ephemer4ll | Unsorted

Telegram-канал ephemer4ll - 𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

-

𝙘𝙝•𝙘𝙧𝙚𝙖𝙩 | 𝟭,𝟭𝟬,𝟮𝟬𝟮𝟬 ھەر شتێک دڵتەنگی کردی جێیبێڵە

Subscribe to a channel

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

گەر دیقەتتان دابێت، کەسێک کە خەوتووە، دەتوانیت خەبەری بکەیتەوە. بەڵام کەسێک کە خۆی کردووە بە خەوتوو نا!

مەبەستەکەم ڕوونە خۆ؟

کەسێک کە خۆی لە گێلی داوە بەتۆ تێناگەیەنرێت!

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

باوەڕ بکە، بە خوێندنەوەی وشەکانت ئێڵنجم دێت. من پێشتر نەفرەتم بیستبوو، خوێندبومەوە کە بە ئێرە دەگات. بەڵام ھیچکات ئەزمونم نەکردبوو. بۆیە پێم سەیربوو دوای خوێندنەوەی نامەیەکی قەدیمت، بینیم کە لە کەلە و سنگ و دەمارەکانمدا نەفرەت و ڕق دێن و دەچن و حاڵم تێکدەدەن. ئەمە یەکەمجار بوو دوای خوێندنەوەی نامەکەت، نەمتوانی بەپێوە ڕاوەستم و دانیشتم. دەبوو بمبینیت، لێوانلێو لە نەفرەت، سەرڕێژ لە ڕق!. ڕوخسارم سوور ھەڵگەڕاو و تێکچوو، چاوەکانم کراوەتر. ھەر لەوکاتەدا بوو بڕیارمدا ئەمە بنوسم. دەبێت بینوسم! زۆربەی کات، کاتێک لەشتێک ناگەم، ھەمان شت بەخۆم دەڵێم؛ دەبێت بینوسم. کە نوسیم، دواتر لێی تێدەگەم. بەڵام بڕوابکە ئەمجارە لەدوای نوسینیشی ھیچ تێناگەم! نا تێناگەم. بەڵام زۆریش گرنگ نیە، چونکە تۆ لێی تێدەگەیت! ئێستا دەزانیت لێرە چی ڕوودەدات و پێمخۆشە بەردەوام وێنەکەیت لەپێشچاو بێت.


...

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئەو بەیانیە کە بوو بە شەڕمان، من لەبەرئەوەی نازانم ڕونکردنەوە بدەم، تەلەفونەکەم داخستەوە و لەماڵ ڕۆشتمە دەرەوە. ڕۆشتم بۆ پارک. سڵاوم لە ھەموو شەتڕەنجبازەکانی پارک کرد و گوتم:« دەھێڵن منیش یاری بکەم؟» ھەمووان بێدەنگ بوون، با وەستا و درەخت چڵەکانی ڕووکرد بەملادا و ھەمووشتێک لەدۆخێکی حەپەساو و سەرسوڕماودا بوو. ھەموان سەیریان دەکرد و بێدەنگ بوون. چونکە بڕیار بوو من لەگەڵ ئەو پیرەمێردانەدا یاری بکەم، کە زۆربەی کاتەکانیان بە شەتڕەنج دەبەنە سەر. خێرا جێگەیان بۆ کردمەوە و دانیشتم. کاک محمد لەبەرامبەرم دانیشت. کاک محمد بە پرچی سپی و ڕوخسارێکی سور و سپیەوە کەسێکی ڕۆحسوک و نەرمونیانە و ھەموان ڕێزی لێدەگرن و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی شەتڕەنج لەو پارکە. زۆرجار لەگەڵ من بە لەھجەی ھەورامی قسە دەکات، بێ ئەوەی من یەک وشەش تێبگەم، سەری بۆ ڕادەوەشێنم و پێدەکەنم. پارەچاکەکانمان لەسەر تەختەکە دانا و کاک محمد بە ھەورامی شتێک گوت کە من تێنەگەیشتم و کاتێکیش ھاتە سەرەی ھەڵبژاردنی ڕەنگەکان، بەرلەوەی ئەو قسە بکات، ھەڵمدایێ و گوتم:« تۆ سپی، وەک ڕەنگی قژت، من ڕەش، وەک ڕەنگی بەختم.». ھیچ تێنەگەشت و بە بزەوە دەستمان پێکرد. ھەموو یاریەکە لەدەستمدا بوو. ھەموو ڕێگەکانم لێدەگرت و ھەندێککات وام لێدەکرد چەند چرچێکی زیاتر بخاتە دەموچاویەوە و زیاتر بیر بکاتەوە. جوڵەکانی سەد جار دوبارە دەکردەوە و ھەندێک جوڵەشی ھەندێکجار درەنگ، ھەندێکجار زوو دەیکرد. بەڵام نەک لەپێش منەوە، من لەو کاتەدا کەسێک بووم کە ئیتر تۆم نەدویست و ھەمووشتێک لەژێر ڕکێفی مندا بوو. گرنگ نەبوو بەلامەوە بە چ پارچەیەک دەیەوێت یاری بکات. چ فیل، چ ئەسپ، چ وەزیر یا قەڵا بێت، چ جیاوازیەکی ھەیە کاتێک تۆ نەبیت؟ سێ خولەکی نەخایاند کاک محمد مات بوو. کاتێک گوتم« ئەوە کش و بێشەرمیش نەبێت، مات!.» ھەموان واقیان وڕمابووە تەختی شەتڕەنجەکە. خەریکبوون بەدوای ڕێگەی دەربازبوندا دەگەڕان. بەڵام ڕێگەی دەربازبوون نەمابوو. تێدەگەیت لێم؟ ڕێگەی دەربازبوون نەمابوو. ھەموان بێدەنگ بوون و کاک محمد پارچەکانی دانایاوە کە یانی با دەستێکی دیکەش یاری بکەین. منیش پارچەکانم گەڕانەوە جێگەی خۆیان و یاریمان کردەوە. ئەمجارە زووتر مات بوو. کاک محمد کە خەمو پەژارە بە دەموچاویەوە دیاربوو، تەوقەی لەگەڵ کردم و ھەستا. تا ئێوارە ھەمووانم مات کرد. شەش حەوت کاتژمێر یاریم کرد و تەنانەت یەک یاریشم نەدۆڕاند. بەڵام یەک زەڕەش دڵخۆش نەبووم. حەزم دەکرد لەلام بیت و بردنەوەکانم ببینیت. بەڵام ئەگەر تۆ لەلام بایت، نەمدەبردوە. دەدۆڕام. خراپیش دەدۆڕام! ھەر لەسەرەتاوە لەگەڵ کاک محمد دەدۆڕام. دەدۆڕام و دەدۆڕام. دواتر ھەروا کە وەک سەربازێکی بێ شا و وەزیر، وەک سامۆراییەکی بێ ئەمیر بۆ ماڵ دەگەڕامەوە، تێگەشتم کێشەکە چیە: من بێ تۆ براوەم و لەگەڵ تۆ دۆڕاوە. کێشەکە ئەوەیە ھیچیانم ناوێت. نە دۆڕانێکی لەگەڵ تۆ، نە بردنەوەیەکی بێ تۆ!

...

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

پێموایە مرۆڤەکان بە قسەکردن، لێک دووردەکەونەوە و بە قسەنەکردن، زیاتر لێک نزیک دەبنەوە. دەبێت ھەموان لای خۆیانەوە بێدەنگی بڵاوبکەنەوە. ھەموان یەکدی ببینن و ھیچ نەڵێن. بەبێدەنگی بەلای یەکدا تێپەرن. کڵاوەکانیان بۆ یەکدی داگرن و بڕۆن. وەک فیلینی گوتی؛ ئەگەر ھەموومان بێدەنگ ببین، ڕەنگە بتوانین شتێک تێبگەین. بەڵێ بەڵێ کاک فیلینی، دەمخۆش. خودا ئاسودەیی ھەمیشەیی بە ڕۆحت ببەخشێت. بێنە دەستت ماچ بکەم. تۆ ڕاستت کرد. ھەر بێدەنگی چارەسەرە. بێدەنگیەکی موتڵەق.

...

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

لەنێو ئەم دەنگەدەنگ و ژاوەژاوەدا، وەرە من و تۆ لە تەنیشت یەکەوە دابنیشین و بێدەنگ بین. هیچ نەڵێین. ئارامی ئارام. گوێ لە بالمۆریا بگرین.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

I can honestly see how much I’ve changed. How much I’ve learned, how different my perspective is now. The way I see things, feel things it’s all different. I’ve changed a lot and it wasn’t just from sitting and overthinking. It was everything I went through. The experiences, the pain, the confusion, the growth it was real. It really hard like genuinely hard. Not just something you hear and move on from. I lived through it. I felt every part of it.
If I had to put it into words, I’d say this past year has been the biggest growth I’ve ever had in my life. Mentally, emotionally, even spiritually. It changed me on so many levels. It wasn’t easy at all it was actually insane at times, like I can’t even explain it. I look back now and I don’t even recognize the person I was before

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

بەهەرحاڵ خودا ڕێگای ڕاست پیشانی هەموومان بدات.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئێمە لە کۆگای کەشتیەکداین. لەخواری خوارەوە. زۆر لە خوار. خەریکین بار دەبەین. ڕوخسارمان بەھۆی خەڵوزەوە ڕەش ھەڵگەراوە، بار دەبەین. پاڵ بەیەکەوە دەنێین. ناچارین. بار دەبەین. لەو سەرەوە دەنگی میوزیک دێت. دەنگی پێکەنین و دەنگی پێکدادانی پەرداخەکان و تەپەی پێ کە ھی سەمایە، دێت. ئێمە ھەر بار دەبەین. جار جارە بۆنی عەتر دێت، ئێمە بار دەبەین. ئارەقە بەنێوچاوانماندا ھاتۆتەخوارەوە، کەچی ھەر بار دەبەین. شەو بار دەبەین، ڕۆژ بار دەبەین. ھەفتە بار دەبەین. مانگ بار دەبەین، ساڵ بار دەبەین. بەردەوام بار دەبەین.

...

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

شەڕی من لەگەڵ تۆ کۆتایی هات
ئیتر ڕوحیشم ناکەم بە فیدات، حەزت لە کێ بوو ناڵێم شەرم کە ببە میوانی جێگەی گەرم کە، گەر بیریشم کردی دەستیشم ئەبڕم، گەر پارەم هەبوو منیش ئەتکڕم

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

مرۆڤ، بە ئەندازەی ئەو ئازارە گەورانەی کە بە بێدەنگی دەیانچێژێت گەورە دەبێت.

|فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

کافکا لە نامەیەکیدا بۆ میلینا دەنووسێت؛ ئازیزەکەم، زروف هیچ باش نیە. ئیش و کار هەمووی وەستاوە، دۆلار وەک هەمیشە سەنگەری لێگرتووین، تکایە دەست بە ماڵەکەتەوە بگرە، بۆ ئەوەی مەسرەفی کەم بکەیت پێش هەموو میواندارییەک، بۆ ئەوەی میوانەکانت زو زو تێر ببن و زۆر نەخۆن، برنجی خڕ بە کار بێنە. خۆشم ئەوێی، ئاگات لە منداڵەکان بێت...

....

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

Regret is a luxury I don’t afford

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

"أستغفر الله العظيم الذي لا إله إلا هو، الحي القيوم، وأتوب إليه"

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

"هێشتا ئەوەندە ئازارت نەچەشتووە کە لەگەڵ مندا بگونجێیت."
-Friedrich Nietzsche

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

پۆستێکم بینی نوسرابوو ئەگەر تۆ توانیت بەتەنها بچیت نان بخۆیت و بەتەنها بچیتە سینەما دانیشی سەیری فیلم بکەیت ئەوا تۆ ئەتوانی هەر شتێک بکەیت کە ئەتەوێ

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

You have no idea how deeply I can feel him even more than a real person could

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ھێشتاش سێ چوار کاتژمێر دادەنیشم تا کەسێک بێزار نەکەم. ھیچ ناکەم تا کەس خەبەری نەبێتەوە. دادەنیشم تا بەرامبەرەکەم ھێندە بە تەلەفون قسە بکات، وەک ئەوەی من بوونم نەبێت. بە ھێواشی دەرگا دەکەمەوە. تینومە و ئاو ناخۆم، برسیمە و دەرگای سەلاجەکە ناکەمەوە. لەسەر نوکی پێ دەڕۆم.ڕەچاوی حاڵی ئەوانی تر دەکەم. دادەنیشم و ھیچ ناکەم. مات و بێدەنگ. وەک بەردێکی بچوکی کەنار ڕوبار. ئەی خەڵکی چۆن مامەڵە لەگەڵ بەردێکی کەنار ڕوبارەکە دەکەن؟ ھەڵیدەگرن و بەھەموو ھێزیانەوە فڕێی دەدەنە نێو ڕوبارەکە تا نوقوم بوونی ببینن!

...

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

فێربە بێدەنگ بیت، ڕۆژێك، لەجێگەیەك بە كەڵكت دێت.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئەو میوانخانانە هەن لە فیلمەکاندا، هەم جێگەی حەوانەوەن، هەم جێگەی خواردن و خواردنەوەن؛ لەسەر ڕێگایەکی دوور، تاریک و بێدەنگ. لەجێگەیەکی چۆڵ، کۆن و تەنگ. لە دەرەوەی شار، سامناک و غەمگین. دەبوو جێگەیەکی ئەوها هەبایە، مرۆڤ لەکاتی دڵتەنگی و فشاری زۆر ڕویی تێبکردایە. لەوێ بمایەتەوە. دوور لە هەموان. لەبێدەنگیەکی ڕەهادا. بەتەنها. هەر خۆی. تا ئارام دەبویەوە. دەشبویەوە.

...

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

How can people be that disrespectful?

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

کاک نیکۆلاس هاوڕێمە. بەهۆی ئیشەکانمەوە ناسیم. وتی میوزیکێکی خۆمت بۆ بنێرم کەسێکی ئازیزت بخاتەوە یاد، وتم هیچشتێک ئەوم ناخاتەوە یاد. وتی گوێ لەمە بگرە. وە من ئێستا بیر لەتۆ دەکەمەوە.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئێستاکە شتەکان جیاواز دەرەکەون یان بڵێم شتەکان لە شوێنی خۆیان نەماون مەبەستم ئەوەیە ئێستاکە زەوی ئەزموونێکی نوێ تاقیدەکاتەوە لەگەڵ هەموو شتەکانی سەری بەتایبەتی مرۆڤەکان. ماوەیەک لەمەوبەر وابیرمدەکردەوە کە مرۆڤەکان هەروابوونە یانی ئەوە منم کە وا هەست ئەکەم گۆڕاون بەڵام ئێستا باوەڕم وایە کە بەڕاستی گۆڕاون بەڵام گۆڕانێکی خراپ بەداخەوە. ئەتوانم لە دوورەوە سەیرێکی هەمووی بکەم بەڵام باوەڕناکەم گۆڕانێکی وا خراپ ڕووبدا بەم کاتە خێرایە یانی وابیردەکەمەوە گۆڕانەکە زۆر خراپ بێت بۆیە کاتەکەم پێ خیڕایە. هەرچەندە هۆکاری زۆر هەن بۆ ئەم گۆڕانە خێرایە بەڵام باوەڕ ناکەم ژیان بەم جۆرە بێت کە ئێستا تێیدایە.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

نەجاتم نابێ لە خەم ئەڵێی لە ناو تابووتام لەو ڕۆژە سارد بوویتەوە خەریک بوو بۆت ئەسووتام بۆ خەندەیەکت ئەمردم کەچی گریانت پێدام هاوار لە دەست دەوران و ئەو حاڵەی منی تێدام

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

تۆ بڵێی دووبارە بتبینم لە جێگایەک بە ڕێکەوت؟ سێرکە دۆستە کۆنەکەت بە نەبوونت لە جێکەوت، لەو ڕۆژەی تۆ لێرە نیت قاچەکانم لە پێکەوت، ئەو شەوەی تۆ ڕۆشتی لە جیاتی خەو خەمم لێکەوت

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

لەوانەیە من بەڕاستی خۆم بە پیاوێکی زیرەک دەزانم تەنها لەبەر ئەوەی بەدرێژایی ژیانم هەرگیز نەمتوانیوە دەست بە
هیچ شتێک بکەم یان کۆتایی پێ بهێنم.

-فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

هیلاکم، خۆزگە ژیان وانەبوایە، حەقی ئەم هەموو ڕاکە ڕاکەمان نەبوو بە دوای بەختەوەریا، حەق نەبوو وابێ...

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

“If you truly wish to see a man’s character, give him power. If you truly wish to see a woman’s soul, set her free.”

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئەی باوکە گیان ئەبێ چی خراپم کردبێ ئەو هەموو بەدبەختیەی ئەمڕۆم بەسەر هاتووە؟

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

بەڵام من هەر خۆی ئەمەوێ بەتەنها بچم نان بخۆم و بەتەنها سەیری فیلمەکەم بکەم باوەڕ ناکەم ئەمە شتێک بێت هێزی بۆ بەکار بهێنی تا بیکەیت

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

بەھ بەھ چ ڕۆژێکی خۆشە بۆ کار نەکردن و تەمەڵی و خەوتن و کات بەفیڕۆ دان. ئەمڕۆ دەبێت لە بیست و چوار کاتژمێر، ھەر ھەمووی بەفیڕۆ بدەم. بۆ یەک خولەکیش لەخۆم خۆشنابم گەر بەفیڕۆی نەدەم.

...

Читать полностью…
Subscribe to a channel