت هەناسەم بۆتە خەرمان
تکەی ئاونگی کوڵمت تەڕ دەکا لێو
گەزۆ باری لە گەرمان و لە شەرمان


#هەژار

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

دەمەوێ لە تەنیشت
کەسێکی شێت دابنیشم
و هەرچی خەم و خەفەتی
دڵ و هەناوم هەیە بۆی باس بکەم،
ئەویش لە قاقای پێکەنین بدا و
تێر تێر پێم پێبکەنێت تاوەکوو
بۆم دەرکەوێ ئەو شتانەی
پێیان خەفەتباربووم چەندە هیچن!

#دیستۆڤیسکی

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

گۆرانێکی خۆش بەدەنگی پرسۆزی،هونەرمەند جەلال داودی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی جەلال ڕەحیمی مەلەکشان ناسراو بە "جەلال مەلەکشا" (شاعیر، نووسەر و ڕۆژنامەوان)

🔹لەدایک بوون: ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٣٠ی هەتاوی لە گوندی مەلەکشای سەرێ سەر بە سنە
🔹کۆچی دوایی: ۱۰ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی بەھۆی جەڵتەی دڵەوە لە گەڕەکی تەپەی قەوپاڵی شاری سنە
🔹شوێنی ناشتن: گۆڕستانی گوندی مەلەکشان

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…
Subscribe to a channel