پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12
شەوە، ئەستێرە بە زریوەن لە سەرمان
لە مانگی ڕووت هەناسەم بۆتە خەرمان
تکەی ئاونگی کوڵمت تەڕ دەکا لێو
گەزۆ باری لە گەرمان و لە شەرمان!
"هەژار"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
چەن جوانی بەرەو مەغریب ئەچی زەردە ئەدا لێت،
پرشنگی خشڵ ئەبڵەق ئەکا دەوروبەری ڕێت،
ڕۆژی دەمی کەل حازرە بۆ پێشکەشی بەرپێت،
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا کۆزەیی تازە!
#گۆران
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
📢📢 #بانگەشە
📢📢 #ئاگاداری
شارەدێی سەرچناڕ
هەشت هەزار میتر زەوی زۆر باش هەیە بۆ ئیجارەی پیواز ، ئاوی هەیە
ژمارەی پێوەندی
۰۹۱۴۸۳۸۱۷۷۵
مامۆستا حوسێن وەفا
مەلی خانوم مەلی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
كوانێ خورشیدی شهوی دهیجووری من؟
كوانێ دهرمانی دڵی ڕهنجووری من؟
ئهی فیدات بم، یاری بێ میهر و وهفا!
وا منت كوشت تۆ به سهد جهور و جهفا
نهتدهزانی عاشقی باڵاته دڵ؟
نهتدهزانی مشتهری كاڵاته دڵ؟
ئاڵ و واڵات بۆ منه، من موبتهلام
من قهزاوهگێڕی ههر دهرد و بهڵام
یاری تۆ ههر تۆی دهوێ، ڕۆژ و شهوێ
گهر گڕوو بگرێ، به كهس داناكهوێ
عاشقی زارت مهكه بێزاری خۆت
باش بناسه موبتهلای ئازاری خۆت
وا "ئیمامی" تووتیی گوڵزارته
چاوهنۆڕی قهندی لێو و زارته
#سهید_كامیلی_ئیمامی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
◾️دەزانی ڕەسەنایەتی یانی چی ؟
یانی تۆ بۆ ئەنجامدانی
هەم وەختت هەیە
هەم هەلت هەیە،
هەم کەسیش پێی نازانێ،
بەڵام چونکە هەڵەیە ئەنجامی نادەی...
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۹ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ ئەمڕۆ دووشەممە
💫 ۳ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۳ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۳ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۱ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
تۆوەکوسروەی....
دەنگ،نەجمەدین غوڵامی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
فهقـیری بهوهی ناڵێـــن نهتبـــێ نان
خانووی چهند نوهۆم قهڵا و باڵهخان
کهسێ که نهیبێ هیچ ئهندێشه و بیر
شیــــاوی وهیه پێی بڵێی فهقیــــــــر
✍️:م.هەڵوەدا
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئەی دولبەری چاومەست ئەی بولبولی سەرمەست
مامــلێ
@chomimecidxan
🗂 فەرهەنگۆکی بەشی شەشەم
تەوێڵ: نێوچاوان
ڕۆندک: ئەسرین، فرمێسک
هەتڵەڕێ: لاڕێ
جەنە کردن: مان گرتن
قەیار: زیادەی سم
قەیارکردن: تاشین و ڕنینی نینۆک و زیادەی سم
بزیسک: کڵپە
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔶 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی هونەرمەند مامۆستا قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە "قالەمەڕە" ـ ژەنیاری شمشاڵ
🔹لەدایکبوون: ۱ی بەفرانباری ١٣٠۴ی هەتاوی لە ئاوایی کولیجه
🔸مامۆستا «قاله مهڕه» خاوهنی خهڵاتی مهدالیای زێڕینی پلهی یهکهمی باشترین ژهنیار له چوارهمین فێستیڤاڵی سهرتاسهری مۆسیقای تاران ساڵی 1367 و خهڵاتی پیرهمێرد له ناوهندی دهزگای چاپ و بڵاوکردنهوهی خاک له سلێمانی ساڵی 1381 لهبهر تهمهنێک خزمهت و چالاکیی هونهری بهدهستهێنا و له ساڵی 1380 بووه ئهندامی راوێژکاری دهستهی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی سهرتاسهریی مۆسیقای ناوچهکانی ئێران له کرمان و له بیستهمین خولی فێستیڤاڵی نێودهوڵهتی مۆسیقا له تاران ساڵی 1383 وهک مامۆستای بلیمهتی شمشاڵ له ئێران له بهرنامهی «شب نای» محهمهد عهلی کیانینیژاد رێزی لێگیرا و ساڵی 1389 خهڵاتی ماملێ له لایهن مهڵبهندی هونهریی مامۆستا ماملێ له شاری بۆکان پێی بهخشرا
@chomimecidxan
سۆفی ئەحمەد، پیرە، یارە،خەزاڵ،حاجی حەمە، حاجی ژن، میرزا،مام حەسەن, بلە چەرچی،ناز، وەتمان،ئەستی و ئەوانی تر ،هەموویان قارەمانی خەیاڵی چیرۆکەکانت بوون.هەر هەمووشیان ئەویندار بوون. گەلێک ئەوینی کوردانە و مەردانەیان فێر کردین میرزای دڵان.
سەقز:کامیل محەممەد جانی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
❣ڕۆژی دایک لەهەموو دایکەکانی نیشتمان پیرۆز❣
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
مدارک گمشدە
شامل.کارت بانکی،کارت ملی،گواهینامەمربوط بەآقای اسماعیل معروفی ساکن روستای سرچنار خواهشمنداست درصورت اطلاع باشمارەزیرتماس حاصل فرماید
09385052183شمارەتماس
اجرکم عندللە
هەر دارێ ڪرمی لەناو خۆے دايە
دەشڪێ و دەڪەوێ به سوڪه بايە
#هەژار
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی مامۆستا عەتا نەهایی (نووسەر، وەرگێڕ)
🔹لەدایکبوون: ٣ی بەفرانباری ١٣٣٩ی هەتاوی لە شاری بانە
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
Ay Dîlberê
Li baxê min bû zivistan
Ay dîlberê, dêm-gulistan
Çilmisî gul, bax û bostan
Wêran ez im, malim xirab
Ay dîlberê, qe[t] menale
Feqiyê Teyran êdî kal e
Nexweşekî pir bêhal e
Tu him gul î, him rihan î
Tu him derd î, him derman î
Wêran ez im, malim xirab
Ay dîlberê, qe[t] menale
Feqiyê Teyran êdî kal e
@chomimecudxan
ژینی پێش تۆم لەیاد نییە
من نەبوون بووم
کە تۆم ناسی
زمانم گرت
چاوم پشکووت
سەرپێ کەوتم دارە داره
چۆن باوەڕکەم بەوەی دەڵێ
لەدایکبوون هەر یەک جارە
#عەبدوڵڵا_پەشێو
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی "سەید نەجمەدین ئەنیسی" ناسراو بە "بەهاری مەهابادی" (شاعیر، نووسەر، لێکۆلەر)
🔹لەدایکبوون: ساڵی ١۳۲۵ لە مەهاباد
🔹کۆچی دوایی: ۳ی بەفرانباری ١۴۰۰ی هەتاوی
🔹شوێنی ناشتن: گۆڕستانی شاعیران و ناودارانی مەهاباد
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
زەبرێکی کاریگەرم وێکەوتبوو وە وانەیەکی دژواریش فێر ببووم؛
ئەوەیکە ناتوانی جگەلە خۆت پشت بە کەس ببەستی!
کاتێ نیچە گریا
#ئاروین ـــ بالۆم
وەرگێڕان کامیل ئاغابەیگ پوور
۱ی بەفرانباری۲۷۲۴ی کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💕
لەو ڕۆژەوەی..،
پەپوولەی دڵ
لە دەوری شەمعی ڕووت وێڵە
لەو ڕۆژەوەی،
چاوی تینوو
لە حەسڕەت دیتنت لێڵە
لەو ڕۆژەوەی،
خوێنی هەڵچوو
بەرەو جێژوانت فڕیوە
لەو ڕۆژەوەی،
کەژاوەی خەم
بنپەردەی دڵمی دڕیوە
لەو ڕۆژەوە، خۆشم دەوێی،
لەو ڕۆژەوە،
دڵی شێتم، شێتی تۆیە
ئاوڕێک دەوە،
شێت داماوە، ڕەنجەڕۆیە
#کۆچی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆ چی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟
#سوارە_ئیلخانیزادە
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئەم ڕۆژانە..؛
هۆنراوەش مانای نەماوە
جیهان بەحرێکی ڕەنگاوە
هەر ڕەنگێک بی،
هەزار ڕنگت تێکەڵاوە
هەر دەنگێک بی
هەزار باست تێخزاوە
هەر جۆڕێک بی،
هەر دەرنابەی لەو زەلکاوە!!
لەچی بڵێم،
لەچی بدوێم
ڕووحم چەشنی،
تڕاویلکێکی، سەر ئاوە
دڵم پڕە..،
داغێکی ڕەش و سووتاوە
کە بەهار دێ.،
بۆنی زەردی پاییز دەکا
کە هاوین دێ.،
هەر زستانی لەبەر چاوە
بۆ خۆشی نازانێ چۆنە!!؟
سەرشێواوە،
کەلاوێکی تێکڕووخاوە
ئاخ و سەد داخ..،
بۆ بایەکی،
عەتری یارم لەبۆ بێنێ
دەنا، نا تینێکم بۆبێ،
جەرگ و دڵم بسووتێ
لە ڕۆژاوا.،
لەم دیارە سەربڕاوە...
"کۆچی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
📓 ڕۆمانی «شوانی کورد»
🔹بەشی حەوتەم
✍نووسراوەی: عەرەبێ شەمۆ
🖊وەرگێڕان بۆ کوردیی ناوەڕاست: محەممەد خزریئەقدەم
🎙خوێندنەوە: پێژمان ئیسماعیلنژاد
🎚ڕێکخستن: سامان ئەمیری
📌سپۆنسەر: ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی «هۆزانی هونەر»
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💕
"مردن حەسانەوەیە كوڕم! ئەگەر مردن نەبایە پیریی بنیادەمی هێند شەكەت و كەلەلا دەكرد كەس بێزی نەیە ئاوڕی لێ بداتەوە، كوڕ نەدەگەڕاوە سەر باب! بەشەر لە حورمەت دەكەوت! ژیان بە ڕێزەو حورمەتەوە ژیانە، ئەگینا ژانە..."
#فەتاح_ئەمیری
هاوارەبەرە
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
رۆژێ کچێک
دڵمی دزی و لە بەرزترین
تەلارەوە
هەڵی دایە خوارەوە
وەکو شوشە عەتر شکا
هەرچی شیعری تیا بو تکا...!
"لەتیف هەڵمەت"
☁️سڵاورۆژباش
☁️ ئەمڕۆ یەکشەممە
💫 ۲ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۲ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۲ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۰ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔴 ڕۆماننوسی ناوداری کورد فەتاح ئەمیری کۆچی دوایی کرد
لەم لینکەدا بیخوێنەوە:
👇
📎 http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22729
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️