لە قسەکردن لە نامەی سۆشیاڵ میدیادا ، من کەسێکی زیرەکم و زوو وڵام ئەدەمەوە ' بەڵام لە تەلەفووندا کەسێکی کەم قسەو شەرمنم ئەلێی ون بوومە نازانم چی بڵێم ، لە ڕوو بە ڕوشدا کەسێکی تەواو جیاوازم ، کەسێکی تەواو بێدەنگ و کەم دوو ، خۆشم نازانم کام کەسایەتی منم .
Читать полностью…ئامادەم لە پێناوی تۆدا برۆم بۆ دوورترین شوێنی زەمین ، بێ ئەوەی ئومێدی ئەوەم ھەبێت کە دەگەڕێمەوە تۆ بۆ من بیت..
" بەختیار عەلی "
من و تۆ
تۆ جلهكانت به تهنافهكهوه جێهێشتبوو
من شیعرێكی نیوهناچڵ
تۆ جانتاكهت له بیرچووبوو
من پێڵاوهكانم تهواو له پێ نهكردبوو
تۆ بیرت چووبوو لێوهكانت سوور بكهی
من پاكهتی جگهرهكهم له بیر چووبوو!
تۆ سهعاتهكهت بیر چووبوو
من چاویلكهكهم..
ئاخر دهمێك بوو یهكتریمان نهدیبوو!🤍
لەم شارە بێ داڵدەیەدا
لە کام دەرگای خەون بدەین.؟
لێناگەڕێن خەونی گوڵێک خەونی گەڵایەک بێتە دی
گۆرانی چی و پەپوولەی چی
مەگەر خەونێک داڵدەمان بدات
ببین بە باڵدارێک
دوور دوور بفڕین
دوور دوور بڕۆین
نەمانگاتێ زمانی شار..
خۆشمدەوێی وەکو ئەوەی سبەی بمرم
غەریبیت دەکەم وەکو ئەوەی هەتا هەتایە بژیم
لەنێوانی من و ژیاندا تۆ هەیت
بۆیە ئێستا لەگەڵ دنیا، لەو ژن و مێردە دەچین لەبەر خاتری منداڵەکەیان جیا نابنەوە...
تەلعەت تاھیر
ناکرێ ئەم جیهانە هێندە جوانبێ و منیش لە کوردستانی کاولبوو هەردەم و هەردەم بیڵێمەوە و دوبارەی بکەمەوە؛ بە یادی ئەم هەموو جێیە جوانە، بریندارم.. بریندارم..
بەداخەوە، دەبێ لەو کۆڵانەی گەنجیەتیمان تیایدا رفت، هەر لەم کۆڵانەشدا پیردەبین و بە گۆچانێکەوە؛ ئەفسوس ئەم هەموو تەمەنە زیندووبوین و هیچ شوێنێکی نەرم لەم نیشتیمانە نەبوو سەری پـڕ خولیا و خۆزگەمانی لەسەر دابنێین و بۆ تەنها جارێک بە ئاسودەیی تیایدا بخەوین و لە خەو هەستین.
بەداخەوە، هیچ کەشتییەک بۆ ئێمە نەبوو، هیچ فریادڕەسێک بۆ ئێمە نەبوو.
کوڕم ھەموو کچان ئەترسن !
ئەترسن لە گورگەکان، ئەترسن لە سەگەکان ، لە پیشلەکان ئەترسن ، وە لە پیاوەکانیش ئەترسن ، تەنانەت لە سیسەرکەیەکی بێ دەسەڵاتیش ئەترسن کە توانای ئازاردانی مێرولەیەکی نیە ، لێی ئەترسن ' لەسەر ھەموو شتێكیش ڕازی بن ھەر لێی ئەترسن.
وەئەگەر پرسیارت لەیەکێکیان کرد ، لەچی شتێک ئەترسی ، ناتوانێت وەڵامی ھەمووی بداتەوە ، چونکە ئەترسێت شتێک بڵێت نەیزانێت ، وە پرسیاریش لە خۆی ناکات بۆ ئەترسێت چوونکە ئەوە سروشتی ئەو بەو شێوەیە لەدایک بووە ، لەدەرەوە ھەمیشە دێوەزمەیەک ھەیە چاوەڕێیتی تۆڵە لە ئەوان بکاتەوە.
کچەکان پڕن لە ترس ، وەئەگەر وا خۆی نیشاندا بەھێزە ، نیوەی ترسە و نیوەکەی تر نازە پێی دراوە ، لەکۆتایدا ھەر ترسیشە بەسەریا زاڵ ئەبێ ، ئالێرەدا ڕۆڵی تۆ دێت ، ھەر کاتێک نازی پێبدەی ترس ئەبەزێنێت !
ئەبێتە بەھێزترین ئافرتی دونیا کاتێک ئەبینێت لای تۆ پارێزراوە بەمەرجێک تۆ کونجی ئارامی ئەوبیت ، ھەڕەشە لە ترسەکانی بکەیت ، بۆشاییەکانی ڕۆحی پڕکەیتەوە ، ئەوکات ئەبێت بەوەی خۆی بیەوێت نەوەک ترس دروستی بکات.
" عیمە
- Painting by Smithsonian American
تەنھایت. تووڕەیت. بێزاریت. حاڵت باش نیە. حەزت لە چاییە، دەیخۆیتەوە. حەزت لە چاییەکی دیکەیە، چاییەکی دیکەش دەخۆیتەوە، ھەر حاڵت باش نیە. بێزاریت. تەنھایت. تووڕەیت. دەڕۆیت، دەگەڕێیت، دێیتەوە، ھەر حاڵت باش نیە و تەنھا و تووڕە و بێزاریت. ڕازی نیت. حەزت لە بارانە، دەبارێت، حاڵت باش نیە. گێژەڵووکەت دەوێت، دێت، ڕازی نیت. حاڵت باش نیە. تۆفانت دەوێت، دێت، ڕازی نیت، حاڵت باش نیە. ئەمجارە ھیچت ناوێت. ھەر حاڵت باش نیە و تەنھایت و تووڕەیت و بێزار. شتێک لەجێی خۆی نیە، نازانی چیە. شتێک کەمە، نازانی چیە. ھیچکات نازانیت. ھیچ فەکین کاتێک. ئەمەیە چیرۆکی تۆ.
...
لە یادت بێت کە بۆ یەکدی ئەدواین
لە یادت بێت کە لێرە بووم
من بە دانە بە دانەی پەیڤەکانت باوەڕم کرد
هەر وەک منداڵێک ئەقڵم لەدەست دا
گرنگ نەبوو بۆم ڕۆژ بێت یا شەو
تەنها دەموویست لە تەنیشتمەوە بیت
مانگ هەڵهات، خۆر ئاوا بوو
بەڵام تۆ هێشتا لێرە بوویت
ئەڵتا گراسیا، خۆشەویستەکەم
ئەڵتا گراسیا، خۆشەویستەکەم
ئەڵتا گراسیا، خۆشەویستەکەم
لە یادت بێت شەوەکانمان چۆن بە سەر برد
چۆن ماچی یەکدیمان کرد و چەند توند یەکدیمان لە باوەش گرت
هەموو شتێک وەک خەونێکی جوان وابوو
تۆ شیرینترین ژن بوویت کە تا ئێستا بینیبێتم
چۆن بمزانیبا کە بەخت یاوەری خۆشەویستیمان نابێت؟
من ناچار بووم بڕۆم و کۆتایی بەم عیشقە ڕۆمانسییە بهێنم
ئێستا زۆر سارد و غەمگینم، دەتوانم لێرە بە بێ تۆ چی بکەم؟
لە ناخی دڵمەوە خۆشمدەویست
نەمدەزانی کاتم تەواو دەبێت
ئێستا زۆر لە دووری یەک دەژین
ھەموو ئەو ڕۆژانە بە پیرۆز دەزانم کە ئەو لە تەنیشتمەوە بوو
ئەڵتا گراسیا
ئەوەی لە من بەجێما ئایندەم بوو
ئەوەی لە مندا با دەیبا
ئەو ڕۆژانەیە کە بۆ خۆمم ھەڵگرتووە..
بەدڵنیاییەوە من کۆمەڵایەتی نیم و هیچ هاوڕێیەکم ناوێت، من زۆر خۆپەرستم، ئامادەش نیم بیر لە هیچکەسێک بکەمەوە یان تەنانەت؛ گوێیان لێبگرم.
Читать полностью…...ئینسان چ مەخلوقێکی پڕ لە چاوەڕوانییە...
چ مەخلوقێکە لاوازە
لەبەردەم فیتنەی ئەو مزگێنیە دا
کە هەرگیز نایەت و دەبیت تا قیامەت چاوەڕوانی بکات
من ئەوشەو بە ئێوە دەڵێم ئینسان مەخلوقێکە
بێ چاوەڕوانی هیچ نیە
بێ چاوەڕوانی دەروخێت
بێ چاوەڕوانی هەتا هەتایە کۆتایی هاتووە.
" لە ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا
بەختیار عەلی"
هی من مەبە
گرنگ نیە ئێستا تۆ لە کوێیت
یان بیر لە کێی تر دەکەیتەوە
تەنانەت گرنگ نیە نازی چ کەسێکی تر هەڵدەگریت
هی من مەبە
"بۆ من تەنها ووتنی "قەرەج
کاتێ چاوەکانت لەگەڵیدا دەدرەوشانەوە
بەشی سەدساڵ ژیانی تەنهایم دەکات
گرنگ ئەوەیە تۆ هەیت و لە سوچێکی ئەم گەردوونەدا
قاقات خەریکە ئاسمان کاس دەکات
تۆ هەیت و کاتێ چاوەکانم لێکدەنێم
وەک یەکەمجار
هەست بە تێپەڕینی خوێنی پەنجەکانت دەکەم
لەسەر دەستم
کە تۆ هەیت
ئیتر جار بە جەهەنم
گەر ئەم دێڕانەم وەک شێتی لەسەر
حساب دەکرێت...
ئەوەی چێژی میوزیک ناکات نوقسانییەکی گەورەی هەیە، ژیان بەبێ میوزیک گەمژەییە، تەنها لەرێگەی میوزیکەوە هەست دەکەین رۆحمان هەیە...
Читать полностью…. کەس لە خۆی پرسیوە بۆ دونیا لە ساتی خۆرئاوابووندا دەگاتە ڕۆمانسیترین و جوانترین ساتی خۆی؟ چونکە لەو ساتەدا زەوی لە ژێر ڕەحمی هەتاو و لەژێر منەتی تریفەدا نییە، لەو ساتەدا زەوی خۆیەتی، ئا لەو کاتەدا سەیری درەخت و ئاو و هەور و جەنگەڵ بکەن، سەیری شارەکان بکەن، سەیری مەزرا و باغ و جوێبارەکان بکەن، تەنیا لەو ساتەدا ڕووە ڕاستەقینە و غەمگینەکەی دونیا بە ڕوونی دەردەکەوێت، هەتاو جۆرێکە لە کۆمەکی ئیلاهی تا بەردەوام ئەو غەمە نەبینین کە لەسەر هەموو گەڵایەکی جیهان و لە ناو هەموو دڵۆپە ئاوێک و لە هەموو گزنگێکی ورددایە...
.
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ"
ئێستا ، کەسانێکی زۆر ھەن لەپشت مۆبایلەکانیانەوە دڵتەنگ و تەنھان ، نەک جیھانی دەرەوە بەڵکوو جیھانی سۆشیال میدیاش ئەوانی ناوێت ' ھیچ کەسیش لەسەر حەقیقەتی خۆیان قبوڵیان ناکات، ھەڵبەتە خۆشم یەکێکم لەو کەسانەی بە کوژاندنەوەی مۆبایلەکانیان جیھانی ئەوانیش ئەکوژێتەوە ، بۆ ھەموو ئەوانەی نەبوونە ئازیز کەسێک ، خۆشمەوێن
- Painting by David Hettinger، 1946.
ئەگەڕێیتەوە ماڵەوە ، کوپێک چا دروست ئەکەیت لەسەر کورسیەکە دائەنیشیت و پاڵ ئەدەیتەوە ' ھیچ شتێک لە دەور و خولت نیە جگە لە بێدەنگی ، ھەر یەکێک لە ئێمە ئەبێت بڕیار بدات ئەم حاڵەی تێیدایە تەنھاییە یاخود ئازادی
'ھەست بە بێزاریم بکە'
- Artwork by Unknown
دوێنێ ڪوڕێکی گەڕەکەکەمان کەوتە سەرەمەرگ بردیانە نەخۆشخانەکەی ناوەڕاستی شار
دکتۆرەکان پێش مردنی نەرمە هەوڵی ڕزگارکردنیان ئەدا ئۆکسجینیان پێدا
دەرزییان لێدا ئاویان لێ هەڵبەست ،
بەڵام هەر مرد ...
من دەمزانی یەک تۆز خۆشەویستی ، لە جیاتی ئۆکسجین
یەک باوەشی میهرەبانی ، لە جیاتی دەرزی
یەک تۆز ئازادی ، لە جیاتی ئاو ئەوی دەژیاندەوە
وەلێ کەسێک نەبوو پێی بدات..
خەمۆکی ڕێگەی بیرکردنـەوە بە مرۆڤ نادات
کەواتە بۆ ئەوەی مرۆڤ بە نەزانی بمێنێتەوە
دەبێت خەمباری بکەیت..