👆👆
بەندەر ماوەی بیست و سێ ساڵ بە نامرادی له زینداندا دەمێنێتەوە. هەر چەند به شێوەیەکی کاتی و بەربەست و جارجاره، فێری هەندێک زانیاری کراوە بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیه کە ئەو وەک مڕۆڤێک له هەموو چەشنە ئازادی و مافەکانی بێبەش بووە و ئیدی سەر بە هیچ زمان و ئایین و نەتەوەیک نییه؛ یانی چ فەزایەکی تایبەتی بۆ هەڵنەرەخساوە تا وەک هەموو مڕۆڤەکان قۆناغەکانی ڕوشتی جەستە و کەسایەتی و مەعریفەیی بپێوێ. ئەو کەسێکە پاش ئەوەیکە دوو جار لە ماوەی زیندانی بوونیدا دەرفەتی دەربازبوونی بۆ دەرەخسێ، کەچی به هۆی فێرنەبوونی مەهاڕەتەکانی ژیانێکی سەربەخۆ دەستەوەستان دەمێنێتەوە و ناچار به هاسانی دەستبەسەر دەکرێتەوە و دێتەوە بەندیخانە.
پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دامەزرانی دەسەڵاتی هاوپەیمانان له عێراقدا، ئەوجار بە هۆی سەیر و سەمەرهبوونی چیرۆکی منداڵێکی ئاوا له بەندیخانە، بۆ جارێکی دیکە بەندەر دەکەوێتە زیندانی پڕۆپاگەندای میدیایی و گرێبەستی کۆمپانیاکانی هەواڵنێری. ئەو پێشهاتە بە کورتی یانی ئەوەیکە ڕاستە ئاڵوگۆڕی سیاسی و دەسەڵات ڕوویداوە بەڵام بۆ تاکی لێقەوماوی ئەو جوغڕافیایه ئەوەی ماوەتەوە هەر کۆیلەتی و بەندایەتییه.
ڕۆمانی بەندەر فەیلی به زەق کردنەوەی فەردییەتی تاکەکان لە کۆمەڵگایەکی داخراو و فاشیستیدا، ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەکات کە مڕۆڤەکان له سیستمێکی داخراوی سیاسیدا بەدەر له هەوێتییه جەمعێکان وەک تاکیش، تەنانەت تاکێکی ڕووت و قووت، بە دایمە دەچەوسێنەوە.
@EnjumenEdebiShino
هاوڕێیانی هێژا
ڕۆژی پێنجشەممه، ڕێکەوتی ۲٤ی ڕەشەمە حەوتەمین دانیشتن له زنجیرە دانیشتنەکانی تاوتوێ کردنی ئەندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد بەڕێوە دەچێ.
ئەم دانیشتنە دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ له ساڵی ۱٤۰۲دا دەبێ و کلاس و دانیشتنەکانمان هەتا کۆتایی پشوودانی ڕەسمیی نەورۆز بەڕێوە ناچێ. هیوادارین هاوڕێیان پشوودانێکی خۆش و شادیان هەبێ
/channel/EnjumeniEdebiShino
🌏کۆڕی ۲٦ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔰تەوەر: ئاوڕدانەوەیەک لە ئەزموونی شێعریی جەلال مەلەکشا
🗣ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ٤۳:٦خولەک
🔋قەبارە: ۳۰.۹۹ مێگابایت
#لێژنەی_شێعر_و_ڕەخنە
#ڕەهبەر_مەحموودزاده
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino
لە کۆتاییشدا جەنابی قازی باسی لەوە کردووە پاش ئەوەی ڕووسەکان پاشەکشەیان کرد ئەوان گەڕاونەتەوە شنۆ. کە دێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان دەبینن ڕووسەکان هەموو شوێنێکیان کاول کردووە. ماوەیەکی زۆر خۆیان ماندوو کردووە هەتا دۆخەکەیان هێناوەتەوە سەر ڕەوتی ئاسایی جاران:
" ....کاتێک بههاری 1334 (ک.مــ)[بەهاری ١٢٩٥ی کۆچیهەتاوی] گهڕاینهوه نهرزیوێ، هەموو کتێبهکانی بابم- که زیاتر لە چوارسهد بهرگێک دەبوون- یان سووتێندرابوون یان به شمشیران دڕاندبوویانن. چاڵە گهنمەکانیان دەردابوو و[گهنمهکانیان] دهگۆڕێ کردبوو، هەتا ئەو جێگایەی بۆیان کرابوو ئاژهڵهکانیان لهگهڵ خۆیان بردبوو، ئەوەی بۆشیان نەبردرابوو کوشتبوویانن... "
[1] - لە مانگی گەڵاڕێزانی ١٢٩٤ (ک. هـ) کۆتایی بە ساڵی 1333 (ک. مـ) هاتووە. کەوابوو ڕێکەوتی ڕووداوەکە ساڵی ١٣٣٤ (ک. مـ) بەرامبەر بە ساڵی ١٢٩٤ (ک. هـ) بووە.
[2] - 1914 زایینی
[3] - نووسەری ئەو دێڕانە وەک شنۆیییەک زۆر جاری وابووە لەناو شارەکەی خۆیدا، کە بەرزایی ١٥١٤ میترە، سەرمای ژێر ٢٠ پلەی سیلیسیووسی لە مانگی بەفرانبار و ڕێبەنداندا بە تاقی کردووەتەوە. جا چیا سەرکێشەکانی ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای شار کە بەرزایییان ٣٠٠٠ هەتا ٣٦٠٠ میتر لەسەرووی دەریاکانن، دەبێ پلەی سەرمایان تا چ ئاستێک داببەزێ؟
[4] - مەبەستی دانیشتوانی ناوچەی پیرانشارە.
👇👇👇👇
/channel/muhsinceldiyani
🔵ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا خولێکی سەرهێڵی فێرکاریی ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتوو بۆ گەورەساڵان بەڕێوە دەبات .
🟢دەرفەتی ناونووسی تا ٣٠ی ڕێبەندان
🔴خولەکە سەرهێڵە و لە تێلێگرام بەڕێوە دەچێت.
⚪️بۆ ناونووسی و زانیاریی زیاتر پەیوەندی بگرن بە:
هەڵگورد شنۆیی
@HalgurdShnoyi
هەژار شنۆیی
09014191988
سارا خەنشا
09141668648
/channel/EnjumeniEdebiShino
هێرشی ڕووسەکان بۆ دەڤەری سندووس، شنۆ و لاجان لەسەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانیدا
بەشی دوو
✍: موحسین جەڵدیانی
لەپاش پاشەکشەی خەلیلپاشا لە ئەو بەشەی کوردستان و هێرشی ڕووسەکان بۆ دەڤەری شنۆ و سندووس و لاجان، لە ئاستی چاوەنواڕیدا سەرچاوەمان لەبەر دەستدا نەبوو هەتا بەوردی مێژووی ئەو دەڤەرانە بنووسینەوە بەڵام بەو حاڵەشەوە توێژەری ئەو وتارە هەوڵی داوە، بەو سەرچاوانەی لەبەر دەستی دابووە باسی هێرشی ڕووسەکان بۆ ئەو دەڤەرانە بکات و دواتریش لە زمانی چەند کەسێكەوە - کە یان خۆیان شاهیدی ڕووداوەکان بوونە، یان لە زمانی بابوکاڵیانەوە بۆیان گێڕدراوەتەوە - ڕووداوەکانی ئەو سەردەمی ئەو دەڤەرە بنووسێتەوە. پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێ، توێژەری ئەم بابەتە خۆی لەگەڵ بەشێک لەو ئازیزانە وتووێژی کردووە و بۆ یەکەم جار لە کەناڵی "شوناس" لە زمانی ئەو بەڕێزانەوە ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە.
ڕیوایەتی شەریفودەولە کارگوزاری حکوومەتی ئێران[1]
لە لاپەڕەکانی پێشوودا باسی ئەوەمان کرد شەریفودەولە کارگوزاری حکوومەتی ئێران، باسی ئەو کارەساتەی کردبوو کە ڕووسەکان، لەپاش هێرشیان بۆ دەڤەری مەهاباد، بەسەر دانیشتوانی ئەو شارەیاندا هێنابوو. هەروەها ناوبراو لە کاتی نووسینی ڕاپۆرتەکانی خۆیدا باسی دەڤەری شنۆ و سندووسیشی کردووە لە یەکێک لە ڕاپۆرتەکانیدا نووسیوەیە:
" ئێستا لێرە ژمارەی قشوونی ڕووس بە سوار و پیادە و تۆپخانەوە لەوانەیە لە ٢٥٠٠ کەس زیاتر بێ کە دوێنێ بەرەو ساوجبوڵاغ و سندووس و شنۆ وەرێکەوتوون و هەنووکە زیاتر لە دووسەت کەس لە ورمێ ماونەتەوە.[2]
دەسبەجێ لە دوای ئەو ڕاپۆرتە، کارگوزاری تەورێز بەپەلە ڕاپۆرتێکی دیکەی ئامادە کردووە. ڕاپۆرتێک کە بە دوای گەیشتنی ڕاپۆرتی نوێنەری "ورمێ" ئامادە کراوە و باسی ئەوەی کردووە کە ڕووسەکان سێ کەشتییان هێناوەتە نزیک گوندی "ڕەشەکان و دزە و داشئاغول" و ئەو دەڤەرانەیان بۆمباران کردووە. لە ڕاپۆرتی کارگوزاری ورمێدا نووسراوە:[3]
"... ڕووسەکان سێ کەشتیی بایی و هەڵمییان بە چەند تۆپەوە ناردووەتە ناوچەی دۆڵ کە بە دەریاوە نووساوە و چەند ڕۆژە لەوێ لەنگەریان گرتووە. پێرێ دێیەکانی "ڕەشەکان و دزە و داشئاغول"یان بۆردمان کردووە و دوو گوللە تۆپیان بەوێوە ناوە. بەڵام خەسار و سەدەمەی زۆریان لەو شوێنانە نەداوە. وەک دەردەکەوێ مەبەستیان تۆقاندنی عەشایر و هەڕەشە لێکردنیان بووە. موجاهیدەکانیش دوای سووکە شەڕێک لەگەڵ سندووسییەکان و هاتنی ئەمیرولعەشاییر و پێشگێڕەوەیی لە شەڕ لە سندووس ڕۆیشتوون، لە لایەن عوسمانییەکانەوە بانگ کراون بۆ ئەوبەر ..."[4]
تەنانەت پاش گەیشتنی ئەو ڕاپۆرتەش، حکوومەتی ناوەندی نەیتوانیوە کارێک بۆ خەڵکی دەڤەرەکە بکات. حکوومەتی ناوەندی توانای ڕووبەروو بوونەوەی لەگەڵ هێزێکی گەورەی وەک ڕووسیەی تێزاری و هاوپەیمانەکەی واتا بریتانیا نەبووە، چون ئەو دوو زلهێزە بە نهێنی لەگەڵ یەک ڕێککەوتبوون بۆ ئەوەی باکوور و باشووری ئێران لەنێو خۆیان دابەش بکەن.
****
[1] - ئەم نووسراوەی لێرەدا دەیخوێننەوە، بەشێکە لە بابەتێک بە ناوی " ٧ بەڵگەی ڕاتڵەکێن" کە لە لایەن "پەرویز ئیسفەهانی"یەوە گردەوەکۆیی کراوە و لە ژمارەی ٤٩٦ی ڕۆژنامەی ڕەستاخیز، یەکشەممۆ ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ٢٥٣٥ (19/12/1976)دا بڵاو کراوەتەوە.
[2] - ٥ی موحەڕڕەمی ١٣٣٣ (ک.م)- شەریفودەولە ٣٦٠٩ [١٤ی نۆڤامبری ١٩١٥ی زایینی] [هەینی ٢٠/خەزەڵوەری/١٢٩٤]
[3] - وەزارەتی کاروباری دەرەوە-موحەڕەمی ١٣٣٤ [١٩١٥ زایینی][خەزەڵوەری/ ١٢٩٤] ژمارەی ٤ دەرخستنی ڕەمزی تەورێز.
[4]- ١٩ی زیحەجەی ١٣٣٣-٣٥٥٨- شەریفودەولە[ ٢٩ی ئۆکتۆبری ١٩١٥ی زایینی] [چوارشەممە ٤/ خەزەڵوەری/ ١٢٩٤]
ماویەتی
👇👇👇👇
/channel/muhsinceldiyani
📕 ئەو نانە نانە، ئەمڕۆ لە خوانە
✍ ئیسماعیل شەمس
♦️ماوەیێکە جەماعەتێک کە پسپۆڕی بواری مێژوو نین لە مێژوو وەکوو ئامرازێک بۆ جووڵاندنەوەی هەست و سۆزی گەلی کورد کەڵک وەردەگرن و تا دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە یا بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆیان دەستکاری مێژوو ئەکەن. لەیرە و لەوێ دەبیسین کە جارێک کوردستان بە لانکی مرۆڤایەتی دەزانن و دەڵێن کە ژیان لەم ئەرزە سەری هەڵداوە. دەڵێن نوح و ئیبراهیمی پێغەمبەر(ع) کورد بوون و خۆدا ئەویستای بە زمانی کوردی بۆ مرۆڤ ناردووە. دەڵێن کوردەکان خاوەنی ئایینی میتران و ئەم ئایینە لە کوردستانەوە بۆ جیهان پەرەی سەندووە. دەڵێن سوومریەکان کوردن و بە دڵنیایی و قەتعییەتێک کە بیسەر و خوێنەر هیچ شکێکی لێنەکات زمانیان بە کوردی پێناسە ئەکەن و کاتێک لێیان دەپرسن ئەوان تەک خەڵکی شاخەکان لە کوردستانی ئەمڕۆ دایمە لە شەڕ بوون، وڵام ئەدەن: ئەمە ئاساییە و شەڕی کوردی شاخ و شار(دەشت) بووە. دەڵێن لە گووتی و کاسی بگرە تا هووری و لۆلۆبی و عیلامی و ئۆرارتۆ هەموو کورد بوون و کوردەکان لە سەردەمی فەراعینە مێسریان گرت و قاقەزی پاپیرووس ساختەی کوردە. دەڵێن کۆنترین ئۆستوورەکان هی کوردن و گەلەکانیتر ئۆستوورەی کوردیان دزیوە و بە ناوی خۆیان تۆماریان کردووە. دەڵێن فەلسەفەی یوونان هی یوونانیەکان نیە و سەرەتا مۆغەکانی کورد لە فەلسەفە دواون و ئەفلاتوون و ئەرەستوو قەرزداری فەلسەفەی مادی و کوردین. دەڵێن ئاژەڵداری و کشتووکاڵ و ژیانی نیشتەجێبوون و شارۆمەندی لە کوردستان دەستی پێکردووە و جیهان لە کوردەکان فێری ئەم شتانە بووە. دەڵێن یەکەم خەت و ئەلفوو بێ هی کورد بووە و تەنانەت لە نووسراوەکانی ئیبنی وەحشییەیش وەکوو بەڵگە بۆ سەلماندنی ئەو ئیددیعایە کەڵک وەردەگرن. کاتێک توێژەر و پرۆفیسۆرێکی مێژوو بە پێی بەڵگەنامە پێیان دەڵێت ئەوە ساختەیە
https://www.raman-media.net/246/r21.pdf
وڵامیان ئەوەیە کە :" هەر لەبەر ئەوەی ناوی كوردی بە باشی هێناوە، بە ساختەی دەزانن ،ئەگەر باسی خراپە و دواكەوتنی كوردی بكردایە و کوردی بە شوان و جەردە بیزانایە ،ئەوە یەكێك بوو لە سەرچاوە گرنگ و باوەڕپێكراوەكان ". دەڵێن زۆربەی زمانەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی جیهان بە ڕەچەڵەک کوردین و لە دەستەواژەی "زمانی کوردی دەری" کەڵک وەرئەگرن و سەرچاوەی هەمووی زانست و ئەدەب و مێژوو، کوردستان دەزانن و ئەگەر کەسێک ڕەخنەیێکی بچووکیان لێبگرێت بە جاش و بەکرێگیراو و چی و چی تاوانباری دەکەن.
ئەم بەڕێزانە تەنیا لە مێژووی دوور و پێش 3000 ساڵ لەمۆبەر دەدوێن و بەردەنگی خۆیان نزیک مێژووی هاوچەرخ و ناوەندی ناکەن. بۆ ئەوان هەموو شانازیەکانی کورد هەر لە چاخی دێرینە و هیچ کات پرسی ئێستای کورد بۆیان گرینگ نیە.
♦️لەیرە من نامهەوێ بڵێم وا نیە و مۆناقەشەی ئەو باسە بکەم. تەنیا ئەم قەولە کوردیە دووپات دەکەمەوە کە "ئەو نانە نانە، ئەمڕۆ لە خوانە". گیرەم وابێت و هەموو ئەو شتانە ڕاست بن، دەی ئەمە چێ سوودێکی بۆ ئێستای کورد هەیە؟ یوونانیەکان خاوەنی ئەرەستوو و ئەفلاتوون و ئەسکەندەر بوون و سەردەمانێک ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان بە دەستیانەوە بوو و پێشکەوتووترین سیستەمی سیاسی ئیدارەی وڵات و مەزنتەرین شێوازی بیرکردنەوە و عەقڵانیەتی مرۆڤ هی ئەوان بوو، ئێستا چۆنن؟ گەلێکی دواکەوتوو و دەوڵەتێکی قەرزدار کە ئەگەر ئۆرووپا یارمەتییان نەدەن ناتوان مانگێکیش زگی خۆیان تێر کەن.
♦️سەردەمێکە مێژوونووسانی جیهان دەڵێن هەموو مێژوویێک مێژووی هاوچەرخ و ئێستایە و ئەو مێژووە بە کەڵکی مرۆڤ و گەلێک دێت کە لە شۆناس و ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری ئێستاکەیا هێشتا درێژەی هەیە. فەرامۆش کردنی مێژووی ئێستا و ڕەوانەکردنی زەین و مێشک و هەستی کورد بۆ چوار تا دە و چل هەزار ساڵ پێشتر دەرمانی دەردی کورد نیە.ئەمە وەک حبێکی ئارام کەرەوەی سەرەئێشە وایە، ئەویش لە حاڵێکدا ئەو نەخۆشە نەزانێ تووشی شێرپەنجە بووە.دیارە بە خواردنی ئەو حبانە و هێوربوونەوەی سەرەئێشەکەی دڵخۆشە، بەڵام لە هەمان کات شێرپەنجە هەموو ئازا و ئەندامی گرتووە و دێر یا زوو لە ناوی دەبات.
♦️من ناڵێم باسی مێژووی دێرین نەکەین، دەبێ ئەو کارە بکرێت ، بەڵام ئەو ئیشە بە ئاخافتن و نووسین سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و جووڵاندنەوەی هەست و سۆزی خەڵک ناکرێت. ئەوە دەبێ لە لابراتوارەکان و ژوورە تایبەتەکانی بێلایەنی زانکۆ بکرێت.سەرەتا بە خۆم دەڵێم، تکایە با لە بەرامبەر ئەم نەسڵە بەرپرس بین.ئەو مێژووە تەنانەت ئەگەر هەمووی هی کوردیش بێت کە هەموو دەزانین لە خاکی ئەمڕۆی کورد ڕوویداوە و کورد لە هەموان زۆرتر شایانی میراسداریەکەیەتی، دەرمانی دەردی ئەمڕۆی ئێمە ناکات. ئەرکی سەرشانی ئێمەی مێژوونووس ئەوە نیە کە لە حاڵێکدا ئێستا خاوەنی ماڵی خۆیشمان نین، هەست و سۆزی خەڵک بجووڵێنین و دنیاییێکی پڕ لە سەروەری و شانازی لە ڕابردوویێکی دوور بۆی ساز بکەین. ئەمە بە قەولی مارکس تەنیا ئەفیوون و تەریاکی گەلە و بەس.
/channel/kurdistanname
🌏کۆڕی ۱۲ی ڕێبەندانی۱۴۰۲ هەتاوی
🔰تەوەر: تاوتوێکردی ئەندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد (بەشی شەشەم)
دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
كات: 1:00:44 دەمژمێر
قەبارە: 36.44مێگابایت
#لێژنەی_ڕووناکبیری
#مەسعوود_محەممەد
@EnjumeniEdebiShino
شیکاریی ڕایەڵە له کۆمەڵناسیی مۆدێڕندا
بەشی چوارەم
گرینگایەتی شیکاریی ڕایەڵە لەباری مێتۆدۆلۆژیی کۆمەڵناسانەوە
لە لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵناسیدا دوو مێتۆدی سەرەکی هەن:
مێتۆدی یەکەم: لێکۆڵینەوەی هەراو ـ لە سەرەوە بۆ خوار ـ بۆ نموونە باسی مارکس دەربارەی گوورانی مێژووی سەرمایەداری و تیۆریی ماکس وێبر دەربارەی گەشەی ئاوەزخوازی لە کۆمەڵگادا باسی هەراون. ئەمیل دوورکهایم کە باسی چڕ بوونەوەی هەوڵی کۆمەڵناسان لەسەر "حەقیقەتە کۆمەڵایەتییەکان" دەکا، مەبەستی ئەوە بوو کۆمەڵناسان لەجیاتی کۆڵینەوە لە ڕەفتاری تاکەکەسیی ئەندامانی کۆمەڵ، لەسەر وێنایەکی گشتی و هەراوی کۆمەڵگا چڕ بنەوە.
مێتۆدی دووەم: لێکۆڵینەوەی ورد ـ لە خوارەوە بۆ سەر ـ بریتییە لە شیکاریی زانستیی ڕەفتاری تاک تاکی مرۆڤەکان لە بەستێنی کۆمەڵایەتیدا. لێکۆڵینەوەی قوتابخانەی شیکاگۆ دەربارەی کەسانی ئەندام لە گرووپە کۆمەڵایەتییەکانی جۆراوجۆر کە لە شارەکان پێوەندیی جۆراوجۆریان پێکەوە هەیە، لە بەستێنی کۆمەڵناسیی ورددا جێگای خۆی دەبینێتەوە. یان کاتێک ئێروین گافمەن باسی ئەو دەمامکانەی دەکرد کە مرۆڤەکان لە بەستێنەکانی جۆراوجۆری کۆمەڵگادا لە روخساریان دەدەن، باسەکەی لە ڕوانگەی کۆمەڵناسیی وردەوە دەورووژاند.
ئێستا پرسیار ئەمەیە: شیکاریی ڕایەڵە لە لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵناسیدا چ گرینگایەتییەکی هەیە؟ وڵام ئەمەیە: شیکاریی ڕایەڵە ئەو دەرەتانە دەدا به کۆمەڵناسان هەتا ئەو دوو مێتۆدە لێک گرێ بدەن و خوێندنەوەکانیان لەسەر پێوەندیی نێوان تاکەکەس و کۆمەڵگا چڕ بکەنەوە.
لە ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکاندا جگە لە زانیاری، خوو و خدە و ڕەفتارەکانیش ڕادەگوێزرێن، هەر لەم ڕێگایەوە تۆڕە مەجازییەکان دەتوانن فەرهەنگ ساز بکەن و ڕەگەزە فەرهەنگییەکان بگوازنەوە. هەتا ئێرە باسەکە زیاتر پێوەندی بە مێتۆدی هەراوەوە هەیە. بەڵام ڕایەڵە کۆمەڵایەتییە مەجازییەکان ئەم دەرەتانە دەدەن به کاربەرانی خۆیان هەتا پڕۆفایلێکی مەجازی لە خۆیان ساز کەن و بیلکێنن بە پڕۆفایلی مەجازیی دۆستەکانیان.
کۆمەڵناسان سەرنج دەدەنە دەورگێڕانی مرۆڤ لەناو کۆمەڵگادا، کە ئەم دەورگێڕانە، گافمەن گوتەنی وەک دەورگێڕانی ئەکتەرەکان لەسەر شانۆیە. پڕۆفایلی مەجازیی کارەبەرەکان نموونەیەکی زۆر باش لەم دەورگێڕانەیە. بەپێچەوانەی پێوەندیی بەرەوڕوو، کاربەرەکان لەناو ڕایەڵە مەجازییەکاندا دەستیان ئاوەڵایە چ سیما و پڕۆفایلێک لە خۆیان نیشان دەدەن.
سەرچاوە: جی گبلر، جامعەشناسی، ترجمە مهدی شفقتی، انتشارات آوند دانش، تهران، ١٣٩١
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/EnjumeniEdebiShino
/channel/dr_rehber
شیکاریی ڕایەڵه له کۆمەڵناسیی مۆدێڕندا
بەشی دووەم
بۆ چی لە ڕایەڵەی خزم و ناسیاوانی مرڤدا ناسیاوە دوورەکان لە کەسە نزیکەکان گرینگترن؟
لە هەر کەس بپرسی ناسیاوانی دوورت بۆ گرینگترە یان کەسانی زۆر نزیکت وەک برا و باوک و هاوسەرت، بێ سێ و دوو لێکردن پێمان دەڵێ کەسانی نزیکم. لە ڕووی سۆز و خۆشەویستییەوە ئەو وڵامە ڕاستە؛ پێویست به گوتن ناکا مرۆڤ زیاترین سۆز و پێوەندیی عاتیفی لەگەڵ کەسانی نزیکیدا هەیە، بەڵام لە شیکاریی ڕایەڵەدا سەرنج بەم بابەتە دەدرێ کە چ کەسانێک زیاترین توانای گرێ دانی مرۆڤیان بە ڕایەڵەکانی دیکەوە هەیە. شیکاریی ڕایەڵە پێمان دەڵێ ناسیاوە دوورەکان زیاتر لە کەسە نزیکەکانمان لە ڕایەڵە جۆراوجۆرەکانی دیکەمان گرێ دەدەن. ئەم کەشفە بەم شێوەی خوارەوە هاتە ناو زانستی کۆمەڵناسییەوە:
کۆمەڵناسێک بەناوی "مارک گرانۆوێتر" خەریکی لێکۆڵینەوەیەک بوو دەربارەی مێکانیزمی دۆزینەوەی پیشە لە لایەن کەسانی جۆراوجۆرەوە. خەڵک چۆن پێشەی خۆیان دەدۆزنەوە؟ گرانۆوێتر بۆ وڵام دانەوە بەم پرسیارە پێویستی بەمە هەبوو نەختێک لە بابەتی شیکاریی ڕایەڵە بکۆڵێتەوە؛ چونکه بەگوێرەی عادەت، مرۆڤەکان بۆ دۆزینەوەی پیشە دەستەوداوێنی کەسانی ناسیاو و دەست و پێوەندەکانیان دەبن.
گرانۆوێتر لەناو ڕایەڵەی پێوەندییەکانی مرۆڤدا دوو جۆرە پێوەندی لێک هەڵاوارد:
ـ پێوەندییە بەهێزەکان: بریتییە لە پێوەندیی مرۆڤ لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵە و نزیکترین هاوڕێکانی و ئەو کەسانەی وا هەموو ڕۆژی دەیانبینێ.
ـ پێوەندییە لاوازەکان: بریتییە لە پێوەندیی مرۆڤ لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی تر کە دەیانناسێ و ئەوانیش دەیناسن، بەڵام پێوەندییان لەگەڵ مرۆڤ هێندەی دەستەی یەکەم بەهێز نییە؛ ناسینی ئەو کەسانە وەک ناسینی دەستەی یەکەم قووڵ نییە. وەکوو دەستەی هاوکاران و هاوکلاسەکان و هاوسێکان.
کەشفی گرانۆوێتر ئەوە بوو کە لە پرۆسەی دۆزینەوەی پیشەدا پێوەندییە بەهێزەکان زۆر بە کاری مرۆڤ نایێن و ئەوەی گرینگایەتی زۆری بۆ دۆزینەوەی پیشە هەیە پێوەندییە لاوازەکانە. بۆ وایە؟ وڵامەکەی دژوار نییە. چونکه تەقریبەن زۆربەی ئەو کەسانەی کەسە نزیکەکانمان دەیانناسن، ئێمەش دەیانناسین. بەڵام ناسیاوە دوورەکان لە کەسانێکمان گرێ دراون کە ئێمە نایانناسین. بەگوتەیەکی دیکە کەسە نزیکەکان، ئێمە لە ڕایەڵەی تازە گرێ نادەن، بۆیە "بایەخی ڕایەڵەیی"یان بۆ ئێمە نییە، بەڵام بایەخی ڕایەڵەیی ناسیاوە دوورەکان ئەوەیە کە ئێمە لە ڕایەڵەی نوێ گرێ دەدن.
هاوسەری کەسێک لە سەرەتای پێک هێنانی ژیانی هاوبەشدا، ئەو کەسە لە کۆمەڵە تۆڕێکی تازە گرێ دەدا، بەلام دوای چەند ساڵ کەسەکە لەگەڵ زۆربەی خزمەکانی هاوسەری بووەتە ناسیاو و تەنانەت ئەگەر هاوسەرەکەی کۆچی دواییش بکا، ئەگەرچی لەباری دەروونی و سۆزدارانەوە ئەو کەسە زەبری وێ دەکەوێ بەڵام لەڕووی ڕایەڵەییەوە زیانێکی ئەوتۆی بەر نەکەوتووە. واتە لەباری ڕایەڵەییەوە پێوەندییە بەهێزەکان "زیادی"ن. چونکه زۆربەی ئەو کەسانەی کەسە نزیکەکانمان دەیانناسن ئێمەش دەیانناسین؛ زۆربەی ئەو شتانەی ئەوان دەیزانن، زانیاریی ئێمەشن و زۆربەی ئەو دەرفەتە پیشەییانەی ئەوان لێی ئاگادارن، بۆخۆشمان لێیان ئاگادارین. ئەوە پێوەندییە لاوازەکانن کە ئێمە لە بواری تازە و کەسانی تازە گرێ دەدەن و لێشاوی زانیارییە تازەکان بۆ لای ئێمە وەڕێ دەخەن.
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/EnjumeniEdebiShino
/channel/dr_rehber
بەڵگە فیلمی "کچانی کورد لە تاران"
دەرهێنەر : هێمن ئالانی
بەرهەمهێنان : سنوور سەعیدی
کامێرا : فەڕشید بیچرانلوو
مۆنتاژ : جەمشید بیچرانلوو
ــ ڕۆڵ گێڕان :
هوما ئیسماعیلی ، مەهسا نێعمەتوڵڵاهی ، شیرین محەمەدی ، ئۆسوە سادقی
لە کەناڵی شێعر و ژیان بیبینن
@shehruzhiyan
#ئاگاداری
لێژنەی چیرۆکی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ هەموو دۆستان ئاگادار دەکاتەوە دانیشتنی داهاتووی ئەو بەشه بەپێی ڕاگەیێندراوی خوارەوە بەڕێوە دەچێت:
شڕۆڤە و لێکدانەوەی " از راحیل بانوی یهودی چە خبر؟" بەرهەمی " سەلیم بەرەکات" له وەرگێڕانی "کاوە خزری"
(بە ئامادەبوونی وەرگێڕ)
پێنجشەمە ریکەوتی ٦ی گوڵان
کاتژمێڕ ٤ تا ٦ی دوانیوەڕۆ
شوێن: ئیدارەی ئیرشادی شنۆ، ژووری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبی
داوا له سەرجەم دۆستانی بەڕێز دەکەین لانی کەم حەوتوویەک بەر لە بەڕێوەچوونی کۆڕەکە ڕەخنە و نووسراوەکانیان بۆ بەشی لێژنە بنێرن.
هاتن بۆ هەمووانە.
/channel/EnjumeniEdebiShino
ڕووخان و داگیرکردنی هەوێتی تاک له ناو جوغڕافیای سیاسەتی فاشیزمدا
یادداشتێک بۆ ڕۆمانی بەندەر فەیلیی بەختیار عەلی
فەرهاد بابۆڵی
گوورانی گێڕانەوەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی بە پێچەوانەی زۆر ڕۆمانی مێژوویی و ئیدیۆلۆژیک کە دە بەستێنێکی گشتی و بە ڕوانگەی زەقکردنەوەی کەمایەسییه بەرچاوەکانی نەتەوەیی و پێشێلکارییهکانی دەسەڵاتی ڕەهای داگیرکار و فاشیزم بیچم دەگرێ، له دەوری زەقکردنەوەی ئازارەکانی تاکدا ڕوودەدات. چەمکی تاک لە نێو بازنەیەکی ئاوا بەرفرەوان و بەربڵاودا کاتێک زۆرتر پڕ ڕەنگ دەبێ کە خۆ له هەر جۆره خوێندنەوەیەکی هێمایی و سەمبولێک بپاڕێزین. هەڵبەت تەواوی حەولی ڕۆمانیش ئەوەیه کە کەسایەتی بەندەر فەیلی وەک خۆی و وەک تاک ببیندرێ و ڕەوا نییه بە تەوزی بە سیلەی ئاوڕدانەوە له کەڵان ڕەوایەتێکی بۆ وێنە نەتەوەییەوە مەزەندەی بۆ بکرێ.
له دایک بوونی منداڵێک له زیندانی بەعس و گەورە بوونی لەو بەستێنە ترسناکەدا بە دوور لە باوەشی خێزان و شار و کۆمەڵگا وەک وەی وایه کە ڕۆمان بیهەوێ کەسایەتییەک له هیچ و کەشێکی بەتاڵدا بخولقێ، کەسایەتییەک کە زمان و ڕەگەز و ناسنامەی دیار نییه و خەریکە له بۆشاییدا له دایک دەبێ. لایەنی تاک بوونی ئەو کەسایەتییه له سەرلهبەری ڕۆمانەکە زەق کراوەتەوە و کاری بۆ کراوە. یانی نووسەر بەو پەرداختە ئەو جەمسەرەی هەڵبژاردووە کە له گێڕانەوەیەکی سواویی زوڵمتەوەری فاشیزم له قەبارەی نەتەوەییدا خۆی قوتار کا و ڕۆمان ناکاتە کەرەستەی دەربڕین بۆ نووزە و ناڵاندنەکانی مێژوویی گەل و نەتەوەیەک.
مامەڵەی بەندەر فەیلی دەگەڵ مڕۆڤ پێش هەمووشتێک مامەڵەیەکی فەردی و بەتاک بوونێتی. کاتێک باس له چەمکەکانی زمان، نەتەوە، جوغڕافیا، فەرهەنگ و ئایین دەکەین خەریکە باسی لایەنی کۆمەڵایەتیی هەوێتی کۆی مڕۆڤ دەوڕووژێنین و ئەو یانی مڕۆڤ دە دووتوێی خوێندنەوەیەکی گشتیدا پێناسە دەکەین. پێناسەی لەو شێوەیه بۆ کەسایەتی ڕۆمان، زۆرتر کەسایەتییەکی تیپیکاڵی لێدەبێتەوە و ناتوانێ سەربەخۆیی و تایبەتبوونی خۆی دە نێو جیهانی ڕۆماندا دەرببڕێ.
ڕۆمان وەک هەموو ژانره ئەدەبییەکان مەنتقی تایبەتی خۆی بۆ گێڕانەوە هەیه. دە نێو شێوازە جوداکانی ڕۆمانیشدا مەنتقی گێڕانەوەی جیاواز و سەربەخۆ خولقاوە و تەنانەت دەکرێ بڵێین له چوارچێوەی شێوازە هاوبەشەکانی گێڕانەوەشدا هەر ڕۆمانەی بە مەنتقی خۆی دەگوورێ. مەنتقی گێڕانەوەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی نایهەوێ به ڕوانینێکی گشتی چاو له ماشێنی فاشیزمی بەعس بۆ چەوسانەوەی چەمکە زەبەلاحەکان بکا؛ ڕێک وەک ئەو کارەی کە دە ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکیدا کراوە و پرسی چەوسانەوەی نەتەوەیی بە ڕوونی پەروەردە بووە. بە پێچەوانە بەندەر فەیلی له هێز و دەسەڵاتی هەموو تێرمە گشتگیر و نەتەوەییەکان بەتاڵ دەبێ و تەنیا خەریکە باسی ئازارەکانی تاکی مڕۆڤ دەکا.
مڕۆڤێک کە بە زمان و نەتەوە و جوغرافیا نەبەستراوەتەوە و له هەموو شت بێبەرییه. زیندان دیوارێکی ئەستوور و دوورەدەست بەدی دێنێ و کەسایەتی بەندەر فەیلی له ژنێکی دەستبەسەری له سێدارەدراوی فەیلی له دایک بووە و هەر لە وێشدا به بەندی و دەستبەسەری دەمێنێتەوە. ڕاستە له زۆر شوێنی ڕۆمانەکەدا ئاماژە به فەیلی بوونی دایکی بەندەر کراوە و ئەوەش بۆتە هۆی تاوان و له سێدارەدانی، بەڵام کەسایەتی بەندەر چ لەو شتانە نازانێ و چ هەست و سۆزێکی تایبەتیشی بۆ ئەو تاوانە نییه.
ڕەنگە تەنیا پاڕادۆکسی لێکدانەوەکەمان ئەوە بێ کە ڕاستە ڕوانین له سیلەی پەروەردە کردنی کەسایەتیی ڕۆمانەکە ڕوانینێکی فەردییه بەڵام هێنانە گۆڕی تێرمی فاشیزم وەک دەسەڵاتێکی بێسنووری سەرکوت و چەوسانەوە، ورووژانی قەوارەیەکی کەڵانڕەوایەتانەیە و نکۆڵی لێناکرێ. هەڵبەت ئەو بۆچوونە ڕاستە، بەڵام بە چوونە ژووری نێو ڕۆمانەکە له لایەک دەردەکەوێ کە تەنانەت فاشیزمیش به گەندەڵی یەک لە دوای یەکی تاکەکان بەدی هاتووە و وەک دەستگایەکی گشتی دەردەکەوێ و لە لایەکی ترەوە ئەو فاشیزم و داگیرکارییەش تەنیا دە زەمەنێکی تایبەت و له لایەن دەسەڵاتێکی تایبەتیشدا بوونی نییه و وەک پەتایەک هەموو دەورووبەری مڕۆڤی ڕۆژهەڵاتی گرتووەتەوە و تەنانەت ڕووخانی دیواری زیندانەکانی بەعسیش ناتوانی له کۆڵ تاکەکانی کۆمەڵگای کاتەوە. بۆیە دەکرێ تەنانەت بۆ خودی فاشیزمیش خوێندنەوەیەکی مۆردی و فرەڕەهەندمان هەبێ. فرەڕەهەندی یانی ئەویکە چەمێکێک یا تێرم و زاراوەیەک لایەنی جودای لێدەکەوێتەوە و ئیدی ناکرێ تەنیا به ڕوانینێکی یەکدەست و گشتی لێیبڕوانین و پێویستە بۆ دۆزینەوەی شاردراوەکان، وەک تاک هەڵسووکەوتی دەگەڵ بکرێ. 👇👇
@EnjumenEdebiShino
🌏کۆڕی ۲٤ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔰تەوەر: تاوتوێکردی ئەندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد (بەشی حەوتەم)
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۳۷:۳٦ خولەک
🔋قەبارە: ۲۷.۰٤ مێگابایت
#لێژنەی_ڕووناکبیری
#مەسعوود_محەمەد
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
رونمایی از اولین آنونس مستند زاگروس
— نزدیک بە یک سال است با تمام سختی ها و مشقت ها ، زاگروس را بە یک قدمی پایانی رساندەایم.
کارگردان : هیمن آلانی
تصویربردار : آلان آلانی ، هیمن آلانی
تدوین Art : هادی احمدی
تدوین TV : بنیامین احمدی
موسیقی : شیلان عسکری
کارشناس : حسن روش
ممنون از سنور سعیدی ، حیدر عبدالهی پور ، میثم اسفندانی ، کاک محمد بزم آرا ، انجمن چیای مریوان ، ادارە محیط زیست سردشت ، کاک کریم خضری و تک تک کسانی کە ما را در این فیلم یاری کردەاند.
@EnjumenEdebiShino
ئەم دیوی ئاوشۆران
نووسەر: پەیمانە ڕەوشەن زادە
وەرگێڕ: ڕەسوول وەیسی
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
@avindaripartok
هێرشی ڕووسەکان بۆ دەڤەری سندووس، شنۆ و لاجان لەسەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانیدا
بەشی چوار
✍ موحسین جەڵدیانی
ڕیوایەتی قازی محەممەدی خزری شنۆیی
قازی محەممەدی خزری یەکێک لەو کەسانە بووە کە لە کاتی دەسپێکی شەڕی یەکەمی جیهانیدا - ئەو جۆرەی کە خۆی باسی دەکات - دەبێ تەمەنی دە ساڵان بووبێ. ناوبراو لە چەند لاپەڕەیەکدا باسی شەڕی یەکەم و ئەو نەهامەتییانەی کردووە کە بەسەر دانیشتوانی دەڤەری شنۆدا هاتووە. بەڕێزیان نووسراوەکەی خۆی بە زمانی فارسی نووسیوە بەڵام وەرگێڕدراوە کوردییەکەی لە ژمارەی ٩٩ گۆڤاری مەهاباددا بڵاو بووەتەوە، لە نووسراوەکەدا باسی لەو هێرشەی کردووە کە لە وەرزی زستاندا ڕووسەکان بۆ دەڤەری شنۆیان کردووە، نووسیویە: "دە ساڵان دەبووم کە شهپۆلهکانی شهڕی یهکهمی جیهانی[1] گهیشته ئازهربایجانی ڕۆژئاوایی و به هۆی شکستی تورکییهی عوسمانی و هێرشی تێزارهکانی ڕووس له ڕێبهندانی 1333 (ک.مــ)[2] لهگهڵ ئهوهیدا بهفرێکی زۆر باری بوو و بهردهوام ڕنوو [دەپسا] و کڕێوهی دهکرد، ههموو ماڵ و سامانەکەمان بهجێهێشت و بە دوو جووت کهڵ و حهوت سهر ئاژهڵی سوارهبهر و بارهبهرە بەرەو کێوه بهرزهکانی کێلهشین ڕۆیشتین و لەوێشەوە چووینە ئێراق..."
ئەگەر هێندێک لەسەر ئەو پاژەی قسەکانی جەنابی قازی خزری ڕاوەستە بکەین دەزانین ڕووسەکان لە دوایین هێرشیان بۆ سەر خەڵکی مەهاباد و ئاوایییەکانی دەورووبەری چ پەندێکیان بەسەر هێناون. ئەوجار شنۆیییەکان باش دەیانزانی پاش ئەو پشتیوانییەی کە کوردەکان لە عوسمانییەکانیان کردووە و خۆیان بەرەوڕووی زلهێزێکی وەک ئیمپراتۆری ڕووسیەی تێزاری کردووە و دەبێ چاوەنواڕی ڕۆژانێکی ڕەش بن.
شنۆیییەکان پێیان وابوو ئەگەر لەناو شار و ئاوایییەکانی دەورووبەریدا بمێننەوە، بەو مانایەیە دەبێ خۆیان بدەنە بەر تیخی ڕق و نەفرەتی ڕووسان. دەبا بڕیارێکی سەختیان دابا، مانەوە و کوژرانیان بە دەستی ڕووسان، یان لەو وەرزە سەختەی ساڵدا کۆچکردن و دۆزینەوی دەراوێکی ڕوون لەوبەری سنوورە دەستکردەکان.[3]
شنۆیییەکان بڕیاری خۆیان دا: واتا زیندوو مانەوە یان تێداچوون لەناو ئەو سەرما و سەخڵەتەی چیا سەرکێشەکانی کوردستاندا، نەک خۆبەدەستەوەدانیان بە ڕووسان و مەرگی ڕەزیلانە.
جەنابی قازی باسی ئەوەی کردووە هەرکە ئەوان باریان کرد و ڕوویان لە چیاکانی ڕۆژئاوای شار کرد، دوابەدوای ئەوان ڕووس و ئەرمەنی و ئاسوورییەکان دەگەنە ناوچەی شنۆ و وەشوێنیان دەکەون:
"....عورووس و ئهرمهنییهکان وهشوێنمان کهوتبوون، له کێو کۆمەڵە کەسێکی دیکەیان لێ شههید کردین، بەڵام هەرکە برایم خانی(زهرزا) به تفهنگی خۆی جیلوهکی ئهرمهنی کوشت [و زانیان دهست دهکهینهوه...] گهڕانهوه..."
ئەو جۆرەی بەڕێزیان گێڕاویەتەوە خەڵکێکی زۆر لەبەر سەرمای تاقەتپڕووکێنی ڕێگا نەیانتوانیوە درێژە بە سەفەرەکەیان بدەن و هەر لە ڕێگا لە سەرمان ڕەق هەڵاتوون و بۆ هەمیشە ماڵاوایییان لە وڵاتەکەیان کردووە.
ئەو جۆرەی مامۆستا خزری باسی کردووە بە سێ ڕۆژان ڕێگای شنۆ بۆ ئەو دیوی سنوور واتا شارۆچکەی سیدەکانیان، بڕیوە. ئەو کەسانەی لە سووری هاویندا بە شەو لە کێوی کێلەشین ماونەتەوە باس لەوە دەکەن دەبێ شەوانە جلوبەرگی گەرمیان پێ بێ، دەنا تووشی کێشە دەبن. جا ئەگەر هاتوو لە شەوانی چللەی زستان و بەناچاری لە کێلەشین بمێننەوە چۆن دەتوانن تا بەیانی زیندوو بمێننەوە؟ ئەوە پرسیارێکە بۆ ئەوەی دەبێ لێی ورد بینەوە. جەنابی قازی لە درێژەی قسەکانیدا نووسیویە:
"... بوون کەسانێکیش لەبهر تهوژمی سهرمای تاقەتپڕووکێن قامکهکانیان لە جووڵە کەوتبوون و کاریان پێ نەدەکرا، بهشێکی دیکەش لهبهر سهرمای تاقەتپڕووکێن و کڕێوه، ههر لهناو ڕێگادا شههید بوون، تهنانهت کهس نهبوو به خاکیشیان بسپێرێ. پاش سێ شهو و ڕۆژ ڕێگا بڕین، بە چللەی زستان و بە کێوی سارد و پڕ له بهفردا، گهیشتینه ئاوایی زینوێ(باشووری کوردستان). لە کاتی گەیشتنمان بۆ ئاوایی، بەفرێکی قورس دەباری.
قازی باسی لەو کاتە کردووە کە گەیشتوونەتە دەڤەری زینوێ و قەرەنیئاغای مامەش هەوڵی داوە هەر چۆنێك بێ جێگا بۆ خەڵکی شنۆ بکاتەوە و بەرێزیان نووسیویە:
" ...خوالێخۆشبوو قهرهنیئاغای مامهش له سهربانی مزگهوت ئاگری ههڵکردبوو، ههر که چاوی بەکاروانی ئێمه کەوت، بە پیاوهکانی خۆی گوت: 'ئهوانه شنۆیین، هەر چۆنێکی بۆتان دەکرێ تەنانەت [ئەگەر ناچار بوون] به زەبری تفهنگێ، لەنێو ماڵان جێیان بۆ بکەنەوە.' بهر له ئێمه لاجانییەکان([4]) گهیشتبوونه وێ. دوو مانگان لهوێ ماینهوه، وای لێ هات خواردەمەنیمان دەهات تهواو بێ...."
هێرشی ڕووسەکان بۆ دەڤەری سندووس، شنۆ و لاجان لەسەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانیدا
بەشی سێ
✍:موحسین جەڵدیانی
ڕیوایەتی باپیرئاغای قادری
لە لاپەڕەکانی پێشوودا بەشێک لە ڕووداوەکانی شەڕی یەکەمی جیهانیمان، کە لەو بەشەی کوردستان ڕووی دابوو، لە زمانی باپیرئاغای قادرییەوە گێڕاوە. بەڕێزیان لە زمانی گەورەپیاوانی مامەشەوە باسی هێرشی ڕووسانی بۆ دەڤەری شنۆ و لاجان کردووە. باسی ئەوەی کردووە شنۆیییەکان لە ترسی هێرشی ڕووسان ڕوویان لە ئاوایی جەڵدیان و زێوکە کردووە و لەوێوە پەڕیوەی ئەو دیو بوونە. بەڕێزیان باسی لەوەش کردووە کە تەنانەت هۆزی مامەش زێدی خۆیانیان چۆل کردووە و ئاودیوی ئەوبەری سنوورە دەستکردەکان بوونە. لە دێڕەکانی خوارەوە لە زمانی بەڕێزیانەوە ئاوڕ لە ڕووداوەکانی ئەو سەردەمی دەدەینەوە:
"... وەختێکی میللەتی شنۆیێش کە دەزانن ئەوە دەوڵەتی عورووسان سەربازیان حەڕەکەت پێ داوە بۆ مەنتەقەی شنۆیێ. عالەمی شنۆیێ ئەکسەرییەتی هەڵدێ بۆ لاجانێ و لە لاجانیش، جەڵدیان مەسیری ڕێی عوموومییە، لەوێڕا بۆ زێوکەی کە ئاخیرین دێی مەنتەقەی لاجانێیە، لە غەربی لاجانێ بووە، نەواری مەرزی، بۆ کوێستانی بارزینی، کە زینوێ بارزینیش قافڵەڕێیە بۆ عێڕاقێ.
حەمزەئاغای جەڵدیانێ و قەرەنیئاغای مامەشیش، تەگبیری خۆیان دەکەن. دەڵێن: "ئەگەر ڕووس بێت و تەعەرروز بکەن بۆ مەنتەقەی مە، ئەمە مەجبوورین دەبی بچین بۆ عێڕاقێ." قەرەنیئاغای مامەشیش خوارزای عەشیرەتی ئاکۆیییان بووە. ئەو بە حەمزەئاغای جەڵدیانێ دەڵێ: "ئەمن دەچم بۆ نێو وان بە خەتی قەندیلیدا." حەمزەئاغای جەڵدیانێش دەڵێ: "ئەمن بە خەتی بارزینێدا دەڕۆم بۆ مەنتەقەی هەولێرێ." میللەتی شنۆیێ کە هەڵدێن لە ترسی ڕووسان و بۆ لاجانێ و لە لاجانێڕا بۆ عێڕاقێ...."
باپیرئاغا لە شوێنێکی دیکەی بیرەوەرییەکانی خۆیدا باسی لە یەکێک لەو شەڕانە کردووە کە حەمزەئاغای قادری و کەسەکانی لە مووچە و مەزراکانی جەڵدیان و سۆفیان لەگەڵ ڕووسانیان کردووە. واتا پاش ئەوەی ڕووسەکان لە ئاوایی جەڵدیان نزیک بوونەوە لەگەڵ چەند کەس لە خزم و کەس و نۆکەرەکانی خۆی بەرەوڕووی ڕووسەکان بوونەتەوە و شەڕیان لەگەڵ کردوون.
هەروەها باپیرئاغا گوتوویە پاش ئەوەی هۆزی مامەش دەچنە ئەو دیوی سنوورە دەستکردەکان، لە شوێنێک بە ناو هەریر نیشتەجێ دەبن، مامەشەکان ناچار دەبن بۆ ماوەی سێ ساڵان لەوێ بمێننەوە. لەو ماوەیەی کە لەوێ بوونە لە لایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە یارمەتی ماڵییان پێ کراوە.
باپیرئاغای قادری لە پاژێکی دیکە لە قسەکانیدا گوتوویە کە لەپاش تێکچوونی دەوڵەتی ڕووسیەی تێزاری و بە دەسەڵات گەیشتنی کۆمۆنیستەکان لەشکری ڕووس لە ئێڕاق پاشەکشەی کردووە و کوردستانی ئەو دیوی چۆل کردووە.
لە کۆتاییشدا باپیرئاغای قادری باسی ئاسووری و ئەرمەنییەکانی کردووە کە لە دوای گەڕانەوەی ڕووسان بۆ ناو خاکی خۆیان چیان بەسەر کوردان هێناوە.
پاش گەڕانەوەی ڕووسەکان، ئاسووری و ئەرمەنییەکان دەیانزانی ئەوڕۆ و سبەینێ عوسمانییەکان دەگەڕێنەوە و ئەوان تووشی کێشە دەبنەوە بۆیە لەسەر بڕیارێک کە دەوڵەتی بریتانیا دابووی دەبا بە دەڤەری بیجاڕێدا چووبانە ناو هێزە بریتانیایییەکان. ئاسووری و ئەرمەنییەکان لە کاتی ڕۆیشتنیان بۆ بیجاڕ، لە شنۆ و چەند شوێنی دیکە دەستیان بە کوشتاری کوردان کردووە و ئەوەی کە نەدەبا لەگەڵ کوردانیان کردبا، کردیان.
باپیرئاغا پاش گێڕانەوەی ئەو هەموو چەرمەسەرییانەی کە بەسەر هۆزەکەی خۆی هاتووە، لە کۆتاییدا باسی ئەوەی کردووە کە لەپاش گەڕانەوەی ڕووسەکان بۆ وڵاتی خۆیان، دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە. هۆزی مامەش لەو دیوی سنوورەکانەوە هاتوونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
👇👇👇👇
/channel/muhsinceldiyani
مۆدێلێک بۆ پۆلێن کردنی مامۆستایانی بواری کوردناسی
سێ هۆکاری شوناسساز هەن کە دەوری سێکوچکەیەکی زۆر گرینگ له ڕەوتی بنیات نانەوەی شوناسێکی کوردی دەگێڕن. ئەم سێکوچکەیە بریتییە لە ١ـ زمان ٢ـ ئەدەبیات ٣ـ مێژوو. هۆکارێکی چوارەمیش هەیە کە بریتییە لە دابونەریت و فۆلکلۆر و بەگشتی فەرهەنگ. ئەگەر ئەم سێکوچکەی گۆرین وەک لقی خوێندن و توێژینەوە چاو لێ بکەین، دەکرێ بەسانایی دابونەریت و بەشێک لە فۆلکلۆر لەناو مێژوودا پۆلێن بکەین، بەشێکی دیکە لە فۆلکلۆریش لەناو ئەدەبیاتدا جێ بکەینەوە. ئەگەر کەسێک بیهەوێ لە بواری کوردناسیدا کار بکا دەبێ لە هەر سێ بواری باسکراودا شارەزایی هەبێ.
ئەگەر نەختێک لە کارنامەی مامۆستا گەورە کوردەکان ورد بینەوە دەبینین لە یەکێک لەم بوارانە یان دوو بوار یان هەر سێ بواردا کاری بەوەجیان کردووە. هێمن لە بواری ئەدەبدا شارەزا بوو. زەبیحی و قزڵجی لە زمانەوانیدا هەڵکەوتە بوون. مەلاجەمیل ڕۆژبەیانی لە مێژوودا خاوەنڕا بوو. عەزیز گەردی و شکور مستەفا لە هەر دوو بواری زمان و ئەدەبیاتدا دەستڕەنگین بوون. هەژار و مەسعوود محەممەدیش لە هەر سێ بواری زمان و ئەدەبیات و مێژوودا خاوەن بەرهەم بوون.
ئینجا شارەزایی هەژار لە زمان لەگەڵ شارەزایی مەسعوود محەممەد لە زماندا جیاوازی هەبوو. بۆ ئەوەی بتوانم ئەم جیاوازییە شی بکەمەوە کەڵک لە دوو وشەی "زمانزانی" و "زمانەوانی" وەردەگرم. مامۆستا هەژار زمانزان بوو. بەڵام مامۆستا مەسعوود محەممەد زمانەوان بوو. ئەو پەخشانەی هەژار لە وەرگێڕانی شەڕەفنامە و وەرگێڕانی قورئانی پیرۆزدا دە کاری دەکرد، مەسعوود محەممەد پێی نەدەنووسرا. ئەو شیکارییە زمانەوانییەش وا مەسعوود محەممەد لە "زاراوەسازیی پێوانە"دا کردوویە، لە ئاستی زانیاریی هەژار بەرەژوورتر بوو. قزلجی لە "پێکەنینی گەدا"دا ئەدیب و زمانزانە بەڵام لە هەندێک لە وتارەکانیدا زمانەوانە.
ئەم مۆدێلەی پۆلێنکاری، بۆ تاوتوێ کردنی کارنامەی فەرهەنگیی نووسەرانی دواتریش بەکەڵکمان دێ. عەبدوڵڵا حەسەنزادە و فەتاحی ئەمیری ئەدیب و زمانزانن. ئەحمەدی قازی ئەدیب و زمانەوان بوو. ئەوانەم هەر بۆ نموونە باس کرد. ئینجا ئەو مۆدێلەش کە باسم کرد بەشێکە لە مۆدێلێکی گەورەتر که من خۆم بۆ ناسین و ناساندنی نووسەران و خاوەنڕایان و ڕووناکبیرانی کورد کەڵکی لێ وەردەگرم. لەو مۆدێلە گەورەترەدا باسی فکریش دێتە گۆڕ. من بۆیە لەم باسە خۆم بوارد چونکه بەگوێرەی پرسیاری ئێوە، خەریک بووم باسی سازدەرە شوناسسازەکانم دەکرد. ئەگەر باسی فکری و ئاراستە جۆراوجۆرە فیکرییەکانم هێنابا گۆڕێ دەبوو باسی زۆر ناوی تازە و شێوازی کاریان بکەمەوە کە لە باسه سەرەکییەکە دووریان دەخستمەوە. یان هەر لەناو ئەم ناوانەدا باسی کەسانێکی وەک مەسعوود محەممەد و زەبیحی و قزڵجیم لە ڕوانگەیەکی دیکەوە کردبا.
ئینجا ئەوەش بڵێم پۆلێن کردن جۆرێک کەرەستە و ئامرازه بۆ ڕێکخستن و ئاراستە کردنی باسی مەعریفی. ئەوە پۆلێنکاری و کەرەستەی من بوو بۆ ئامانجێکی دیاریکراو، ڕەنگه کەسێکی تر پۆلێنکاری و کەرەستەی دیکە دە کار بکا، کێشەشی نییە. چونکه کەرەستە و ئامرازەکان پێکەوەکۆنەکراوە / مانعەالجمع نین.
بەڵام لە هەر سێکوچکەی باسکراودا زمان دەوری باڵادەستی هەیە. لە زمانەوانیدا و لە زمانزانیدا، زمان ئۆبژەی ناسین و مادەی خاوی جوانکارییە. لە ئەدەبیاتدا، زمان جەوهەرێکی زاوزێکەری دیارخەرە. لە مێژووشدا هەر نەبێ وەک هەر بوارێکی دیکە باسەکان بەهۆی زمانەوە دەگوزارێنەوە و هەتا ڕادەیەک دەکرێ باسی شێوازی زمانیی تایبەتی مێژوونووسێک بکەین. بۆ نموونە لە ناو فارسەکاندا نووسەرێکی وەک عەبدولحوسێن زەڕینکووب لە نووسینە مێژووییەکانیدا بەدەر لە هەر تایبەتمەندییەکی مێژووناسانەی کارەکانی، شێوازێکی زمانیی تایبەتی و چەشنه پەخشانێکی داڕێژراوی دیاری بۆ باسی مێژووییش هەبوو.
بەشێک له وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری داکار، ژمارەی ۲ و ۳، هاوین و پاییزی ۲۰۲۳
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/EnjumeniEdebiShino
هاوڕێیانی هێژا
ئەمڕۆ پێنجشەممه ڕێکەوتی ۱۲ی ڕێبەندان، کاتژمێر ۳، دانیشتنی شەشەم له زنجیرە دانیشتنەکانی تاوتوێ کردنی ئەندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەڕێوە دەچێ.
/channel/EnjumeniEdebiShino
شیکاریی ڕایەڵه له کۆمەڵناسیی مۆدێڕندا
بەشی سێیەم
کەلێنە پێکهاتییەکان
لەباری چەندایەتیشەوە پێوەندییە لاوازەکان زۆر لە پێوەندییە بەهێزەکان زیاترن، چونکه مرۆڤ ناتوانێ پێوەندیی بەهێز لەگەڵ خەڵکێکی زۆردا ساز بکا، بەڵام بۆی هەیە بە سەدان پێوەندی لاوازی هەبێ کە هەر کام لەم پێوەندییە لاوازانە به کۆمەڵە پێوەندییەکی زۆر بە کەلکی دیکەوەی دەلکێنن.
وای دابنێن خزمێکی دوورتان هەیە کە هەر بەتەنیا ساڵێ ڕۆژێک لە کۆ بوونەوەیەکی تایبەتی ناو خزماندا دەیبینن. لە ڕوانگەی ڕایەڵەییەوە ئەم خزمە دوورە باقی ٣٦٤ ڕۆژەکەی دیکەی ساڵ کە ئێوە نایبینن، ئەوە خەریکە بۆ ئێوە کار دەکا، واتە لەگەڵ کەسانێک دیدار دەکا که ئێوە نایانناسن و زانیاری ئەوتۆ وەدەست دەهێنێ کە ئێوە نایانزانن.
هەڵبەت کە دەڵێین پێوەندی و زانیارییەکانی کەسێک "دەتوانێ" بۆ ئێمە بەنرخ بێ، بەم مانایە نییە کە ئەم پێوەندی و زانیارییانە بەکردەوەش "حەتمەن" بۆ ئێمە بەنرخ دەبێ. زۆریەک لە پێوەندییە لاوازەکان ڕەنگه هەتاهەتایێ ـ بەهەر هۆیەک ـ بە ناچالاکی بمێننەوە. پێوەندییە لاوازەکان بۆ ئەوەی بەسوود بن دەبێ چالاک بن و لە حاڵەتی هێزەکی و لەناخداهەڵگر (بالقوە) بێنە حاڵەتی کردەکییەوە (بالفعل).
کەلێنە پێکهاتەییەکان:
ڕایەڵەیەکی بەربڵاو لەبەرچاو بگرن کە لە چەندین هێشووی ڕایەڵەیی چڕ پێکهاتووە. چ شوێنێک لەناو ئەم ڕایەڵەیەدا زیاترین سوود بە کەسی خاوەن شوێنەکە دەگەیێنێ؟ ڕەنگه بڵێین کەسانێک کە لە ناوەندی هێشووە چڕەکاندان باشترین جێگەوپێگەی ڕایەڵەییان هەیە، بەڵام وا نییە. باشترین شوێنەکان لە "کەلێنە پێکهاتەییەکان"دا جێگیر بوونە. با بزانین کەلێنی پێکهاتەیی چییە؟ هەندێک لە هێشووەکان بە پێوەندیی لەقەدەر کەمەوە پێکەوە لکاون و لەوانەیە لە نێوان هەندێک لە هێشووەکانیشدا هیچ پێوەندییەک لەگۆڕێدا نەبێ. لە ڕوانگەی کۆمەڵناسێک بەناوی "ڕۆنالد بێرت"ەوە ئەم شوێنانەی پێوەندیی زۆریان تێدا نادیترێ، "کەلێنی پێکهاتەیی"ن. باشترین شوێنەکان لەناو ڕایەڵەدا هی ئەو کەسانەیە کە لە کەلێنە پێکهاتەییەکاندا جێگیر دەبن.
ئەگەر لە ڕوانگەی ڕایەڵەییەوە لە کاری ئەم کەسانەی خوارەوە ورد بینەوە هەموویان کەسانێکن کە کەلێنە پێکهایەتیەکان پڕ دەکەنەوە:
ـ دابینکاران یان (تهیە کنندە)کانی فیلمه سینەماییەکان: کۆمەڵێک ئەکتەر و دەرهێنەر و ستۆدیۆ و پشتیوانە ماڵییەکان پێکەوە دەلکێنن.
ـ دەڵاڵی مڵک و خانووبەرە: کڕیاڕان و فرۆشیارانی مڵکوماش پێکەوە دەلکێنن.
ـ ڕاوێژکارانی خوێندن: قوتابییان لەگەڵ ناوەندەکانی خوێندنی باڵا پێکەوە دەلکێنن
ـ لۆبیکارە سیاسییەکان: بۆ نموونە پێوەندی لەنێوان یاسادانەرە سیاسییەکان و ئەو کەسانەی دەیانەوێ شوێن لەسەر بڕیاری ئەوان دابنێن ساز دەکەن. هەر بۆیێ زۆریەک لە یاسادانەرانی پێشوو دەبن به لۆبیکار. ئەوان لەڕاستیدا پێوەندییە تاکەکەسییەکانی خۆیان دەفرۆشنه یاسادانەرانی ئێستا.
کەواتە دەکرێ بڵێین پرد هەڵبەستن لەسەر کەلێنەکانی ناو ڕایەڵە بەسوودترین کاری گونجاو لەناو ڕایەڵەدایە؛ هەم بۆ ڕایەڵەکە و هەم بۆ خاوەن شوێنەکە.
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/EnjumeniEdebiShino
/channel/dr_rehber
شیکاریی ڕایەڵه له کۆمەڵناسیی مۆدێڕندا
بەشی یەکەم
ئەو ڕایەڵه دیتراو و نەدیتراوانەی دەوری مرۆڤیان داوە
هەموو مرۆڤەکان چ پێ بزانن و چ پێ نەزانن لەناو ڕایەڵە جۆراوجۆرەکاندا هەڵسوکەوت دەکەن. هیچ کەس بەدەر لەو ڕایەڵانە نییە. لە جیهانی ئێستادا کە تۆڕە مەجازییەکان هەموو ژیانی ئێمەیان تەنیوەتەوە، ئەم حاڵەتە ڕایەڵەییەی ژیانی ئێمە زۆر ئاشکراتر و بەرچاوترە، بەڵام تەنانەت ئەو کاتەی تۆڕە مەجازییەکانیش دروست نەکرابوون، مرۆڤ لەناو ڕایەڵە جۆراوجۆرەکاندا هەڵدەسووڕا و هەڵسوکەوتی خۆی ڕێک دەخست.
بۆ نموونە هەر کەسێک دەتوانێ خۆی لەناو ئەم ڕایەڵە ئاشنایانەدا ببینێتەوە:
ـ خێزانەکەی، واتە دایک و بابی، خوشک و براکانی، هاوژین و منداڵەکانی
ـ خزمانی دوور و نزیکی
ـ کۆمەڵەی هاوڕێیانی، چ ئەوانەی هاوڕێی کۆنن و چ ئەوانەی هاوڕێی تازەن
ـ هاوکارەکانی و هەموو ئەو کەسانەی لەگەڵیان لە پێوەندییەکی پیشەییدایە
ـ کۆمەڵێک لەو کەسانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا بەشێوەی ئاسایی پێوەندی لەگەڵیان دەبێ وەک: جیرانەکانی، خاوەنی سووپێرمارکێتی گەڕەک، مامۆستای منداڵەکانی و ...
ـ ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ نایانناسێ بەڵام لەگەڵ کەسانی نزیک لە خۆی لە پێوەندی دان.
هەر کەسێک لەناو ڕایەڵەیەکدا جێگیر دەبێ کە کۆمەڵناسان پێی دەڵێن "ڕایەڵەی خۆتەوەر". چەمکی خۆتەوەر بوون لەم ڕایەڵانەدا بە مانای لەخۆبایی بوون یان خۆویستی نییە بەڵکوو بەو مانایەیە کە بۆ هەر کەسێک ڕایەڵەیەک هەیە کە "خۆی" دەکەوێتە ناوەندی ئەم ڕایەڵەیە و لە دەوری ئەم ناوەندە خزم و کەس و هاوڕێ و هاوکار و ناسیاوەکانی جێگیر دەبن.
بەگوێرەی گریمانەیەکی کۆمەڵناسانەی زۆر سەرنجڕاکێش ئەگەر شوێنی هەر کەس لەناو ڕایەڵەکاندا بە "گرێ"یەک بزانین، هەر کەسێک لەو جیهانە لەبەرچاو بگرین ئەوپەڕەکەی بە شەش گرێ لەگەڵ هەر کەسێکی دیکەی ئەم جیهانە له پێوەندیدا دەبێ. بەگوتەیەکی تر هەر کەسێکی قامکی لەسەر دابنێن، ئێوە بەلانی کەمەوە کەسێک دەناسن کە ئەو کەسە کەسێک دەناسێ، کە ئەویش کەسێک دەناسێ، کە ئەویش کەسێک دەناسێ، کە ئەویش کەسێک دەناسێ کە ئەو کەسە بناسێ.
ئەو گریمانەیە ڕێک بەم مانایەیە کە ئێوە لە ڕێگای زنجیرەی ناسیاوانی خۆتان لەگەڵ تەواوی مرۆڤەکانی سەر گۆی عەرز لەپێوەندیدان. ڕەنگه مرۆڤ تووشی هەڵخڕان و هەیەجانێکی زۆر سەیر بێ ئەو کاتەی هەست بەم ڕاستییە بکا کە لەگەڵ گشت مرۆڤە زیندووەکانی جیهان لەپێوەندی دایە. هیچ باسێک باشتر لەو تیۆرییه سروشتی ڕایەڵەیی بوونی ژیانی مرۆڤمان بۆ ئاشکرا ناکا.
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/EnjumeniEdebiShino
/channel/dr_rehber
🌏کۆڕی ۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔰تەوەر: قالبە نوێیەکانی گێڕانەوە
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۳۹:۲٤ خولەک
🔋قەبارە: ۲۳.٦۸ مێگابایت
#لێژنەی_چیرۆک
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•