گۆڤاری ژمارە ۱۸ی ئێلێکتڕۆنی:
#لە_داوێنی_ئاربەباوە
سەرماوەزی ۱٤۰۰ی هەتاوی
"ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە"
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
چەندین ساڵە تێ ئەکۆشم
بەڵام هەر زاڵە بێدادی
وەکوو چرۆ
سەر هەڵ ئەدەم
وەکوو کانی
ئەژیێمەوە
هیوام هەیە
بە نەمانی داگیر کەر و
جێژن و نەورۆزی ئازادی
#ئارمان_حەسەنی_چریکە
گۆڤاری ژمارە ۱٤ی ئێلێکتڕۆنی:
#لە_داوێنی_ئاربەباوە
"ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە"
گەلاوێژی ۱٤۰۰ی هەتاوی
@Le_daweni_Arbebawe
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
((شەهیدی نان))
لە شەوێکی ئەنگووستەچاو.!
کە شەو لە تاریکی خۆی ئەترسا!
زۆردار پڕخەی ئەهات و
هەژار سکی لێ تۆق بوو
دەستی دایە گۆچانەکەی
بەرەو ڕێگای نان هەڵفڕی!
دڵی خۆش بوو کە سەربەرزه
ئەو شەوە سەد جار خۆی کردە قوربانی
خاکی و وڵاتی و ئەو مەرزە!
سێ دانە خۆی هەڵگرتبوو!
شان و ملی دا نەگیرا
تا ئەڕۆی بەهێز تر ئەبوو
بە هیچ ڕێگای نە ئەگیرا.!
هیوای نان وای شاد کردبوو
شاخیش لە ورەی ئەبەزی.!
چەم نمابو کە نەیبڕێ
ئاویش لە دەستی ئەلەرزی،!
لە پڕ هەوری ڕەشی ئەهریمەنی!
باراندی بارانی فیشەک
نیشتمان ڕۆڵەکانی خۆی
ئەگرتە باوەشی یەک یەک!
لە دوای زرم و کوت و باران
بێ دەنگیێک هاواری کرد!
لاوێک لەسەر بەردی شاخێک
چاوی بڕیە کاروان کوژە
ڕامابوو لە ئاسمان
دوایین هەناسەی خۆی کێشا!
نیشتمان پێوەی ئەنازی
شاخ خۆی پێوه هەڵ ئەکێشا،!
لە بێدەنگیا هەژارێک
ئەیوتەوە ناڵەی هەژاری.!
چەپ گەردی گەردون گەڕان کوشتمی
نەزان پەرەستی بۆ نان کوشتمی...!
#چــــــریڪـــه
لەم کوێستانە پڕ بەفرەدا
باران باران
ئەبارن
ئەو کانیانەی ژیانەوەیان
کێشەی کەشی کشوەرێکە
دەرکەوتنیان
خەزەڵوەرێکە
یان تەورێکە و
بە بەژن و باڵای
داری زوڵم و زۆریان
هەڵ ئەچێت و ئەیقەڵتێنێ
بەڵام مەخابن
ئەو بەهارەی لێی ئەبارن
نادیارە
پایەدارە
ئەو بەهارە
زندوو کردنەوەی
وشک بوونی سێ دارە
ئەو بەهارە
یادی سروودی هەرمانە و
مەرگی ڕێوشوێنی دارستان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#چریکە_ئارمان_حەسەنی
دایە ئامینە بە کۆچی دوایی هەموو لایەڪۍ خەمبار ڪࢪد...
خواے گەورە
بە بەهەشتی بەرینی شاد کات🤲
#چریڪہ1383
🕯@Ckrika1383
من حەز ئەکەم
هەمو مانگێک ڕێبەندان بێ
هەمو دوی ڕێبەندانێکیش
ژیانەوەی
مێشک و
بیر و
باوەڕ و
ئیمان بێ
دەرکەوتنی لاوەکان بێ
یانە بیری خەونەکان بێ
زیندو کردنەوەی
شەهیدانی ڕێی ئازادی نیشتمان بێ
پێم خۆشە دایم
ڕۆژی حەماسە گەورەکان بێ
ئاخ
بڵەی کەی بێ
کامە دوی ڕێبەندان بێ
کۆترێک بێ
باڵێکی سەوز
باڵێکی سور
بشتی سپی و سەری
تیشکی خۆری ئاسمان بێ
موژدەیەک بێ بۆ ئازادی
لە چوارچرا بنیشێت و
گمەی زایەڵەیەک
بۆ هەستانی
گەل و قازی و شەهیدان بێ
ئەبێ دیسان ڕێبەندان بەهار بێ
ساڵیێکی تر ببێتە ساڵی دو بەهار
بەس ئەمجارە هەتا ئەبەد پایەدار بێ پایەدار
#چریکە_ئارمان_حەسەنی
@chrika1383
هیچ کەسێك بە پاکی و پاکیزەیی نامرێت چونکە ژیان سواری هەموومان دەبێت
#چارلس_بۆکۆفسکی
زستانی ئەمساڵ زۆر ساردە
ڕۆشتنی تۆ
زستانیشی تۆراندوە
دڵی کێوی لەرزاندوە
خەڵکی شاری هەژاندوە
ئاخ
دڵی من زۆر ماندوە
× × ×
لەگەڵ ڕۆشتنی تۆ دا
هەور مانی گرت
تەنیا و تەنیا
گریا
چاوەکانم بونە دەریا
لە شار و دێ
هەرچی
گیانلەبەر و زیندوە
پاش ڕۆشتنت
من پێم وایه مردوە
دوریت کارێکی کردوە
کە من زستانی ئەمساڵم
لە گشت ساڵێک پێ سارد ترە
× × ×
لەسەر ڕانی شەو ڕاکشابوم
بیری شتێک کەوتمەوە؛
گەڕانەوەت
ئەموت تۆ بڵەی وەگەڕێ
گیانم لە دەوری گیانی گەڕێ
لەگەڵ مێشکم دەکەم شەڕێ
من چاوەڕێم چاوەڕێ
× × ×
گیانەکەم
تکائەکەم
زستانی ئەمساڵ زۆر ساردە
وەرە
سەرما و شەختە و کڕێوە
دەر بکە
چون گڕی ئەوینی تۆ
من ئەزانم
چەندە گەرمە
وەرە و زستانی ئەمساڵم
بکەرە بەهار
لە دەشت و چۆڵ و چیا
لە گوند و ئاوەدانی و شار
ڕاوی بنێ خەم و دەردان
هەموی بکەوە ئاوەدان
چون ئەزانم
گڕی ئەوینی تۆ
ئەوینی من
هێندە گەرمە
کە بەفر ئەتوێنێتەوە
وەرە با هەڤدەمین زستانم
بەهار بێ بەهار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چریکە(#ئارمان_حەسەنی)
40 ھەزار ساڵە مرۆڤ زمانی ھەیە ،
بەڵام تاوەکو ئێستا ناتوانیت یەک وشەش بدۆزیتەوە
وەسفی ئەو شتانە بکەیت
کە لە ناخیدا ھــەن..
🖤
کاتێ ڕێم کەوتە درگاتان
قرمەیەکی
ئێجگار زۆر بوو
کەْ ڕوانیم
کۆترەکانی
سەر تێلی کارەبای ڕێ
گشت ئەیانوت
مردووت مرێ
ئەو پەری ئاسایە کێیە
کاتێک کە لە ماڵ دێتە دەر
کاتێک درگاکە هەڵ ئەگرێ
مانگ چواردەش بێ
پشتی لە زەوی ئەکات و
ناچار ئەبێ
هەزار سوجدە بۆ خوا بەرێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئارمان_حەسەنی_چریکە
ئاربەبا تازیه بارتانە
ئەی ڕۆڵەکانی چیا
ئەی تروسکەکانی هیوا
بە مانەوەی دارستان
ئاربەبا هیچ
نیشتمانیش لەو ڕۆژەوەی
سەرتان دانا لە سەر ڕانی
ئەڵێتەوە ستڕانی،پیرێک
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین
شەهید بوونت ژیانەوەی باوەڕی گەلێکە
تۆ ڕێبازت بۆ لاوان نیشان دەرێکە
تۆ تەژی لە فیداکاری
وانەی پاکی و ئەوینداری
ئەتۆ هاوڕێی ئاڕاڕات و شاهۆ و داڵاهۆ و قەندیل و هەزاران ئاربەبای
ئەی شەهید
هەر لێرەوە سەری کوڕنووش
بۆ خۆت و ڕێبازەکەت دا ئەنەوێنم
بۆ نەهاتی ئاربەبا چاوەڕوانتە
بۆت نەمێنم
#ئارمان_حەسەنی_چریکە
ئەمڕۆ ٩ی پوشپەری٢٧٢١ئێوارە شێعرێک بۆ شەهیدانی بێ گوناحی سەردەشت لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی سەردەمی سەردەشت
#شێعر #چریکە #چریکە_ئارمان_حەسەنی #بانه #شیمیایی_سردشت #زوڵم_لێکراو #هێرۆشیمای_کوردستان #کیمیایی #کیمیا_باران #سەردەشت #قوربانی #کورد #هەڵەبجە #ئەنفال
https://www.instagram.com/tv/CQwYAu9jes8/?utm_medium=share_sheet
لەسەر یاسای
دارستانە
ئەم وڵاتە خوێناویەی
پڕ لە ژانە
پەرێشانە
دایکی نیشتمانم
خەم و ئازاری زامانی
کە دراوە لە چاوانی
ئەچێژێ
ئەوان چاوی نیشتمانن
سروودی بەرزی هەرمانن
خەمی ئەوەی
ئێرە گۆڕستانی باوەڕە
نەک گوڵستان
وەرزی چرۆیە و تەور باران
بێچوە هەڵۆ
بێچوی قەلە
چۆن دەبێ
بێ قسەیی بابی خۆ
هەتا کەی ڕەق بینەوە
تا ئەم شەختەیە
شەخت کەین
ڕاستە سەختە
بەڵام نەختە
زەوی ئەم ئیرادەیە
خەمی ناوێ
ڕۆژێک دێ
ئەم خەزەڵوەرمان
گوڵبەندان بێ گوڵبەندان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#چریکە_ئارمان_حەسەنی
کتێب خانەیێک
پڕ لە کتێب
بەڵام کتێب بە لاپەڕەی سپی
یا پڕ لە ڕسته و وشەی لێڵ
شەقامێک
پڕ لە ڕێبوار
ئەمما ڕێبوار گێژ
کەس نازانێ بۆ کوێ ئەچن
ئەوانیش لەبەر ئەو ملهوڕانە مل کەچن
درۆ و دزیو و فێڵ و خەتەر
ئەم هەمو بازدان و فڕینە
پەم هەمو فرۆشتن و کڕینە
بۆ تێربوونی بەچکەی سکە
لە ناو هێلانەی تەماعا
ئەوان ئەگەر برسی بون و
هیچیان نما کە بیفرۆشن
گۆشتی دڵیان پارچە پارچە
لێ ئەکەنەوە و ئەیکڕۆشن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#چریکە_ئارمان_حەسەنی
@chrika1383
بەفر ئەبارێ و دنیا جلی پۆشیوە
وەرزی سەرمایە و دار خەونی دیوە
بینیویه لە خەو داری پیر
کە لە ناو گەلی کوردی ئەسیر
لە شار ، لە دێ و دارستان
کۆ بونەوە دەست لە ناو دەستان
هەڵپەڕینە،داوەتە،ڕەشبەڵەکە
ڕۆشتنی تەم و خەم و بەستەڵەکە
بینی کە لە گۆڕی گوڵی پارێکە
چەندین گوڵ ڕواوە چ گوڵزارێکە
لە هەمو جێیەکی کوردستان
گوڵی سورە لە بەر چاو و دەستان
گشتی دڵخۆشن پڕ لە شادیە
حەتمەن کە بەهاری ئازادیە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چریکە(#ئارمان_حەسەنی)
@chrika1383
🔹ئەمڕۆ شەممه ۸ی سەرماوەز ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ئیمپراتوری ئاوازی ڕەسەنی کوردی مامۆستای مەزن
لەم کورتە ڤیدیویەدا باسی ژیان و بەسەرهاتی پڕ لە ڕەنج و نامرادی مامۆستا حەسەن زیرەک ببینە
------------------------
🥀 @chrika1383