دواجار دەبێت کەسێک ڕووبەڕووی کێشەکانی بوەستێت و بەجدی و بوێرانە سەیریان بکات، لەجیاتی ئەوەی بگری، لەجیاتی ئەوەی وەک منداڵ هاوار بکات.
دۆستۆیڤسکی
تاوان و سزا
رۆژی چوارشەممە لە رۆژی جیهانی شانۆ، ئەتوانن دووبارە بینەری تەواوی نمایشی "میوانێکی دوور"بن لە رێگای یوتوبی مێترۆنۆم پرۆداکشن
میوانێکی دوور پڕبینەرترین شانۆی ساڵی 2023 بوو
لە نوسینی بەختیار عەلی
بەرهەمهێنانی باهۆزنەسرەدین
دەرهێنانی راڤیار نەوزاد
هەوڵی بێ وچاونی حکومەتێک بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بەرەو ئایین و دین ببات، لەبەر ئەوەیە کە ئەوان زۆر باش دەزانن کە کۆمەڵگە ئاینییەکان ئاستێکی لێبوردەیییان بۆ نادادپەروەری زۆر بەرزترە لە کۆمەڵگا ئاساییەکان، چونکە پێیان وایە خودا لە جیهانێکی تردا تۆڵەیان لێدەکاتەوە؛ بۆیە هەرگیز هەوڵی بەدەست هێنانی مافەکانیان نادەن.
Читать полностью…من مرۆڤێکی ئازادم، گەر بەڕاستیش ئازاد نەبم؛ ئەوا لە بەرامبەر ئەو رۆحە کۆیلە و دیلکراو و ئایدۆلۆژیستە، بەرامبەر بە خود من ئازادم.
هەستی موحیب
کافکا دەڵێت هەموومان تاوان بارین گەر هیچ تاوانێکیشمان ئەنجام نەدابێت .
کاتێک کافکا منداڵ بوو شەوێک دایک و باوکی بێ ئەوەی کافکا هیچ تاوانێکی ئەنجامدابێت لێی توڕە دەبن و فڕێی دەدەنە دەرەوەی ماڵ کافکا ئەمەی لەبیر نەکردوو تاکو گەورەش بوو هەر لەزەینیدا مایەوە ئەو وتەیەش ئەنجامی ئەو هەڵسو کەوتەی دایک و باوکی بوو کە وایان لە کافکا تێگەیاند مرۆڤایەتی هەمیشە سزاماندەدات لەسەر ئەو تاوانانەش کە ئەنجاممان نەداون ، هەموو ئەو کتێبانەشی کەبەدرێژایی ژیانی نوسی دەرهاویشتەی ئەو تێگەشتنەی بوو.
لەڕۆمانی بەندەر فەیلی دا بەختیار علی هەمان شێوەی کافکا لەمە دڵنیامان دەکاتەوە .
کافکا بەر لە مردنی بەساڵێک ئەزمونێکی زۆر گەورە ژیاوە ولەبارەیەوە نوسیویەتی
لەیەکێک لە باخچەکانی بەرلین ،کافکا تەماشای کرد منداڵێک زۆر بەکووڵ دەگرێت ،چونکە بوکەڵەکەی وون کردبوو ،کافکا پێی وت وەرە پاپێکەوە بۆ بووکەڵەکەت بگڕێین بەڵام زۆر گەڕان نەیاندۆزیەوە
کافکا پێشنیار دەکات ئەمڕۆ بگەڕێنەوە ماڵەوە سبەی جارێکی دیکە بەشوێن بووکەڵەکەدا بگەڕێن
شەوێ لەماڵەوە کافکا نامەیەک بەناوی بووکەڵەکەوە بۆ منداڵەکە دەنوسێت چونکە دڵنیا بوو جارێکی دێکە ئەو بووکەڵەیە نادۆزنەوە
نامەکە بەم شێوەیە
ھاوڕێی شیرینم بەسە ئیتر مەگری تکایە ، من بڕیارم داوە گەشت بکەم تا،جیھان ببینم و فێری شتی نوێ ببم ، وپاشان ڕۆژانە باسی ووردەکاریەکانی ژیانم بۆت دەکەم
کاتێک کافکا ومناڵەکە یەکتر دەبینن کافکا نامەکە بۆ منداڵەکە دەخوێنێتەوە منداڵەکە زۆر دڵخۆش دەبێت و بەردەوام پێدەکەنێت .
ئەوە تەنھانامەی کافکا نەبوو ،بەڵکو ئەوە سەرتایەک بوو بۆ زنجێرەیەک دیدارو نامەی نێوانیان ،کە بووکەڵەکە باس لە بەسەرھات و سەرچڵیەکانی خۆی دەکات بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش
پاش تەواو بوونی بەسەرھاتەکانی بووکەڵەکە کە کافکا خۆی بەنامە بۆ منداڵەکەی دەنوسی بووکەڵەیەکی نوێ پێشکەش بەمنداڵەکە دەکات کەزۆر جیاواز بوو لەبووکەڵە کۆنەکەی خۆی
لەکۆتا نامەیدا بەزمانی بوکەڵەکەوە نوسیبووی
گەشتکردن زۆری گۆڕیووم ،بەڵام ئەوە منم
کچەکە گەورە دەبێت وپارێزگاری لە بووکەڵەکە دەکات ،تا،ڕۆژێک دێت دووەم نامە دەدۆزێتەوە کە لەقۆڵی بووکەڵەکە شاردبویەوە لەو نامەیەدا ھاتبو
ئەوشتانەی خۆشمان دەوێت ئەگەری وون بوون و لەدەستدانی ھەیە بەڵام ھەمیشە خۆشەویستی بەشێوازێکی دیکە وجیاواز دەگەڕێتەوە.
کافکا
نێری کورد هەمیشە ئەکتەری ئەو مەسائیلە کۆمەڵایەتی و پەیوەندییە سۆزداریانەیە، کە بە بەڵێن و ڕازیکردن و چاتکردن و هەتا پڕۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ مێینەدا دروستی دەکات، بەو حوکمەی تاکی مێینەی کورد مێشکی لاوازە، لە کۆمەڵگایە کچ هەمیشە یەک ئاڕاستە بووە و پشتی شانۆی نمایشی ژیانی نەبینیووە، بە ئاسانی فریو دراوە.
زۆرن ئەو بابەتانەی بەناو خۆشەویستی و هاوسەرگیری و جیابوونەوە لەناو کورددا ڕوودەدات، تاکی نێر هەمیشە بەرجەستەکەرێکی سێکسە و کۆمەڵێک وەهم و خەیاڵات بەرامبەر: بەو مەعشوقەی کە بە خۆشەویستی خۆی داناوە دەکوڵێت لە ناخیدا.
سەرەتای ئامانجەکان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە یەکتر ناسینەوە بیگرە هەتا هاوسەرگیریش، هۆکاری غەریزەیەکی سێکسیە و بە ئەستەم دەتوانیت پەیوەندیەکی پاک و ڕاستگۆیانە بە دی بکەیت!
تەنانەت ئەو خانمانەی کە هاوسەرگیریشیان کردووە، پێیان وایە تەواو ئیدی تەنها خۆیانن و ئازادن پیاوەکەی چی بەرامبەر دەکات، بەڵام هەمان بیرکردنەوە و عەقڵیەتی ئەو نێرە بەرامبەر بە ژنەکەی خۆی، هیچی جیاواز نییە لەگەڵ پەیوەندییەکانی لە چاتەوە دروست دەبن و خەیاڵات و وێنای ڕووت لە مێشکیاندا دروست دەبێت.
ئێمە با لە وێنای ڕووتبوونەوەکەوە تەماشای سۆزداری و لایەنی سێکسی بکەین، خۆ ناشێت هەستی سێکسی کەپت بکرێت و بێگومان ئەو فانتازیای ڕووتبوونەوەیە لە هزری زۆربەی تاکدا ڕوودەدات، کاتێک لە پەیوەندیەکی خۆشەویستیدایە.
لەم بارەدا پیاو شەیتانەکەی ناو ناخی گرەوی لێ بردۆتەوە و دۆڕاوە بەرامبەر بە مەعشوقەکەی، چونکە ئامانج و دوا ڕێگای وێنا سێکسی و ئیرۆتیکیەکە، ئاقارێکی تەمومژاوی و بێ ئامانج و خۆ دزینەوەی لە هاوسەرگیری نیشانداوە.
هەموو کێشە دەروونییەکانی تاک لێرەوە دەست پێدەکات، کاتێک سێکس باڵابوو لە نێوان ئەقڵ و بەڵێنی پاک و ئامانجدا، ئەوا هەمیشە ئەو تاکی نێرە وێڵگەردە بەدوای ڕێگایەکی خراپە و بێ ئامانج و توشکردنی بە درۆ.
بۆیە پەنجە دەخەمە سەر نێر، چونکە لە کورددا هەمیشە پیاوەکان دەستپێشخەری پەیوەندییە خۆشەویستییەکان بوونە و ئافرەتان هەمیشە داماوتر تەماشا کراون، بە ناوی لوتبەرزیەوە: ئافرەت نمایشی گەمژەیی خۆی دەکات.
تۆ ئەی ئەوەی ئەم پارچە نوسینەم دەخوێنیتەوە، نازانم باوەڕداری یان نا، نازانم هەڵگری چ بیر و ڕایەکی ئاینی و چ شتێک بە پیرۆز دەزانیت… بەڵێنی من بۆتۆ ئەوەیە؛
بە گەورەترین باوەڕەوە پێت دەڵيم:
(لە ڕێژەی سەدا ٨٠ـی خێزان و هاوسەر و هاوسەرگیری کورد، بەرجەستەکەری خراپە و هەڵخەڵەتێندراوی سێکس بوونە، بەناوەی خۆشەویستییەوە نمایشی هاوسەرگیری خۆیان دەکەن.)
هەستی موحیب
ئێمە بۆ ئەوەی بەخۆمان نەڵێین نۆکەری ئەبەدین، بەخۆمان دەڵێین ئێمە ئەندامی حیزبین، بەوجۆرە ئازاری کۆیلەبوون لەسەر ڕۆحی خۆمان سووکتردەکەین.
( بەختیار عەلی )
كەشتی فریشتەکان/کتێبی یەکەم
لە زمانی "لیڤیتانت" ەوە
لاپەڕە/ ۷٥٤
لە ئێستادا سیستمی چەپ و مارکسیسزم لە کۆمەڵگای رۆژئاوا و جیهاندا بە گشتی کاری پێ ناکرێت و پرسێکی فەرامۆش کراوی واقیعی کۆمەڵگاکەنا، بەهۆی لەدەستدانی ئازادی ڕەها و شۆڕشە نیشتیمانییەکان لەناو هزری تاکدا؛ بەڵام چەپ نابێت بە خەیاڵێکی لەناوچووی شاعیرانە، چونکە هێشتا ئاگرێک گڕ و بڵێسەکەی ماوە…
هەستی موحیب
"ئایین تهنها وههمێکه، هۆکاری هێز و باڵادهستیهکهشی ئهوهیه که له حهزه غهریزییهکانمانهوه سهرچاوهدهگرێت."
-سیگمۆند فرۆید-
فیشەک نەیدەزانی...
تفەنگ نەیدەزانی....
راوچی نەیدەزانی...
کە باڵندە خەریکە خواردن بۆ بەچکەکانی دەبا...
بەڵام خۆ خودا دەیزانی!
نەیدەزانی؟!
حسێن پەناهی
شانۆگەری: ( میوانێکی دوور )
نوسینی: بەختیار عەلی
دەرهێنان: راڤیار نەوزاد
میوانێک لە سەرزەمینی دوورەوە
دووەم شانۆنامەی بەختیار عەلی
"سوپاسالار جەنگاوەرێکی دڕندەیە، دوای یەکێک لە سەرکەوتنەکانی داوا لە سەلیمی بەردەست و خزمەتکاری دەکات، لە ناو دیلەکانی دوژمندا کیژێکی جوانی بۆ هەڵبژێرێت، چونکە بڕوای وایە جەنگ خراپ کاری لە خۆی و لە ئەفسەرەکانی هاوڕێی کردووە و توانای بینین و جیاکردنەوەی جوانییان نەماوە. سەلیم کە لە دیدی سوپاسالارەوە جوانناس و زەوقدارە، یەکێک لە کچە دیلەکان جیادەکاتەوە و دەیگوازێتەوە بۆ ماڵی سوپاسالار لە پایتەخت، بە گەیشتنی کیژەکە ژیانی سوپاسالار و کەسانی دەوروبەری گۆڕانکاریی قووڵیان بەسەردا دێت. نمایشی «میوانێک لەسەرزەمینی دوورەوە»، نمایشێکە دەربارەی توانای خۆوێرانکردن لە مرۆڤەکاندا، دەربارەی ترس و ئیرەیی و ئەفسانەکانمان، دەربارەی پەیوەندی دژوار و کارەساتاویمان بە جوانییەوە".
( ئەوکاتەی ئوم کەلسوم سەری سوڕما )
لە شەوە ئاهەنگێکی خانم (ئوم کەلسوم) و لە کاتی گۆرانی (بعيد عنك)، ئوم کەلسوم خۆی ئامادە دەکات بۆ چڕینی کۆپلەیەکی گۆرانییەکە، بەڵام لە کاتی ژەنینی ئاوازەکە و ڕێکخستنی تۆن و مۆسیقای گۆرانیەکە، ژەنیار: (سەید سالم) جوانترین داهێنان دەخاتە ناو تۆنی گۆرانیەکە و لە بەیتەکانی ئاوازەکەیدا دەردەچێت؛ بە ئامێری(نەی)ـەکەی تۆن و مۆسیقای بەیتەکەی ئوم کەلسوم دەگۆڕێت، ئوم کەلسومیش سەرسوڕماو تەماشای ئامادەبووانی دەکات و ئاوڕ بۆ سەید سالم دەداتەوە و پێی دەڵێت: (إیە دا)، هیچکات وەها ڕێک نەکەوتبوون و بڕیار نەبوو ئوم کەلسوم گوێی لە ئاوازێکی جیاواز بێت.
ئامادەبووان بە چەپڵە و فیکە ستایشی ئەو داهێنانەی سەید سالم دەکەن و پاش ئەوەی ئوم کەلسوم کارەکەی پێ ناخۆشبوو بە پێکەنینەوە وەڵامی کارەکەی سەید سالم دەداتەوە. بەمەش ڕووداوەکە وەک جوانترین گۆڕان لە ئاواز و دەرچوون لە نۆتی مۆسیقا داندرا، لە دواییدا ئەو دەرچوونە کورتخایەن و لەناکاوەی سەید سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا.
لە دوای ٢٥ ساڵ موقابەلەی سەید سالم دەکەن و لە زاری خۆیەوە گوێبیستی ڕووداوەکە دەبن، دەڵێت دەمزانی خانم لێی تێکدەچێت، بەڵام من لە ئاوازی شیعرێکی (ئەحمەد شەوقی)ـەوە نۆتەکانم ڕێکخست بە ناونیشانی: (الهمزية النبوية). سەید سالم لە دوای ٢٥ ساڵ و بەبێ ئوم کەلسوم هەمان ئاواز و نۆتی نەیەکەی دەژەنێتەوە.
مەبەستی من نیشاندانی ئەو هونەرە باڵایەی عەرەب و کلتوورە ڕەنگین و بۆ هەتا هەتایە ( نۆستالۆژییەکەی )خەڵکی عەرەبە، لە کاتێکدا خانمێک لەسەر ستەیج گۆرانی دەڵێت و بە هەزاران خەڵک بەرامبەری گوێبیستن، تێکەڵاو لە ژن و پیاو پیر و گەنج و هاوسەر و خۆشەویست و خەڵکی بیانیش…
هەمووان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئاوازە بولبولئاسا و نەمرەکەی خانم ئوم کەلسوم بوون.
بەداخەوە ئێمەش لە کەرکوکەوە هەتا شارەکانی دی ( بە گۆڕستانی هونەرمەندان ) ناسراوین لە ئێستادا، لە کاتێکدا کورد خاوەنی ئێزگەی ڕادیۆ و دەنگی هونەری و کۆمەڵەی هونەرمەندان و تیپی مۆسیقای تایبەت و هونەری بوون، ئێستاش سیما هونەریەکەی شار ڕەش و سپی بووە و دەنگی نەمری هونەرمەندانمان بەرەو لەناوچوون دەچێت، ترسم لەوەیە ڕۆژانێک جیلێک دروست ببن تەنانەت نەزانن عەلی مەردان کێیە، نەزانن حەمە جەزا لەسەرچی بەدەستی بەعس سجن کراوە و دارکاری کراوە…
هەریەک لە ئێمە بەرپرسین لە بەرامبەر کاڵکردنەوەی ئەو رۆحە هونەریەی کورد و بەدواخستنی مەعریفەی نوێ و پەرەپێدانی هونەری و بوارە جیاجیاکانی هونەر.
هەستی موحیب
خەڵاتی هێلدا دۆمین
دوێنێ نوسەر بەختیار عەلی لە مەراسیمێکدا لە «ڕاتهاوس»ـی شاری هایدلبێرگ، بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە میوانان و ئەدەب دۆستان، خەڵاتی هێلدا دۆمینی پێبەخشرا. ئەم وێنانە هەندێک ساتی مەراسیمەکەن...
ژیان جەنگە، جەنگ لەگەڵ خودی خۆت، جەنگ لەگەڵ بارودۆخ ،وە جەنگە لەگەڵ ئەو گەمژانەی ئەم بارودۆخەیان دروست کرد.
Читать полностью…"ئەگەر بەوردی لە ژیانی تاوانبار بکۆڵیتەوە، دوور نییە لەجێی ڕق، بەزەییت پێیدا بێتەوە"
-فرۆید-
(کەیسەکانی فرۆید)
دەبێت مرۆڤ ئەو دونیایە بناسێت کە تیایدا دەژی و بزانێت لەگەڵ کێدا سەروکاری هەیە، ناکرێت هەموو ژیان بەسەر هەوری خەیاڵەوە بێت.
شەیتانەکان
دۆستۆیڤسکی
ئەگەر بەکر عەلی وەکو هەموو ئەو نووسەرە کاسە لێس و شاعیرە گاڵتەجاڕانەی کە بە پارەی حیزب بوون بە خودا و ژیانیان تا ئەوسەری باشی ڕۆیشت، ئەگەر ئەو گوڵ و مێخەکی بدایە لە یەخەی مەسول و مافیاکانی ئەم شارە ئێستا ئەویش بێ شک، نەک نەدەکوژرا، دەکرا خاوەنی ڤێلاو باخ و ئۆتێل و رێستۆراانت و ڕیزێ دووکان و پۆستێکی ئیداریشی هەبوایە، رەنگە خاوەنی کۆمپانییەک و بازرگانیەکەی خۆشی بوایە. هەر هیچ نا لەم سەدەیەدا مۆڵەتی بڵاو کردنەوەی کتێبە شیعریەکەی وەردەگرت و بڵاو دەکرایەوە بە سپۆنسەری کەناڵە نەوت قوتدەرەکانیان! نەک ئەوەی سانسۆر بکرێ. بەڵام ئەو بەو دڵە رەنجاوە هەژارە پڕ لە ئەڤینەی خۆیەوە ئێستاش دڵی لای ئەو ژنەیە کە ویستی تەلەفیزیۆنەکەی بۆ بفرۆشێت! ئەگەر چی خۆی تەنها خاوەنی کراسێک و شەڕواڵێک بوو بەڵام ئەو دڵی لای ئەو هەژارانە بوو کە شەوانی ساردی زستانیان لە ژێر دڵۆپەی باران و کڵۆی بەفردا بە رێ دەکرد. دڵی لای ئەوانە بوو کە دەنگی دڵۆپەی باران بە سەر لەوحی خانووە قورینەکانی حامیەدا لە هەموو شت زیاتر ئاشنا بوو پێیان..بەکر شیعری بۆ ماچ و پەپولەکانی ناو سەری هەژارە ئەڤیندارەکان دەنووسی. ئەوانیش بێ دەربەستانە شەقامەکانیان هەژارەکان بە خوێن سور ئەکرد!. ئەوان لە خەمی ئەوەدا بوون ئەمشەو کام ئافرەت و کام پێکی ڕووت کام مەشروب بەرنەوە بۆ ڤێلاکانیان کام شاعیر وکام نووسەر و کام خەون و کام ژیان سەرکوت بکەن...
بە دەست خۆم نیە، کە جگەرە ئەبینم شتێک لە بەرزییەوە دێتە بیرم و پێم دەڵێ: بەکر علی پارەی جگەرەی پێ نەبوو، لە سەر شەقامەکان ئەو قنگە جگەرانەی کۆ دەکردنەوە و دەیانیکێشا کە هی خەڵکانی تر بوون!
خۆشم ناوێن
هۆ ئەوانەی خۆشم ویستوون
لەمشەوەوە خۆشم ناوێن
ئێوە شەهوەت بە دەمارتانا ئەگەڕێ
خۆشم ناوێن
خۆشەویستیتان
سەگێکە پێم ئەوەڕێ!
ئهگهر پرسیان تۆ چهپیت، ئهی باشه مانای چهپ چیه؟
- ئهگهر عهشقی ئازادی و جوانی بوویت ئهوا چهپیت.
- ئهگهر باوهڕت بهوه ههبێت ههموو ئهوانهی لهسهر ڕووی زهوی دهژین (مرۆڤ بن، یان ئاژهڵ یان درهخت شایانی ژیانن) ئهوا بهدڵنیاییهوه تۆ چهپیت.
- ئهگهر پێت وابێت ئاین بۆ خودایه و نیشتمان بۆ ههمووانه ئهوا چهپیت .
- ئهگهر بههۆی چهوساندنهوه و ستهمی مرۆڤ لهلایهن مرۆڤهوه دڵت پێش چاوت فرمێسكی ڕشت ئهوا خاترجهم به تۆ چهپیت.
- ئهگهر پێت وابێت كهوا عهقڵی مرۆڤ بنهمای زانین و زانست و پێشكهوتنه ئهوا بێگومان چهپیت.
- ئهگهر باوهڕت بهوهبێت مرۆڤ یان ههر مرۆڤێك به جوانی و پاكی و ئازادی لهدایك دهبێت، بهڵام بارودۆخهكهی دهبێته هۆكاری ناكۆكییهكان و جیاوازییهكان ئهوا تۆ چهپیت.
- ئهگهر باوهڕت وابوو كهوا چهپ تهنیا ههڵوێستێكی سیاسی یان ئابووری نیه و بهڵكو بههایهكی بهرز و جوانی مرۆڤایهتیه، بهدیهێنانی ههمیشه خراوهته سهر خشتهی كاره مرۆییهكان، ئهوا تۆ بێ سێ و دوو چهپیت.
چهپگهرایی مرۆڤایهتیه.
له عهرهبیهوه وهرگیراوه
لەپێش چاوی برسییە بێ چارەکان، بەدرێژایی ساڵ، هەرچەند خۆراک بخۆیت کێشە نییە؛ بەڵام لەپێش چاوی ڕۆژووگرانێک
کە خۆیان دەیانەوێت هیچ نەخۆن، نابێت شتێک بخۆیت.
____________________
سادق هیدایەت