پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ یەکشەممە
🍂 ۲۰ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۰ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۰ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ٨ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
دەرد کە دەرمانی هەبێ جا ناڵەناڵی بۆ چییە
مەل لە نێو کونجی قەفەس، جا پەڕ و باڵی بۆچییە
دڵ کە هەڵقرچێ و بگەوزێ، تل بخواتە خوێنی خۆی
لەو سەرە گیاندانەدا جا مشت و ماڵی بۆ چییە
هێزی سەرما باخی قڕ کرد، بای بەهاری هەر نەهات
گوڵ کە پەڕپەڕ بێ بە زریان جا شەماڵی بۆ چییە
هەر وەکوو بیستوومە قەدری زێڕ لە لای زێڕنگەرە
زێڕکڕێک زێڕکار نەبێ جا زێڕی قاڵی بۆچییە
من وەفادار بووم بە شۆخێک کە هەناوی تواندمەوە
گەر ئەویندارێ ئەوە، جا لاس خەزاڵی بۆ چییە
#کۆچی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💕
بەو ڕەنگە دڵم داوە بە سیحری سەری زولفت
تا دڵ هـەیـە مـومکین نییە لـەو داوە نەجاتم
"وەفایی"
@chmimecidxan
💕
کورتترین دەرفەتی ژیانە
سووتانی نێو گڕی تریفەی لەشی تۆ...
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
@chomimecidxan
تا پرتەقاڵ و مۆز و سێو مابن
کۆبوونەوەکان قەت تەواو نابن
گەر دەتانەوێ
ئەو سیسارکانە، وەک کەو، کەوی کەن
لە بەغدا چۆنن
لە کوردستانیش
کوولەکەی سەریان وا پێ نەوی کەن؛
توخوا، ئەمجارە، کە کۆبوونەوە
چەرەز و میوەی سەر مێزەکانیان
هەموو وەلا نێن
هێسکوپرووسکی ئەنفالەکانیان
لەبەردەم دانێن!
٭ مامۆستا پەشێو ٭
[دهرۆم بژیمهوه له دێ..
بۆ گیانی بهرزی «سواره»]
سنووری شار تێك دهشكێنم
بهرهو ئاواییهكانی شار
بهرهو ژیان
بهرهو بزهی یاری نیان
بهرهو جێگایێ،
كه ههستی مهستی شاعیر،
دهبزوێنێ!
بهرهو جێیهك
كه دیمهنی له ناو دڵان
نهمامی شادی دهڕوێنێ
نهك وهكوو شار
كه ههستی دڵ دهشێوێنێ!
دهڕۆم بژیم
به ههستهوه له شار ڕزیم
وهكوو خونچهی ژهكاوم و
دهرۆم بژیمهوه له دێ
دهس پێ بكهم
ژیانێكی سهر له نوێ
ئهمجار دێم و
له شار عهتری ئاواییهكان
بڵاو ئهكهم!
#شاگڕ
بیرەوەری
شارەدێی .#سەرچنار
کاک #عەبدورەحمانی ئازەربەرزین
روحی شادویادوناوی هەرمان
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
#پەندی_پێشینیان
خەرج ئەگەر لە سەر کیسەی میوانە
حاتەمی تەی بوون گەلێ هاسانە
دوا تکەی خوێنم لەو داخە چۆڕا
من کەرم ناوێ،کورتانی گۆڕا
کوا بیری لە لای لۆمە و تانووتە
کەر جۆ ببینێ، لە کا لالووتە
بێزمان گەلێ ڕەنج و دەرد کێشن
کەرانی گەچکێش جومعە بەردکێشن
ئەم پەندە نرخی لای دڵ و گوێیە
خەرواریش خوێیە، مسقالیش خوێیە
کەڵەشێر، چەقەڵ بیبا بەیانی
با هەر شەو بیکا بە نۆشی گیانی
پێکەنین دڵی خۆشی گەرەکە
گریانیش کوڵ و جۆشی گەرەکە
وتیان بە کوڵۆڵ چی تیایە هەگبەت؟
وتی: خوا شکوور پڕیە لە نەگبەت
مقەستی هێنا لە ژێر برۆیدا
لە بەر کڵۆڵی لە چاوی خۆیدا
دەڵێن خوشکی شوو سەر لە عەڕش دا
دووپشکی ماتە لە ژێر فەڕش دا
بۆوەی نەکەویە بەر تیری لۆمە
هاوڕەنگی کۆمەڵ بژی بۆ تۆمە
#مەلا_غەفوور_دەبباغی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
گۆرانی،هەوری،بەبۆنەی نەورۆزەوە
دەنگ،حەبیب ئەحمەدی
هونراوە،نادرمحەممەدی
موزیک.حامیدنویدکیا
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئەگەر له ڕۆژێکدا مردی و ڕەشەبا بوو،
ڕەنگه ڕۆحت بچێته ناو لەشی بەورێکەوه
ئەگەر له ڕۆژێکدا مردی و باران بوو
ڕەنگه ڕۆحت بچێته ناو لەشی گۆمێکەوه
ئەگەر له ڕۆژێکدا مردی و خۆرەتاو بوو،
ڕەنگه ڕۆحت بچێته ناو لەشی تیشکێکەوه
ئەگەر له ڕۆژێکدا مردی و بەفرانبار بوو،
ڕەنگه ڕۆحت بچێته ناو لەشی کەوێکەوه
ئەگەر له ڕۆژێکدا مردی و تەمتوومان بوو،
ڕەنگه ڕۆحت بچێته ناو لەشی دۆڵێکەوه
بەڵام ئێستا وەک ئەبینن، من زیندووم و،
شێعرتان بۆ ئەخوێنمەوه و،
کەچی ڕۆحم زۆر دەمێکه،
چۆته جەسته و ناو لەشی کوردستانەوه
#شێرکۆ_بێکەس
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئێستەش بۆنی هەناسەت بۆنی گوڵە بۆم
ئاخر من هەر عاشقەکەی سوێند بەسەری تۆم
منیش پەیمانە هەر دێم دەبمە میوانت
دەبمە هاوڕێی هەتایی دەرگا و دیوانت...
ڕۆژی هەینیتان دوور لە خەم...🌷
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
#زانیاری
🌿تەن پاک کۆن(تەنباکووــ تەمباکۆ)
🔷زەمانی زوو گول و ئەوکەسانەی کە برینی کێماوی و نەخۆشی پێستی تەشەنەکەریان هەبوو لە شار دووریان دەخستنەوە و شاربەدەریان دەکردن.
🔷دەڵین زەمانی زوو لە شارێک یەکێک لەو نەخۆشانەیان دەرکرد و بە ئەمانی خودا لە چۆڵگەیەک دایان نا.
🔷پیاوە نەخۆشە کە شەوی بەسەرداهات و سەرما بەسەریدا زاڵ بوو پووشکە و گیاوگژی دەوروبەری خۆی کۆکردەوە و ئاوری دا. پاشان هەموو شەوێ ئەو کارەی دەکردەوە.
🔷دوای چەند ڕۆژ تێدەگا کە زام و برینەکانی پێستی کەم بوونەتەوە و تەنانەت لەدەست ئێش و ژانیش ڕزگار بووە کەوابوو دێتەوە بۆ شار و دەچێتەوە لای ماڵ و منداڵەکانی.
🔷ڕووداوەکە دەبێتە هۆی سەرسووڕمانی زانایان کاتێک بەدواداچوونیان کرد و پرسیان و تاقیان کردەوە دیتیان کە گەڵای ئەو گیایانە بوونتە هۆی چاکبوونەوەی نەخۆشییەکە.
🔷کەوابوو ناوی ئەو گیایەیان نا تەن پاک کۆن کە بەهۆی بەکارهێنانی زۆر و بە تئپەڕینی کات گۆڕاوە و بۆتە تەنباکوو.
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۴ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی
مامۆستاسەیدعەلی سەردە شتی
لادە بۆماڵی ێمە
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ هەینی
🍂 ۱٨ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱٨ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ٨ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۶ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
سێ وێنەی جوان وسرنجراکێش
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
من نازانم
زەڕنەقووتە چۆن لە هێلکە سەر دەردێنێ؟
من نازانم
ئەستێرە چۆن لە ڕووبارى شیناییدا
مەلە دەکا و دەجریوێنێ؟
من نازانم
تۆ لە کوێوە وەکوو تیشکێ
کشاى بۆ ناو چەمى گیانم؟
تۆ چۆن زانیت منى غەمبار
بێ وڵات و دەزگیرانم؟
#لەتیف_هەڵمەت
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
بەندی کــــوردی
کل و کلدان و کلتوور
چاوی ڕشتن بە دەستوور
@chomimecidxan
لە بیرت مەیۆ گیانە شەوەکەی سەرجۆ
خوێنی جەرگی من هاوار جامی بادەی تۆ
هەی نابێ نابێ گیانە.. چاو جوان وا نابێ
بەم دەم و دەسە گیانە یار پەیدا نابێ
گیان وەڵەب یاوا هاوار پەی پابۆسی پات
بەیۆ یان نەیۆ گیانە تۆ چێشەن سەڵات
هەی داد هەی بێداد گیانە دەردم تاوتاوە
ساتێ لەرزم هەس گیانە ساتێکم یاوە
سەودای تۆ چێشەن گیانە منیش بەو تەورە
هەر مەیلان گیانە هەر جەوران جەورەن
هەی نابێ نابێ گیانە.. چاو جوان وا نابێ
بەم دەم و دەسە گیانە یار پەیدا نابێ
-مەولەوی تاوگۆزی
@chomimecidxan
دوندی ئاخ لە سینەی بوولێڵی ئێمەدا
هەڵکشاو، سەر بە گوڵ، چەند بەرزە
ئاوڕێ.. تەماشا!
سەقەمی کۆچنامەی دڵداران
لە گیانی عاشقدا: گڕەیە.
گینگڵیان: ئارام و
وێڵ بوونیان: ڕێگەیە.
تەماشا! ڕیزە ژان
زنجیرە سەماکی کۆتەڵمان
یەک بە یەک چۆن بەسەر پێدەشتی
سۆزماندا
ئەڕوانن
"شێرکۆ_بێکەس"
🍂سڵاورۆژباش
🍂ئەمڕۆ شەممە
🍂 ۱۹ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۹ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۹ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۷ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
شەقام و چـیــا
لەو شەقامەی دڵ پڕ لە غەم
پیاسە دەکەم سەرتا قەدەم
من و مانگ و خۆرو گریان
کاکێشان و ئەستێرەی جوان
شەوە زەنگ و بوومە لێڵه
تەیتوومان و هەور و هێڵە
دڵەکان هەموو بێ ڕووناکین
هەموو ئاشقی جلی خاکین
ژیان هیچ مانای نەماوە
ئینسانیەت پاک شێواوە
کەس نابینم ڕوو پێکەنین
لێو بە بزە و وشە شیرین
ماتەم گشت وڵاتی داگرت
هەرچی هەبوو وێرانیان کرد
گرانی وقاتی قووڕ بە سەری
دڵی تەنگ و کوێرەوەری
لە شەقام و چیا و کێوان
خەندە نایەتە سەر لێوان
خزمایەتی و دۆستایەتی
خوشک و مام و برایەتی
پاکی ون بوو. پاکی تەواو
هەمووی خڵاس وەک بڵقی ئاو
کەس باب و دایکی ناناسێ
فڕێیان دەدەن دوو دوو و سێ سێ
ئیحترام و ڕێزی گەوران
کۆتایی هات دەوران دەوران
دڵم مەکۆی دەردوو ژانه
وڵات پاک بۆتە وێرانە
✍هاوار ڕۆژهەڵاتی
🎙لوقمان کەریمی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
مامۆستا ئیبراهیم قادری
گۆرانی چەندە خۆشە قاسپەی کەوێ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
لە ڕیشاڵە وردەکانی یەک گەڵادا
بێشەڵانەکان ئەبینم و
لە تنۆکی ئاودا زەریا و
لە یەک گڵمتکی بچووکدا
سەر زەمین و
لەناو چاوەکانی تۆیشدا
هەموو ئاسمان..
"شێرکۆ بیکەس"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
مامۆستاسەیدعەلی سەردە شتی
لادە بۆماڵی ێمە
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
وڵاتەکەم!
خەونەکانت...
بوون بە تاراوگەی بێکەسی و،
دیاسپۆڕای ئاوارەییم.
وەختە بمرم!
ئاخر بە ناچاری دەڵێم:
هێشتا ماوم...
بەڵام بە یادی تۆ دەژیم.
#سەلاح_کوردی