هیچ تاقەتێک نەما بۆ هێنان، تەنانەت بەزۆریش ناتوانم تاقەت بدەم بەخۆم، چەندەها شت کە ئەمەوێ هەوڵی بۆ بدەم تەنانەت تاقەتێکم نییە بۆ جارێکیش هەوڵبدەم، ڕقم لەمەیە کە ئەوام ئەمەوێ بڵێم ناکرێ ئەوا بەردەوام بم و دەست بەو شتانە بکەم کە ئەمەوێت بەڵام تاقەتی وتنیشیم نییە، ڕقم لە خۆم ئەبێتەوە کە کات ئەڕوات هیچیم نەکردووە و وەک گەمژەیەک خۆم یەتە پێش چاو تەنها لەبەر نەبوونی تاقەت ئەو شتانەم لەدەست بچێت کە خۆشم ئەوێت..
Читать полностью…(ڕق و تاریکی)
دوو شتێک کە وادەکات خۆم بم، لە خۆشویستندا ناتوانم کۆنتڕۆڵی بکەم و لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و تاکە شتێک کە بێهيزم بکات بەم شێوە زۆرە بەڵام لە ڕق ئەتوانم کۆنتڕۆڵی هەموو شتەکانم بکەم. لە ڕووناکی ناتوانم خۆم بم و بەجۆرێک و کەسێکی تر ڕەفتار ئەکەم و گێژم ئەکات.
جیهانێک کە لەسەر ڕیتمی خۆشەویستی ئەڕوات و ڕوناکی بووە بە تەکنەلۆژیا، جیهانێک کە مرۆڤەکان شتە خراپەکانیان کردووە بە باش و باشیان گۆڕیوە بۆ خراپ چاوەڕێی چی ئەکەیت؟ منێک و جیهانێک بەرامبەر یەک..
لە ڕێگای خۆشەویستیى وهاورێ،
مرۆڤ پووچیی هەموو شتەکانی تری
بۆ دەردەکەوێت، «هەتا پووچیی خۆشی.»
زیاد بیرکردنەوە ناتگەیەنێت بەدڵخۆشی تەنها کات کوشتنێکە بەڕای من لەو شتانەی کە بێسوودە بەڵام تۆ بیری ئەمە ناکەیتەوە کە بێسوودە یان بەسوودە، لە لایەکی تر بیرکردنەوە وات لێ ئەکات ئەم بیرکردنەوەت هەبێت نازانم زۆر قوڵە باسکردنی بەهەرحاڵ شەوێکی شاد.
Читать полностью…When longing to disappear, i take one-day trips i walk, eat, and let my mind wander
Читать полностью…ئەو لەیەکەم ھەوڵدانیا توانی ھەڵی بێنێت ڕەنگی دڵخوازم چیە ، لە ڕاستیدا ' من ڕەنگی دلخوازم نەبوو ، بەڵام کاتێک ھاواری کرد " شین " زۆر بە تامەزرۆیەوە وتی و وەک و مناڵێك پێ ئەکەنی ، بۆیە پێم وت وڵامەکەت ڕاستە ، لەو کاتەشەوە ، شین بووە بە ڕەنگی دڵخوازم.
Читать полностью…نە ئەتوانین ھەڵبێین و نە ئەتوانین دەست بە
ئەژنۆ بەردەوام بین ئەم دونیاییە ھیچ شتێک نییە
پارچەپارچەی نەکردبێت چار نییە وەرن با شێت بین..
لەم شارەدا هیچ کەس نە زیندووە نە مردووە گۆرستانەکان پرن لە مرۆڤی زیندوو کە خەڵکی وادەزانن مردوون ، وەک چۆن ئەم شارە پرە لە خەڵکی مردوو کە وا دەزانن زیندوون..
بەختیار عەلی
"دانپێدانان"
تۆ بەو ھەموو ناسکی و جوانیەتەوە، منیش بەم دەستە قڵیش و زبرەوە کوا ئەتوانم فرمێسکی چاوت بسڕم و بریندارت نەکەم. تۆ کە دڵت لە پەڕەی گوڵ ناسکترە و کە بە وشەی خۆشمەوێی ڕومەتت سور ھەڵدەگەڕێ، لە کوێ منێکی عەسەبی ئەتوانێ نازت ھەڵگرێ؛ ئەھا بە بیرت نایە نینۆکێکی دەستە چەپت شکا بوو چەن ڕۆژێک غەم دڵتی داگرتبوو، ئیتر دڵنیابە منێکی قسە بەرد ڕۆژێک دڵت دەشکێنێ و جیاواز لە شکانی نینۆکت، بۆ چەن ڕۆژێک نا ڕەنگە بۆ ئەبەد غەم دڵت داگیر بکات... بڕۆ ئەزیزم بڕۆ، خودا بەردێکی وەک منی خستۆتە سەر ڕێت و (بەردیش لە جێگای خۆی سەنگینە) تۆش لێرەدا جێم بھێڵە و ڕێگات بگۆڕە. خەونی ئەوەت ھەیە وەک پاشا و شاژن بژین، سەیرێکی من بکە تەنانەت توانای پێک ھێنانی کولانە سەگێکیشم نیە، ئیتر خەونی سور و پەمەیت با نەکەمە ڕەش و ژیانت تێک نەدەم. دانی پێدابنێم کە شایەنی تۆ نیم، ئیتر خودات لەگەڵ ھەناسەم. دواین قسەم ئەوەیە، خۆزگە دەکرا پارەی تەکسیم پێبا، تا ھاتبامە لات ئەو قسانەم لا کردبای، نەک لە ڕێگای نامەیەکەوە پێتی بڵێم.
ئامانج
ھەر دە پەنجەت مەکە دەمی کەسەوە
پەنجەیەک بۆخۆت بھێڵەوە بۆ ئەو کاتەی
پەشیمان بویتەوە جوان جوان بیگەزیت..
هیچ شتێک وەک ئەوە نییە کە دیارە، ئەوەی بیری لێ ئەکیتەوە تەنها خۆتیت ئەوە نییە کە بیری لێ ئەکەیتەوە. هەر کەسەو بە جۆرێک بیر لەبەرامبەر ئەکاتەوە ئینجا هەر شتێک بێت، تەنها ویستم پێتان بڵێم ڕاستەقینەی خودی شتەکە زۆر جیاوازترە کە بیری لێ ئەکیتەوە. هەر بیرکردنەوەیەک کە ئەیکەت لەوانەیە نزیک بیتەوە لە ئەنجامەکە بەڵام هەرگیز وەکو خودی ڕاستەقینەکە نییە
Читать полностью…ڕاهاتبوو نوكی قەڵەمەكە لەبەینی لێوەكانیدا ڕابگرێت. ڕۆژێك كیفی تەواوی قەڵەمەكانیم دزی و قەڵەمەكانیم ماچ كرد. دەزانم كارێكی جوان نەبوو، بەڵام دوانیوەڕۆیەكی خۆمانە بوو. تەنها من و قەڵەمەكانی بووین! كاتێك باوكم گەڕایەوە بۆ ماڵ و لێی پرسیم «بۆچی لێوت شین بووە؟»دەمویست بڵێم لەبەرئەوەی ئەو بە شین دەنوسێ. هەمیشە شین!
- ستیڤ تولتز
…
ماصیو، مرۆڤ بە ناو زۆر جوانی گوزەر دەکات، ڕەنگە بڕێک جار بەھۆی بینینی جوانی ترەوە ڕابردوو لە بیر بکات و جوانییەکی دی دڵی ببات. بەڵام من تۆم بیر ناچێت، سێ ساڵ بەر لە ئێستا بە نێو کۆمیدیای تۆدا و بە ناو جوانی تۆدا گەشتمکرد و ھیچ جوانییەکی دی نەیتوانی بێتە شوێنی تۆ و تۆم بیر بباتەوە.
Читать полностью…گەشتن بەو قەناعەتەی کە زۆر شت گرنگیەکی زۆری پێ ئەدەیت بەڵام لە ڕاستیدا هەر شایەنی بیرکردنەوە نییە زۆر قورسە، زۆر هەوڵئەدەم کەمتەرخەم(کەمتر گرنگی بدەم)بم لە شتەکان، زیادە ڕۆیەکی زۆر ئەکەم لە بیرکردنەوە لە شتە بێسوودەکان بەڵام بەرە بەرە کەمتەرخەمیەکم زیاد ئەکات. بەڕای من مرۆڤ تا کەمتر گرنگی بدات بە شتەکانی چواردەوری زیاتر دڵخۆش ئەبێت
Читать полностью…ئەو زیاتر دەژیا،
ئەگەر خۆشەویستی دۆزیباوە و باوەشی تێدا بوایە.
ـ لێدوانی سیگمۆند فرۆید
دەربارەی ژیان و خۆکوژییەکەی "ڤان
کوخ"
لەپێش چاومە..
لە ئاخیرەتدا ئەو فریشتەیەی لەتەنیشتم دەڕوا، کە دەبینێت چاو بۆ کەسێک دەگێڕم
ھەموو رۆحم شوختە و دەمم تاڵە، قلە ھەنجیرێکم دەداتێ و دەپرسێت:
مادام بۆچی پێش ئەوەی بمریت سڵاوێکت نەنارد بۆ ئەو ئینسانەی لە دەفتەری ئەعمالتدا رۆژ نییە دوعات بۆ نەکردبێ؟
بەپشتی دەست ئارەقەی نێوچەوانم دەسڕم و بەھێواشی لەبەر خۆمەوە دەڵێم:
- لە عینادی، لە عینادی
_
خێزان فێری کردین، خۆییبوون بەڕەڵاییە
کۆمەڵگا فێری کردین خۆشییەکان عەیبەن
سیاسەت فێری کردین، ئازادییەکان بڤەن فێریان کردین، چێژەکان حەرامن قوتابخانەکانیش دەرەجەیان لەسەر بێدەنگی دانا
بڕاڤۆ بەردەوام بن
_