enjumeniedebishino | Unsorted

Telegram-канал enjumeniedebishino - ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

-

بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ کاناڵی ئەنجومەن : @Edebishino

Subscribe to a channel

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

📘ئافاقی ئافاقی شێعری نالی

#گوڵاڵه_دروودیان

▫️کتێبی “ئافاقی شێعری نالی” (نووسینی دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە) بێ هیچ دەمارگرژییەک، یەکێک لە سەرمایە بەرچاوەکانی ئێمەیە – لە بواری ڕەخنەی ئەدەبی – لە کتێبخانەی کوردیدا.

▫️ئافاقی شێعری نالی، دەقێکە کە ئەتوانین بڵێین لە دەلاقەی ڕەخنەی ئەدەبی مودێرنەوە سەرکەوتووانە لەگەڵ شێعری نالیدا ڕووبەڕوو ئەبێتەوە. حاشا هەڵنەگرە شێعری نالی لە زۆر جێگا لێوانلێوە لە کۆمەڵێک مێتافۆر و مانا و تەعبیرهای جۆراوجۆر؛ دەقێکە فرەچەشن و چەن توێژ. هەربۆیەش ڕەخنە و لێکدانەوەی دەقێکی ئاوەها ئەبێت لە بەرزترین ئاستدا، واتای دەستەواژەی «ماهییەتی دیمۆکراتیکی ڕەخنەی ئەدەبی» مان پێ بنوێنێت. پێم وابێت کاتێک نووسەری کتێبی ئافاقی شێعری نالی لە لاپەڕەی ۱۱ی کتێبەکەدا ئەڵێت :« کاری من کاری دووبەختییە. یان ئەوەتا بەدەستمەوە هاتووە یان نا.» وڵامی ئەو وتەیە بێ سێ و دوو ئەرێ یە . بەتایبەت کاتێک کە سنوورە دیاری کراوەکانی نێوان زانستە مرۆییەکان لە ڕەخنە و شیکاری دەقێکی ئاوادا لەسەر دەستی لێکۆڵەر لەناو ئەچێت؛ نووسەری ئەم کتێبە لە زۆر جێگا ئەو سنوورانەی بەزاندووە و سەرکەوتووانە لە ئیمکانەکانی ئەو زانستانە کەڵکی وەرگرتووە؛ بەتایبەت لە بواری فەلسەفەدا کە سەرەڕای پسپۆڕیی نووسەر لەو بوارەدا، تێکەڵیی فەلسەفە لەگەڵ ئەدەبیات و ڕەخنەی ئەدەبی لە سەردەمی نوێدا ڕوون و بەرچاوە.

▫️ئەم کتێبە کە ئەکرێ وەکوو مێتۆدێکی گشتی بۆ خوێندنەوەی دەقی کلاسیک چاوی لێ بکرێت ؛ جگە لە زمانێکی ساده که بۆ خوێندنەوەی هەر جۆرە خوێنەرێک ڕێخۆشکەرە ، بە شێوەیەکی مێتۆدێک و نوێ لەگەڵ دەقی نالیدا ڕووبەڕوو ئەبێتەوە و لە ئاکامدا دەلاقەیەکی بەتەواوی تازە و جیاواز بەڕووی خوێنەردا ئاوەڵا ئەکات کە بتوانێت بە شێوەیەکی تر نالی ( و بەگشتی شێعری کلاسیک) بخوێنێتەوە.

🔻درێژەی بابەت...

🌐‌ https://kurdishbookhouse.com/ku/100-1123/

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

مەردەخان پێشەنگی ئەو کاروانە بوو وا هەر دەهات و زیاتر دەبوو. دەنگی کرتەکرتی بەفری بن پێڵاوەکانی هەموو شنۆ و سندووسی داگرتبوو. بێ‌بڕانەوە لەغمی لێدەدا، دەستەکانی له کۆڵین و بڕین نەدەوەستان. هەر دەهات و هێزی بەفر کەمتر دەبوو. جانتایەک وەدی هات. کاروان پشوویەکی دا. مەردەخان له هیچ کوێ دیار نەبوو. دە نێو بەفر‌دا نوقم ببوو؛ وەک کەرێزه هەڵقەنێک کە خولیای دۆزینەوەی ئاوی هەیه خۆزیای دۆزینەوەی سێ چڵە ئاڵەکۆکی هەبوو. دەیزانی ئەو دیارییە دیاری شوانی زستانان نییه بەڵام دەبا وەدی هاتبا.
دەنگی تەپشۆی بەفربڕەکەی زۆر له دەنگی تەپشۆی بێستوون دەچوو، ئەوینێکی قووڵی خزابووە دڵی. بێ‌بڕانەوە دەیکوتا.

لە ناکاو دەنگ بڕا، چیا سڵ بوو، بەفر له نووزه کەوت، مچووڕکێک له دۆندی ڕەندڵەوە تا سوڵتان یاقوب به لەشی مەردەخان‌دا تێپەڕی. مەردەخان هەستایەوە یەک بە دوای یەک سێ چڵە ئاڵەکۆکی بن ڕنووەکەی بە سپایی هێنایه دەر.

کاروان وەڕێ‌کەوت، سێ‌ ئەستێره وەک خۆر دەبریسکانەوە و له سەر شانی زمێ و ئاڵکاوێ گۆرانی "خوایه وەتەن ئاواکە"یان دەکوتەوە.

کەس نەیدەدی، کەس نەیدەبیست، تەنیا مەردەخان نەبێ. چۆکی دادا، باوەشی کردەوە،  دەگەڵ ڕەندۆڵە دەست لە‌ملان له پڕمەی گریانێکی قووڵیان دا. گریان بۆ جەرگی سووتاوی سێ دایک، گریان بۆ ڕیزی کاروانێک، هەر دەهات‌ و درێژ و درێژتر دەبۆوە.


  @EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

هاونیشتمانانی بەڕێز، کوردستانیانی سەربەرز

ئەوڕۆ سێ ڕۆڵەی نەغەده، سێ ڕۆڵەی نیشتمان، ڕەزا کایشی، موحسین عەزیزی و محەمەد ڕوویان، باڵایان بەقەد باڵای هەموو کوردستان بوو. چیای سەرکەشی وڵات گلی دابوونەوە هەتا جارێکی دیکە تابڵۆیەکی تەرز و پڕشکۆ له یەکڕیزی و یەکدەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وێنا بکا.

سێ قارەمانی لووتکەشکێن، دەست له نێوقەدی ڕەندۆڵه و چاو له ئاسۆی سندووس پەیامی خەبات و خۆڕاگرییان کرد به سروودی هەرمان.

سبەینێ قەڵافەتی حەوت‌کانییان هیمالیایەکی دیکەش بەرز دەبێتەوە هەتا هەموو ئاسۆکانی وڵاتی کوردەواری چاویان له نەغەدەی نەسرەوتن بێ.

بەناوی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆوه سەرەخۆشی له هەموو کوردستان، له خەڵکی بەشەڕەفی نەغەده و له بنەماڵەی ئەو سێ ئازیزه کۆچکردووه دەکەین.

لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
۲۷ی بەفرانباری ۱٤۰۲ی هەتاوی


/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

هاوڕێیانی خۆشەویست بابەتی دانیشتنی کوردناسیی سبەینێ، ۲۱ی بەفرانبار، "شێوازی تێفکرین و نووسینی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەرریس"ه.

هیوادارم به ئاماده بوونتان دانیشتنەکە دەوڵەمەند بکەن.

/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🌏کۆڕی ۳۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: لێکدانەوەی دوو چیرۆکی "سنوور" و "نوشتوو"ی (لەیلا نوورانی)
🗣#مراد_ئەعزەمی
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ


#لێژنەی_چیرۆک 
#مراد_ئەعزەمی
#لەیلا_نوورانی

•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino                   
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

نالی و ناتەبایی ٣

نالی لە قەسیدەیەکی درێژدا باسی بەجێهێشتنی وڵات و چوونی بۆ مەککە و مەدینە دەکا. ڕەنگه ئەوە هەمان ئەو سەفەرە یەکجارییە بێ کە گەڕانەوەی نەبوو و سەرەتای غوربەتی نالی بوو. قەسیدەکە بەم بەیتەوه دەست پێ دەکا:

ئەلا ئەی نەفسی بووم‌ئاسا هەتا کەی حیرسی وێرانە
لەگەڵ ئەم عەشق‌بازانە بڕۆ بازانە ئازانە

مەبەستی لە "ئەم عەشقبازانە" کاروانی حەجه کە لەسەر ڕۆیشتن بووە. نالی لەم قەسیدەیەدا بڕیارێکی زۆر دژواری بۆ دوو کۆچ داوە. 
کۆچی یەکەم کۆچ لە خاکی کوردستان بووە. ئەگەر ئەم مەزەندەیە ڕاست بێ کە نالی لە کاتی بەجێهێشتنی دواییی کوردستان ئەم قەسیدەی هۆندووەتەوە ڕۆیشتنی نالی هاوکات بووە لەگەڵ داگیر کرانی وڵاتەکەی لەلایەن حکوومەتی عوسمانی و لەبەریەک هەڵوەشانەوەی میرنشینی بابان. نالی پێشتر کوردستانی بەئاوەدانی و لەژێر حوکمی کاربەدەستانی خۆماڵی دیوە. شێعری بۆ سوپای عاملاو و ڕێکوپێکی بابان نووسیوە.(ئەم تاقمە مومتازە کە وا خاسەیی شاهن/ ئاشووبی دڵی مەملەکەت و قەلبی سوپاهن). ئێستا "حاکمی بابان بەدەر کراون"، "چەشمەساری سەرچنار وەکوو چاوی بێ‌بەسەر لێڵاوە"، "ئەو دەشتەی جێگای یاریی یارانی حوجرە بوو"، "یەکسەر مەقامی ڕۆمییە وەکوو تیهی سەقەر". نالی خۆی بەرەوڕووی گەورەترین پرسیاری ژیانی دیوەتەوە. لەو خاکە داگیرکراوەدا بمێنمەوە یا وڵات بەجێ بهێڵم؟

کۆچی دووەم، کۆچێکی ڕۆحی و ئەگزیستانسییەل بووە. نالی ئەو پرسیارە لەخۆی دەکا ئایا پێویست نییە لە سەروبەندی پیریدا لە حاڵەتێکی وجوودیی تێکەڵاو لەگەڵ گوناح بۆ حاڵەتێکی وجوودیی پاک‌وخاوێن‌تر و مەعنەوی‌تر کۆچ بکا؟ ئەم کۆچ کردنە وجوودییە لە گوتاری ئایینیدا به "تەوبە" ناوی دەهێندرێ. نیشانەکانی کەڵکەڵەی نالی بۆ ئەم کۆچەی دووەم بۆنموونە یەکیان ئەوەیە کە هەر لە سەرەتای قەسیدەکەدا، بەتووڕەیی نەفسی خۆی دەکاتە بەردەنگ و تێی‌دەخوڕێ (ئەلا ئەی نەفسی بووم‌ئاسا هەتا کەی حیرسی وێرانە) و لە بەیتی دووەمیشدا ئەمر به "پەشیمان بوونەوە" دەکا.

کەوابوو لە بەیتی یەکەمدا سەرەکی‌ترین وشە، وشەی "بڕۆ"یە. (لەگەڵ ئەم عەشق‌بازانە بڕۆ بازانە ئازانە). زانیمان ئەم "ڕۆیشتن"ەش هەم ڕۆیشتن لە جوغرافیایێکەوە بۆ جوغرافیایێکی دیکە بووە و هەم ڕۆیشتن لە حاڵەتێکی وجوودییەوە بۆ حاڵەتێکی وجوودیی دیکە بووە.

بەڵام دەزانین مرۆڤ لە سەرەتای هەر کۆچێکی یەکجارەکیدا زیاترین مشت‌ومڕ و کێشەی دەروونی لەگەڵ خۆیدا هەیە. هەڵقەندران لە خاکێکەوە بۆ خاکێکی دیکە و هەڵقەندران لە حاڵەتێکی وجوودییەوە بۆ حاڵەتێکی وجوودیی دیکە کارێکی سانا نییە. ئەم خاکە بەجێ‌بهێڵم یان بمێنمەوە؟ ئەگەر بمێنمەوە چاوم بەرایی نادا ئەو خاکە بە داگیرکراوی ببینمەوە، ئەگەر بڕۆم چۆن ڕیشاڵ به ڕیشاڵی ڕیشەکانم لەم خاکە بپسێنم؟ لەلایەکی دیکەوە، ئایا ئەم کەسایەتییەی ئێستای خۆم لەبەریەک هەڵوەشێنمەوە یان وەک خۆی بهێڵمەوە؟ ئەگەر وەک خۆی بهێڵمەوە، خەسارێکی گەورە هەڕەشەم لێ دەکا، ئەگەر لەبەریەکی هەڵبوەشێنمەوە، کەسایەتیی من بەدرێژایی تەمەنێک ئاوا گووراوه، چۆن وا بە سانایی دەکرێ ڕوو لە هەرێمێکی وجوودیی تر بکەم و کەسایەتییەکی دیکە بۆخۆم دابین بکەم؟ بڕۆم یان بمێنمەوە؟ بگۆڕێم یان هەر ئاوا درێژە بە ژیانم بدەم؟ (من دەڵێم شاری دڵم باخ و گوڵستانە دەچم/ دڵ دەڵێ نا قەسەبەی شۆڕشی مەستانە نەچی) نالی ئەو مشت‌ومڕه دەروونییەی وا لە نێوان هانەکانی چوون و نەچوون و مانەوە و بەجێهێشتن لەئارادایه، چۆن لە شێعرەکەیدا وێنا دەکا؟ بەیتی خوارەوە پێکەوە بخوێنینەوە:


موسوڵمان! لێرە مانی خان و مانت هەر نەمان دێنێ
پەشیمان به کە دەرمانی نەمانت مایەی ئیمانە

بەڕواڵەت باسێک لەو مشت‌ومڕە بەردەوامە دەروونییە لەگۆڕێدا نییە. بەڵام وا نییە. نالی، جادووگەرانە، مشت‌ومڕێکی سامناک و ناتەباییەکی تاقەت‌پڕووکێنی لە هەناوی ئەم بەیتەدا شاردووەتەوە؛ کاتێک نەختێک وردتر بەیتەکە دەخوێنینەوە، دەبینین لە ناخی وشە بەکارهاتووەکاندا دوو وشەی "مان" و "نەمان" بەشێوەیەکی سەیر ئانگژای یەکتر بوونەتەوە:

موسوڵ"مان": مان
لێرە"مان": مان
خان‌و"مان": مان
هەر "نەمان" دێنێ: نەمان
پەشی"مان": مان
دەر"مان": مان
دەرمانی "نەمان"ت: نەمان
ئی"مان": مان

ئەو مشت‌ومڕە دەروونییەی وا هەناوی شاعیری شێواندووە و ڕەنگه هیچ به ڕواڵەتی شاعیرەوە دیار نەبێ، گوازراوەتەوە بۆ توێژی دەروونیی ئەو بەیتە سەرەتاییەی قەسیدەکە و بەیتەکەش هەر وەک ڕواڵەتی شاعیر ڕەنگه چی لێ دیار نەبێ. بەڵام دەروونی هەردووکیان ـ شاعیر و شێعرەکە ـ تەژی لە دژوەستانێکی هەتاهەتایین. نالی ئاوا کۆشکی کەلام ئاوا دەکا.
 
#ڕەهبەر_مەحموودزادە

/channel/dr_rehber
/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🌏کۆڕی ۳۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: نیشانەناسیی کۆمەڵایەتی و ڕەنگدانەوەی لە چیرۆکەکانی "سنوور" و "نوشتوو"دا
🗣#سارا_خەنشا
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ


#لێژنەی_چیرۆک 
#سارا_خه‌نشا
#لەیلا_نوورانی

•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino                   
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🌏کۆڕی ۳۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: گمە و گەمەی فلاشبەک له دوو چیرۆکی ئێپیزۆدیکی "نوشتوو" و "سنوور" لە نووسینی یای لەیلا نوورانی
🗣#ئاسۆ_جەودەت
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ


#لێژنەی_چیرۆک 
#ئاسۆ_جەودەت
#لەیلا_نوورانی

•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino                   
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🌏کۆڕی ۳۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: گمە و گەمەی فلاشبەک له دوو چیرۆکی ئێپیزۆدیکی "نوشتوو" و "سنوور" لە نووسینی یای لەیلا نوورانی
🗣#ئاسۆ_جەودەت
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ


#لێژنەی_چیرۆک 
#ئاسۆ_جەودەت
#لەیلا_نوورانی

•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino                   
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

هاوڕێیانی خۆشەویست

ڕوژی پێنج‌شەممه ڕێکەوتی ۷ی بەفرانبار پێنجەمین دانیشتن له زنجیرەدانیشتنەکانی تاوتوێ کردنی ئەندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد، له ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەڕێوە دەچێ.
دانیشتنەکە کاتژمێر ۳ دەست پێ دەکا.


/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🌏کۆڕی ۲۱ی گوڵانی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: ئه‌ندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد (بەشی یەکەم)
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰ماوه: ۵۷:۱۶
🔋قەبارە: ۲۴.۳ مێگابایت

#لێژنەی_ڕووناکبیری
#مەسعوود_محەمەد
#ڕەهبەر_مەحموودزادە


•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

هاوڕێیانی بەڕێز

دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ کە تایبەتە به بەشی کوردناسی، تەرخان کراوه به لێکدانەوەی ژیان و کەسایەتیی "شەریف پاشای خەندان".

هیوادارین هاوڕێیان بە بەشداریی چالاکانەیان دانیشتنەکە دەوڵەمەند بکەن.
/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

کورتە یادداشتێک بەبۆنەی بڵاو بوونەوەی دوو دەفتەری شێعری شاعیری بەتوانا یوونس ڕەزایی


ـ بە دەراوەکانی باخەوە، یوونس ڕەزایی، چاپەمەنی مانگ، ۱٤۰۱
ـ سوێند به فورات، یوونس ڕەزایی، چاپەمەنی مانگ، ۱٤۰۱


چامەکانی دەفتەری "بە دەراوەکانی باخەوە" دووبارە داڕشتنەوەی دەقی فۆلکلۆرین؛ کۆمەڵە دەقێک کە بەشێوەی پۆلی‌فۆنی هاوکات چەندین دەنگیان لەخویاندا هەڵگرتووە. کە باسی دەقی چەنددەنگ دەکەین، دەکرێ ئەو دەنگاودەنگ بوونه بە چەند شێوەی جۆراوجۆر خۆی دەرخا؛ شێوازێک ئەوەیە دەنگه جیاوازەکان، بەجیا و بە نۆرە لەناو دەقدا دەور بگێڕن و دواتر ئەو دەنگانه لە گشتایەتی دەقدا یەکێتییەک پێک بێنن. لەم شێوازەدا ئەگەر دەق وەک یەکەیەکی گەورەتر ئەو کۆمەڵە دەنگانە پێکەوە کۆ نەکاتەوە، دەکرێ ئەم دەنگە جیاوازانە هێڵ به هێڵ و تاڵ به تاڵ لێک هەڵاوێردرێن. واتە دەنگەکان تێکەڵ بوونه بەڵام لەناو یەکدا نەتواونەتەوە.

شێوازی دووەم ئەوەیە دەنگە جیاوازەکان لەناو یەکدا بتوێنەوە و لەگەڵ ئەوەی گشت دەنگەکان لەناو دەقدا ئامادەن، لێک هەڵاواردنی دواییان کاری نەکردە* بێ. چەنددەنگ بوونی شێعرەکانی دەفتەری "بە دەروای باخەوە" بەم شێوازەی دواییە. 

ئەگەر دەقی فۆلکلۆر بەگوێرەی سروشتی خۆی لەباری زمان و ڕاوێژ و ڕوانینەوە مۆرکی ناوچەیی بوونی بە زەقی پێوە دیارە، ئەوا دەقەکانی ناو دەفتەری "بە دەراوەکانی باخەوە" بەگوێرەی سروشتی چەنددەنگیان سنووری ناوچەیی بوونیان هەڵبواردووە و "باڵایان بەقەد باڵای نیشتمانە":

کچ دەڵێ:
ئەمن لە شانم کردووەتەوە ڕووسووریی شەقام
کردوومەتەوە بەر بوێریی ئەو شارەی ناوی سابڵاغە
ناوەڵا ئەوان باژێران ئێستەکێ پێی دەڵێنەوە
                  پیرە کۆبانێ
دێمەوە به خۆفی گوللە و مەجالی بریندا
تا دەگەمەوە سنووری هەناسەکانی کوڕەحەیرانێ
ئاڵایەک بە دیاری دێنم
ڕەنگی لە دەنگی خۆر دەچێ و
باڵای لە بزەی حەدەحەدی شەقامەکانی سەر لە ئێوارەی
                        بۆکانێ

ئەوە دەنگی حەیرانە کە خوێنەری کورد دەیبیسێ، بەڵام حەیرانێک کە لە سەدەکانی هەژدەیەم و نۆزدەیەمەوە قەڵەمبازێکی داهێنەرانەی داوەتە سەدەی بیست و بیست و یەکەم و لە چاوە خانووەکان و بگرە لە شانشینەکانی ئەدەبی جیهانی و ئاوانگارددا خەریکە جێگایەک بۆخۆی دەستەبەر دەکا.

بەڵام چامەکانی دەفتەری "سوێند به فورات" ڕێک سروشتی ڕووباریان هەیە. وەک چۆن ڕووبار لە ڕەوتی ڕێ‌کردنی ڕووبارانەی خۆیدا کوێستان و گەرمێن وەک یەک دەگرێتە باوەش، هەناوی دۆڵ و دارستان پڕ دەکا و بە لادێ و شاردا تێدەپەڕێ و بە یەکجاری له شوێنێکدا پەنگ ناخواتەوە، ئەو چامانەش هەر ئاوا ئیماژی شاعیرانە و گێڕانەوەی چیرۆک‌ئاسا، وەک یەک لە بەستێنی خۆیاندا لە باوەش دەگرن؛ ڕیوایەتی سوورریالیستی لەناو ڕاستییە مێژووییەکاندا دەتوێننەوە و دەنگی نەرمی فۆلکلۆر لە دەنگی شکۆداری دەقی پیرۆز دەهاڵینن. بەڵام لێرەشدا "منی شێعری" بەقەد هەموو نیشتمان هەراش بووە و هێندەی "سەردەم" و بگرە هێندەی "سبەینێیەکی ڕووناک" هەڵیداوە و مۆدێڕن بووە و لە مەجلیسی بوێژە دیواندڕەکانی ئەدەبی پێشکەوتوودا قسەی بۆ کوتن پێیە.

دەڵێم تابووتێک بنووسم، لە توانای وشەدا نەبێ
تەختی لە داربەڕووەکانی ئیلام
چوار دەوریشی
دار هەناری دەست کچێکی هەورامانی کە مزر بوو
دار گێلاسی دەشتی لاجان
کە لە گوێن گۆی مەمکی کچێکی ئەویندار ... تورت
دار هەرمێی سەردەشت ... که کێویم
وەک چی ... که کێوی بێ و مێوینە
         ئێوە بیڵێن؟


* کاری نەکرده: کاری مەحاڵ

/channel/dr_rehber

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

ئاگادارییەک لەلایەن لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆوه

ئەندامان و هۆگرانی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ ئاگادار دەکەینەوە هەموو دانیشتن و کلاسەکانی ئەنجومەن، هەتا ڕاگەیاندنی دواتر ڕادەگیرێن.
هیوادارین بتوانین له هەل‌ومەرجێکی لەبار و گونجاودا درێژه به چالاکییەکانمان بدەینەوە.
/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

بۆ مەردەخان قارەمانی چیای ڕەندۆڵە

فەرهاد بابۆڵی

مەردە‌خان بەرد بە بەردی ئەو دەر و کێوانەی دەناسی. له نێو کەژ و چیاکان‌دا زۆر حەیران و لاوکی چڕی‌بوو. زۆر شەوان له کاتی شەوێن‌دا له حەوشە و هەوێزەکانی ڕەندۆڵە بە هانای له‌دایک‌بوونی بەرخ و کاریلەکان هاتبوو و له تەنیشت تینی کەڵەکوورانەکە گەرمی ڕاگرتبوون و هەتا گزینگی سبەینان وەک مامایەکی دڵۆڤان چاوەدێری دەکردن. ئەوکات مەڕ بۆ دۆشین دادەگەڕا بەرخێک بە دەست و مەڕەزاوێک بە دواوە له بەردە‌بێر نزیک دەبووەوە. بێری بەرەو پیری دەچوون و بە دەم قاقا و پێکەنین هەرایان لێدەکرد:
ــ دەوڵەت زیاد مەردە‌خان.
ــ ڕاوەستاو بن بێرینه.

ئەوێ ساڵێ زستانێکی قورس زمێ و ئاڵکاوێی داگرتبوو. هەموو ئێواران و شێوان باڕن و کڕێوە له لووتکەی ڕەندەوڵە و بابۆڵە هەڵیدەکرد و شیو و دۆڵی دەتەپاند. ئالیک و تفاق له کەمێی دابوو. خەڵک دڵەڕاوکێی ئاژەڵەکانیان لەبەر بوو. له مزگەوت و نێو دێ و ماڵان هەر باسی بەراوردی دەغڵ‌ودان و تفاق بوو. قەدەرێک بوو منداڵ نەچووبوونە قوتابخانە، ڕێ‌وبان بەسترابوون. زستان باشاری له هەمووشت بڕیبوو.
چێشتانەیەکی سارد، مەردەخان له سەربانی ماڵان‌‌ڕا چاوی دە دەشتی شنۆیه بڕیبوو. جار جارەش دەسووڕاوە و بە پشووسواری دە چیای ڕەندۆڵە ڕادەما. له پڕڕا ڕەشاییەک بیری پێ تیژ کرد. ڕەشاییەکی دوور و کز، وەک وەی وابوو چاوی ڕەشکە و پێشکەی بکا زۆری گوێ نەدایه. له بەرپاڵی ماڵان سەوەڕ دەستی پێکرد. خەریک بوون بۆ لای ڕەشاییەکە غاریان دەدا. دەمێک پێچوو، مێگەلی سەیان چواردەوری تارماییەکەیان‌ دا. زۆر گورج و گۆڵ بە نەردیوانەکە‌دا شۆر بۆوە، دەستی دا گۆچانێک و بە پەلە و شەقاوی درێژ بەفرەکەی شەق دەکرد. چغی له سەیان کرد. کەسێک له نێو بەفرەکە بە‌حاستەم نووزەی دەهات. سەرما و کڕێوە بڕستی لێ‌بڕیبوو. دەستی دایه بن پیلی و له سەر شانی دانا. هێور هێور بەرەو ماڵ وەڕێکەوت.

ــ دایه دایه
ــ ئەوەتام ڕۆڵە. له هۆڵێمە.
ــ بگەیه پێخەوێک ڕاخە.
ــ ئەی له خۆم لێقەوماوێ ئەوە کێیه؟؟
ــ نازانم، تکایه زوو به.

دوور له سۆبەکە پێخەویان ڕاخست، جلەکانیان گۆڕی. پاش ماوەیەک وە جووڵە کەوت. ناڵە ناڵی لێ بڵیند بوو:

ــ هاوڕێ ..... هاوڕێ ..... هاوڕێکانم؟؟
ــ هاوڕێکانت چی؟؟؟
سەری بەلارەوە نا. هێزی دووانی نەبوو، قسەی بۆ نەدەکرا.

مەردەخان چاوی تێ‌بڕیبوو، نەیدەویست زەختی بخاتە سەر، دەگەڵی له‌سەرەخۆ بوو.
له جلەکانی‌ڕا دیار بوو شاخەوانە. ئەو له هەموو وەرزەکان‌دا دەیدیتن کە بۆ شاخەوانی ڕێگای لووتکەی ڕەندۆڵەیان دەگرتەبەر.
چاوی کردەوە هەرچۆنێک بێ تێی‌گەیاند کە له هاوڕێکانی هەڵبڕاوە؛ ئەوان چوار کەس بوونە و له کاتی دابەزین‌دا، ڕنوو لێیدان و لێک دابڕاون.
مەردەخان وەک هەمیشه گورج و گۆڵ و بەپەله، خۆی توند کرد و بە نێو باڕن و کڕێوە‌دا دەگەڵ سەبەڵەک وەڕێ‌کەوتن. ڕادەی باڕن ئەوەندە بوو دەست‌بە‌جێ شوێن پێکانی پڕ دەکردەوە. چاو چاوی نەدەدیت؛ بەڵام بە چاو نا بە هەست، ڕەوگەی ڕێگاکەی دەناسی و له ڕۆیشتن نەدەسڵەمێوە. گەڕان و پشکنین سوودی نەبوو. وێدەچوو تەزووی ساردی کوێستان هەستی بۆنێی سە بەڵەکیشی له کار خستبێ. بێ‌ئاکام بەرەو ماڵان گەڕانەوە.

مەردەخان ئەو کەسه نەبوو چۆک دادا و بێ‌هیوا بێ. بۆ بەیانی خەڵکی زمێ و ئاڵکاوێ وەک مار و مێروو ڕێگای دۆڵی نێوان ڕەندۆڵە و بابۆڵەیان گرتەبەر. له پێش هەمووان‌دا بە هەنگاوە به بڕشتەکانییەوە بەفری شەق دەکرد و ڕێگای دەبڕی، جارجار تیژاوڕێکی دەداوە و به دەنگێکی مێرانە هەرای دەکرد:

ــ زووکەن کوڕینە زووکەن، کاتمان نییە. زووکەن دەی، دەبەر دەستتان مرم.

پاش دانێک بەفر کۆڵین و ڕنوو بڕین دەستکەوتێک شین نەبوو. سەرما و برسێتی گوشاری هێنابوو. هەمووان له شان و پیل کەوت‌بوون. مەردە‌خان هێشتاش لێ‌نەکەوتبوو، وەکوو ئەسپێکی تووڕه هەروا کۆرژنی دەکرد و دەیحیلاند بەڵام هیچ شتێک وەدیار نەکەوت.
شەوێکی زۆر سەخڵەت بوو؛ وەک شەوی زەیتوونێ وابوو. تفت هەڵاویشتبا دەیبەست. ساماڵێکی سارد و بێدەنگ؛ ئەوەندە مەند و بێدەنگ کە مەردەخان لێی‌ترسا. ترسا نەکا له هەناوی ئەو بێدەنگییه‌دا دەنگێک و دەنگۆیەک هیواکانی پووچەڵ کاتەوە.

سپێدە، مەلابانگدانێ وێڕای خەڵکی ئاوایی تێهەڵبوون. ڕەندۆڵە وەک ورچێکی سپی، سامناک دیار بوو؛ دەتکوت شتێک یا کەسێک پەلاماری بێچووەکانی داوە، هەر گەڤی دەدا. بەڵام مەردەخان چ سامی نەبوو. ئەو زۆری ڕەندۆڵە دیبوو، زۆر شەوان بلوێری بۆ ژەنی‌بوو، لاوکی بۆ چڕی‌بوو. له سەر سینگی ڕاکشابوو و کوڵی دڵی بۆ هەڵڕشتبوو. ئەویش به بای فێنک و سروەی نیان لاواندبوویەوە و میوانی وچان و حەسانەوەی کردبوو. دەیزانی ڕەندۆڵە زۆر دڵۆڤانە، دەیزانی ڕەندۆڵەش چەند شەوە خەو له چاوی زڕاوە. ئەو دابی میوانگری لەو چیایانە فێر ببوو بۆیەش دەیزانی خانەخوێکەیان زۆر ڕوح‌سووک و دڵفراوانە. بەڵام دەگەڵ قەدەر چ ناکرێ و چ حیلاج نییه.  👇👇

@EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🌏کۆڕی ۱٥ی بەفرانباری ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: "هیوا به داهاتوو" وەکوو مەرجی خەبات له شێعری هێمندا
🗣ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات:  ۳٦:۲۷ خولەک
🔋قەبارە: ۲۱.۸٦ مێگابایت

#لێژنەی_شێعر_و_ڕەخنە
#ڕەهبەر_مەحموودزاده
#مامۆستا_هێمن_موکریانی


•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino                   
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🌏کۆڕی ۳۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: لێکدانەوەی دوو چیرۆکی "سنوور" و "نوشتوو"ی (لەیلا نوورانی)
🗣#مراد_ئەعزەمی
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ


#لێژنەی_چیرۆک 
#مراد_ئەعزەمی
#لەیلا_نوورانی

•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino                   
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

پاش ئەوەیکە بەشی چیرۆکی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ دانیشتنێکی تایبەتی بۆ دوو چیرۆکی"نوشتوو و سنوور"ی خاتوو لەیلا نوورانی پێک‌هێنا، بەڕێز کاک مرادی ئەعزەمی خۆشەویستیش لێدوانی خۆی له مەڕ ئەو چیرۆکانە بۆ ناردووین و ئێمەش له خۆراوە بۆتانی دادەنێین.

/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🌏کۆڕی ۳۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: سێ سرنجی چیرۆکناسانە
🗣#دوکتور_ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ


#لێژنەی_چیرۆک 
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
#لەیلا_نوورانی

•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino                   
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🌏کۆڕی ۳۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: لێکدانەوەی چیرۆکی "نوشتوو"ی (لەیلا نوورانی) بەپێی مۆدێلی گێڕانەوەناسیی ژێرار ژێنێت
🗣#فەرهاد_بابۆڵی
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ


#لێژنەی_چیرۆک 
#فەرهاد_بابۆڵی
#لەیلا_نوورانی

•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino                   
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🌏کۆڕی ۳۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: نیشانەناسیی کۆمەڵایەتی و ڕەنگدانەوەی لە چیرۆکەکانی "سنوور" و "نوشتوو"دا
🗣#سارا_خەنشا
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ


#لێژنەی_چیرۆک 
#سارا_خه‌نشا
#لەیلا_نوورانی

•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino                   
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🌏کۆڕی ۲۳ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: مێژووی میرنشینی موکری
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ٥۹:٥۱ خولەک
🔋قەبارە: ۲۲.۲۷ مێگابایت

#لێژنەی_کوردناسی
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
#مێژووی_میرنشینی_موکری

•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino                   
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

ئەدەبیات چ کارتێکردنێکی لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیه؟
ئالێن دۆ باتێن هەوڵ دەدا وڵامی ئەم پرسیاره بنچینەییه بداتەوە.
/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

دوو کۆمەڵەشێعری شاعیری عەرەب غاده سەمان که لەلایەن خاتوو سارا خەنشاوە وەرگێڕدراون، چاپ و بڵاو بوونەوە.

ئەم دەفتەره شێعرانە بەناوەکانی

ـ هەرمان ساتی ئەوینە
ـ خۆشەویستی خەیاڵی

لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی 49books ەوە له دەرەوی وڵات بڵاو بوونەتەوە.

/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

شێعر: سوارۆ
شاعیر: یوونس رەزایی
لە کتێبی "بەدەراوەکانی باخەوە"
/channel/dr_rehber

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

ـ بە دەراوەکانی باخەوە، یوونس ڕەزایی، چاپەمەنی مانگ، ۱٤۰۱
ـ سوێند به فورات، یوونس ڕەزایی، چاپەمەنی مانگ، ۱٤۰۱

/channel/dr_rehber

Читать полностью…

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

دانیشتنی سێیەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۱۵ی خه‌رمانانی ۱٤۰۱ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات

🗣دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۵۵:۳۰ خولەک
🔋قەبارە: ۱۹.۱ مێگابایت

#کۆرسی_ئەدەبناسی
/channel/dr_rehber
/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…
Subscribe to a channel