پێگەیەک تایبەت بە شێعر ، گۆرانی و بابەتی هەمۆجۆری کوردی و وێنە و هەواڵی چۆمی مەجید خان بۆ ناردنی بابەت و وێنە پێوەندی بەو ئادرەسانەوەبکەن https://t.me/joinchat/AAAAAECymWYix-d_e1YtRw @amirs2717 @mubin12
قسەکردن و ئاخاوتن بە #زمانی ــ دایکی توانایی فێربوونی مناڵان زۆرتر دەکا: بێبەری کردنی منداڵەکانمان لە فێربوونی زمانی دایکی گرفتێکی چکۆڵە نێ، بەڵکوو کۆسپێکی گەورەیە؛
کارناسی کێشەکانی تایبەت بە فێربوون و ڕەفتاری پەروەردە و فێرکردنی ئێستێسنایی پارێزگای ئیلام ئاشکرای کرد و گوتی:
ئەو منداڵانەی کە بە زمانی دایکی گۆچ نەکراون واتا بە زمانێکیتر دەستیان بە قسەکردن کردووە لە قۆناغی ئامادەیی و سەرەتاییدا سەبارەت بە فێربوون ڕووبەرووی کێشەگەلی زۆر دەبنەوە.
هەروەها زارا مرادپوور گوتی:
زمانی دایکی منداڵ ئەو زمانەیە کە دایک لە کاتی دووگیانیدا قسەی پێدەکا چونکە لە کاتی دووگیانیدا منداڵ نزیکایەتی و تێکەڵی لەگەڵ دەنگی دایکی هەیە و بڕگە و پیتەکانی ئەو زمانە زۆرتر وەردەگرێ کەوابوو ئەگەر پاش لە دایکبوونی منداڵ، حەول بدەی بە زمانێکی دیکە لەگەڵی بدوێی ئەوە منداڵەکەت لە سادە فێربوون بێبەش کردووە.
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ئەمڕۆ پێنجشەممە
🌱 ۲ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۲ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۲۰ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۲۱ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
💢 زمانی زگماکی؛ هێمای شوناسی تاکی و چڤاکی، پێناسەی میراتی ماکی و میناکی
◽️بە بۆنەی 2ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی
✍🏻 دوکتۆر «ئەحمەد ئەحمەدیان» زمانناس، نووسەر و لێکۆڵەر
هەمیسان هەر لەم ڕۆچنە و کڵاوڕۆژنەی ڕایە، کە تاک و کۆی کۆمەڵ، دێنە ناو گۆڕەپانی باس و لێدوان و ئاخاوتن و وتووێژ و دیالۆگ و مۆنۆلۆگ، لە بابەت بایەخ و بەها مۆڕاڵییە بەرزەڕۆیوە تڕانسێندنتاڵەکاندا و دێنە ناو هەرێمی هەراوی هەدان و گومان و پرس و پرسیاری کەڵەکەڵە و، کەڵکەڵە و داڵغەی بوونناسانە و ئەنتۆلۆژیکی و گەردوونناسانە و دونیابینییانە و لە ئاکامیشدا هەر بەم کەرەستە زمانییە کە سەرجەم ناوئاخن و ناوەڕۆکی دەقە بەپێزە ژیریاری و بیریاری و هزروانی و پیتۆڵوانی و فەلسەفییەکان بەرهەم دێنن.
ئینجا مرۆڤ تێکڕای ئەم پرس و پرسیار و هەست و خوست و هەڵوێستانەی خۆی، لە توێکڵ و بیچم و دەنگ و ڕەنگ و فۆڕم و ڕواڵەت و قاپێلکێکی زمانوێنەدا، بە وێنەی پیت و دەنگ و وشە و زاراوەی لێکدراو و داڕێژڕا و ڕستە و کۆڕستە و کۆبەند و دەقی ڕازاوە و درەوشاوە، چ لە وارگە و ئاستی توانستی زمانی (=Linguistic Competence) دا و، چ لە وارگە و ئاستی کردەی زمانی (=Iinguistic Performance) دا، دەردەبڕێ و ئاراستەی دەکا و بەرهەمی دێنێ و ڕۆیدەنێ و دەیخوڵقێنێ و دەیئافرێنێ و دەیخەمڵێنێ.
جیا لە تێکڕای ئەم بوار و ئاقارانە، هەمیسان گەرای گڕووی داهێنان و خوڵقان و ئافراندنی جوانیناسانەی وێژەیی و هونەرییش، هەر بە ئاو و گڵ و بە ماکە و توخم و تۆوی زمان وەگەڕ و گەڕان و گەڕیان دەکەوێ؛ ... ئای چ پیرۆزە ئەو گەرای گڕووی گۆرین و، چ بەپێزە ئەو گەڕیانی گڕە و، چ بەهێزە ئەم گەڕ و گەڕانی گڕاگرە و، چ بەلەزە ئەو پشکۆی بەشکۆی ئاگری ئاورگی «زمانی زگماکی»....!
هەر لەم بار و بوارەدا، «ڤیتگنشتاین»، گەورە فەیلەسووفی سەدەی بیستەم و هزروان و بیرمەندی ناوداری بواری فەلسەفەی زمان و داهێنەری بیردۆزەی گەمەی زمانی، وتەیەکی پڕواتا و فرەدەلالەت و فرەتوێ و فرەتوێکڵ و بێمیناک و درەوشاوە و هەرماوی هەیە و، ئاوا ئێژێ: «سنوور و پەرژین و پەرێزی زمانی من، ڕێک ڕێک و بێئەملاولا، سنوور و پەرژین و پەرێزی جیهان و ژیان و دونیابینیی منە...».
هەر بەرز و شەکاوە بێ، ئاڵا و بەیداخی زمانی زگماکی، هێمای شوناسی تاکی و چڤاکی، پێناسەی میراتی ماکی و میناکی و، بەردەبازی پەڕینەوە لە شاڵاوی شەپۆلی زەریای هەڵمەتبەری شوناسی تاقمی و تاقی.
کلیپێکی جوان لە مامۆستا ناسر ڕەزازی و خاتوو مەرزیە
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئەی تەزووی پیرۆزی جەستەی پڕ ئەوی
تاقە ئاڵاکـــەی تروپکـــی مـــــــــان وژین
گەرمە گۆوەندم دەبــــــێ شـــادی بکەم
تام و چێــژی لێــــــوی ئـــــــازادی بکەم
ئەی هەناسەی تــــۆ شنەی ژینی گەشم
ودمی تۆیە شێعری ڕووحی سەرکەشم
لایە لایەت نەرمـــــــــە بارانــــی بەهار
تۆی وەکوو بێشکەی منــــــاڵی بێقەرار
#مامۆستاسووتاو
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مارف ئاغایی (شاعیر، ڕۆژنامەنووس)
🔹لەدایکبوون: ٢ی ڕێبەندانی ١٣٤٤ی هەتاوی لە گوندی وەزنێ سەر بە ناوچەی سندووسی نەغەدە
🔹کۆچی دوایی: ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٧۶ی هەتاوی بەهۆی ڕوودای هاتوچۆ
🔹شوێنی ناشتن: مەقبەرەتوشوعەرای مەهاباد
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔺زمانی دایکی بوون وپێناسەی مرۆڤە,بێ بەش بوون لە زمانی دایکی کەمتر لە بێ بەش بوون لە دایک نیە
🔻2ی رەشەمە رۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆز بێت
🆔 @chomimecidxan
ئەستێرەیەک چاوی داگرت،
پەپوولەیەک
باڵی عەشقی کەوتە جووڵە...
تەنیا گوڵ ئەتوانێ بڵێ،
زامی کۆچی خۆشەویستی
چەنێ قووڵە...
"پەژار_شەریفی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژزاش
☁️ ئەمڕۆ سێشەممە
❄️ ۳۰ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۳۰ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱٨ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱۹ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔘 🔘 🔘
لەگەڵ تۆ بم،
یان بێ تۆ،
هەمان ئازارە.
ناوت بهێنم،
یان بێدەنگیی هەڵبژێرم،
هەمان خەمە.
سیمات ببینم،
یان چاوەکانم دابخەم،
هەمان خەیاڵە.
دەستەکانت بگرم،
یان ئازادیان بکەم،
هەمان خۆشەویستییە.
"خوان جیلمان"
و.دالیا ڕەئووف
@chomimecidxan
پرسە و سەرەخۆشی
◾️اناللە واناالیەراجعون
◾️گەرانەوەی هەمومان بۆ لای خودایە
▪️ #شاری.مەهاباد
▪️کۆچی دوایی خودالێخۆشبوو ،خاتوو.سوغرای محەممەدی
▪️روحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئەگەر دەتانەوێ بیروباوەڕێک هەڵبسەنگێنن سەرەتا بزانن ئەوانەی کە شوێنکەوتووی ئەو بیروباوەڕەن چ خزمەتێکیان بە کۆمەڵگای بەشەری کردووە !
جۆرج ئۆرۆل
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🔴 "گوڵچنینەوە"
لە سەردەمانی ڕابردوودا کۆمەڵە خەڵکێک هەبوون کە بەهۆی دەستکورتییەوە دەکەوتنە شوێن دروێنەوانەکان و گوڵیان هەڵدەگرتەوە. بەو کارەیان دەکوت: "گوڵچنینەوە"! ئەو کەسانە وەشوێن دروێنەوانەکان دەکەوتن و ئەو گوڵەگەنمانەی داس دەیپەڕاندن، یان لە دەستیان دەکەوتە خوارێ، هەڵیاندەگرتنەوە. زۆر جار خاوەن زەوییەکان بۆ ئەوەی ئەوانەش شتێکیان وەدەست کەوێ و بە دەسبەتاڵی نەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان، بە دروێنەوانەکانیان دەکوت:" بەئانقەست گوڵ بڕێژن هەتا ئەو کەسانە گوڵێکی زۆرتر هەڵگرنەوە."
حافزیش لە شێعریکدا دەڵێ:
خودا خێرت بدا خاوەن خەلە و ماڵ
ئەگەر ڕەحمێ بکەی بەو گوڵچنانە
دەسفرۆشەکانی ئێستاش وەک گوڵچنەوەکانی ئەو سەردەمە وان. ئەوانە لەم سەروبەندی نەورۆزەدا چاویان لە دەستی داراکانە هەتا دەست بەرن بۆ گیرفانیان و شتێکیان لێ بکڕین. جاری وایە پێویستە بە دەستی ئانقەست گوڵەکان بڕێژین و بە دەستئاوەڵایی خەرج بکەین!
وەرگێڕ: فاتمە عەبباسی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ ئەمڕۆ دووشەممە
❄️ ۲۹ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲۹ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۷ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱٨ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
چەندی کردم نوختەیەک وەک خاڵی تۆ پەیدا نەبوو
هەرچی نووسیم، واژەشم هیچی لە جێی خۆیدا نەبوو
ناچنەوە سەر یەک وتەی من، هێند پەرێشانە خەیاڵ
باوەڕت بێ پێش ئەوەی زولفت ببینم وا نەبوو
#ھێدی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
زمانەکەم کوردییە شانازی پێوە دەکەم
ئەوە باشترین بەڵگەیە دەیسەلمێنێ من هەم
بۆ پێشخستنی زمان هەمیشە دە هەوڵ دام
وەک چاوم خۆشم دەوێت و شیرینە لەلام
پارێزگاری کردنی ئەرکی درشت و وردە
چونکە زمانی دایک، ناسنامەی ئێمەی کوردە.
سەرچاوە: #زمانی_کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
#مامۆستا_قانع
#لەگەڵ_شۆخ
ئەی دولبەری قەد عەرعەری سەرداری هەموو شۆخ
مەحبووبی هەموو عالەم و،نازداری هەموو شۆخ
یەک نکتە لە ئەسراری نەزاکەت بنوێنە
وەک بختی ئەمن،ڕەش بکە بازاڕی هەموو شۆخ
تۆ دولبەری عەییاری لە بازاڕی تەماشا
باج گیری لەهەر سەڵتەنەت و باری هەموو شۆخ
تیری نیگەهی چاووت،ئەگەر مەیلی عەدەم بێ
وێرانی ئەکا یەک نیگەهت شاری هەموو شۆخ
ئوستادی قەدەر رەسمی قەدی تۆیە لە دەسیا
بۆیە کە وەها لەت لەتە،پەرگاری هەموو شۆخ
زووانەی گڕی دووریتە دڵ و جەرگمی سووتان
بێ باکە دڵم بۆ شەرەری ناری هەموو شۆخ
مەستانە سیفەت ڕوو ئەکەمە چۆڵ و بیابان
خۆم دوور ئەخەمۆ ئەمڕۆ،لە ئاساری هەموو شۆخ
بێ تامە برا،شیعری من و نیکتەیی [قانع]
بازاڕی نەما دەفتەرو ئەشعاری هەموو شۆخ
@chomimecidxan
کەسایەتی دەنگ خۆشی شارەدێی سەرچنار
کاک سیدسەعیدی حوسینی،
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🎼🎤خالید ڕەشید
هۆنراوە:لەتیف هەڵمەت
دەنگت فێنکترین بایە
تۆوی خۆشی ئەم دونیایە
لە هەردوو گوێمدا دەچێنێ
دەنگت مناڵی لاسارە
بوکە واڵای خەم وداخم تێکدەشکێنێ
دەنگت هەوری نەوبەهارە
چی گوڵاڵەو نێرگز هەیە بۆمی دێنێ
لەم جیهانەی کەوا
نوقمی شەوەزەنگە
لەم جیهانەی کە خەڵتانی
زام ومردن وئاهەنگە
لەم جیهانەی کەوا
کاسی دەنگی گۆرانی وتفەنگە
لەم جیهانەی کە گشت شتێ
نوقمی ژەنگە
دەنگی تۆ خۆشترین دەنگە ...
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
بارانی مردن،
لە دەوروبەرم بە خوڕ دەبارێ
بای زەمان بەلەز،
لە بەری هەڵدێ..
بە با و باران
هەر عومری بەفر
کەم دەبێتەوە
"مارف ئاغایی"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☁️سڵاورۆژباش
☁️ ئەمڕۆ چوارشەممە
🌱 ۱ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۱ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۱۹ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۲۰ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
دەنگ، کاک حەبیب ئەحمەدی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🎤دەنگ: حەسەن دەرزی
🎶گۆرانی: ئای شل
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
دەچمەسەر ناڵەشکێنی بەرانبەر بە بوکانێ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
چێگڤارا دەڵێ:
ئێوەیان بە نان فرۆش و ڕۆن فرۆش و برینج فرۆشەوە خافڵاندووە تاکوو ئاگاداری وڵات فرۆش نەبن
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئیماژی ئەو شێعره له گالێری ئەستێره وەرگیراوە
#فەرهاد_بابۆڵی
بە ئەستێره بڵێن تاوێک بوەستێ
ڕێگا هەتڵە نەکەم له نێو دێڕەکانی سبەینێ
به مانگ بڵێن با پشوویەک بدا
له وێنەی نێو گۆلاوەکان رێچکەی ماسییەکان بدۆزمەوە
بە برینەکانی کچێکدا دەبمە گەرا
ژانی بسکەکانی دەهۆنمەوە
هاوتای ئێوارەیەکی شەکەت
مەیلی ماڵئاوایی خۆر نانێم له سەر بستووی چاوەکانی
ئاڵبۆمێکم گەرەکە
وێنەی تەنیاییەکانی بزەت هەڵدەمەوە
له پشت لەنجەی مژۆڵەکانت شلێرە ڕوابن
خۆت خوار کردبێتەوە و
ڕووبارێک به کراست خەنی بێ
شنەی دەنگت با بلاوێنێ پەپوولەکان
ئارام بێتەوە هەوێزی ئەو ئێوارەیه
هەتا چیا تێهەڵبم و
دەسکێک ئەستێرە ڕووناک کەن لەپی دەستم
له داوێنی گەرنت کوتێک ئۆقرەم دەوێ
با بیکەمە جامانەی ئەستۆی هەرچی کانیاوە
کوتێک کە بەرگەی ڕەشەبای ئەو شەقامانە بگرێ
بە دەنگی حەیران بانگت دەکەم
کە کچ لە دێڕەکانیدا دەشەکێتەوە
شەماڵێکم دەوێ هەڵیکاتێ و
هەوار بە هەوار بەتاڵی ڕۆمرکێ له ئەفسانەیدا
بە پێی شەپۆلەکانی ڕووبار لێت دەڕوانم
کە ون ناکەن ئوستوورەی زەریا
بێت و شەویش دابێ
بە سەمای ماسییەکان سەرخۆش دەبم
بە سیلەی بیرەوەرییەکانی هەتاو
سێوێک له گالێری باغ دەڕنم
با تامێکی سوور
نەدۆڕێ له پەنجەی ئێواراندا
ڕازی شەبەقی ئەستێرە
له تاریکی بپرسن کە پەرژینە بە دەوری بسکەکانتدا
خەرمانەی چاوەکانت
شەو و شێعر و هەرچی ئیماژە دەلاوێنێ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🌿
لە بۆ سەیـرانی باغ و سەبزە تەکـلیفم مەکەن یاران
کە سەبزە و گوڵ لە چاومدا بەبێ ئەو هەر خەس و خارە
#مەحوی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
بە عیشقی جوانی تۆ مەستم مەڕۆ
قەت
گەشاوە هەر بەخۆت هەستم مەڕۆ
قەت
لە دەستم بێ ئەوە بۆ تۆی دەکەم،
بەس
تکایه بــەر مەدە دەستم،مـەرۆ
قەت
#موحیب_مەهابادی
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
شاعیرێ بوم گەروی وشکم
بەدوای قومێک ئاوا وێڵ بوو
بۆ بارانی هەر ئاسـمانێ
نوشتـامەوە،ئاوی لێڵ بـوو
"عەبدوڵڵا پەشێو"
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️