کۆچکردوو: مومنعەلی جوزیپور
ناسراو بە مومە
کەمانچە:فەرەج عەلی پوور
تەنیا دارێگ بۊم
کەنی ڤە پام بۊی
گەل گەل نازاران
ڤە ژێر سام بۊی
یەسە پیر بۊمە
بەرگم ڕزیایە
گەل گەل نازاران
ڤە لام تووریایە
ئەی وەی ڕەنگینە
دڵ تووریایەکەم
ڤە ئاوێ حەیات
زوڵف شووریایەکەم
چیرۆکی زەمبیل(زەنبیل) ـفرۆش
لە پێداهاتنەوە و وەڕگێڕان لە فۆلكلۆری كوردانی ئەرمەنستان: هادی عەزیزی كوردی
لە پێشدا، دەمەوێ لە سەر وشەی زەمبیل و زەنبیل بدوێین و لە سەر ئەسایێکی زمانەوانی کۆنی کوردی، بە ئەوە دڵخۆش بین کە هەر دوو وشەکە کوردییە.
لە رووی ماتڕیاڵی زمانی کوردی و شێوەزارەکان، چەند خاڵێکی زەق و بەرچاو دەکەوێتە گۆڕێ کە هەموو هەر دڵخۆشکەرن و وەک میناکی زیندووی زمانەکەمان، ئەوڕۆش بە کار دێن.
نموونە:
لە زمانی کوردیدا، زۆر جار لە شێوەزارێک بۆ شێوەزارێکی دیکە و زۆر جار لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە، پیتەکان لە رووی گوتنەوە گۆڕانکارییان بەسەر دێت، کە ئەوانەش هەمووی لە دەوڵەمەندی زمانەکەماندا خۆی دەبینێتەوە.
باران،واران
بەهار،وەهار
تەورێز،تەبرێز
“ئەنبار،ئەمبار”
زمان،زوان
وەهرە،بەهرە.
زەمبیلفرۆش،لە سەر ئەساسی راستەقینەی گوتنەکەی وەک کورمانجی ژووروو.
زەمبیلفرۆش ناوی داستانێکی کوردییە، کە مەلا حەسەنی باتەیی(1417-1491 جۆلەمێرگ)نووسیوییەتەوە.
ناوی راستەقینەی زەمبیلفرۆش، میرسەعید کوڕی میرحەسەن، لە فەرمانڕەواکانی ئامەدی باکووری وڵاتە و میر سەعید کوڕێکی جوانچاک و ئاشقە راو بووە.رۆژێک کە لە دەوری زاخۆ لە نێچیرڤانی دەگەڕێنەوە، دبینن کە خەڵکێک خەریکی ناشتنی تەرمێکن و ئەویش پرسێار دەکا، ئەوە چ بووە؟
وەڵام هات کە کورێکی گەنجی تەمەن چاردە ساڵ مردووە.هەر لە وێ میرسەعید هزر هەڵیدەگرێ و لە دەروونیدا ئەو پرسیارە لە؟خۆی دەکا کە بڵێی منیش بمرم و لە گۆریچەیەکی ئاوا تەسکدا بمنێژن؟
ئەم رووداوە وا لە سەر میر کاریگەری دەبێ کە لە گەڕانەوە بۆ کۆشک، بڕیار دەدا دەست لە میرایەتی هەڵگرێ و جلی دەرۆیشان لە بەر بکا.
ژنی میر دەست دەکا بە لۆمە کردنی و دەڵێ: ئەی میر تۆ دەستت لە میرایەتی هەڵگرت و رووت لەم ژیانە کردووە، ئێمە ژیانمان دەوێ.ئەوەی تۆ بڕیارت داوە گوناهی ئێمەی تێدا نییە.میر قسەی خێرانەکەی دەسەلمێنێ و لە شاری ئامەد(دیاربەکر)ەوە دەڕۆن بۆ شاری ماردینـ(مێردین) و دوای پرس و رایەکی زۆر پیشەیەکی مرۆڤانە هەڵدەبژێرێ کە نەکا لە لای خواکەی خۆی گوناهبار بێت، هەر بۆیە رۆژانە لە قامیشەڵانەکانی شاری مێردێن، دەست دەکا بە قامیش و شووڵ بڕینەوە و بە یارمەتی خێزانەکەی زەمبیل(سەلک)درووست دەکات و لە فرۆشی زەمبیلەکان، ژیان بەرەو پێشەوە دەبەن.
رۆژێک لە ناو هات و هاواری زەمبیل فرۆشتندا، لە ناکاو کچێکی میرزادە چاوی بە زەمبیلفرۆش دەکەوێ و لە سەر خۆ دەچێ، لە دوای بە هۆش هاتنەوەی یەکسەر بە قەرەواشێکی دەڵێت کە بچێت و زەمبیلفرۆش بۆ کۆشک بانگ بکات.زەمبیلفرۆش دەگاتە کۆشک و هەر زوو لە نیگای میرزادە تێدەگا.ئەوەی کە گرینگە ئێستا زەمبیلفرۆش دەروێشێکی تۆبەکار و کەسێکی بەحدینە(بەدین)؛ هەر بۆیە بیر لەوە دەکاتەوە کە خۆی دەرباز بکات و داوا لە خاتوون دەکات کە بچێ دەستنوێژ بگرێ و دوای نیاز لە گەڵ خواکەی بگەڕێتەوە بۆ لای. زەمبیلفرۆش بیر لەوە دەکاتەوە کە بە خۆهەڵدان لە سەربانی کۆشکەوە خۆی رزگار بکات و لە چنگ میرزادە هەڵبێت بەڵام سەرکەوتوو نابێت.میرزادە دەکەوێتە ئەو بیرەوە کە لە ناو جێدا لە گەڵ زەمبیلفرۆش نزیکی بکات، هەر بۆیە لە گەڵ ژنی زەمبیلفرۆش جێی خۆی دەگۆڕێتەوە و بە پۆشینی جلەکانی ئەو، دیسانیش هەر سەرکەوتوو نابێت.
زەمبیلفرۆش کە دواتر دەبینێت میرزادە دەستی لێ هەڵناگرێ، بە ناچاری دەگەڕێتەوە شاری ئامەد و لە دوای مردنی باوکی بە زۆری خەڵک، میرایەتی دەکات، بەڵام شەوانە دیسان بە فرۆشتنی زەمبیل خۆی بەخێو دەکات و هیچ کات سامانی میرایەتی بۆ ژیانی خۆی بەکار ناهێنێت.قەبری زەمبیلفرۆش لە گوندی سیرکوتکی سەر بە شاری زاخۆیە.
لە زۆربەی ئەو بەیتانەی کە لە سەر زەمبیلفرۆش هەیە، دەگوترێت کە گوایە خۆی لە سەربانی کۆشکەوە فڕێ دەدا یان دەڵێن، بە نزا و پاڕانەوە دەبێ بە کەو و لەوێ نامێنێ، کە هەمووی ئەوانە لەو خاڵەدا جێدەگرێ کە دەیانهەوێ حەقیقەتی ئەم داستانە بکەن بە ئەفسانە و لە رێبازی خۆی بە لارێیدا ببەن.
چیرۆکی زمبیلفرۆش یەکەمجار، وەستا جەمۆ مجێوری گوندی خەتارێ لە باکوور گوتوویەتی.
مامۆستا گێو موکریانی ساڵی 1967 زەمبیلفرۆشی لە دوای کۆکردنەوەی سەرچاوە کورمانجی و لکە زاری بادینی بە سۆرانی بە چاپ گەیاندووە.
حەیرانی ژنان ۲
ماڵە بابی من و ماڵە بابی هەتیو حەیرانێ بەرانبەرن
دو کێلی دەشین ، دوو کۆترەباریکەی لەسەرن
حەز لێ کردوویی کچ و کوری خۆشە
بەڵام دەست لێک بەردان داخ و کەسەرن
***
حەیران دەلێم لە مێرگەرۆیە
ئەسپی کوڕە حەیرانێم هاتە سەر پاشوان دەکا نسکۆیە
بریا سینگی من تات و تاتە بەرد بوایە
لێی کردباوە هەر چوار فەرزان کوڕە حەیران دەگەڵ نوێژی دەنیوەرۆیە
***
حەیرانێ وەرە سەری "سیاقۆڵ"ێ لە من بە گۆمە
لایەکم حەجەمە ئەوی دیکانەم نیزام و رۆمە
ئەگەر بە حەوت مەلای دە دوازدە عیلمم
مارە کەنەوە لە گولەکەی دە گولە مێردان
هێشتا هەر ئی کورە حەیرانێ خۆمە
وێنەیەک لە گەورەکانی ناوچەی کولیایی کاک غولامعەلی نوسرەتی ، (خەسرئاوا) عەلی شیرزادی و کوبرا نوسرەتی (حاجی ئاوا) ئەسەدوڵا نوسرەتی و فانووس حەیدەریان (ئاگای گەورە)
Читать полностью…پیرۆزە کیژان گیان،تازە سەرەتای ڕێگەیە و دڵنیام چیاکانی سەرکەوتن یەک لە دوای یەک ئەپێوی.........👌👌👌👌👌👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻
Читать полностью…چارۆکهی لای شانی ئهوا هات بهتاوێ چارۆکێ
چهتوهی سلێمانی ئهوا هات بهتاوێ چارۆکێ
جوان و مێهرهبانی ئهوا هات بهتاوێ دهسرۆکێ
چارۆکهو چارۆکێ دهبا بێت به تاوی چارۆکێ
یار قهولی پێداوم بڵێن ساز بێبێت بۆ مهندۆکێ
چارۆکهکهی سووره دهبا بێت به تاوێ دهسرۆکێ
نێوقهد وهک بلووره ئهوا هات به تاوێ چارۆکێ
یار له دنیا مهنشووره ئهوا هات به تاوێ چارۆکێ
چارۆکهی حهریره دهبا بێت به تاوێ دهسرۆکێ
بای داوه زنجیره دهبا بێت به تاوێ چارۆکێ
خۆی جوان مێردی پیره دهبا بێت به تاوێ دهسرۆکێ
چارۆکێ و چارۆکێ دهبا بێ بهتاوێ دهسرۆکێ
یار قهولی پێداوم دهچین بۆ دهسکهنهی نۆکێ
حاجی عەلی شێرزادی گەورەی بنەماڵەی شێرزادە و شووی میمکم (پوورم) کۆچی دوایی کرد پیاوێکی گەورە و قسە خۆش یادت بە خێر و ئۆغرت خێر بێ....
Читать полностью…فاتمۆکێ کوێستانمان کێلەشینە!
فاتمۆکێ چەن بە بەفر و کەوینە!
فاتمۆکێ ئەو ساڵ چ گراویم نینە!
فاتمۆکێ جەرگم هەمووی برینە!..
فاتمۆکێ بە شاخاندا داهاتم!
فاتمۆکێ شەختەی پاییزێ ئەنگاوتم!
فاتمۆکێ کوێستانمان خۆشە کوێستان!
فاتمۆکێ سێنگی تۆم باخ و بێستان!
فاتمۆکێ ماچێکم لێت بردەوە!
فاتمۆکێ بە گرێو و چۆڵەمەشکێن!
فاتمۆکێ هەوارمان پیرە سەنان!
فاتمۆکێ ڕەشماڵ و تاوڵ و خێومان!
فاتمۆکێ پاشە توو ئەو هەوارە!
فاتمۆکێ چۆڵە و بل ئاسەوارە!..
فاتمۆکێ دە نێو دەریا دا دوڕی!
فاتمۆکێ جەرگی ئالەمێت بڕی!
فاتمۆکێ ڕەببی بابت زەرەر کا
فاتمۆکێ لە جەڵەبی کاوڕی!
فاتمۆکێ کوێستانمان کێلەشینە!
فاتمۆکێ چەن بە بەفر و کەوینە!
فاتمۆکێ ئەوساڵ چ گراویم نینە!
فاتمۆکێ دە وەرە حاڵم ببینە!
فاتمۆکێ کوێستانمان چیای قەندیلی!
فاتمۆکێ توڕی نەدا مەندیلی!.........................................................
کیژان علی کرمی دختر 12ساله سنندجی که امروزدر مسابقات المپیاد محلات دررشته تیروکمان همه را شگفت زده کرد .
Читать полностью…بان بچین و بان بچین بان بچینەوە
کوردستان خوەشە دی نەتینەوە
چ بیە چە بیە چە کریایە
دەم بیە لێو بیە ماچ کریایە
ئیبرایم بیگلەری یەکێ لە گۆرانی بێژانی سەردەمی جارانی ناوچەی کولیایی