هەرگیز لایەنە خراپەکەت مەشارەوە بۆ ئەوەی کەسێک لەژیانتدا بمێنێتەوە ، خراپترین لایەنی خۆتیان نیشان بدە و بزانە کێ لەگەڵت دەمێنێتەوە.
Читать полностью…“ئەمتوانی بفڕم و لەبیرت بکەم و هەزار ساڵ دووری بخەمە نێوانمان، ئەمتوانی هەمووی بکەم بە با و لەبیرت بکەم، ئەمتوانی بەجۆرێک لەبیرت بکەم بە نەبوونت خەیاڵم بۆ کردبای لەوەی کە هەبووی. ئەمتوانی هەموو ئەم ئازارەی پێتدام پێچەوانەی بکەمەوە بۆتۆ، ئەمتوانی ئەم ئازارە بکەم بە ئارەزوویەک بۆتۆ کە بتکەم بە کەسێکی فزووڵ بۆ زانینی هەموو شتێک لە من. بەڵام من ئەمویست ئەزموونی ئازار بکەم، ئەزموونی ئەوە بکەم کە چۆن کەسێک ئەتوانێ دڵم پارچە پارچە بکات، ئەمویست بزانم کەسێک ئەتوانێ وام لێبکات بۆ هەتا هەتایە خۆی بکات بە برینێک لەسەر ڕوخسارم و بۆ هەمیشە دیار بێت لەسەرم. لە ڕاستیدا ئەمویست بزانم تامی مردن چۆنە، وە پشانتدام.”
Читать полностью…چ جۆرە هەستێکە لە پەیوەندی خۆشەویستیا شکست بهێنیت، لە خوێندنا شکست بهێنیت ، لە پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەتا شکست بهێنیت لە ژیانتا شکست بهێنیت ، بەڵام پەیوەندیت لەگەڵ خودادا براوە بێت.
Читать полностью…ئەمشەو مانگ زۆر جوانە هاوڕێیان، هەر ئێستا بڕۆنە سەربان، بڕوانن و ڕابمێنن لە جوانیەکەی. پاشان کە بە جوانیی و گەورەیەکی سەرتانسوڕما و تێدەگەن کە ئێوە هیچ نین لەچاو عەزیمەتی کائیناتدا.
Читать полностью…تۆش به جێم دێڵی
زۆر باش دهزانم ، تۆش به جێم دێڵی
تۆش سهرخۆش دهبی و
وهک بادهیهکی بۆش به جێم دێڵی
* * *
تۆش به جێم دێڵی
وهک چۆن سهوزایی باخ بهجێ دێڵی
وهک چۆن تهموومژ شاخ بهجێ دێڵێ
تۆش به جێم دێڵی
* * *
تۆش به جێم دێڵی
چۆن ئهسپێکی خورت سوار بهجێ دێڵێ
چۆن ووشهی تادار...زار بهجێ دێڵێ
تۆش به جێم دێڵی
* * *
ئهگهر دهزانیت ئهمجاره
بڕیارهکهت دوا بڕیاره:
ناونیشانی خۆت بگۆڕه
جێپێیهکانمان بسڕهوه
له ژێر ئاسمانی ئهم شاره
ئهوسا، خوات لهگهڵ
چۆن ئهسپێکی خورت سوار بهجێ دێڵێ
وام بهجێ بێڵه
چۆن ووشهی تادار...زار بهجێ دێڵێ
وام بهجێ بێڵه !
|عبداللە پەشێو
“کۆمەڵە هەستێک هەیە ناتوانرێن دەستیان پێ بگات بۆ ئەوەی کۆنترۆڵ بکرێن بەهەر جۆرێک کە ئەتەوێ ببێت. بۆیە خۆشت لێی تێ ناگەیت کە ئەو هەستانە چۆنن ئیتر لێیان ئەترسیت بەبێ ئەوەی بزانی ئەوە هەستی ڕاستی تۆیە یان ئەو هەستەیە کە تۆ دەتەوێت بۆیە ساتێک لەناکاو بۆت دەردەکەوێت.. ئەویش ئەو ساتەیە کە ئەو شتەی ویستووتە ڕوی داوە وە ئەگەیتە ئەو ساتەی کە هەمیشە سەری لێ تێک داویت. زۆربەی جار ئەو ساتە خۆشیت بۆ ئەهێنێت هەموو کەس لەوە تێناگات تا ئەزمونی نەکردبێت. وە تۆ ناتوانی بزانی کە فرمێسکەکان هی خۆشین یان ناخۆشی, وە ئەگریت چونکە بۆت دەردەکەوێت چەندین ساڵە لە شتێک ڕادەکەیت کە ویستووتە.”
Читать полностью…تا بڵێی ئینسانێکم بیروڕای جیاواز قبوڵ ئەکەم بەڵام، بەڵام گوو ئەکەمە دەمی ئەوەی ئەڵێ هاوین خۆشە و جەوی گەرما خۆشە. زۆر سوپاس
Читать полностью…لە ڕۆژانی ھەینیدا کەسێکت نییە سەردانی بکەیت و لە ھەواڵی بپرسی، شوێنێکی دڵخوازت نییە سەردانی بکەیت، ئارەزوویەکی ئاواشت بۆ سینەما نەماوە تا ڕۆژەکەی پێ بەڕێ بکەیت، ئیتر ڕۆمانەکان و ئەدیبات جاڕزت دەکەن و کتێبەکانت بەلا ناوە، سەیرکە ئازیزکەم، ڕۆژانی پشوو بیرت دەھێنەوە کە تۆ چەنێک تەنھایت.
بۆیە بڕۆ سەعیەكەت بکە گەمژە
لەم مەملەكەتە هێندەی چاكەت و پانتۆڵ گرنگە لای بەڕێوبەر و خاوەن كار نیو هێندە لێهاتوویی گرنگ نیە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە كە ئەم كۆمەڵگایە پڕە لە مرۆڤی ناوبۆش.
ئەمەش كاریگەریی ئەو شەپۆلی گەشەپێدانی مرۆییە پوچەیە كە وا ئەكات هەمووان تەنها خەریكی نمایش بن.
لە مەكتەبێكی ئەهلی هێندەی گرنگە لەسەر ستایل و تەرتیبات بڕۆیی، نیو هێندە گرنگ نیە لە بوارەكەت خۆت پێش بخەیی.
I don't know why I'm like this. I know there's a person who is so good for me, who understands me, and with whom I fit well, but I don't like that. I want someone who hurts me, who makes me suffer, who doesn't accept me.
Читать полностью…