ephemer4ll | Unsorted

Telegram-канал ephemer4ll - 𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

-

𝙘𝙝•𝙘𝙧𝙚𝙖𝙩 | 𝟭,𝟭𝟬,𝟮𝟬𝟮𝟬 ھەر شتێک دڵتەنگی کردی جێیبێڵە

Subscribe to a channel

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

لەپێش چاومە..
لە ئاخیرەتدا ئەو فریشتەیەی لەتەنیشتم دەڕوا، کە دەبینێت چاو بۆ کەسێک دەگێڕم
ھەموو رۆحم شوختە و دەمم تاڵە، قلە ھەنجیرێکم دەداتێ و دەپرسێت:
مادام بۆچی پێش ئەوەی بمریت سڵاوێکت نەنارد بۆ ئەو ئینسانەی لە دەفتەری ئەعمالتدا رۆژ نییە دوعات بۆ نەکردبێ؟
بەپشتی دەست ئارەقەی نێوچەوانم دەسڕم و بەھێواشی لەبەر خۆمەوە دەڵێم:
- لە عینادی، لە عینادی
_

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

چی ئەبێت ئێوارەیەکی هەینی،
شەقامەکان چۆڵبن بۆ من و تۆ..💛

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

خێزان فێری کردین، خۆییبوون بەڕەڵاییە
کۆمەڵگا فێری کردین خۆشییەکان عەیبەن
سیاسەت فێری کردین، ئازادییەکان بڤەن فێریان کردین، چێژەکان حەرامن قوتابخانەکانیش دەرەجەیان لەسەر بێدەنگی دانا
بڕاڤۆ بەردەوام بن
_

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

لە ھەر گۆشەیەکی ئەم دوونیایە
بەدووای تۆدا ئەگەڕێم
لە ئەو پەڕێ بێدەنگیمدا لەبارەی تۆوە ئەدووێم
ئەی گیانی دونیا کە گیانم لە تۆ لێوان لێوە
مەگەر من دەتوانم واز لە داوای تۆ بھێنم؟

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

یەک شەممەو و دوو شەممە ڕۆژی نوێ نیە بۆ من
تاکە شتێک کەبتوانێ ،
ڕۆژ ژمێری من لەگەڵ ڕۆژمێری ئەم گەردونە یەکخاتەوە ؛
تەنها دیدارێکی تۆیە!❤️

شـڤان عزیز

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

خۆشەویستی مرد با بۆ شتێکی دیکە بگەڕێـین..

“بەختیار عەلی”

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

جیاوازی نێوان؛ هاتن و ماڵئاوایی.🤎
©Fabian perez

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

دە‌ستم داوە‌تە‌ خۆشویستنی تۆ وە‌ک و
مرۆڤێكی نە‌دی و بدی ناتوانم
خۆشم نە‌وێیت..

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

وە ڕاست ترین شت کە وترابێ :
" ئەگەر ویستت سەرسام بونت بە کەسێک نەمێنێت ' بیناسە "

- Painting by Ron Hicks.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

بمبوورن ئێمە ھەمیشە
یان قسەکانی دڵمان بۆ غەریبەیەک باس
ئەکەین کە دڵمان لای نییە
یان ئەو کەسەی کە دڵمان لایەتی
ئێستا بۆ ئێمە تەنھا غەریبەیەکە..

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

منت بیرنەچێت، بیرت نەچێت کە بیرت لێ دەکەمەوە..
تۆ نازانیت ئەمما هەموو ڕۆژێک لەناو ژیانی مندایت هەناسە دەدەیت بۆت دەنووسم و لەبیرت بێت گەڕان بەدواتدا و بیرکردنەوە لێت دوو شتی جیاوازن من بیر لە تۆ دەکەمەوە بەڵام ناگەڕێم بە دواتدا..
-

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

لەسەر هەرچی ڕۆژنامەی دنیا هەیە، بە دەیان زمانی جیاواز پێت دەڵێم؛ نەفرەت لە خۆت و یادگاریەکانت، لە گشت ئەو شەوانەی وەک گەمژەیەک خۆشم دەویستیت و بۆت دەمردم.

یان دەچمە سەر کێوێکی بەرز، تف دەگرمە شارەکەت و هاوار ئەکەم؛ هۆ خەڵکی شار، ئەی ئەوانەی بە ئاگان و دەنگم دەبیستن، ئەوەی کە تا دوێنێ ژیانم بوو، ئەمڕۆ من بە دەستی خۆم دەینێژم..

-پەشێو حەمەد ئەمین

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

من تەنها کەسێکم لەدەست دا،
جیهان بۆچی وا چۆڵ بووە.؟

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

سوپاس بۆ خۆشویستنی من
لە کاتێک هەستم بە خۆشەویستیت نەکرد..🖤

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

لەبەر تۆ وازم لە خەڵكی ئەم شارە هێنا
تۆ بە ئاسانی وازت هێنا لە دڵم
من وازم نەهێنا..

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

"دانپێدانان"

تۆ بەو ھەموو ناسکی و جوانیەتەوە، منیش بەم دەستە قڵیش و زبرەوە کوا ئەتوانم فرمێسکی چاوت بسڕم و بریندارت نەکەم. تۆ کە دڵت لە پەڕەی گوڵ ناسکترە و کە بە وشەی خۆشمەوێی ڕومەتت سور ھەڵدەگەڕێ، لە کوێ منێکی عەسەبی ئەتوانێ نازت ھەڵگرێ؛ ئەھا بە بیرت نایە نینۆکێکی دەستە چەپت شکا بوو چەن ڕۆژێک غەم دڵتی داگرتبوو، ئیتر دڵنیابە منێکی قسە بەرد ڕۆژێک دڵت دەشکێنێ و جیاواز لە شکانی نینۆکت، بۆ چەن ڕۆژێک نا ڕەنگە بۆ ئەبەد غەم دڵت داگیر بکات... بڕۆ ئەزیزم بڕۆ، خودا بەردێکی وەک منی خستۆتە سەر ڕێت و (بەردیش لە جێگای خۆی سەنگینە) تۆش لێرەدا جێم بھێڵە و ڕێگات بگۆڕە. خەونی ئەوەت ھەیە وەک پاشا و شاژن بژین، سەیرێکی من بکە تەنانەت توانای پێک ھێنانی کولانە سەگێکیشم نیە، ئیتر خەونی سور و پەمەیت با نەکەمە ڕەش و ژیانت تێک نەدەم. دانی پێدابنێم کە شایەنی تۆ نیم، ئیتر خودات لەگەڵ ھەناسەم. دواین قسەم ئەوەیە، خۆزگە دەکرا پارەی تەکسیم پێبا، تا ھاتبامە لات ئەو قسانەم لا کردبای، نەک لە ڕێگای نامەیەکەوە پێتی بڵێم.

ئامانج

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ھەر دە پەنجەت مەکە دەمی کەسەوە
پەنجەیەک بۆخۆت بھێڵەوە بۆ ئەو کاتەی
پەشیمان بویتەوە جوان جوان بیگەزیت..

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ھێشتا لەگەڵ تەنیاییەکەمدا پێکەنینمان بە
درۆی پێکەوە بوونی مرۆڤ دێت.

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

گەر مرۆڤ یەکەمین خۆشەویستی گەورەی خۆی دۆڕاند، ئیدی تا مردن بونەوەرێکی دۆڕاوە.خۆشەویستی وەک شەتڕەنج نیە، مرۆڤ کە دەستێکی دۆڕاند خۆی کۆ بکاتەو بۆ دەستێکی تر،مەشق بکات، فێر ببێت، لە عەشقدا یەک دەست هەیە، یەک یاری هەیەو تەواو،کە دۆڕاندت بزانە بۆ هەتا هەتایە دۆڕاندوتە، هیچ کەس نیە لەم سەر ئەستێرەیە دووجار بەهەمان شێتی،هەمان سۆز، هەمان پلەی سوتان و دێوانەگییەوە عاشق بێت...

- بەختیار عەلی

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

‏" زۆر بیرکردنەوە خۆشبەختیت ئەکوژێت "

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

وقتی بودنت محال باشد من بی آرزوترین آدم دنیام

کاتێک ھەبونت مەحاڵ بێ من بێ ئارەزووترین مرۆڤی دنیام

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

‏+ بەیارمەتیت کاکە، یارمەتیم دەدەیت ئەو جەنازە ھەڵدەینە ڕوبارەکەوە؟
‏- جەنازەی کێیە؟
‏+ یارمەتیم دەدەیت یاخود نا؟
‏- ئەی بۆ کوشتت؟
‏+ بەردەوام دەیگوت بۆ ژن ناھێنی
‏- من ئەملای ھەڵدەگرم تۆش ئەولای.
‏+ سپاس.
‏- لە خزمەتتدام. با بەردێکی گەورەشی پێوە ببەستین بۆئەوەی نەکەوێتە سەر ئاو

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

تاقی بکەرەوە
جارێک بۆ ماوەیەک بە تەنھابیت بۆت دەرئەکەوێت کە لە ڕاستیدا مرۆڤەکان بێ سودن ،جگە لە ماندوو بونت بە کێشە دەروونیە پوچەکانیان بە درێژای کات ھیچی تریان نییە
_

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئەوەی ڕاستی بێت ،
ئێستا ئەوەندە ئەو لەلام گرنگ نییە ،
ھەر ئەوەندە نەبێ لە خەودا ئەیبینم ،
جارێک لە ئامێزما ،
جارێک لە سەر شەقام پێکەوە ،
ھەندێک جاریش لە ماڵەکەماندا ،
نا بڕوا بکەن گرنگ نییە چونکە من
دوای ئەوە، تەنھا بەیانیان تا ئەو
دەمەی دەچمەوە سەر جێ
ئەو خەونانەم لە خەیاڵدایە ،
ئەگەر نا جگە لەوە ھیچ کاتێکی
کە بیری لێ ناکەمەوە ،
ئێوە بڵێن باش لە بیرم کردووە ،
ئەی وانییە توخوا ؟
-

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئاڵودەی یەکتر بوون
بەڵام یەکتریان تەرک کرد بیریان لەیەک دەکردەوە
بەڵام غرور بۆ ئەبەد جێی نە دەھێشتن ،
ئەھا فەیروز کە دەڵێت یەکتریان خۆشویست یەکتریان جێھێـشت، ھەر ئەمەیە
_

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

جار جار بە خەون وەرە بۆ لام
نازی تەنیاییم هەڵگرە
_

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

باران ھەواڵت ئەپرسێ
چی پێ بڵێم ؟
بڵێم لە کوێیت، بڵێم لە کوێم
من ھەر لە سەر مێزەکەمم
لەگەڵ پێنووسێکی پڕ و ڕەشنووس و ھەندێ وشەی جوان
ڕاستی وەڵامم پێ نەبوو
خۆت شتێ بڵێ بە باران
بە درۆش بێ ، بڵێ ئەچینەوە ژووان
بڵێ بارانی ئایندە
پێکەوە ئەبیین ھەردوکمان
خوا ئەزانێ ، کەی دێتەوە بۆ نیشتیمان
زەوییت ھەڵکێشاوە لە خەم
ھەر ھیچ نەبێ واز بھێنە لە ئاسمان

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

ئەم جەوە غەمگینتان باش،
ئینجا بە یادی سەیرانەکەی ناوداران
بریندارم بریندارم..🖤

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

هەموو ئەوانەی ڕۆشتن
وایان نیشان ئەدا ئەمێننەوە،
سوپاس بۆ نەهاتن و پشت تێکردنتان،
کارەکانم بەوە جوانتر بوو..

Читать полностью…

𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹

لە مندا هەڵبێ
لە مندا ئاوابە
لە مندا شتێک دروست بکە،
ڕەگوڕیشەت داکوتە
باوەڕبە
عاشق بە
شاعیر بە
شیعر بخوێنەوە.

لە مندا ببە بە ئاسمانێکی شین
هەور بە
باران بە
قوڵ ببەوە وەک دەریا
لە ناو مندا وەک شارێک بە
شارێکی قەرەباڵغ
هەندێک جار ئەگەر ڕێککەوت
ببە بە کۆڵانێکی بنبەست و شادبە

پێبکەنە، پێبکەنە، پێبکەنە و
ئەگەر دڵت تەنگ بوو
سەرت بخە سەر سینەم و
گوێ لە ترپەی ئەو دڵە بگرە
دەیەوێت وجودی تۆ تێیدا هەڵبێت و ئاوا بێت
شتێک دروست بکە
شیعر بنووسە
ببارێ، گەرمبە
پێبکەنە، پێبکەنە، پێبکەنەو
سەرت بخە سەر سینەم.

Читать полностью…
Subscribe to a channel