پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12
کورد مەگەر کونده که هەر وێرانه بێ هێلانەکەی؟
نیشتمانی ئاوەدانی جوانی ڕەنگینم دەوێ
زۆر به ئاواتم که کوردستانەکەم بێ کێشه بێ
ئاشتیخوازم، کوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم دەوێ؟
"هێمن"
@chomimecidxan
قوربان
شێعر: نالی
دەنگ: گەشتیار کاوە
@chomimecidxan
☁️سڵاورۆژباش
☁️ئەمڕۆ دووشەممە
💫 ۲۶ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۲۶ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۱۶‌ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۱۴‌ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ڕۆڵە! من ئەمرم لە پێشا هۆشی ئیمانت ببێ
بیری هۆز و نیشتمان و ژینی کوردانت ببێ
ڕۆڵەکەم! هێندە بخوێنە، ڕووی شارانت ببێ
هەوڵی تەنها خۆت نەدەی، هەر هەوڵی یارانت ببێ.
"مامۆستا قانع"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
فەرهەنگۆک
لەسەر وشەی #ماین
یه‌کسمی مێ له زمانی کوردی‌دا به ماین ناسراوه و ناوی خۆی به سه‌ر خۆیه‌وه. ئه‌و کارانه‌ی له ئه‌سپی ده‌وه‌شێنه‌وه ماینیش ده‌یانکا، به‌ڵام ناسک و که‌م تا پشتتره.
پیاوی ده‌ست‌نه‌ڕۆیو له کوردستاندا بۆ کاروباری ژیان که‌لکی لێ وه‌رده‌گرێ و کاری قورس و سووکی خۆی پێ ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌ست‌ڕۆیون ماینی ته‌نیا بۆ زه‌و و زوو ڕاده‌گرن و ئه‌وه‌نده‌ی بزانن ئاوس نیه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن، ده‌نا له‌گه‌ڵ ڕه‌وه و گاڕانی ده‌که‌ن تا به ئیشتیای خۆی بله‌وه‌ڕێ. ماین به‌و مه‌رجه ئاوس نه‌بێ وه‌ک ئه‌سپ غارێن و ته‌ڕادی پێده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر دووباره سه‌رنج بده‌ینه‌وه سه‌ر به‌یته کۆنه‌کان ده‌بینین و بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هه‌رچی پیاوی گه‌وره و یه‌که‌یه‌که بووه به‌تایبه‌ت له کاتی شه‌ڕدا هه‌ر سواری ماین بووه، ئه‌گه‌ر لێی بکۆڵینه‌وه ئه‌و هۆیانه‌ی تێدا ده‌بینینه‌وه:
ئه‌لف: ماین سوار له هه‌ر کوێ به‌رهه‌ڵدا بکا هه‌ر له‌و جێ ده‌مێنێته‌وه و زۆر دوور ناکه‌وێته‌وه و سه‌ره‌ڕۆیی ناکا. ئه‌ڵبه‌ت یه‌ک یه‌ک ماینی تۆڕ هه‌ڵده‌که‌وێ که سوار پێی زه‌وت ناکرێ و مل پێوه ده‌نێ و سوار به‌جێ دێڵێ.
ب: ئه‌سپ زۆر ده‌حیلێنێ و بۆ کاری نهێنی نابێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ماین بێده‌نگتره.
س: هه‌زار ماین له ڕه‌وێک‌دا ڕه‌نگه به‌یه‌که‌وه بحاوێنه‌وه به‌ڵام دوو ئه‌سپ تا یه‌کیان ئەوی تر نه‌به‌زێنێ واز له کۆڕژن و شه‌ڕ و هه‌ڵڵا ناهێنن.
چ: ماین وه‌ک ئه‌سپ سڵ نیه و که‌متر ده‌سڵه‌مێته‌وه.
ه: فێر کردن و گرتن و ڕاهێنانی ماین له ئه‌سپ هاسانتره.
پ: رۆینی ماین نه‌رمتر و سوارییه‌که‌ی خۆشتره.
گ: له کۆنه‌وه تا باسی تیر هاوێژی و تفه‌نگ کراوه باسی سواریش هاتۆته گۆڕێ. سوارچاکه‌کانی قه‌دیم نێوانی دوو گوێی ئه‌سپی سه‌رڕاگریان به سێره‌ی تفه‌نگ له قه‌ڵه‌م داوه و له‌وێ‌ڕا نیشانه‌یان له ڕاو یا دوژمن گرتووه، چون ماین که‌متر بزۆزی ده‌کا و سه‌ری ڕاده‌گرێ، له به‌ر ته‌قه‌ی که‌متر ده‌سڵه‌مێته‌وه، ماین باشتره.
ئه‌وڕۆ ته‌نانه‌ت عیلمیش باسی حه‌یای ماینی کردووه، ماین وه‌ختایه‌کی ژانی هاتێ ئه‌گه‌ر ئازاد بێ ده‌ڕوا و له جێیه‌کی چۆل ده‌زێ، ئه‌گه‌ر جێی چۆل ده‌ست نه‌که‌وت ده‌توانێ زانی خۆی 24 سه‌عاتان وه پاش دا. هه‌موو ساڵێ ماین بۆ ماوه‌ی 10 رۆژان وه فاڵ دێ و ئاماده‌ی ئاوس‌بوون ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به سه‌ر بچێ، چ چا بکرێ و چ چا نه‌کرێ له فاڵ ده‌که‌وێته‌وه.
له نیشانه‌کانی وه فاڵ‌هاتنی ماین ئه‌وانه‌ن:
یەکەم ڕواڵه‌تی زێی ده‌گۆڕێ
دووهەم زۆر ده‌حیلێنێ و خۆ بۆ نێو ئه‌سپان ده‌کوتێ.
له‌و چه‌ند رۆژه‌دا ماین له ڕه‌وه ده‌گرنه‌وه و له ئه‌سپێکی چاک و ڕه‌سه‌ن و به‌ناوبانگی چا ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌م کاره له ئاوس‌بوونی ڕه‌مه‌کی به‌رگری بکه‌ن. ناوچه‌ی وایه چڕ و ئه‌سته‌مه و نیازیان به یه‌کسمی به‌تاقه‌ت هه‌یه، بۆ جێگای وا ئێستر کاری خه‌ڵک مه‌یسه‌ر ده‌کا. ئێستریش بۆ ژیانی ئابووری زۆر به‌که‌ڵکه و له جێی خۆی ئەویش باسێکی تایبەتییە.
ماوه‌ی ئاوسێنی ماین ساڵه‌وه‌ختێکی ته‌واوه، کاتێک زا ساڵه‌وه‌ختێکیش شیر ده‌دا به جانووه‌که‌ی، کاتێک ساڵێک له ته‌مه‌نی جانوو تێ‌په‌ڕی ماین سه‌رله‌نوێ دێته‌وه فاڵ و جانووه‌که‌ی له شیر ده‌کاته‌وه.
نەجابەتی جانوو دەگەڕێتەوە سەر ڕەگەزی خۆی بە جۆرێک قەت نابیندرێ وەپێش دایکی کەوێ کەچی جاشکی کەر هەمیشە لە پێش دایکی هەڵبەزدابەز و خەریکی لوشک‌هاویشتنە.
لە شێعرێکی فارسیا هاتووە:
کره اسب از نجابت در تعاقب می‌رود
کره خر از خریت پیش پیش مادر است
واتە: جانوو لەبەر نەجابەتی هەمیشە لە دواوە دەڕوا و جاشک لەبەر کەرێتیانی لە پێش دایکی دەڕوا
#شنۆهەواڵ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
📓 ڕۆمانی «شوانی کورد»
🔹بەشی پێنجەم
✍نووسراوەی: عەرەبێ شەمۆ
🖊وەرگێڕان بۆ کوردیی ناوەڕاست: محەممەد خزری‌ئەقدەم
🎙خوێندنەوە: پێژمان ئیسماعیل‌نژاد
🎚ڕێکخستن: سامان ئەمیری
📌سپۆنسەر: ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی «هۆزانی هونەر»
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💕
به قانوون حورمەتی میوانی فەڕزه
مەڕەنجێنه دڵم، میوانی تۆیه
تەوافی خاڵی تۆ بۆ من حەڵاڵه
دڵم فیدیه و سەرم قوربانی تۆیه
قیامی قامەتت قامی قیامەت
تەرازووی چاوەکەم میزانی تۆیه
هەواڵی ڕۆژی مەحشەر گەر دەپرسی
خەبەر دەستی من و دامانی تۆیه
ئەگەر پەیمانەکەی دەستت شکاندم
دڵم مەشکێنه هاوپەیمانی تۆیه
"حەقیقی"
@chomimecidxan
#پرسەوسەرەخۆشی
▪️گەرانەوەی هەمومان بۆلای خودایە
▪️#حاجیلەک
▪️کۆچی دوایی خوالێخۆشوو ،خاتوو،ئامینی عەلیزادە
▪️روحی شادوجێگای بەهەشتی بەرین بێ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئه‌من ده‌مگوت له دنیا تا بمێنم
له‌به‌ر كه‌س ئه‌سته‌مه سه‌ر دانه‌وێنم
كه‌چی ئێستا له‌داوی بسكی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
ژیانم پڕ له ڕه‌نجه و نا مورادی
به هه‌ڵكه‌وتیش نه‌هاتم توشی شادی
دڵم هێند ته‌نگه هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حكومی حه‌بسی ئینفیرادی
قه‌رار بوو بێی له‌گه‌ڵ خۆت شادی بێنی
نه‌هاتی گه‌رچی پێت دابووم به‌ڵێنی
له‌ناو كوردا نه‌بوو په‌یمان شكاندن
له كوێ فێربووی گوڵم په‌یمان شكێنی
ئه‌گه‌رچی ڕۆیی قه‌ت ناچی له یادم
ده‌كه‌م یادت به یادی تۆوه شادم
كه بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێكنا عه‌زیزم
شكا ئه‌ستونده‌گی تاوڵی مورادم
شه‌وانه هه‌منیشنی جامی باده‌م
به باده با په‌ژاره‌و غه‌م به باده‌م
كه ده‌ستی رۆژگار بایدا سه‌ری من
سه‌ری شوشه‌ی شه‌راب وا چاكه باده‌م
#مامۆستا_هێمن
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💕
هروژمیان کرده دڵ تیپی مژۆڵت
بە خوێن پاراو کرا جێژوانی چۆڵت
دەسی دڵ بگره خوێنڕێژی هەتا کەی؟
بەزێکت بـێ به دڵـــداری کڵــۆڵت
مامۆستا "هەژار"
@chomimecidxan
🔴 یەکەم بووکەبەفرینەی ئەمساڵ لە ئاوایی قومقەڵای مەهاباد
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
#بانگەشە 📢📢
#کشـــاورزی
اجاره زمین کشاورزی برای پیاز واقع در روستا کوخان دارای شناور و برق کشاورزی زمین ۱۹۰۰۰هزار متر مربع
روی جاده اصلی
شماره تماس ۰۹۱۴۴۴۲۵۳۷۲
💕
سەرپشک بەو هەڵبژێره:
- دەوڵەمەندێک،
گەنجینەت بخاته بەر پێ.
- شازادەیەک،
چیت مەرام بێ،
دەم و دەست بۆت جێبەجێ کا.
- جەنگاوەرێک،
له پێناوتا شاران بگرێ،
سەران ژێ کا.
- یا شاعیرێک به یەک وشه،
نێرگز له بەژنت بپێچێ و
ئاگری گۆی مەمکت پێ کا؟
"پەشێو"
@chomimecidxan
🔶🔸🔸
شەرتە کردوومە ئەگەر ڕۆژێکی بێیتە باوەشم
چەندی تۆ دڵمت گوشیوە، سەد ئەوەندەت ڕێکگوشم
❞ڕەسووڵ سووڵتانی❝
@chomimecidxan
ژیاننامە و چەند ئاوازێکی
مامۆستا: حەمە ساڵح دیلان
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند "قادر قادری(ئاغایی)" ناسراو بە "مام قودرەت" (ژەنیاری نایە)
🔹 لەدایکبوون: ساڵی ١٣٠۶ی هەتاوی ـ مەهاباد
🔹 کۆچی دوایی: ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لە مەهاباد
🔹 شوێنی ناشتن: گۆڕستانی ناودارانی مەهاباد
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ناڕێژی چاو،سوور ناکەی لێو
شانە ناکەی بسکی پەشێو
یەکجاری فڕێت دا چارشێو
ئەوە ڕووت کردە چڕ و کێو
دەبڕی جەرگی دوژمنی زۆڵ
به سەرنێزە نەک بە مژۆڵ
✍️:مامۆستا هێمن
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔻شاری مێژوویی بەدلیس، باکوری کوردستان ساڵی 1911زاینی.
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
لە مەڵبەندێکی خۆشی کوردەواری
سەرەوژوور بوونەوە خێڵ بۆ هەواری
لە داخی بەفر و زستان و کڕێوە
چیای ڕازاندبۆوە خاکەلێوە
لەبەر دەشتا کراسی مەخمەری شین
لە ئامێزی هەڵاڵە و یاس و نەسرین
تەماشای چت دەکرد خوار و سەر و ژوور
سەری لێک دابوو شللێر و گوڵی سوور
وڵات خەمڵیبوو بەو چەشنە سەراسەر
بە خاشخاش و گوڵی بەیبوون و شەستپەڕ
لەناو ئەو دیمەنە سەوز و جوانە
کە جێی درکاندنی هەستی دڵانە
لە زەردێکا کەوێکی قۆز و نەخشین
سکاڵای بوو لەگەڵ بازێکی تێبین
سەرەڕای ئەو سرووشتە دڵڕفێنە
وەکوو زامدارێ کەو دەیکرد وڕێنە:
***
دەغیلت بم مەلی پسپۆڕ و چازان
مەلی تەڕدەست و وریا و ژیر و تەڕلان
دە ژین‌دا بۆچی وا چارەڕەشم من؟
لە خۆشی و کامەرانی بێبەشم من؟
ئەمن ڕوح دادەنێم بۆ خاوەنی خۆم
لەبەر چی ئەو وەفایێکی نییە بۆم؟
وەرە تۆخوا سەیر کە خاڵ و میلم
لەسەر ئەو دیمەنەشڕا وا زەلیلم
هەموو ڕۆژێ دەگەڵ کازیوە ئەنگوت
دەچم بۆ ڕاوی مێڕۆژ و سیاسوت
لە قاسپەی من هەزار باڕ و کەوی پیر
لە داوی خاوەنمدا بوونە نێچیر
سەعاتێک ناسرەوم بێ خواردن و خەو
کە ئەو تێر بێ لە گۆشتی ناسکی کەو
نەبوو جارێک لە سیپەیدا بخوێنم
لە گرمەی تاپڕی دەنگ دانوێنم
لە ماڵێ ساز و سەمتوورە غوڕەی من
نشەی ڕاوچی دەبزوێنێ گوڕەی من
لەسەر ئەو حاڵەڕا بێ قەدر و حورمەت
قەفەز جێگای منە بێ دان و خزمەت
ئەگەر ڕۆژێکی کەو نەکرێن قەڵاچۆ
ئەبێ لێم داڕنن باڵ و پەڕ و پۆ
***
وڵامی داوە «باز»ی کۆنە ڕاوکەر
کە تاوان هەر لەتۆڕایە سەرانسەر
ئەتۆ خۆت بوویە گورگی مێگەڵی خۆت
ئیتر کێ بێت و دڵسۆزی بکا بۆت
دە خوێندا سوور بووە دندوکی ئاڵت
ئەبێ بیگریە ئەستۆی خۆت وەباڵت
براکەت بانگ ئەکەی بیخەیتە نێو دا‌و
بەڵام دوا ڕۆژی خۆت ناخەیتە بەرچاو
دەڕێژی خوێنی خزمی خۆت و بۆخۆت
دەدەی دەستی پەشیمانی لە ئەژنۆت
کە بۆ فەوتانی هۆزت تێ دەکۆشی
دە ژین‌دا چۆن ئەبینی خێر و خۆشی؟
کەسێک بۆخۆی ئەوە شەرت و بەقای بێ
ئەبێ چۆن دوژمنی بۆ ئەو وەفای بێ
دڵت ناسووتێ بۆ جوجکی برای خۆت
ئەتۆش پێویستە بیبینی سەزای خۆت
لەبەر ئەو ڕاوە دەگرێ حورمەتی تۆ
دەنا ئەو نایەوێ خاڵ و خەتی تۆ
هەموو دەشت و چیا پاوانی تۆیە
ئەگەر تێیدا نەژی تاوانی تۆیە
بە سەربەرزی لەناو هێلانە مردن
نە وەک تۆ خزمەتی بێگانە کردن
#مامۆستاهێدی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🗂 فەرهەنگۆکی بەشی پێنجەم
ته‌باره: شتێک کە لەسەر یەک کۆ کرابێتەوە
تیرەگ: بەرزایی
تیرەگەشان: ملەی کێوان
بەفرەخۆرە: جوورە بەفرێکە لە بەهاران دەبارێ و زوو دەتوێتەوە
هەڵکاڵین: بە ئێرەیی باسی کەسێک کردن
یەک‌سم: وڵاخی بەرزە کە یەک‌سمی ببێ، وەک ئەسپ، ماین و...
لاوژان: کوڕانی جحێڵ
چاوئەژمێر: بەچاو ژماردن
سەرێن: دەوران
نوقڵانەلێدان: فاڵ‌گرتنەوە
پاڵێن: دەمەوئێوارە
تاشت: نانی بەیانی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ ئەمڕۆ یەکشەممە
💫 ۲۵‌ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۲۵‌ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۱۵‌ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۱۳ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💕
جیهان هەنارێکە دڵتەنگ
به زەردەخەنەی تۆ دەم دەکاتەوە...
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
@chomimecidxan
باوه‌شم کـــرد به به‌یاندا
هه‌ر دوو ده‌ستم بوون به شه‌قامی گزنگ و
چاوه‌کانی تۆیان پیـــا ڕۆی.
ماچی ناوده‌می که‌ژم کـــرد
لێوه‌کانم بوون به کانیی‌و
چـــرپه‌کانتی له بـنــــا بــریسکایه‌وه.
سه‌رم خسته سه‌ر ڕانی شه‌و
خه‌وه‌کانم بون به‌ئاوێنه‌ی هه‌ڵبه‌ست‌و،
با‌ڵای جوانی تۆیان تیـــا دی
خۆشه‌ویستیی تۆیان تیا دی.
#شێرکۆ_بێکەس
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
"مەزهەر خالقی"
نازدار یار
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️