گەر مرۆڤ یەکەمین خۆشەویستی گەورەی خۆی دۆڕاند، ئیدی تا مردن بونەوەرێکی دۆڕاوە.خۆشەویستی وەک شەتڕەنج نیە، مرۆڤ کە دەستێکی دۆڕاند خۆی کۆ بکاتەو بۆ دەستێکی تر،مەشق بکات، فێر ببێت، لە عەشقدا یەک دەست هەیە، یەک یاری هەیەو تەواو،کە دۆڕاندت بزانە بۆ هەتا هەتایە دۆڕاندوتە، هیچ کەس نیە لەم سەر ئەستێرەیە دووجار بەهەمان شێتی،هەمان سۆز، هەمان پلەی سوتان و دێوانەگییەوە عاشق بێت...
- بەختیار عەلی
وقتی بودنت محال باشد من بی آرزوترین آدم دنیام
کاتێک ھەبونت مەحاڵ بێ من بێ ئارەزووترین مرۆڤی دنیام
+ بەیارمەتیت کاکە، یارمەتیم دەدەیت ئەو جەنازە ھەڵدەینە ڕوبارەکەوە؟
- جەنازەی کێیە؟
+ یارمەتیم دەدەیت یاخود نا؟
- ئەی بۆ کوشتت؟
+ بەردەوام دەیگوت بۆ ژن ناھێنی
- من ئەملای ھەڵدەگرم تۆش ئەولای.
+ سپاس.
- لە خزمەتتدام. با بەردێکی گەورەشی پێوە ببەستین بۆئەوەی نەکەوێتە سەر ئاو
تاقی بکەرەوە
جارێک بۆ ماوەیەک بە تەنھابیت بۆت دەرئەکەوێت کە لە ڕاستیدا مرۆڤەکان بێ سودن ،جگە لە ماندوو بونت بە کێشە دەروونیە پوچەکانیان بە درێژای کات ھیچی تریان نییە
_
ئەوەی ڕاستی بێت ،
ئێستا ئەوەندە ئەو لەلام گرنگ نییە ،
ھەر ئەوەندە نەبێ لە خەودا ئەیبینم ،
جارێک لە ئامێزما ،
جارێک لە سەر شەقام پێکەوە ،
ھەندێک جاریش لە ماڵەکەماندا ،
نا بڕوا بکەن گرنگ نییە چونکە من
دوای ئەوە، تەنھا بەیانیان تا ئەو
دەمەی دەچمەوە سەر جێ
ئەو خەونانەم لە خەیاڵدایە ،
ئەگەر نا جگە لەوە ھیچ کاتێکی
کە بیری لێ ناکەمەوە ،
ئێوە بڵێن باش لە بیرم کردووە ،
ئەی وانییە توخوا ؟
-
ئاڵودەی یەکتر بوون
بەڵام یەکتریان تەرک کرد بیریان لەیەک دەکردەوە
بەڵام غرور بۆ ئەبەد جێی نە دەھێشتن ،
ئەھا فەیروز کە دەڵێت یەکتریان خۆشویست یەکتریان جێھێـشت، ھەر ئەمەیە
_
باران ھەواڵت ئەپرسێ
چی پێ بڵێم ؟
بڵێم لە کوێیت، بڵێم لە کوێم
من ھەر لە سەر مێزەکەمم
لەگەڵ پێنووسێکی پڕ و ڕەشنووس و ھەندێ وشەی جوان
ڕاستی وەڵامم پێ نەبوو
خۆت شتێ بڵێ بە باران
بە درۆش بێ ، بڵێ ئەچینەوە ژووان
بڵێ بارانی ئایندە
پێکەوە ئەبیین ھەردوکمان
خوا ئەزانێ ، کەی دێتەوە بۆ نیشتیمان
زەوییت ھەڵکێشاوە لە خەم
ھەر ھیچ نەبێ واز بھێنە لە ئاسمان
هەموو ئەوانەی ڕۆشتن
وایان نیشان ئەدا ئەمێننەوە،
سوپاس بۆ نەهاتن و پشت تێکردنتان،
کارەکانم بەوە جوانتر بوو..
لە مندا هەڵبێ
لە مندا ئاوابە
لە مندا شتێک دروست بکە،
ڕەگوڕیشەت داکوتە
باوەڕبە
عاشق بە
شاعیر بە
شیعر بخوێنەوە.
لە مندا ببە بە ئاسمانێکی شین
هەور بە
باران بە
قوڵ ببەوە وەک دەریا
لە ناو مندا وەک شارێک بە
شارێکی قەرەباڵغ
هەندێک جار ئەگەر ڕێککەوت
ببە بە کۆڵانێکی بنبەست و شادبە
پێبکەنە، پێبکەنە، پێبکەنە و
ئەگەر دڵت تەنگ بوو
سەرت بخە سەر سینەم و
گوێ لە ترپەی ئەو دڵە بگرە
دەیەوێت وجودی تۆ تێیدا هەڵبێت و ئاوا بێت
شتێک دروست بکە
شیعر بنووسە
ببارێ، گەرمبە
پێبکەنە، پێبکەنە، پێبکەنەو
سەرت بخە سەر سینەم.
ههر دهمهوێ باوهڕ بێنم، كه ڕازیم و
عهیبم نییه بێ سووده ههموو ئهو
خۆشیانهم تاقیكردهوه گوایه
ناخۆشی بێ تۆییم له بیر دهبهنهوه
-
کوڕێک ئەم وێنەیەی پۆست کردوە لە فەیسبووک نوسیویەتی ' ئەمرۆ لەدەوام ھاتمەوە ئەم دیمەنەم بینی نەک من ھەموو گەڕەک زانیویەتی ئەمشەو برا بچووکەکەم میزی کردوە بە خۆیا 🙂💔
ھاوڕێکەشی لە کۆمێنت بۆی نوسیوە : ئەم پۆستە زیاد ئەکەم بۆ کەیسی کۆچ کردنەکەم بۆ کەنەدا بەھیوای ئەوەی کونسوڵی کەنەدا بە چاوی بەزییەوە سەیرم بکات و تێبگات تەواوی ژیانم لەگەڵ چ جۆرە بەشەرێکا بەسەر بردووە .
لە ھەر گۆشەیەکی ئەم دوونیایە
بەدووای تۆدا ئەگەڕێم
لە ئەو پەڕێ بێدەنگیمدا لەبارەی تۆوە ئەدووێم
ئەی گیانی دونیا کە گیانم لە تۆ لێوان لێوە
مەگەر من دەتوانم واز لە داوای تۆ بھێنم؟
یەک شەممەو و دوو شەممە ڕۆژی نوێ نیە بۆ من
تاکە شتێک کەبتوانێ ،
ڕۆژ ژمێری من لەگەڵ ڕۆژمێری ئەم گەردونە یەکخاتەوە ؛
تەنها دیدارێکی تۆیە!❤️
شـڤان عزیز
وە ڕاست ترین شت کە وترابێ :
" ئەگەر ویستت سەرسام بونت بە کەسێک نەمێنێت ' بیناسە "
- Painting by Ron Hicks.
بمبوورن ئێمە ھەمیشە
یان قسەکانی دڵمان بۆ غەریبەیەک باس
ئەکەین کە دڵمان لای نییە
یان ئەو کەسەی کە دڵمان لایەتی
ئێستا بۆ ئێمە تەنھا غەریبەیەکە..
منت بیرنەچێت، بیرت نەچێت کە بیرت لێ دەکەمەوە..
تۆ نازانیت ئەمما هەموو ڕۆژێک لەناو ژیانی مندایت هەناسە دەدەیت بۆت دەنووسم و لەبیرت بێت گەڕان بەدواتدا و بیرکردنەوە لێت دوو شتی جیاوازن من بیر لە تۆ دەکەمەوە بەڵام ناگەڕێم بە دواتدا..
-
لەسەر هەرچی ڕۆژنامەی دنیا هەیە، بە دەیان زمانی جیاواز پێت دەڵێم؛ نەفرەت لە خۆت و یادگاریەکانت، لە گشت ئەو شەوانەی وەک گەمژەیەک خۆشم دەویستیت و بۆت دەمردم.
یان دەچمە سەر کێوێکی بەرز، تف دەگرمە شارەکەت و هاوار ئەکەم؛ هۆ خەڵکی شار، ئەی ئەوانەی بە ئاگان و دەنگم دەبیستن، ئەوەی کە تا دوێنێ ژیانم بوو، ئەمڕۆ من بە دەستی خۆم دەینێژم..
-پەشێو حەمەد ئەمین
ھەوا ساردی کردووە و دڵم گەرمە بەبوونی تۆ خۆری دونیامی ، ڕووناکیت بدرەوشێنەوە ترسم لە زستان نییە بە ھەبوونی تۆ تیماری سەرمای دەستەکانم دەستەکانی تۆن ھەوا ساردی کردووە و دڵم گەرمە بە بوونی تۆ خۆری دونیامی ، ڕووناکیت بدرەوشێنەوە ترسم لەزستان نییە بە ھەبوونی تۆ..
Читать полностью…فەک. ھەر یەکتۆز ڕاکشێ لەماڵەوە و خۆت بکە بەخەوتوو، یەکڕاست؛ تەقەی قاپوققاچاخ دێت. پیاڵەیەک لەلای گوێتدا دەکەوێتە خوارەوە و دەشکێ. گسکی کارەبایی دەستپێدەکات. مەکینەی خەیاتی دەخرێتە ئیش. ئەمریکا لەپەنای گوێتدا بۆمبی ئەتۆمی دەنێ بە ئێرانەوە. گەڕەک دەبێتە شەڕ. دەنگی ئوتۆمبێلی غاز. ھەموو ئەمانە پێشتر بەجوانی پلانیان بۆ دانراوە تا نەھێڵن تۆ بخەویت.
Читать полностью…