🔹ئەمڕۆ شەممه ۸ی سەرماوەز ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ئیمپراتوری ئاوازی ڕەسەنی کوردی مامۆستای مەزن
لەم کورتە ڤیدیویەدا باسی ژیان و بەسەرهاتی پڕ لە ڕەنج و نامرادی مامۆستا حەسەن زیرەک ببینە
------------------------
🥀 @chrika1383
شیرکو بیکه س
کورتەیەک لە بێکەس
شێرکۆ بێکەس ، کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوێد “خەڵاتی تۆخۆڵسکی” وەردەگرێت. خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش دەکرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند؛ لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.
ژیان
شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا. لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.
شێرکۆ بێکەس
ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و راگەیاندنی “خاک” خەڵاتی پیرەمێردی شاعری بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.
شێعر
شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.
نموونە ھەڵبەستێک لە شێرکۆ بێکەس:
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
دەستی چەپم حەزی ئەکرد
وەک دەستی منداڵی پۆشتەی دراوسێمان،
سەعاتێکی تیابێ ئەویش.
وڕکم ئەگرت،
دایکم ناچار گازی ئەگرت لە مەچەکم
بە جێگەی دان سەعاتێکی بۆ ئەکردم
ئای.. کە دڵخۆشی ئەکردم…!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
واتەی کامەرانیی لای من
لەوەدا بوو: لە حەماما
بەسەر پەشتەماڵی جاما
فوو بە کەفی سابووناکەم
گڵۆپێکی سەوزو سووری لێ دروست کەم!.
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
لە زستانا، لەبەر تینی ئاگردانا دائەنیشتم
سەرنجم ئەدا لە پشکۆی،
گەشاوە و ئاڵ
وام حەز ئەکرد، منی منداڵ
بچمە ناو پشکۆکانەوە..
دابنیشم.. بیکەم بە ماڵ!.
کە منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە ئەیان ناردم.
– لە ماڵی پوورە مەنیجە-
ترشیات بکڕم
کام تام لەو تامە خۆشتر بوو
لە دوای ئاوڕ، لە پێچی تەنگی کۆڵانا
کاتێ یەک دوو قوومی خێرام
ئەدا لە ترشیاتی ناو جام!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
خۆشەویستی لام ئەوە بوو:
شەوی جەژن، تا بەیانیی.. چاو ھەڵدێنم
لەگەڵ خۆما..دەس لەملان
پێڵاوی تازە بنوێنم!
کە گەورە بووم دەستی چەپم
زۆر سەعاتی ڕاستەقینەی جوانی… بینی
بەڵام ھیچیان وەک سەعاتی
جێگەدانی دایکم… لەسەر قۆڵ و دەستم
وەھا دڵخۆشیان نەکردم.
کە گەورە بووم
ھیچ چلچراو گڵۆپێکی ژوورەکانم
وەک گڵۆپی کەفی سابوون
پێکەنینیان… پێ نەگرتم.
کە گەورە بووم
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نەکردە ماڵ و تیا بژیم.
کە گەورە بووم ھیچ خواردنێ
تامی ئەو قومە ترشیاتەی پێ نەبەخشیم.
کە گەورە بووم
ھیچ کراس و بۆینباخ و قاتێکێ نوێم
نەھێنایەوە ژێر جێگەوە
وەکوو پێڵاوەکەی جەژن
تا بەیانیی چاو ھەڵدێنم، لەگەڵ خۆما بیان نوێنم
ھیچیان.. ھیچیان!
وەسیەت نامە
من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و دوەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و ھەڵپەڕکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم.
تۆ پرچت بڕیوە و من دڵم تەم دایگرتووه!
لە سۆماکانت غەمێکی قووڵ هەست ئەکەم!
بە جۆرێک کە لە ناخەوە هەست بە غەمێکی گەورە ئەکەم.
گەیشتوومەتە ئەم تەمەنە بەڵام هێشتا هۆکاری ئەم ئاژاوەی ناخم نادیارە..
بەڵام سەیر کردنی سۆمای پڕ تینت غەمی دڵم ئەبا و ئەڕوا
#تانیا
♥️🌞✨
ئێستـا ئێمـە دڵ خۆش بونمان ناوێ
تەنھا دەمانەوێ ئازارەکانمان
کەمێک کەمتر بێت
@chrika1383
دایە گیان بيرم ناكەی!؟
ئەوەندە دووری ھەواڵێكت نازانم
ئەوەندە دوور چاوە جوانەكانت نابينم
دايك چۆن منداڵەكەی جێدەھێڵێت !
لە ھەر مەجليسێك باست دەكەن
قورگم پڕ لە گريان دەبێت ،
وا ئەزانی لەبيرم كردووی؟
تۆ ھەرگيز لەبير ناكرێی
بەقەد دووريت بيرت ئەكەم
ئەو خۆزگەيەی ھەرگيز نايەتەدی
خۆزگە ئێستا لە باوەشت بام
دەستت بە پرچم داھێنابا
ئامۆژگاريت بكردبام
خۆزگە ئێستا لەلات ئەبوم
#تانیا
🖤🌪🐾
@chrika1383
هیچ کەسێك بە پاکی و پاکیزەیی نامرێت چونکە ژیان سواری هەموومان دەبێت
#چارلس_بۆکۆفسکی
زستانی ئەمساڵ زۆر ساردە
ڕۆشتنی تۆ
زستانیشی تۆراندوە
دڵی کێوی لەرزاندوە
خەڵکی شاری هەژاندوە
ئاخ
دڵی من زۆر ماندوە
× × ×
لەگەڵ ڕۆشتنی تۆ دا
هەور مانی گرت
تەنیا و تەنیا
گریا
چاوەکانم بونە دەریا
لە شار و دێ
هەرچی
گیانلەبەر و زیندوە
پاش ڕۆشتنت
من پێم وایه مردوە
دوریت کارێکی کردوە
کە من زستانی ئەمساڵم
لە گشت ساڵێک پێ سارد ترە
× × ×
لەسەر ڕانی شەو ڕاکشابوم
بیری شتێک کەوتمەوە؛
گەڕانەوەت
ئەموت تۆ بڵەی وەگەڕێ
گیانم لە دەوری گیانی گەڕێ
لەگەڵ مێشکم دەکەم شەڕێ
من چاوەڕێم چاوەڕێ
× × ×
گیانەکەم
تکائەکەم
زستانی ئەمساڵ زۆر ساردە
وەرە
سەرما و شەختە و کڕێوە
دەر بکە
چون گڕی ئەوینی تۆ
من ئەزانم
چەندە گەرمە
وەرە و زستانی ئەمساڵم
بکەرە بەهار
لە دەشت و چۆڵ و چیا
لە گوند و ئاوەدانی و شار
ڕاوی بنێ خەم و دەردان
هەموی بکەوە ئاوەدان
چون ئەزانم
گڕی ئەوینی تۆ
ئەوینی من
هێندە گەرمە
کە بەفر ئەتوێنێتەوە
وەرە با هەڤدەمین زستانم
بەهار بێ بەهار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چریکە(#ئارمان_حەسەنی)
40 ھەزار ساڵە مرۆڤ زمانی ھەیە ،
بەڵام تاوەکو ئێستا ناتوانیت یەک وشەش بدۆزیتەوە
وەسفی ئەو شتانە بکەیت
کە لە ناخیدا ھــەن..
🖤
شێرکۆ بێکەس
با کتێبخانەکەمو دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم، با کافتریایەک و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا ھەبێت بۆئەوەی شاعیران و نوسەران و کچ و کوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریکەی دیلان و ئەڵڵا وەیسیەکەی مەردان و سرودی (خوایە وەتەن ئاواکەی)ـەوە ئاڵای کوردستانم تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی ھونەرمەندانی شارەکەم ھەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی (بێکەس)ەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری ھەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێیدەھێڵم.
ڕۆژێک دێت
ئەبم بەخانمی ماڵەکەت
باخچەکەت بۆ پڕ ئەکەم لەگوڵەبەڕۆژە
ئەو کاتیش تۆ دەبیت بە خۆر و
پشت و پەنای ئێمە
#تانیا
🌸🍃✨
@chrika1383
چیرۆکەکەم خوێندەوە و
مامۆستا بە دارێک ،
دای بە دەستماو و وتی :
جوان بوو !
وتم : ببورە مامۆستا !
ئەگەر جوان بوو ،
بۆ لێت دام ؟
وتی :
بۆ ئەوەی بزانی کە
جوان نووسین و جوان بیر کردنەوە
لەم وڵاتەدا سزای ھەیە !
#ئەحمەد_شاملو
🖤👌
@chrika1383