chomimecidxan | Unsorted

Telegram-канал chomimecidxan - چۆمی مەجیدخان

-

پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12

Subscribe to a channel

چۆمی مەجیدخان

بەیانیت باش شاخ، چۆم ، لێژ وتەلان
دەشت و پێدەشت ، تەقتەقان و بەردەڵانم
گەڵای دار و پووش و پەڵاش ،
کەس نەکیڵ و گۆشتە زەوی بەرماڵانم

بەیانیت باش خاک و خۆڵی ڕاگوزاری پیر و جوانم

بەیانیت باش تاقەداری قەراخ ڕێگا و
جێژوانەکەی ڕێبوارانم

بەیانیت باش شەونمی ساردی سەر گڵووک
فرمێسکی گەشی قەتیس بوو لە نێو نیگای دڵدارانم

بەیانیت باش
بەیانیت باش کوردستانم

"ڕەسووڵ خدری "
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

ئەگەر شەپۆلەکانی مێشکی مرۆڤ ئەرێنی بن
دەنگ دەبێتە مۆسیقا
جوڵە دەبێتە سەما
زەردەخەنە دەبێتە پێکەنین
ژیانیش دەبێتە جەژن
چونکە مێشک دەتوانێ لە
جەهەندەم بەهەشت ساز بکا....

ژیانتان لێوڕێژ لە شەپۆڵی ئەرێنی💫🍂

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی



‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

#پرسەوسەرەخۆشی
▪️گەرانەوەی هەمومان بۆلای خودایە
▪️#حاجیلەک

▪️کۆچی دوایی خوالێخۆشوو ،غەزاڵ ئارازی
▪️روحی شادوجێگای بەهەشتی بەرین بێ

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

#تیکەیەک_لە_کتێب

ڕۆژێک کچێکی بچووک لە پیرێکی دانا پرسیاری کرد: «مرۆڤ چۆن دەبێتە پەپوولە؟»

ئافرەتە پیرەکە بە زەردەخەنەیەکەوە و چاوەکانی بریسکەدار بوو وەڵامی دایەوە: «تۆ دەبێت ئەوەندە بە پەرۆش بیت بۆ فڕین ، کە چیتر ناتهەوێ ببیت بە کرمی ئاوریشم.»

📕 #ڕەمزی_سێبەر
✍ #دێبی_فۆڕد

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

بەرلەوەی چاوت هەڵێنی هەست دەکەم تۆش عاشقی
هەر کە ناویشم نەهێنی هەست دەکەم تۆش عاشقی

لێوەکانت هێندە جوان دەکرێنەوە بۆ یەک سڵاو
زیاتریشم گەر نەدوێنی هەست دەکەم تۆش عاشقی

ئەودەمەی هەوری ڕەشی زولفت کە دەگرێ پێش نیگات
هەر کەمێکی واوە دێنی هەست دەکەم تۆش عاشقی

من ئەوەی شێعرم هەیە بۆ تۆی دەنووسم و ئەو دەمەی
پیت بە پیت بۆمی وەخوێنی هەست دەکەم تۆش عاشقی

ئەو دڵە سوورەی بە دەستی خۆت لەسەر شێعری دەدەی
بۆتە واژۆیەک ئەرێنی هەست دەکەم تۆش عاشقی

جار و بار کۆمێنتێ یا چەند شاخە گوڵ گەر دادەنێی
دڵ لە ڕیشە دەردەهێنی هەست دەکەم تۆش عاشقی

ئەودەمەی فۆڕواردی تۆ دەکرێ لەسەر شێعری تەڕم
بێ ئەوەی دەنگی دەرێنی هەست دەکەم تۆش عاشقی

بۆیە تا هەم شێعری دڵداریم لە بەر چاو ناکەوێ
تۆ کە ئاوا خۆ دەنوێنی هەست دەکەم تۆش عاشقی

خۆزگە مایەی خێر ببێ ئەم شێعرە بۆ "کاوە"ی هەژار
گەر بدەی ئەمجار بەڵێنی هەست دەکەم تۆش عاشقی


✍ #کاوە_داشبەندی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

وەرە بولبول هەتا عومری من و تۆیە بناڵین
ئەتۆ باغی گوڵانت چوو ئەمن داغی دڵانم
وەرە قومری بگریەین هەتا ڕۆحی من و تۆیە
ئەتۆ سەروی ڕەوانت چوو ئەمن ڕۆحی ڕەوانم


سەبری گیان هەستە بەیانە
حازر بە بۆ خەستەخانە
مەریز حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
ئای لێ لێ جوانی سەبری!

ئامان! ئامان !
ئامان سەبری! ئەمان سەبری!
ئەمان سەبری!
سەد ماشەڵڵا چەن بە مەکری!
ڕێ دەگری دەڵێی شەکری!²

سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
جلی کوردی لەبەر ناکم
بە مەرگی تەنیا براکەم
دڵی عاشقان لە خۆم ناکەم
ئای لێ لێ وەی سەبرییە!

سەبری بە چاوی مەستەوە
شووشە و پیاڵەی بە دەستەوە
ڕێی لە ڕێبواران بەستەوە
ڕێی لە ڕێبواران بەستەوە
ئای لێ لێ هەی سەبرییە!

سەبری بە خودا و بە پێغەمبەر
بە مێحرابی چاوی ئەسمەر
کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر
نەجات نابم تاکوو مەحشەر
ئەمان! ئەمان! ئەی سەبرییە!

سەبرییە! سەبرییە! سەبرییە!
چاوی ئەستێرەی جەدییە
جەدییە، فەڕەنگییە!

🎧گۆرانی: #سەبری
🎙گۆرانی‌بێژ: #حەسەن_زیرەک
👤شاعر مەقام: #وەفایی
🎻ویۆڵۆن: #موجتەبا_میرزادە
🎷کلارینێت: محەمەد عەبدولسەمەدی
🥁تومبەک: بەهمەن پوولەکی
📻ڕادیۆ: #کرماشان

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

Şamaran (شاماران)


ئەفسانەی شاماران یەکێک لە کۆنترین و جوانترین ئەفسانەکانی کوردانە کە هەر لە ناوچەی کرماشان و ئیلامەوە هەتا دەگاتە ماردین و ڕەحا و عەفرین، زار بە زار گەڕاوە و کراوەتە تابلۆ و هەڵواسراوە و لە کۆڕەکاندا ئەفسانەکەیان گێڕاوەتەوە.

ڕەنگە لەماڵی خۆتان، دراوسێ یان خزمێکتان، یان لە ماڵی داپیرەت تابلۆی مارێکت بینیوە کە سەرەکەی ژنێکەو جەستەی مار. بە دڵنیاییەوە کەم کەس هەیە نەیبینێت، بەڵام زۆربەشمان ئەو پرسیارانەمان لا دروست بووە کە ئەمە دیمەنی چیە؟ لە کوێیوە هاتووە؟ چیرۆکەکەی چیە؟ بۆچی ژن بە جەستەی مارێکەوە؟

لەسەر یوتوب و پلاتفۆرمەکانی پۆدکاست گوێبیسی ئاڵقەی یەک و دووی ئەم پۆدکاستە بن.


ئاڵقەی یەکەم لەو چیرۆکە لێرە لەسەر تلگرام بەردەستە. بەرهەمەکانی پۆدکاستی ڕێگا یەک حەفتە دوای بڵاو بوونەوەیان لەسەر پلاتفۆرمەکانی پۆدکاست لەسەر تلگرامیش بڵاو دەکرێنەوە.

لە نووسینی: ئەنوەر عەباسی
موسیقا: دڵزار عابدی
دەنگ: مەهتاب حەسەنی، موشتاق فەیزیانی، دیاکۆ گەرمیانی
دیزان، تەنزیم و ئامادە کردن: دیاکۆ گەرمیانی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی لە‌دایکبوونی هونەرمەند مامۆستا "حەسەن زیرەک"

🔹لەدایکبوون: ٨ی سەرماوەزی ١٣٠٠ی هەتاوی لە بۆکان

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ پێنجشەممە

💫 ٨ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ٨ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲٨ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲٦ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

#باقسەی_خۆش_ون_نەبێ

#ئیبراهیم_هوشیار

"منداڵی دەوڵەت و ناوبژیوانی کردن ...."

ساڵی ١٣٧٧ لە ئاواییەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخان لە گەڵ قوتابییەکان تۆپێنم دەکرد. چەند چرکەمان پێ نەچوو لە نزیک ئێمە غەڵەبای و هەراو هوریا سازبوو . مەلای ئاوەدانی و پازدە بیست کەس، هاتبوون کێشەی زەوی لە نێوان دوو بنەماڵە چارەسەر بکەن. پاش ماوەیەک شەڕ سازبوو. زۆریان لێکدا. منیش بە جلی وەرزشییەوە ،شاییم بە خۆ بوو ،چووم کەیخودایەتی بکەم و نەهێڵم کێشە قووڵتر بێ. لە نێو خەڵکەکەدا کوڕێکی لاو تازە سمێڵی بۆر کردبوو، بە تاروێرێکی( میلە ئاسنێکی گەورە) لە هەرچی دەدا دەیخست. منیش بە گیانی ناخێری گەورەتر بووم ،مامۆستای خۆشک و براکەی بووم ،چووم لێی بستێنم. سەری تاروێرەکەم توند توند گرت کە نەهێڵم. ئەگەر بە تاروێرەکەوە( میلە ئاسن) هەڵی سووڕڕاندم، چوار پێنج میتری حەوا دام. کەوتم ،ئەژنۆم بریندار بوو. سەرم خوێنی لێهات.قامکێکم  قەڵەشی...شەڕ کۆتایی هات. ئەوان شکایت و شکایەت کاری چوونە پاسگای قەرەمووسالی. منیشیان بردە خانە بێهداشت و چاکیان کردمەوە. سێ چوار ڕۆژ نەمتوانی بێمەوە قوتابخانە. کاتێک هاتمەوە دایک و بابی کوڕە و مامۆستای ئاوەدانی و چەند کەیخودا هاتن داوای لێبوردنیان کرد و لە زمان کوڕە کە پێی عەیببوو بۆ خۆی بێ، شەرمەزاریان دەربڕی. پێم کوتن : کاکە هیچ نەبووە، وەدەزانم برا چکۆڵەی خۆمە و... بەڵام پێم سەیرە ئەو کوڕە ئەو هەمووە هێز و توانایەی لە کۆێ بوو؟
بابی کوڕە پیاوێکی جەفەنگی و قسە خۆش بوو ، کوتی:
کاکە میرزا ! دەوڵەت ئێوە بە برینحی کۆپین و جووجکە ماشێنی و قڕان قڕان بە خێو دەکا. هیچتان هێزی منداڵێکو نییە! بە ناشوکری ناڵێم خوێنتان نەماوە ...!!
ئێمە وەک دەوڵەت برسی نین ،منداڵی خۆمان بە قەل و مریشکی خۆماڵی ،برینجی ڕەشت، هەنگوین و... بە خێو دەکەین. بە خوا هەموو هێزی تەراکاتۆریان هەیە.
ئێوەی منداڵی دەوڵەت بە پتەیەک ملتان دەپەڕێ !  بۆ کەیخودایەتی و ناوبژیوانی کردن نابن. سەد کەس بکوژرێ خۆی لێمەدە.
کوتم شەرتە بە قسەت بکەم ،لەو دەمەوە ئەگەر کێشەو شەڕێک دەبێ ،زوو هەڵدێم نەکا کۆڵەواربم !!!

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

سەیر و سەمەر
مار و ماسی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

جوانترین دەقم لە شەمسی تەورێزی خوێندەوە:
ئێمە بڕوامان کرد کە خودا لەسەرەوەڕا ئێمە دەبینێ بەڵام لە ڕاستیدا ئەو لە ناخەوە دەڕوانێ

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۴ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی


‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

هەر چەندی ئەمر کەی بە ژن کە خۆی حەشار بدا،کەڵکەڵە و وەسوەسەی "خۆ نیشان دانی "پتر دەبێ و هەروەها لە شاردنەوەی ئەویش ئارەزوو و مەیلی خەڵک بۆ بینینی زیاتر دەبێ.
کەوایە دانیشتووی و لە ئاست خۆتەوە بەو کارەت مەیل و تاسەی هەر دوو لا زۆرتر دەکەی کەچی واش بیر دەکەیەوە کە ئیشێکی باشت کردووە لە حاڵێکدا ئەو ئیشەت خۆی لە خۆیدا خودی گەندەڵییە !

فیە مافیە
مەولانا
وەرگێڕان کامیل ئاغابەیگ پوور



‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

ڕۆژئاوابوونی چۆمی مەجیدخان لە وەرزی پاییزدا

🆔 @Chomimecidxan

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

مانگی چواردە و یەک شەوە، گردن لە ڕووی ئەو دولبەرە
موعجیزەی شۆخی نەبێ، چۆن مانگەشەو نەرم و تەڕە

پیاڵەگیڕی مەیکەدەی ئەو نەرگسی شەهلایەیە
یاخۆ موژگانە لە بەر بەدمەستی، دەستەوخەنجەرە

ڕائیحە و بۆنی بەهەشتە نەشئەبەخشی ڕۆحمە
یاخۆ خەندە و پێکەنینی لێوی لەعلی دولبەرە

تاقە خاڵی شینی سەر گۆنای مەتافی عالەمە
بەردی نێو کەعبەی دزیوە ئەم چەتیوە کافەرە

خاریقەی ئیعجازی شۆخی سەروی هێناوەتە بەر
قەدی بەرزی دوو شەمامەی گرتووە بۆ نۆبەرە

ماچی لێو و ناودەمم کرد دەستی کردە بۆڵەبۆڵ
پیری وەک تۆ لێی حەرامە ئەم شەرابی کەوسەرە

بابە ئەو لاوێکی وەک خۆی، شۆخ و لاو چاکی ئەوێ
تۆ بە واتە ڕاوی ناکەی، ئەم فریشتە پەیکەرە


#عەوڕەحمان_بەگی_بابان

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

◾️سەردەمانێک لە قۆم فەقێ بووم و بڕوام وابوو کە تەنیا کەسێک که لە قۆم بێ و ڕووحانی، بەفەزیلەت و چاکەکارە! بەڵام کاتێ کە لە زانستگای تاران لە دەورە بووم تووشی کەسایەتی بەفەزیلەت و چاکەکار بووم، تێگەیشتم کە لە دەرەوەی قۆم و لەنێو خەڵکی دیکەش دا کەسانێکی زۆر بەڕێز و بەنرخ هەیە! بەڵام دیسان شیعەبوونم بە مەرجی ئەسڵی و سەرەکی دەزانی! پاشان بە سەفەر کردن بۆ وڵاتە عەرەبییەکان تێگەیشتم کە لەنێو گرووپەکانی دیکەی ئیسلامیش دا ئینسانی بەڕێز و بەنرخ پەیدا دەبێ!
دوای سەفەر بۆ ئورووپا لەو نوکتەیە گەیشتم کە لەناو دین و ئۆلەکانی دیکەش دا مرۆڤی بەڕێز و بەنرخ هەیە!

بەڵام لە ژاپۆن ڕووداوێکم بەسەرهات کە زانیم فەزیلەت و ئینسانییەت بە زمان و جێگە و تۆرەمە و مەزەب و ڕەنگ نیە! بۆ خواردن چوومە چێشتخانەیەکی گەورە و قەرەباڵغ و سەردانی چەند شوێنێکی تریشم کرد! پاش چەند کاژێر لەپڕ لەبیرم هاتەوە جانتاکەم لە چێشتخانە بەجێهێشتووە کە تەواوی ژیان و دار و نەدارمی تێدابوو! بەپەلە ڕۆیشتم و بەوپەڕی بێ بڕوایی دیتم جانتاکەم هەر لەجێی خۆیەتی و پیرەپیاوێ لەلای دانیشتووە و کوتی کاتێ دیتم جانتاکەت لەبیر کردووە، سەرەڕای ئەوەیکە نۆرەی ددان پزیشکم گرتبۆوە، ڕاوەستام تاکوو بگەڕێیەوە! سپاسم کرد و کوتم خودا چاکە و پاداشت بداتەوە.

وەڵامی دامەوە و کوتی من بڕوام بە ئینسانییەت و مرۆڤایەتییە....

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی


‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ سێشەممە

💫 ۲۰ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۲۰ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۱۰ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ٨ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

هونەرمەندان،کاک ڕەسوڵی نادری و حاجی عەبە نەنە

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

لە ڕۆژێکی وەک ئەوڕۆ....
مێژووی موزیک و هونەر کە خۆی دەچێتە ژێر بابەتی مێژووی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی، بەداخەوە لەلای خۆمان کەمتر ئاوڕی لێ دراوەتەوە و بۆیە زۆربەی ئەو کەسانە یا لە پەڕاوێز کەوتوون و یان بەئەنقەست باسیان لێ نەکراوە. بەتایبەت ئەگەر ئەو کەسە لە شاری خۆی نەمابێ، ئیدی هەر کەس باسی ناکا. هونەرمەندی فۆلکلۆر جەلال سەعید یەک لەو کەسانەیە کە لە شارەکەی خۆی غەریبە. هەرچەند خۆی و کاک شەماڵی کوڕی لە چەندین بەرنامەدا باسی ئەوە دەکەن چەندین جار سەردانی مەهابادیان کردووە و تەنانەت لە نەوەدەکان لەوێ گۆرانی و ئاوازیان تۆمار کردووە. لێرەدا مەبەست شارچێتی و ناوچەگەری نییە. ئەوەی لێرەدا جێی داخە بۆچی ئەو کەسانەی لێرە کاری نووسینەوەی مێژوویان کردووە، ئەو گەورە هونەرمەندەیان پێمان نەناساندووە؟ یا نەکا دەبێ لە کتێبەکانیاندا هەر باسی چین و توێژێکی تایبەت و خزم و کەسی خۆیان بێ و ئەوانی دیکەش هیچ! بەڵێ یەک لەو کەسانە جەلال سەعیدە کە لە گەڕەکی باغی سیسەی مەهاباد لەدایک بووە و دواتر ڕوو دەکەنە هەوڵێر و سەرەنجام ئاو و گڵی ئەو شارەی بە قسمەت دەبێ.
هەر وەک کوترا جەلال سەعید، هونەرمەندێكی دیاری كوردستانە‌ و لە بواری هونەری گۆرانی بەگشتی ‌و هونەری گۆرانیی میللی بەتایبەتی، خزمەتێكی گەورەی پێشكەش بە گەلەكەی كردووە.
جەلال سەعید ڕەمەزان، لە ساڵی 1953ز/1332ی هەتاوی لە شاری مەھاباد لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و ھونەردۆست لەدایک بووە، دواتر بنەماڵەکەی ڕوو دەکەنە باشووری کوردستان و ماوەیەک لە شاری رواندوز دەمێننەوە، پاشان لە ساڵی 1956 ماڵیان دەچێتە شاری ھەولێر و لە گەڕەکی سەیداوە نیشتەجێ دەبن.
نەمر جەلال سەعید ھیچ جۆرە موزیک و گۆرانییەكی بە وانە نەخوێندووە، لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک گۆرانیی دەچڕێ، زۆر بە شارەزایی و لێھاتوویی هەقی خۆی دەدا بە گۆرانی و مەقامەکە و زۆر بە شارەزایانە و بە جوانی لەسەر پەیژەی موزیکەکە سەمای بە دەنگی دەکرد.
ھەر لە تەمەنی مێرمنداڵی دا خۆی فێری ئامێرەکانی (زەرب و دەف) کردووە و لەو ئامێرانەدا شارەزا و لێھاتوو بووە.لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکان، لەگەڵ ھونەرمەندانی وەک (حەمەجەزا و عارەب عوسمان و قادر زیرەک و نیزام شوکر و سەڵاح داودە و مەحمود محەمەد و عوسمان حوسێن) و چەندین ھونەرمەندی دیکە بەشدارییان لە ئاھەنگە تایبەتەکان کردووە.
بە ھاوکاریی ھونەرمەند فازڵ دێوانە، گۆرانیی (کاڵێ وەی کاڵێ) تۆمار دەکات، کە ئەوە دەبێتە یەکەم گۆرانیی تۆمارکراوی ھونەرمەند جەلال سەعید.پاشان لە ساڵی 1977 لەگەڵ تیپی کۆمەڵەی ھونەر و وێژەی کوردیی ھەولێر گۆرانیی (لایەلایەت بۆ دەکەم) تۆمار دەکەن. لە ساڵی 1978 تیپی ھونەری ھەولێر لە بەغدا 19 گۆرانی تۆمار دەکەن، کە ھونەرمەند جەلال سەعید بە گۆرانییەکانی (پەروانەی سووتاو و چاوی ڕەشی جوانە) بەشداریی دەکات. پاشان کە لە ساڵی 1981 تیپی ھونەرە نەتەوەیەکانی ھەولێر دادەمەزرێ، دەبێتە ئەندام و چەندین شاکاری ھونەری و ھەڵپەڕکێ و گۆرانیی فۆلکلۆر و تابلۆی كولتووری کوردەواری پێشکەش دەکات، لەوانە تابلۆی (کوێستان، ھەدروونە دروونە، شوان و چەندانی تر).
لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا و لە ساڵانی 2010، 2011، 2012، 2013 لە وڵاتانی رووسیا و ئەڵمانیا و یۆنان و سلۆڤاکیا و پۆڵەندا بە رێکپۆشی و جلوبەرگی كوردی، بەشداریی لە چەندین فێستیڤاڵی کولتووریدا کردووە.
دیارترین گۆرانییەکانی جەلال سەعید ئەمانەن: (چاوی ڕەشی جوانە، پەروانەی سووتاو، بێریڤان، ئەوا دەڕۆم، بۆچی دەگری دەناڵێنی، خەڵوەت، تۆی نازەنینم، منت دۆڕاند، ساقی، لایەلایەت بۆ دەکەم، کاڵێ وەی کاڵێ، گەورە کچ و چەندین بەرھەمی تر). ھەروەھا بەشێک لە بەرھەمەکانی تا ئێستا بڵاو نەكراونەتەوە.
ھونەرمەند جەلال سەعید لە رێکەوتی 9ی 12ی 2013 بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و ھەگبە پڕ لە گەوھەر و بەرھەمە ناوازەکانی پێچایەوە و لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لە شاری ھەولێر بە خاک سپێردرا.
فەرەیدوون حەکیم زادە

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

#پەندی_پێشینیان بەشی (۷٤۹)

هاتنە سەرم بۆ قەرز لە ناکاو
لە ترسا خۆم هێنایە حاڵی جاو!

شت دەس ناکەوێ لەم کوێرە دێیە
خۆزگە بەو جێیە هەنگوینی لێیە!

نە کاتی پیری،  نە دەوری جوانی
خۆزگەم بە خۆت کا، هیچت نەزانی

لە نان و خوانی ماڵ مامە حەمە
ورگتهەڵێنجا، خۆزگەت بەو ژەمە!

دە خۆش کە بێشکە، خوری بۆ بەرماڵ
هاتەوە لە چیا، گەیوەتە بەرماڵ

خۆشی خۆشیم بوو کچم دا بە شوو:
ئەویش هاتەوە، هەژگەڵێک لە دوو

دڵسۆزی لەگەڵ دۆستانی خۆت کەی
نەک بێ‌ئەمەک بی، خۆڵ لە دۆی خۆت کەی

لام وابوو وریا و زیت و پیتۆڵی
ناحاڵی، خۆڵت وەتڕ و تیتۆڵی!

کۆرپەی دڵم دا بە چاو شەهێنێ
بۆی بەخێو کردم، خوا وەتحەسێنێ!

یاری دڵ‌ناسک، خوا بەوێ ڕۆژێ
نەکا، زیز بی لێم، داخەی بەر کۆژێ!

قەولی داوه یار، ماڵی ئاوا بێ
ئاشتی بێتەوە، خودا بکا وا بێ

✍مەلا غەفوور دەبباغی

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

   "جـا ڕەشـەبـا چی لەدەس دێ؟!"

جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان هەر دەمێنێ!
جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
گەر خـانووەکان بڕوخێنێ
خـۆ زەوی هەر دەمێنێ!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
گەر چـراکان بخنکێنێ
خـۆر دەمێنـێ..!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ خۆشەویستی دڵدارەکان هەڵوەرێنێ؟
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ بەستە ناخی ئەم سەدەیە بخنکێنێ؟!          

"لەتیف هەڵمەت"

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

   "جـا ڕەشـەبـا چی لەدەس دێ؟!"

جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان هەر دەمێنێ!
جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
گەر خـانووەکان بڕوخێنێ
خـۆ زەوی هەر دەمێنێ!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
گەر چـراکان بخنکێنێ
خـۆر دەمێنـێ..!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ خۆشەویستی دڵدارەکان هەڵوەرێنێ؟
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ بەستە ناخی ئەم سەدەیە بخنکێنێ؟!          

"لەتیف هەڵمەت"

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

بیرەوەرێک سەبارەت بەگۆرانی 👇👇👇


‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

✨✨
#کۆچی




گەر بە جحێڵیش نەمری و بمێنی
بە سەری پیری، هەر دادمێنی
با پۆڵاش بوبی، لە ڕۆژگاری کۆن
پیری دەتهاڕێ دەتکاتە ئەسپۆن
ئاخری دەمری دەبێ خاک ۆ خۆڵ
دەکەوێ گۆڕی دەشتی چۆڵوهۆڵ
سەیر ئەوە نێ کە چەندە ژیاوی
زیخ و سەرچاوەی کامە کانیاوی
گرنگ ئەوەیە کە چۆن ژیابی
لە حاستی ژیان، چۆن ڕاوستابی
لەم عومرەکورتە نرخت چەن بووە
چەندی بە پاکی و بە مەردی چووە

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

💕
چييه گــواره گوناهی  وا به نەستەق
به گوێ هەڵتاوەسيوه سەر موعەلەق؟
دەخـيلت بـم نـەخـيـلی يـا ڕوتــابــی؟
وەها شيرين و سـينه نەرم و دڵــڕەق

"نالی"

@chomimecidxan

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

دەنگی بەسۆزی ماملێ

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

🌐جیهان، ئاوا درووست کراوە کە ئەگەر بتەوێ لە خۆشییەکانی ئەو چێژ وەرگری، دەبێ مەینەت و کوێرەوەرییەکانیشی قەبووڵ بکەی.

چ بتەوێ و نەتەوێ، ناتوانی یەکیانت هەبێ بێ ئەوی تر.

#سوامی ـــ براهمانا
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۴ی سەرماوەزی ۲۷۳۴ی کوردی



‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

وێنەیەی بەجێماوی نەورۆزی 1403 ئاوایی ئاتابڵاغی

🆔 @chomimecidxan

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

پیرەپیاوە ئاخێکی هەڵکێشا ، هێشتا نانەکەی نەخواردبوو لەسەر سفرەکە هەستا و پاڵتاوەکەی خستە سەر شانی و لە ماڵی کوڕەکەی هاتە دەرێ ، هەر ئەو ماڵەی کە پێشتر ماڵی خۆیان بوو و لەگەڵ خانمەکەی و کوڕەکەیاندا ژیانێکی خۆشیان تێدا تێپەڕ دەکرد و خودا دەیزانێ چەندە ئارەزووی خۆش خۆشیان بۆ داهاتووی کوڕەکەیان دەکرد.
ئێستا کە خاتوونەکەی نەماوە و بووکەکەی لەبەر بچووکترین کار پرتە و بۆڵەی بەسەردا دەکات و ئەوە بوو ئەمشەو لەسەر سفرەی شێوەکە لەژێر لچەوە هەر دەیگوت نازانم  تاکوو کەی ئەبێ خزمەت بەتوو بکەین؟
کوڕەکەی مەتقی لەبەر نەهات دەتگوت حەزی دەکرد باوکی ماڵەکە بەجێ بهێڵێت و نەگەڕێتەوە.
پیرپیاوە ڕۆیشت و نەگەڕاوە!
کوڕەکەی و بووکەکەی بێ ئەوەی هەواڵی باوکیان بزانن  ژیانی خۆیان دەکرد و بۆیشیان گرینگ نەبوو کە باوکیان لەکوێیە و چی ئەکات؟!
دوو ساڵ تێپەڕی، کوڕە ماندووتر لە هەمیشە لەسەر سەندەڵیەکەی پارک دانیشت و چاوی بە پیرەپیاوێک کەوت سەری داخستووە و جلێکی کۆنەی لەبەردایە و لەسەر حەسیرێکی بچووک و کۆنە دانیشتووە و خەریکە فلووت لێ ئەدات(( دەردی دڵ بۆ کێ بەیان کەم دڵ کە نالاوێتەوە ، ئەو گڕەی گردوویە چبکەم  بێتۆ ژیر نابێتەوە )) ،سۆزی فلووت لە دڵی هەر مرۆڤی کاری دەکرد ، ڕێبوارەکان تەوقەیەکیان دەکرد و پارەیەکیان بۆ دادەنا و دەڕۆیشتن  ، کوڕە دەستی لە گیرفانی دا ، پارەیەکی وەهای پێ نەبوو ، هەر هێندەی پێ بوو ژیانی ڕۆژێکی پێ بباتە سەر ، پێنج هەزاریێکی بۆ دانا ، پیرەپیاوە کوڕەکەی خۆی ناسیەوە ،  فلووتەکەی لابرد و لە ژێری لچەوە گوتی کوڕی من ، من  پێویستم بە پارەی تۆ نییە ، هەڵی بگرەوە.
کوڕە چاوی بڕیە ناو چاوی باوکی تکتک فرمێسکەکان هاتە سەر ڕوومەتی ، بە دەنگێکی غەمناکەوە گوتی : ئاخ بابە ، ئاخ ، ئەوە چکارێک بوو لەگەڵ تۆ کردم؟ ئەو بەڵایە وا بەسەر تۆدا هێنام بەسەر خۆمدا هات.
یەک ساڵ دوای دوای ڕۆیشتنت لەبوواری ئابووریەوە تێکشکام ، بە پێشنیاری ژنەکەم ماڵ و خانووەکەم کرد بە ناویەوە.
لەدوای ئەوە هەر ڕۆژ بیانوویەکی پێ ئەگردم ، ڕۆژێک هاتمەوە کلیلی خانووەکەی گۆڕیبوو ، خانووەکەی فرۆشتبوو ، زەنگی بۆ لێدام کە ئەمەوێ لێت جودا ببمەوە .
بابە گیان من خراو بووم لەگەڵت ، ئاهی تۆ دامێنی خۆم و ژیانەکەمی گرد ، ئاهی تۆ منی وێران کرد ، هەموویش هەر تاوانی خۆم بوو ، خۆم تاونبارم بابە.
پیرپیاوە ئاهێکی کێشا و گوتی : دڵ کە دەشکێت ئاە دەکێشێت ، کوڕی من بە ئەڵڵا من دۆعای خراوم لێ نەکردی ، لەدوای ڕۆیشتنیشم هەمووکات دۆعای بەختەوریم بۆ دەکردی ، بەڵام ئەو شەوە دڵم شکا ، ئێستا بە شکانی دڵی تۆ دووجار دڵم شکا ، ئاخەر ڕۆڵە تۆ دڵی دڵمی.
پیرپیاوە پارەکانی دەستە کرد و خستیە گیرفانی کوڕەکەیەوە و گوتی کوڕی خۆم ئەمڕۆ من میوانی تۆم.
وەرە با لەنوێ ژیان دەست پێ بکەینەوە.
وەرە با هیچکات پشت لەیەک نەکەین.

✍️: خالید ڕەحیمی سەقز

‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…

چۆمی مەجیدخان

⚫️ #پرسەوسەرەخۆشی
▪️گەرانەوەی هەمومان بۆلای خودایە
▪️شاری، بۆکان

▪️کۆچی دوایی خوالێخۆشوو رەسوڵ رەشیدی
▪️روحی شادوجێگای بەهەشتی بەرین بێ

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

Читать полностью…
Subscribe to a channel