پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12
💕
#فۆلکلۆر
خەتای من نییە، دڵ خۆی بێعارە
دایمە خەیاڵی لای کۆنەیارە 😊
@chomimecidxan
باسلام بەهمراهان واعصای محترم کانال چۆمی مەجیدخان یک شناسنامەبەاسم هوشیارعبدلاهی مقدم درروستای سرچنارگم شدەاست خواهشمنداست هرکس انراپیداکردەواطلاع داردبەادمین کانال خبربرسانید
باتشکر
ئاشقی چۆنییەتی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان مەبن.
مرۆڤەکان بە جوانی بیردەکەنەوە،
جوان قسە دەکەن.
بەڵام جوان ناژین.
"ڕۆمەن پۆلانسکی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
هیچ کەوشێ نیە کە بۆ پێی هەموو کەسێ گونجاو بێ. هیچ نوسخەیەکیش نیە کە بۆ ژیانی هەموو کەسێ شیاو بێ کەوایە بگەڕێ نوسخەی لەباری خۆت بدۆزەوە و گونجاو لەگەڵ نوسخەکەت مرۆڤگەلی دەورووبەرت هەڵبژێرە!
هەمیشە بۆ دڵی خۆت بژی
لە چوارچێوەی ئەخلاق و ڕەوشتی باش وە لەناو ئەو چوارچێوەیە هەر چۆنی دڵت پێی خۆشە ژیان بکەن!!!
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۳ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
«مناڵانی شەڕ»
بەرهەمی مەحموود ریفائی
کاریگەرترین فەرمان لە لوولەی تفەنگەوە دێتەدەر و دەزبەجێ به گوێڕایەڵی تەواو بە کۆتایی دەگا. بەڵام شتێک کە هەرگیز ناتوانێ لە لوولەی تفەنگ بێتەدەر ، بەزاکوون و باڵادەست بوونە.
هانا ئارنێت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۶ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
له گوێن عاشقێکی سهرشێت
هاوتهریبی پیره زریان
ڕێ دهپێوم
ئهو له کۆڵانهکانی شار
منیش له ناو شهقامی نێت.
✨
سڕی پاییزی ڕهنگ زهردم
کهسیرهی شۆلهی بێ تین و یاوی نیگات
ڕهنجهڕۆی حهزی مهجازی و
دۆڕاوی ماچێکی بێهێز
له جووتێ لێوی دهسکردم
✨
ناوم بێنه
له پشت شووشهی بێ ههستی نێت
چاوێ داگره
ماچێک بهرێ و
ماچ بستێنه
✨
ئهنگوست له سهر وێنهم داگری
ههستت دهکهم
دهنگ بنێری
مهستم دهکهی
✨
وهره سهر هێڵ
بهس ئهم هێڵه
بهر لهوهی لێوم لێت تێر بێ
مهردی خوا به و
جێم مههێڵه.
✨
✍ ڕ.ش هاوڕاز
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
"کۆنتراکت"
نیازم وایە
شەو و ڕۆژێکم تەنیا هی تۆ بێ
بڕیارم داوە
سەفەرەکانی سەرم ڕاگرم،
شەپۆلان سڕ کەم.
تەنیا ورینگەی تۆی تیابێ ماڵم،
دەرگە و پەنجەرە و
بابوێر کونبڕ کەم!
خانومانەکەم!
تۆش، تەنیا جارێ،
خۆت تاقی کەوە...
با شەو و ڕۆژێک،
هەمووت هی من بێ!
هەرچی نەریتە، با دەقی بشکێ،
هەرچی یاسایە، با سەروبن بێ!
خۆت لە دەوروبەر،
لە کەس و کار و ئاشنا بدزەوە،
لە ئەستێرە و مانگ...
لە هەور و ساماڵ...
لە بێنەوبەرە و خەمیژگەی دنیا
خۆت ڕاپسکێنە،
تەماشای میلی کاتژمێر مەکە،
وەک ڕۆژانی تر،
خۆت مەخەمڵێنە:
خۆ پیرەدنیا ژێر و ژوور نابێ،
تەنیا هەر جارێک،
بۆ شەو و ڕۆژێک،
نیوەژن بکوژە و ژنێکی ژن بە!
من شەو و ڕۆژێک،
دەبم بە هی تۆ،
تۆش شەو و ڕۆژێک،
تەنیا هی من بــە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک
🔸کۆنتراکت: قۆنتەرات
🔸ورینگە: زەمزەمە، گۆرانیی سەبرۆکەی لەبەرخۆوە
🔸بابوێر: کونەبا، لۆنکە، بادرز، دەرزێک بای لێوە بێ
🔸کونبڕکردن: نەفەسبڕکردنی دەرودیوار، گرتنی کون و کەلەبەری جێیەک
🔸نەریت: شتێکە کە تازە داهێنرابێ کرابێ بە باو و تۆ حەزی لێ نەکەیت
🔸ساماڵ: سایەقە
🔸خەمیژگە: سووکەخەم، وردەخەم، تەنکەخەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#عەبدوڵڵاپەشێو
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
خۆشەویستم..،
هەتا بڵێی
خۆشم دەوێی،
تۆ خەوێکی
قەت ناڕەوێی
بەڵام بەر لەتۆ،
ئەوینم
هێزی،
دڵەکەی بەتینم
کوردستانە،
نیشتمانە..،
بەندی دڵ و..،
ڕووح و گیانە
#کۆچی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💕
بەو ڕەنگە دڵم داوە بە سیحری سەری زولفت
تا دڵ هـەیـە مـومکین نییە لـەو داوە نەجاتم
"وەفایی"
@chomimecidxan
بەرەوئاوەدانی
خۆش کردنوئیسفاڵت کردنی شەقامەکانی شارەدێی سەرچناربەهیمەتی خێرخوازان وشوراودهیار
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
هێشتا نەمردبووم، بەڵام خەریکبووم بە خێرایی دەگنخام. کێ لەم دۆخەدا نەبوو؟ هەموومان مسافیری ئەم کەشتییە کون تێبوویه بووین و دڵخۆش بووین کە لە ژیانداین.
"چارڵز بۆکۆفسکی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
قەت بە پاییز نەڵێن لە کوێم
ئەگەر بە جێگەم بزانێ
گەردەلوولم ئەکاتە سەر
دێت و هەرچی خەمی جوانمە
دێت و هەرچی ئازاری چاوڕەشمە ئەیفڕێنێ..
لە دواییشدا.. منی عاشق
چۆن بەبێ ژان ببارێم و
تەڕتان بکەم تا سەر ئێسقان
"شێرکۆ_بێکەس"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔘 🔘 🔘
گوتم : دەردی ئەوینت دڵ تەزێنه
گوتی : ئەو دەردە بۆ شێعرت هەوێنه
گوتم : ڕێژنەی قژت سایەی سەرم بێ
گوتی : ئەو سێبەره عیللەت پەڕێنه
گوتم : چاوی له بەر هەڵنایه هەنیەت
گوتی : جەزبەی هەیه ، چاو هەڵمەهێنه
گوتم : تیری موژەت عاشق دەپێکێ
گوتی : ئەو تیره هەر عاشق به خوێنه
گوتم : ئەو چاوە بازانەت منی کوشت
گوتی : نێچیره ، عەشقی ئەو شەهێنه
گوتم : وەک چی دەبێ ئەو کوڵمه سوورەت !
گوتی : قیبلەی دڵه ، سەر دانەوێنه
گوتم : عەتری هەناسەت مەستی کردم
گوتی : ئەو عەترە بادەی خەم ڕەوێنه
گوتم : لێوت وەکوو غونچەی گوڵانه
گوتی : غونچە لە کوێ وا دڵڕفێنه !؟
گوتم : وەک بەندی هەوری لارە دەنگت
گوتی : ئەو دەنگه بەندی دڵ پسێنه
گوتم : تا دەست هەڵێنی بەرزە باڵات
گوتی : ناگاتێ دەستت ، سەر هەڵێنه
گوتم : بۆم دەرخه سێوی باغی سینگت
گوتی : دەر نایه ، زوو وا لەو کەلێنه !
گوتم : کۆن بوو له دڵما ، ڕەنجی دووریت
گوتی : شێعرێکی تازەم بۆ وەخوێنه
گوتم : گۆوەندە ، بڕیا تۆم له گەڵ بای
گوتی : یادێکی من تاسه شکێنه
گوتم : دامناوە ئەمشەو بێمه ژوانێ
گوتی : نایبیسی هەرگیز ئەم بەڵێنه
گوتم : خۆزگە له ئامێزم دەگرتی !
گوتی : خەونێکی خۆشە ، مەیڕەوینه
گوتم : خۆ کەعبه کەج نابێ به ماچێ ؟
گوتی : زیاتر لەوە ، پێ هەڵمەهێنه
گوتم : یادی (وەفـــــــا) دەتپێکێ ئاخر !
گوتی : چەن خۆشە بای ئەو باوەشێنه ؟!
عومەر سوڵتانی
(وەفــــــــــا)
@chomimecidxan
#شکڵەکەڪان:👇🏽
#متحیر 👈🏽 سەر سوڕماو😳
#غمیگین 👈🏽خەمبار،خەمین😔
#هیجانزدە 👈🏽 ورووژاو😃
#نگران 👈🏽 دڵ بەدوا😨
#عصبانی 👈🏽 تووڕە😡
#پکر 👈🏽 وەڕز, گیانەسەر😞
#ترسیدە 👈🏽 ترساو😱
#عاشق 👈🏽 دڵدار 😍
#تبسم 👈🏽 زەردەخەنـە😄
#خندیدن 👈🏽 پێکەنین😂
#مریض 👈🏽 نەخۆش 🤒
#اندیشیدن👈🏽تێفکرین،بیرکردن🤔
#خوشحال 👈🏽 کەیفخۆش،شاد😊
#خوابیدن 👈🏽 نووستن😴
#گریستن 👈🏽 گریان،گیریان😭
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم
لە دوو لا مەست و حەیرانم بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردەن، نە قوربانی لەبانت بم
چ خۆشە وەجدی سەرو و گوڵ بە دینی قومریی و بولبول
دەمێک شێتی قەد و باڵات دەمێک شێتی دەهانت بم
#وەفایی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
میرەکوردیەکان دوای ئیمپڕاتۆڕی ماد
ئیمپڕاتۆڕی ماد گەورەترین دەسەڵاتداری ئیمپڕاتۆڕی کوردان بووە لە نێوان ساڵانی( 727ـــ550) ی پێش میلادی مەسیح. دامەزرێنەری ئەم ئیمپڕاتۆڕیە مەزنە دیاکۆ وپایتەختەکەی شاری ئێکبتان یان هەگمەتانە( هەمەدانی ئەمڕۆ) بووە. سنوورەکەی لە باکوورەوە دەگەیشتەڕووباری ئەرەس،لە باشوورەوەهەتا خووزستان،لە ڕۆژهەڵاتەوە تاکوو بەلخ ولە ڕۆژئاواشەوەدەگەیشتە ڕووباری هالیس ( ئەوچۆمەی کە پێدەڵێن: قزل ئیرماق، واتا هەرێمە بەر بەڵاوەکەی ئیمپڕاتۆڕی مادبەشێکی گرنگی ئاسیای بچووک وئازەر بایجان وکوردستان و هەمەدان،ئەراک وڕەی ودامغان وفارس وخووڕاسان وبەلخ و بەشێک لە خووزستان ومازەندەرانی د ەگرتەوە.مادەکان ت وانیان لە ساڵی612ی پێش لە زائین ،شاری ( نەینەوا) پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی بە دەسەڵات و هەزار ساڵەی ئاشووریەکان بگڕن وبۆ هەمیشە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەو ئیمپڕاتۆڕە بێنن.
درێژەی هەیە
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئەگەر بە هەژماری هەر چەند جاری کە زگتان تێر دەکەن، مێشکیشتان تێر کەن، ئیتر هەرگیز ناچار نابن بۆ تێر کردنی زگ، بوونی چاوەخانوویەک، وە یان جلوبەرگێ پەرۆش بن.
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۶ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ یەکشەممە
🍂 ۲۷ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۷ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۷ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱۵ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
✍مەولەوی تاوەگۆزی
ڕۆیێ، فکر بەخت سیای وێم مەکەرد
پەی چێش، هەر پەستی پەرێ من ئاوەرد
یاران گشت کەیفوەش، سەفا فراوان
یەک یەک، وە ئەعلای مەقامان یاوان
جەو فکرەدا بیم، یەک هامدەرد وێم
رێزە بلوورێ قەدیمش دا پێم
ئاما وە جواو رێزەی قەدیمساڵ
بە زوبان حاڵ فەسیحتەر جە قاڵ
وات: من سەنگێ بیم کەفتەی هەواران
بێ قەدر و قیمەت ناڕەوای شاران
گرم نە گەردەن بێ باک و شادان
بەڵای پیک سەخت، کوورەی ئوستادان
ورد بیم، جۆشم وەرد، تاویامەوە
تا وەی روتبەی بەرز، سەر نیامەوە
عاڵەمێ تازە، دیم هوەیدا بی
شەخسێ عەجیوتەر، جە من پەیدا بی
بیم وە بلوورێ، پڕسەفا و نوور
لایق وە سوحبەت، بەزم سەلم و توور
گا؛ جای ((ماء الورد))، عەتر عەبیر بیم
بۆ بەخش دەماخ، شا تا وەزیر بیم
گا؛ ماوای سەهبای، کۆنەی پڕتەئسیر
نەشئەبەخش حاڵ، پەی بوڕنا و پەی پیر
نە جەرگەی یاران، شۆخ دیدە مەس
مەکەردم گەردش مەشیم دەس وە دەس
جەو بێ قیمەتی، وە قیمەت یاوام
وە پایەی ڕوتبەی عالی سەر ساوام
مەعدوومی سەرشار بەزم دڵڕێشی
تا تویچ چون یاران تەسدیع نەکێشی
نەگری وە گەردەن چی ها نەرێتدا
پا نەنیەی وە سەر وجوود وێتدا
کەی مەشی نەسیلک یاران هامدەم
کەی ڕوتبەی عالی مەوینی وە چەم
هەر کەس تەوەللود دووبارەش نییەن
ئەڵبەت سەعادەت ستارەش نییەن
ها نە ئەشکەنجەی پەستی نەنگدا
تا مەنزڵ گێرۆ، نە سای سەنگدا
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
شـەو و ڕۆژ تێپەڕی تۆ هەر نەهـــاتی
بە فریادڕەس داد و ناڵــەم نەهــــاتی
بـە ئیـرادەی پـابـەنــدی دڵـی ڕەقــــت
نەهـــاتی، و بێ تین مـــاوم بە مـــاتی
زەبوون و زاری جــەننەتی ڕێـگــــەتم
بە غەنیمەت دڵی خۆم کرد خــەڵـاتی
زەلیل کــەوتم بە بەر دەستی بە پێیـا
کە تۆ خــاوەنخـــاتراتی حـــــەیاتـی
کــە هـەڵــگری تـەریقــەت زاتـی مــەرگم
کەچی تۆ هەر خەریک شایی و سەماتی
"بورهان"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
لە ساڵەکانی هەشتاکاندا مام جەلال کۆبوونەوە بە خەڵکی لادێکان دەکات مام بە خەڵکەکە دەڵێت زۆرم پێناخۆشە یەکێک دێتە پاڵم چپە چپ قسەم بۆ دەکات حەز دەکەم ئێستا چیتان هەیە بە ئاشکرا پێم بڵێن.
دوایی کۆبونەوەکە تەواو دەبێت کابرایەک قۆڵ دەکات بە قۆڵی مامداو دەیباتە ئەولاوە؛ مام دەڵێت: برام من ئێستا چیم وت باشە پێم بڵێ ئیشت چییە چیت دەوێت؟
کابراش دەڵێت: وەڵا هیچ ئیشێکم نییە، بەس حەزدەکەم خەڵک وا بزانێت من و تۆ زۆر تێکەڵین و بەینمان خۆشە؛ مام جەلالیش قاقایەک لێدەدات و کابراش دەڵیت: بە قوربانی دەمت بم قاقا لێدە با خەڵک وابزانێت سوبعەتیشمان هەیە پێکەوە.
@chomimecidxan
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ شەممە
🍂 ۲۶ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۶ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۶ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱۴ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
٭ مەتەڵی کوردەواری ٭
گای سوور،کلکم بڕی چوو ژوور(کشمیش خواردن)
قەڵای گێچی،ڕێی نییە تێی چی(هێڵکە)
سواری نەزۆکێ دەبم،دەچمە نەبڕانێ،دێنم نەڕوانێ(یەستر،ڕێگا،خوێ)
کەری مردوو،باری زیندوو(لانکە و منداڵ)
کلکی دارە،ملی خوارە(داس)
بە پیسی دەخورێ،بە خاوێنی ناخورێ(سەری مرۆڤ)
پیرەپیاوی قوون بە مشکی(سۆبەی دار)
چەرمە،گەرمە،نەرمە، دۆخینی بکەوە، تێیبەر بە(گیپە)
خڕه و ڕەقە ،وەک کەللایە،چوار منداڵی لە زگی دایە(گوێز)
هەڵدەبەزێ و دادەبەزێ،قەپ دەبا بۆ گەڵ بەڵام نایگەزێ(مەشکە)
گا دەگێڕێتەوە ،با گێڕەوە نییە(چیغ)
"نووسەر:هۆشیار نووری لەک"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🎙گۆرانیی هێندە گریام
ئاواز و هۆنراوەی: مامۆستای نەمر حەمە جەزا
دابەشکردنی مۆسیقا: کەسرا کاوە
گۆرانیبێژ: عەلا نەباتی
دەنگهەڵگر: هاوڕێ حوسێنی
میکس و ماستێر: زانا نەجەفی
فیلمهەڵگر: داریووش ڕادمەند
➖(پێشکەش بە ڕوحی پاکی هونەرمەندی کۆچکردوو مامۆستا حەمە جەزا )
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
بەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەڕهەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم
#مامۆستا_هێمن
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍂سڵاورۆژباش
🍂 ئەمڕۆ هەینی
🍂 ۲۵ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۵ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۵ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱۳ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💕
لەیلی گوتی: دەستەکانم پردێکن. پردێک که به تۆم دەگەیێنێ. وەره و لەو پرده تێپەڕ به.
مەجنوون گوتی: بەڵام من لەو پرده تێپەڕیوم. ئەو کەسەی که دەفڕێ، ئیتر پێویستیی به پرد نییه.
"لەیلی ناوی هەموو کچانی سەر زەوییه، عیرفان نەزەر ئاهاری"
@chomimecidxan