chomimecidxan | Unsorted

Telegram-канал chomimecidxan - چۆمی مەجیدخان

-

پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12

Subscribe to a channel

چۆمی مەجیدخان

بۆچی ون بووی لە چاوانم
ئاواتی ڕۆژ و شەوانم❤️‍🩹
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‎
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

مەڵێن هێمن ودمی شێعری بە دەست بوو
مەڵێن هێمن خوای شێعر و هەڵبەست بوو

مەڵێن هەر چی زەووزوی کرد زەمانە
هێمن هەر یەک بوو پێی نەکرا دووانە

ئیتر مەڵێن هێمن شێری پرچن بوو
هێمن هێندەی بەسە بڵێن هێمن بوو

ئێستەش ناڵێم وەرن ڕێزی لێ بگرن
من هەر دەڵێم دەگەڵ کەسی ڕامەگرن



شینی هێمن(کاروانی خەیاڵ)
"مامۆستا هێدی"

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

عومر  گەییە ئــاخری و ماچێڪی جانانم نەڪرد
یەك نەزەر تێرم تەماشای ماهی تابانم نەڪرد
دامەنم پڕ غونچەیی فرمێسڪی گریانە و قەتم
غونچەیێ لەو گوڵشەنی خەندان بە دامانم نەڪرد
نەشئەبەخشە ڕەوحی بادەی لەعلی تابان ئەی عەجەب
بۆ چ من قەت لەو مەیە قەترێڪ لە فینجانم نەڪرد
ئەی نیگاری بێ وەفا چەندم جەفای تۆ دی و ئەمن
یەڪ سەری موو قەت خیلافی عەهد و پەیمانم نەڪرد
تا لەبی لەعلی ئەتۆم دی بەو لەبی لەعلت قەسەم!
قەت چ جاران یادی یاقووتی بەدەخشانم نەڪرد
سوبحدەم هاتم بە شانەی ڪەم سەری زولفی سیات
چونڪە "با" نامەحرەمی تۆ بوو پەرێشانم نەڪرد
تیری موژگانت لە دڵدا غەمزەڪەی تۆیە دەوای
چاوەڕێ بۆ مەرهەمی تۆ بوو چ دەرمانم نەڪرد
لەودەمەی چاوم بە گوڵزاری جەماڵی تۆ ڪەوت
قەت خەیاڵی گوڵشەن و یادی گوڵستانم نەڪرد
ئەو دەمەی ماچی دەمت،فیڪری عەتابی تۆم نەبوو
خاتەمم پێ بوو ڪە من یادی سولەیمانم نەڪرد

✍ مامۆستا ئەدەب

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ چوارشەممە

💫 ۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۷ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۷ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۵ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

#وێنەمێژوو

لە لای ڕاستەوە مەحموود پاشای موکری

لای چەپ عارف ئاغای مۆدەکی ژن برای مەحموود پاشا

وێنەکە بە جلک و بەرگی کوردانی باکوور کێشراوە ساڵی ۱۲٦۰ی هەتاوی واتە ۱٤۳ ساڵ بەر لە ئێستا لە شاری دیاربەکر.

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

💕

چ شـیـریـنه به یــادی تـۆ پـیـاسـەم
دڵـی شەو پڕ له گــریانه به تــاسەم
دڵـت پــۆڵایه یا بــێ دڵ دەژی تـۆ؟
ئەسەر ناکا لەسەر گیانت هەناسەم

"ڕاوچی"


@chomimecidxan

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

حەیرانێکی خۆش


‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ سێشەممە

💫 ٦ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ٦ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲٦ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲٤ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

هێندەی زەوی بیــری بـــاران بیرت دەکەم
بە ئــەژمـــاری گــەڵای داران بیرت دەکەم

جاران چەندە بەرەو پیری بیرت دەچووم
ئێستا زۆرتــر زۆر لە جـاران بیرت دەکەم

دەگەڵ پاییز لە دووری تۆ زەردە ڕەنگـــم
وا مەزانـــە هەر بەهــــاران بیرت دەکەم

     
                  #م_ئ_هۆگر

‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

📚 #پەندی_پێشینیان

✍هۆنڕاوەی: مامۆستا مەلا غەفوور دەبباغی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

سڵاو هاونیشتمانیانی خاوەنشکۆ هەموو ڕۆژێکتان تەژی لە شادی و خۆشی بێ

گۆرانێکی خش بەدەنگی دوو هونەرمەند: بەڕێزان برایم قادری و مەلاحوسێن عەبدوڵازادەتان پێشکەش.

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند مەلا حسێن عەبدوڵڵازادە (گۆرانیبێژ)

🔹 لەدایکبوون: ساڵی ۱۳۰۲ی هەتاوی لە ئاوایی ئیندرقاش، سەر بە مەهاباد
🔹 کۆچی دوایی: ڕۆژی شەممە ۵ی سەرماوەزی ١٣۶۷ی هەتاوی بە هۆی جەڵتەی دڵ لە تاران
🔹 شوێنی ناشتن: گۆڕستانی گشتی مەهاباد

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

تۆ ئەترسێنی لە ئەوەڵ شەوی قەبر و مردن ؟

من بە دڵ شێعری سەری کێلی مەزارم نووسی :)

#مەهجوور

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

کیژ

فۆلکلۆر

شۆڕش مەحموودی


@chomimecidxan

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

بارانەوبارانە


‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

وشەکان بە زومانی کــــــوردے

وظيفه 👈 ئه‌رک
عجله 👈 پەلە
نتيجه 👈 ئاکام - ئه‌نجام
ندرت 👈 دەگمەن
دقت 👈 وردبینی
ابتدا 👈 سەرەتا
شخصيت 👈 کەسایەتی
ملت 👈 نەتەوە
مخصوص 👈 تایبەت
فرصت 👈 دەرفەت - هەل
اصيل 👈 ڕەسەن
خاطره 👈 بیرەوەری
وسيع 👈 بەربڵاو
مشترک 👈 هاوبەش
اساسي 👈 سەرەکی- بنەڕەتی
منظره 👈 دیمەن- بەرژەوەند
عمر 👈 تەمەن
آرام 👈 ئارام -هێدی- هێور
ابزار 👈 ئامێر- ئامراز
حداقل 👈 لانی‌کەم


زومان کۆڵەکەی هەر میللەتێکە.


رهبر👈ڕێبەر
رئیس جمهور👈سەرۆک کۆمار
نخست وزیر👈سەرۆک وەزیر
وزارت کشور👈وەزارەتی ناوخۆ
وزارت فرهنگ و ارشاد👈 وەزارەتی ڕۆشنبیری
معاون👈یاریدەدەر
جانشین👈بریکار
وزارت راە و ترابری👈وەزارتی رێگا و بان و گواستنەوە
وزارت نیرو👈وەزارەتی وزە
ادارە 👈بەڕێوەبەرایەتی،فەرمانگه
مدیر👈بەڕێوبەر
آب و فاضلاب👈ئاو و ئاوەڕۆ
سد👈بەنداو
تامین اجتماعی👈مسۆگەری کۆمەڵایەتی
تعاون👈هەرەوەزی
کتابخانە👈پەرتووکخانە
سازمان👈رێکخراو
مسکن👈خانووبەرە
ثبت احوال👈کەسێتی و ناسنامە
فرهنگسرا👈هۆڵی رۆشنبیری
بهداشت👈تەندروستی
درمانگا👈بنکەی تەندروستی
بیمارستان👈نەخۆشخانە
اداره ثبت👈بەڕێوبەرایەتی تاپۆ


قوه قضائیه👈هێزی دادوەری
قوە مقننە👈هێزی یاسادانان
قوە مجریە👈هێزی بەڕیوبەر
دادگستری👈دادگا
قاضی👈دادوەر
عادل👈دادپەروەر
عدالت👈دادپەروەری
جلسە👈کۆبوونەوە
قوانین راهنمایی و رانندگی👈یاسای هاتوچۆ
سند👈بەڵگە
کشاورزی👈کشت‌وکاڵ
سازمان ملل متحد👈رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان


ارز👈دراو
اطلاعات👈زانیاری
جاسوس👈سیخوڕ
جبهە👈بەرە
تانک👈دەبابه
کارمەند👈فەرمانبەر
معلم👈مامۆستا
مدرسە👈خوێندنگا، قوتابخانە
دانشگاە👈زانکۆ
دانشجو👈خوێندکار،قوتابی زانکۆ
دانش آموز👈قوتابی
مختلط👈تێکەڵاو
کلاس👈پۆل
امتحان👈تاقیکاری،تاقیکردنەوە
مهندس👈ئەندازیار
تماس👈پێوەندی
شهرداری👈شارەوانی
استانداری👈پارێزگار
مدنی👈سڤیل
آتش نشانی👈ئاگرکوژێنەوە
اورژانس👈فریاکەوتن
آزماشگاه👈تاقیگە


سر👈سەر
پشت سر👈فریشک
پیشانی👈تەوێڵ
موی سر👈قژ،پرچ بۆ ژنان
گردن👈مل
ابرو👈برۆ
مژە👈برژانگ
چشم👈چاو
گونە👈کوڵم، گۆنا
بینی👈لووت، کەپۆ
لب👈لێو، لچ
لثه👈پووک
دندان👈ددان،دان
زبان👈زار، زمان
گلو👈قورگ
گوش👈 گوێ


سروشت👈طبیعت
دیمەن👈منظرە
ژینگە👈محیط زیست
ژیوار،نسک👈زیست
گەشە پێدان، پەرەسەندن👈توسعه
ڕووبار 👈رودخانه
تاڤگه 👈آبشار
شەپۆل 👈موج
گڵۆپ 👈حباب
لافاو 👈سیل
هەرەس 👈بهمن
گەردەلول 👈گردباد
هەسێڵ 👈 استخر
لووتکه 👈 قله
ئەشکەوت👈 غار
شەق 👈شکاف
دارستان 👈 جنگل
سەوزەڵانکێ 👈 سبزه زار
گوڵزار 👈 گلستان.
چڵ 👈شاخه
ئاژەڵ 👈حیوان
باڵندە،پەلەوەر 👈پرنده
رۆژئاوا 👈غروب،غرب
رۆژهەڵات👈 طلوع،شرق
خۆرەتاو 👈 آفتاب
خۆرەزێڕینه،هەسینەوزەڕینه👈 رنگین کمان
بەرە بەیان 👈 سپیده دم،بامداد
هاوین 👈تابستان
زستان 👈زمستان
گەڵاڕێزان 👈 برگریزان
کڕێوه 👈 سرما


بانگهێشت 👈 صدا زدن،دعوت کردن
چاوەڕوانی 👈 انتظار
تامەزرۆ 👈مشتاق
نامۆ 👈 نامعلوم،عجیب
دلۆڤان 👈 مهربان
هاوبیر 👈 هم فکر
رۆشنبیر 👈روشن فکر
گەشبین 👈خوش بین
هاوڕێ👈 دوست
هاوڕێباز 👈هم هدف
ئامانج 👈 هدف
ئاوات 👈 آرزو
دڵدار 👈 عاشق
جێژوان 👈 میعادگاه عاشقان
شێوه 👈 روش،شباهت
تووندوتیژی 👈خشونت
خۆپیشاندان 👈 تظاهرات
رێپێوان 👈 راهپیمایی
یەکینه 👈یگان،واحد
راپەڕین👈انقلاب
سەرهەڵدان 👈فوران
بزووتنەوه 👈 جنبش
بەرخۆدان 👈 مقاومت
شۆڕش 👈 شورش
خەبات 👈 تلاش،جهاد
هێرش 👈 حمله
حەشارگه 👈 پناه گاه
پارێزەر 👈 مدافع،پاسدار،وکیل
نەتەوه، گەل 👈 ملت
خۆڕاگر 👈 مقاوم
بانگەواز 👈 فراخوان
ریز 👈 ردیف
رێز👈 احترام
کۆماری 👈جمهوری
وڵات 👈 کشور
نیشتمان 👈 وطن
راوێژکار 👈 مشاور
ئەندام 👈 عضو
لایەنگر 👈 طرفدار
پارت 👈 حزب
کۆڵەکه 👈 ستون
کاریگەری 👈تاثیر
وزە 👈 انرژی
هێز👈نیرو
لەز 👈شتاب
ڕەهەند 👈بعد

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

نێرگس گوڵەباخ گوڵاڵەی بەهار
بەیبوون وەنەوشە چنوور و چنار

لە چیا و دەشت و میرگ و مێرغوزار
تا چاو بڕ ئەکا هەزاران هەزار

لەمانەش جوانتر ڕووبار و کانی
جوانییان لە تۆوە وەرگرت ئەی جوانی

"مامۆستا ئەخۆل"

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

گەلۆ
بەدەنگی،مامۆستارەسوڵی نادری



‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم
یەک وڵات یەک چاوی تۆ
سەر لە پێناو نیشتمانە و
دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ


"خاڵە قازی"


 ‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌         

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

خۆشەویستی:
هەندێ جار چەندە ئاگری پێوەنێیت گڕ ناگرێت...
هەندێ جار گڕ دەگرێت و هەرگیز ناکوژێتەوە!
هەندێ جار گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە
و ئیتر دواتریش چەندە بتەوێت بسوتێت
و جارێکی تر کڵپە بکات نایکاتەوە!
هەندێ جاریش زۆر بێمانایە،
زۆر ئازاربەخشە زۆر کوشندەیە
گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە،
گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە،
گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە...
تا مردنیش بەو جۆرە بەردەوام دەبێت!

"بەختیار عەلی"
 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           
‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

⚫️ #پرسەوسەرەخۆشی
▪️گەرانەوەی هەمومان بۆلای خودایە
▪️شارەدێی،سەرچنار

▪️کۆچی دوایی خوالێخۆشوو خاتووئەسمەرجەهانجویی
سەرەخۆوشی ،رۆژی چوارشەممەرێکەوتی 7سەرماوەزی‌1403
لەکاتژمێر2تا5ی پاش نیوەرۆ

▪️روحی شادوجێگای بەهەشتی بەرین بێ

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

مەم ئارارات❣️

@chomimecidxan

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

اناللە و انا الیە ڕاجعون
کۆچی دوایی میرزا محەممەدی مەزلووم
سەرەخۆشی لە مزگەوتی عەلی ئاباد بەڕێوە دەچێ
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەیی بنەماڵە و خزم و کەس و کاریان دەکەین و
خۆمان بە شەدار بوی خەمیان دەزانین
@chomimecidxan

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستای فۆلکلۆری بێژ و بەناوبانگ، مامۆستا مەلاحوسێن عەبدوڵڵازادەیە.
یادی هەرمان و ڕووحی شاد بێت


‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

باران بارانە، نم ڕێزە ڕێزە
چاوم چاوەڕێی ڕێگای عازیزە


شەوان شەوناڵە و ڕۆژان ڕۆڕۆمە
یەکجار پەژارەی دووریەکەی تۆمە

ڕێگا کوێستانە، مەنزڵمان دوورە
عەشقت لە دڵمان تووشەی زەروورە

لەوساوە باڵای تۆم دوور بوو لە چاو
گەڵاڕێزانمە وەک باخچەی بێ‌ئاو

کەوتوتە بەینمان حەوت‌کەژ و حەوت‌کۆ
مەگەر بای ڕەحمەت بمگەینێ بە تۆ


گۆرانی: باران بارانە
وە دەنگ : ئەشرەف مەعسووم‌پووڕ

#ئاکار

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

سروشتی جوان وهەست بزوین تێکەڵ
دەنگی،مامۆستامەزهەری خالەقی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

مەیگێڕ بە سەرت پردی سیڕاتیش کەڵەکە
سەیرانی بەهەشت سەیری دوو چاوی بەڵەکە
زۆرم لە خودا ویست و کەمیشی نەگەیی
هەر تۆبەیە دەمداتێ، ئەویش نەم گەرەکە

#خەیام
وەرگێڕ: #مامۆستاهەژار"

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

لە ڕێکەوتی ۸ی سەرماوەزی ۲٦۲۱ی کوردی (۱۳۰۰هـ-۱۹۲۱ز) لە گەڕەکی سەرقەڵا (حەوزەگەورە)ی شاری بۆکان (بە وتەی هەندێک لە نزیکانی لە گوندی هەرمێڵەی نێوان سەقز و بۆکان)

منداڵێک چاوی بە ژیان هەڵدێ کە ناوی #حەسەنی لێ دەنێن و بە هۆی لێهاتوویی و چالاک بوونییەوە نازناوی "زیرەکـ"ـی پێ  دەبەخشرێ و بەمجۆرە بە "#حەسەن زیرەک" ناوبانگ دەردەکا.

کەسێکە سەرانسەری ژیانی پڕی بەدبەختی و  سەختی و چەرمەسەری و تەژی زەحمەت و ئاوارەگی و دەربەدەری دەبێ.
قەت ڕووی ئاسوودەگی و هێمنایەتی بە خۆوە نابینێ.

هەر لە منداڵییەوە لە نێعمەتی عەبدوڵڵای باوکی بێبەری دەبێ و لە ۱۱ ساڵیدا بە هۆی شووکردنی خاتو ئامینی دایکی زیاتر نازی دەشێوێ. ئەم ڕووداوانەی سەرەتای ژیانی دەبنە دەسپێکی ئاوارەگی و دەربەدەرییەکەی کە بەشێکی هەرەزۆری ژیانی ئەم هۆنەرە ناوازە لە خۆ دەگرێ.

دەسپێکی گۆرانی چڕینی لە تەمەنی ژێر ۱۰ ساڵیدا دەبێ لەگەڵ "عەبە چاوەش" و "حەمەحسێن چاوەش" لە شایی شار و گوندەکانی دەوروبەر گۆرانی دەڵێ.

#دەورانی_لاویەتی
   
#حەسەنی گەنج هەر ماوەیێک لە شوێنێ دەگیرسێتەوە بە گەلێک هۆکارەوە ناچار دەبێ پەڕیوەی شوێنێکی دیکە بێت.
بۆ بژیوی ژیان بە کاری جۆراوجۆرەوە خۆی سەرقاڵ دەکات.
ماوەیەک دەبێتە کارەکەری خان و ئاغاواتی هەرمێڵە و هاوکات بە هۆی دەنگی خۆشیەوە ڕێگای پێ دەدرێ کە بڕواتە دیوەخانی خان.

لە لایێکەوە بە گۆرانی وتن کۆڕی میوانانی خان دەڕازێنێتەوە و لە لایەکی دیکەوە بەشداری شەوداوەت و ڕەشبەڵەکی کیژ و کوڕانی دێی هەرمێڵە دەکات.

سەردەمانێک بە شاگرد کەبابچیێتی ڕۆژگار تێدەپەڕێنێ.
لە شاری مەراغە ماوەیێک ژیان بەسەر دەبا و هەر لەوێ لەگەڵ دوکتور زەندی (باوکی خاتوو میدیای زەندی کە دواتر دەبێتە ژنی حەسەن) ئاشنا دەبێ و دەبێتە خزمەتکاری ماڵیان.

لە تەمەنی دەوروبەری بیست ساڵاندا لە سەقز دەبێتە شاگرد شۆفێری مینەخانی ئەردەڵان لە نێوان سەقز و بانەدا، کەچی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ منداڵێک بە ناوی مەحموود نارنجی قوڕەدەرەیی بە ماشێن دەکوژێت و دەکەوێتە بەندیخانە.

#پەڕیوەبوونی_بۆ_عێراق

لە گێرە و کێشەی بەندیخانە و کوشتنی ئەو کوڕە گەنجەدا، دایکی، ژنەکەی حەسەنی کە "مەحبووبە"ی ناو بووە لە کوڕەکەی تری بەناوی حسەین مارە دەکا.

ئەم ڕووداوە لە سەر هەست و ڕۆحی ناسکی #حەسەن_زیرەک هێند کاریگەری دەبێ کە کوردستانی ڕۆژهەڵات جێ‌دەهێڵێ و بەرەو عێراق سەرخۆی هەڵدەگرێ.
پاش گەیشتن و ساقامگیربوونی لە شاری بەغدا بە هۆی چەن کەسێکەوە بە کارەکەری میوانخانەی شەمالەلکەبیر (فندق الشمال الکبیر) دادەمەزرێ.

لە تاراوگەش هەستی هونەری و دەنگخۆشی لە سینگ و گەروویدا هەدا نادا و ڕۆژێکیان کە لەگەڵ کاری پاک و خاوێنکردنی میوانخانەکە بە مۆرەمۆر  گۆرانی دەڵێتەوە کە بە هەڵکەوت میوانێکی تایبەت بە ناوی جەلالی تاڵەبانی گوێ لێ دەبێ کە سۆز و چریکەی دەنگەکە سەرنجی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ و دەبێتە هۆی ئەوە کە لەگەڵ خۆی بیباتە بەشی کوردی ڕادیۆ بەغدا.

ساڵی ۲٦٥۳ی کوردی(۱۳۳۲هـ-۱۹٥۳ز) یەکم دەنگی خۆی لەوێ تۆمار بکا.

ئەمجارە دەنگی مامۆستا #حەسەن_زیرەک بەسەر شەپۆلە ڕادیۆیییەکاندا سنووران دەبەزێنێ و لەو ماوەیەدا لە بەغدا نزیک بە ۷٥ گۆرانی کوردی تۆمار دەکا و بڵاو دەبێتەوە کە ئەم دەرفەتە دەبێتە هۆی ئەوە کە ناو و ناوبانگی ئەم هونەرمەندە بە کوردستان و هەر شوێنێ کە کوردی تێدایە و ڕادیۆ بەغدا دەبیسێ بڵاو بێتەوە و نەدیدە بیکاتە ناسیاو و خۆشەویستی گەلەکەی.

#گەڕانەوە_بۆ_ئێران

پاش شۆڕشی ۲٦٥۸ی کوردی (۱۹٥۸ز-۱۳۳۷هـ) -کە بە شۆڕشی ۱٤ی ژووئییە بەناوبانگە و تێیدا پاوشایەتی عێراق و حکوومەتی مەلیک فەیسەڵی دووهەم دەڕووخێ و
عەبدولکەریم قاسم حوکوومەت بەدەستەوە دەگرێ- #حەسەن_زیرەک بە بۆنەی گۆرانی گوتنی بۆ چوونەسەر تەختی مەلیک فەیسەڵی دووهەم، لە ترسان و ناچار عێراق بەجێ‌دێڵێ و ڕوو دەکاتەوە ئێران.

دەڕواتە تاران و میوانخانەی حەقیقەت (مسافرخانە حقیقت) لە ناسر خوسرەو کە ئەو سەردەمە مەکۆی کوردەکان بووە لە تاران،

بە هەڵکەوت پوورزای دوکتور زەندی دەبینێتەوە و داوای لێدەکا کە بیبا هەتا چاوی بە دوکتور زەندی بکەوێتەوە کە سەردەمانێ لە مەراغە بەردەستیان بووە.

بەم بۆنەوە مامۆستا #حەسەن_زیرەک دەڕواتە ڕادیۆ کوردی تاران هەر لەو ساڵەدا لەگەڵ میدیای زەندی ژیانی هاوبەش پێک دێنێ کە بەرهەمی ئەو ژیانە دوو کچن:
بە ناوەکانی ئارەزوو (مەهتاب) و مەهناز (ساکار).

لە تاران لەگەڵ مووزیکژەنە بەناوبانگەکانی ئەو کاتەی ئێران و کوردەکانی نیشتەجێی تاران وەکوو:

🎶 موجتەبا میرزادە (۱۳۸٤-۱۳۲٤ هەتاوی) ڤیۆڵۆنژەن،کەمانچەژەن
🎶 حەسەن یۆسف زەمانی (۱۳۸۸-۱۳۱۰ هەتاوی)
@chomimecidxan

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

✅وشەی کوردی

🔰کیفیت= چۆنیـەتی
🔰کمیت= چەندێتی
🔰تفسیر=شرۆڤـە
🔰ابراز= دەربڕین، درکاندن
🔰حال= ئێستا

🔰اشغالگر=داگیرکەر
🔰کسب= بەدەست هێنان
🔰مستقیم،زندە= ڕاستەوخۆ
🔰غیرمستقیم= ناڕاستەوخۆ
🔰نمایش= نیشاندان، نواندن

🔰رفتار= ئاکار، کردەوە
🔰جدی= بەڕاست
🔰ضرر= زیان
🔰بطور خلاصە= بەڪورتی
🔰روشن شود=داگیرسێ، داگرسێت

🔰زلف= ئەگریجـە
🔰تمشک= توتڕک، توودڕک، تووڕک
🔰سنگ قبر= کێل
🔰درحقیقت=لەڕاستیدا
🔰غرق میشود=ئەخنکێ

🔰قبرکن=گۆڕ هەڵکەن
🔰مانع،دشواری= کۆسپ
🔰اجلاس=دانیشتنەکان، کۆبوونەوەکان
🔰حماقت=بێ‌ئاوەزی،گەمژەیی
🔰رفت و آمد= هاتوچۆ

🔰ایستگاە=وێستگە
🔰حرکت کردن=وەڕێکەوتن
🔰پیادە شدن=دابەزین
🔰سادە=ساکار
🔰اقتدار=توانایی

🌻زمانی کوردیم خۆش دەوێ
خەمی دڵەکەم پێی دەڕەوێ

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…
Subscribe to a channel