پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12
⚫بەداخ و کەسەرێکی یەکجار زۆرەوە سەر لە ئێوارەی ئەوڕۆ ئاگادار بووینەوە مامۆستای ناوداری گەلی کورد،فەتاح خان ئەمیری بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین و دڵی هەمووانی تازیەبار کرد.
لە خوای گەورە دەپارێینەوە ڕووحی پاکی شاد بکات و یاد و ناوی هەمیشە هەرمان بێت.
بەرهەمەکانی بریتین لە:
زیندەخەو
هاوارەبەرە و میرزا
گێژەڵووکە و خەم و خەیاڵ.
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍉شەوچلە🍉
شەوی چلەتان پیرۆز بێ هەموو شەوێکتان یەڵدا بێ
بەدوور لە پەژارەو کەسەر شادی و خۆشی لەگەڵدا بێ
نەما شەو چلەکەی ساڵان نیشتمان بووکی ڕەش پۆشە
کەسێکی تر نیە وەک من خەمی ئێوەی لە دڵدا بێ
کۆچی پاییزم دی ئەمشەو سەرماوەز پشتی چەماوه
بەستەڵەکیش دەتوێتەوە وەکوو لە نێو سکڵدا بێ
سوپای کڕێوە دەشکێنین موژدە بێ بەهار نزیکە
جێی بولبول کوا شاخ و هەردە دەبێ لە باخ و گوڵدا بێ
جەلال هێجانان،«بێ خەو»
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
لانکەی خەیاڵ
بۆ کۆرپەی دڵ
ڕادەژێنم
دەڵێ نانووم شەو چلەیە
پاییز بارگە و بنەی
کۆچی بە دەستەوە
زستان دێت و بەپەلەیە
نازانم لەگەڵ گەڵادا
سەر هەڵگرم ....
یا خۆم لە کولووە بەفرەکان مارە ببڕم ...
.
چەندەخۆشە
گەردوون لە گەڕ کەوێ و
یەڵدا نەبڕێتەوە ....؟
ئاشتی بێت و
ئاڵای سەرماوەز
لە دەستی بەفرانبارا
بشنێتەوە ....؟
✍#کەژاڵشێرزاد
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
شەوی یەڵدایە، یا دەیجورە ئەم شەو
كەدیدەم دورلەتۆ، بێ نورە ئەمشەو ؟
دڵم وەك حاكمی مەعزولە، قوربان!
خەلاتی وەصلی تۆی مەنظورە ئەمشەو
دڵیش مایل بەدیدەی تۆیە، بۆیە
لەمن وەحشی رەمیدەو دوره ئەمشەو
كەتۆی شای كەچ كولاهی دیدەمەستان،
چ باكم قەیصەر و فەغفورە ئەمشەو؟
لەخەوهەڵساوە، یا ئالۆزە چاوت؟
هەمیشەوایە، یامەخمورە، ئەمشەو
سروشكم نەقشی چاوی تۆ دەكیشێ
جێگەم سەردارەكەی(مەنصورە)ئەمشەو
موسولمانان دەبرسن حاڵی ((نالی))
لەكونجی بێ كەسی مەهجورە ئەمشەو
✍️حەزرەتی نالی
🎤بەدەنگی،مامۆستا عەدنان کەریم
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
هەرلەئێستاوەشەو چەلەتان پیرۆزبێ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🍉شەوچلەتان پیرۆز بێ!
🎙سەحەر ئیزەدپەنا
🎞وشەی شەوچلە، یا یەلدا بە وشەیەکی سریانی و بە مانای لەدایکبوون زانراوە. بەپێی ئایینی میترایی - ئایینی کۆن و لەمێژینەی کوردان-، میترا لە درێژترین شەوی ساڵ، واتە یەکەم شەوی زستان لەدایکبووە. ئەو شەوە ناوی یەڵدای لێ نراوە. ناوێکی دیکەی ئەو شەوە شەوچلە و جێژنەخۆرە.
بەپێی ڕۆژژمێری میترایی، زستان بەسەر چلەی گەورە و چلەی چکۆلەدا دابەش دەبێ. یەکەم شەوی چلەی گەورە ئەو شەوەیە کە تیشکی ڕۆژ لە هەموو کاتێک کەمتر لە زەوی دەدا. سووڕی زەوی و خۆر وا هەڵدەکەوێ کە تیشکی خۆر دەگاتە نزمترین ئاستی باشووریی گۆی زەوی و مەودای تاریکی، شەو، لەو شەوەدا لە هەموو کات زیاتر دەبێ و لەوەودوا ڕۆژەکان بەرەبەرە درێژ دەبنەوە. ئێستاش لە کولتوور و زمانی کوردیدا چلەی گەورە و چکۆلە هەر ماوە، کاری پێ دەکرێ و بۆتە بەشێک لە ناسنامەی کولتووریی کورد.
#شەوچلە #چله #یەڵدا #یلدا #شوتی #هەنار #دۆڵمە #چەپڵە #کوردەواری #کوردی #شێعر #هۆنراوە #کچی_کورد#پیرۆزە
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
#ژیانی_مامۆستایانی_کوردەواری
#فایەق_بێکەس
ناوی "فایق" كوڕی "عبدالله بهگ"ی كوڕی "كاكه حهمه"ی كوڕی "ئهلیاسه قۆجه"یه. بنچینهی بنهماڵهیان له قهڵاچوالانهوه هاتووهته سلێمانی و خۆی له 1905دا له سیتهك هاتووهته ژیانهوه، ئهو دێیهش بیست كیلۆمهترهیهك له باكووری ڕۆژهڵاتی سلێمانییهوه دووره و ئهو ئهوساتهش سیتهك سهنتهری "شارباژیر" بووه. عبدوڵڵا بهگی باوكی لهوێ "تابوور ئاغاسی" بووه. له دایكیشیهوه له بنهماڵهی ئاغهلهرهكانی سلێمانییه.
ساڵی یهكهم و دووههمی تهمهنی له سیتهك بهسهربردووهو، پاشان ماڵیان هاتووهتهوه سلێمانی و له تهمهنی سێ ساڵایدا ئاوهڵهی دهرداوه. ههر به مناڵی باوكی له حوجرهی فهقێ خستوویهتیه بهر خوێندن.
له 1911دا باوكی به ئیشی میری نێرراوه بۆ خانهقی و لهوێوه بۆ بهغدا. له بهغداوه ئهنێرێ به دوای ماڵ و مناڵهكهیدا و ئهیانباته ئهوێ. پاش ساڵێك خۆی چووه بۆ توركیا و ئهوانی له بهغدا بهجێهێشتووه. ئیتر فائق باوكی نهدیوهتهوه. ههر لهو ماوهیهدا حهمه سهعیدی برا گهورهی له ئاوی دهجلهدا ئهخنكێ و دوابهدوای ئهو دایكیشی كۆچی دوایی دهکات و فایق ئهكهوێته لای خاڵی. ئهویش پاش چهند مانگێك ئهمرێ و فایق و تاهیری برای بچووكی به بێكهسی ئهمێننهوه.
ئهو ساتهی شهڕی یهكهمی جیهان ههڵدهگیرسێت، ڕێی هاتوچۆی نێوان بهغدا و سلێمانی دهگیرێت. "حاجی ئهمینی كاكه حهمه"ی مامی له سلێمانییهوه ئهنێرێته لای "حاجی عهلی ئاغا"، ئهوهی له بهغدا بووه، كه چاودێری فایق و براكهی بكات و ههر میراتێكیان له باوك و دایكیانهوه بۆ مابێتهوه بۆیان خهرج بكا. ئهویش ئهیانداته دهستی "حهبهخان" ناوێك، ئهوهی خێزانی ئهفسهرێكی خهڵکی سلێمانی بووه و له بهغدا دانیشتووه.
ژنهكهش مهردانه ئهیانخاته ژێر باڵی بهزهییی خۆی و ورده ورده پێیشیان ئهخوێنێ. دوو سێ ساڵێك بهم جۆره ژیان بهسهردهبهن. له 1917دا كهساسییهكی زۆریان تووش دهبێ. له 1918دا حهبه خان ئهیانباتهوه بۆ سلێمانی بۆ لای "حاجی ئهمین"ی مامیان.
فایق له سلێمانی ئهخرێته قوتابخانه و له پۆلی سێههمدا وهرئهگیرێ و تا ساڵی 1923 لهسهر خوێندن بهردهوام دهبێت. ههموو ساڵێ به یهكهم دهرئهچێ. لهو ساڵهدا لهسهر ئارهزووی مامی ئهچێته قوتابخانهی "علمیه" له كهركووك. بهڵام بۆی ڕێناكهوێ لهوێ بخوێنێ، ئهچێته بهغدا و ساڵی 1924 - 1925 له "دار العلوم" بهسهرئهبا. لهوێش لهبهردهم بژێوی بژی و له ساڵی 1926 - 1927دا ئهگهڕێتهوه بۆ سلێمانی. لهوكاتهدا سلێمانی تهنها پۆلی یهكهمی ناوهندیی تیا بووه، ناچار تێی ئهچێ.
لهو ساڵانهدا تهنگوچهڵهمهی ژیان ناچاری ئهكا دوكانێكی جگهرهچێتی بكاتهوه، بهڵام ئهمهش سهرناگرێ و دهستدهکات به جگهره و شقارته فرۆشتنی دهستگێڕی و پاشان پهنا ئهباته بهر "ئهشغاڵ" و به ڕۆژانه له ڕێگای عهربهت ئیش ئهكاو چهند مانگێك لهسهر ئهم ئیشه دهبێت.
له 1928دا بۆ ماوهی چهند مانگێك له ههولێر ژیاوه. لهو سهردهمهدا خوالێخۆشبوو "قالهی ئایشه خان" ئهندازیاری ئهشغاڵ بووه و سهرپهرشتی كردنهوهی ڕێگای ههولێر - ڕهواندز - ڕایاتی كردووه. بێکهس دۆستی له ئهشغاڵ دامهزراندووه. ههر لهو ساڵهدا بێكهس ئهبێ به مامۆستای "زانستی" و له 1929دا ئهبیستێ باوكی له مهرعهش له توركیا مردووه. له ساڵی 1930دا به ههر دهردی سهریهك بووه بهدوای میراتی باوكیا ئهچێ بۆ توركیا، ههر لهو ساڵهدا به نائومێدی ئهگهڕێتهوه.
ههر لهو ساڵهدا بوو ڕاپهڕینهكهی شهشی ئهیلوول له دژی ههڵبرژادنه ساختهكهی دهزگای پادشایهتی ڕوویدا. بێكهس یهكێك بوو لهو نیشتمان پهروهرانهی سهركردهی ئهو ڕاپهڕینهیان كرد و تێیدا برینداریش بوو.
لهئهنجامی ئهو ڕۆڵهدا ئهیگرن و ئهیخهنه بهندیخانهوه. ههر لهسهر ئهم بهشداربوون و سهركردهیییهی لهسهر کاریش لایئهبهن.
. له 1933دا میری وهرئهگرێ به مامۆستا و ئهینێرێته مۆرتكهی بازیان و پاشان ئهینێرێته تهوێڵه. له هاوینی 1935دا لهگهڵ كۆمهڵه مامۆستایهك، لهوانهش یهكێكیان مامۆستا گۆرانی شاعیری بهناوبانگ بووه، بهشداری له کۆرسێکدا كردووه له بهغدا بۆ مامۆستایان ئاماده كراوه. بێكهس لهو سهردهمهدا مامۆستای قوتابخانهی سهرهتایی بازیان بووه.
له ساڵی 1937دا له وزهی میریدا نامێنێت. مامۆستایهكی نهترسی وهها له سلێمانیدا ههبێ گیانی خهبات و كوردایهتی بڵاوبكاتهوه، دووری ئهخاتهوه بۆ حیلله و پاش ساڵێك ئهینێرێ بۆ عهماره. بهڵام بێكهس ڕازی نابێت بچێ و دهست له ئیشهكهی ههڵئهگرێ و دێتهوه
👇👇👇👇
👇👇👇
لە ژوورێ دادەنیشم هێندە، دەمرم
کە دەچمە دەشت و مەزرا سەکتە دەگرم
لە ناو داچێندراوی سەوز و شینم
هەزار جاش و کەر و گوێلک دەبینم
لە باغمدا هەیە سەد بزنە گڕوێ
بزن ئازاد کرابێ، ڕیشە دەڕوێ!
بەجوتیاری بڵێم چاکت نەکێڵا
دەزانم دەسبەجێ ڕۆبۆتە تێڵا
بەگاوانێ بڵێم زیانێ مەفەرموو
دەڵێ لاچۆ بڕۆ وەختی بەسەرچوو
بەشوانی گەر بڵێم مەیکە لە مێشە
دەڵێ دیارە دەمت ئێستاش لەپێشە
لە ناو دێدا کە دەچمە بەربەرۆچکە
دەدەن دەورم مناڵی سەر بەکۆچکە
ئەوەندە گوێ لەمست و توند و تۆڵن
ئەگەر زوو هەڵنەیەم چاوم دەکۆڵن
خەریک بووم ڕاگرم دوو گۆڵە تاجی
بەوان ڕاوێ بکەم بۆ ناعیلاجی
حیسابم کرد کە نیمە نانی خۆشم
بەبارانێ ڕزی ئەو ساڵ کڵۆشم
چەلان چابوو هەمان بوو تەختەدامە
بەڵام ئەو ساڵ لە دێ دامە حەرامە
ئەگەرچی زۆر لەمێژە دامە فێرم
بەڵام زەحمەت بەمام سۆفی بوێرم
چلۆن ئاغای بکەم ئێستا لە سۆفی
کە سۆفی تازە ئاغای هەڵگڵۆفی
بڵێم ئاغا دەڵێ سندان، دڵەدەرد
دەوێری ناوی ئاغا بێنی نامەرد!
لە مەڵبەندێ کە ئازادی نەبێ پیاو
بە ساچمەزەن بچێتە کێوی بۆ ڕاو
سەگی تێ ڕی چ نرخێکی هەیە ژین
ستەم تا کەی، مەگەر ئێمە بەشەر نین
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
هۆنراوەی ماموستا تینوو
بە دەنگی هونەرمەند حوسێن وەفا
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
من لە دەرکی عیززەتم، پاشا بە نۆکەر ناگرم
سەر بە دەرکی پادشای نۆکەر سفەت داناگرم
خیرقەیەکی کۆنە، کۆنە جامەیەکی ئیحتڕام
حورمەتی ئەو جامە کۆنەی، باشترە هەر ڕاگرم
دوژمنی بێ عەقڵی، دۆستی مەنتیق و دەرک و فەهم
وا لە خەرمانی نەزانی، دەستەچیلەی ئاگرم
شایەری شا نیم و شا نیم، بۆ شەمیمی شایەران
شاعیری شێعری ئەوین و شۆڕشی خۆڕاگرم
تاقە دیوانم لە خانەی بەیت و حەیرانی عیشق
بۆ ویسالی عیشق و ڕێگەی عاشقان پێداگرم
خاڵە باری عیشقی پێ بوو، دەم بە دەم دەیکووت بە دڵ
باری مەینەت باری نامەردانە، قەت هەڵناگرم
#خاڵە_قازی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
کێ بوو دەیگوت تۆبەیی کۆن ناشکێ
تۆبە خۆ پۆڵا نییە،چۆن ناشکێ
بەژنەکەی ئیمانەکەت باریک دەکا
زولفەکەی ڕۆژی گەشت تاریک دەکا
"مامۆستا هێمن"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
هەرگیز بەجێم مەهێڵە
جوودی برێج واتەر
١٩٥٦
وەرگێڕانی: س.دڵسۆز
ئازیزەکەم،
بمگرە ئامێز،
بمگرە ئامێز
بمگرە ئامێز و
هەرگیز
هەرگیز
هەرگیز
بەجێم مەهێڵە
ئازیزەکەم
ماچم کە،
ماچم کە،
ماچم کە و
هەرگیز
هەرگیز
هەرگیز
بەجێم مەهێڵە
دڵم قوفڵ دە
کلیلەکەی فڕێ دە
خۆشەویستیم پڕ کە لە سەرمەستی
دڵم بنووسێنە
بە باوەشی گەرمتەوە و
بەڵێن بدە
هیچ کەس لای تۆ
جێگای من ناگرێتەوە
ئازیزەکەم
بەڵێن بدە
بەڵێن بدە
بەڵێن بدە
هەرگیز
هەرگیز
هەرگیز
بە جێم ناهێڵێ
@chomimecidxan
لاپەڕەیەک لە ڕۆمانی "هەرگیز بەجێم مەهێڵە" کازوئۆ ئیشیگورۆ
وەرگێڕانی : س. دڵسۆز
①
ئێستاش کۆپییەکم لەو شریتە هەیە و تا ئەو دواییانەش لە کاتی ماشێن لێخوڕیندا لە دەرەوەی شار کە باران دەباری، گوێم لێدەگرت. بەڵام ئێستا زەبتی ماشێنەکەم شریت دەجوێ، بۆیە ناوێرم شریتەکەی بخەمە سەر. کە دەگەڕێمەوەش ناپەرژێمە سەر ئەوەی گوێی لێبگرم. هەرچی بێ، ئێستاشی دەگەڵ بێ، بە یەکێک لە بەنرخترین داراییەکانی خۆمی دەزانم. ڕەنگە دوای کۆتایی ئەمساڵ، کاتێک کە کاری پەرستاریم کۆتایی پێدێ، کاتی زیاترم هەبێ گوێی لێبگرم.
ناوی ئەلبوومەکە "گۆرانیی دوای تاریکان"ە و گۆرانیبێژەکەی "جوودی برێجواتەر" ە. ئەوەی ئێستا هەمە، کاسێتەکەی ئەوسا نییە، ئەوەی لە هێڵشم هەمبوو و لێم ون بوو...
...پێم وابێ لە ئەسڵدا قەوانێکی ٣٣ گەڕ بوو ـ تۆمارکراوی ١٩٥٦ـ بەڵام من کاسێتەکەیم هەبوو و، وێنەی بەرگەکەی، بێگومان لەبەر وێنەی قەوانەکە گیرابووەوە. جوودی برێجواتەر لەو وێنەیەدا مەکسییەکی سانتینی ئەرخەوانیی لەبەردایە، لەوانەی بە بەنێکی باریکەوە بە سەر شانەوە گیر دەبن و ئەودەم باو بوون. تەنیا لە ناوقەد بۆ سەرەوەی دیارە، چونکە لەسەر چرپای مەیخانەیەک دانیشتووە. وێدەچێ لە ئەمریکای باشوور بێ، چونکە چەند دارخورما و چەند پێشخزمەتی ئەسمەر بە جلی سپیی ڕەسمییەوە لە پشت سەرییەوە دیارن. تۆ، ڕێک لەو گۆشەنیگایەوە دەیبینی کە بەڕێوەبەری مەیخانەکە دەیبینێ و خەریکە شەرابی بۆ تێدەکا. لە جیاتی کامێرا بە لای چەپدا دەڕوانێ و نیگای خۆمانە و نە هێندە بە عیشوە و نازەوەی لە شوێنێک بڕیوە، وەک چاو لە کەسێک بکا کە دوور بە دوور بیناسێ. خاڵێکی دیکە لەبارەی وێنەی سەر بەرگەکە ئەوەیە کە جوودی ئانیشکی لە سەر خوانچە داداوە و جگەرەیەکیشی بە دەستەوەیە. هەر لەبەر ئەو جگەرەیەش بوو کە هەر لەو کاتەوەی کە لە “ئێوارە بازاڕ” دەستم خستبوو، دەمشاردەوە.
نازانم ئەو جێگایەی ئێوەی لێبوون چۆن بوو، بەڵام لە هێڵشم، سەرپەرشتیارەکان لە بارەی جغارەوە دە سەر کەسەوە نەدەچوون...
بەڵام من لەبەر جگەرە و تەنانەت گۆرانییەکانی جوودیش نەبوو کە ئەو شریتەم هێندە پێ گرینگ بوو. گۆرانیبێژێک بوو لەوانەی لە مەیخانان گۆرانی دەڵێن، نەک گۆرانیبێژێکی ئێمە لە هێڵشم حەزمان لێیان بوو. من تەنیا بە هۆی یەک گۆرانییەوە ئەو شریتەم لا خۆشەویست بوو: سێیەم گۆرانی: "هەرگیز بەجێم مەهێڵە."
گۆرانییەکی خاوی ئەمریکی، بە حاڵ و هەوای شەودرەنگان کە سەربەندەکەی ئەوە بوو: "هەرگیز بەجێم مەهێڵە، ئاخ، ئازیزەکەم[1]، ئازیزەکەم... هەرگیز بەجێم مەهێڵە ..." ئەودەم یازدە ساڵ بووم و، زۆرم گوێ لە مۆسیقا ڕانەدەگرت، بەڵام ئەو گۆرانییە بەڕاستی کاری تێدەکردم. هەموو جارێ شریتەکەم هەڵدەکردەوە و دەمهێنایەوە سەرەتای ئەو گۆرانییە بۆئەوەی هەر کات دەرفەتم هەبێ، بتوانم یەکسەر گوێی لێ ڕاگرم.
ئەوەش بڵێم کاتم زۆر نەبوو و، ئەودەم هێشتا ڕیکۆردەری واکمەن لە بازاڕی فرۆش پەیدا نەبووبوو. ڕیکۆردەرێکی گەورە لە هۆڵی بیلیارد بوو، بەڵام کەم وا هەبوو لەوێ شریتەکە لێبدەم، چونکە هەمیشە پڕ لە خەڵک بوو. هۆڵی هونەریش زەبتێکی لێبوو، بەڵام ئەوێش هەمیشە قەرەباڵغ و پڕ قیژە و هەرا بوو. تەنیا جێگایەک کە دەمتوانی بە ئاسوودەیی گوێ لە گۆرانییەکە ڕابگرم، خەوگەکەی خۆمان بوو.
ئەودەم چووبووینە ئەو خەوگەیە وا شەش تەختی لە کۆڵیتی جیادا هەبوون. ڕیکۆردەرێکی مامناوەندی دەسکدار لە سەر ڕەفەی سەرەوەی ڕادیاتۆرەکە بوو. بەرەبەری نیوەڕۆیە، ئەو کاتەی زەحمەت بوو کەس بێتە ژوور، لەوێ چەندین جار لە سەر یەک گۆرانییەکەم هەڵدەکردەوە و گوێم لێدەگرت.
ئەو گۆرانییە چیی تایبەتی تێدا بوو؟
کێشە لەوەدا بوو زۆرم گوێ نەدەدایە وشەکانی؛ تەنیا چاوەڕوانی ئەو دێڕە دەبووم کە دەیگوت: " ئازیزەکەم،هەرگیز.. هەرگیز بەجێم مەهێڵە..." تەنیا وێنەیەکی دەهاتە بەرچاوم، وێنەی ژنێک بوو کە لە هەموو تەمەنی خۆیدا بە عەزرەتی منداڵەوە بووە و ئێستا پێیان گوتووە منداڵت نابێ. پاشان پەرجوویەک ڕوو دەدا و منداڵێکی دەبێ، منداڵەکەی توند بە خۆیەوە دەگوشێ، دێت و دەچێ و دەڵێ: "هەرگیز، بەجێم مەهێڵە..." لە لایەکەوە، زۆر خۆشحاڵە و، لە لایەکی دیکەوە، دەترسێ ڕووداوێكی ناخۆش ڕوو بدا، جگەرگۆشەکەی نەخۆش بکەوێ یان لێی بستێنن. تەنانەت ئەوکاتیش دەمزانی ئەو مانایە ڕاست نییە و دەگەڵ کۆی شێعرەکە نایەتەوە. بەڵام بۆم گرینگ نەبوو. گۆرانییەکە دەبارەی ئەو شتەدا بوو کە من مەبەستم بوو. چەندین و چەند جار گوێم لێدەگرت. بەتەنیا. هەرکات دەرفەتێكم بۆ ڕەخسابا.
تەقریبەن هەر لەو سەروبەندەدا شتێکی سەیر ڕووی دا کە پێویستە هەر ئێستا بۆت بگێڕمەوە. ئەو ڕووداوە بەڕاستی پەرێشانی کردم و هەرچەند تا چەند ساڵ دواتر لە ماناکەی نەگەیشتم، بەڵام پێم وایە هەر ئەودەم بۆم دەرکەوت مانایەکی قووڵی تێدایە ⬇️
@chomimecidxan
📙چۆن بەسەر جیهان دا حوکوومەت بکەین؟
✍️زگی نیوەتێر و فیکری گرفتار و سەرقاڵ
📖هیچکات لەبیری مەکەن خەڵکی ئێوە زۆر پێویستییان بە خۆراکە و ئەم بابەتە هەرگیز بۆ شۆخی نابێ. ئەگەر بارودۆخی وڵاتی ژێر حوکوومەتەکەتان بەڕادەیەک خراپ بێ کە خەڵک نەتوانن خۆراکی تەواو بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان دابین بکەن و بیهێننە سەر سفرە و خوانەکانیان وەزاڵە دێن و سەرکێش دەبن.
📖 بەڵام ئەگەر ستاندارد و پێوانەیەکی ژیانی مەمرەمەژییان بۆ تەیار بکەن خۆیانی لەگەڵ ڕێک دەخەن. لەبیرتان نەچێ کە دۆخی ئابووری هەرە باش بۆ گشت خەڵکی دەتوانێ بەقەرا دۆخی ئابووری خراپ مەترسیدار بێ چونکە ئەگەر خەڵک داڵغەی بژیو و پێداویستی ژیانیان نەبێ هەلیان بۆ دەڕەخسێ موتالا بکەن و کتێب بخوێننەوە ئینجا بیر لەم بابەتە بکەنەوە کە بۆ دەبێ هەر لەژێر حوکوومەتی سەرەڕۆ و دیکتاتۆڕی ئێوەدا بژین.
📖 کەوابوو هەلومەرجی ژیانی نەمرنەژی بۆ خەڵک دابین بکەن.لە هەمان حاڵدا وریا بن کە چ لەباری توانای ماڵی و چ لەباری هێزی کۆمەڵایەتی لە سنوور لا نەدەن، هەروەها سزایەکی توندوتیژیش بۆ چالاکییە سیاسییەکان لەبەرچاو بگرن.
📙#یەک ـــ فینجان ـــ کتێب
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
#پرسەوسەرەخۆشی
▪️گەرانەوەی هەمومان بۆلای خودایە
▪️#شاری،مەهاباد
▪️کۆچی دوایی خوالێخۆشوو ،کاک یوسف کورد
▪️روحی شادوجێگای بەهەشتی بەرین بێ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
نیشتمانی ئاشقە ئەو بستە خاکەی پای نیگار
دڵ لە کوێ خۆشبێ _بەڵێ_ ئاشق لەوێ دەگرێ قەرار
چوویە لای مەعشووق سەرت شۆڕ کە لەخۆبایی مەبە
سوژدە بۆ خاکی بەرە تا بسرەوێ گیانی هەژار
شەوکەتی ئەشق و ئەوین نەشکێ کەشی هێناوە بۆم
هێندە سەبرم گرت هەتا دەشتی ئەوین بوو لالەزار
پێکگەییشتن شیرنە ئەمما ئەگەر نەلوا ئەویش
ئاشقی ڕاستە ئەوەی نایکا خەیانەت قەت بە یار
هەر کە پاییز دادێ من دڵتەنگ و بێهیوا دەبم
چاوەڕێم تاکوو سرووشت پێمیبدا مژدەی بەهار
چی بە دڵتا دێ خودا گوێی لێ دەبێ،خۆ گێل مەکە
قەت مەکە کاری گوناح و ناحەز و زۆر نالەبار
هەر کە ڕادەستی گڵێ بووین وەک کەوەر دەڕوێینەوە
چەشنی زێڕێ دەرخرابێ دوای دەمێکی ئاسەوار
کفنەکەم دەدڕم لە ژێر گڵ بۆی کراست هەڵمژم
دڵ کە هۆگر بوو ئەدی ناکا بە لای ئەغیار گوزار
کۆشکیدڵ ئی یەک کەسە هەروا سەرت سەرقاڵ مەکە
سەر نەجووڵێ بۆ هەزار ناکا ئەویندار کاری لار
سەردەمێکە ئاشقی، #هاوژان لە مانا دەرچووە
ئیشقی پاقژ زۆر کەمە،کاری دزێویش بێژومار
#هاوژان_شاروێرانی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ ئەمڕۆ شەممە
💫 ۱ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۱ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۱ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۱۹ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
شـەوی یـەڵـدا
شەوی یەڵدایە، یا دەیجورە ئەمشەو
كە دیدەم دور لە تۆ بێ نورە ئەمشەو
دڵم وەك حاكمی مەعزولە، قوربان
خەڵاتی وەصڵی تۆی مەنظورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە
لە من وەحشی و رەمیدەو دورە ئەمشەو
كە تۆی شای كەچ كولاهی دیدە مەستان
چ باكم قەیسەر و فەغورە ئەمشەو
لەخەو هەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت
هەمیشە وایە، یا مەخمورە، ئەمشەو
سورشكم نەقشی چاوی تۆ دەكێشێ
جێگەم سەردارەكەی (مەنصور)ە ئەمشەو
موسڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە كونجی بێ کهسی مههجوره ئهمشهو،
نـــــا لـــــی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
حەسارە گەورە دوو دەرکەی تێدا
سندووقی پۆڵا عەکسی تۆی تێدا
چ لە عەکسێ بکەم،خۆت لە بەندێدا
باران دەبارێ دانە بە دانە
بولبوول دەخوێنێ سوانە بە سوانە
ئیشارە مەدە عالەم شەیتانە
بریا کۆترێک بام لە وێنەی شانە
یەکسەر فڕیبام بۆ سەربازخانە
بەرگی سەربازی لە یارم جوانە
ئەو تاقە بڵیندەی دەستم نایگاتێ
کەواوپاتۆڵ ڕەش تازە دەگاتێ
بۆخۆم پێم خۆشە ،بابم نامداتێ
چەندەم پێ کوتی مەچۆ "قەڵات"ێ
شەڕە،هەڵڵایە لە "مەهابات"ێ
تفەنگە "شەشخان" گوللە دەتگاتێ
ئەگەر بمخوازی بە چەپکێ گوڵ بی
ئەگەر نەمخوازی نەمامی گڵ بی
ڕێگای مووچەکەت دەگرم لە باوەش
لەبۆ جوانییەکەت دەبم بە چاوەش
یا خوڵا مام مەلا قەڵەمت خووسێ
چارەی نابەدڵان چەند زوو دەنووسێ
ڕەحمان گیان یا خوڵا هیچ کوێت نەهێشێ
دەردی گوللەکەت دایکت بیکێشێ
[گۆرانیی ژنان
کانی مرادان
کۆکردنەوە:مامۆستا سەلاح پایانیانی]
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🎥 مۆزەخانەی پێدەر، یەکێکە لە مۆزەخانە بەنێوبانگەکانی #بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
➖ مۆزەخانەکە تەنیا یەک کەس سەرپەرشتی دەکات"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
👇👇👇
سلێمانی. لهوێش قوتابخانهیهك ئهكاتهوه تا 1941 وانهی تێدا ئهڵێتهوه. ئهنجا ئهیكهنهوه به مامۆستای قوتابخانهكا
نی میری و تا دوایی ساڵی 1948دا له قهرهداغ و سلێمانی و سورداش و ههڵهبجه مامۆستا ئهبێ.
له 1948.12.18دا بۆ یهگجاری سهر ئهنێتهوه.
بێكهس جگه له زمانی كوردی، عهرهبی و فارسی و تاڕادهیهك ئینگلیزیشی زانیوه. بهتایبهتی له عهرهبیدا دهسێكی باڵای ههبووه. هۆنراوهیهكی زۆری عهرهبی لهبهربووه. ههروهها بڵاوه، كه "معلقاتی سبعه" بهتهواوهتی لهبهربووه.
بێكهس دووژنی هێناوه: یهكهمیان له ساڵی 1935دا، بهڵام پاش ساڵێك به نهخۆشی دهردهباریکه كۆچی دواییكردووه و مردنهكهی كارێكی زۆری كردۆته سهر دهروونی بێكهس و وای لێكردووه ماوهیهك گۆشهگیری ببێت.
لهم ژنهی كچێك و له ژنی دووههمی دوو كچ و كوڕێكی بووه. کوڕهکهشی شاعیری گهورهی كوردشێرکۆ بێکەسە.
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ ئەمڕۆ هەینی
💫 ۳۰ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۳۰ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۰ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۱٨ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
"ڕاوە بەراز"
#هێمن (1921-1986)
تفەنگی ڕاوێ ئەستێنراوە یەکسەر
بەقەولی کاک هەژار، بێ ڕاوە ڕاوکەر
مەفەرموو ڕاو نەما لەو شارە تازە
کە سەیری ڕاوکەران ڕاوە بەرازە
ئیتر دەرچوو بڵێن باوی کوڕانە
نەخێر باو باوی «سۆنە» و «دوو کوڕانە»
قورینگ و «ڕەش بەشە» و «دوڕنا» و «هەڵەتانج»!
نە ئاغایان لەکن پیاوە نە کرمانج!
بەکەیفی خۆی لەسەر ئەو ئاوە ڕوونە
دەکا گاڵتە و قوماری «پێ بەقوونە»
سەری چۆن لێ دەشێوێ سی لە قۆپی
کە ڕاوکەر چونکە بێ ڕاو ماوە تۆپی
«بنە» ڕووخان و «سیپە» چۆل و هۆلن
بڵاون ڕاوکەر و باڵندە پۆلن
ڕفاندوویە «قەلەسابوونی» سابوون
کە هەستی کردووە لاگیریە قانوون
ئەوا «کەروێشکە»کەی سیخوار لەپشتە
قوڵەشینی بەهەست و گورج و گشتە
لە لانا کەوتووە و نایێتە بیری
کە جاران شۆرەتی بوو سەنگەسیری
دەکا سمکۆڵ و چاوی هەر لە کۆیە
کە نێری تێگەیی پارێز درۆیە
ئیتر کەس ڕووی نەماوە بچتە کێوی
بەشێر گاڵتە دەکا ئەوڕۆکە ڕێوی
لەسەر بەردی دەخوێنێ «کەو» بەدەستە
دەڵێ ڕاوکەر ئەگەر پیاوی دە هەستە
لە چاوان هەڵوەرین فرمێسکی گوڕگوڕ
کە دێ و دەڕوا بەدەستە «چرگ» و «کوڕکوڕ»
هەوێردە و «زڕڕەکەو» دێنە ڕەپستە
بەڵام چ بکەم چەکم پللار و مستە
لە سوور کێڵان دەنیشن پۆلەکۆتر
لە جاران زۆرتریش و سەربەخۆتر
«فەقێ ڕەحمانی» ئاواڵت چلۆنە
چلۆن بێ ڕاو دەژی کالیارە کۆنە؟
گەرم داهاتووە وەک پیرە لۆکی
لە سوێ ساچمەزەنی کۆنەڕەشۆکی
ئەوی زۆر تووڕە بێ «دەروێش کەریمە»
کە پیری ئێمەیە و پیاوی قەدیمە
گەلێکی دی هەرا و بەزم و تەق و تۆق
چرای ژینی نەبوو وەک ئێستە بێ شۆق
بزەی نایێتە سەر لێوی وەکوو میر
ڕەبی بێ ڕاو نەبی قەت ڕاوکەری پیر
وەکوو «ئەحمەد» گوتی ئەی پیری مەشهوور
مەخۆ خەم بۆ تفەنگی عەهدی تەیموور
ئەوەی چابوو لە شانی ئێوەدا بوو
بەڕەحمەت بێ دەنا بۆ بستە چابوو
دەبێ حاڵی چبێ «کاخدری» خۆمان
کوڕی کێوان و ڕۆڵەی بەند و چۆمان
مەگەر نۆکان بخوات و بچتە ڕاوێ
دەنا تازە دەوێرێ ساچمە باوێ
ڕەبی دوژمن بەحاڵی «بەهمەنی» بێ
لە داخا ڕەنگە لووتی داژەنیبێ
کەسێکی بچتە لای و کەڵپی بێشێ
وەها پەرتە خلێنەی بۆ دەکێشێ
جەنابی «ئەردەلان» شێواوە حاڵی
وەکوو جیبی منە ساکی بەتاڵی
ڕەئیسە گەورەکەی کانوونی ڕاو بوو
ئەویشی چوو لە دەس دەستە شکاو بوو
رهاکرد است او خوی پلنگی
نەماوە پوز و فیز و زەبر و زەنگی
کە سایەی کەم کراوە ئەو لە سەرمان
لەسەر کێ لێ دەدا ئەو جارە فەرمان؟
گەلێکی گۆشتی کێوی خوارد بەمفتە
لە گۆشت کەڵ ساز بکا با ئێستە کفتە
یەقین «مەحموود» با نادا سمێڵی
سمێڵ بادانی پێ حەیفە بەدێڵی
کە ڕاوکەر بێ تفەنگ ئەڵبەتتە دێڵە
لە هەمووان دێڵتریش «مەحموود سمێڵە»
دەڵێن دوکتۆر خەوی نایە شەوانە
لە تاوی ڕاوی «مالۆس» و «یەکانە»
نییە هۆشی لە کەس وەربگرێ ویزیت
دەدا دەرمانی «تیفۆس» بۆ «بڕۆنشیت»
لەکن خانم یەقین نامێنی نازی
لە کووپەی ببڕێ قاورمەی بەرازی
بەشی ئێمەی نەدا لەو خەست و خۆڵە
مەسیحی گەورە ئەستاندوویە تۆڵە
«مەمی خان» چاکە هەر ماوە جەفەنگی
ئەوەش قازا! و سوودی بێ تفەنگی
بەڵام «میرزا حەسەن» کاری کراوە
تفەنگێکی کڕی و تەحویلی داوە
لە دەستی مفتی زادە کێ دەکا خێر
تفەنگی دایە، ڕاوی پێ نەکرد تێر
تفەنگی تازە هێنابوو حیجازی
بەڵام مەودای نەبوو بۆ تورکتازی
فەڕوفیکی ئەوە گرتی هەموومان
لە داخانی دەبوو بگرن هەموو مان
چلۆنە کەیفەکەت ڕەحمانی قازی
دەخۆی ئێستاش کەبابی جەرگی قازی
ئەوێستاش لێ دەنێی تۆ سەنگەسیران
دەنێری کاسە سفرە بۆ فەقیران
مەزەی وودکاتە هێشتا سینگی باڕی
نەوەڵڵا هێندە برسی بەرد دەهاڕی
ئەوەت چاکە لە قەسسابخانە دوور نی
وەکوو عەوڵای برات بۆ گۆشت زەروور نی
هەڵەم کرد لێم ببوورە تاکوو مابی
هەڵۆی و کاکە بۆ کۆللارە نابی
ئەتۆ پەڕکووری توند و تیژ و دڕ بووی
ئەتۆ سوڵتانی شاخ و کێو و چڕ بووی
زەمانە داخەکەم باڵی شکاندی
لەناو داڵ و قەل و کوندی خزاندی
حەیف ئەی شاهەڵۆ بۆ باڵ و چەنگت
حەیف سەد حەیف بۆ دەست و تفەنگت
حەیف ئەی نابیغەی ڕاوی موکریان
کە باڵندە لەترسانت دەگریان
دەبینم ئێستەکانە چەک کراوی
دەترسم چاوی تۆ کوێرکەن مراوی
ڕەفیقان چاکە ئێوە خەڵکی شارین
وەکوو من نین، بەشی زۆرتان ئیدارین
«بیحەمدیللا» هەتانە کار و بارێک
بەڕۆژ کار و بەشەو گاڵتە و قومارێک
ڕەفیقێک، خەمڕەوێنێک، ئاشنایەک
کتێبێک، تەختە نەردێک، سینەمایەک
بەلای ماڵی خەلیفەیدا گەڕانێک
لە خزمەت ئەرمەناکیش ئیستیکانێک
بەڵام من خەڵکی لادێم سەگ بەحاڵم
دژ و داماو، کەنەفت و دەس بەتاڵم
پەرێشان و کزم بێ کاروبارم
بە بێ ڕاویش بەجارێک کۆڵەوارم
کە زۆری بۆ دەهێنام دەرد و مەینەت
دەچوومە ڕاو و ئامێزی تەبیعەت
خودایە تازە چۆنی بگوزەرێنم
کە تەنیا تۆپەڕەش بوو خەمڕەوێنم
👇👇👇👇
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
له گوندێك مەلایەك دەبێت.
ئیتر وتارەكانی جومعەی زۆر درێژ ئەبێت خەڵكی گوندەكە مەلاكە دەر ئەكەن مەلایە تازە دێنن ئەو مەلا تازەیەش كە دێت بە خەڵكی گوندەكە ئەڵێ كە بۆچی مەلاكەی پێش منتان. دەركردوە؟
خەڵكی گوند دەڵێن. كە وتاری جومعەی زۆر درێژ بووە
ئەویش بۆ ئەوەی دەری نەكەن لە لە ڕۆژی جومعەدا وتارەكەی كورت ئەكا ئەڵێت
بەسەرهاتی حەزرەتی عیساتان بیستووە سەلامی خوای لێبێ ؟
ئەڵێن بەڵێ مەلاكەش ئەڵێ دە تەواو بڕۆنەوە خەڵكەكە خەریكن. ئەچنە دەرەوە مەلاكە ئەڵێ ڕاوەستن خەڵكەكە ئاوڕ ئەداتەوە مەلا ئەڵێ ئەی بەسەرهاتی حەزرەتی یوسفتان بیستوە ئەڵێن. بەڵێ
مەلاكەش ئەڵێ دە جومعەیەكی تریش مەیەنەوه 😂
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
مامۆستا "مارفی ئاغایی" لە هۆنراوەی(خۆشم دەوێی،لێشت تووڕەم)بۆ هاوڕێ و شاعیری مەزنی نەتەوەکەمان مامۆستا "جەلالی مەلەکشا" ئاوا دەنووسێ:
هەور وەک تۆ
به گریان ئاشنا نییە.
ژان وەکوو تۆ
بە ناخی هیچ برینێکدا ڕۆنەچووە.
هیچ بێشەیەک
لە خەزانی تەمەنیدا
نیوهێندی تۆ
گەڵا و لکوپۆی ئازاری
نەوەریوە.
ئیزن مەدە
لەوە زیاتر ئاوری ڕۆژگار
دووکەڵەکەی لە هەناوتا جێ کاتەوە.
گۆشەی زیندان
بۆشاییەکەی
بە لەشی تۆ پڕ کاتەوە.
✍️م.مارف ئاغایی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
مرۆڤ نەوەی ئادەم و حەوایە یان مەیموون؟
(لاپەڕەیەک لە بیرەوەرییەکانی مووسا عەنتەر)
...
ساڵی ١٩٨٤، ژن و مێردێکی سوێدی، وەک دوو تووریست (گەشتیار) هاتبوونە تورکیا. بەر لەوەی بێن منداڵەکانم لەوێ داوایان لێکردبوون لە گەشتەکەیاندا منیش ببینن. کاتێک ئەو دوو گەشتیارە هاتن فەرماندەی قەرەقۆلی ناوچەکەشمان لەگەڵیان بوو. دوای هەندێک گەڕان و نان خواردن ئینجا گەڕانەوە. لە بەدبەختیی من وشەی "تووریست – گەشتیار" بەهەڵە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ببووە تـ.ی.رۆریست. ئەو هەڵە تێگەیشتنە تا گوێچکەکانی فەرماندەی لیوای سەربازیی ناوچەکەمان ڕۆیشتبوو. دوای دوو ڕۆژ، لە نیوەی شەو هێزەکانی ئاسایش بە سەریانداداین و من و عەلی ئۆڕاڵ'ی نەوەمیان بە چاوبەستراوی لەگەڵ خۆیان برد. دیسان ئێمەیان بردە فەرماندەیی ژەندرمەی مێردین.
لە بەندیخانەی تاکەکەسییان کردم. سێزدە ڕۆژ لەوێ مامەوە. بەڵام مانم لە خواردن گرت و هیچم نەخوارد. ئەوان زۆریان لێدەکردم تا دەست لەو کارە هەڵگرم. بەڵام من سوور بووم لە سەر نان نەخواردن. لێیان دەپرسیم بۆ هیچ ناخۆت؟ منیش پێمدەگوتن: "دەبینم لەو شوێنەی نەوەکەمی لێیە، کاتێک دەیانبەنە سەرئاو چۆن ئەشکەنجەیان دەدەن. جا لە بری ئەوەی بەرگەی ئەشکەنجەی ئەو گەنجانە بگرم، هیچ ناخۆم تا نەچمە سەر ئاو، بەو شێوەیەش ئێوە پرۆتیستۆ دەکەم."
بە چاو بەستراوی منیان بردە ژووری لێپێچینەوە و پرسیاری بێ سەروبەر و لاتوپاتیان لێدەکردم. لە ناو قسان بووین، لەپڕ گوێم لێبوو، ڕەپ، هەموو هەستانەوە سەر پێ. تێگەیشتم کەسێکی لەوان گەورەتر هاتووە. کاتێک دەستی بە قسەکردن کرد لە دەنگییەوە ناسیمەوە و زانیم فەرماندەی ژەندرمەیە. لەگەڵ ئەو دەستمان بە قسە کرد و ئەو گفتوگۆیە لە نێوانمان دروست بوو:
فەرماندە: "مووسا عەنتەر بۆ خاتری خوا شتێکت لێدەپرسم بە ڕاستی وەڵامم بدەوە."
من: "بەڕێزم، سوێندم مەدەن، چونکە لە ئوسووڵی یاسای سزاداندا، تەکلیفی سوێند خواردن لە تۆمەتبار ناکرێت. چیتان هەیە بیپرسن، ئەگەر پرسیارەکە لە بەرژەوەندیی من بێت وەڵام دەدەمەوە، گەر دژی منیش بێت چەندی لە دەستم بێت خوارەپێچەی پێدەکەم.
فەرماندە: "نا بەخوا پرسیارەکە ئاوا نییە. دەمەوێ بپرسم وەک ئەوە لە پەرتووکە پیرۆزەکان هاتووە، ئایا مرۆڤ لە ئادەم و حەوا'وە پەیدا بووە، یانیش وەک ئەو تیۆرییەی داروین دەڵێ، مرۆڤ لە ئاژەڵانەوە بنەچەکەی هاتووە، تۆ باوەڕت بە کامەیانە؟"[....]
من: "لە سەر ئەو بابەتە دەمەوێ بڵێم من باوەڕ بە هیچ پەرتووکێکی پیرۆز ناکەم، جا زەبوور بێ یان تەورات، یانیش قورئان. چونکە لەو پەرتووکانەدا خوا جوبڕائیلی بۆ هەر حەفت قولینچکی گۆی زەوی ناردووە، ئەویش لە هەر یەکێکیان مشتێک خۆڵی هێناوە، خوداش لەو خۆڵە قوڕی دروست کردووە و شێوەی مرۆڤی داوەتێ. دواتر فووی لێکردووە و ئادەمی خەڵق کردووە. حەواشی لە پەراسووی ئادەم دروست کردووە. لە ئەنجامی جووتبوونی ئادەم و حەوا"ش مرۆڤ دروست بووە! بەو شێوەیە بێت مرۆڤ بە دەستی لێزانانە و وەستایانەی خودا دروست کراوە، بەڵام من باوەڕم بەوە نییە. لە بەر ئەوەی گەر مرۆڤ دروستکراوی دەستی خودا با، ئاوا ساختەچی و بێ ویژدان و زاڵم و وەحشی دەرنەدەچوو. حاشا، من خۆم بە دوور دەگرم لەوەی بڵێم مرۆڤ دروستکراوی دەستی خودایە، بەڵام باوەڕم بەوە هەیە کە مرۆڤ لە ئاژەڵەوە هاتبێ، چونکە دوای تێپەڕینی ملیۆنان ساڵ، تا ئێستا زۆر خووی ئەو ئاژەڵانەمان تێدا ماوە کە بە ئەژدادی خۆمانیان دادەنێین.
فەرماندە: "ئاخر مووسا چۆن دەبێ؟"
من: "سەیر کەن، کەر و هێستر لووشکە داوێن، ئێمەش بە هەمان شێوە لووشکە داوێین. شێر بە چنگ و نینۆکەکانی پڕ دەداتە نێچیرەکانی، ئێمەش هەمان کار دەکەین، سەگ گاز دەگرێت، ئێمەش دەیکەین، هەموو ئاژەڵێکی بەهێز زوڵم لە لاوازەکان دەکات، بەهێزەکانی ئێمەش زوڵم لە لاوازەکانمان دەکەین."
قسەکانم تەواو کرد و ئەوانەی ئەوێ دەستیان کرد بە پێکەنین. فەرماندە کە خۆشی بەری پێکەنینی خۆی پێ نەدەگیرا گوتی: "هەتیوینە بە چی پێدەکەنن، کابرا ئەو قسانەی لەگەڵ ئێوەیە!
...
بیروەرییەکانم، مووسا عەنتەر، وەرگێڕانی محەمەد عیزەدین ل 377
@chomimecidxan
②
دوانیوەڕۆیەکی ساماڵ بوو و من بۆ شتێک چووبوومەوە خەوگە. وەبیرمە زۆر ڕووناک بوو، چونکە پەردەکانیان تەواو دانەدابوونەوە. تیشکی ڕۆژ لە درزی پەردەکانەوە دەهاتە ژوور و مسقاڵە زەڕڕە دەبیندران. بە تەما نەبووم شریتەکە بخەمە سەر، بەڵام کە دیتم لەوێ بەتەنیام، لە ناکاو حەزێکی ئانوسات هانی دام کاسێتەکە لە سندووقی وردەواڵەکانم دەربهێنم و بیخەمە سەر.
پێم وایە دوایین کەس کە ڕیکۆردەرەکەی بەکارهێنابوو دەنگی زیاد کردبوو، نازانم. بەڵام دەنگی زۆر لە کاتی ئاسایی زیاتر بوو و ڕەنگە هەر لەبەر ئەوەش بووبێ کە هەر سەرەتا گوێم لە دەنگی ئەو نەبوو. لەوانەشە هی ئەوە بێ کە زۆر دڵنیا بووم. بەهەرحاڵ، بە دەم هەوای گۆرانییەکەوە خۆم ڕادەژاند و کۆرپەیەکی خەیاڵیم دە باوەش گرتبوو. لە ڕاستیدا، لە هەمووی خراپتر ئەوە بوو لە جیاتی منداڵ، باڵنجێکم دە باوەش گرتبوو. چاوم لێکنابوون، نەرم نەرم سەمام دەکرد و کە نۆرەی ئەو دێڕە شێعرە دەهات، دەگەڵم دەگوتەوە: "ئازیزەکەم، هەرگیز، هەرگیز، هەرگیز بەجێم مەهێڵە..."
گۆرانییەکە هاتبوو تەواو بێ کە لەپڕێکدا هەستم کرد بە تەنیا نیم، کە چاوم هەڵهێنا مادام لە ناو دەرگا ڕاوەستابوو.
لە جێی خۆم ڕەقهەڵاتم. ئینجا دوای یەک دوو چرکە نیگەرانییەکی تر تەزووی خستە دڵم، چونکە بۆم دەرکەوت دۆخەکە نائاساییە. دەرگاکە نیوە ئاوەڵا بوو ـ ڕێسا وا بوو کە بێجگە لە کاتی خەو، نابێ دەرگا دابخەین ـ بەڵام مادام پێی لە شیپانەی دەرگا نەترازاندبوو. زیاتر لە ناو ڕاڕەوەکە بوو. بێ هەست و خوست لەوێ ڕاوەستابوو. سەری کەمێک لار کردبووە بۆئەوەی بزانێ من چی دەکەم. ئینجا سەیر لەوەدا بوو دەگریا. پێموایە گوێم لە قوڵپی گریانی ئەو بووبوو و لە خەون و خەیاڵەکانم هاتبوومە دەر.
ئێستا کە بیری لێدەکەمەوە، وای دەبینم کە هەرچەند ئەو سەرپەرشتیار نەبوو، بەڵام خۆ لە ئێمە گەورەتر بوو و، دەیتوانی شتێک بڵێ یان کارێک بکا، تەنانەت سزام بدات. ئەودەم دەمزانی دەبێ چی بکەم. بەڵام ئەو هەر لەوێ ڕاوەستا و بە کوڵ گریا و بەو نیگا هەمیشەییەی خۆی لە سەرتاپای ڕوانیم، وەک بڵێی بە بینینم مچوڕکی پێدا بێ. هەڵبەت ئەو جارە شتێکی دیکەشی لە نیگایدا بوو، شتێکی نائاسایی کە من نەمتوانی تێی بگەم.
نەمدەزانی دەبێ چی بکەم یان چی بڵێم یان دوای ئەوە چاوەڕوانی چی بم. بۆی هەبوو بێتە ژوورێ، بە سەرمدا بقیژێنێ، تەنانەت لێم بدات؛ هیچم نەدەزانی. لە ناکاو گەڕایەوە و پاش کەمێک گوێم لە خشپەی پێی بوو کە لە خانووەکە دەردەچوو. کە بە خۆ هاتمەوە گۆرانییەکە گۆڕابوو. کوژاندمەوە و لە سەر نزیکترین قەرەوێڵە دانیشتم. پاشان لە پەنجەرەوە بینیم کە بە پەلە بەرەو بینای سەرەکی دەڕوات. ئاوڕی نەدایەوە بەڵام بەوەدا کە خۆی بۆ پێشەوە کووڕ کردبووەوە زانیم هێشتا دەگریت.
دوای چەند خولەک کە گەڕامەوە لای هاوڕێکانم باسی هیچم نەکرد. یەکێک لە منداڵەکان زانی حاڵم خۆش نییە و شتێكی گوت، بەڵام من تەنیا شانم هەڵتەکاند و متەقم نەکرد. نەدەکرا بڵێی بە خۆمدا شکابوومەوە؛ بەڵام هەستێک بوو وەک جارەکەی پێشوو، ڕاست وەک ئەو جارەی کە مادام لە ماشێنەکەی دابەزی، بۆسەمان بۆ دانابووەوە. گرینگ ئەوە بوو بەڕاستی هیچ ڕووی نەدابوو و، من بەو بێدەنگییەی خۆم چاکەم دەرهەق بە خۆم و هەموو منداڵەکان دەکرد.
بەڵام دواجار درکاندم. پاش یەک دوو ساڵ بۆ “تامی”م گێڕایەوە؛ هەر ئەو ڕۆژانەی کە لای حەوزەکە پێکەوە دەدواین و ئەو نهێنیی خۆی لەبارەی خاتوو لووسی’یەوە پێ گوتم. ئەو کاتە بوو کە تازە کەوتبووینەوە بیری خۆمان و بەردەوام لە بارەی دۆخی خۆمانەوە پرسیارمان لە یەکتر دەکرد. کاتێک بەسەرهاتی خەوگە و مادامم بۆ تامی گێڕایەوە، ڕوونکردنەوەیەکی سادەی هەبوو. هەڵبەت تا ئەودەم هەموومان شتێکمان دەزانی کە ئەو دوانیوەڕۆیە لە خەوگە من لێی بێئاگا بووم؛ ئەوە کە هیچکاممان ناتوانین منداڵمان ببێ.
لاپەڕەیەک لە ڕۆمانی "هەرگیز بەجێم مەهێڵە" کازوئۆ ئیشیگورۆ
وەرگێڕانی : س. دڵسۆز
@chomimecidxan
کچێک کۆلێژی ئادابی لە زانکۆ تەواو کرد، بەڵام نەیتوانی کار بدۆزێتەوە و بێکار مایەوە.
دوای پێنج ساڵ لە بێکاریی، بەڕێوەبەری باخچەیەکی ئاژەڵان گوێی لە چیرۆکی ئەو کچە بوو، بۆیە پێشنیاری کرد لە باخچەکەیان ڕۆڵی شێرێکی مێ ببینێ، چونکە ئەوەی خۆیان مردبوو، ئەوەش وایکردبوو شێرە نێرەکە هەست بە تەنیایی و وەڕسی بکات و کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی هاتنی سەردانیکەران کردبوو.
کچە ڕازی بوو، گوتی: گرنگ کارێک هەبێ و بە دەستی خۆم نانی خۆم پەیدا بکەم.
پێستی شێری پۆشی و ڕۆژانە هەشت سعات بە دەوری قەفەزی شێرە نێرەکەدا دەسووڕایەوە و خەڵک تەماشای دەکردن و لەززەتیان لە دیتنیان دەدیت.
ڕۆژێک کارمەندەکە لەبیری چوو دەرگەی قەفەزی شێرە نێرەکە دابخا، شێر بە هێمنی بەرەو کچەکە هات، کچە لە ترسان دەلەرزی و چاوەڕێی کۆتاییهاتنی ژیانی بوو..
کە شێرەکە تەواو لە کچەکە نزیک بۆوە، بە دەنگێکی نزم پێیگوت: مەترسە، من خالیدم، ماجستێرم لە ئابووری هەیە.
و. داڕشتنەوەی: زانا خەلیل
@chomimecidxan
بە پایان گەر نەیێ عومرم، بە پایان دێ شەوی هیجران
دەبینێ سوبحی وەسڵت دیدەیی تارم، وەلێ زەحمەت
بە شوهرەت "سالم"م، ئەمما لە هیجرت پیری کەنعانم
دەبێ ڕۆشن بە وەسڵت دیدەیی تارم، وەلێ زەحمەت
#سالم
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️