پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12
ئەرێ ڕۆحم بە لێوی پڕ لە خەندەت
ئەرێ هۆشم بە چاوی سورمەسا دا
لەبەر تاقی برۆت بمرم چ نابێ
کە من شا بم لە بن باڵی هومادا
#وەفایی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
خۆشەویستم
بیرکردن نانووسرێتەوە
وەک فرمێسک ناسڕێتەوە
وەک ڕێگا نابڕێتەوە
بیرکردنت لە سەرمدا
ھەر وەکوو ھەستی بیستنە
دوا ترۆپکی خۆشویستنە
وەکوو ھەستی تام کردنە
تەواو نابێ و تا مردنە
لەبیرکردنت ئەستەمە
بیرکردنت چێژ و خەمە
ڕوونی و تەمە
گەوھەرێکە و لەم دنیایە
ھەر من ھەمە
بیرکردنت نانووسرێت
بەڵام ئەبێ بە شێعری جوان
چرای دڵمی پێ ھەڵئەکەم
بە یادی تۆ نیوە شەوان
بیرکردن نانووسرێتەوە
دەنا چی دیواری شار بوو
ھەموو ڕۆژێ ئەوینی تۆ و
شێعری منی لەسەر دیار بوو
"ڕەنج سەنگاوی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ پێنجشەممە
🍂 ۱۷ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۷ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۷ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۵ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
✨ چیرۆکی ئامۆژگاریانە
🔷 یەکێک لە گەورەپیاوان دەیکوت: عارەبانەچییەک لە گەڕەکی ئێمە بوو، کە نەوتی بۆ خەڵک دەبرد و مامەنەوتیان پێ دەکوت.
ڕۆژێک منی دیت و کوتی: سڵاو. ببوورە ماڵەکەتان گازکێشی کردووە!؟
کوتم: بەڵێ!
کوتی: تێگەیشتم. چونکە سڵاوەکانت گۆڕاوە!
یانی چی!؟
کوتی: بەر لەوەیکە گازکێشی ماڵەکەت بکەی، بەباشی ڕێزت لێدەنام و بەهێندت دەگرتم، لە حاڵمت دەپرسی، تەواوی خەڵکی گەڕەک هەروا بوون. هەر کەسێک ماڵەکەی گازکێشی دەکرێ، ئیتر سڵاو و مەرحەبایەکەی دەگۆڕدرێ....
🔶لەو ساوە، تێگەیشتم سی ساڵ سڵاوەکەم بۆنی نەوتی دەدا، لەباتی ئەوەیکە بۆنی مرۆڤایەتی و ڕەوشت و ئەخلاق بدات. سی ساڵ بە ئەخلاقی باش ڕێزم لێگرت. وامدەزانی ئاکار و ئەخلاقم باشە. بەڵام ئێستا کە ماڵەکەم گازکێشی کردووە نەزانستە بیرم کردەوە پێویست ناکات سڵاو و مەرحەبایی لێبکەم.
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۶ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
سەر و ماڵم فیدای ئەو چاوە کاڵە
دڵم پڕخوێنە بۆ ئەو لێوە ئاڵە
کە ئەو شۆخە لە حەق من میهرەبانە
ڕەقیب حیلە و دەسیسەی تۆ بەتاڵە
لە ئولکەی دڵبەریدا یارم ئەمڕۆ
شوکور شاهەنشەهی حوسن و جەماڵە
بە شمشێری برۆت ئەی یاری بەدخوو
دەخیلە بمکوژە خوێنم حەڵاڵە
لەلام بێقەدرە نەسرین و وەنەوشە
ئەگەر دەستم کەون ئەو زوڵف و خاڵە
بە دنیا دڵ مەبەستن ئەی ڕەفیقان
گەلێ دامادی دی ئەم پیرەزاڵە
وەفا و خووبان و سەبر و عاشقی زار
نەبینراوە ئەمە ئەمری مەحاڵە
فیدات بم چۆن بنووسم شەرحی حوسنت
لە تەعریفی زوبانی خامە لاڵە
لە دنیا هاتن و دەرچوون لەلای من
بەڕاستی «ئەحمەدا» هەر وەک خەیاڵە
#_ئەحمەد_موختار_جاف
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
مناڵەکان کە بەیانان لە خەو هەستان،
هەتاو بۆ نێو دەروونتان بانگهێشت بکەن؛
کە خەوتان هات،
سەر بنێنە سەر کەروێشکەی گەنمەکان و
مانگ بنێنە ناو خەونەکانتان!
ئەگەر بۆ شوێنێک ڕۆیشتن،
پێ لە ڕووبار قەرز بکەن،
دەنگ لە تاڤگە،
ڕەنگ لە بەهار.
ئەگەر لە شوێنێکدا ون بوون،
لە پەپوولە پرسیار بکەن.
مناڵەکان ئێوە هەر زوو
ڕەنگ لە ئاڵا وەرگرنەوە و
بیدەنەوە بە وەرزەکان
دەنگ لە تفەنگ وەرگرنەوە و
بیدەنەوە باڵندەکان؛
هەر لە پێش چاوی ئاسمان،
هەموو چەترەکان بشکێنن؛
بەڵکوو هەور ئاشت بێتەوە و
تینوایەتیمان بشکێنێ!
هەر کەسێکتان چاو پێکەوت
نیگایەکی مناڵانەی پێ ببەخشن،
خۆی لەبەر گەرم دابێنێ؛
کۆڵان بە کۆڵان ڕاکەن و
لە دەرگای هەموو ماڵێک دەن،
بڵێن فەرموون:
وشەی ون بووی برایەتیمان دۆزییەوە،
تکایە چاک بیپارێزن!
با ئەمجار لێتان ون نەبێ!
بە شەقامەکاندا ڕاکەن،
هەر کیژێکتان چاو پێکەوت
چەپکێک گوڵی ڕەنگاوڕەنگی
لە کراسە ڕەنگ مردووەکەی دەن.
مناڵەکان! ئەمشەو بۆ ئێوە دڵپڕم.
نا، نامەوێ ئەمشەو بگریم،
بەڵام چ بکەم؟
خۆ فرمێسک پرسیارم پێ ناکا!
نامەوێ شیعر بنووسم،
وشە تەگبیرم پێ ناکا!
شێعر بۆ هەتاو دەنووسم،
سێبەر وەڵام دەداتەوە؛
شێعر بۆ ئاگر دەنووسم،
دووکەڵ وەڵام دەداتەوە؛
شێعر بۆ باران دەنووسم،
تفەنگ وەڵام دەداتەوە!
"مارف ئاغایی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
پاییزێکم بەرەو زستان
هەگبەی خەمم بە کۆڵەوە
ڕەنگێکم پڕ لە تەنیایی
رێبوارێکم بە چۆڵەوە...
ئازیزەکەم جێگەت خاڵی
هەر بە کلووی بەفری زستان
بەرگێکم بۆ ئەوین دووری
بەیان م خستە نێو ناخی
خەمێ پڕ بەباڵای دووری....
"بەیان حسەینی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
کە باران دەباری بیرم دەکردیت
کە خۆشیش بووەوە هەر بیرم دەکردیت
لە نێوان بارین و نەباریندا
سەحرایەکی بێسنوور هەیه
ناوی بیرکردنە
❞هیوا قادر❝
@chomimecidxan
هەژار › چوارێنەکانی خەییام ›
گۆڕخانە نشینان کە لە بن سەرپۆشن
خۆڕایی نییە وەها کپ و خامۆشن
ئەی خوایە لە کام بادەیە دەرخواردت دان؟
بێهۆشن و بۆ هەتا هەتا سەرخۆشن
☆☆☆
این اهل قبور خاک گشتند و غبار
هر ذره ز هر ذره گرفتند کنار
آه این چه شراب است که تا روز شمار
بیخود شده و بیخبرند از همه کار
» خیام «
#مامۆستا_هەژار
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ سێشەممە
🍂 ۱۵ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۵ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۵ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۳ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئێوارەیەك تۆ دێیتەوە، بەڵام ئیتر من نەماوم
بوومەتەوە خەون خەیاڵ، وەكوو خەیاڵاتی خاوم
ئێوارەیەك دەست لە ملی خەمی شیعرەكانم دەڕۆم
كۆڵان كۆڵان بەجێ دێڵم، شاری هەتاو لێ كوژراوم
دەبارێمە سەر پێدەشتی فەرامۆشی و بۆ هەمیشە
تێكەڵی دەریایەك دەبم، دەمێك ساڵە دەوری داوم
تۆ دێیتەوە و نە بۆنی من ماوە و نە ناو و دەنگی من
بۆم مەگەڕێ، لە نێو لە پی حەسرەتی ماچێ نێژراوم
مەرگ دەبێ فریام كەوێ، ژین تەنگی پێ هەڵچنیوم
مێرووستانی پەژارەیەك دەمی لە نێو رۆحی ناوم
ئاگر بكەوێتە هەر شوێنێ، ئاوی پێدا دەكەن، بەڵام
لە نێو رووباری دیدەما، گڕگرتووی نێو چەم و ئاوم
كە هاتیتەو، بۆنی قژت با لە ژوورەكەم بگەڕێ
بە یادی ئەو شەوەی وتم، ئەمن هەر ئەو شەوە ژیاوم
وەكوو منداڵێكی ساوای دایك مردوو، وا چەند رۆژە
گشت كەڵێن و قوژبنێكی ئەو ماڵەمەت لێ گەڕاوم
تا ، كەس لەم شارە ناوی منی بیر نەماوە
بۆیە دەڵێم وەرە هەتا هەناسەم دێ و نەفەوتاوم
٭ نەناسراو ٭
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ دووشەممە
🍂 ۱۴ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۴ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۴ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۲ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
سەرم پێگەی هەواری هاتووچۆتە
دڵم سۆبەی ئەوینی پڕ لە سۆتە
چلۆنت تێگەیێنم گوڵعوزارم
دڵ و دیدە و دەروونم ماڵی خۆتە
#تینوو_کۆکەیی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
/دیاکۆ
نزیکەی ئێوارە بوو و هەوا پاییزی، باگژە دەستی پێ کردبوو و بارانیش نم نم دەهاتە خوار. دیاکۆ لەتەنیشت دەرگاکە کزی کردبوو. دەست و دەموچاوی لەتاو سەرمادا سوور هەڵگەڕابوو. جاران بە هەڵمی دەمی دەستە چکۆلەکانیی گەرم دەکردنەوە، بەڵام ئەی چی کردبا لە دڵە ساردەکەی؟ دیاکۆ نەک تەنیا جەستەی بەڵکوو ماڵی دڵیشی سارد بوو. نەک تەنیا وەرز، وەرزی خەزان بوو، بەڵکوو ماڵی دڵیشی خەزانی کردبوو. لەو ڕۆژەوە دایکی ڕۆشتبوو ترسێک لەنێو چاوانیدا و خەمێکی گەورە لەنێو دڵیدا بوو. کراسێکی سپی لەبەردا بوو کە سەرقۆڵەکانی لە چڵک شەقیلەی دابوو. جووتێک پانتۆڵی ڕەشی لە پێیا بوون سەر ئەژنۆکانی کونی تێ ببو و جووتێک دەمپایی شڕیش لە پایدا. هەروا کە دەستەکانیی گەرم دەکردنەوە، چاوێکی دەخستە ئەملا و ئەولای خۆی، ترسێک لەنێو دڵیدا بوو. وا دیار بوو دیسان شتێکی قۆماندبوو. یان لەوانەیە ترسی لەبەر چەن ڕۆژی داهاتوو بوو، کە هەموویان چاوەڕێی بوون...
ماوەی دوو مانگ دەبوو کە دایکیی نەدیتبوو و لەبەر بێتاقەتی سەری لێ شێوابوو و هەر ڕۆژێ شتێکی دەشکاند و پەنێکی دەداوە.
هەموو ڕۆژێ تاک و تەنیا و کز و مات لەبەر دەرگا دادەنیشت و چاوەڕێی گەڕانەوەی دایکیی بوو. ئەو ئێوارەش هەر وا ماتڵ بوو. دیسان وەکوو جاران بابی بەتەنیا هاتەوە. دەستێکی کێشا بە سەریدا و لەگەڵ یەک چوونەوە ماڵێ. دیاکۆ پێنجەمین منداڵی ماڵ بوو. پێش ئەو چوار خوشکەکەی بوون. هەڵبەت دیاکۆ تەنیا بەڕواڵەت کوڕ بوو. ناوی کوڕانە بوو، جلوبەرگی کوڕانەیان لەبەر دەکرد، قژەکانیان کوڕانە لەبۆی دروست دەکرد، تەنانەت لەیستۆکەکانیشی ماشین بوو و تفەنگ و ...
بەڵام لە ڕاستیدا کچ بوو. جەماڵ، واتە بابی دیاکۆی ئاواتی ئەوە بوو کە کوڕێکی ببێت و ناوی بنێتە دیاکۆ هەر بۆیەش بڕیای دابوو پێنجەمین منداڵم هەرچییەک بێت هەر ناوی دیاکۆی لێ دەنێم. فەقیرە دیاکۆ خۆیشی نەیدەزانی کێیە و چییە؟ نەیدەزانی ڕۆڵی کوڕ بگێڕێت یان کچ؟ ئاخر تەمەنی تەنیا شەش ساڵ بوو. جەماڵ، دیاکۆی لە هەمووی منداڵەکانی زۆرتر خۆش دەویست. ئەو موحەبەتە بەوی دەکرد بە هیچکام لە کچەکانی دیکەی نەکردبوو. وای دەنواند کە بەڕاستی باوەڕی بە کوڕبوونی دیاکۆ کردبوو، بەڵام لە ناخیدا باش دەیزانی کە خەریکە خۆی دەخەڵەتێنێ. بەڵام ئێستاکە ئیتر پێ خۆشحاڵ بوو، دڵی ڕوون بوو کە بەڕاستی ئەم جارە دەبێتە خاوەنی دیاکۆیەکی ڕاستەقینە. لەوانەیە ترسی سەرەکی نێو چاوەکانی دیاکۆش بەهۆی ئەوەوە بووبێت نەک بۆ بێتاقەتی لەبۆ دایکی. ترس لەوەی ئیدی بابی وەکوو جاران خۆشی نەوێت، ترس لە بێهۆویەتی، ترس لە دیاکۆیەکی ڕاستەقینە!
ئێستا ئیدی هەمووان بە دیاکۆ دەیانناسی و بە دیاکۆ بانگیان دەکرد. هەرچەن بەو هۆیە کە بەناوی دیاکۆوە ناسنامەیان پێ نەدابوو لەنێو ناسنامە نێوی نگین بوو. دایکی دیاکۆ ئێستاکەش سکی پڕ بوو و پزیشک پێی وتبوو دوو مانگی ئاخر نابێت کاری ئەستەم بکەی. ئەویش چووبوە بۆ ماڵە دایکی تا لەوێ پشوو بدات. ماڵی دایکی هەم ساکت و ئارام بوو و هەمیش نزیکی نەخۆشخانە بوو. خەیاڵیشی لەوە ئاسوودە بوو کە کچەکانی گەورەن و خەریکی دیاکۆ دەبن بەڵام دیاکۆ گوێچکەی بە خوشکەکانی نەدەدا و بەردەوام لەنێو خوڵ و تۆزدا بوو و بێقەراری دایکیی دەکرد.
پاش چەن ڕۆژ هەر وەکوو جاران دیاکۆ لەبەر دەرکە دانیشتبوو و لە دونیای منداڵیدا خەریکی کایەکردن بوو. بە خاک جادەیەکی کێشابوووە و ماشینەکەیی پڕ کردبوو لە خڕ: عااااان دید دییییید دیدددددد..... لەناکاو دەنگی وەستانی ماشین کەوتە گوێچکەی. بە پێوە ڕاوەستا. بابی لە ماشینەکە داوەست و منداڵێکیش لە ئامێزیدا بوو. هەرچی چاوەچاوی کرد دایکی نەبوو. ترسێک کەوتە دڵی. ماشین بە دەستیەوە بەر بوو و خڕەکە لە زەوین بڵاو بووە. جەماڵ وردەوردە نزیک بووە. پێکەنین و گریانی تێکەڵ ببوو. نەیدەزانی بۆ هاتنی دیاکۆی ڕاستەقینە خۆشی بکات یان بۆ لەدەستچوونی خێزانی، شیوەن؟
نووسین: #گۆنا
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
مامۆستا زیرەک
#بۆ_زاخاوے_دڵتان
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
مرۆڤێک کە بە خۆناسین نەگەیشتبێ، "نەخویندەواری ڕاستەقینەیە"
تەنانەت ئەگەر هەموو کتێبەکانی دنیات خوێندبێت، ئەگەر دەروونت، ناخت، تەژی تووڕەیی، ڕق و قین، خۆ پەرەستی، ئیرەیی بردن و ناشیرینیەکانی تر بێت بزانە کە هیچ کات فێری هیچ شتێک نەبوویی و هێشتا وەک مرۆڤێک گەشەت نەکردووە.
✍ جیدوو_کریشنا_مورتی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئێستا له کوێت پەیدا بکەم
شاباز زەمانی
@chomimecidxan
کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە
کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ، دەفتەرێ پڕ کاتەوە
دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زوڵفت فێر بووە
وا بە دڵسۆزی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە
کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم، ئەو بیشواتەوە
هەر لە سایەی شەونمی گۆنات کە دەڕژێ جار و بار
خاڵی لێویشت لە ئاوی زەمزەمێ دەخواتەوە
گەرچی مەیدانی بەترس و سامی زۆر دیوە خەیاڵ
ئەوڕۆ ئەو بێچارە خۆی بەندە بە یەک هەوداتەوه
🌹مامۆستا هێدی🌹
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ چوارشەممە
🍂 ۱۶ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۶ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۶ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۴ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
#زانیاری
🌿تەن پاک کۆن(تەنباکووــ تەمباکۆ)
🔷زەمانی زوو گول و ئەوکەسانەی کە برینی کێماوی و نەخۆشی پێستی تەشەنەکەریان هەبوو لە شار دووریان دەخستنەوە و شاربەدەریان دەکردن.
🔷دەڵین زەمانی زوو لە شارێک یەکێک لەو نەخۆشانەیان دەرکرد و بە ئەمانی خودا لە چۆڵگەیەک دایان نا.
🔷پیاوە نەخۆشە کە شەوی بەسەرداهات و سەرما بەسەریدا زاڵ بوو پووشکە و گیاوگژی دەوروبەری خۆی کۆکردەوە و ئاوری دا. پاشان هەموو شەوێ ئەو کارەی دەکردەوە.
🔷دوای چەند ڕۆژ تێدەگا کە زام و برینەکانی پێستی کەم بوونەتەوە و تەنانەت لەدەست ئێش و ژانیش ڕزگار بووە کەوابوو دێتەوە بۆ شار و دەچێتەوە لای ماڵ و منداڵەکانی.
🔷ڕووداوەکە دەبێتە هۆی سەرسووڕمانی زانایان کاتێک بەدواداچوونیان کرد و پرسیان و تاقیان کردەوە دیتیان کە گەڵای ئەو گیایانە بوونتە هۆی چاکبوونەوەی نەخۆشییەکە.
🔷کەوابوو ناوی ئەو گیایەیان نا تەن پاک کۆن کە بەهۆی بەکارهێنانی زۆر و بە تئپەڕینی کات گۆڕاوە و بۆتە تەنباکوو.
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۴ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ڕاستی تاڵە و درۆ شیرین
هەموو کەسیش بەدوای شیرینی دەڕۆن ....
" ئاندرێ مالرۆ "
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🌿
بیرم..کانێکی پڕ شێعرە، کە هەر دەزێ و دەزێتەوە
نە سەرچاوەی ئیشک دەبێ، نە کانزای کوێر دەبێتەوە
هەموو ڕۆژێ چەپکە گوڵێک، لە گوڵزاری شێعر دەچنم
شەو کە دادێ بە عیشقی دڵ لە سەڕڕا شین دەبێتەوە
#کۆچی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
تکایەبەوقسانەدڵی کەس لەخۆمان مەرەنجێنین
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئەگەڕێمەوە لای چاوت
بە پریاسکەیەک ئاوێنەی شکاوەوە
ئەگەڕێمەوە لای دەمت
بە کۆمەڵێک کانیاوی خنکاوەوە
ئەگەڕێمەوە لای باڵات
بە چەندین دارودرەختی بڕدراوەوە
بەو هیوایەی
چاوەکانت ئاوێنەی ساخم بدەنێ و
دەمت کانیاوی عەشق و
باڵات، درەختێکی هەڵچوو
«شێرکۆ بێکەس»
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍁🍁
لە دەلاقەی پاییزەوە
پەردەی خەزانم
لاداوەو
کەژاوەی بەهار دەبینم
لە ئاسمانی بارودۆخ
وەرزەکان
جێگۆڕکێیانەو
یەڵدامان
دەبێتە نەورۆز
زستان
لە ڕقی چلەکان
دەپۆشێ
بەرگی سەوزی تۆخ
ئەستێرەکانی کەشکەڵان
سەما دەکەن
لەو حەوایە
بە گوێی سرووشتدا دەچڕن
دەک پیرۆز بێ
ئەم هەوایە
دەک پیرۆزبێ
ئەم هەوایە
"عەبدۆڵڵا حەمزە"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕیی کۆچی دوایی خاتوو مریهم قازی (چیرۆکنووس، شاعیر و لێکۆڵهر)
🔹لەدایکبوون: ساڵی ١٣۴٢ی هەتاوی لە مەهاباد
🔹کۆچی دوایی: ۱۴ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە
🔹شوێنی ناشتن: گردی شاعیران لە مەهاباد
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️