پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12
که تۆی قیبلە دەمت سا بێنه قوربان
لەسەر قوبلە دڵم مەشکێنه قوربان
وەرە بنواڕه دوو دەستی حەناییم
حەنایی چی هەموو خۆش خوێنه قوربان
#نالی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ ئەمڕۆ شەممە
💫 ۲۴ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۲۴ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۱۴ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۱۲ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی "عەلائەددین نەجمەددین حیسامەددین" ناسراو بە "عەلائەددین سەججادی" (نووسەر، ڕۆژنامەوان)
🔹لەدایکبوون: ساڵی ١٩٠٧ی زایینی لە سنە
🔹کۆچی دوایی: ١٣ی دێسامبەری ١٩٨۴ی زایینی لە بەغدا
🔹شوێنی ناشتن: گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🏵 شێعری «فاتمە» لە دانان و خوێندنەوەی مامۆستا «ئەحمەد هەدی»
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔴#عەربی_شەمۆ
➖لەدایکبوون: ١٨٩٧ قارس
➖کۆچی دوایی: ١٩٧٨ ئیرەوان
"عەرەب" کوڕی "شەمۆ شامیلۆڤ" ساڵی ١٨٩٧ی زایینی لە شاری قارسی باکووری کوردستان لەدایک بووە.
پاش کۆتایی شەڕی جیهانی بووە بە خوێندکار لە زانکۆی"مۆسکۆ" و لەوێ لەسەر مژاری "کوردناسی" لێکۆڵینەوەیەکی زۆری ئەنجام دا.
عەرەبی شەمۆ لە ساڵی ١٩٣۵ یەکەمین ڕۆمان لە مێژووی ئەدەبی کوردی لەژێر ناوی" شوانی کورد"ی لە ئیرەوان بڵاو کردەوە. هەروەها، چەندین ڕۆمانی دیکەی وەکوو" بەربانگ"، " ژیانا بەختەوەر"، "دمدم"، "حوپۆ" نووسیوە.
ناوبراو پەنجەشی بۆ نووسینی "شانۆنامە"ش درێژ کردووە کە لەو بارەوە دەكرێ ئاماژە بە شانۆی "کوردانی ئەرمەنستان" بكرێ.
شەمۆ ساڵی١٩٧٨ی زانیینی لە "ئیرەوان"، پێتەختی وڵاتی ئەرمەنستان کۆچی دوایی کردووە هەر لەوێ بە خاک سپێردراوە.
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
بیرەوەری
شارەدێی #سەرچنار
کاک قادری یاسەمەنی ناسراو بە قالەپنە
روحی شاد و یاد و ناوی بەرز و پیرۆز بێ
تکایەوێنەمان بۆبنێرن
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
بەس بێ جیلوەی زولف و خاڵان! عاشقی ڕوخساری خۆت
ئاڵ و واڵای خولدی ناوێ تالیبی دیداری خۆت
نامەوێ عەیشی جیهان حاشا لە فیردەوسی بەرین
تۆی مورادی دین و دونیام، ناری خۆت، ئەنواری خۆت
گاهـ بە یاری، گاهـ بە دیدار، دڵ دەکێشی، دین دەبەی
هەر دەمەی نەوعێ ڕەواجی پێ دەدەی بازاڕی خۆت
گاهێ موتریب گاهێ ساقی، من فیدای زولف و ڕوخت
کوفر و ئیمان لێکدەدەی سەرخۆش بە نەغمە و تاری خۆت
زولفەکان دێنی و دەبەی بێغەم لە کوشتەی چاوەکان
شەو دەچێ ڕۆژ دێ دەمێکی نایێ سەر بیماری خۆت
هەر ڕەگێکم دەنگ و ئاوازێکی لێ دێ پڕ خورۆش
ئاورت بەرداوەتە عالەم بە مۆسیقاری خۆت
با بەجارێک تێک نەچێ کاری دڵ و دین، ڕۆحەکەم،
وا پەرێشانی مەفەرموو زولفی عەنبەرباری خۆت
پایبەندی زولفی تۆم، مەحروومی ڕووی خۆتم مەکە
با بە داغی تۆوە نەمرێ بولبولی گوڵزاری خۆت
دڵ بە تیغ، جان بەندەفرمان، لەشکری ناز بۆ چی بێ؟
پادشاهم! بێخەتا وێران مەفەرموو شاری خۆت
دەستی خۆم دا زولفەکەت مەمکوژە خۆ کافر نەبووم
قیبلەکەم هەر تۆی بە دڵ، بمبەخشە بەو زونناری خۆت
دەم بە دەم ناڵەی «وەفایی» دێ لە حەلقەی زولفەکەت
جارێکی نابێ بپرسی حاڵی شەوبێداری خۆت؟!
#وەفایی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
پێم وتی:
بێ تۆیی مردنە
جێ هێشتن
توندترین
شێوازی کوشتنە!
"ڕەفیق سابیر"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
📓 ڕۆمانی «شوانی کورد»
🔹بەشی چوارەم
✍نووسراوەی: عەرەبێ شەمۆ
🖊وەرگێڕان بۆ کوردیی ناوەڕاست: محەممەد خزریئەقدەم
🎙خوێندنەوە: پێژمان ئیسماعیلنژاد
🎚ڕێکخستن: سامان ئەمیری
📌سپۆنسەر: ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی «هۆزانی هونەر»
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
📓 ڕۆمانی «شوانی کورد»
🔹بەشی سێهەم
✍نووسراوەی: عەرەبێ شەمۆ
🖊وەرگێڕان بۆ کوردیی ناوەڕاست: محەممەد خزریئەقدەم
🎙خوێندنەوە: پێژمان ئیسماعیلنژاد
🎚ڕێکخستن: سامان ئەمیری
📌سپۆنسەر: ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی «هۆزانی هونەر»
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
مامۆستا "عەلی مردان"
مەقامیکی خۆش و ئاوازی فاتمە دووچاوی مەستت.....
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
`نە ئەوم کە تۆ ئەیزانی.....
نە ئەمەشم لێم ئەڕوانی❤️🩹´
- مەولانا
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ڕۆژێک بە لوتفی زۆرەوە، دێی و بە دڵ جوانم دەکەی
ڕۆژێک بە مەیلی سەردەوە پیر و پەرێشانم دەکەی
.
سەد خۆزگە داوێمە دڵم، سەد دانە داوێمە گڵم
تا دێ ئومێدێک گوڵ بکا، ئاگر لە خەرمانم دەکەی
.
وەک بەفری کوێستانی بڵیند، نێوان تەمومژ بوو پەنام
وەک بای شەماڵ لێم هەڵدەکەی، دێی و لە کوێستانم دەکەی
.
دیتووتە خۆ جارێک نەبوو دڕکێک لە پەنجەم ڕانەچێ
سیحرێک لەوەیدا هەر هەیە فێری گوڵستانم دەکەی
.
دیدەم بە ئەسرین لێڵ بووە، تاپۆی خەیاڵم تێک دەچێ
سەد ڕەنگی شۆخ دێنی و دەبەی فێڵێک لە چاوانم دەکەی
.
گۆرانییەک بوو، بێشکەیەک ڕۆژێک لە بن گوێچکەم گوتی.
تۆ کورد نەبی نەتبیستووە، چۆن فامی حەیرانم دەکەی
.
وەک داری چاک و پیر پەڕۆی سەد ڕاز و نیازم پێوەیە
ڕۆژێک پەڕۆیەک دادڕی، بەو دەستە دەرمانم دەکەی
"ناسری حیسامی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
با، چ مەنزووری شەو و ڕۆژه، هەڵیکردووه قۆڵ
جەرگی شللێری بڕی، بۆ دڵی هێرۆ دەگەڕێ
✍مامۆستا عەبدووڵڵا گولابی
(هونەر)
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
بۆ چەند ساتێ
پرچی ئاڵان لە ملمەوە
کە پرچ ڕۆیشت و
خۆم مامەوە
وەختێ کە دەستم هەڵبڕی بۆ گەردنم
گوڵی لاولاو نووسان بە پەنجەکانمەوە!
"شێرکۆ بێکەس"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ناوچەی چۆمی مەجیدخان
شارەدێی #سەرچنار
بەر دووکانان ، هەر ئێستا
قەسابی کاک ئەنوەر 😊
@chomimecidxan
ئاشقێ شێتو غەوارەی کووچەکانی غوربەتم
هەوری ئاسۆ دادەدا بۆ تاسەتاسەی، پەتپەتم
چەن لەکۆڵانی غەریبی یادەکانت ڕەنجەڕۆم
چاوەکانت کوا عەزیزم بێنە سەیری مەینەتم؟
✍ سەلاح_کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
بە مامۆستا عەلائەدینی سەججادییان گوت: "بۆچی خۆت ماندوو دەکەی بە نووسینەوەی مێژووی کورد، خۆ خۆیشت ئەزانی هیچ سوودێکت پێ ناگەیێنێ"؟!
مامۆستاعەلائەدین سەججادیش لە وەڵامدا گوتی: "هەر شتێک لەم جیهانە کە ئازارت دەدات تۆ خۆشت ناوێت، تەنها نیشتمان نەبێ، کە چەند ئازاری لەدەست بچێژی زیاتر خۆشت دەوێ. ئەوە خووی مرۆڤی بەشەرەف و وڵات پارێزە"
تێبینی: مامۆستا مەلا عەلائەددین سەججادی (١٩٠٧–١٩٨٤) بە ناوی تەواوی عەلائەددین نەجمەدین حیسامەدین، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ھاوچەرخی کورد بووە.
بەرهەمەکانی:
١ڕشته مرواری (رشته مروارید)، مجموعه یادداشتها، ۱۹۵۷.
٢_ مێژوویی ئهدهبیاتی کوردی (تاریخ ادبیات کردی)، ۱۹۵۲.
٣_شۆرشی کوردان و شۆرشی ئێراق (انقلاب کردها و انقلاب عراق).
٤_ههمیشه بههار (همیشه بهار)، داستان کوتاه، ۱۹۶۰.
٥_دهستوور و فهرههنگی زمانی کوردی (دستور زبان و فرهنگ واژگان زبان کردی)، ۱۹۶۱.
٦_ئهدهبی کوردی و لێکۆلینی ئهدهبی کوردی (ادبیات کردی و تحلیلی بر ادبیات کردی)، ۱۹۸۶.
٧_ کوردهواری (فرهنگ کردی)، ۱۹۷۴.
٨_دهقهکانێ ئهدهبی کوردی (متنهایی از ادبیات کردی)، ۱۹۷۸.
٩_ ناوی کوردی (نامهای کردی)، بغداد:انتشارات معارف، ۱۹۵۳.
10_گهشتێک له کوردستان (سفری در کردستان).
11_ نرخ شناسی
و دهیان وتاری بهنرخی دیكه.
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ هەینی
💫 ۲۳ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۲۳ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۱۳ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۱۱ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
دەزانم تۆ وشەیەکی
بەڵام زۆر جار بۆ وشەیەک
هۆنراوەیەکم کوشتووە
دەزانم تۆ خونچەیەکی
بەڵام زۆر جار بۆ خونچەیەک
گوڵجاڕێکم جێ هێشتووە ..
«پەشێو»
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🗂 فەرهەنگۆکی بەشی چوارەم
لێڕ: جەنگەڵ
چایەر: لەوەڕگە
کژ: وەرز
سەفان: زنجیرەی کێوان
شەدار: نمدار
ڕوەک: گیا
ئەگرە: ئێرە
پێنجەی تار: هەوەڵی بەهارێ
زۆزان: کوێستان
ڕان، ڕانەمەڕ: مێگەل
هۆبە: دەستەیەک خێوەت
دەوار: ڕەشماڵ
بێوهر: هەژار
سەرگێڕ: شوێنی ڕاگرتنی مەڕوماڵات
کۆتان: شوێنی حاوانەوەی مەڕ لە شەوانەدا
دواژۆ: ئەو کەسەی وا لە دواوەی مێگەلی دەڕوا
ئەستێور: ئاژەڵێک کە ساڵێک نەزابێ
پیتاک: باج
ئاوەکی: ئاژەڵێک کە بزر بووبێ و بچێتە نێو مێگەلی بێگانەوە
گوشمە: میوەی وشککراو و کوتراو
تەمێ: پەند، ئامۆژگاری
وڕاق: ژووری گەورە
ئۆرتە: فەڕش
لاپەڕ: جیا
تێکپەر: لەگەڵ یەک
شەتەکدان: بەستنهوه
بڕوبزگوڕ: جلی شڕودڕ
پۆڕک: نێوماڵی کۆچەران
کەپەنک: بتڵاپزشێکە لە لباد ساز دەکرێ و شوان لەبەری دەکا
چەشک: تام
هەڵچۆقین: هەڵلەرزین
نکال: لایەن
کڵێڵە: ڕنووی بەفر
کوڕڕە: تیژ
ئاران: گەرمێن
چەقەسرۆ: دڕ و شەڕکەر
مەڕ خوێدان: خوێ دان بە مەڕ بۆ ئەوەی باش ئاوێ بخۆنەوە و چاکتر بلەوەڕێن
#فەرهەنگۆک
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ پێنجشەممە
💫 ۲۲ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۲۲ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۱۲ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۱۰ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🗂 فەرهەنگۆکی بەشی سێهەم
کوڕیژگە: کوڕی مناڵ
توێتکە: ئارام و قەرار
ڕمووزن: دێوێکی ناشیرین
فراوین: نەهار
قوڵەبنە: قەڵەو
ئاوماڵ: دراوسێ
ئاشگە: چێشتخانە، ئاشپەزخانە
غلوور، غللوور: لەخۆبایی
پەژراندن: قەبووڵ کردن
تریقانەوە: پێکەنین بەدەنگی بەرز
کاڵەدڕانە: پارە و هەقی بەڕێدا ڕۆیشتن بۆ ئەنجامدانی کارێک
زیتەڵە: زیت و وشیار
چکوتەشک: سەروسیما
تاسووخ: ئارەزوومەندی
فەساڵ: قیافە
درێژداهۆڵ: کەسێکی درێژ و کز
دێدە: خوشکی گەورە
کێوپار: کوێستان
ژیوار: دۆخی ژیان
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
پێش ئهوهی بێمه بهردهمت
كام بیری جوان خورپهداره،
كام دێڕ ههڵبهست زۆر بهكاره،
شانهی دهكهم وهک پهرچهمت.
له ماوهی چاوقوچانێكدا
ههزارویهک خهونی شیرین
دهمكهن به مهم، دهتكهن به زین.
له خهیاڵما،پایز بههاری لێ دهتكێ.
درهختی ڕووت، گهڵای سهوزی پێوه دهلكێ.
بهڵام، سهد ئاخ، ئهی دهروونپاک،
كاتێ بانگم دهكهی به كاک
كاک وهكوو مار، بهرهو گوێچكهم گینگڵ دهدا...
كه دێمه گۆ، خۆی له زمانم لوول دهدا،
هێدی... هێدی...
قووتم دهدا
كفنی زهردی نائومێدی.
من له دڵتام...
له دهروونتام...
له گلێنهی چاوی ڕوونتام...
شهرم مهكه! بهناوی ڕووت
ناوم بێنه پڕ به گهرووت.
با له یهكتر ئاشكرا بین
تا كهی لهناو ئاگرا بین؟
نه تۆ خوشكهی، نه من كاكم...
خۆشهویستی دهروونپاكم!
"پەشێو"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ چوارشەممە
💫 ۲۱ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۲۱ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۱۱ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۹ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
لە شاران هاوار له خێڵان غەوغا
هەرکەس ئەبینم خەمناکە و شەیدا
گەر فەرهاد و قەیس بزانن خەبەر
دووبارە لە خاک سەر دێننە دەر
دێن بە هەیاهۆی قیامەتەوە
ببینن جوانی لەم قامەتەوە
#وەلی_دێوانە
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️