شیعر دەخوێنمەوە
عەوداڵی دێڕێكم بۆ ئێستای من ووترابێت
منێكی خەفەبوو، مات و زمان قووتدراو
دەتەوێ بمبینی و لێتەوە دوورم
دەمەوێ بتگەمێ و ڕێگاییەک نییە!
ژیان هیچ عەدالەتێكی تیا نەماوە
ملیۆنان دڵدار ڕۆژانە یەك دەبینن و من و تۆیان تێدا نین
ژیان پێكەوەبوونێكی من و تۆ قەرزارە🖤:)
.
نازانم بۆچی
بە بینینت شپرزە دەبم
دەست لە دەستی كەس نەدەی ها
بۆ كەس نیگا نەكەی ها
.
.
.
!
!
👋💔I’m persident
ئەم سەردەمە، کوا سەردەمی مۆسیقایە
کوا شیعری تیا ئەنووسرێت!
وا باشترە
وشەکانم کۆبکەمەوە بۆ وەسێت
تا ژیان ئەدا لەدەرگات
بە ھەزاران جار مەرگ دێت
چەند سەیری ئەم شارەئەکەم
لە یادگاری شار ئەچێت
ھەموو کەسێ پەلەیەتی و
کەس نازانێ بۆ کوێ ئەچێت
لەم شارەدا
ھەموومان لە یەک ئەترسین
ھەواڵی یەكتر ناپرسین
ئەم ھەموو پیاڵەیە ھەیەو
نە حەوشە ماو
نە عەسرانێ ما بۆ چایی
نامەوێ شیعرەکانیشم
پڕتر بکەم لە تەنھایی
خەڵکی فرمێسک ئەکڕن و
ھیچ کەس زەردەخەنەی ناوێ
بە خۆڕایی
من شیعر بۆ کێ بنووسم
کوا دیوار گوێی ھەیە؟ درۆ بوو
ئەو سەردەمەی ئەو قسانەشی تیا کرا
نغرۆ بوو
چەند ساڵە من ئەژیم
نە لادێ ھیچی بیست نە شاریش
خۆ نە دار گوێی ھەبوو، ھەرگییز نە دیواریش
ئێمە ھەموومان کانی بووین
گۆم پەرستان مەنگیان کردین
ئێمە پڕ بووین لە ڕستەی جوان
بەڵام وا بێدەنگیان کردین
ئێستا ئێمە
یەک ڕیشەی زمانمان ھەیەو
لە یەک ناگەین
لە یەک شەقام، بەرەو ڕووی یەکتر ئەڕۆین و
بە یەک ناگەین
دەستمان بۆ ناو گیرفانمانە نەک بۆ سڵاو
بۆگەن بە یەکا ئەڕژێنین، نەکو گوڵاو
حەوشەمان فرۆشت بۆ باڵكۆن
پێکەنینەکانمان فرۆشت
بۆ ڕوخسارێکی گرژوو مۆن
بە ھەندێ کەس ئەڵێم چۆنی
پێم ئەڵێ چۆن!!!
ئەو دیو مەدخەلی ماڵەكان
نە حەوشەن و نە نێشتیمان
دوو شت لە دەرووندا نەمان
یەک پێکەنین و یەک گریان
موکەبیرەی مزگەوتەکە
جارو بارێ قسە ئەکا
ھیچ ناچێتەوە سەر ئیمان
بێ ئەو دەنگە بەرزەش جاران
ئەنیشتەوە لەسەر دڵمان.
ھەندێ شەوان
بۆ ماڵی خۆمان ئەگەڕێم لە گووگڵدا
کە گەورە بووم، بزرم کرد لە ناو دڵدا
ھاوڕێکانم
ئەڵێی سەعاتی شکاون
بیریان نیە، ئەوە چەندە ھیچ ھەواڵیان نەپرسیوم
چەند جەژنیشە ھەر بە تەنھا نوقوڵدانەکەیان دیوە و
چاوەکانیان نەبینیوم
من ئێستاکە بەکەس ناڵێم
ئەوە بۆچی دەنگت نیە
ئێمە دەنگەکانیان بردین بۆ ناو سندوقێکی دەنگدان
سندووقەکەیان داخست و
گەرووی ھەموومانیان پسان
خۆ گلەیی لەوان ناکەم
ئێستا شۆڕشگێڕ و مەیگێڕ
لە یەک جیا ناکەمەوە
ھەردوکیان ھەر مەستیان کردین
ئەو کاتەی کە خەومان لێکەوت
جلەکان و دڵمان و گیرفانیان بردین
شەوێ لە بێتاقەتیدا
چوومە لای کتێبخانەکەم
خۆ جاروو بار ، ئەخنکێم ئەگەر ڕانەکەم
دەستمدایە بیرەوەری پێشمەرگەیەک
لە لاپەڕەی بیست و نۆدا
ئەو زاڵمە مێشکی برایەکی پژان
یەک پارچە بوو بە پەڵەی خوێن
دەموچاو و کراسەکەم
لەو شەوەوە
ھەر کە چاوم ئەچێتە خەو
من ڕائەکەم
ھەر ڕائەکەم.
رەنج سەنگاوی
ئەو ترسەشم خۆش دەوێت
کە بۆ لەدەستدانی
ئەو هەمە.
دەمەوێت درێژە بەجەنگی چاوەڕوانیت بدەم،،،
نەک لە نەمانی ئومێدێکت
بدۆڕێم..🤍🙊!
هـەنـێ ڪەس
ئـەگەر کەسێڪ بدۆزنەوە ئەمرۆ دلخۆشی بکات..!!😕
ئەو کەسە لەبیر دەڪات ڪە دوێنێ قوربـانی بــۆ داوە..!!💔🥴
.
ئەتـوانم بەڵێنـی ئەوەت پێبدەم،
لەتەمــەنی ھەشتا ساڵیمدا
چاویلکە فڕێبدەم و
لە ئەپارتمێنتێکـی بیستوو حەوت نھۆمی..
وەک یەکەمــین بینینت
سەیرتبکـەم و بتناسمەوە🖤!
ڕاستیەکەی ئەوەیە کە
مرۆڤ هیچکات نازانێت چی ئەوێت
مرۆڤ بیرەکاتەوە
کەسێکی تایبەتی ئەوێت
و دواتر یەکێ ئەبینێ کە
هیچ شتانێکی لەو شتانە
نییە کە دەیەویست
وە بەبێ هیچ هۆکارێک عاشقی ئەبێت💔🥺
« بیركردنەوە لە تۆ »
هێشتا دەستم هەڵنەگرتووە لە بیركردنەوە لە تۆ
چەنجارێك ویستم پێت بڵێم:
ویستم بۆت بنووسم:
دڵم دەیەوێ بگەڕێیتەوە!
كە دڵتەنگتم
چەند بیرت دەكەم،
ئەمما بەدواتدا ناگەڕێم.
تەنانەت بۆت نەنووسیم: سڵاو
نازانم حاڵت چۆنە،
بەڵام حەز دەكەم بزانم چۆنیت
بەرنامەت چییە؟
ئەمڕۆ پێكەنیویت؟
چ خەونێكت بینی؟
رۆیشتیتە دەرەوە؟
بۆ كوێ ڕۆیشتی؟
فیكرو خەیاڵت چۆنە؟
هیچت خوارد؟
پێمخۆشە بە شوێنتدا بگەڕێم و بدۆزمەوە
وەلێ حەواسم باش نییە و توانام نییە
توانام نییە و حاڵی هەردووكیشیمان
چاوەڕوانی كردنێكی بێهودەیە.
بیر لە یەكتری دەكەینەوە
منت بیرنەچێ،
بیرت نەچێ كە بیرت لێدەكەمەوە
تۆ نازانی،
ئەمما هەموو ڕۆژێك لەناو ژیانی مندایت
هەناسە دەدەی،
بۆت دەنووسم و
لە بیرت بێ،
گەڕان بەدواتدا و بیركردنەوە لێت،
دوو شتی جیاوازن
من بیر لەتۆ دەكەمەوە،
بەڵام ناگەڕێم بە دواتدا ..
لەم شـارە کەسێـک ھەیە
لەخۆیەوە توڕە دەبێ .. لەخۆیەوە قسەدەکات بێدەنگ دەبێـت ، لەخۆیەوە دەنوسێـت و ھەر لەخۆیەوە ھەموو نووسینەکانی کۆدەکاتەوە پاشان فڕێـیان دەدات .. کاتی وا ھەیە ھێنـدە ماندووە نازانێ چی بکـات ڕێک ئەکەوێ و توانای ھەڵسانەوەی نامێـنێ ...
ڕەنگـە شێـت بێت .. کوێر بێـت
یاخود ڵاڵ بێت !!
ئەمـمـا زۆر جار پێدەکەنێ ، پێکەنینێـک کە وەکو کەسانی دەورووبەری دووڕوون...
بە جەلادەكانی دونیا بڵێن
هیچ كەس وەكو چاوانی ئەو
بكوژ نیە
بە هەموو گوڵی دونیا بڵێن
هیچ گوڵێك وەكو بۆنی ئەو
بۆنی خۆش نیە
بە هەموو دونیا بڵێن وێنەی ئەو
لە هیچ شوێنێك نیە ...❤️