ephemer4ll | Unsorted

Telegram-канал ephemer4ll - 𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

-

𝙘𝙝•𝙘𝙧𝙚𝙖𝙩 | 𝟭,𝟭𝟬,𝟮𝟬𝟮𝟬 ھەر شتێک دڵتەنگی کردی جێیبێڵە

Subscribe to a channel

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ماصیو، مرۆڤ بە ناو زۆر جوانی گوزەر دەکات، ڕەنگە بڕێک جار بەھۆی بینینی جوانی ترەوە ڕابردوو لە بیر بکات و جوانییەکی دی دڵی ببات. بەڵام من تۆم بیر ناچێت، سێ ساڵ بەر لە ئێستا بە نێو کۆمیدیای تۆدا و بە ناو جوانی تۆدا گەشتمکرد و ھیچ جوانییەکی دی نەیتوانی بێتە شوێنی تۆ و تۆم بیر بباتەوە.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

گەشتن بەو قەناعەتەی کە زۆر شت گرنگیەکی زۆری پێ ئەدەیت بەڵام لە ڕاستیدا هەر شایەنی بیرکردنەوە نییە زۆر قورسە، زۆر هەوڵئەدەم کەمتەرخەم(کەمتر گرنگی بدەم)بم لە شتەکان، زیادە ڕۆیەکی زۆر ئەکەم لە بیرکردنەوە لە شتە بێسوودەکان بەڵام بەرە بەرە کەمتەرخەمیەکم زیاد ئەکات. بەڕای من مرۆڤ تا کەمتر گرنگی بدات بە شتەکانی چواردەوری زیاتر دڵخۆش ئەبێت

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

“I will never change”

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

بۆ وەڵامی خۆشمدەوێی ھەنێک کەس، تەنانەت وتنی سپاسیش زیادەیە

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئەم میوزیکە ئەتباتە شوێنێک شوێنێک🖤

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئەو زیاتر دەژیا،
ئەگەر خۆشەویستی دۆزیباوە و باوەشی تێدا بوایە.

ـ لێدوانی سیگمۆند فرۆید
دەربارەی ژیان و خۆکوژییەکەی "ڤان
کوخ"

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

لەپێش چاومە..
لە ئاخیرەتدا ئەو فریشتەیەی لەتەنیشتم دەڕوا، کە دەبینێت چاو بۆ کەسێک دەگێڕم
ھەموو رۆحم شوختە و دەمم تاڵە، قلە ھەنجیرێکم دەداتێ و دەپرسێت:
مادام بۆچی پێش ئەوەی بمریت سڵاوێکت نەنارد بۆ ئەو ئینسانەی لە دەفتەری ئەعمالتدا رۆژ نییە دوعات بۆ نەکردبێ؟
بەپشتی دەست ئارەقەی نێوچەوانم دەسڕم و بەھێواشی لەبەر خۆمەوە دەڵێم:
- لە عینادی، لە عینادی
_

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

چی ئەبێت ئێوارەیەکی هەینی،
شەقامەکان چۆڵبن بۆ من و تۆ..💛

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

خێزان فێری کردین، خۆییبوون بەڕەڵاییە
کۆمەڵگا فێری کردین خۆشییەکان عەیبەن
سیاسەت فێری کردین، ئازادییەکان بڤەن فێریان کردین، چێژەکان حەرامن قوتابخانەکانیش دەرەجەیان لەسەر بێدەنگی دانا
بڕاڤۆ بەردەوام بن
_

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

لە ھەر گۆشەیەکی ئەم دوونیایە
بەدووای تۆدا ئەگەڕێم
لە ئەو پەڕێ بێدەنگیمدا لەبارەی تۆوە ئەدووێم
ئەی گیانی دونیا کە گیانم لە تۆ لێوان لێوە
مەگەر من دەتوانم واز لە داوای تۆ بھێنم؟

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

یەک شەممەو و دوو شەممە ڕۆژی نوێ نیە بۆ من
تاکە شتێک کەبتوانێ ،
ڕۆژ ژمێری من لەگەڵ ڕۆژمێری ئەم گەردونە یەکخاتەوە ؛
تەنها دیدارێکی تۆیە!❤️

شـڤان عزیز

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

خۆشەویستی مرد با بۆ شتێکی دیکە بگەڕێـین..

“بەختیار عەلی”

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

جیاوازی نێوان؛ هاتن و ماڵئاوایی.🤎
©Fabian perez

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

دە‌ستم داوە‌تە‌ خۆشویستنی تۆ وە‌ک و
مرۆڤێكی نە‌دی و بدی ناتوانم
خۆشم نە‌وێیت..

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

وە ڕاست ترین شت کە وترابێ :
" ئەگەر ویستت سەرسام بونت بە کەسێک نەمێنێت ' بیناسە "

- Painting by Ron Hicks.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

زیاد بیرکردنەوە ناتگەیەنێت بەدڵخۆشی تەنها کات کوشتنێکە بەڕای من لەو شتانەی کە بێسوودە بەڵام تۆ بیری ئەمە ناکەیتەوە کە بێسوودە یان بەسوودە، لە لایەکی تر بیرکردنەوە وات لێ ئەکات ئەم بیرکردنەوەت هەبێت نازانم زۆر قوڵە باسکردنی بەهەرحاڵ شەوێکی شاد.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

When longing to disappear, i take one-day trips i walk, eat, and let my mind wander

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

I really miss tfue and the mood I had while watching his videos huh

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئەو لەیەکەم ھەوڵدانیا توانی ھەڵی بێنێت ڕەنگی دڵخوازم چیە ، لە ڕاستیدا ' من ڕەنگی دلخوازم نەبوو ، بەڵام کاتێک ھاواری کرد " شین " زۆر بە تامەزرۆیەوە وتی و وەک و مناڵێك پێ ئەکەنی ، بۆیە پێم وت وڵامەکەت ڕاستە ، لەو کاتەشەوە ، شین بووە بە ڕەنگی دڵخوازم.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

نە ئەتوانین ھەڵبێین و نە ئەتوانین دەست بە
ئەژنۆ بەردەوام بین ئەم دونیاییە ھیچ شتێک نییە
پارچەپارچەی نەکردبێت چار نییە وەرن با شێت بین..

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

لەم شارەدا هیچ کەس نە زیندووە نە مردووە گۆرستانەکان پرن لە مرۆڤی زیندوو کە خەڵکی وادەزانن مردوون ، وەک چۆن ئەم شارە پرە لە خەڵکی مردوو کە وا دەزانن زیندوون..

بەختیار عەلی

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

"دانپێدانان"

تۆ بەو ھەموو ناسکی و جوانیەتەوە، منیش بەم دەستە قڵیش و زبرەوە کوا ئەتوانم فرمێسکی چاوت بسڕم و بریندارت نەکەم. تۆ کە دڵت لە پەڕەی گوڵ ناسکترە و کە بە وشەی خۆشمەوێی ڕومەتت سور ھەڵدەگەڕێ، لە کوێ منێکی عەسەبی ئەتوانێ نازت ھەڵگرێ؛ ئەھا بە بیرت نایە نینۆکێکی دەستە چەپت شکا بوو چەن ڕۆژێک غەم دڵتی داگرتبوو، ئیتر دڵنیابە منێکی قسە بەرد ڕۆژێک دڵت دەشکێنێ و جیاواز لە شکانی نینۆکت، بۆ چەن ڕۆژێک نا ڕەنگە بۆ ئەبەد غەم دڵت داگیر بکات... بڕۆ ئەزیزم بڕۆ، خودا بەردێکی وەک منی خستۆتە سەر ڕێت و (بەردیش لە جێگای خۆی سەنگینە) تۆش لێرەدا جێم بھێڵە و ڕێگات بگۆڕە. خەونی ئەوەت ھەیە وەک پاشا و شاژن بژین، سەیرێکی من بکە تەنانەت توانای پێک ھێنانی کولانە سەگێکیشم نیە، ئیتر خەونی سور و پەمەیت با نەکەمە ڕەش و ژیانت تێک نەدەم. دانی پێدابنێم کە شایەنی تۆ نیم، ئیتر خودات لەگەڵ ھەناسەم. دواین قسەم ئەوەیە، خۆزگە دەکرا پارەی تەکسیم پێبا، تا ھاتبامە لات ئەو قسانەم لا کردبای، نەک لە ڕێگای نامەیەکەوە پێتی بڵێم.

ئامانج

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ھەر دە پەنجەت مەکە دەمی کەسەوە
پەنجەیەک بۆخۆت بھێڵەوە بۆ ئەو کاتەی
پەشیمان بویتەوە جوان جوان بیگەزیت..

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ھێشتا لەگەڵ تەنیاییەکەمدا پێکەنینمان بە
درۆی پێکەوە بوونی مرۆڤ دێت.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

گەر مرۆڤ یەکەمین خۆشەویستی گەورەی خۆی دۆڕاند، ئیدی تا مردن بونەوەرێکی دۆڕاوە.خۆشەویستی وەک شەتڕەنج نیە، مرۆڤ کە دەستێکی دۆڕاند خۆی کۆ بکاتەو بۆ دەستێکی تر،مەشق بکات، فێر ببێت، لە عەشقدا یەک دەست هەیە، یەک یاری هەیەو تەواو،کە دۆڕاندت بزانە بۆ هەتا هەتایە دۆڕاندوتە، هیچ کەس نیە لەم سەر ئەستێرەیە دووجار بەهەمان شێتی،هەمان سۆز، هەمان پلەی سوتان و دێوانەگییەوە عاشق بێت...

- بەختیار عەلی

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

‏" زۆر بیرکردنەوە خۆشبەختیت ئەکوژێت "

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

وقتی بودنت محال باشد من بی آرزوترین آدم دنیام

کاتێک ھەبونت مەحاڵ بێ من بێ ئارەزووترین مرۆڤی دنیام

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

‏+ بەیارمەتیت کاکە، یارمەتیم دەدەیت ئەو جەنازە ھەڵدەینە ڕوبارەکەوە؟
‏- جەنازەی کێیە؟
‏+ یارمەتیم دەدەیت یاخود نا؟
‏- ئەی بۆ کوشتت؟
‏+ بەردەوام دەیگوت بۆ ژن ناھێنی
‏- من ئەملای ھەڵدەگرم تۆش ئەولای.
‏+ سپاس.
‏- لە خزمەتتدام. با بەردێکی گەورەشی پێوە ببەستین بۆئەوەی نەکەوێتە سەر ئاو

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

تاقی بکەرەوە
جارێک بۆ ماوەیەک بە تەنھابیت بۆت دەرئەکەوێت کە لە ڕاستیدا مرۆڤەکان بێ سودن ،جگە لە ماندوو بونت بە کێشە دەروونیە پوچەکانیان بە درێژای کات ھیچی تریان نییە
_

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئەوەی ڕاستی بێت ،
ئێستا ئەوەندە ئەو لەلام گرنگ نییە ،
ھەر ئەوەندە نەبێ لە خەودا ئەیبینم ،
جارێک لە ئامێزما ،
جارێک لە سەر شەقام پێکەوە ،
ھەندێک جاریش لە ماڵەکەماندا ،
نا بڕوا بکەن گرنگ نییە چونکە من
دوای ئەوە، تەنھا بەیانیان تا ئەو
دەمەی دەچمەوە سەر جێ
ئەو خەونانەم لە خەیاڵدایە ،
ئەگەر نا جگە لەوە ھیچ کاتێکی
کە بیری لێ ناکەمەوە ،
ئێوە بڵێن باش لە بیرم کردووە ،
ئەی وانییە توخوا ؟
-

Читать полностью…
Subscribe to a channel