ئێمە پێویستمان بە کارەساتێک نەبوو بۆ ئەوەی قەدری ژیان و ڕۆژە ئاساییەکان بزانین، بەس بوو بیر لەوە بکەینەوە کە ئێمە مرۆڤین، ڕەنگە ھەر ئەم شەو مردن بێت🤎
…
هەمیشە هەوڵم داوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە دێنە ژیانمەوە باشبم و باشەیان لەگەڵ بکەم ئەوانیش هەمیشە هەوڵیان داوە تێم بگەیەنن دنیا پڕە لە سەگ و سەگبابی دووڕوو.
…
دەترسم كەسێكی گەمژە لەمنت بسێنێ
پاتری مۆبایلەكەی تەواو نەكات بە ڕوناك كردنی
شاشەی مۆبایلەكەی بۆ بینینی وێنەكانت
دانانی وێنەی سەر شاشەكەی بە هەمان ڕەنگی چاوەكانت
گوێنەدا بەوەی كە چەندە بە تەنیا پیاسە دەكەی
گوێنەدا بەوەی كە دوای ١٢ شەو قسە لەگەل كێیا ئەكەی
دەترسم كەسێك لەمنت بسێنێ كە هیچ ڕۆژێك
خەبەری نەبوبێتەوە بۆ خاتری بینینی نامەیەك لەتۆ🫂💍💔'
…
ئەمااا،
ئێستاش جاروو بار وڕێنە دەکەم و بەدەم خۆمەوە دەلێم:
"تۆ شتێک نیت لەبیر بکرێیت"
-
ھەتا ئەگەر ھەموو شتێکیش لە دەست بدەم ھێشتان خوام ھەیە ئەوەش بەسە بۆ دەست پێ کردنەوە🖤..
Читать полностью…خواردنەڪەت سارد مەڪەرەوە لەبەر وێنەیەڪ
بۆ وەلامدانەوەی نامەیەڪ خوێندنەوەڪەت
مەپچرێنە ، هیچ ڪام لەو مرۆڤانەی لەپشت
ڪیبۆردەڪەوە قسەیان لەگەڵ ئەڪەیت بەقەد
ساتێڪی ژیانی راستەقینەی خۆت گرنگ نین
ژیانێڪی راستەقینە بژی ئەو برینانەی ئەیشاریتەوە
بە ئالودەبوونی تۆرەڪۆمەڵایەتیەکان سارێژ نابن
تەنها سڕڪەرێڪە بۆ برینەڪان ، برین
پاڪردنەوەو چارەسەری ئەوێ نەڪ سڕڪەر🖤..
وە لێمان دەپرسن: لە دنیا چیت کرد؟
ئێمەش ھەموو ئەو شەرافەتەی کە ھەمانە دایدەنێین و غروری خۆمان دەشکێنین و دەڵێین «پووچیمان خۆشویست، پووچیمان چنی، پووچیمان ئاودا، پووچیمان کێڵا... پووچی و پووچی»🖤
|ئامانج
کاتێك نزا بۆ ژیانێكی ئارام دەكەیت
توشی سەرسوڕمان مەبە
كاتێ خودا ھەندێ كەس لە ژیانت دەكاتە دەرەوە🤎
..
..
کاتێک کەسێکت خۆشدەوێ شەوانە نامەی دورو درێژی بۆ دەنووسی یەکسەر بۆی مەنێرە، بەڵکو بچۆ بخەوە کە بەیانی ھەستایی جارێکی دیکە بیانخوێنەوە، ئینجا بۆت دەردەکەوێت کە تۆ زۆر گەمژەیت💛»
هەستی ناو دڵم وەک هەستی میلەتی کورد وایە بۆت
ڕقم لێتە بەڵام هەمیشە پلەی یەکەمت هەیە لە هەڵبژاردەکانی دڵما 🙆🏻♀️💔..
@Em4ah
هێی پاییز
بە بارانەکانت بڵێ پرچی ئەو شۆخە تەڕنەکا
بە ئاوازەکانت بڵێ نیگارا فێری کۆچ نەکا
هێی پایز
بە وەرینەکانت بڵێ یەخەی باخچەکەیان نەگرن
بە ڕەشاباکانت بڵێ پەنجەرەکەی نەترسێنن
هێی پایز
بە چیرۆکەکانت بڵێ سەردانی ماڵی ئەو نەکا
بە چەماخەکانت بڵی مەچنە ئاسمانی نیگارا
هێی پایز
بە موعجیزەکانت بڵی سەرینەکەی ئەو ماچ بکەن
بە دیمەنەکانت بڵی شعری غروری فێر نەکەن
هێی پایز
بە ئافاتەکانت بڵێ بە کۆڵانی ئەودا نەڕۆن
به وشکە سەرماکان بڵێ لەپێش کراسەکەی بمرن
هێی پایز
شەقامەکان ئارایشتکە دیسان تا ئەو سەری ڕێگا لەگەڵت دێم
هێی پایز
شەوەکانت درێژکەوە هەموو شەوێ تا لێواری پرچو هەناسەو سەرینی لەگەڵت دێم
هێی پایز جان
ئەی وەرزە غەمگینەکەی ساڵ
تۆ هەر دێییتو من هەر ماوم
ئەی وەرزە تۆراوەکەی ساڵ
تۆ هەر دێییتوو من هەر خۆمم
ئەی ناسکترین وەرزی ساڵ
تۆ هەر دێیتو ئەو هەر نایەت..
21/9/2021🍂💔…
لە نێوان دوو ڕا دا گیـر بووم ئەوەی لە سەرمایە و پێم ئەڵێ خۆت خۆش بوێ ، ئەوەی لە دڵمایە و پێم دەڵێ خۆشت بوێن ، چ ئاژاوەیەکە لە ناو مندا💔..
Читать полностью…ناخەوم و دەشزانم کاری گەمژانە دەکەم و
بەیانی دادگایی خۆم دەکەم لەسەر ئەمشەو 🙆🏻♀️💔..
بەس بزانم تۆ چ پەیوەندیێکت بە ھەناسەوە ھەیە وا بێ تۆ تەنگترو تەنگتر دەبێ☺️💔!!
@Em4ah :)!