پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12
🍂
🍁خەزانی عومر
تەمەن، هەر وەک بەهار هات و لە پڕدا وەک خەزان ڕۆیی
هەتاو ڕووسوور و جوان هات و لە پڕدا بێ وچان ڕۆیی
وچانێ لێ بدەم چاکە، هەتا بارگەم نەپێچراوە
دەگەڵ جوانێ بکەم ڕازێ، کە سەتها پیر و جوان ڕۆیی
گوتم جارێ بە یاری خۆم ، وەرە هێزی ڕوح و گیانم
نەهات هەرچی کە کردم من، کە هاتیش ڕووح و گیان ڕۆیی
ئەمن پێم وانەبوو هەرگیز، دڵی شێتم بە جێم هێڵێ
کەچی دیتم دڵی شێتم، لە گەڵ ئەبرۆی کەمان ڕۆیی
خەیاڵی لاوی خەونێک بوو، کە قەت ناچێ لە دڵ، یادی
بەڵام ئاخ داخەکەم چبکەم، لە گەڵ چەرخی ژیان ڕۆیی
ژیان بۆ ئێمەمانان کوا لە کوێ یە بۆ ئەمن نەمدیت
دەڵێن دیتت، بەڵێ دیتم لە گەڵ باری خەمان ڕۆیی
ئەمان ٭کۆچی٭ لە چنگ بەختت، کە ناخی دڵ دەسووتێنێ
هەموو عومری چەلێک هاتوو، لە ناکاو بێ ئەمان ڕۆیی
#کۆچی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
چۆمی مەجیدخان،#لەق_لەق_قایەسی
ڕێبەندانی 1403
🆔 @chomimecidxan
بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەر داکا حەیا
کەندەڵان سەربەرز و شادە خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر عەقڵی ببێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چوونکە ڕۆژی دڕک و داڵە و گەرمی بازاڕی گیا
با لە هەورا سەرنگوون بن مانگ یا ڕۆژی جوان
شەمشەمە کوێرە ئەڵێ: من نامەوێ شوعلەی زیا
ئەی فەلەک ڕاست و نەبی بۆ ڕێک و پێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا
نێرەگای جووتی ئەبەیتە ڕێزی لوقمانی حەکیم
فەیلەسۆفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا
تۆ بە مێرولەی زەعیف ئیشی سولەیمانی ئەکەی
خاتەمی مۆری نگینت کردە دەست دێوی هەیا
#مامۆستا_قانع
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
کوانێ خۆرشیدی شەوی دەیجووری من
کوانێ دەرمــانی دڵی ڕەنجـووری من
ئەی فیــدات بم، یاری بێ میهـرو وەفا
وا منت کوشت تۆ بە سەد جەور و جەفا
نەتدەزانی عاشقی باڵاتە دڵ
نەتدەزانی مشتەری کاڵاتە دڵ
ئاڵ و واڵات بۆ مــنە، من موبتەلام
من قـەزاوەگێـڕی سەد دەرد و بەڵام
"سەید کامیلی ئیمامی"
#ئاوات
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
دوکتور شەریعەتی:
✅ژن ئەگەر باڵندە خوڵقا با،
بێگومان "تاوس" دەبوو.
ئەگەر چوار لاق بوایە،
بێشک "ئاسک" دەبوو.
ئەگەر جڕوجانەوەر بوایە،
بێگومان "پەپوولە" دەبوو.
ئەو مرۆڤ خوڵقێندرا،
تا خوشک و دایک بێ و
ئەوین...
ژن وەها بەرزە کە لە هەموو
بوونەوەرەکانی خودا لەسەرترە.
تا ڕادەیەک کە گوڵێک، دڵخۆشی
دەکا و ڕازی دەبێ،
وە یەک وشە، بە کوشتنی دەدات.
کەوایە هەی پیاو، وریا بە،
ژن لەلای چەپ، لە نزیک دڵتەوە
درووست کراوە، هەتا لە دڵت دا
جێگەی بۆ بکەیەوە.
سەرسووڕهێنەرە!
ژنێک لە منداڵیدا دەرکەی
خێر و بەرەکەت بە سەر بابی دا
دەکاتەوە،
لە جحێڵی دا تەواوکەری دینی هاوسەرەکەیەتی،
وە کاتێ کە دەبێتە دایک،
بەهەشت لەژێر پێی دایە.
با ڕێز و سەنگی بزانین...
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ماڵـە کـەم چـۆل و بـێدەنگـە بـێ تـۆ
لـە دەر هـاتن دایـە دڵـم بـێ تـۆ
تاقەت ناهێـنم دانیـشم لـە ژوور
ژوورە کـەم تەنگ و تاریکە بـێ تـۆ
خەیاڵـت هەڵی گرتـووم و دەمباتە دەر
دانیـشتوم چـاولـەڕێ، ڕێـگایەکی بـێ تـۆ
دڵی بێچـارەم تاوانـی چیە ڪە هەردەم
لە نێـوی دا هـاوار و ناڵینـە بـێ تـۆ
ئەی خۆشەویسـت،ئەی لە جێـی گشـت کەسـم
ژیـانــــــی مـن مانـــای چیـە بــێ تـۆ
گەر گـەنجـی قـاروون و مڵـکی کوروشــم بـێ
هەمـووی دەبەخشـم بۆ چیـمە ماڵ و سـامان بـێ تـۆ
باسـی خـۆشی کوێـستانـم بـۆ مـەکە
بۆ مـن گشتـی چـۆل و بیـابانە بـێ تـۆ
ڕۆیـی و تێـپەڕیـی بـەهـاری عـومـرم
تـەمـەنـم هـەردەم خـەزانـە بـێ تـۆ
دووریـت تاڵـی کرد ژیانـم لە دوونیـا
ئەترسـم لە گۆڕیشـدا نەسرەوم بـێ تـۆ
شێعری بێ تۆ/ #ئاریا_مەعروفی
لە ڕۆژی خۆشەویستی دا دونیام پڕ دەبێ لە خۆرەتاو ،
چەن جوانە بوونت لە سات بە ساتی ژیانمدا وەک هەتاو ،
وەک مانگەشەو دەدرەوشێیەوە لە شەوی تاریکم دا
بە بزەی تۆ هێز دەگرم هەر وەکوو لاو
لەو ڕۆژەدا بە ترپەی دڵ هەناسەی تۆهەڵدەکێشم
لە نێوان گوڵی سوور و بۆنی عەتری خۆش کراو
#کەژاڵ_شێرزاد
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
مامۆستا قزڵجی
مامۆستا هێمن
#هێمن له سەرەتای کتێبی "پێکەنینی گەدا"ی مامۆستا #حەسەن_قزڵجی دا دەڵێت:
بخوێنەوە تا ئاهی خۆشتان له دڵ و دەروون بگەڕێ، بخوێنەوە تا تامەزرۆییتان بشکێ، بخوێنەوە تا کوڵ و کۆتان دامرکێ، بخوێنەوە تا کۆمەڵەکەتان بناسن و له دەرد و ئازاری بگەن، بخوێنەوە تا پتر شاییتان به زمانەکەتان بێ. تا نەیخوێننەوە، نازانن قەڵەمی سێحراویی مامۆستا قزڵجی چ شوێنەوارێکی به نرخ و بێ وێنەی خوڵقاندووە....
قزڵجی ڕێبازی باوک و باپیرەکانی نەگرت و ڕێگایەکی تری هەڵبژارد، لەباتی خزمەتی ئایین که ڕێگای باوک و باپیرەکانی بوو، خزمەتی ئەدەبی وەئەستۆی خۆی گرت، ئەویش چ ئەدەبێک؟ ئەدەبێکی بەرزی کۆمەڵایەتی.
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئاماژە بە وشە ڕەسەنەکانی وڵاتی کوردەواری 👇
بەشی هەشت.
1قەوزە
بە مانای : ئەو توێی کە لە ئاوی ناپوختا بە ڕەنگی سەوز سەر ئاوەکە ئەکەوێ و دایئەپۆشێ، کە زیاتر لە ئەستێراوەکان و کانیاوەکانا ئەبینرێ.
2 خەنەک
بە مانای : هەڵکەندنی بنکی خانوو بۆ ئەوەی بگاتە سەر ساغی و هەڵگری دیوار بێت، کە ئەگەر دیوار لەسەر بۆشایی دانرێ، خۆناگرێ و ئەڕووخێ.
3 بانگردێن یاوەکوو باگردێن
بە مانای : ئامێرێک کە لە داری ئەستووری مازوار و بەڕوار ئەتاشرێ و دوو ئاڵقەی ئاسن بەمسەر و ئەوسەری دائەکوتن، پاشان گوریسێکی لێ گرێ ئەدەن بۆ گەڕانی ئەو بانانەی کە گڵن و بە شێوەی ساڵانی کۆن ماون، بۆ ئەوەی بانی ماڵەکە دڵۆپە دانەدا.
4 جۆماڵ
بە مانای : پاککردنەوەی ئەو جۆگای کە ئاوی بۆ سەر زەوی کشتوکاڵ پێدا دەڕوات.
5 هەڵپاچین
بە مانای : بڕینی سەر پەلی دارە بەردارەکان بۆ ئەوەی بەرهەمەکەی جوان و ساغ بێت، هەروەها دارەکەش پیرەڵۆک نەبێت.
6 پێخەف
بە مانای : لێفە یاوەکوو پەتوویەک کە لە کاتی خەوا بەخۆیدا ئەدەن بۆ ئەوەی بەرگری لە سەرما پکات.
7 چرۆ
بە مانای : گۆپکەی دار کە لە بەهارا ئەپشکوێ و ئەبێتە گەڵا و گوڵ، هەروەها کاژەلە وبەرخ و هتد کە دوای پەنج ڕۆژ هاتنە خواردنی ئاڵف پێی دەڵێن چرۆ بووە.
8لیمان
بە مانای : ئاوێکی ڕوون و زەردی خەست کە لە مانگادا لە کاتی کەڵهاتنی و ئاوسبوونیا ئەبینرێ.
9 قاوکردن یاوەکوو بانگکردن
بە مانای : ئاگادارکردنی کەسێک بۆ گەیاندنی مەبەستێک پێی.
10 چیاو ، سارد ، فێنک
بە مانای : کەشە هەوایەک کە بەم سێ شێوە هەستی پێ ئەکەین.
11 پێڵەوەژ:
گیایەکی خۆڕسکە لە زەویەکاندا سەوز دەبێت.
12 کۆڵەوژ:
بە مانای : دارێکی ڕاستی باریک کە بۆ کوتانەوەی ناو تەنوور کەڵکی لێ وەرئەگیرێ.
13چۆڕ یاکوو چۆڕکە
بە مانای : ئاوێک کە لە گوێسوانەی، پاسار بانەکان دێتەخوار یاکوو لە بەردی ئەشکەوتەکان چۆڕکە ئەکات.
14 ڕنە و ڕنەهەڵگر
بە مانای : گیایەک کە بە ماڵاغان ئەدروێ و لەسەر زەوی ئەکەوێ، هەروەها بەو کەسەی گیاکە هەڵئەگرێتەوە ئەڵێن ڕنەهەڵگر.
15 قوڕاچک یاکوو قوڕقوڕاچکە
بە مانای : ئەو شوێنەی خواردەمەنی پیا ئەڕواتە خوار بۆ گەدە، هەروەها شێوەی لوولەیی بڕگە بڕگەی هەیە.
16گوڵۆز
بە مانای: بەنی ڕێسراوی گوڵۆڵەکراو
17هەڵکورماو، دوورەپەرێز
بە مانای : کەسێکی گۆشەگیر، کەسێک کە زۆر خۆی تێکەڵ کۆمەڵ ناکات.
18برووکە، یاوەکوو بریکە:
بە مانای : پاکوخاوێنی ئامێرێک وەک ئاوێنە، شیشە، پەنجێرە، کە بە شێوەیەک پاکی ئەکەنەوە لە دوورەوە برکە ئەخات.
19 کۆشکەڵان یاوەکوو قۆریە، تەپاڵە، قەڵاغ:
بە مانای : هەڵچنینی تەپاڵە کە لە شیاکەی گایەل پێک دێت و لە دواشێلان و پێژانی پاش وشکبوونەوە لە سەریەک بە شێوەی قۆریە و لۆیە گەڵا.
20 کۆتان:
بە مانای : حەوشەیەکی گەورە کە بۆ فێنکبوونەوەی ئاژەڵ لە شوێنی تایبەت بە خۆی دروست ئەکرێ لە گوندەکان و ئەو شوێنانەی ئاژەڵداریان لێیە.
کۆکردنەوەی وشەکان: #زیلان
شرۆڤە و ڕوونکردنەوەی: م_ ع #کەلیخان
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
#گۆرانی نوری ڕوخسارت
مامۆستا #حەسەن_زیرەک
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
"شەوێ لە ڤالانتاین دا"
چاوساغێک و نابینایەک
دوو عاشق بوون
لە ژوورێکدا شەوێک پێکەوە مانەوە
ئەیشیانزانی
بۆ بەیانی
کەژاوەکەی "ڤالانتاین"
ئەگاتە جێ!
چاوساغەکە بۆ یارەکەی تا درەنگان
لە کاغەزی ڕەنگاوڕەنگ و
پارچە نایلۆن
گوڵی دەستکردی درووست کرد!
نایبناکەیش دانیشتبوو
بیری لە گوڵ و دەزگیرانی
ئەکردەوە
بەڵام نەی ئەزانی چبکا؟!
چاوساغەکە ماندووبوو نووست..
نابیناکەیش بەرەبەیان
چووە دەرێ و
لە باخچەکەی دراوسێیان
لە ڕێی بۆن و بەرامەوە
چەپکێ گوڵی تازە تازەی
ئاونگاویی
چنی و پێچای لە دڵیەوە و
ئاوسا بردی بۆ یارەکەی!
"شێرکۆ بێکەس"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
رێگای نەیوان سەرچناروحاجێلەک
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
مەزهەری ،خالەقی
ھۆنراوەی سوارە ئیلخانیزادە
شەوێکی ساردی زستان
دوور بووم لە کۆڕی دوستان
نە مەستی مەی پەرەستان
نەدەنگی دیدە مەستان
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
#بەهار_هات
بـەهــار هـات و هــێـنـای بـۆنی شلـێران
بـەفــراوی هـەڵـڕشت لـە ئـاوهـەڵـدێران
بێری پۆل پۆل بوون لە مێرگۆڵەی جوان
گوێیان شل ڪردووە بۆ شمشاڵی شوان
ڪـانـیـلـەی پــڕ ئــاو لـە بـنـاری ڪێـوی
خوڕ خوڕ دێنە خوار وەک لێزگەی زەوی
قـاسپـەی ڪەوباڕان لـە مـاە و زەردان
بـــەهــاریـان ڪـردە دەرمــانی دەردان
هـەواران ڕەنـگـین لـەسـای ڕەشـمـاڵان
گــەزیـــزان پـــاراو لـــە ئــاوی نــواڵان
گـرمـەی مـەشڪۆڵەی ڪـابـانی خێڵان
ڪێو بە ڪێـو دەڕوا ڪاتی بووڵێڵان
دارســتـان ســەوز و شـڪـۆفـە بـاران
خــۆ دەلــەنـگــێـنن لـە دەم ڕووبــاران
لەسەر هەر خەڵفێک مەلێک دەخوێنێ
شـنـەی بـای نــەورۆز ڕایــان دەژێـنـێ
#ناسر_ئاغابرا
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ ئەمڕۆ پێنجشەممە
❄️ ۲۵ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲۵ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۳ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱۴ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ئەمڕۆ یەکشەممە
❄️ ۲٨ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲٨ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۶ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱۷ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💞💞
لەو دەمه قومێک و
لەو لێوه گوڵێک و
لەو سینگه شەماڵێ و
بۆ شێعری تازەشم
پەپوولەی قژتم بدەرێ
"شێرکۆ بێکەس"
@chomimecidxan
چەندە سەختە دڵ ببێتە سیبلی تانەی خێش و یار
گوێچکە خنرابێ لە حاندی ناڵەناڵی دەردەدار
چەندە سەختە دژبەرت ڕەحمی بەتۆدا بێ و کەچی
دۆستەکانت ببنە دژ، فەرقی نەبێ شیعر و شیعار
ئاخە کام کافر بەزەی نایێ بەحاڵی ئەو دەمەی
دەستەڵات و هەلپەرەست بەشبەش دەکەن ماڵی هەژار؟
شاعیری لەم عەسرەدا بۆتە تەڕاتێنی وشە
پاکی بۆ فیلم و کلیپ و شۆرەت و عانە و دەمار
ڕاستە ئەو شەخسەی ژیا بۆ گەل لەبیر ناچێتەوە
ڕاستە هەر دوو گەز هومایین بەرگی دارا تا نەدار
بۆ دەبێ لەم خاکەدا هەر هەلپەرەستان شادمان
ببنە داشداری گەلی بێدەستەڵاتی گوند وشار؟
سەر قەڵای وام دی، زەمانێ، قیبلەبوو بۆ ئاشقان
ئێستە ڕووخاوە و نەماوە و چۆتە لیستی ئاسەوار
جا چلۆن خۆش بێ دڵی من شاعیری یەک میللەتم
بەش کراوە خاکەکەی بەژومارە یەک دوو سێ چەوار
ناهومێد نابم بەهێزی چینی زەحمەتکێش قەسەم
داری زوڵم و زۆر لەبن دێ، نەبوە هەرگیز پایەدار
وا ڕەشەممەش هات و جەنگەی سێ شەشە ئەی بای شەماڵ
خۆت وەدەرخە! ڕای بماڵە، بەفری لاپاڵ و نسار
با بە پیریش بێ کەمێ سەیرانی کوێستانان بکەین
چەشنی جاران هەڵپەڕین شادان لە سەیری ئابشار
بەستەیێک و شیعریمن دەنگی حەسەن دەنگداتەوە
ڕۆژ لە #ئاسۆ دەرکەوێ لایبا ڕەشی شەوگاری تار
#ئاسۆ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
گوێچکەکانت دەگری،
چاوەکانت دەنووقێنی،
زمانت دەگەزی و بێدەنگ دەبی،
بەڵام بە بیروڕای خۆت ناوەستی.
چەندەش بەژانە دەردی تێگەیشتن...
👤گیۆرگ فریدریش هێگڵ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ ئەمڕۆ شەممە
❄️ ۲۷ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲۷ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۵ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱۶ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
کابرایەک لەو ئالانە باخێکی هەبوو، باخەکە چەند دارگوێزێکی تێدابوو، کابرا ڕۆژێک سەیری کرد توێکڵە گوێزێکی زۆر کەوتووە، بەڵام کەمبوونەوەی گوێزەکە لە چاو توێکڵەکە گەڵێ زیاترە، بۆی دەرکەوت کە ئەمە ورچ پێی فێر بووە، بە تایبەتی کە گوو ورچی لە ناو باخەکەدا بەرچاو کەوت ئیتر هیچ گومانی نەما.
چوو چەند کەسێکی هێنا و خۆیان لێی داگرت، شەوێک سەیر ئەکەن ئەوا ورچێک بە سەر دارگوێزەکەوە خۆی مات داوە، دەروێشێکیش لەو لاوە کۆڵێکی باشی داگرتووە و دایناوە. مانگەشەوە بۆیان دەرکەوت، وەکوو چۆن ورچە فێر بووە دەروێشەکەش هەر بەو جۆرە فێر بووە، دەروێشیان گرت و دەستیان کرد بە لێدانی کام لات دێشێ؛ جا دەروێشەکە ئەیوت: ئاخر موسڵمانەکان، تۆزێ ڕەحمتان هەبێ، من لەو ورچە کەمترم وا لە من ئەدەن و لەو نادەن. کابرای خاوەن باخیش ئەیوت: باوەحیز ورچە فەقیرەکە ئەخوات و ئەڕیت، تۆ ئەخۆیت و ئەبەیت.
دوو کابرای هاوڕێ قسەیان کردبوو بە یەک، کە چوونە هەر شوێنێک یەکێکیان درۆ بکا و ئەوەی کەیان پینەی بکا، ئەمەیان کردبوو بە سەرمایەی ژیان و بەڕێوەچوونیان.
ڕۆژێک لە دیوەخانێکا دانیشتبوون درۆزنەکە وتی: ئەرێ کوڕینە:من ئیمڕۆ گوێم لێ بوو سەگێک لە ئاسمانەوە ئەیقوراند نەمزانی چی بوو؟ ئەویکەشیان وتی: چ قەیدی هەیە، بەڵکو تووتەڵەسەگ بووبێت و قەلەڕەش بردبێتی بە ئاسمانا.
کە لە دیوەخانەکە هاتنە دەرەوە پینەکەرەکە بە درۆزنەکەی وت: ماڵکاول تۆ درۆی عەرز بکە، هی عاسمانم بۆ پینە ناکرێ.
(ڕشتەی مرواری)
✍"عەلائەدین سەججادی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
#پەندی پێشینیان
1-نانت جۆیین بێت و خوڵقت گەنمین.
2- چهم بێ چهقهڵ نابێت.
3- له ههموو ههورێک باران نابارێت.
4- ئهوهی سمێڵی سوور بێت ههمزاغا نییه.
5- نان ئهو نانهیه ئهمڕۆ لهخوانه.
6- دهستی ماندوو لهسهر سکی تێره.
7- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننهتی قهساب ههڵمهگره.
8- تا خاوهن ماڵ دزی گرت، دز خاوهن ماڵی گرت.
9- که زۆر هات قهواره بهتاڵه.
10- ماڵ له خۆی نهبوو میوانیش ڕووی تێکرد.
11- سهری نایهشێت پهڕۆی لێ بهستووه.
12- کهڵهشێریش نهبێت ڕۆژ ئهبێتهوه.
13- سهفهر و مهعامهله سهنگی مهحهکه.
14- کاری ئهمڕۆ مهخهره سبهی.
15- گیا لهسهر بنجی خۆی ئهڕوێتهوه.
16- بهرد له جێی خۆی سهنگینه.
17- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات.
18- مار ڕقی له سیره، سیریش له بهردهم کونی مار ئهڕوێت.
19- سهلکی سیری یان قنچکی پیازی.
20-ههموو شتێک به خوێ، خوێش به مانا.
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔵ژیاننامەی مامۆستای بەیت وحەیران
خلە دەرزی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ ئەمڕۆ هەینی
❄️ ۲۶ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲۶ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۴ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱۵ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
چاوەکەم چاوم بە دائیم ئینتیزاری تۆ دەکا
شەو بە یادی عاریزت یادی گوڵی شەوبۆ دەکا
ڕاحەتی هەڵگرت لە عالەم وا لە مەهدی سینەکەم
تفڵی دڵ بۆ دایەیی وەسڵت وەها ڕۆڕۆ دەکا
چونکە بۆی نەینا سەبا گەردێ لە ژێری نەعلەکەت
دڵ لەتاوا خاکی گشت عالەم بەسەر ڕووی خۆ دەکا
قەترەیی لێوی نمەکبارت بنێرە ئەی تەبیب
وا کە زامی سینە بێ مەرهەم چ سفت و سۆ دەکا
وادیی عیشقت ئەوەندە دوورە بە ڕۆژ تەی ناکرێ
پەیکی دڵ بۆیێ سکون نابێ بەتاو شەوڕۆ دەکا
ئاوری عیشقت دەروونی وا سەراسەر گرتووم
دوودی ئاهم وا لەسەر چەرخی بەرین بۆسۆ دەکا
جەیشی هیجرانت بە جارێ موڵکی جسمی گرتووم
بۆیێ سافی لەم زەمانە لەشکری غەم کۆ دەکا
"سافی_هیرانی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
"ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار"
یەک گەزی ئەنیا بەفر پار و پێرار
خۆزگەم بە بارینی بەفر لە ناو شار
باری کردوە بارین لە نێو کەژ و شار
ئاسمانیچ عاجزه له دهس کاری مرۆڤان
ئیتر چلۆن ببارێت بەسەر دەشتوکێوان؟
لە نێو وشکەساڵیدا من خەمخۆری
مرۆڤ و کەسم
خۆبەخشێکم تێر ئەکەم ئاژەڵ و کەڵ ئەمن ڕێناسم
دهسی ههموومان بهرۆ ئاسمان
لە خودا داوائەکین ببارێت باران
ڕێناس
😢😢
لە شەڕی جیهانی یەکەم سەربازێک ئاوای بۆ ئەفسەرەکەی نووسی بوو:
جەنابی فەرماندە لەمڕۆ بە دواوە نەفرەتم لە شەڕ کردووە، چەکەکەم ژێر خاک کرد. حەزم کرد پێت، بڵێم ئەو بڕیارەم لە ترسی مەرگ نییە،
ناااە بەخوای....
لە خۆشەویستی بۆ خێزانەکەم و کوڕە چوار مانگێ یەکەم و کچە هەمیشە چاوەڕوانکراوەکەشم نییە....!
ئەوەی ڕاستی بێ ..
دوای ئەوەی سەربازێکی دوژمنم بەو دەستانەی خۆم کوشت!
ئیتر، بۆ تاڵان کردن، گیرفانەکانیم پشکنی بەڵام چیم بینی...؟!!
لەسەر پارچە وەرەقەیەکی تێکەڵ بە خوێن نوسرا بوو..
بابە، لەو ڕۆژەوەی بەجێتهێشتووم هەموو بەیانی یەک، تا خۆرئاوا، لە پێش دەرگا چاوەڕێتم!
بە خوا... ئەمجارە بێیتەوە توند توند لە باوەشت دەگرم و هەرگیز،
ڕێگا نادەم بڕۆیێتەوە.
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔵گۆرانی دایه بە دەنگی مامۆستا ئەحمەد ئیسلامی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️