پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12
بەتەمەنترین مرۆڤ لە جیهان ؟
ژنەکان لەسەر مێشکی پیاوەکان پیاسە دەکەن ، بۆیە تەمەن یان زۆرە و پیاوی فەقیر زوو دەمرێ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
⚫️ #پرسەوسەرەخۆشی
▪️گەرانەوەی هەمومان بۆلای خودایە
▪️شاری، #مەهاباد
▪️کۆچی دوایی خوالێخۆشوو خاتووئەسمەرجەهانجویی
▪️روحی شادوجێگای بەهەشتی بەرین بێ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
تەعەممۆق(قوڵ بیرکردنەوە)
سەگی مێگەلێ تۆپی، خاوەنەکەی لەبەر ئەوەیکە زۆری خۆش دەویست لە گۆڕستانی موسڵمانانی ناشت.
هەواڵ بە دادوەری شار گەیشت و فەرمانی دا خاوەن سەگە حازر کەن و بی سوتێنن،چونکە ئەو سەگەکەی لە گۆڕستانی موسڵمانان بە خاک سپاردووە. کاتێ ئەویان گرت و بۆ لای دادوەریان هێنا،کوتی:ئەی دادوەر،ئەو سەگە وەسیەتی کردووە کە دەمەوێ بۆ ئێوەی باس بکەم تا هیچ شتێک ئۆباڵی من نەگرێتەوە.
دادوەر پرسی وەسیەتەکە چێ؟
پیاوەکە کوتی کاتێ سەگەکە لە حاڵی تۆپین دابوو ئاماژەم بۆ کرد کە گشت ئەو مەڕانە ئی تۆن، کەوایە وەسیەت کە ئەوانە بە کێ بدەم کەچی سەگەکە ئاماژەی بۆ ماڵی ئێوە کرد کە دادوەری شارن.
ئێستا مێگەلە مەڕە حازر و ئامادە لە ئیختیاری ئێوەدان.
دادوەر بەداخ و کەسەرەوە کوتی:
هۆی فەوتی مەرحووم گەماڵەکە چی بوو؟ ئایا بۆ شتێکی دیکەی وەسیەت نەکرد؟خودا بە نیعمەتەکانی ئۆخرەوی شاد کا و تۆش بە سڵامەت بڕۆ، ئەگەر بە جۆرێک ئەو خواڵێخۆشبووە وەسیەتێکی دیکەی هەبووە ئێمە ئاگادار کەوە تا ئەوان بەجێ بێنین.......
عۆبەید_زاکانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
دەنگ،حەسەن زیرەک هۆکاکی جوتیار
وێڕای چەن وێنەی کۆنی جوانی کوردستان
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
چومە گوڵستان شیوەنی گوڵ بوو
قاقای دڕک و ئەهلی بێ دڵ بوو
نـــــاڵەی بولبـــــولی لەقەفەس کراو
مەزەو گۆرانی قەلی سەر چڵ بوو
٭٭٭
هـــــاواری نـــــاخم ناگاتە گوێی کەس
گوێشم لەقیژەی ناکەس بو وەڕەس
لانەی پەپوو.مار لە باخ و دەشتــــا
بولبولیش حەپسە لەگۆشەی قەفەس
٭٭٭
بولبول قەفەسی گــــــەر زیوی ڕوتە
داخــــــی بۆ لانـــــەی دار ژەقنەبوتــــــە
مادەم سەربەستە لەکوێ دەربەستە
گەر ئەڵماسیش بێ تــــابوت نـــــابوتە
٭٭٭
لەناڵەی قومری و لەچریکەی بولبول
لەگـــــــەڵای خــــــەزان لە ژاکـــانی گوڵ
لەدەنگی دەف و لە شیـــــوەنی نەی
تێدەگەم نــــــــاژی کەس بەکامی دڵ
" نەدیم "
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
چاوی تۆ زانکۆی ئەوینە ، بۆیە دەرناچێ دڵم
مەمکی تۆ دوو کۆترن ، سەد ڕاوچیان خستۆتە داو
#ڕەسووڵ_سوڵتانی
🍂کاناڵی چۆمی مەجیدخان 🍁
🆔 @chomimecidxan
شەرمت لە چوار شت نەبێت،
یەکەم: پۆشینی جلی کۆن..
دووهەم:هەبوونی هاوڕێی هەژار
سێهەم:دایك و باوکی بەساڵاچوو
چوارم:ژیانێکی سادە
🖌ئەزموونیژیان
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
[بەشی ۳]
ئەوپاشایانەی کورد لە دوای دۆستەک هاتن.دەوڵەتی مەروانیانیان بە باشی و خۆشی ڕاگرت.بە تایبەت لە سەردەمی پاشایەتی ئەحمەد مەروان ( ناسرالدولە) دا خەڵک بەئازادی وسەر فەرازی دەژیا. لە دەولەتی مەروانی دا شارستانیەت وهونەر زۆر پێش کەوتنی بە خۆوە دی. پەیکەری میافارقین ،ئامەد ودیار بەکر سەر لەنوێ دروست کرایەوە.گەلێک مزگەوت و کاروانسەرا وپرددروست کراوە .لە کۆشکی پاشایەتی کورد دا مۆسیقا، سەماو هەڵپەڕکێ پەرەی ساند و هونەر پێشکەوتوو و دەوڵەمەند بوو. لە کاتی بوونی دەوڵەتی مەروانی دادەوڵەتی تورکە سەلجووقیەکان هەبوون.لە سەردەمی مەنسووری ناسرالدولەدا تۆغڕۆڵ بیگ سەرۆکی سەلجووقیەکان بوو.لە ساڵی 1043ی میلادی دا تۆغرۆڵ بێگ بە سەرۆکایەتی تۆغا ئاسفلی 1000سواری ناردە سەر میافارقین،بەڵام هێزی سەلجووقی توڕک بەرانبەر سوارەکانی مەروانی خۆیان ڕانەگرت وبە پیسی شکان وتاڵانیش کران.ئیتر لە دوای ئەوەوە تورک خۆی دوور ڕاگرت. لە سەر دەمی ناسرالدولەدا دەوڵەتی مەروانی بەرەو کزی چووو نیزاموولمولکی سوڵتانی سەر جوقیەکان بە هەلی زانی وهێزێکی سوارەی بە سەرکردایەتی فەخرەالدولەی ناردە سەر مەروانیەکان. فەخرەالدولە لەنیزیکی ئامێد لەشکری خۆی کردە دوو بەش. بەشێکیان بە سەرۆکایەتی کوڕەکەی خۆی،زەعمیروالدولە ئەساناردە سەر ئامەد وخۆشی لە گەڵ هێزەکە تر دا هێرشی کردە وان کە پایتەخت بوو.ناسرالدولە ناچار بەرەو جزیرەهەڵات.لە ساڵی 1086ی میلادی دا دوای میافارقین و ئامەد،ئیتر دەوڵەتی مەروانی کەوتە ژێردەستی تورکە سەلجووقیەکان. لە ساڵی 1097دا دوایی بە دەسەڵاتی مەروان هات.
4ــ ئیمپڕاتوریەتی ئەییوبی:
ئەییوبیەکان تیرەیەکی کورد بوون و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاون.نوورەدین مەحمود لە سەدەی دوانزەیەمدا دوڵەتی زەنگی لە ناوچەی کەرکووک ،مووسڵ وحەڵەب دامەزراند.
لە دوایدا خاچ پەرستەکانی ئەورووپابە ئانادۆڵ دا هێرشیان کردە سەر شاری قودس ،نەتورکی سەلجووقی ونە دەوڵەتی فاتمی میسر نەیاتوانی پێش بەو لەشکرەی خاج پەرستانی ئەورووپا بگرن.تاکوو بەر گری لە شاری قودس بکەن و بی پارێزن.سەرۆکی دەوڵەتی زەنگی نووردین مەحموود بۆ پاراستنی سەرداری وسەروەری قودس لەگەڵ خاچ پەرستەکانداکەوتە شەڕ،لە بەر ئەوەهێزێکی مەزنی بە سەرۆکایەتی سەلاح دینی ئەییووبی ناردە پایتەختی دەوڵەتی فاتمی میسر ، سەلاحەدینی ئەییووبی قوماندارێکی گەلێک زیرەک وقارەمان بوو. لە ساڵی 1171 دا هەلی بۆ هەڵکەوت و دەستی بەسەردەوڵەتی فاتمی میسر داگرت ودەسەڵاتی خۆی ئاشکراکرد لە جێگای دەوڵەتی فاتمی،دەوڵەتی ئەییووبی دامەزراند. سەلاحەدین بە هەڵوێستی خۆی کار وباری ڕاپەڕاند. لە ساڵی 1174دا سنووری دەوڵەتی ئەییووبی ئیسلامی فراوان کردو بوو بەخاوەن دەسەڵات، سنووری ئەو دەوڵەتە لە میسرەوە تاکوو حیجاز، یەمەن،فەلەستین وسووریا وکوردستان بوو. سەلاحەدین بۆخۆی هێزێکی چابووک وسوارچاکی لە کورد دروست کردبوو. هەر ئەو سەلاحەدینە بە قارەمانەتی خۆی شاری قودسی لە دەست خاچ پەرستەکان ڕزگار کردو هێزی خاچ پەرستانی ڕەتاند.ناوی قومانداریەتی کورد لەتەواوی جیهان بڵاو بۆوە. سەلاحەدین هێندێکیش لە لەشکرەکەی کوردبوون ،بەڵام دەوڵەتی ئەییووبی دەوڵەتێکی نەتەوایەتی کوردنەبوون، بەڵکوو دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو. لە سەردەمی ئەو کاتەی ئیسلامدا ئەو دەوڵەتانەی دادەمەزران لە سەر بنچ وبناوانی نەتەوەیی لەو ئاستە دا نەبووکە ببێتە دەوڵەتی نەتوەیی.
سەلاحەدین لە ساڵی 1193مرد و ئیتر دەوڵەتی ئەییووبی بەرەو سست بوون دەچوو،تاکوولە ساڵی 1250ی زاێینی دا دەوڵەتی ئەییووبی کۆتایی پێهات. ئێستاش گۆڕی سەلاحەدین لە شاری شامە ولەسەرکێلی گۆڕەکەی نووسراوە
( سەلاحەدینی کورد)
تێبینی ؍ مامۆستا هەژار جوانی فەرمووە : کورد هەر چی کردی بۆنامۆی کرد، مامۆستای گەورەمان مامۆستا هەژار نێوی چەند کەسایەتی کوردی لە هەموو بوارەکان بردوە کە بۆ بێگانە وبە زمانی بێگانە دواون. بە بۆ چوونی خۆم هەر ئەو دەوڵەتە ئەوروپایانە وئەمریکا وهەر شوێنێک مەسیحی تێدا کار بە دەست ودەسەڵاتدارن بەتایبەت ئینگلیس وفەڕانسە دژمنایەتی کوردیان بەهۆی ئەو کاک سەلاحە دینەوە لە بیر ناچتەوە، دەگێڕنەوە کاتێ ڕیچارد شێر دڵ پاشای ئینگلیس بەدەست سەلاحەدین دەشکێ دەچیتە لای پاپی گەورە کلیسای مەسیحیەکان ،پاپ لێی دەپرسی کێ تۆی شکاند ؟نەتورک ونە عەڕەب ئەو توانایەیان نیە کە چاو لە نوێنەر وشای بریتانیا بکەن چ بەوە دەگا بتشکێنن.ڕیچارد نەخشەی کوردستان بە پاپ نیشان دەدا کەئەو میللەتە منیان شکاندوە،پاپ بە قەڵەم خەت بە چوار دەورەکەی نەخشەی کوردستان دادێنی ودەڵێ : نابێ بێڵن ئەو شوێنە قەت سەر بەخۆ بێ.
بوومە کەشیش، بوومە خاخام
بوومە مەلا لە بۆ ئیسلام
بوومە سۆفی ،بوومە دەروێش
بوومە زاهید ی چلە کێش
هەر ئائینک تـازە دەهات
پێموابوو من دەدا نەجات
ڕێگادەبڕم ،هەر ڕێبوارم
ئاخر ئێستاش نەکرا چارم
ئالی عوسمان( بێ باک)
(درێژەی هەیە)
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💕
تەنانەت باڵندەکانیش،
یارمەتی یەکتر دەدەن
وەره نزیک،
نزیکتر،
یارمەتیم بده،
ماچت بکەم ...
"تێس گالاگێر"
@chomimecidxan
💕
بەڵێ، گوتم، لەگەڵ تۆدا
شەپۆلێکی بێ کەنارم
پەڵه هەورێکی بێ ئۆقرەم
لەسەر بارینم و نابارم
شێتییەک بوو، هات و ڕۆیشت
بەڵام تۆ چۆن بڕوات پێم کرد؟
بۆچی هێنده به ئاسانی
داگیرسایت و پشتت تێم کرد؟
"پەشێو"
@chomimecidxan
دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم
لە دوو لا مەست و حەیرانم بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردەن، نە قوربانی لەبانت بم
چ خۆشە وەجدی سەرو و گوڵ بە دینی قومریی و بولبول
دەمێک شێتی قەد و باڵات دەمێک شێتی دەهانت بم
#وەفایی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
میرەکوردیەکان دوای ئیمپڕاتۆڕی ماد
ئیمپڕاتۆڕی ماد گەورەترین دەسەڵاتداری ئیمپڕاتۆڕی کوردان بووە لە نێوان ساڵانی( 727ـــ550) ی پێش میلادی مەسیح. دامەزرێنەری ئەم ئیمپڕاتۆڕیە مەزنە دیاکۆ وپایتەختەکەی شاری ئێکبتان یان هەگمەتانە( هەمەدانی ئەمڕۆ) بووە. سنوورەکەی لە باکوورەوە دەگەیشتەڕووباری ئەرەس،لە باشوورەوەهەتا خووزستان،لە ڕۆژهەڵاتەوە تاکوو بەلخ ولە ڕۆژئاواشەوەدەگەیشتە ڕووباری هالیس ( ئەوچۆمەی کە پێدەڵێن: قزل ئیرماق، واتا هەرێمە بەر بەڵاوەکەی ئیمپڕاتۆڕی مادبەشێکی گرنگی ئاسیای بچووک وئازەر بایجان وکوردستان و هەمەدان،ئەراک وڕەی ودامغان وفارس وخووڕاسان وبەلخ و بەشێک لە خووزستان ومازەندەرانی د ەگرتەوە.مادەکان ت وانیان لە ساڵی612ی پێش لە زائین ،شاری ( نەینەوا) پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی بە دەسەڵات و هەزار ساڵەی ئاشووریەکان بگڕن وبۆ هەمیشە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەو ئیمپڕاتۆڕە بێنن.
درێژەی هەیە
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئەی تریفەی مانگە شەوی زیوینی ئاسمان
بۆ بە تۆسقاڵ جار بە جارێ خۆت ئەدەی نیشان
دەریکەوە ڕووناکی پاک بەرە سەرینم
بۆم ڕووناک کە زیندانی تار ژووری کەمینم
#محەممەد_ساڵح_دیلان
@chomimecidxan
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ دووشەممە
💫 ۵ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۵ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۵ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۳ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🎙شێعر و دیکلەمە بە دەنگی: خالید حیسامی ناسراو بە مامۆستا هێدی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💕
مەگەر چەند گیانم هەیە
تا فیدای تۆ بێ
یا ئاشتی
یا سەربەستیی نیشتمان؟
مەگەر چەند دڵم هەیە
تا بشکێ بە جودایی
یا بە جەنگ
یا بەردی سنووران؟
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
@chomimecidxan
پێم خۆشە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت بێ
بەو شەرتە کە مایەی زەرەرم ماچی دەمت بێ
(سالم)
سەهمی نیگەهت خستمی، هەستامەوە ڕاکەم
ئەگریجە و زوڵفت بە جەفا هاتنە یاری
(نالی)
بەرگی ڕووتی بە هەزار خەرقەیی شاهی نادەم
چونکە مەحبووبە بە ناز پێم دەڵێی گاهێ (مچە ڕووت)
(کوردی)
ماهەکەم ئەمشەو شوکر پڕتەوفشانی خانەیە
قەت لە دەرگا دەردەچم گەر بێتە ئەم سەربانە ڕۆژ
(مەحوی)
هەتا زنجیری زولفی تۆم هەبێ هەر شاد و ئازادم
سەرم هەر داوە بەو داوە، دڵم پابەستە بەو بەستە
(وەفایی)
تاقی میحرابی برۆت جێی نازە بۆ ئەهلی نیاز
سۆفی وەیزانی کەچە هێند کەر بوو خۆی گێڕایەوە
(حەریق)
من شکاتی دڵپەرێشانیم لە گێسوی کردووە
ئەو حەواڵەی مەحکەمەی زوڵفی پەرێشانم ئەکا
(ناری)
خوێنی من گەر خۆت لە پێی ئەگری زەریفە بمکوژن
من بسووتێنن ئەگەر دەمکەن بە کل بۆ چاوی تۆ
(حەمدی)
تەنافی گەردنم کە زولفی زوننارت، کە بێزارم
چ خۆشە گەر بڵێن عاشق بە زولفی یار خنکابێ
(سەیفولقوزات)
شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟
تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم
(بێخود)
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
لە دایکێکیان پرسی : لە ناو منداڵەکانتدا کامەیانت لە هەموویان زیاتر خۆش دەوێ ؟
دایکەکە وتی : نەخۆشەکە تا ئەو کاتەی تەواو چاک دەبێتەوە
نادیارەکە تا ئەو کاتەی دەگەڕێتەوە ماڵێ
بچکۆلەکە تا ئەو کاتەی گەورە دەبێ
بەڵام هەموویانم خۆش دەوێ تا ئەو کاتەی کە زیندووم
دایک
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
بۆ قەرەجێک:
بەس تەماشای ناولەپم کە!
خۆ من نامەوێ پێم بڵێی،
دەبم بە باوکی چەند مناڵ،
زەنگین دەبم، یا هەروا لات...
تەنیا شتێکم پێ بڵێ:
هەتا ماوم وەک تۆ دەژیم،
یاخۆ دەبمە خاوەن وڵات؟!
#پەشێو
@chomimecidxan
[بەشی۴]
5ــ میر نشینی ئەردەڵان:
میر نشینی ئەردەڵان لەلایان بابا ئەردەڵانەوە دامەزرێنراوە. ئەو میر نشینە نیزیکەی 650ساڵ دەسەڵاتی بووە.کاتێ مەغوولەکان هێرشیان کردە سەر کوردستان، بابائەردەڵان سیاسەتی بەرانبەرئەوان بە کارهێنا ،لە گەڵیاندا نەکەوتە شەڕ، جا لە بەر ئەوە تا دەهات د ەسەڵاتی میر نشینی ئەردەڵان لە هەرێمی شارە زور و هەوراماندامەزنتر و بەر فراوان تر دەبوو. بە ئەنجامی ئەوەی کە دەوڵەتی نەتەوەی دامەزرێنی. ئەو بوو لە دوایشدا تاڕادەیەک گەیشتە ئامانجی خۆی ودەوڵەتێکی هەرێمی
نەتەوەی تەمەن درێژی دروست کرد. لە ـــــ
سەدەی 14 لە عێراقدا دەوڵەتی جەلائیری
دروست کرد وتوانیان بەشی ڕۆژ ئاوا و ـــ
باکووری ئەردەڵان بگرن . بەڵام لە سەدەی
پازدە دا سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵان ، ـ
میر حەسەن باکووری ڕۆژئاواشی لە دەست
جەلائیرەیەکان ڕزگار کردو زێی مەزنی کردە
سنووری باکووری میر نشینی ئەردەڵان ولە ـ
لە ڕەاندز بنکەیەکی سەربازی دروست کرد. ـ
لەوسەر دەمەداوێژە وهونەر و زمانی کوردی
لە مزگەوتەکاندا زۆرپێشکەوتن و گەلێک ــ
بەرهەم بە زمانی کوردی بڵاوبوونەوە.
عوسمانیەکان لە ساڵی 1549ی میلادی دا
هێرشێکی گەلێک مەزنیان کردە سەر ڕەواندز
ولە نێوان عوسمانیەکان و هێزی میر نشینی
ئەردەڵان شەڕێکی دژوار ڕوویدا، عوسمانیەکان
سەر نەکەوتن و شکستیان هێنا. میرنشینی ــــ
ئەردەڵان تاکوو ساڵی1864لە سەر دەسەڵات
مایەوە. ئەمیری ئەو میر نشینە ( ئەمانوڵا خان )
بوو کە هەر لەوساڵەدا بە دەستی عوسمانیەکان
لە ناوبرا وئەم میرنشینەش کۆتایی پێهات.
5ــ میر نشینی بادینیان
میرنشینی بادینان لە نێوان شاری مووسڵ وچەمی دیجلە وزێی مەزندا دامەزابوو ـــ
سنووری میرنشینی بادینان، لە ڕۆژئاوا ی میرنشینی بۆتان لە ڕۆژهەڵاتیشەوە میرنشینی
سۆران بوو. سنووری ئەم میر نشینە ئەم
شارانە دەگرێتەوە: زاخۆ، ئاکرێ ودەهۆک.
دەوڵەتە هەرێمی ومەزن وناوەندیەکانیش
هەردەم دوو بەرەکیان دەخستە ناو کوردەکان
نەیان دەهێشت یەکتر بگرن . دوای مردنی
میر ئیسماعیلی بادینان ، میرمحەممەدی سۆران
میر نشینی بادینیانی خستە ژێردەستی خۆیەوەو هەر دوو میر نشینەکەبوون بە یەک.
میرنشینی سۆرانیش لە هەرێمی خۆیدا زۆر
مەزن وبە هێز بوو.
6ــ میرنشینی سۆران
دامەزراندنی میر نشینی سۆران لە لایان کوڕەکەیەوە بوو.،ناوی کەڵۆس بوو، لە سەر
دەمی میر مستەفا دا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات وخۆش دەبێت. میر مستەفا لە ساڵی 1813دا دە سەڵاتی میری ــ
دەداتە دەست کوڕەکەی خۆی کە ناوی محەممەد بوو. میر محەممەد پیاوێکی زور
هوشیار و زیرەک بوو،زۆر بەناو بانگ بوو ـــ
ئەم میر محەممەدە زیادتر بە پاشا کوێرە بەناو بانگ بوو. میر محەممەد یا پاشای ڕەواندز کار
و باری دەکاتە دوو بەش .1ــ چارە سەرکردنی
شەڕو گێرە وکێشەی ناو خۆیی2ـــ خەبات ـ
لە پێناوی بەر فراوان کردنی میر نشینی سۆران
دا. میر محەممەد پاشای ڕەواندز ،پاش تێپەڕ ـــ
بوونی سێ ساڵ بەسەر میرایەتیەکەیدا واتا ساڵی1816 کار خانەیەکی چەکی لە ( کاولان)
لە نیزیک ڕەواندز دروست دەکا. لەو کارخانەیەدا ،شمشێر؛، تفەنگ ، گوللە تۆپ وچەرخی تۆپ و زۆر شتی ترسازدەکا .پاش ئەوەی میر سەر بەخۆیی خۆی ڕاگەیاند ودەستی دایە بەر فراوان کردنی سنووری
میرنشینی خۆی و ئۆردوگایەکی سەربازی
لە 30000سەرباز دروست کرد کە لەوانە ـ
10000سوارە نیزام و 20000پیادە بوون
لە ساڵی 1833دا سنووری میر نشینی سۆران
گەلێک بەر فراوان بوو.لە باکوورەوە دەگەیشتە
جزیرەو لە باشوورەوە تاکوو زێی بچووک و لە
لایەکی تریشەوە دەگەیشتەسنووری میر نشینی
بۆتان. میر محەممەد بۆ بەڕێوە بردنی میر نشینی خۆی سیستمێکی دانالە سیستمەکەی
دا خەزێنەیەکی سێ بەشی پێک هێنا 1ـــ بەشی ماڵ ومڵکی تایبەتی میر2ـــ بەشی داهات
وباج3ــ بەشی دارایی وفەرمانڕە،ایی و ـــ
شارەکان. میر محەممەد لە ساڵی 1830دا ــــ
لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتی ئیبڕاهم ــ
پاشا دژی سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی ناردە سووریا و لایەکی تریشەوە
لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتی میر موراد
ناردە ئێران ئەوناوچانەی کوردیان تێدا دەژیا
.میر لە ساڵی 1834پەیمانێکی لە گەڵ ـــ
ئێراندا مۆر کرد.دەوڵەتی عوسمانیش هەر دەم
خەریکی پیلانی هێرش بردن بۆ سەر میری سۆران بوو،بەڵام هەرسەرنەکەوت . لە ساڵی
1836داعوسمانیەکان بە سەرۆکایەتی ڕەشید
پاشا هێزێکی گەورە وگرانیان ناردە سەر میر
نشینی سۆران وشەڕێکی گەورە بەر پا بووکە
لە دوایدا هێزی عوسمانی توانی دەور وبەری
میر نشینی سۆران بگری. لە دوایدا میر محەممەدخۆی چۆ بۆ ئەستەنبووڵ ، سوڵتان
مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد
بەڵام لە گەڕانەوەدابۆسەیەکیان بۆدانا وکوشتیان
و میر نشینی سۆران وەک باقی میرەکانی تر ــ
تەرت وتونا بوو.
کۆتایی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
یک واحد منزل مسکونی واقع در شهرستان بوکان،شهرک نساجی کوچە زانا4، دارای هال وآشپزخانە ویک خواب وسرویس بهداشتی،بدون پارکینگ،مناسب برای خانوادە دو الی سە نفرە،کرایە دادە می شود،10میلیون پیش،ماهی 3 میلیون،آب وبرق وگاز هم شراکتی با صاحب خانە.
در صورت نیاز با این شمارە تماس بگیرید09369704424
عەزیزم، خۆشەویستم، خەمڕەوێنم
هەناوم، شاڕەگم، جەریانی خوێنم
ئەوینم، یارەکەم، هاوڕێی ژیانم
هەناسەم، بەندی دڵ، هێما و هەوێنم
نە پرسیوتە نە دەشپرسی کە چۆنم
ئەدی چۆنت لە حاڵم تێگەیێنم؟
لە دوای تۆ باش دەزانی دڵشکاوم
دڵم لەت بوو بەڵام نەشکا بەڵێنم
دەزانم تۆ لە من زیز بووی و ڕۆشتی
دەزانم پێتکوتووم ناوت نەهێنم
گەلێک جاران بەبێوەی تۆ بزانی
بە شێعرێکی خەیاڵی دەتدوێنم
دەنووسم بۆت ئەوەی مابوو بکوترێ
بە باڵای شێعرەوە جوان دەیلکێنم
گەلێک جار بۆت دەنێرمە ژوورەکەی خۆت
گەلێک جاریش لە داخان دەیدڕێنم
ئەوەی فرمێسکی گەر مابوو لە چاوم
بەسەر شێعری ئەوینتا دەیڕژێنم
دەکەم سەرکۆنە خۆم و بیر و بڕوام
لەسەر ئەو باوەڕە بۆچی بمێنم؟
گەلێک جاران لەگەڵ خۆشم بەشەڕ دێم
خەریکم دڵ لە سینەمدا دەرێنم
وەبیرم دێتەوە سەدها بەڵێنت
ئەوەندەی چاوی پڕ خوێنم هەڵێنم
وەبیرت دێ یەکەم جێژوان کە فەرمووت:
کەسێکیتر لە ئامێز ناخەوێنم
کچێ سوێند دەتگرێ کافر بترسە
لە ئاهـ و ناڵەناڵی دڵتەزێنم
دڵم کردۆتە بێشگەی ژانی دووریت
خەم و دەردت لەوێدا ڕادەژێنم
دەترسم بەرگە نەگرم دڵ بوەستێ
بپاڕێوە بە مەرگیش کەم نەهێنم
هەموو چرکە و دەم و کات خۆشەویستی
کچێ شێت نێم قسە و باس ناپەڕێنم
کە چۆک دادەم لەبەر قورسی غەمی تۆ
سکاڵایەک لە خۆم ڕاناگەیێنم
کە داهاتووم وەکوو گۆچانی دەست پیر
ئەوین کارێکی کرد سەر دانەوێنم
✍ #کاوەداشبەندی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی عەبدوڵڵا سولەیمان "گۆران" (شاعیر)
🔹لەدایکبوون: ساڵی ١٩٠۴ی زایینی لە هەڵەبجە
🔹کۆچی دوایی: ۱٨ی نۆڤامبەری ساڵیی ١٩۶٢ی زایینی لە سلێمانی
🔹شوێنی ناشتن: سلێمانی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍂سڵاورۆژباش
🍂ئەمڕۆ دووشەممە
🍂 ۲٨ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲٨ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱٨ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱۶ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
◾️اناللەواناالیەراجعون
▪️گەرانەوەی هەمومان بۆلای خودایە
▪️گوندی،حاجی حەسەن
▪️پرسەوسەرەخۆشی
▪️کۆچی دوایی خوالێخۆشوۆ،عەزیمە بڵکامە
▪️روحی شادوجێگای بەهەشتی بەرین بێ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئاشقی چۆنییەتی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان مەبن.
مرۆڤەکان بە جوانی بیردەکەنەوە،
جوان قسە دەکەن.
بەڵام جوان ناژین.
"ڕۆمەن پۆلانسکی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
پاشاکانی ماد
پاشاکانی مادبریتی بوون لە 1ــ دیاکۆ2ــ فرورتیش3ــ هووەخشتەرە4ــ ئیستیاک، دەورانی ئیستیاک کە باپیری کوورشی بە نێو کەبیر بوو کە ئێمە پێی دەڵێن: کوورشی کەویر ،لە ماندانای کچی ئیستیاک بووبە هۆی خەیانەتی کوردەکان ،یەک لەوان هارپاکە بوو کەفەرماندەیەکی گەورە لە سپای ماد بوو و خەیانەتکارێکی بێ ویژدان وخۆفرۆش بوو بە پشتیوانی کردن لە کوورشی کوڕی کەمبووجیەی ئەوەڵ وماندانا ،ئیمپڕاتۆڕی ماد لە ساڵی 550ی پێش میلادی مەسیح لە لایان پارسەکان وبابلیەکان وەکۆتایی پێ هێنرا.
کورد لە زەمانی ساسانیەکانیش کەکورد بوون وسەربەخۆ بوون بەڵام دەگەڵ هاتنی عەڕەبەکان بۆ ئێران ،لە لایان عەڕەبەکانەوەشکان وتار وماربوون.
بەڵام دووبارە لە دەورانی حاکمیەتی عەڕەب،دەوڵەتی حەسنەویە دامەزراوهەر لەو زەمانەوەچەند دەوڵەتی جیاوازی کورد دامەزرانەوە. بەپێی بارو دۆخی ئەو دەمە ئەوانە دەوڵەتی هەرێمی بوون ولە ژێر سەرۆکایەتی هێندێک خێزان دابوون. بە داخەوەکورد لەوکاتیشدا نەیتوانی لە سەراسەری کوردستاندا دەوڵەتی مەزن وناوەند دامەزرێنیت ،هەر لە بەر ئەوەش بوو بوو بە چەند دەوڵەتێکی هەرێمی . لە باشووری کوردستان دالە شاری جیبەل خانەدانێکی کوردبە ناوی حەسەنەویە خۆی ڕێکخست ولە ساڵی941ی پاش زائین دا سەر بەخۆی خۆی ئاشکرا کرد. بەرە بەرە سوپا ودەوڵەتی پێش خست وشاری هەمەدان ،مەهاباد ، کرماشان وشارە زوورکە وتەنە ناو سنووری دەوڵەتی حەسنەویە. وەک لە پێشدا باس کرا کورد لە سەردەمی ئائینی ئیسلامیشدا لە خاکی کوردستان چەند دەوڵەتی جیاوازی دامەزراندوە، تەنانەت دەوڵەتی حەسنەویەپارەو پوڵیشی هەڵکەند وە وسیستمی ئابووری ناوەندیپێکهێنا، لە کوردستان دا ڕێگاوبان وئاوەدانیان دروست کردوە دەوڵەتی حەسنەویە تاکوو ساڵی 1014 دەسەڵاتی هەبووە.
(درێژەی هەیە)
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
تۆ شیعری من گەشکەرەوە
منیش خونچەی دەم و لێوت
یاری دەکەین تۆ قازی بەو
منیش دزی باغی سێوت!!
❞حەسیب_قەرەداغی❝
@chomimecidxan